𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed...

By SaiaKamal

9.5K 1K 1.6K

❝ 𝑮𝑨𝑴𝑬 𝑶𝑽𝑬𝑹 تــەواو ❞ » ساڪی بەهـرەیەڪی بۆ بینی 'خراپ' لە خەڵڪیدا... More

ɪɴᴛʀᴏᴅᴜᴄᴛɪᴏɴ
ᴛʜᴇ ᴄᴀꜱᴛ
00. LESS THAN EVIL
01. A BITTERSWEET LIFE
02. TOUCH OF THE IMMORAL
04. FOUNDATION OF FRIENDSHIP
05. EDGE OF ESCAPISM
06. CHASING RABBITS
07. PHILOSOPHY OF SURVIVAL
08.ARTISTIC EXPRESSION
09. CAGE OF GLASS
10. FOR THOSE WHO DO WRONG
11. DANGEROUS EFFECT
12. FLYING DOVE
13. DOWN UNDER
14. TREMBLING HANDS
15. STARS FOR EYES
16. BOILING HEART

03. SYMPATHY FOR THE MERCILESS

337 46 55
By SaiaKamal

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

دوای بوونە قوربانی تاوانێك، جارێکی تر ڕێگایەك بۆ هەبوونت لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەدۆزیتەوە یان لەدەست دەردەچی.



هەندێ کات دووبارە دۆزینەوەی هیوا لە نائومێدیدا مەحاڵ دیاربوو.



براکەی خۆم بۆ هێندەی پێویست گرنگی نەدان بە ژیانم ڕقی لێم بوو. ئێستا نەك تەنها خولیای ڕابردوو بووم، بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز بە دۆخی ئێستاش ڕازی نەبووبووم. شوقەکەم، وتارەکانم، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانم─هەموو شتێك هەمیشە خراپ بوو. لەبەر چی؟ چونکە دەمزانی دەکرا لەوانە باشتر بکەم. بۆیە، شەو و ڕۆژم بە نووسین و دووبارە نووسینەوەی وتارەکانم دەربارەی سروشتی ڕاستەقینەی خراپە تێپەڕکرد، چونکە بەڕاستی نەمدەزانی چۆن هەر ڕوویەك لە ڕووەکانی ژیانم پەرە پێبدەم. هەروەها کەسم نەبوو بەتەواوی لێم تێبگات.



یوتا لەو ساتانەی ژیانم دەرکەوت کە هیچ پێشبینیم نەکردبوو، وەك باران لە ڕۆژێکی هەتاودا و شتەکانی سەراوژێرکرد. پەیوەندییەکەمان لەنێوان ڕق و دڵسۆزی کە دوو کەس بەرامبەر یەکتر هەیانە بەرز و نزم دەبووەوە، کە پاش ئەوەی هەردوو کەسەکە لە شتێکی ناخۆش ڕزگاریان بووە. ڕاهاتبووین باشترین هاوڕێی یەکتر بین، بەڵام ڕفاندنەکەم و هەموو ئەوانەی دوای ئەوە ڕوویاندا، کردینی بە کەسانی نەناسراو هەروەها هەمووی خەتای من بوو. هاوکاری خۆی بۆ نیشاندانم و دەستی یارمەتی درێژکرد، بەڵام قبوڵم نەکرد. ئێستا تەنها کاتێك یەکتر دەبینین ئەگەر پێویستی بە پارە بێت.



❞دەکرێ بەس دەست لە هەموو شتێك بدەیت؟❝پرسیم و ڕووم لەسەر کۆمپیوتەرەکەم بەرزکردەوە. لە لایەکی بەشی نووسینگەکەم دانیشتبوو و بەناو چاپکراوێکی کۆنی گۆڤارەکەماندا دەگەڕا. قژە سوورە تێرەکەی لەژێر کڵاوکێدا شاردرابووەوە هەروەها لێواری چاکەتە خۆڵەمێشییەکەی پەڵەی ڕەنگی شوێنی کارەکەی لە ناوەندی بیناسازی پێوەبوو. دیاربوو گرنگ نییە بەلایەوە لە جێهێشتنی جێپەنجە پیسبووەکانی بە بۆیە لە هەموو لایەکەوە هەروەها هاوکارەکانم، لە باڵای، چاوسوورکردنەوە جاڕس بووەکانی، جلە شڕەکانی تۆقیبوون، هەروەها بوێریم نەدەکرد دەربارەیان قسەی لەگەڵ بکەم.
❞ چەندێ پارەت پێویستە؟ تەنانەت بۆچیش دووبارە دەرکرای؟ بەڕاستی وابیرم کردەوە حەزت لە کارکردن لە ناوەندی بیناسازییە ❝



❞ کاتی خۆم ناکوژم بە ڕوونکردنەوەی ئەوەی چی ڕوویدا. بەهەرحاڵ هەرگیز لایەنگریم ناکەیت ❝
بەخێرایی وەڵامی دایەوە و ڕووی گرژکرد پێش ئەوەی دەستی بکاتە گیرفانی و شتێکی بۆ هەڵدام. بە بینی بەستەکێك لە پارەی لولکراو لەسەر تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکەم برۆکانم لە سەرلێشێواویدا گرژکرد. ئەوەندە نەبوو، بەڵام هێشتا لەوە زیاتر بوو کە لێی چاوەڕێم دەکرد هەی بێت، چونکە بەردەوام لە پیشەی جیاوازی کاتی دەردەکرا. ❞ دایکم دەربارەی قەرزەکەی باوکم پێی وتم کە هەڵتگرتووەتەوە. ناتوانم باوەڕ بکەم...نەفرەت، تەنها بیرکردنەوە لێی بەسە تا تووڕەم بکات. ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم شتێکی ئاوات لێ دەشاردمەوە! ❝



پارەکەم هەڵگرتەوە و کرمەوە گیرفانی❞ بۆ لە جیاتی ئەمە ناڕۆیت و پارەکە بە دایکم بدەی هەروەها پێی بڵێی لە دووزمانی کردن بەسەرمەوە بووەستێت؟ ❝



چاوەکانی یوتا لە تووڕەییدا خێرا
دەتروکان❞ ساکی ❝



❞ یوتا، پارە لە تۆ وەرناگرم ❝بە پەستی وتم و لەپی دەستم تووند گوشی❞ خۆت دەزانی لێرە لە کۆمپانیاکە زیاد لە پێویستم دەست دەکەوێت. لەسەرخۆ قەرزەکانی باوکم دەدەمەوە. کێشە نییە. هەندێ ئاڵۆزیم لەگەڵ ئەو قڕشی قەرزەدا هەیە، کە بەردەوام تێکڕای قازانج زیاد دەکات، بەڵام کێشە نییە. چارەسەری دەکەم، کێشە نییە



❞ ئەوە ئەو هۆکارە نییە کە تووڕەم! ❝بە تووڕەیی وتی، دەستی خستە سەر پشتی کۆمپیوتەرەکەم و بە لێدانی دەنگ بەرز دایخست❞ باوەڕ بەوە ناکەم کە دەربارەی ئەوە ئاگادارت نەکردمەوە! ❝



یوتا نەیدەویست بەو ڕاستییەوە هەڵکات کە هەرگیز نەمدەتوانی ببمە ئەو خوشەکەی کە دەیویست ببم.
شتانێکی زۆر گۆڕان لەو کاتەوەی بچووك بووین و هێشتا چاوی لێدەکردم. گۆڕام، هەروەها ئەویش، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز. تووڕەییە زۆرەکەی لە هەستکردن بە ڕق لێ بوونەوە بەرامبەر خۆی دەستی پێ کرد، چونکە لە خاڵێکدا، لەکاتێکدا دیار نەمابووم، ئەو هیوای لەدەست دا کە هەرگیز بگەڕێمەوە.



❞ تچـ، زۆر لە خوشکەکەم بێزارم ❝



❞ دەتکوژم ئەگەر بەهۆی تۆوە هەموو کارەکانم لەدەست بدەم ❝بە تووڕەییەوە هەڕەشەم کرد و هەوڵمدا دووبارە کۆمپیوتەرەکەم بکەمەوە، بەڵام بێ سوود بوو. بە داخراوی دەستی لەسەر دانابوو و بە دڕندەیی زەردەخەنەی دەکرد چونکە نەمدەتوانی هیچ دەبارەی بکەم. هەر کە زانیم تا نەڕوات ناتوانم کارەکانم تەواو بکەم لە وازهێناندا ئاهم هەڵکێشا
❞ لێم بێزاری؟ منیش لێت بێزارم هەروەها کەس لێت ناپاڕێتەوە تا برام بیت ❝



❞ ئۆو، ئاوا؟ ❝لە وەڕەس بووندا برۆکانی بەرزکردەوە
❞ هەروەها چۆن وابکەم بێ ئەوەی بمرم؟ ❝



❞ دەی کەواتە بمرە! ❝لە شوێنی خۆم هەستام و بە دەستەکانم یەخەی کراسەکەیم گرت. گاڵتەی بە ڕەفتارەکەم هات و دەستی کرد بە پەنجە کێشان بە ناوچەوانمدا، زۆر باش دەیزانی ئەوە یەکێك بوو لەو شتانەی بیروهۆشی نەدەهێشتم. ئەوانەی تر کە لە نزیکی نووسینگە گۆشەکەم بوون، سەریان لە دیمەنی شەڕی خوشك و برا دەلەقاند و چرپەیان دەربارەی ڕەفتارە ناشارستانییەکەمان بۆ یەکتر دەکرد. بەڵام بە تەواوەتی لەبیرم کرد من و یوتا بەتەنها نەبووین، تاکو گوێم لە دەنگی پشکنەرێكی ناسراو بوو.



❞ وەك کارمەندێکی ئاسایش، واهەست دەکەم دەبێت بتانوەستێنم پێش ئەوەی بەڕاستی ئازادی یەکتر بدەن، بەڵام دەزانم شتی لەو شێوەیە باش لەگەڵ ئەو کارناکات، بۆیە ئێستا هەندێ دوودڵم ❝



یوتا پێش ئەوەی سەیری مین یونگی بکات و زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێهاتن بکات بۆ جاری نەژمێردراو کێشای بە ناوچەوانمدا و پەنچەی لە دوورخستنەوەمدا بەکارهێنا❞ تۆش بەو ڕێگایەدا چووی؟ ❝



دەستی یوتام لە خۆم دوورخستنەوە، بلوزەکەم ڕێکوپێك کردەوە و سەیری یونگی'م کرد. بۆ ساتێك سەیری چاوەکانی کردم، کەسمان هیچمان نەوت. دواتر پشتم تێی کرد و دەستم کرد بە کۆکردنەوەی ئەو پەڕانەی لەدەوری مێزە پەرشوبڵاوەکەمدا بڵاوبووبوونەوە. هەفتەیەك بەو شەوەدا تێپەریوە کە لەبەردەم شوقەکەم شەڕی لەگەڵ ئەو قرشی قەرزە کرد هەروەها لەو کاتەوە نەمبینیوەتەوە❞ خەریك بوو وابیرم دەکردەوە ناگەڕێیتەوە. هەوڵت دەدا یاری دوورەدەستی بکەی؟ ❝



❞ئەی ئەوە تۆ نیت یاری دوورەدەستی دەکات؟❝یونگی پرسی و سەری لە شێواویدا بەلایەکدا بەرزکردەوە❞ هاوڕێکەت نامەکەمی پێ نەدایت؟ چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هاتم، بەڵام لێرە نەبووی، بۆیە ژمارە مۆبایلەکەم جێهێشت و داوام لێی کرد پێتی بدات ❝



برۆکانم لە سەرسامبووندا بەرزبوونەوە، دواتر سەیری نووسینگە گۆشەکەی سوویۆنگم کرد. ئەو کچە بەسەر کورسییەکەیدا درێژبووبوەوە، نینۆکە تازە بۆیەکراوەکانی لەبەردەم پانکەیەکی بچووکی بەهاژەدا گرتبوو و سەیری دەکردین. زەردەخەنەیەکی بچووکی تێگرتم، وا خۆی دەردەخست بەئەنقەست نامەکەی پشکنەری لەبیر نەکردووە و ڕووم گرژکرد پێش ئەوەی چاکەتەکەم هەڵگرم و دووبارە ڕوو بکەمەوە یونگی
❞ باشە، لەبەر ئەوەی هێشتا تا ئێرە هاتووی،
وا پێشبینی دەکەم شتێکی ئارەزووبزوێنت دۆزیوەتەوە ❝



هێشتا لەو بەرتیلەی دەکۆڵییەوە کە سەماکەرێك بە دانەیەکی تری دابوو، لەسەرخۆ زانیاری زیاتری لەسەر دەدۆزییەوە هەروەها هاتە سەر ئەو دەرئەنجامەی کە دەبێت بەشێوەیەك پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی سەماوە هەبێت. ژنەکە لە نوسینگەکەی خۆی هێرشی کرابووە سەر، ڕێك دوای بەڕێوەبەردنی وانەیەك. کەسێك بە یەکێك لە خەڵاتە کۆنەکانی کێشابووی بە سەریدا و هەژانێکی مێشکی خراپی تووش کردبوو، بەڵام لەبەر هەرجۆرە هۆکارێك، مامۆستاکە هەر دژی تاوانبارکردنی کەسێك بوو. یونگی سەردانی کرد بەڵام هەموو ئەوەی پێی وتوبوو، ئەوە بوو کە چۆن بۆ خەڵکی شتێکی باوە تووڕە ببن کاتێك نەتوانن لەبەرچاو بن. داوای لێ کردبوو لەبیری بکات، بەڵام یونگی نەیتوانی، نەیتوانی کاتێك کە بینی چەندێك لە دووبارە ئازاردانەوە تۆقیوە. کێشەکە ئەوەبوو گومانێك هەبێت و بیسەلمێنیت، دوو شتی تەواو جیاواز بوون.



بۆ ناو شوێنێکی دەنگ بەرزی کارییۆکی دوای یونگی کەوتم، ئەو شوێنەی دەیویست دووبارە قسە لەگەڵ ئەو سەماکەرە بکات کە بەرتیلەکەی وەرگرتووە. یەکەم جارم بوو پارك جیمین ببینم، بەڵام پێشتر دەربارەی بیستوومە. هونەرمەندە زۆر بەناوبانگەکان هەموویان دەیانویست لە ڤیدۆ گۆرانییەکاندا ئامادەبێت و لە پەخشە ڕاستەوخۆکاندا لەگەڵیان بێت. لە بەرنامە ئاوازییەکاندا دەردەکەوت و تەنانەت نمایشەکانی خۆشی بەڕێوەدەبرد. دەمزانی ڕووخسارێکی سەرنج ڕاکێشی هەیە، بەڵام هێشتا هەر لە یەکەم جار بینیدا سەرسام بووم.



چاکەتە بریقەدارەکەی و کراسە زیوییەکەی لە ژێر ڕووناکییە ڕەنگاوڕەنگەکانی ژووری کارییۆکییەکەدا دەدرەوشانەوە، قژە پەمەییە نەرمەکەی بەرەو دواوە و لە بەرچاوەکانی هەڵدابووەوە هەروەها وادیاربوو لە جیهانی خۆیدا ون بووە لە کاتێکدا نامەی بە مۆبایلەکەیدا دەنارد. درەوشانەوە کزەکەی شاشەی مۆبایلەکەی زەردەخەنە دڕەکەی ڕووناککردبووەوە و دواتر─چاوەکانی بەرەو ڕووم جوڵاند. شتێك دەربارەی شێوەی سەیرکردنەکەی، وای لێکردم هەست بکەم یەکێك دەمانچەیەکی پڕکراوی ڕێك لەسەر سەرم ڕاگرتووە. دواتر چاوەکانی جیمین کەوتنە سەر یونگی و زەردەخەنەیەکی کرد پێش ئەوەی خواردنەوەکەی هەڵبگرێت و بیبات بۆ لێوەکانی❞ پشکنەر، لێرە چی دەکەی؟ هەرخۆی هەموو شتێك کە دەزانم پێم وتی. پێشم وتی کەیسەکە دابخەیت دوای ئەوەی دۆزیتەوە کێ بەرتیلەکەی بۆ ناردووم...بەڵام ئەگەر دەتەوێت دانیشیت و لەگەڵ من و هاوڕێکانم بخۆیتەوە، ئەوا زۆر بەخێربێیت ❝



یونگی چاوەکانی گرژکرد و بە دەنگێکی بێ گاڵتەبازی وتی❞ هەستە سەر پێ ❝



❞ نامەوێت ❝سەمازانەکە بە ئاوازەوە وەڵامی دایەوە و سەیرێکی مۆبایلەکەی کردەوە.



❞ هەستە سەر پێ، هێشتا دەبێت هەندێ
پرسیارت لێ بکەم! ❝



❞ وتم نـەخێـر! ❝جیمین لەپڕ بە تووڕەیی وتی، هەموو نیشانەیەکی گاڵتە لە چاوەکانیدا نەما.



یونگی ڕووی مڕومۆچ کرد و سەیرێکی هاوڕێکانی جیمینی کرد پێش ئەوەی ڕووی وەربگێڕێت و ئاماژەم بۆ بکات دوای بکەوم❞ با بڕۆین. ئێستا دەبینم لێرە تەنها کاتمان بەفیڕۆ دەدەین ❝



ئەگەر دوای بکەوتمایە، هەرگیز وەڵاممان وەرنەدەگرت. جیمین لەسەر بێدەنگییەکەی سووربوو، خەڵکی وەك ئەو، کە بەخێرایی لە هەستکردنێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕان، بۆ هەڵخەڵەتاندن ئاسان بوون. هەموو ئەوەی پێویست بوو بیکەیت دۆزینەوەی خاڵێکی لاواز بوو، دانەیەك کە چاوەڕوان نەکەن هێرشی بۆ ببەیت.



لە جیاتی شوێنکەوتنی یونگی، بەهێواشی ڕووم کردە جیمین، تا دووبارە لە سەیرکردنی خۆمدا بیبینمەوە. وادیاربوو چاوە بەتینەکانی ڕێك سەیری نێو ڕۆحیان دەکردم هەروەها ئەو کاتە بوو چیتر نەمدەتوانی بەرگەی سەیرکردنەکەی بگرم و بە لەسەرخۆیی سەرم نزم کردەوە، کە تێبینی شتێکم لەسەر سنگی کرد. کراسەکەی هێندە کراوەبوو کە شوێن برینێکی گەورە دەربخات. هێڵە سوورەکە ڕێك بە دڵیدا هاتبوو❞ ئەوە یەکەم جارتە شوێن برینێك دەبینی؟ ❝



لێوم گوشی و چاوەکانم خستە سەر شتێکی تر. لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕوانگەکانمدا دڵم خێراتر لێی دەدا. پێشتر، کە یەکەم جار من و یونگی هاتینە ژووری کارییۆکییەکەوە، شتێکی جێی سەرنجم بینی، بەڵام دڵنیا نەبووم ئەگەر گومانەکانم دروست بن❞ ڕاستییەکەم پێ بڵێ...سەماکەرەکەی تر ئەو بەرتیلەی بۆ ناردی لەبەر ئەوەی هەردووکتان لە هێرشکردنە سەر ئەو ژنەدا تێوەگلاون، وانییە؟ ❝



❞ حەز دەکەیت یاری پشکنەر بکەی؟ ❝جیمین بە وەڵامێکی ئاگرهەڵگر وەڵامی دایەوە و برۆیەکی لە زانین خوازییەکی گاڵتەپێهاتندا بەرزکردەوە.



هێندەی نەمابوو دیمەنی زەردەخەنە شەیتانییەکەی وام لێ بکات لە پلانەکەم بکشێمەوە، بەڵام لەجێی ئەوە، دەستم تووند گوشی و نینۆکەکانم لە لەپی دەستم تووند کرد❞ با پێشبینی بکەم...ئەو بوو کە کارەکەی کرد هەروەها تۆ...ئەو کەسەی کە دەربارەی دەزانێت، چونکە کارێکی چەپەڵانەت لەگەڵ مامۆستاکە هەیە. سەرەڕای هەموو ئەوانە، ئەی چۆن بتوانی شوێنی ناوەندی سەماکردنی بەرنامەکە وەربگری کە مامۆستاکە سەماکردنەکانی داناوە، لە کاتێکدا تەنها مانگێكی تەواو لەمەوپێش پەیوەندیت بە گروپەکەوە کردووە؟ هەموو ئەوانەی تر هەرنەبێ سێ مانگ دەبێت ڕاهێنان بۆ ئەوە دەکەن ❝



زەردەخەنەکەی جیمین تێکچوو، ڕەنگەکانی چاوی تۆخ بوون و هەرکە زانیم گومانەکانم ڕاست بوون چەناگەم لە شانازیدا بەرزکردەوە. ژمارە مۆبایلی ئەو ژنەم لە مۆبایلەکەی یونگی'دا بینی، ئەو کاتەی یونگی پەیوەندی پێوە کرد پێش ئەوەی لە نەخۆشخانە سەردانی بکات هەروەها کاتێك لێرە دەرکەوتین جیمین لە نێوەندی نامەناردنیدا بوو. ئەو ژنە ژمارە مۆبایلێکی سەیری هەبوو، کۆتا سێ ژمارەکانی کە لەنێوان یەك تا نۆ بوو هەمان ژمارە بوون، بۆیە ناسینەوەی قورس نەبوو. ❞ کەواتە هەر بەڕاستی ژووانی لەگەڵ دەبەستی، ها؟ ئێستا بۆ بەم شێوەیە سەیرم دەکەیت؟ دەڵێی کە لە خۆشەویستی ژنێکی سەروو چل ساڵ دایت؟ ئایا...ئایا شۆخ و شەنگە؟ ❝



جیمین سەیری ئەم لا و ئەو لای شانی کرد، تا ببینێت هیچ یەکێك لە هاوڕێکانی گوێیان لە تۆمەتبارکردنەکانم بووە، بەڵام سەرقاڵی خواردنەوە، گۆرانی وتنەوەی جیاواز بوون و بەشداری گفتوگۆکردنی یەکتری بوون. دواتر، سەیری کردمەوە و دەنگی نزم و سەرسەپێن بوو کاتێك فەرمانی دا
❞ دانیشە. با کەمێك قسە بکەین ❝


❞ دەبێت متمانەت پێ بکەم کە
ڕاستییەکەم پێ دەڵێی؟ ❝



❞ بۆچی متمانەم پێ بکەیت؟ ❝بە گاڵتەپێهاتندا پرسی و سەری ڕاوەشاند. دڵنیابوومەوە کە هێندەی بتوانم لە دوورەوە لەتەنیشتی دانیشتم، بەڵام بە ئەنقەست نزیکتر بووەوە، بۆیە قاچی بەر قاچەکانم کەوت. چاوەکانی ڕاستەوخۆ سەیری ئەوانەی خۆمیان دەکرد و کاتێك لەپڕ نزیكتر بووەوە و چرپاندی سروەیەك لە بۆنە شیرینەکەیم بۆنکرد
❞دەتەوێت بزانی چی ڕوویدا؟ باشە. ئەو گەمژەیە پەست بوو چونکە دەستم بەسەر جێگاکەی لە سەماکردنەکەدا گرتبوو هەروەها ئەگەر خۆم تێهەڵنەقورتاندایە دەیکوشت. بۆ ئەوە بەرتیلەکەم وەرگرت. بکوژێکم بینی و ئەویش منی بینی❝



❞ هەروەها هێشتا مانەوە بەبێ دەنگی و هەموو شتێك کردنە ژێر بەڕەوە هەڵدەبژێریت؟ ئەوەش هێندەی ئەو پیاو خراپ نیشانت دەدات ❝



بە شێوەی تۆمەتبارکردنکەم پێکەنی و سەری ڕاوەشاند❞ ئەم جۆرە شتانە باون هەروەها ڕۆشنایی خستنە سەریان هی من نییە بڕیاری لەسەر بدەم ❝



❞ یان لەوانەیە، تەنها بتەوێت وامان لێ بکەی لەبیری بکەین چونکە تۆش لە هێرشەکەدا تێوەگلا بووی. چۆن باوەڕ بکەم کە تۆش دەستت تێیدا نەبووە؟ ❝



پێش ئەوەی لەپڕ تەواوی هەڵسوکەوتی بگۆڕێت، برۆیەکی بەرزکردەوە، دیاربوو کەیفی بە وشەکانم دەهات. لەو ساتەدا هەموو کات لەنێوان تاڵ و شیریندا هاتوچۆی دەکرد، خستمە تاریکترین شوێنی مێشکییەوە. زۆر لەسەری ڕۆیشتم و شەیتانەکانم تووڕە کرد کە لەوێ پشوودرێژ بوون. ئاگرە گەرمەکەی کە یاریم پێ دەکرد، لە دەسەڵات دەرچوو و هەموو شتێكی سەر ڕێگای سووتاند.



بە سەرسامییەوە هەناسەم گرت کاتێك قاچەکانی خستە سەر قاچەکانم و خۆی بەسەرمدا دا. دەستێکی بەتووندی شانمی دا بە قەنەفەکەدا و دەستەکەی تریشی لە گەرووم. پەنجەکانی ساردبوو لەسەر پێستم و کاتێك سەیری چاوەکانیم کرد، کزەیەك لە وشەیەكم بینی کە لەسەر چەڵەمەی چەپی تاتۆکرابوو.



ـSadism─[ سادیزم:
چێژوەرگرتن لە ئازاردان ]



❞ ئاگاداری تۆمەتبارکردنی لەو شێوانە بە ❝بێ گاڵتەکردن وتی و ڕووی کردە لایەك. گۆشەیەكی لێوی زەردەخەنەیەکی شەیتانی کزی لەسەر بوو، وەك بڵێی حەزی بەوە بووبێت چۆن لەژێر گرتنە تووندەکەیدا دەلەرزیم❞ پێت وایە هەرگیز هەوڵ بدەم کەسێك بە خەڵات بکوژم؟ شتێکی جێی بەزەییە. ڕاستیت پێ بڵێم، زیاتر لە جۆری خنکێنەرم. بەو شێوەیە، هەرنەبێ لەژێر پەنجەکانتدا هەست بە لێدانی دڵ دەکەیت هەروەها دەزانی ئەگەر ئامانجەکەت بەڕاستی مردبێت. ئەو گەمژەیە کاتێك بەو خەڵاتە لێیدا دڵنیابوو کوشتوویەتی و تەنانەت گوێشی نەدا بەوەی بیپشکنێت ئەگەر هێشتا هەناسە بدات یان نا ❝



یەکێك لە هاوڕێکانی جیمین بانگی کرد و هەوڵیدا لە ئازاردانەکە بیوەستێنێت، بەڵام سەمازانەکە پێنەدەچوو گوێ بیستی بووبێت. هێندە بەو شێوەیەی لەژێر پەنجەکانیدا هەستی بە لێدانەکانی دڵم دەکرد لە سەرنجداندا بوو و چێژی لە ترسەکانی ناو چاوەکانم دەبینی. پاشان ناکاو بەرەو گوێم خۆی نزمکردەوە و بە چرپەیەکی هێواش وتی❞ حەز دەکەم بزانم چ جۆرە دەنگێك دەردەکەی؟ ئەگەر ئەمە بە دروستی بکەم؟ هاواری یارمەتی دەکەی یان هاواری ناوم؟ ❝



❞ جیمین! ❝دووبارە هاوڕێکەی بانگی کردەوە.



تەنانەت ئاگاداریش نەبووم هەناسەدانم گرتووە تا جیمین خۆی لەسەرم لابرد و کەوتە تەنیشتم. هێشتی دیسان زەردەخەنەیەك بە هێمنی بێتە سەر لێوەکانی هەروەها لەبەرئەوەی زۆر جدی ڕەفتارم دەکرد، دەستی کرد بە قسەکردن دەربارەی ئەوەی کە چۆن تەنها بە گاڵتەی بووە، بەڵام تا ئەو کاتە، لەسەر پێیەکانم بووم و بەرەو چوونە دەرەوە هەنگاوم دەنا. بەنزیکەیی لە دەرەوەی دەرگاکە بووم کاتێك سەیری کردمەوە وتی❞ ناوت چییە؟ ❝



❞ سـ-سـاکی ❝



❞ساکی، جارێکی تر هەوڵ نەدەی هەڕەشەم لێ بکەیت! ئێستا دەزانی چی ڕوودەدات ئەگەر وا بکەی!❝دەنگی زۆر دواتر لەوەش دوای جێهێشتنی ژوورەکەش و گەیشتنەوە بە یونگی هێشتا لە مێشکمدا دەنگی دەدایەوە، یونگی لە جیاتی ئەوەی ڕێك بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی بڕوات، لە ڕێگادا لەلایەن هونەرمەندێکەوە کە دیاربوو ئێوارەکەی لێرە بەسەردەبرد وەستێنرابوو. لێدانەکانی دڵم لە لێدانی ئاسایی دەرچووبوون و بیرکردنەوەکانم پەرتەوازە بووبوون، بۆیە سەرەتا، تەنانەت نەمدەتوانی بزانم باسی چیشیان دەکرد. دواتر، گوێم لە یەکێکیان بوو ئاماژەی بە دیارنەمان کرد لەم ماوەیەدا. ئەو کچانەی لە هەڵبژاردنی بوون بە هونەرمەند شکستیان هێنابوو دیارنەمابوون و وادیار نەبوو کەس بەلایەوە گرنگ بێت.



❞ هەندێ کات، ئەگەر کەسێكیش مردبێت، هێشتا هەر کەس گرنگی پێ نادات ❝هەر کە ڕێگامان لەو هونەرمەندە جیاکردەوە لەبەرخۆمەوە وتم و لە شوێنەکە دەرچووین❞ با بیکەین. با کەیسەکە
وەربگرین ❝



❞ چـی؟ ❝یونگی لە جاڕدانە لەناکاوەکەم و سەرلێشێواوندا ڕووی گرژکرد هەروەها سەری ڕاوەشاند❞ بەو شێوەیە کارناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا...بۆ وابکەین؟



❞ کاتێك دێتە سەر کەیسی دیارنەمانی خەڵکی
شتێکی تایبەتیم هەیە ❝شانەکانم بە شێوەیەکی گرنگی پێنەدەرانە ڕاوەشاند و لە ڕۆیشتن بەردەوام بووم.



لە جیاتی ئەوەی دووبارە بە نیوە وەڵام جێی بهێڵم، یونگی چاوەڕێی دەکرد زیاتری پێ بڵێم. بەڵام بەبێ دەنگی مامەوە و مۆبایلەکەم دەستی بە زەنگ لێدان کرد پێش ئەوەی هیچ پرسیارێك بکات. لە شێوەی گۆڕانی ڕووخسارم کاتێك ژمارە دەرکەوتووەکەی سەر شاشەکەم بینی چاوەکانی گرژکرد، پاشان پشتم تێی کرد و وەڵامم دایەوە.



❞ کاتت هەیە؟ ❝دەنگێکی ناسراو لە لایەکەی دیکەی پەیوەندییەکەوە پرسی.



❞ چـییـە؟ بـۆ؟ ❝



❞ لە هەمان شوێنی جاری پێشووم. وەرە
بۆ بینینم، دارلیـن ❝



هەرکە پێیەکانم خستە یانە شەوانە ناسراوەکەوە وزەیەکی سەیر مێشکمی داگیرکرد و هەستێکی تەزین لە سەری پەنجەکانمەوە بەرەو قۆڵەکانم دەستیان بە چوونە سەرەوە کرد. شوێنی ئاهەنگێڕان و کەیفکردنەکە ئەوەندە پڕبوو لە دوکەڵی جگەرە کە بەزەحمەت دەمتوانی ڕووخساری کەس ببینم هەروەها شوێنەکە زۆر لەوە قەرەباڵغتر بوو لەچاو کۆتا جار کە لێی بووم. دووبارە گەڕانەوە بۆ ئێرە، لە دژی هەموو جۆرە هۆکارێك دەوەستایەوە کە هێشتا مابووم، بەڵام وا هەستم کرد شتێکی خراپ ڕوودەدات ئەگەر بەقسەی بێکهیۆنم نەکردایە و نەهاتمایە، هەر خۆی شتێك ڕوویداوە، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو. شادمانانە بێ ئاگا بووم، هێشتا گەوجانە باوەڕم وابوو دەمتوانی بیوەستێنم.



گەوجێك، ئەوە بووم. لەپڕ هاتە بیرم، هەرکە چوومە یانە شەوانەکە هیچ شوێنەوارێکی بێکهیۆنم بەدی نەکرد. بە خواردنەوە نەهێشتنی تووڕەییەکەم لە باشترین هەڵبژاردە دەچوو، بۆیە بەتەواوی ئەوەم کرد. تامە تاڵییەکەی خواردنەوەکە لەسەر زمانم، دەنگی بەرزی مۆسیقای شوێنەکە، دیارنەمانی چەرخەکەم─وەك هەستکردن بە کردنی شتێك لەپێشتردا و دووبارە کردنەوە وابوو، تەنها ئەوە بوو کاتێك دەستم لە شانی کەسێکی تەنیشتم دا ڕووی تێکردم و جگەرەکەی بۆ داگیرساندم، ئەو نەبوو.



ئەو نەناسراوە هێندە بەڕێز بوو کە پێم بڵێت کێشەکانم بەلایەوە گرنگ نییە، بۆیە وەستا و گۆێی گرت، تا کەسێك بەڕێکەوت خۆی پێدا کێشام و خواردنەوەکەی بەسەر کراسەکەمدا ڕشت. پێش ئەوەی هیچ کام لە کەسەکە و ئەوەی تەنیشتم هیچ بکەن، چاکەتێك خرایە سەر شانەکانم ڕوواڵەتێکی ناسراو بە تەنیشتماندا تێدەپەڕی. کاتێك قژە کاڵە ناسراوەکەیم بینی هەناسەم لە گەرووم گیرا و چاوەکانم لە سەرسامیدا زەق بوون، لە هەرە کۆتایی مێزی یانە شەوانەکە دانیشت و خواردنەوەیەکی بۆ خۆی داوا کرد.



ئەم شەو هەوەسێکی نامۆی هەبوو. ئاسایی جگەرەی نەدەکێشا یان بخواتەوە، بەڵام لەپڕ─هەردووکیانی دەکرد. کراسە ڕەشە ساتانەکەی لە شانی شل بووبووەوە هەروەها لە کۆتاییدا لای کردەوە تا سەیرم بکات، خەریك بوو هاوار بکەم بەهۆی ئەو خوێنەی دەستەکانی داپۆشی بوو. زەردەخەنەی لە بینینی ڕووخسارە شۆکبووەکەم کرد، بەتەواوی ئاگادار لەوەی چی سەرسامی کردبووم، بەڵام هێشتا وا خۆی دەنواند کە نەیدەزانی❞ بۆ ئاوا چاوت لێ بزکردوومەتەوە، دارلین؟ پەشیمانی شتێکم؟ تەنها لێرە وەستاوم، خواردنەوەیەكم لەدەستە و سەیری خەڵكی دەکەم ❝



❞ خوێن بە دەستەکانتەوەیە ❝



❞ بەڕاست؟ دەبێت چۆن گەیشتبێت بە
دەستەکانم ❝لەناکاو، دەستی بۆ ڕووخسارم بەرزکردەوە هەروەها لە ترسا هەناسەم گرت کاتێك هەستم پێی کرد خوێنەکەی لە ڕوومەتەکانم سواند. هێشتا گەرم بوو. کە کۆمەڵە تاڵێکی لە قژە ڕەشەکەم خستە پشت گوێمەوە موچوڕکە بە بڕبڕەی پشتمدا هات و زەردەخەنە قایل بووە شەیتانییەکەیم بینی. شتێك دەربارەی ئەم دیمەنەم، خوێن بە ڕووخسارمەوە، دیاربوو سەرنجی ئارەزوو و خەیاڵە هەرە تاریکەکانی ڕاکێشابوو❞ ئێستا کە خوێن لەسەر ڕووخساری تۆشە هەروەها هەردووکمان لە شتێك پەشیمانین ❝



پەنجەکانی بە چەناگەمدا، سەرسام هێنەرانە لەسەرخۆیانە هاتنە خوارەوە، هەروەها لە سەیرکردنی بەردەوام بووم، زۆر سەرسام بووبووم تا بجوڵێم، تا شتێکم بینی. پەتێكی ڕەش، لە مەچەکی بەسترابوو، هەمان دانە کە ئەو شەوەی یەکترمان بینی لەدەستمدا بوو. هێندە بیرم لە ونبوونی نەکردەوە، چونکە قژم ئەوەندە کورت بوو نەتوانرێت بە بەستن بهێڵدرێتەوە هەروەها هەندێ جار دەکەوت بەبێ ئەوەی پێشی بزانم، بەڵام ئێستا، وای لێ کردم لەو بێ ئاگاییە دەرچم کە تێیدا بووم و بێکهیۆن لە خۆم دووربخەمەوە.



دەستەکانم دەلەرزین کاتێك بە وروژاوییەوە لە یەکێك لە دەستشۆرەکانی یانە شەوانەکەدا دەمشۆردن و نەمدەتوانی لە ئاو تێوەردانی ڕووخسارم بووەستم تا بە تەواوەتی پاشماوەی هەر خوێنێكی جێماو نەهێڵم. لە خاڵێکدا، وێناکەی بەردەمم لەپڕ دەستی بە گۆڕان کرد. دەستشۆرەکە بەردەوام لە سپییەوە بۆ سووری تەواو دەگۆڕا هەروەها گرنگ نەبوو چەند هەوڵمدا، نەیدەویست لەبەرچاوم نەمێنێت. دواتر، سەرم بەرزکردەوە و بێکهیۆنم ڕێك لە دوامەوە بینی❞ مەقیژێنە. لەماوەی پێنج خولەکدا پۆلیسەکان لێرە دەبن. با لێرە بچینە دەرەوە ❝



❞ بووەستە! چیت کردووە؟ ❝



چاوە تاریکەکانی بێکهیۆن ڕێك سەیریان دەکردم و سوودی لە تەواوی هەبوونم وەردەگرت. وادیاربوو حەزێکی زۆری هەبێت تا ئاشکرای بکات چۆن بە خوێن هەڵکێشراوە، بەڵام لەجیاتی ئەوە بیرکردنەوەکەی گۆڕی و بەبێ دەنگی مایەوە. دەیتوانی بزانێت پرسیاری بێ کۆتا پارچەپارچەیان دەکردم هەروەها تەنانەت تۆزێکی کەمیش بۆ ئەوە هەستی بە خەمباری نەکرد. لە جێی ئەوە، بەدڵی بوو، وێرانکردنی ژیانی خەڵکی بەدڵ بوو❞ پێم وابوو حەزت لە کوشتنە نهێنییەکانە، دارلین ❝



خۆدەوردانم بە دڕندەکان هەڵبژارد هەروەها یەکێکیان بەبێ گومان لەڕاکێشانمە ناو جیهانە ڕاستەقینەکەیەوە سەرکەوتوو بوو.











▬▬ § ▬▬

🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

WORD COUNT: 2995

Continue Reading

You'll Also Like

134K 24.6K 54
+عشق یعنی وقتی یه نفر قلبت و میشکنه و حیرت انگیزه که با قطعه قطعه‌ی قلب شکستت دوستش داری ! جیمین خوناشامی که به عنوان پرستار به عمارت قدرتمند ترین رو...
119K 12K 35
▪︎شکلات تلخ▪︎ رئیس جئون از دستیار دست و پاچلفتیش ناراضیه اما چی میشه که یه شب اون رو دوست پسر خودش معرفی کنه؟ _راستی این مردی که همراهته کیه جونگکوک...
266K 50.6K 53
|کامل شده| گذشته، درد، زیبایی- ______________________________________________ 🎨کاپل: کوکوی/ویکوک، سُپ 🎨ژانر: درام، رومنس، برومنس، کلاسیک شروع: 11 س...