سڵاو هاوڕێیان 🥰
ئەمە یەکەم چیرۆکمە
هیوادارم بە دڵتان بێت
»«»«»«»«»«»»»««»«»«»«»
؟؟؟: کوڕەکەم ئەمە لە بەرژەوەندی ئێمەیە چیت پێ ئەڵێم ئەوە بکە
؟؟؟: باشە باوکە هەرچی تۆ بیڵێی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سارانگ : pov
سارانگ : یاااا لین ئەم جلە جوان نیە
لین : ئۆف هەمویانم تاقی کردەوە هیچیان جوان نەبوون باشە من چی بکەم
چومە لای و دەستم لەسەر شانی داناو وتم
سارانگ : لین من ئەمەوێ بۆ ئاهەنگی ئێوارە بە نایابترین شێوە دەربکەوی
من لێرەم یارمەتیت ئەیەم نیگەران مەبە ئەگەر جلێکی گونجاومان دەست نەکەوت ئەوا ئەڕۆین بۆ مۆۆڵ باشە ؟
( لین شڵەژاو دیارە ئەوئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بونیاتی و ئەبێ بە هەژدە ساڵ وە ئێوارە ئاهەنگ دەگێرێن و هەموو هاوڕێکانی کۆلێژیش بانگێشت کراون ، من زۆر دەمێکە لین ئەناسم زۆر دڵ خۆشم بە بونی لەناو ژیانم لە هەموو کەس زیاتر خۆشم ئەوێ ، ئەو شەیتانە بچوکەکەی منە ههههه )
لین : کەواتە با کات بەفیڕۆ نەدەین و بڕۆین بۆ مۆڵ
سارانگ : باشەکەواتە با من خۆم ئامادە بکەم
« لین ڕۆشتە خوارەوە و چاوەڕێی منی ئەکرد ، جلێکی گونجاوم پۆشی و قژم بەسەر شانمدا هێنا خوارەوە و مەیک ئاپێکی ناسکم کرد ، من ئێستا ئامادەم ، ڕۆشتمە خوارەوە و دایکمم بینی لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە »
سارانگ: ئوما من و لین ئەڕۆین بۆ مۆڵ زۆرمان پێ ناچێت ئەگەڕێینەوە
دایکم : باشە کچەکەم ئاگاداری خۆتان بن
سارانگ : باشە ئوما دەی بای
« لین لەلای سەیارەکەوە وەستا بوو ، ئای خوایە ئەو زۆر شڵەژاوە ، هەردوکمان سەرکەوتینە ناو سەیارەکە و بەڕێ کەوتین........
« گەیشتین ، لە سەیارەکە دابەزین و ڕۆشتینە ناو مۆڵەکە کەمێک گەراین تا دوکانێکی جلو بەرگمان دۆزیەوە ئمم ئەمە گونجاوە »
لین :دەی با بڕۆین بۆ ئەوێ
سارانگ : همممم ئەم دوکانە جلی جوانی لێیە
« من و لین کەمێک سەیری جلەکانمان کرد تا ئەوەی پەسەند بو لامان هەڵمان گرت و پارەکەیمان دا لە دوکانەکە هاتینە دەرەوە »
لین : ئونی ئێستا بەس مەیک ئاپ ماوە بیکڕین ئەم دوکانە گونجاوە با بڕۆین بۆ ئەوێ
سارانگ : باشە دەی با بڕۆین
« ئێمە سەیری مەک ئاپەکانمان ئەکرد من ئەو مەیک ئاپانەی هەڵم گرتبوو لە سەتم بوو وە لەو کاتە سوراوێکم بینی ڕەنگەکەی گونجاو بوو لەگەڵ جلەکەی لین ویستم بڕۆمە لای و ئەم سوراوەی نیشان بەم ، سوڕامەوە بۆ ئاڕاستەی ئەو لەناکاو کەسێک خۆی پیادا کێشام ، مەیک ئاپەکانم لەسەت بەربویەوە ، سەرم بەرز کردەوە تا کەسەکە ببینم ، چاوەکانم کەوتنە سەری کورێک بوو بەڵام چیبوو ئەم جوانیە هههه»
؟؟؟: ببورە خاتون زۆر داوای لێبور دەکەم بە مەبەست نەبوو ڕێگەم بدە لەگەڵت هەڵی بگرم
« خۆی چەماندەوە تا مەی ئاپەکان هەڵبگرێ لەگەڵم »
سارانگ : نا پێویست بە داوای لێبوردن ناکات
« بەیەکەوە دەستمان لەسەر هەمان سوراو دانا تا هەڵی بگرین دەستی بەر دەستم کەوت ڕاستەوخۆ سەرم بەرز کردەوە ئەویش سەیری کردم چاوەکانی پەیوەندیان بەست لەگەڵ چاوەکانم ، بە جۆرێک سەیری منی ئەکرد وەک ئەوەی بڵێی لەناو چاوەکانم دا نوقم بوە ، دەستمم لادا لەنێو دەستی »
سارانگ : ئـ ئێ من ئەبێ بڕۆم
« گەڕامەوە لای لین ، پارەی ئەو شتانەمان دا کە هەڵمان گرتبوون ، بەڕێ کەوتین بۆ ماڵەوە ، »
لین : ئونی ؟
سارانگ ؛ بەڵێ
لین : زۆر سوپاست ئەکەم کەئەوەنە گرینگیم پێ ئەدەی
سارانگ : یااا ئەم قسانە چیە تۆ خوشکی منی چۆن گرینگیت پێ نادام
« ئێستا ئێوارەیە من و لین خۆمان ئامادە کردوە ، ئاهانگەکە لەناو باخچەکەی ماڵی ئێمەیە باخچەیەکی گەورەیە بۆیە ئەوێمان بەباش زانی ،
لین لە پەنجەرەکەوە سەیری ناو باخچەکەی ئەکرد کە وردە وردە خەڵک ئەهاتن ، لەناکاو لین وتی »
لین : یااااااا کچێ ئووونیییی !!!
سارانگ ؛ چیە کچێ بۆ هاوار ئەکەی ؟
لین : کچێ. ئەزانی کێ هاتوە؟
سارانگ : کێ هاتوە ؟
لین : یۆنگی هاتوە هاو پۆلەکەم
سارانگ : وتم ئاخۆ ئەبێ چی بوبێ !
لین : دەی دەی با کات بە فیڕۆ نەدەین با بڕۆین بۆ ئەوێ من ئەمەوێ بەخێرهاتنی بکەم
« ڕحشتینە ناو باخچەکە لین ڕۆشت بۆلای یۆنگی منیش بۆلای هاوڕێکانم هۆسۆک & جیسوو »
سارانگ : بەخێربێن هاوڕێیان دڵخۆشم بە ئامادە بونتان
هۆسۆک : سوپاس یاا سارانگ ئەمشەو زۆر سەرنجراکێش دەرکەوتوی
جیسوو : بەڵێ کچێ زۆر جوانی
سارانگ : یااا شەرم ئەکەم بەسە هههه، زۆر سوپاس ئێوەش بەهەمان شێوە
« ڕوم سوراند بۆ ئاراستەی لینی لێ وەستاوە ، ئەو روخساری ئەگەشێتەوە ئەمە لەبەر دڵخۆشیەکەی نیە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە قسە لەگەڵ یۆنگی ئەکات ، ویستم بانگی بکەم کە بڕۆین کێکەکە لەت بکەین »
سارانگ : هێی لین وەرە بۆ ئێرە
لین : ئۆهـ یۆنگی ببورە ئێستا ئەبێ بڕۆم دوای قسە ئەکەین
یۆنگی : باشە کاتی خۆت وەربگرە
« ئێستا کاتی لەت کردنی ئێکەکەیە لین ڕۆشتە لای کێکەکە هەموو هاوڕێکانمان دەوری مێزەکەیان دا و ئەیانوت ( هەموو ساڵێ بەخۆشی ، هەموو ساڵێ بەخۆشی )
سارانگ : دەی لین ئاواتێک بخوازەو مۆمەکان بکوژێنەوە
« لین چاوەکانی دەخست ئاواتێکی خواست و مۆمەکانی فوو کرد ، ڕۆژێکی زۆر خۆشمان هەبوو هەموومان دڵخۆش بوین ، کات تێپەری هەر کەسەو ڕۆشتەوە ماڵەکەی ، من زۆر ماندوو بومە ڕاستەوخۆ ڕۆشتنە گەرماو و جلێکی ئاسودەم پۆشی و لەسەر جێگاکەم پاڵ کەوتم بەڵام شتە سەیرەکە لێرەدا ئەوەیە من کە چاوەکانم داخست راستەوخۆ کوری مۆڵەکەم هاتەوە بیر
ئەوە تۆ چێ ئەلەی سارانگ بۆچی بیری لێ ئەکەیتەوە
چاوەکانم دخست و سەرم بردە نێو بەتانیەکەوە و خەوم لێ کەوت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
؟؟؟: باوکە پلانی یەکەمم جێبەجێ کرد
؟؟؟: زۆر باشە کوڕەکەم
؟؟؟: بەڵام باوکە من پاسەوانی گەورەترین مافیام ئەوە بزانە من کاتی ئەوەم نیە هەرکات تۆ داوات کرد من ئامادە بم
؟؟؟: باشە وردە وردە کارەکان ئەکەین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
▼・ᴥ・▼
کا وەرن جەماحەت 😂🥰
بمبورن بۆ هەر کەموو کورتیەک 🥰
ئینجا ڤۆت بکەن و ڕای خۆتان بڵێن لە کۆمێنت ♾❤️❤️
کاتێکی خۆش 👋🏻😻