Hello😃
ئەم جارەش هەنگاوەکانی
دروستکردنی
بەرگێکی سادەیە.
کەرەستە بەکارهێنراوەکان:
ـ وێنەیەك
ـ Overlay← بۆ سەر وێنەکە
بەرنامەکان:
ـ Snapseed
ـ Meitu
ـ Add Text
【 هەنگاوی یەکەم 】
وێنەکەی کە هەمانە لە بەرنامەی Snapseed و لە بەشی Drama و بە Effectی Dark1 دەستکاری دەکەین.
【 هەنگاوی دووەم 】
لە هەنگاوی دووەمدا هەر لە بەرنامەی Snapseed لە بەشی Double Exposure ئەو Overlayیەی کە هەمانە دەیکەینە سەری بە بەکارهێنانی Effectی Lighten.
【 هەنگاوی سێیەم 】
هەر لە Snapseedدا بەشی Grunge و Styleی ژمارە 491 دەکەینە سەر وێنەکە و پاشان وێنەکە Save دەکەین.
【 هەنگاوی چوارەم 】
لە بەرنامەی Meituدا Filterی VM3 بەکاردەهێنم و وێنەکە Save دەکەم بەم شێوەیە وێنەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی نوسینی لەسەر بنووسم.
【 هەنگاوی پێنجەم 】
نووسین دەکەینە سەر وێنەکەمان لە بەرنامەی Add Textدا دەمەوێت باشتر دەربکەوێت بۆیە بەجیا لە وێنەکەی بەکارم هێناوە Textکانم دروست کردووە تا باشتر دەرکەوێت.
ئەمەش ئەنجامەکەیەتی لەسەر وێنەکە⇩:
【 هەنگاوی شەشەم 】
ئەم هەنگاوە بۆیە دەکەم چونکە کاتێك ئاوا دایدەنێیت Wattpad خۆش بێت(نەبێت) وێنەیەکی Full HDت بۆ دەکات بە فیلمی ڕەش و سپی.
بۆیە دیسان لە بەرنامەی Snapseed لە بەشی Vintage و کۆتا Effectی بەرنامەکە بەکاردەهێنم بە دەستکاری کردنی ڕێژەی Brightness بۆ 44-.
【 هەنگاوی حەوتەم 】
هەر دووبارە لە Snapseed و بەشی Brush بەکاردەهێنم بۆ ڕووناککردنەوەی چەند بەشێکی وێنەکە بەم شێوەیە.
ئێستا وێنەکە ئامادەیە بەڵام دەکرێ زۆر ئاساییە لە بەرنامەی Meitu دووبارە Effectی تر بەکاربهێنی.
【 ئەنجامی کۆتایی 】
وێنەی دەستە ڕاست هەنگاوی شەشەمە و وێنەکەی تر بێ دەستکاری کردنەکەیە.
▬▬𝒟ℴ𝓃ℯ▬▬
「 بەهیوام سوودتان لێی وەرگرتبێت و بتوانن خۆتان تاقی بکەنەوە😄 」
🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤