ئێرلینا:
بە رێگاوە بووم بۆ مالەوە کارەکەم تەواو کرد ئێستا درەنگانی شەوە ترسم نیە لە سەرسەرییەکانی شەقام ئەتوانم پارێزگاری لە خۆم کەم دەربارەی کارەکەم لە باڕێک کار ئەکەم نزیکەی کاژمێر دوو تەواو بووم بەسەر شەقامەکان هەنگاوم ئەنا هەستم بە شتێک کرد کە تەواو نیە ئەمشەو شەقام زۆر چۆلە هەنگاوەکانم خێرا کرد ئێستا ۆورم چاوەڕێمە ئەو ناخەوێت تا نەبینێ کە من لە مالم هەستم کرد کە کەسێک لە دواوەی منە ترس لە دڵم نیشت من ئەتوانم شەڕ بکەم بەس ئێستا جەستەم بۆ وا تێک چووە بوەستە نابێ ئیرک ئەو هات بۆ لام بەسەیری خواردنەوەی پێشکەشم کرد ویستم ڕەتی کەمەوە بەڵام ئەو وتی گەر ڕەتی کەیتەوە لێرە دەرت ئەکەم وە ئەی توانیش دەرم کات ئەو خاوەنی ئەو باڕەیە کە ئیشی تیا ئەکەم سەڕم ژان ئەکا ئاگەدار ئەو کەسە نەمام کە لە دواوەمەیە
لە لایەکی شەقامەکە دانیشتم لەناکاو بەرچاوم ڕەش بوو کۆتا شت کە بینیم پیاوێک بوو کە لەبەرامبەرما دانیشت دەموو چاوی دیار نەبوو.
بەهۆی دەنگە دەنگی زۆرەوە بەخەبەر هاتم دەنگی گریان من لە کوێم چاوەکانم کردەوە لە هۆلێکی گەورە چەندین سیستەمی لێیە ئێرە نەخۆشخانە نیە ئێرە کوێیە هەر کچێک و لەسەر سیستەمێک خەریکی گریانن برۆکانم گرژ کرد سەیری تەنیشت خۆمم کرد کچێک بوو بە بێدەنگی لە پێشی خۆی ئەروانی و قاچەکانی لە باوەش گرتبوو ئێرلینا قاچەکانی لەسەر زەوی دانا و دەستەکانیشی لەسەر سیستەمەکە ڕووی کردە ئەو کچە ترساوە
ئێرلینا:هێی"بە دەنگێکی هێمن بانگی ئەو کچەی کرد بەڵام کچەکە بێ کاردانەوە بوو دەستی دا لە شانەکانی"هێی ئێمە لە کوێن ئێرە کوێیە؟"بەبێ ئارامی لێی پرسی ئەو کچەش ڕووی لەو کرد و سەری بەرز کردەوە لێوەکانی ئەلەرزی و چاوەکانی سور بوو بوون بە گریان
؟؟:ئەوان ئێمەیان رفاندووە نازانم چیمان لێ ئەکەن نامەوێ بمرم"بەچرپەوە قسەکانی کرد بە چ حاڵ ئێرلینا لێی تێگەیشت ئێرلینا مێشکی وەرناگرێ ئەمانە بۆ ئەو هەموو کچە لە یەک کاتا ئەرفێنن؟"
ئێرلینا:ئەوان بۆچی ئەو هەموو کچە لە یەک شەوا ئەرفێنن؟"بە گرژیەوە پرسی سەیری کچەکانی کرد هەمووی لە تەمەنی ئەون هەمووی هەژدە ساڵ و کەمترن ئایە ئەندامەکانی لەشمان ئەفرۆشن؟ یان ئێمە ئەفرۆشن؟ پورم وتی ئەوان کچەکان بۆ جەستەیان ئەفرۆشن بە مافیاکان بیرکردنەووکانم پچرا بەهۆی دەنگی کچەکان و کرانەوە دەرگاکە هەمووان بە ترسەوە هەڵسانەوە منیش هێشتا دانیشتبووم بە منەوە ١٨ کچ لەم ژوورەین هەنێ پیاو هاتنە ژوورەوە دوو لەوان پیاوی چوا شانی ڕەش پێست بوون و دانەیەک کۆریێکی تەواو بوو بە ناو کچەکان ئەگەرا
کوڕە کۆرییەکە:دەنگتان نەبیستم هەر کەس دەنگی بێت باجەکەی مردنیەتی"بە ساردییەوە ئەگەرا بە نێو کچەکان.
ئێرلینا ڕقی بەرامبەر ئەو پیاوە دروست بوو چونکە بەس سەیری جەستەی کچەکانی ئەکرد ئێرلیناش هەڵسایەوە بە ساردی سەیری کوڕە کۆرییەکەی کرد کوڕە کۆرییەکە رۆشتە لای دەرگاکە شتێکی لە ژێر گوێی دوو پیاوە ڕەش پێستەکە وت و رۆشتە دەرەوە ئەو دوو پاسەوانەش کەوتە جولە شەش کچیان برد ئەوانی دیکەش کەوتنە گریان بە دەنگ هەندێک لە کچەکان بەرهەڵستیان ئەکرد تا بانگی پاسەوانی زیاتریان کرد ئەو کوڕە کۆرییە گەرایەوە کە هاتەوە پاسەوانەکە ناوی هێنا
پاسەوانەکە:جونگکوکی گەورەمان گەرایەوە بێدەنگ بننن"هاواری بەسەر کچەکان کرد کچەکان بێدەنگ بوون سەیرم کرد تەنها نۆ کچ ماوین
ئەو جونگکوکەش سەیری کردین
جونگکوک:بەس بزانم ئێوە چیتان ئەوێ بۆ وا ئەکەن؟"بە تورەییەوە هاواری کرد کچەکان لەگەڵ دەنگە بەرزەکەی ڕاچلەکین"
ئێرلینا:ئێمە نامانەوێ ببینە یاری ژێر دەستی ئێوە بۆیە وا ئەکەین ئێوە بۆچی ئێمەتان ڕفاندووە؟'بە هێمنیەوەو بوێریەوە سەیری جونگکوکی کرد و وتی هەموو کچەکان سەرنجیان خستە سەر ئێرلینا و جونگکوک و پاسەوانەکانیش سەیری ئەویان ئەکرد جونگکوک بە هێمنیەوە لە ئێرلینا نزیک بوویەوە دەستی بە ڕوومەتیا هێنا و زەردەخەنەی کرد
جونگکوک:ئەی ئازیزم چیت ئەوێ؟؟بۆچی ناتەوێ ببی بە یاری ژێر دەستی پیاوە دەولەمەندەکان؟"بە زەردەخەنەوە بە ئێرلینای وت ئێرلینا سوێبدی ئەخوارد کە ئەم پیاوە دەروون بەخۆشە و تەواو نیە دەستی جونگکوکی بە توندی لەسەر روومەتی لابرد جونگکوک کەوتە پێکەنین بە دەنگ پاسەوانەکانیش ئەترسان کە جونگکوک توڕە بێت و یەکێکیان بکوژێت"
ئێرلینا:هەر شتێک بڵێی بە گوێت ئەکەین پیاو کوشتن تاڵان کردنی بانگ هەر شتێکت بوێ ئەیکەین بەس ئەمەیان نا ئێمە نامانەوێ کە دەستمان لێ بدرێ"ئێرلینا بە ساردی و لاوازی وشەکان لە لێوی دەرباز بوون جونگکوکیش بە تەرکیزەوە گوێی گرتبوو دوای سەیری پاسەوانەکانی کرد بە چاو ئاماژەی بۆ کردن"
جونگکوک:بیانبەن"وتی و لە ژوورەکە دەرچوو ئێرلینا نازانێ کەوا ڕازی بووە یان نا نەیهێشت پاسەوانەکە دەستی بەر جەستەی بکەوێ خۆی وتی کە ئەروا ئەوان رەوانەی ژوورێکی تر کران ئێرلینا و پێنج کچی تر بێگومان ئەو کچە ترساوەشیان لەگەڵ بوو
لە پەنجە بچوکەکەوە زانی کەوا خەریکە ئەبێتە ئێوارە لەسەر زەویەکە دانیشت ئێرە وەکو هۆلەکە نەبوو هیچ سیستەمێکی لێ نەبوو تەنها ژوورێکی چۆل و دەست شۆرێکی لێبوو لەناکاو دەرگا کرایەوە
پیاوێکی تری کۆری دەرکەوت هەر شەش کچەکە هەڵسانەوە
؟؟:وستم پێتان بڵێم لەمرۆ بەدواوە ئەبێ راهێنان بکەن و لە ژێر راهێنانا ئەبن بەو پێیە کە قبولی ناکەن ببن بە سۆزانی ژێر پیاوە دەولەمەندەکان سێ رۆژی تر یەکەم تاقیکردنەوەتان پێ ئەکرێ گەر دەربازبوون لێی ئێوە لە نێو گروپەکە ئەبن بە ئازادی"بە هێمنیەوە بۆیانی روون کردەوە ئەم پیاووە تاکە شت کە سەرنجی لەسەر بێ ئێرلینا بوو چونکە پێی راگەیندرابوو کە کچێکی قژ سور داوای ئەمەی کردووە لەبڕی بوون بە سۆزانی"
بەردەوامە..
____________________________
_____________
6/9/2024