˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷ

By t4eko0k_vk

2.6K 400 625

~ لـــــــــــــــہ بــــــیــــــرتــــــ بـــێـــــــــت:- ..⦅خـــۆشـــەویــــــســـتـــے دەتـــوانـــێـــت... More

•PaRaSiTe{S}
•PaRaSiTe¹
PaRaSiTe²
PaRaSiTe³
PaRaSiTe⁵
PaRaSiTe⁶

PaRaSiTe⁴

490 63 102
By t4eko0k_vk

.
.
.
ماوەیەک بەسەر ڕۆشتنی کووک و خاتوون سۆنگ تێپەربووە و تایش خەریکی موبایلەکەیەتی دوایی ئەوە گوێی لە تەقەی پێڵاو بوو سەری هەڵبری!!

لە نوکی پێیەوە تا نێوچاوانی سەیری کووکی کرد
بەراستی کە بەمجۆرە لە ناو ئەو قاتە ڕەشە دایە زۆر جوان بوو قژیان ڕێک خستبوو زۆر بە جوانی هەتا پێڵاوێکی نوێشیان لەبەر کردبوو لەگەڵ کاتژمێر و چەندەها شتی تر جگە لە جلەکانی!!

«بەڕێز تای بەڕاستی خۆشەویستەکەت زۆر ناوازەیە هەروەها جەستەیەکی زۆر ڕێکی هەیە هەموو جلەکانی بۆ دەگونجا وەک مۆدێلێک وایە بەهەرحاڵ من بە تەنها دەتانهێڵمەوە وە ئەو جلانەی کە بۆمان داناوە هەموویمان ڕێک خستووە وەک هەمووجار دەیهێنێنە ماڵەکەت بێ خەمبە»خ.سۆنگ وتی

«زۆر سپاس خاتوون سۆنگ»
تای وتی،،دواتر خاتوونەکە لەوێ ڕۆشت

تای بە هەنگاوی هێواش بەرەو کووک رۆشت و دەستی گرت و لە یەکێک لە ئاوێنە گەورەکان نزیک بوونەوە!!

«زۆر جوان و کەشخە بوویت لەناو ئەم جلانە»
تای وتی

«ئیتر شەرم لە خۆم ناکەم گەر لە دەرەوە کەسێک تۆ لەگەڵ مندا ببینێت وەک پێشتر»بە کەمێک
گاڵتەوە وتی،،کوڕە چاو ڕەشەکەش هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕووخساری نەبوو لە کاتێکدا ناخی پارچەیەک بوو لە ئاگر

~خۆزگە وشەکان لە ناخی دڵتەوە دەبوو کیم!!

«بابرۆین»
وتی کاتێ دەستەکانی گرتەوەو جەستە ماندوویەکەی بە دوای خۆیدا ڕاکێشا!!

...

بە ناو مۆڵەکەدا دەڕۆیشتن تا بڕۆنە دەرەوە بەڵام لە ناکاو دەنگێک کیمی وەستاند!!

«تایهیۆنگگ»
تای ڕووی سووڕاند و برا بچووکە بە کێشەکەی بینی کە بە بزەی شەیتانی سەیریان دەکات،نەفرەتی لە شانسی خۆی کرد!!

«کەواتە لێرە چی دەکەیت برا گەورەکەم هەم ئەم کوڕە جوانە کێیە لەگەڵت»براکەی وتی کاتێ لێیان نزیک بوویەوە سەیری کووکی دەکرد!!تای کەمێک کووکی خستە پشتەوەی

«منیش باشم،،،هەروەها ئەوە کێشەی تۆ نیە هانبین تەنها بە کاری خۆتەوە خەریک بە»سەرەتا بە توانجەوە وتی پاشان بە جدیەوە!!

«باشە باشە برا بۆچی تووڕە دەبی بەهەرحاڵ دەبێت قسە بکەین ئەو کاتەی کە تەواو بووین دەتوانی بڕۆیت»بە بزەی فیزەوە وتی

تای تەنها بە ساردی سەیری دەکرد

«شتەکان گرینگن»
هانبین وتی

...

ئێستا ئەوان لە کافێیەکی تایبەت دان کە هیچ کەسێکی لێ نیە جگە لەم سێیانەیان نەبێ هان و تای لەسەر مێزێکی جیاواز و دوور لەو مێزەی کووک لێی دانیشتووە قسە دەکەن!!

ئەوە بڕیاری تای بوو چونکە دەیزانی قسەکان تایبەتی و خێزانین ناترسێت لە ڕۆشتنی کوڕەکە وە بێگوومان پێش ئەوەی کوڕەکە جێ بهێڵێت دووبارە ئاگاداری کردەوە لەوەی کە نەڕوات بەهیچ جۆرێک!!

بێگومان چونکە بۆخۆی خراپە!

کووک تەنها زوو زوو هەناسەی بێزاری هەڵئەکێشا و سەیری دووبراکەی دەکرد کە وا دیار بوو لە گفتوگۆیەکی زۆر چڕ دان، بەڵام کێشەی سەرەکی جەنجاڵیەکەی ناخی بوو کە خەریکە شێتی دەکات

-بۆچی ناڕۆیت ئەمە باشترین دەرفەتە
سەیرکە ئەو زۆر بێ ئاگایە!!

-تەنها بڕۆ تۆ لە شێتێک دەترسیت؟

-دەتەوێت ببیت بە کۆیلەی؟

-گەمژە بڕۆ،باوکت بە تەنهایە کێ دەزانی ئێستا لەوانەیە چەند خەفەتی ونبوونی تۆ بخوات!!

کووک ئارەقی ناو دەستەکانی سڕی،،باشە بۆچی بۆچی دەبێت بشڵەژێت و بترسێت لەخۆی دەپرسێ مەگەر ئەو کەی بەمشێوەیە ترسنۆک بووە!!

سەیری براکانی کرد دووبارە وەک پێشترن
و ئاگاداری هیچ نین

-ئەو شێتێکە لە دەستی ڕابکە و بە زووترین کات لە نزیکترین بنکە سکاڵای لێ بکە ئاسایی وەک پێشتر بژی!

...

«دایکم داوادەکات بە زووترین کات بگەڕێیتەوە بۆ کۆشک و یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیا بەڕێوەببەی ئیتر»
هان وتی

«پێی بڵێ هێشتا ئامادە نیە»تای بێباکانە وتی ویستی هەڵبستێ بەڵام قسەی برابچووکەکەی وەستانی،!!

«وتی گەر وانەکات لە زووترین کاتدا کارتە بانکیەکەت بەتاڵ دەکاتەوەو بێبەشت دەکات لە هەموو شتێکی خێزانەكەمان»...

تای کەمێک توڕەبوو بەڵام خۆی ئارام کردەوە و بە بزە لارەکەیەوە دانیشتەوە لەسەر کورسیەکە!!

«کەواتە ڕازیت»پرسی

«ڕازیم......بەڵام تا شەش مانگی تر نایەم و لە پشوودا دەبم وە تا ئەو کاتە تۆ ئەوێ بەرێوەدەبەیت»تای وتی

«جا کێ دەڵێت من ڕازیم»
هانبین وتی بە بزەی گاڵتەجاڕیەوە

«پێم وانیە بتەوێ دایکم وێنە و کاری یانە شەوانیەکانت ببینێت»تای وتی،،،هانبین بزەی نەما
ترس لە روخساری بڵاو بوویەوە

«بەڵام تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ نەک زیاتر ڕێکەوتین»

«ڕێکەوتین برایەکی ئاقڵی»تای وتی بە گاڵتەجاڕیەوە
هانبینیش چاوی لێ سوڕاند و هەڵسا لەسەر کورسیەکە

«کەواتە من دەڕۆم»
هانبین وتی و درێژەی بە قسەکانی دا کاتێ سەیری شوێنی کووکی کرد

«وابزانم خۆشەویستەکەت لێرە ڕۆشتووە لە بێزاریدا»

تای سەیری هەمان شوێنی کرد هەستی بە تەقینەوەی گڕکانی ناخی دەکرد بەڵام دەری نەخست بێگوومان

«هیچ شتێک دەربارەی ئەو بە دایکم ناڵێیت تێگەیشتی گەرنا خۆت دەزانی چی ڕوودەدات»تای وتی کاتێ پەنجەی لە براکەی بڵند کرد

پاشان  بێ وەڵامی ئەو دەستی بە هەنگاوە درێژەکانی کرد تا بە زووترین کات لە کافێیەکە بڕواتە دەرەوە بێگوومان

...


بە ترس و شڵەژاویەویەکی زۆرەوە ڕایدەکرد لە ناو و هەموو خەڵکدا نەیدەزانی کە لەو ماوەیەیەی کە ڕایکردووە خۆی بە چەند کەس کێشاوە تەنیا سەر لێشاواو ڕایدەکرد و ڕایدەکرد!!

نەفرەت مۆڵەکە ئەوەندە گەورەیە
و یەکەم جاریەتی بێت بۆ ئێرە.....نازانێ ڕووبکاتە کامە لا تا دەربچێت!!

~زۆر سەر لێشواوە!!

دوایی کەمێک وەستا و دەستی لەسەر ئەژنۆکانی دانا تا هەناسەدانی ڕێک بخات بێگوومان!!

ئارەقەی نێوچاوانی سڕی و سەری هەڵبڕی
بەڵام خۆزگە واینەکردبا،،چونکە ڕاستەخۆ لە لایەن چاوە تیژە پڕ لە ئاگرەکانی ئەو گیرا!!

بێ لە دەست دانی هیچ کاتێکی تر دەستی کرد بە

ڕاکردن... ڕاکردن... ڕاکردن
تاکە شتە بتوانێت بیکات لە ئێستایا بێگوومان

بە خێرای ڕایکردە لای بەرزکەرەوەکە وە بەهەمان شێوە بەخێرای دوگمەی کردنەوەی لێدا

یەکەمین جار دووەمین جار سێیەمین جار
ناکرێتەوە نەفرەت...کەسانی تری لە ناوە لە ئێستادا

ناکرێت کات بە فیڕۆ بدات زۆر دڵنیایە بە دوایی کەوتووە بەڵێ وەک ناوی خۆی دڵنیایەیە لە قەلەرەقی و شێتی کوڕە قژ بڵۆندەکە!!

بە خێرای بەرەو دەرگای چوونە خوارەوەی پلیکانەکان ڕۆشت و کردیەوە بەسەر پلیکانەکان دەڕۆیشتە خوارەوە وەک خێرای ڕەشەبا!!

ترس.. چونکە هەستی بە تەقەی پێڵاوی
ئەو دەکرد لە دوایی خۆیدا

کاتێ بۆ چرکەیەک سەرنجی لەسەر هەنگاوەکانی نەما راستەوخۆ پلیکانەیەکی تێپەڕاند کە وایکرد زۆر خراپ بەربێتەوە تا کۆتای پلیکانەکان!!

هەستی بە قاچی ڕاستی نەدەکرد**ناڵەی ئازار** زۆر ئازاری هەبوو زۆر جگە لە لاشە شەکەتەکەیی و سەریشی لە نزیک برۆی خوێنی لێ دەهات!!

دڵی کەوتە ناو دەستی کاتێ ئەوی لە
بەرامبەر خۆیدا بینی،،

بێگوومان هەر کەسێکی تر بوایە دەترسا چونکە دەمارە سوورەکانی چاوی دەرکەوتوون دەماری ملیشی بە هەمان شێوە دەرکەوتووت بە هۆی هەناسە توندەکانی لە کاتی ڕاکردن!!

شکاندنی یاساکانی ئەو شتانی و سزای زۆر خراپی لە دوایە ئەو دەزانی لە خولەکی داهاتوو چی بەسەر دێت

ئەوەش وادەکات زیاتر و زیاتر جەستەی بلەرزێت و لێدانی دڵی بشێوێت!!

فرمێسکی ترس لە ئازاری زیاتر چاوانی پڕ کردن!!

هەرچەندە بینایی ڵێڵ ببوو بەڵام هێشتا زۆر ڕوون دەیتوانی پێکەنینە تاڵەکەی ببینی و بیبیستێ
کە زیاتر حاڵی خراپ دەبوو لەگەڵی!!

لە چرکەیەکدا شێوەی گۆرا بۆ سەهۆڵ
نزیک دەبوویە نزیکتر و نزیکتر

ئەوەی تریش نەیدەتوانی تەنانەت لاشەشی بجوڵێنێ بۆ دواوە لە ئازار دا!!خۆی نزم کردەوە ئاستی و بە خێرای دەستی تێکەڵ بە قژە ئاوریشمە ڕەشەکەی کرد

توند گرتی لە دواوە ڕایکیشا وایکرد چەناگەی بەرز بێتەوە بۆ ئاستی ڕووخساری ئەو!!!

~تۆ تەواو بوویت جیۆن نە دەبوو
یاری لەگەڵ ئەودا بکەیت!!!!!!!!

.
.
.
Cut

Words:1050
Date:19-April-2024
Time:-18:08

هیوادارم بە دڵتان بووبێت 🖤
لێم خۆشبن بۆ درەنگ دانانی پارتەکە!!
بەڵام بە جدی ئەکیتڤی پارتی پێشترم هیچ بەدڵ نەبوو بەهەرحاڵ گرینگ ئەوەیە کە ئێوە بە دڵتان بێت خاتوونە نازدارەکان🦋

ڕای خۆتان بڵێن دەربارەی چیڕۆکەکەو ئەم پارتە
پێی دڵخۆش ئەبم

تا پارتێکی تر بای❤️‍🔥




Continue Reading

You'll Also Like

2.1K 472 12
𝑰𝒎𝒎𝒐𝒓𝒕𝒂𝒍𝒔 \ نـەمـرەکـانـ 𝑇𝑜𝑝 𝑉 𝐵𝑜𝑡𝑡𝑜𝑚 𝐽𝑘 𝑆𝑡𝑎𝑟𝑡 | 12 | 3 | 2024 | 𝐸𝑛𝑑 𝑁𝑜𝑡 𝑣𝑖𝑠𝑖𝑏𝑙𝑒 ژانـەر : ئـاکـشـن خـەیـا...
2.7K 549 16
تـەواو بـووە✓✓✓ زەریـا ~ خـۆشـەویـسـتـی مـن بـۆ تـۆ وەڪ زەریـایـە ئـەزیـزم ~ ئـەزیـزم مـن هـێـشـتـان ئـەو سـاتـەم لـە یـادە ڪـە بـۆ یـەڪـەم جـار لـە...
468K 1.5K 47
🔞🔞🔞 warning sex!! you can cancel if you don't like it.This is only for the guys who have sensitive desire in sex.🔞🔞
959 215 5
" TAEKOOK" start :2/9/2023 end:?