ئــاوازیــی ئــازار p.Jm

By veroonica_7

5.4K 848 1.2K

هەموو گۆرانیە خەمەوێکانم دەربارەی تۆن..... هیچ تێگەشتووی لە ئازاری خۆشویستن و جێهشتنی کەسێک بێ ویستی خۆت؟؟! ~... More

Information
ئـەو ئەڕوات:)♣️
هەستێکی خــراپ➰
هەمووان تۆیــت➿
ئێمــە و چارەنووس~
ماڵ ئاوای سەخت♾️
هەستەکان درۆ نین〰️
ساردبوونەوەی ئەو⏳
من هەڵە بوومـ✖️
خوشکەکەتم خۆش ئەوێت💌
خاتوونی شلــک♥️
بۆچی گەڕایتەوە❓
لێخۆشبوون🔗
جیابوونەوە🕸️
ئەو هاوشێوەی نیە🌚
چاوەڕێی ئەمە نەبوومـ🗝️
دایک و باوکمـ♠️
ترسی لە دەست دان➰
ئێمە باش نین💔
هێشتا بیرتەکەم🌬️
هەستەکان ئەمرن❗️
من شێت نیم⛔️
بــیر کــردنی ئــەو☕️
قسەکانم بوون بە فرمێسک🗣️
لە بیریکە وەک ئەوەی نەبێت👣
گرنگ‼️خوێنەر بن
ناچارم مەکە🍃:)
هەڵەیەکی گەورەی🗣️
ئیتر خۆشم نیم:)👣
تۆ نا ئیتر...
ئێمەیەک بوونی نەما☕️
ساڵەکانی لە بیر کردنت:}
وەک خەم هاتێوە ژیانمـ:
ئیتر لە تەنیشتم نیت&
ڕەنگە لە یادی کردبمـ:)
هەستەکان نامرن درۆیە:)
مردن نەبوە میوانمـ#
وامزانی بمرم کۆتا دێت:}
دەمێک بوو نەژیابووم"
ژیانمان بوە بە زریانێک***
نەمزانی بێ بەختی نازناومە!
خەمباری لە هەموو سوچێکە🗣️~
دڵ خۆشی دوای ناوی تۆیە>
هەموو شت ناکرێت هەڵە بێت~

یانی خۆشت ناوێمـ!؟

82 20 70
By veroonica_7



    {هەستەکان گاڵتە نین ئەگەر دڵ خۆشم ناکەیت جێم بێڵە}




••

مالینا{دونێیەکی شووم ماندوو کەر و بێ مانا ئەبێت چی بکەم ئەبێت چی بڵێم؟پێش هەموو شتێک ستۆریەکم دانا کە ئێستا باشم وە چوومە گەرماوەکەی ژوورەکەی جەیکەی نازانم خۆی لە کوێیە...یەکەم جارم نیە لێرە بمێنمەوە بەڵام ئای چەند ساڵێکی زۆر تێپەڕی...لە کۆتایا. گەرماوم کرد کاسرا ئوونی جلی ئاسوودەی بۆ دانابووم بلوسێکی قاوەی تۆخ لەگەڵ جینسێکی ڕەشی فش...ئاسوودەم تێیدا..بڕیارمدا بچمە خوارەوە ...خولەکێک ئەوە دەنگی جیمینە وەستام لەسەر پلیکانەکان جەیکەی ڕووی لە منە بەڵام نامبینێت و جیمین پشتی لە منە لەسەر مێزی باڕەکە دانیشتوون چاوم کەوتە سەر کاتژمێری هۆڵەکە ..ئۆو کاتژمێر دەیە}

کووک:باش خەوتی؟
جیمین؛زۆر دەمێکە تاک و ئەم کاتە نەخەوتووم
کووک:ئاسوودەی گرنگە هیۆنگ
جیمین؛هێشتا هەڵنەستاوە؟
کووک؛گرەو ئەکەم وەک تۆ ئەویش دەمێکە ئاوا نەخەوتوە و پشووی نەداوە
جیمین؛هیوادارم وابێت نەک بیرکردنەوە خواردبێتی وەک من....هەر بەڕاست چی بکەین؟
کووک:چەنێک بیری لێ ئەکەمەوە نازانم
جیمین:چۆن ئەتوانم چارەسەرێک بدۆزمەوە
کووک:چی ئەگەر مالینا هاوسەرگیری کرد
جیمین؛ئەتوانێت پێ لەسەر دڵی دانێو وابکات؟
کووک؛بۆ نا وەک چۆن تۆ کردت...
جیمین؛سوێند ئەخۆم ئاسایی وەرتان گرتوە بەڵام وەک هەرجارێک ئەیدەنەوە بە ڕوومدا دڵم ئەشکێت سوێند بخۆ ..تۆ شەش ساڵە لەگەڵم ئەژیت لەو ژوورە ماومەتەوە ئەوی تێدا بووایە؟ئەسڵەن بینیت ڕۆژێک دەستی بگرم!؟یاخوود ماچی بکەم؟دوای ئەو شەوە نەفرەتیە و ئەو هەڵەیە سوێند ئەخۆم دەستم بەر ئافرەتێکی تر نەکەوتوە...تۆ ئەزانیت مێشک و دڵم ئەوە
کووک:بەڵام نەک ئەستەمە بگرە زۆریش ئەستەمە
جیمین؛وەک بڵێی نازانم...تەنها شێت ئەبم لای یوونگی هیۆنگ ببیبینم وا ئەزانن ئاسان بەرگە ئەگرم هەنێک جار لەسەر مێزی ئەو کۆشکە ئەمویست هاوار کەم و بگریم بڵێم منیش دڵم هەیە بەڵام هەر جارێک سەیری ئێوە ئەکەم ئێوە بە چاوی هەڵەکەوە من ئەبینن
ئەسڵەن تێ ئەگەن؟چەندە خۆشم ئەوێت و ئاشقیم!
کووک:چی لە سۆفیا ئەکەیت؟
جیمین؛هەوڵ ئەدەم تێی بگەیەنم...
مالینا:هاوسەرگیریەکە ئەکەیت
(لەناکاو دەرکەوت و جیمین هەستا)
جیمین؛مالی،...(ویستی نزیک بێتەوە نەیهێشت)
مالینا:بوەستە ..لە جێی خۆت تۆ ئەوە ئەکەیت
جیمین:نایکەم بۆچی بیکەم!؟
مالینا؛ئەیکەین ناچارین هەریەکە و ژیانی خۆمان
(چاوەکانی پڕ بوو)
جیمین؛کە قسەیەک پێت ناخۆشە مەیکە
مالینا:چی بکەم ها؟سۆفیا وە لاوە نێین؟یوونگئ بە زیندووی بنێژم!؟ ئەی هەستی ئەو مرۆڤانە؟

(هاوار و گریانی تێکەڵ بوو تای و کاسراش هاتن بە چاوی خەواڵ و تێبینیان نەکردن)

جیمین؛کەواتە چی بکەم ها؟خوا بمکوژێت ڕێگە چارەیەکم بۆ دانێ چی بکەم؟ ئەی خۆمان؟ئەی ئێمە؟
مالینا؛هههـ خۆمان ...؟ئێمە شتێکی لەو جۆرە بوونی نیە
جیمین:دوای ڕووداوەکە؟دوای دوێنێ شەو ئەتەوێت دەستت بەردەم!؟ هێندە بێ شەرم و ناپیاوم؟
(فرمێسکەکانی خۆی سڕی تا مالینا خراپتر نەکات)
مالینا:قورسە تێ بگە قورسە ناتوانین
جیمین؛تەنها تۆ دەستم بگرە سوێند ئەخۆم ئەیکەین هەرچەند قورس بێت(دەستی بۆ ڕاکێشا)
مالینا:نا...هەنسک نا
(سەری بە ئاماژەی نەخێر باداوجیمین فرمێسکی کەوت)
جیمین؛تکات لێ ئەکەم،..هەلێک بۆ خۆمان...کۆتا هەل بدە بە من...خۆپەرستی نیە..بۆ منی ئەکەیت
مالینا:ئەی ئەوان هەنسک؟
جیمین؛بەڵێن ئەدەم چارەی ئەکەین

(چاوتروکاندنێک بەس بوو بۆ دەستکردنە ناوی دەستی دڵ بەرە وێرانەکەی و خێرا جیمین ڕایکێشایە باوەشی خۆی و توند لە باوەشی کرد و ناوە ناوە ماچی ڕووخساری ئەکرد پێکەوە گریان و ئەواینی ترش گریان)

جیمین:چەن بە حەسرەتی بۆنتەوە مردم ئەم چەند ساڵە...هەنسک چەند ترسام نەتوانمەوە لات بم
(لوتی لەناو قژی دانابوو بۆنی بۆ سیەکانئ ئەبرد)
مالینا:نەفرەت...کە خۆشم ئەوێیت
جیمین:هەزار جار نەفرەت لە من دەرمانی هەموو دەردەکانم...،ڕۆحی شیرینم...
مالینا:شێت....
(سەری لەسەر سنگی دانابوو بۆنی ئەو دڵ بەرەی ئەکرد دڵی وێران کرد و هەر خۆی چاکی ئەکردەوە)
جیمین:بیرمە کردی زیاتر لە هەرشتێک
مالینا:منیش ...زۆر
کاسرا:ئای بەسە ...هەنسک گریانم ناوەستێ
تای؛گەمژەینە
مالینا؛ئێوە؟(لەباوەشی هاتە دەرەوە)
تای:کووک ئێمە ڕۆحیانەتین؟
کووک:هەنسک نانانا (فرمێسکی سڕی و پێکەنی)
مالینا..کاکە...تۆ؟چۆن؟
کووک:سەبارەت بە دزگیراندارێکەت کاسرا پێی وتین سەبارەت بە ڕووداوەکەش منیش پێم وت ئێمە دەمێکە یەکین...جگە لە...(سەری خوراند)
تای؛جگە لە من خیانەت کارینە
مالینا؛ببورە تەنها...
تای:خوا بتبورێ کەی پشتم لێ کردووی؟
مالینا؛تەنها ترسام وەک کاکە نامجوون...
تای؛من وا ئەبم؟بەڕای تۆ؟ ئەویش بۆتۆیەتی ئەزانم بەڵام هێشتا من وانابم شیرینەکەم
مالینا:کاکەی من
(توند لەباوەشی کرد)
جیمین؛هێی بمدەوە بیری ئەکەم
تای؛ئەوەی دوێنێ شەو یوونگی تەواوی نەکرد من ئەیکەم(هاتە دەرەوە لەباوەشی)
مالینا:ئەو چی کرد؟
کووک:چی کردوە؟
کاسرا:شەڕیان کرد و لە جیمینی دا
جیمین؛براژن...
مالینا:چی ...چۆن وا ئەکات خۆ هیچ نازانێت؟
جیمین؛وایزانی دێمە لای تۆ بۆیە
مالینا:هیچ کات بڕوای پێ نەکردووم چەن ڕاست بم
تای؛خولەکێک تۆ وتت براژن!؟
جیمین:وشەیەکی نوێیە تازە هاتۆتە سەر دەمم
تای؛من برای تۆ نیم...بەڵام وشەکەم پێ خۆشە
کاسرا:یااا خۆشەویستم
کووک:دەی من برسیمە با شتێک بخۆین
تای:دوای ئەوەش ڕێگەیەک بدۆزینەوە
جیمین؛وەرە(ئاماژەی بە لای خۆیدا)
تای؛کورە بێ شەرم لێرەم
جیمین؛ئای تای وامەکە...
کاسرا:ئای وازیان لێبێنە
جیمین:هەستەکەم خەونە(بە چپەوە وتی وخەندەیکرد)
مالینا؛منیش
(خەندەی کردەوە و جیمین ماچی سەری کرد)

*دوای سی خولەک هەموان هاتنە هۆڵەکە دانیشتن*

کووک:ئێهـ چی ئەکەن؟
جیمین؛سەرەتا ئەبێت چی بیانوویەک بێنینەوە بۆ دوێنێ شەو یاخوود ئاوا ئاسان بیڵێیین!

*ئەوان سەرقاڵی قسە بوون مالینا مۆبایلەکەی کردەوە کە پڕ بوو لە نامەی یوونگی لە هەموو ئەپەکانەوە*

<نامە نێردراوەکان>

خۆشەویستەکەم:
لەکوێیت؟
نامجوون وتی کە جیمین پێی وتوە لای کووکیت وایە؟
نامەوێت بە دواتا بگەڕێم تکایە پێش ئێوارە وەرەوە
هەموو شت باشە؟
دوێنێ یەکەم شەوی دەزگیرانداریمان بوو بۆچی گریای؟
گریانە زۆرەکەت هی چیبوو؟
شلکەکەم...ناتوانم بخەوم بێ تۆم ئەمشەو
ئەم ماڵە زۆر چۆڵە بێ تۆ
شتەکان باش ئەبن وایە؟
بیرم کردووی
(کۆتا نامە شەشی بەیانی)

تای؛ئۆهۆ لەگەڵ تۆمانە
مالینا؛ها چیبووە؟
(جیمین لە تەنیشتی بوو تێگەشت بابەتەکە چیە)
جیمین؛خۆشەویستەکەم بگۆرە بە دەزگیرانەکەم جوانە
مالینا:جیمین
کاسرا:هههـ دوێنێ شەو بەس نەبوو ئەوە بدەیتەوە بە ڕووی یوونگیا؟
مالینا؛بەڕاستی وات کرد؟
کووک؛هیۆنگ ئەڵێت چی؟
مالینا:ئۆف نازانم کۆتا نامەی شەشی بەیانیبووە وادیارە هەموو شەوەکە نەمهێشتوە بخەوێت
تای؛هەندێک جار لام سەیرە هێندە ئاشقتە...بەڕاستی ئەبێت خۆشەویستێکەی بۆتۆ بکرێت بە ڕۆمانێک
مالینا؛کاکە ...دەست پێ مەکە
جیمین:تۆش ئاوای؟
مالینا:جیمین
جیمین؛بەڕاستی ئەمەوێت بزانم
مالینا:خۆشمەوێت باشە...بەڵام...ئای واز بێنە نامەوێت بچمە نێو وردەکارێکانەوە
کاسرا:واز لەو شتانە بێنن چی ئەکەن!؟
جیمین:سەرەتا ئەبێت مالی..قبوڵی کەیت کە سۆفیا و سانگ هوو بەرمە ئەو ماڵە نوێیە لەوێ تێی ئەگەینم
مالینا:بەڵام...ئۆف باشە بەڵام چی ئەگەر ڕێگەی نەدا بیبینم!؟
جیمین؛بۆی نیە ئەوە بکات
(دەستی مالینای توند گرت)
کووک:دواتر؟
تای:بەڵێ دواتر؟
جیمین:مالیناش ناچارە یوونگی تێبگەیەنێت کە ئەوی خۆش ناوێت
کووک؛ئێستا وەڵامی تۆی نەدایەوە کە خۆشی ناوێت چووزانیت؟!
مالینا:کووک...با مامە جیۆن بێ منداڵ نەبێت وسبە
جیمین:ڕاستە...(سەیری مالینای کرد)
مالینا:جیمین ئاسان نیە چی ئەگەر تێنەگەشت؟چی ئەگەر نەیویست؟
جیمین؛بە ویستی ئەو نیە
مالینا:هۆگرمە زۆر ئەزانم ئەڕووخێت وێران ئەبێت
خەریکم پیاوێک وێران ئەکەم ژیانی دروست کردم!
تای؛تاک و ئەمڕۆ خۆ نەویستانە هێناوتە
جیمین؛منیش چەند ساڵە ئەڵێم باجی هەڵەیەک ئەدەم و کۆتای نایەت...با بۆ خۆمان ئەمە بکەین
مالینا:جیمین...ئەگەریش نەتوانین...تەنها ئومێدی هاوڕێیەکی نزیک ئەدەم بە یوونگی نەک زیاتر...من لای ئەو ئاسوودە و دڵ خۆش بووم تا ئەو کاتەی جیمین هاتەوە ...یانی تەنها وامزانیوە خۆشم ئەوێت.....
تای:بێ شەرمانەیە بەڵام..ئێوە لە یەک ژوور؟
کاسرا:تای شەرمە ...(هاواری کرد و دەمووچاوی گرت)
کووک؛ئای دوو کچ لێرەن
تای:دە چیم وت
(جیمین بەوە تێک چوو)
مالینا؛کاکە...بێ شەرم مەبە
جیمین؛ئەو ڕاست ئەکات
مالینا؛جیمین...شێتم مەکە وەک بڵێی نامناسی؟کاتێک ئێمە خۆشەویست بووین هیچ ڕوویدا؟
جیمین:نا!
مالینا؛ئێستاش بەو جۆرە ئێمە تەنها باوەش و ماچمان...کردوە و تەواو
جیمین؛باشە باسی مەکە تکایە خۆم شایەت بووم چەند جارێک...
کووک؛هەستەکەم لە پشتەوەئ ئەوان کار ئەکەین
تای:ئەتوانین چی بکەین؟
کاسرا:بۆچی کاکە جین و کاکە هۆبی بانگی ئێرە نەکەین!
مالینا؛کێشە گەورەکەمان بیر چوو
جیمین؛چی؟
مالینا؛کاکە نامجوون
جیمین؛ئای ئاسان بیر ئەکەینەوە
کووک:دەی بیر کەنەوە نامەیەک بۆ ئەو دوانە ئەنێرم و خواردنەوەیەک ئامادە ئەکەم
کاسرا:با بەدزێوە بێن
کووک:باشە
تای؛چاک فێری ئەو شتانە بوویت
جیمین؛منیش نامەیەک بۆ ڕۆبن ئەنێرم سانگ هوو وە سۆفیا بەرێتە ماڵە نوێکە(ڕۆشتە باڵەکۆنەکە)
مالینا:ئێوە ئاسوودە بن (ڕۆشت)
کاسرا:بەڕاستی وا ئەڵێیت فێری چیبووم هەر بەڕاستی خەریکە دڵم ئەشکێنیت!!!
تای؛بەو مانایە نەم وت گەورەی مەکە
کاسرا:چیم گەورە کردوە لە ڕێی خوا ئەتوانم چی بکەم
فێڵم لێ کردووی؟منت لە باوەشی پیاوێکی تر بینیوە؟ هەموو ئەوەی کردوومە بۆ خوشکەکەت بوە ... ئەتوانیت تێ بگەیت وەک هاوسەرێک؟ئەسڵەن نا چونکە شەڕ ئەکەین جێیەکی ترم نیە؟ها؟
تای؛بۆچی گەورەت کرد ؟؟؟
کاسرا:خۆزگە جارێک تێ ئەگەشتی و سوپاست ئەکردم تەنها یەکجار
تای:تەواو باشە تەواو تۆ تا سەر ئێسقان ڕاستی بەردەوامبە و درۆی زیاتر بکە و شت بشارەوە
کاسرا:هەر بەڕاستی گەمژەیت
(چووە ئەو ژوورەی لێی مابوونەوە جانتا و چاکەتەی هێنا و ویستی بڕوات)
تای؛کاری بێ مانا مەکە وەک هەرزەکارەکان
(قۆڵی گرت و جیمین و کووک و مالینا هاتنە هۆڵەکە)
کووک؛چیبووە لە ڕێی خوا؟
کاسرا:بە برا ئازیزەکەتان بڵێن
(ویستی بڕوات)
مالینا؛ئۆنی گیان خولەکێک با ڕوونی کەینەوە کاکە؟
تای؛هیچ نەبوە گەورەی ئەکات
کاسرا:لە دوێنێوە منت بە توانج خواردوە
تای:بزانە چۆن قسە ئەکەیت
جیمین:خولەکێک ئاڵۆز مەبن براژن گیان لەسەر خۆبە
کاسرا:باشم جیمین...مالینا تاقانەکەم ئێستا ئەڕۆمە سەرکار ...هەم هەوایەکیش وەر ئەگرم دوای وردە کارێکانم پێ بڵێ باشە؟
مالینا:نامەوێت زۆرت لێ بکەم سوپاس بۆ هەموو شت بێ گومان خۆت ماندوو مەکە (باوەشیان لە یەکدا)
جیمین؛سوپاس بۆ هەموو شتەکان کە کردووتە
کاسرا:شایەنی نیە تەنها هەندێک کەس فێر بکە وشەی سوپاس هەکار بێننن
تای:شێت ئەبم هێشتا ئەڵێ سوپاس
کووک؛با من تۆ بەڕێ بکەم
کاسرا:ئهم (ڕۆشتن)
مالینا؛کاکە چی ئەکەیت؟
تای:هیچم نەکردووە لە خۆڕا توڕە ئەبێت
مالینا؛تۆ ئەزانیت کەسی نیە جگە لە تۆ وایە؟ لە جێی ئەوەی ئێمە نازی بکێشین و زۆرترین یارمەتئ پێش کەش بکەین ئەو لە خەمی بچووکترین شتی ئێمەیایە
تای:ئێمە نا بەڵک و تۆ
مالینا:بۆچی بە تەنها من؟تاک و ئەمڕۆ شتێکی کردوە دڵت بشکێت؟جگە لە شەڕە لاوەکێکان؟ کارێکی هەڵەی کردوە بۆ خاتری پەروەردگار ڕاستێکان ببینە
تای؛کاتم ئەوێت (چوە چێشت خانەکە)

جیمین؛کاتی پێ بدە
مالینا؛وا ئەکەم (دانیشتن)
جیمین؛زۆر زۆر شت هەیە ئەبێت لەسەری قسە بکەین
مالینا:بێ گومان بەڵام دواتر....ماندووم ئیتر بەڕادەی گەورەی فیردەوس ماندووم کە مەزەندە ناکرێت
جیمین؛شتەکان چەند سەخت بن سوێند بەو پەروەردگارەی ڕۆحی ئێمەی بە دەستە دەستت بەرنادەم بەڵێنێکی هەمیشەی لە ژیانێکی کاتی
مالینا:تەنها وام لێ بکە بڕوا بکەم ...

*کەمێکی پێ چوو زەنگی دەرگا بوو هاتن و هەموان لە هۆڵەکە بوون *

هۆبی:بۆچی هەمووان لێرەن؟
جین؛هەمان پرسیار؟بۆچی ئێمەش لێرەین؟
مالینا:سانگ هوو چۆن بوو؟پێش ڕۆشتنی؟
جین:باش ب...یەک خولەک ئەزانن کە ڕۆشتوە؟
جیمین:من پێم وتن
هۆبی:بۆچی..ئەی مالین...خولەکێک لێرە چی ڕوو ئەدات؟ هەموان سەیرن
کووک:باسی کەین؟
تای:هۆکارن کاسرا لێرە نیە...گەمژەینە
مالینا:خەتای تۆ بوو شەڕتان کرد
هۆبی؛ئەرێ شەڕی چی و حاڵی چی چیبووە؟
(جیمین دەستی مالینای خستە دەستێوە)

هۆبی:جین لە ساڵی چەندین؟
جین:وابزانم تازە دەستپێکی ژیانە؟
هۆبی؛دانەیەکم پیاکێشە ڕەنگە گەڕابینەوە کاتی ئامادەی مالینا و کووک
کووک:تۆبە هەڵەی وا ناکەمەوە بگەڕێمەوە
تای:ئۆو ئێمە مردووی ئەو ساتەین
مالینا:با گەڕاباینەوە بیرئ دایک و باوکم ئەکەم
جیمین:منیش بیریان ئەکەم
(جین و هۆبی زانیان بابەتەکە جدیە)
جین؛چۆن و کەی؟
مالینا:ڕوونمان کردەوە وە ئەم بەیانیە ڕوویدا
هۆبی:ئامانجی بانگ کردنی ئێمە؟یارمەتی دوو خۆشەویستی کۆنە؟
مالینا:ئاساییە دژی ئەمە بن
جیمین؛ئاساییە؟بۆچی ئاساییە مەگەر کەسە تایبەتەکانی ژیانمان نین؟
هۆبی:بۆ خاتری خوا کامە کەسی تایبەت جیاوازی هەیە لە نێوان من و نامجوون و یوونگی بۆتۆ؟
جیمین:نەخێر ،...
هۆبی:کەواتە؟ چەندێک لەگەڵ مالینا بوویت یوونگئ لە پشتی تۆوە هیچی کرد؟مەگەر ئەویش تایبەت نیە خەریکی چ ئاژاوەیەکن؟
جیمین؛بەڵام مالینا ئەوی خۆش نەویست و ئەوی نەویست بابەتەکە جیاوازە هیۆنگ!
هۆبی:جیاواز نیە
جین؛بەتەواوی جیاوازە هۆبی
هۆبی:خەریکی لایەنی ئەوان ئەگریت؟
جین:بە دۆزەخ لایەنی چی مەگەر ئێمە لە پێشبڕکێداین؟کەس لە ئێمە گەمژە نیە ئەو چەند ساڵەی لە کۆشک بووین...نانمان ئەخوارد و ئەخەوتین و دا ئەنیشتین و ئاهەنگ و خۆشی و ناخۆشی ...لە هەر خولەکێک بینیت وەک چۆن یوونگی بە چاوێک مالینا ئەبینێت ئەمیش وابکاتەوە هەر ئێمە نەبووین شۆک بوین بوون بە خۆشەویست؟ و بڕوامان بە خۆمان هێنا؟ یەکیان خۆش ئەوێت بەڵام دەرکەوت درۆیەکە و بەس
هۆبی؛هەموو شتەکان باشتر و وردتر ئەزانم..جین بەڵام مالینا (سەیری ئەوی کرد)تۆش ئەزانیت یوونگی وەک منداڵێک کە چۆن خووی بە یەک بوکەڵەوە گرتوە وایە وەک کچێکی بچووک چۆن خووی بە باوکێوە گرتوە وایە تۆ هەموو ژیانی ئەویت نەک نیوەشی ئەزانیت؟
مالینا:بەداخەوەم کە ئەزانم(سەری داگرت)
هۆبی؛ئەو تۆی خۆش ئەوێت!
جیمین؛منیش ئەوم خۆش ئەوێت هیۆنگ
هۆبی؛بابەتەکە جیاوازە
جیمین:بۆچی بۆچی هەموو شتەکان جیاوازن؟نەخێر یوونگی خۆشی ئەوێت مالینا نا
هۆبی:گەمژە تەنها لە مالینا بپرسە ئەگەر بۆ یەک ڕۆژ ئازاری پەنجەیەکی دابێت یاخوود بیانووی پێ گرتبێت؟ تۆ ئەسڵەن ئەزانیت ئەو چی بۆ مالینا و سانگ هوو کردەە؟ئەسڵەن پێشبینی ناکەیت
تای؛هیۆنگ ئێمەش ئەزانین
هۆبی؛جیمین...مالینا شایەنی تۆ نیە ... وە مالینا یوونگی شایەنی لە تۆ زیاترە بڕوام پێ بکەن ئەو پاکە باشە
مالینا؛ئهم ئەزانم (چاوەکانی سڕی) شایەنی هەموو ئەو شتە جوانانەن کە مرۆڤەکان بە چاویان ئەیبیننن
جیمین:تۆ خەریکی سوکایەتی ئەکەیت هیۆنگ وەک بڵێی شتێکی زۆر گەورەمان کردبێت...ئەگەر ئێمە ویستبمان شتێکی هەڵە بکەین ئێستا لێرە نە ئەبوون
تێ ئەگەن...ئەگەریش ناتانەوێت فەرموو بڕۆن و بیڵێن
مالینا:جیمین
هۆبی:چیتان ئەوێت ئەوە بکەن
مالینا:کاکە هۆبی
کووک:ئاوا چارەسەر نابيت هیۆنگ
هۆبی؛ڕیگایەکی باشتر شک ئەبەن؟ ئێوە پلان بۆچی دا ئەنێن؟
جیمین:پلان و شت نیە تەنها ئەبێت هیۆنگ ئاگادار بێت
مالینا:لەلایەکەوە کاکە هۆبی ڕاست ئەکات
جیمین:مالی
مالینا:ڕاستیە جیمین هەر بەڕاست....
تای:گیانی کاکە کێشەکە ئێستا ڕاست و درۆ نیە
هۆبی؛وا ئەزانن لە ڕقا خەریکم ئەم قسانە ئەکەم
کووک:کەواتە ئەتوانین چی بکەین؟
جین؛سەرەتا بگەڕێوە ماڵەوە ئەمشەو بە خۆشی لەگەڵ
یوونگی بەسەر بەرە
مالینا:ئەمشەو؟
هۆبی:لەگەڵ نامجوون خەریکی سوپرایزن بۆت بەڵام ئێمەش نازانین چیە
(جیمین ڕووخساری گۆڕا و مالینا سەیری کرد)
تای:کەواتە ئاسایی ڕەفتار ئەکەین تاک و ئەتوانین شتێکی باش کەین ئازار بە کەس نەگات
کووک:ڕاستە
جین:هەمان بیرۆکەم هەیە
هۆبی:کەواتە بابڕۆین
تای:ئێوە بڕۆن من و مالینا پێکەوە ئەگەڕێینەوە
جین:باشە خواتان لەگەڵ (لەگەڵ هۆبی ڕۆشت)
مالینا:ئەچم جلەکانی دوێنێم ئەهێنمە خوارەوە
(ڕۆشتە سەرەوە)
کووک:لەناکاو بێ دەنگ بوویی بۆچی؟
جیمین؛من هەوڵی چی ئەدەم!؟هیۆنگیش سوپرایزی بۆ کردووە
تای؛جیم....
جیمین:تای ... پەشیمانم...هەڵەم هەموو شتێکم بەڵام مافمە دڵ خۆش بم ئەگەر خراپترین کەسیش بم تۆ ئەزانیت جیهان لە لایەک دا ئەنێم و مالینا لەلایەک تەنها خوا ئەزانێت لەوێ چی ئەگووزەرێت
مالینا:وەک بڵێی نامناسی
(هاتە خوارەوە)
جیمین:ئەوە کێشەکەیە؟
مالینا:تەنها ...نەفرەت ئەم هەموو ئاڵۆزییە چیە!!
کووک:وانابێت
مالینا:سەرەتا بهێڵن با بار و دۆخەکە ئارام کەینەوە
جیمین:ئهم....من ئەڕۆمەوە خواتان لەگەڵ
(ویستی بڕوات)
مالینا:جی....مین...بیرتە وتم هەستەکانم باش ناڵێن کاتێک وتت ئەڕۆم؟
(کووک بە ئاماژە بە تای وت بڕۆن چوونە دەرەوە)
جیمین؛ئهم (ئاوڕی نەدایەوە تەنها بەو جۆرە وەستا)
مالینا:ڕۆژێک بە خۆم وت ... چی ئەگەر هاتەوە شتەکان گۆڕابوون... بوو جیمین... بوو
جیمین:خۆشەویستە جوانەکەم ئەوەنە نەرێنی نەبووە
(ئاوڕی بۆ دایەوە)
مالینا؛نە ئەکرا جیاواز بژیایین؟ئەزانیت چەن شەو لە حەسرەتی دووری تۆ و دایک و باوکم مردووم و ژیامەوە
(چاوەکانیان پڕ بوون)
جیمین:شــ ... نامەوێت بە دەستە پیسەکانم فرمێسکت بسڕم بۆیە مەگری.....
مالینا:ئەوە وەڵامە؟
جیمین:چی بڵێم.... وا ئەزانیت شەوێک بێ یاد کردنت خەوتوم ؟ هەزاران شەو ئەزانیت چۆن خەوم لێ کەوتوە بە خەیاڵی ئەوەی لامی پشتگیریم ئەکەیت...دەستم ئەگریت شەوانە خەوم لێ کەوتوە....هێندە تێکەڵ
بە دەمار و خوێنەکانم بوویت...هەر کاتێک ئاستەنگیەک یان دڵ تەنگیەک بهاتایەتە سەر ڕێم ئەم وت مالینا لێرە بوایە ئەو شتەی پێ وتم و هێزی پێ ئەدام... وا ئەزانیت بێ باکانە ڕۆژەکانم بەڕێ کردووە...ئەسڵەن کە هاتمەوە هیچ کات نەمویست بزانیت کە خۆشم ئەوێیت هێشتا بەڵام دوای دوێنێ شەو ڕووخام کە زانیم هەستت ماوە هێشتا منێکی چەپەڵ لە دڵتام...یەکەم ڕووخانم کە
هاتمەوە ئەو شەوە بوو کە زانیم ئێوە بەڕاستی پێکەوەن و لە هەمان ژوورن...بەڵام... ئەگەر باسیکەم بێ بوونمان لای یەک تەنها حاڵی تۆی خراپ نەکردوە منی وێران کردوە چی ئەبێت؟تەنها ئەگەر بڵێن لەم شەش ساڵە نەفرەتیــە ساڵێک بگەڕێوە دواوە ئەمرم ئەسڵەن نازانم چۆن تاک و ئێرە هێناومە.... دواتر کۆتا نەمەی ماڵ
ئاواییەکەی خۆشم بیر هاتەوە...
مالینا:شــ زیاتر مەمگرێنە!
جیمین:بەڕاستی پەشیمانم مالی...
مالینا:ئەزانم
جیمین:چی؟
مالینا:ئەو شەوەی گەڕایتەوە ئیسپانیا نامەکەم
خوێندەوە لێت خۆش بووم ئەو کات لە خۆشەویستەکەم خۆش بووم ....تەنانەت ویستم بێمە فڕۆکە خانە تەنها قاچەکانم منیان ئاوا نەهێنا
جیمین:بەڕاستیتە؟
مالینا:سوێند ئەخۆم... لەو ڕۆژەوە هیچ کات ئیتر ڕقم لێت نەبوو ئەسڵەن ئەو نامەیە زۆر شتی گۆڕی... ئیتر سانگ هوو بوو بە کوڕی من ئەو شەوەم لەگەڵ
کوڕەکەم تێپەڕاند
جیمین:ڕەنگە ویستی چارەنووس و خودا بێت ئەگەر نا ئێستا ئاوا کەسێکی سەرکەوتو نە ئەبوویت
مالینا:خۆزگە سەر نەئەکەوتم...هەر نا ئێستا...
تای:ببورن بەڵام درەنگە مالی گیان
(خێرا فرمێسکی سڕی)
مالینا:وا هاتم
تای:چاوەڕێم(ڕۆشت)
جیمین:لێرە قسەکانمان تەواو نەبووە
مالینا:ئهم باشە
جیمین:مالی
مالینا:گیانم؟
جیمین:باوەشێک لەم کەسە پیسەی بەرامبەرت ئەدەیت؟
مالینا:شــ وا بە خۆت مەڵێ
(جانتە و شتەکانی دانا چووە باوەشی)

کووک:ئۆها...(فرمێسکی سڕی)
تای؛بەسە مەگری ئێستا ئەزانن گوێمان لێ بووە
کووک:ئهم


•تێپەڕبوونی کات•

مالینا:دڵنیایت؟!
تای:ئهم من نایەم
مالینا؛باشە بە یوونگی بڵێ کە دوو کاتژمێری تر دێمەوە
تای:باشە ...چۆن زانیت لێرەیە؟
مالینا:نامەم نارد ...ئاشتی کەرەوە کاکە
تای؛نیگەران مەبە وا ئەکەم ئەمشەو زوو بگەڕێوە با یوونگی هیۆنگ زیاتر پەرێشان نەبێت
مالینا:ئهم (ویستی دابەزێت)
تای:مالینا
مالینا:گیانم؟!
تای:شتەکان باش ئەکەینەوە پێکەوە باشە ؟ باوکم
لێرە نیە بەڵام من لێرەم
(مالینا توند باوەشی لێدا و دڵی پڕ بوو)
مالینا:هەر خۆی تۆ و کاکە نامجوون بۆنی باوکمتان لێهێت بۆیە تا ئێستا ژیاوم
تای:بیرتە .... لە ڕۆژی لە دایک بوونی پار نامجوون وتی کە بۆنی دایکمان لە تۆ هێت من توڕە بووم
مالینا:ئهم
تای:ئەو ڕاست ئەکات لەگەڵ هەر باوەشێکت هەستەکەم دایکم لە تەنیشتمە
مالینا:گیانی من ... کاکەی من (ماچی کرد و دابەزی)

•هاتە ژوورەوە بۆ شوێنی کارەکەیان•

کارمەند:بەخێر بێیت خاتوو مالینا
مالینا؛بە خاتوو کاسرا بڵێ لە ستۆدیۆکەی خوارەوەم با بێتە لام ...
کارمەند:هەر ئێستا



•لەلایەکی تر•

یوونگی:واتا لەگەڵ تای هێتەوە
جین؛ئهم
هۆبی؛سوپرایزەکەت چیە؟
یوونگی:نیگەرانی حاڵی بووم ... دوو ڕۆژ ناتوانم لێرە بم بەهۆی ئێمڤی کارە نوێکەی مالیناوە بەشێکی کە من گیتار ئەژەنم لە دوورگەیەکی نزیک ئولسانە
جین؛بۆچی دوو ڕۆژ؟
یوونگی؛وردەکاری زۆرە
هۆبی:نەت وت سوپرایزەکە چیە!
یوونگی:کەشتیەکی نوێم کڕیوە بۆ خۆمان لەوێ خواردنم ئامادە کردوە بە سوپرایز جوانە
نامجوون:زۆر زۆر (هاتە خوارەوە)
(جین و هۆبی سەیری یەکیان کرد)
نامجوون:ئای خاتوو چۆ ئەتوانیت چایەکی سەوز بێنیت
خ.چۆ؛هەر ئێستا
یوونگی:بێ یارمەتی تۆ نە ئەبوو
نامجوون؛قسەی وامەکە براکەم
تای:ئای سڵاو
(هاتە ژوورەوە یوونگئ سەیری دواوەی کرد)
جین؛ئەو؟
تای؛چوە لای کاسرا...وتی کە پێت بڵێم دوو کاتژمێری تر دێتەوە
یوونگی؛باشە سوپاس
تای:کاتێکی خۆش بۆ ئێوە
(ویستی بچێتە سەرەوە)
نامجوون:وەرە دانیشە
تای:نامەوێت(ڕۆشت)
یوونگی؛چیبوە؟
هۆبی؛بیستمان لەگەڵ کاسرا شەڕی کردووە
نامجوون:لەسەر چی؟
جین؛نازانین
نامجوون:ئای ئەگەر مالینا بێتەوە و بزانێت سانگ هوو ڕۆشتووە .....


•لەلایەکی تر•

کاسرا:ئێوارە ئەچیتە لای؟!
مالینا؛چی بکەم؟!
کاسرا:جیمین چی وت؟
مالینا:ترساوە لەوەی شتێک لە نێوانمان ڕووبدات بەهەر حاڵ واز لەوانە بێنە...چی ڕوو ئەدات؟
کاسرا:بڕوا بکە منیش نازانم تەنها پێی ئەوتم بەردەوامبە لە شت شاردنەوە منیش وتم بۆ بێگانەم نەکردووە تەنها بۆ خوشکەکەت بوە ئیتر بەو جۆرە
مالینا:ببورن..لەبەر من...
کاسرا:ئای ببورەی چی...هەر خۆی پیاوەکان تێگەشتبان لام سەیر ئەبوو
مالینا:قسەئ لەگەڵ ئەکەم باشە
کاسرا:نا سوپاس خۆمان باش ئەبینەوە
مالینا:هیچ کات نەمویستوە ئەمە بڵێم باشە ئەزانم پورت و هاوسەرەکەی پورت کەسانی بەتەمەن هەرکات بچیتە ئەوێ ئەگەریش خەمبار بیت نیشانیان نادەیت تەنها ئاسایی ئەڕۆیت ئوونی گیان من لە ڕووی کلتور و یاسا و هەرشتێکی بێ مانای تری ناوئەنێن من خوشکی هاوسەرەکەت نیم باشە... تۆ زیاتری لە براژنێک بۆ من تۆ گیانی منی ئوونی منیت یارمەتی دەر و هەموو شتێکی جوان باشە کەی ویستت لێرەم بۆتۆ
کاسرا:گیانی ئوونی زۆر زۆر سوپاس
(توند باوەشیان لە یەکدا)
مالینا:دەی وەرە بڕۆینەوە
کاسرا:ئەمەوێت ئەمشەو لەماڵی پورم بم
مالینا:بەڵام
کاسرا:تەنها ئەمەوێت پشوو بدەم
مالینا:باشە گیانەکەم ببورە ئەبێت بڕۆم یوونگی چاوەڕێیمە
کاسرا:هەر خۆی وا نزیکی ئێوارەیە
مالینا؛ئهم
کاسرا:بوەست بانگی تاکسیەک ئەکەم متمانە پێ کراو بێت هەمیش تۆ کڵاو ماسکەکەت بکە
(بە کارمەندێکی وت)
مالینا:سوپاس
کاسرا:ئاهـ کارەکانم هەمووی چوار ڕۆش دواخستوە هی تۆ نەک یوونگی
مالینا:باشە ماچتەکەم لەسەرەوە چاوەڕێ ئەبم زۆر خۆت ماندوو نەکەی زوو بگەڕێوە سڵاوی منیان پێ بگەیەنە(ڕۆشت)

*کاسرا سەیری مۆبایلەکەی کردەوە*
کۆتا نامەی نێردراو
هاوسەرەکەم:ئەمشەو چاوەڕێم تکایە با چارەی کەین ئەزانیت بێ تۆیی شتێکە ڕقم لێیە
(مۆبایلەکەی کوژاندەوە)

مالینا{زۆر زۆر ماندووم هیچ تاقەتێکی دەرەوەم نیە هیوادارم سوپرایزەکە لە ماڵەوە بێت گەشتم و پارەی تاکسێکەم دا و هاتمە خوارەوە ...کەمێک سەیری دەورو بەرم کرد و ڕۆشتە ژوورەوە بانگی یوونگیم کرد نەبوو ئەوانی کەش نەبوون بۆیە چوومە ژوورەکەم بۆکسێکم
بینی لەگەڵ نامەیەک لەسەر بۆکسەکە}

نامەکە:بۆ هاوسەری داهاتووم...ئەو درێسە سوورە بپۆشە و کاتژمێر شەش لەو ناونیشانەی خوارەوە بە خۆشمەوێــیت.

مالینا{سەیری کاتژمێرم کرد چوار و نیو بوو فریای گەرماو ئەکەوم }


•تێپەڕبوونی کات•

یوونگی؛دە خولەک دوا کەوت
نامجوون:خوشکی خۆم ئەناسم دێت دەی من ئەڕۆم
یوونگی؛باشە ماڵ ئاوا
نامجوون:بەختێکی باش (ڕۆشت)

یوونگی{لە دوێنێوە پەرێشانی حاڵیم هیچ نەخەوتوم بەباشی زۆریش ماندووم تەنها ئەمویست بزانم چی وای کردووە بگری و ئەوەندە لەو جۆرە قسانە بووم بینیم لە ئۆتۆمبێلێکەی دابەزی باشە لەم کاتەدا ئێرە چۆڵە ئەگینا ئەناسرایەوە و چاوی ئەگێرا منیش ئاماژەم پێ کرد لێرەم
دەستیم گرت تاک و هاتە ناو کەشتێکە بێ ئەوەی چرکەیەکی تر لە دەست بدەم لەباوەشم کرد و تێر بۆنم کرد چۆن ئەتوانم بەڕاست بێ ئەم کچە}

یوونگی:بیرمەکردی
مالینا:منیش
یوونگی؛وامزانی نایەیت
مالینا{هەر بەڕاستی باوەشی ئارامیە هیچ کات هەست بەنا ئاسوودەی ناکەم لەباوەشی تەنها وەک نایابترین هاوڕێم ... وەک پیاوێک کە هەموو ژیانم لە سوچێکی دڵم بەردەوام ئەبم لە خۆشویستنی خۆی ناخە جوانەکەی ڕەفتارەکانی بیرکردنەوەکانی لە هەمووی جیاوازتر ئەوەی وای کردوە بگەم بە ئێرە بەڵام بەو نیەتە نا کە ئەو خۆشی ئەوێم}

یوونگی:بێزار نەبوویت لەباوەشم؟
مالینا:ها؟نانا
یوونگی:ئەمویست زیاتر بەڵام دەی وەرە
(گیتارێکی دانابوو لەگەڵ کامێرایەک)
مالینا:چی ئەکەین؟!
یوونگی:جوان خۆت گۆڕیوە کورتە ڤیدۆیەک بۆ ئینستا گرام
مالینا:ئەزانیت دڵخازترین شتمە
یوونگی؛کام گۆرانی ئەڵێیتەوە!؟
مالینا:نازانم
یوونگی:ئۆکەی کامێراکە کەوتە ئیش ئەو مایکە بچووکە بگرە ...(خۆشی گیتارەکەی هێنا)

یوونگی:سێ دوو یەک دەست پێ بکە

مالینا: دوێتەکەمان ئەڵێین
یوونگی؛باشە با لە دڵەوە بۆ دڵ

🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶🎶

مالینا:خۆشمویست وەک ئەوە نا ئەو ئەیویست
چاوەکانی پڕ ئازار بوون و قسەی زۆری هەڵگرتبوو

یوونگی:پێی وابوو باشم بە بێ ئەو
بێ ئاگا لەوەی ڕووخاوم دوای ئەو

مالینا:لێوەکانم جوڵە ناکەن کاتێک جەستەم بێ هێزە
ئەترسم بڕۆم و جوانی چاوەکانی بەرم

یوونگی:ترسی ناخم وێرانم ئەکات هەرکات جیائەبینەوە
وێرانم و ئەڵێم ئەمە کۆتا دیدارە

مالینا:چاوەکانم جۆرێکن و دڵم لای یەکێکی تر
چاوەڕێم بێیتەوە ئەی یاری ئازیز

یوونگی&مالینا:ئەی یاری ئازیز وەرەوە ژیان دوای تۆ ڕەشی پۆشی وەرەوە


کووک:جیمین بابڕۆین ئابڕوومان چوو
جیمین:سەیری یارێکەی خۆتبکە
کووک:تۆپی پێ واتا ژیان
جیمین:بێ دەنگ بە
کووک:ئەگەر یوونگی هیۆنگ بمانبینێت مردووین
تای؛هاتمەوە (سێ ساندویچی هێنابوو)
کووک:ئای تای هیۆنگ بۆچی بە قسەی ئەمەت کرد؟
تای:نایناسی؟
جیمین:ئۆف بێ دەنگ بن
تای:چیبوو ماچیان کرد؟
جیمین:تایـــــی
کووک:بووو بووو (بە هاوارەوە وتی)
جیمین:چی بوو چی ماچی کرد؟
تای؛کردی؟
کووک:گۆڵ بوو
جیمین:دابەزەەەەەەە
تای:دابەزيت ئاشکرا ئەبین





گلەی نەکەن درێژترین پارت بوو 🫠🩵

3760 وشە زیاتر ♥️


~~~~

Continue Reading

You'll Also Like

8.1K 831 12
"بەڵێـــنەڪان " دەستپێڪ:3/7/2021 ڪۆتایی:14/9/2021 نوسەر:خۆم گیان #3 چیڕۆک
1.8K 204 49
Photo for story وێنەی جوان بۆ چیرۆکەکانتان بۆ ئەوەی کاتی زۆر بەفیڕۆ نەدەن بۆ گەڕان بەدوای وێنەدا
1.2K 190 7
"تەنانەت ئەگەر لە کۆتاییدا لەنێو ئازاردا بەجێبهێڵرێت، تەنانەت ئەگەر هەموو ئینجێکی ڕۆحم لێم دوور بخاتەوە،.. هێشتا دەمەوێت خۆشم بوێیت، هێشتا دەمەوێت ئا...