ڪاپتن جیۆن ؛ لە ساڵی ١٨٩٤

By jngkk47

7.9K 1.6K 1.8K

کیم تایهیۆنگ و جیۆن جۆنگکووک ئەم چیڕۆکە لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕاوە بۆ زمانی کوردی نووسەرەکەی لە تویتەر ARTSEOU... More

Intro
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20
21
22
23
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45

24

144 34 4
By jngkk47

150.

تای هەستی بە سیخوڕێکی ڕاستەقینە کرد لەسەر کەیسەکەی. ئەو شوێن جۆنگکووک کەوتبوو، بەڵام بەردەوام بوو لە وریاییەوە چونکە ناتوانرێت بگیرێت.

جۆنگکووک دوور نەڕۆیشت، بەڵام تای بەڕاستی سەری سوڕما و سەری لێ شێوا لەوەی تازە ڕوویدا.

"بۆچی...قفڵی ئۆفیسی باوکم دەکاتەوە؟"لەخۆی پرسی.

برۆکانی گرژ بوو. جۆنگکووکپێشتر لەناو ژوورەکەدا بوو، بەڵام جارێکی تر دەرگاکەی داخستەوە بۆ ئەوەی تای نەتوانێت بزانێت چی دەکات.

تای لێوی گاز گرت. "لەوێ چی دەکات؟" لە پشت دیوارەکانەوە خۆی دەشاردەوە. پەنجەرەیەک هەبوو بەڵام باش نەیدەتوانی ببینێت.

تەنانەت ئەگەر بچێت و چاوێک بخشێنێتە ژوورەوە، سێبەرەکەی دەبینرا. بۆیە ئەوە ئەوەندە سەلامەت نییە ئەگەر ڕاستگۆ بین.

جۆنگکووک کاتێکی زۆری بردە ژوورەوە، ڕەنگە ٥ خولەک تا دواجار هاتە دەرەوە. دیسانەوە ئەو دەفتەرە مۆرە. جۆنگکووک دەفتەرەکەی لە قۆڵی چەپیدا گرتبوو، ئەوە ئەو یاداشتە بوو کە تای پێشتر بینیبووی.

جۆنگکووک ئۆفیسەکەی قوفڵ کرد و گەڕایەوە بۆ ئۆفیسەکەی خۆی. لە کاتێکدا تای، لە گۆشەکەدا بە بیرکردنەوە مابووەوە.

"بۆچی چووە ئەوێ؟ چی کرد؟" ئەو بەردەوام بوو لە فشاری سەری لەگەڵ وەڵامە ئەگەرییەکان بەڵام ئەوە تەنها ئازاری پێدەبەخشی.

تای سەری بەرز کردەوە بۆ بیناکە__ئاگەداری !
-کوشتن/خۆکوشتن
- ئەگەر ناڕەحەت بوویت لەم بابەتە تکایە ئەم بابەتە بەجێبهێڵە.

تەنها چەند مەودایەک لە دووری ئەوەوە. کابرایەکی بینی، بەڵام نەیدەتوانی دەموچاوی ببینێت بەو پێیەی لێوارەکەی ڕووی لە پشتی بوو.

دەستی تای بەرەو دەمی فڕێدرا__دایپۆشی" ئای من..!" کابراکە کەوتە خوارەوە لە بینا بەرزەکە، پشتی یەکەمجار کەوتە خوارەوە.

تای نازانێت بیر لە چی بکاتەوە، تەنها شایەتحاڵی خۆکوشتنە؟

هەرچەندە پشووی مەشق و ڕاهێنانەکانیانە، بەڵام هێشتا زۆر سەرباز هەن کە هەڵیانبژاردووە لە کەمپەکەدا جێگیر بن.

شوێنی دەوروبەری قوربانییەکە قەرەباڵغ دەبوو. زۆر کەس بەشداری دەکەن بۆیە بڕیاریدا بچێت و بیبینێت.

"چی ڕوودەدات؟" بینی جۆنگکووک لە ئۆفیسەکەیەوە دێتە دەرەوە، لەناو قەرەباڵغەکەدا ڕۆشت.

سەربازەکان بە خێرایی جێگەیان بۆ کردەوە و سڵاویان لێکرد. تەرمی مردوویەکی بینی، دەستکێشی(دەستەوانە نا، مەبەستی ئەوەیە کە پەڕۆیەکە بۆ سڕینی لووت،دەم، هتد..) بەدەستەوە بوو.

جۆنگکووک سەری بەرز کردەوە و کابرایەکی لە سەرەوە بینی، سەختە بیبینیت بەڵام کابرا بە شۆک دەردەکەوێت.

پۆلیس و هەندێک لێکۆڵەر گەیشتن. کاپتن فەرمانی بە سەربازەکان کرد بگەڕێنەوە ژوورەکانیان، نەچوونە دەرەوە تاوەکو پێیان دەڵێت.

تای خەریک بوو بگەڕێتەوە ژوورەکەی کە جۆنگکووک ڕێگری لێکرد، "لە تەنیشتم بمێنەرەوە،" تای هەستی بە سەرلێشێواوی کرد، بەڵام بەهەر حاڵ ئەو کارەی کرد.

لێکۆڵەرەکە و پۆلیسەکە پشکنینیان بۆ تاوانەکە کرد. هەروەها لە سەرەوەی بیناکەوە تۆمەتبارەکەیان گرتووە و دووری دەخاتەوە. ڕەنگە هێشتا تووشی شۆک بووبێت.

تای سەیری جۆنگکووکی کرد کە بە جدی دەردەکەوێت. چاوی ​​لە تەرمی قوربانییەکە و هەروەها تۆمەتبارەکە بوو.
__

دوای چەند خولەکێک، لێکۆڵەرەکە هاتە لای ئەوان. "لەو زانیاریانەی کە کۆمان کردۆتەوە، ئەم کەیسە کوشتنە. تۆمەتبارەکە قوربانییەکەی پاڵدا بۆ خوارەوە و دەستکێشەکە هی تۆمەتبارە بەو پێیەی ناوی خۆیەتی. ڕەنگە قوربانییەکە کاتێک پاڵ دەنرێت، ڕای کێشابێت."

"کەیسەکە داخراوە، سوپاس بۆ ڕاپۆرتکردنی کاپتن." لێکۆڵەرەکە سڵاوی لێکرد. خەریک بوو بڕوات کە جونگکوک قسەی کرد.

"نەخێر، هێشتا کەیسەکە دانەخراوە. ببورە دەستوەردانم لە کەیسەکەدا بەڵام پێموانییە ئەمە کوشتن بێت"

لێکۆڵەرەکە بە چاوێکی پرسیارەوە سەیری دواوەی کرد.

"مەبەستت چیە؟"

"دەتوانم بە دەستکێشەکە هەمووی بسەلمێنم." لێکۆڵەرەکە وا دیار بوو سەرسام بوو.

"ئەگەر سەیری جل و بەرگی تۆمەتبارەکە بکەیت، گیرفان نییە. ئێستا هەوڵبدە سەیری جل و بەرگی قوربانییەکە بکەیت." لێکۆڵەرەکە هەوڵیدا چاوێک لەسەر هەردوو ئەو شتانە بدات کە باسیان کرد.
__
سەری سوڕما کە ڕاست دەکات. هیچ گیرفانێک لە جل و بەرگی تۆمەتبارەکەدا نییە لەکاتێکدا دوو گیرفان لە پانتۆڵی قوربانییەکەدا.

هەیە چۆن ئەوەى نەبینی؟

"دەتوانم ناوی قوربانییەکە بزانم؟"جۆنگکووک پرسی و بەدواداچوونەکە سەرەتا دوودڵ بوو بەڵام هێشتا پێیدا.

"RJ Walker"

جۆنگکووک خەندەیەکی لالێوی کرد، وەک ئەوەی بزانێت ڕاست دەکات. "دەتوانم دەستکێشەکەم هەبێت؟"دەستکێشەکەیان پێدا.

" ناوی تۆمەتبارەکە جین. لەسەر دەستکێشەکە نووسراوە بۆیە ڕەنگە هی ئەو بێت. چۆن دەتوانیت ئەوە ڕوون بکەیتەوە؟"

جۆنگکووک سەری لەقاند. "هی ئەو نییە."

"بەڵێ، دەستکێشەکە 'jin' ی لەسەرە بەڵام ئەگەر لە لای چەپەوە بیسوڕێنیتەوە، لەسەری نووسراوە RJ" جۆنگکووک نمایشی کرد و نیشانی دا.

بەڕاستی نوسراوە RJ.

دەمی لێکۆڵەرەکە کرایەوە.

(ئەگەرناتوانیت کۆری بخوێنیتەوە، یەکەم وێنە نوسراوە jin & دووەم وێنە نوسراوە RJ)

___

"و ناوی تۆمەتبارەکە جین نییە. ناوی دۆنگجینە. مانگێکە ڕاهێنراوە و کەس ناوی نانێت جین لەبەر ئەوەی پێویستە هەموو کەسێک لێرە ناوی تەواوی خۆی بانگ بکات. کەواتە سەیر نییە کە ناوی خۆی تەنها جین بنێت؟"

لێکۆڵەرەکە هەستی بە کەمێک زەلیلی کرد.

"باشه، ئەوە خاڵێکی باشە.بەڵام قوربانییەکە کەوتە سەر پشتی، کێ خۆکوژی دەکات بە بازدان بەسەر بینایەکدا کە سەرەتا دواوەیەتی؟“

”شایەتحاڵێکم هەیە،“ وەستا و سەیری تای کرد. ”بەرێز. کیم، ئایا هەردووکیان نەتبینیوە سەرەوەی بیناکە ڕاست پێش ئەوەی قوربانییەکە باز بدات؟“

تای نازانێت چۆن وەڵام بداتەوە. ”باشە، بەڵێ من بینیم بەڵام من__ئەی خوایە گیان!“ جۆنگکووک خەندەیەکی لالێوی کرد،  زانی تای درکی بەوە کرد باسی چی دەکات.

”ئێستا تێگەیشتم! هەردووکیانم بینی سەرەوە بەڵام مەودای نێوانیان گەورەیە. وەک ٢ مەتر. هیچ ڕێگەیەک نییە بتوانیت بەو مەودایە پاڵ بە کەسێکەوە بنێیت.“

”و چۆن دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە؟“ لێکۆڵەرەکە ویستویەتی دڵنیا بێت لەوەی کە دەیبیستێت.

”بەڕێز! ببورە کە دەستوەردانم لە قسەکەدا کرد بەڵام ئەوەی تایهیۆنگ وتی ڕاستە. منیش پێش ئەوەی قوربانییەکە باز بدات، ئەوانم بینی و بەڕاستی لە یەکتر دوورن.“

”منیش،بەڕێز!“

”منیش ئەوەم کرد!“

ڤۆت و کۆمێنت وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونم هیوادارم بەدڵتان بووبێت.

بەردەوام دەبێت

Continue Reading

You'll Also Like

122K 2.9K 46
Sequel to Wrong number They're 36 years old and life has never been better. Follow their life together with their teenage children. I'll give you dra...
3K 466 8
باس لە کوڕێکی بچوکی 15 ساڵان ئەکات کە لەلایەن باوکی و دووژمنی باوکی ئازار ئەدرێت بە مەبەستی تۆڵە!وە هاوسەری مافیایەکە ئەشقی مناڵەکە ئەبێت لە کاتێدا ک...
11.3K 1.4K 13
{..ئـەو خـەوەی بـەتـۆوە بـیـنـیـم وام هـەسـت ڪـرد هـەمـوو ژیـانـم لـە نـێـوی ئـەژیـم...🤍!} 𝐶𝑜𝑣𝑒𝑟 𝐵𝑦 : 𝑘𝑎𝑘𝑎ℎ𝑎𝑤𝑑𝑒𝑟 نـوسـەر:کــلارا
13.4K 2K 29
~ ᘜᗩᗰᗴ ~ vk taekook جیمین: من و تۆ باشترین ھاوڕێین بۆ ھەمیشە! تای: من و تۆ باشترین ھاوڕێین بۆ ھەمیشە! .. جۆنگکووک: نەخێر من ئەو کارە ناکەم! .. تا...