_𝓐𝓾𝓽𝓲𝓼𝓶_

By Yonji_yon

353 57 308

بەڕێز سانگ ئووک دەیەوێ بۆ ماوەی بیست ڕۆژ کوڕە ئۆتیزمەکەی دووربخاتەوە بەڵام هیچ بیرۆکەیکی نیە لەکوێی دابنێت! ل... More

«بەشی یەکەمـ»
«بەشی دووەمـ»
«بەشی سێیەمـ»
«بەشی چوارەمـ»
«بەشی پێنجەمـ»
«بەشی شەشەمـ»
«بەشی حەوتەمـ»
«بەشی نۆیەمـ»
«بەشی دەیەمـ»
«بەشی یازدەمـ»
«بەشی دوازدەمـ»
«بەشی سێزدەم»
«بەشی چواردەمـ»
«بەشی پازدەمـ~کۆتایی~»

«بەشی هەشتەمـ»

19 3 24
By Yonji_yon





لەکۆتا ساتەکاندا گەیشتنە ناو فڕۆکەکە
ئەمڕۆ یۆنجی بەخت یاوەری بوو کەوا گەشتەکەی لەدەست نەچوو

دانیشت لەسەر کورسیەکەی کە لەشوێنە VIP'یەکان بوو

هەستی بە ماندوویی خەواڵوویی دەکرد چونکە زۆر بەقورسی خەوت دوێنێ شەو وە ئەمڕۆش زۆر زوو هەستا

لە سیولەوە 1:12 خولەک دەخایەنەت تا دورگەی جیجۆ

کە ئەمەش فرسەتێکی باشە بۆ یۆنجی تا بخەوێت

یۆنگی کە هیچ هەستی بە خەواڵویی یان ماندوویی نەدەکرد
دەستی کرد بە وێنە کيشان لەسەر تابلێتەکەی بە قەڵەمەکەی دەستی








«بەرمدەن وازم لێ بێنن»
ووزی هاواری دەکرد تا قۆڵی بەربدەن

دوو پیاوەکە قوڵیان بەردا و گەڕانەوە دواوە تا ووزی ئاوڕی پێشی بداتەوە و هەست بەسڕبوونی ڕومەتەکانی بکات و ڕووی بۆ لایەک بسوڕێ

«بەچ بوێریەکەوە لەماڵ ڕا دەکەی بەڕێز ووزی»
بەڕێز جەی باوکی ووزی بە توڕەییەوە پرسی

«پێتوایە ناتوانم بتدۆزمەوە..تەواوی ئەم هەفتەیە لەچ خوێڕی خانەیەک مایتەوە؟؟»
هاواری دەکرد و زیاتر خۆی دەگرت دەست لە کوڕەتاقانە سەرەڕۆکەی بەرزنەکاتەوە

«وەڵامم بدەوە مین ووزی»
ئەو هێشتا هاواری دەکرد

ووزی وەک هەمووجاردەستی کرد بە ڕۆڵ گێڕان و خۆی دەلەرزاند و خۆی ترساو دەردەخست
دەستی کرد بەگریان وەک کوڕێکی گرینۆک
تا بتوانێت دەرچێت لەم ئاژاوەیە

«بیبەنە ژوورەکەی هەتا یەک مانگی دیکە نەیەتە دەرەوە لەژوورەکەی ببینم لەدەرەوەی ژوورەکەیەتی هەموو ئەوان ماڵەکە دەردەکەم»
بەڕێز جەی بەتوڕەیی گوتی ڕۆیشت

ووزیـ'ـان بردە ژوورەکەی

ووزی لە ژوورەکەی دەستی کرد بە شکاندنی شوشەی ژوورەکەی و دەرکردنی توڕەیی خۆی
بەهۆی ئەوەی ئەمجارەش پلانەکەی سەرکەوتوو نەبوو

ئەو کوڕێکی خراپە لەڕاستیدا ئەو باشبوو بەڵام بەهۆی چونە دەرەوەی شەوانە و بێ ئاگایی دایک و باوکی سەرەڕۆ بوو و هاوڕێی خراپی دروست کرد
وە بەم شێوەیە گەورە بووە کە چاکنابێتەوە


.
.
.
.
.
.
.
.

نزیکی نیو کاتژمێر بوو ئەوان لەناوفڕۆکە بوون
یۆنجی خەوتبوو یۆنگیش هێشتا خەریک وێنە کێشان بوو

مرۆڤ کاتێک کارێک دەکات کە حەز و خولیایەتی کات گرنگ نامێنی ئیدی ئەو ون دەبێت

یۆنگیـ'ـش وایە ئەو ئێستا لەدونیای ئارامی خۆیەتی خەریکە جوانترین وێنەی دەکێشێت

دەنگی موبایلەکەی یۆنجی هات و یۆنگی خێرا بێدەنگی کرد تا یۆنجی هەڵنەستیت بەڵام چەند جارێک هەمان کەس پەیوەندی کرد

"بانک"

یۆنگی زۆر مەراقی کرد و هەڵی گرت بەڵام هیچ قسەیەکی نەکرد

سانگ ئووک:سڵاو

یۆنگی:باوکە؟؟

سانگ ئووک:یۆنگیـ... ئەوە تۆی کوڕەکەم لەبەرچی وەڵامی پەیوەندی ئەو دەدەیەوە؟
کەمێک ترسا

یۆنگی:لەبەرئەوەی یۆنجی خەتووە

سانگ ئووک:ویستم بپرسم کە ئایا لەکوێن و سەلامەتن؟

یۆنگی:کەواتە لەبەرچی تەنها پەیوەندیت بەخۆمەوە نەکرد؟

سانگ ئووک بێ دەنگ مایەوە

یۆنگی:تۆ لێم توڕەی باوکە؟لەبەر ئەوکێشەیەی ئەو شەوە دروستم کرد؟؟
بەدەنگی لەرزیوەوە پرسی

سانگ ئووک:نەخێر وانیە کوڕەکەم من توڕە نیم

یۆنگی:کەواتە لەبەرچی پەیوەندیت بەخۆمەوە نەکرد؟؟

سانگ ئووک:نەمویست کارێک بکەم دڵت لای باوکت بمێنێ و خۆشی لەکاتەکەت وەرنەگری

یۆنگی:ئهم باشە مادەم

دوای کەمێک بەڕێز سانگ ئووک پەیوەندیەکەی داخستەوە و زۆر تووڕەبوو چاوەڕێی ئەوە نەبوو یۆنگی پەیوەندیەکە هەڵگرێت

یۆنگی موبایلەکەی دانا پاشان سەیرێکی تابلێتەکەی کرد چیدی ئارەزووی وێنەکێشانی نەما بۆ ئێستا تەنها هەستی بە دڵتەنگیەکی قوڵ دەکرد

بەهێمنی تابلێتەکەی دانا و سەری لەسەر شانی یۆنجی دانا و خەوت

هەست بە باوەشی ئارام دەکا لەلای کچێکی سەرەڕۆ کە هیچ کەس نازانێت خەڵکی کوێیە!
بەڵام کەی ئەوە گرنگە بۆ یۆنگی
ئەو دەیەوێ دوای داوای دڵی بکەوێ
ئێستا قسەی خەڵک کە*ری کوێیە؟



تازە لە فڕۆکە خانە دەرچووبوون کە کاتژمێر نزیکی ٢:٣٠ خولەک بوو

زۆر چاوەڕێیان کرد تا جانتای هەردووکیان هاتەوە

وە خۆشبەختانە لەکۆتایی گەشتنە هۆتێلەکە

«سڵاو»
یۆنجی لە خاتوونی پرسگەکە نزیک بوویەوە

«سڵاو چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟»
خاتونەکە پرسی

«من یۆنجیم ئێمە دووژوورمان بەکرێ گرتبوو بەناوی یۆنجی و یۆنگی هەردووکیان ژووری یەک نەفەری بوون»

«بەڵێ ئەوەتا»
خاتونەکە گوتی سوڕایەوە پشتی تا کلیلی ژورەکانی پێبدات و دوای ئەوەی چێکی بلیتەکانی یۆنجی کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوان بەکرێیان گرتووە

«ژووری یەک نەفەری؟»
یۆنگی پرسی

«بەڵێ هەریەکەمان لە ژوورێک»
یۆنجی بەهێمنی گوتی

«من لەژوورێک نابم»
یۆنگی بەتووڕەیی گوتی

«یۆنگی ئێمە ناتوانین لەیەک ژووربین»
یۆنجی بەهێمنی گوتی و هەوڵی تێگەیاندنی یۆنگی دەدا

«نەخێر من لەیەک ژوور نابم ئێستا ژوورێکی دوونەفەری بگرە با جێگەکان جیاوازبن»
یۆنگی بەدەنگی بەرزگوتی

«ئاخر ئەوها دانراوە من ناتوانم...»
قسەی بڕدرا کاتێک

یۆنگی لەسەر ئەرزەکە دانیشت و دەستی کرد بەهاوار کردن و جوڵاندنی سەری بەهەردوو دەستی گوێی گرتبوو بەردەوام هاواری دەکرد

«من ژووری یەک نەفەریم ناوی..من ژووری یەک نەفەریم ناوێ ئاا ئااا ئااا ئاا»
بەردەوام دەنگی بەرزتر و بەرزتر دەکردەوە

هەموو خەڵکەکە سەیریان دەکردن بەچاوی سەرسوڕمانەوە یان بەزەیی بە یۆنجی کەکەسێکی وای لەگەڵە و پێیان وابوو شەرمە کەسێکی وەها لەگەڵ خۆت بگەڕێنی

«باشە باشە هەرچی تۆ بیڵێی یۆنگی ئەوەدەکەین»
یۆنجی خێرا نزم بوویەوە دەستەکانی یۆنگی گرت و هەڵی ستاندەوە پاشان ژوورێکی دوونەفەری گرت و ڕۆیشتن

کاتێک گەیشتنە ژوورەکە یۆنجی لەسەر سیسەمەکەی خۆی دانیشت و بە گرژی سەیری یۆنگی کرد

«ئەوە چ ڕەفتارێکە دەیکەی مین یۆنگی»
بە کەمێک توڕەیی گوتی

«من ناتوانم لە ژورێک بم»
یۆنگی گوتی بەئاسایی

«بەڵام نابێت بەو شێوەیە ئاژاوەدروست بکەی»

یۆنگی هیچ وەڵامێکی نەدایەوە و بەڵکو خەریکی چاککردنی قەیتانی پێڵاوەکەی بوو ئەو کارەکەی سەری گرت و هیچیدیکەی ناوێت!!

دوای نان خواردن ڕاستەوخۆ
گەشتەکە دەستی پێ کرد لەدورگەی جیجۆ

سەرەتا چوونە یەکێک لە باخچە بەناوبانگەکانی جیجۆ

کە هەردووکیان زۆر سەرسامی شوێنەکە بوون




(ببورن😭😭 ناوی باخچەکە و ڕسمیشم دیتبۆوە بەس بزرم کردن یەک سەعات گەڕام بەس نەمدیتەوە)

Continue Reading

You'll Also Like

22.9K 1.9K 40
Story of a family - strict father, loving mother and naughty kids.
2.7M 106K 41
; "I'm super rich though. Aren't you supposed to fall in love with me? " »hm, what can money give me? highest ranking; #570 in btsfanfiction #320 in...
3.7K 397 19
Түүний инээмсэглэл миний харах хамгийн дуртай зүйл, хэдий өөр хүнээс болж инээсэн ч гэсэн. Монгол хэл дээр бичигдсэн зохиол.
161K 14.8K 41
تایهیۆنگ || ئیڵ ئایا ژیان ڕێگر نابێ لەبەردەم خۆشیەکان زۆرجار ؟! ئەوە هەڵەی ئێمە نیە ، هەڵەی چارەنوسە !! (ڕقم لێتە کیم تایهیۆنگ !!)