وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.j...

By DuLLfantasies

24.2K 3.4K 2.5K

وتیان هاوسەرەکەت وەک مناڵێک گرینگیدەدات تێگەیشتم ئەرکی هاوسەری نازانێت بەڵام شێتانەیە بەتەواوی ئەو وەک مناڵ... More

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ
میــــنــە.
ژەمــەڪـــانـــ..
ڕوخسارە زەردەکـــەی
ئــەو منـــاڵ نـــیــە!
قســەی خــەڵــڪ
لە خۆشــەویستیـــت دام
ڕۆژێـکــی جــیـــاواز
گْــرینگــــی دآنـــی ئـــەوُ
نێــــواڼــــی ئــــێـمـەْ
تــەڵـە بـــۆ خــۆمْ
یـــەګــەم ژواڼ
شـــەرمـــڼ
یــــەَګــەم مـــاچْ
بـــاوګــم٘
ڕۆژێڪے ماندوڪەر
بــــاوەشــۍ ئــەو
ئەمەریـــګــا
ڕۆژە بـێزار ګەرەګــاڼ
گــــوُمـــآڼ
بــــەیِــآڼـــے لــە بـــــآوەشـــِیداَ
ئاهــــــەڼگــــ...
وەستان!
هــەستــے شــــەرم
بـــەڵگــــەګــــاڼ
شێـــــواڼ
تێــــنەگـــەشتـــڼ
چـــارەســـەر..
هــــاڼجـــیڼ
پایـــــسکیــل
بەیانی
زەنــــگـــەڪــــاڼ..
ڕاستەقینە دەبێــــ..
هەشــــت مانــــگـــ....
تێڪـەڵــــٓ...
گـرێٓـــــ..
ســـەخــتےِ دُوگــــیــآنِیــــ....
جوانۍٓ دایِڪـــمْ...ℰ𝓃𝒹

ســـەرخـــۆش بوون

645 99 118
By DuLLfantasies

سەرەتا بۆستە و ڤۆیتێک بکە ئینجا چێژی لێوەرگرە و خوێنەری دێرەکانی کۆتایی بن شیرینەکانم
خۆشمەێن

just enjoy reading sweete..

"خــــۆشـــەویستــــیێڪـــے هـــەیــــە بــۆۍ
وەڪ خـــۆشـــەویـــستے زیـــندانـــیێڪ
بـــۆ ئـــازادۍ"

____________________

"چییی؟ بۆکوێ ئەڕۆین؟"

تەنها بەبێدەنگی مامەوە
تا گەیشتین بەو گوڵانەی پێش ئەوەی بڕۆین
بۆ هەڵبژاردنی جلەکانی تێبینیم کردبوو

گوڵی زۆر جوانو بۆنداربون
بەڵام بەراوردی ناکرێ
مەگەر لە ئەو جوانتر و بۆنخۆشتر هەیە؟
نەخێر

گوڵەکانم وەرگرت
کە چەپکی ناسکی گوڵی تولیپ بوون
پارەکەیم پێداو ڕوم وەرگێڕا بۆ لونا
چەپکەکەم بۆی ڕاگرت

"شایەن بەتۆ نین بەڵام هیچنەبێ ڕۆژەکەت جواندەکات؟"

"جۆنکووکا ئەوانە زۆر جوان
سوپاس تۆ ڕۆژەکانم دەنەخشێنی"

وتی دوای وەرگرتینی گولەکانی
لەگەڵ وشەکانیدا دڵخۆشی دەرخست
کە چاوەکانی بەرەو داخران دەڕۆشتن زۆر شیرینبوو

"ههههه کەروێشکە بچوکەکەی من ڕۆژەکانم شیریندەکات سوپاس بۆتۆش
دەی بڕۆین دواجار با دوانەکەوین"

دەسم بۆی ڕاگرت بە شیرینی دەسمی گرت
تەنها نەمتوانی بە کیوتیەکەی زەردەخەنە نەکەم
دواجار ڕێمانکرد بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکە

ئێستا لەماڵەوەین و لونا تەنها خەریکی
ئامادەکردنی خۆیەتی من بەتەواوی ئامادەم

"لونا دوا دەکەوین ئازیزم"

وتم بە هێمنی دوای ئەوەی
بۆ دواجار سەیری کاژێرەکەمم کرد

تەنها نیو کاژێر ماوە دەبو لەوێبم پێش ئەو نەفرەتیە
بەڵام گرینگ نیە با خۆی گرینگی بە ئاهەنگە نەفرەتیەکە بدات

"من ئامادەم ببورە دواکەوتم"

گوێم لە دەنگی لونابوو
بەڵێ من قوڵبوم لە بیرکردنەوە تا گوێم لە تەقەی
پێڵاوەکانی نەبێت

سەرنجەکانم لەسەرەوە بۆ خوارەوە ڕۆشتن
بەجۆرێک تەنها هیوامدەخواست
بەڕاستی هاوسەرم بوایە!

ئارامبە جۆنگکووک
شتەکان بە هێواشی باشدەبن
ئـــارامـــبــە!

تەنها شتە بتوانم خۆمی پێ ئارامبکەمەوە
لەبەرامبەر ئەودا
چونکە دەزانم گەر وانەکەم بۆ هەمیشە لەدەستی ئەدەم!

دەستیم گرت و وامکرد بەدەوری خۆیدا
بخولێتەوە سەرەڕای جوانیەکەی بۆنێکی
مەستکەری هەیە نەفرەتیێکی هۆشبهرە بە
هەمو خاڵێکیەوە!

لەنێو درێسە ڕەنگ زەیتونیە ئاوریشمیەکەیدا
تەنها ناکرێ وشەیەک بدۆزمەوە تا وەسی ئەوی پێبکەم؟

شەپۆڵداری قژەدرێژەکەی
جوانترە لە شەپۆڵی تاڤگەیەکی بەرز لەسەر
لوتکەی بەرزترین چیادا

چاوەکانی گەورەن بریقەداریێکی کەمی هەیە
کە ڕەنگە نەزانم چ شتێکی لێکردوە

تەنها گلێنەی چاوەکانی کاتێک لەگەڵ ئەوانەی خۆمدا
قوفلیان ئەکەم و بەمە گەورە ئەبن!

من ئەوانەم خۆشدەوێ
هەموشتێکی ئەوم خۆشدەوێ

بینینی ئەوەی خۆشیدەوێم؟ خۆشمدەوێ
بینینی شەرمی ئەو؟ خۆشمدەوێ
بینینی زەردەخەنەکانی؟ خۆشمدەوێ
بینینی گرینگی پێدانەکانی؟ خۆشمدەوێ
بینینی توڕەبونی و لۆچ کردنی لوتی؟ خۆشمدەوێ

هەموو شتێکی بچوک ئەو بیکات
من لەخۆشەویستیدام لەگەڵی!

تەنهاشت نامەوێ بیبینم
ئەویش فرمێسکەکانیەتی بەڵام
نامەوێ ڕێگربم چونکە دەزانم تاکەشتە بتوانێ ناخێ پێ ئارامبکات

ئەو هێمنێکی شیرینە
هەرگیز ڕێگایەکی وەک ئەوانەی من دەیکەم
شکاندن و هاوارکردن بریندار کردنو ڕقلێبون
ئەو هیچکامیان ناکات کەوایە گریان
تاکەڕێگای ئەوە

بۆیە دڵخۆشدەبم ئەگەر بگریت بەڵام لەنێو قۆڵەکانی خۆمدا

نە هیچ شوێنێکی تری جیهان!

دەستیم بەرزکردەوە و ماچیم کرد
دواجار نزیکی خۆمم خستەوەو دەستم لە کەمەریدا ئاڵاند ئەوە ناڕەحەتی کرد لەگەڵیدا کاردانەوەی نەکرد
بۆ دورخستنەوەم

ئێمە یەکتریمان دەوێت ئەگەر سەخت و ناڕەحەتیشبێت!

"خاتونەکەم دەزانیت خراپە بەمجۆرە دەربکەویت؟"

"چی؟ ئایا بەدڵتنیە؟
بەڵام...."

"شششش! بوەستە لە بیرکردنەوە نەرێنیەکانت
تۆ جوانیت وەک شتێک کە بونی نیە تاکو وەسفیت پێبکەم! وە ئەمە خراپە
دواتر چۆن لەم هەمو سەگە بتپارێزم کە هارن؟"

بۆ بێدەنگ کردنی پەنجەم دانایە سەر
لێوە نەرماکانی
دواجار سەرنجی چاوەکانمیدا
بۆیە دەستم گەڕاندەوە بۆ گرتنی کەمەری

لەگەڵ کۆتاقسەم تەنها برۆیەکم بەرز کردەوە
بەتەواوی مەبەستەکەم گەیشت کە کوڵمە سورەکانیم بینی ههههههه

"جۆنگکووکا من ئاگاداردەبم بەڵێنبێت"

"هممم تۆ وادەکەیت؟"

وتم دوای ئەوەی سەرم نوقمی ملی کرد
بەڵێ تاکە شوێنە لێی ئاواتی چونە بەهەشت ناخوازم
چونکی خۆم لەوێدام!

"ئم هم"

ماچێکی بچوکم جێهێشت
ڕێگەمنەدا بیری لێبکاتەوە هەرکە بەخێرایی کوڵمەیم گرت بە نەرمی

" تۆ پێویستناکات وابکەیت
تا ئەوکاتەی من لەتەنیش تۆوەم

من پیاوی تۆم ئەوە ئەرکیمنە
خانمی خۆم لە هەموو دونیا بپارێزم
خانمی من دەبێ بەهێزبێ بۆخۆی

تا بێمن هیچی بەسەر نەیەت
بەڵام کاتێک لەگەڵ مندا بویت
تۆ تەنها گەوهەرێکی ناسکیت

کە هەرکەسێک تەنانەت
خەیاڵی بەدەستهێنانی بکات من لەناوی ئەبەم !

کەوایە شیرینی من با لەوە بەهێزتربێت کاتێک بێمن بێت وە لەگەڵ مندا تەنها چێژ ببینێت هم؟"

"من بەهێزم تۆ دەتوانی لەوەدا دڵنیابیت"

"دڵنیایت؟"

"بەڵێ بێگومان"

وتی بە متمانە بەخۆبونەوە
زەردەخەنەیەکی لالێوم کرد

"همم من واینابینم"

"ڕەنگە کێشە لەچاوەکانتدا هەبێت چونکە تۆ بە تەمەندا چویت"

"ههههه بەڵام چی ئەگەر قاچەکانت لەرزین؟"

"نەخێر هەرگیز ئـــ....."

قسەکەیم پێی بڕی کاتێک
لێوەکانم دانایە سەر لێوە پەمەییە ئاڵەکانی
تەزوەکان لەنێو دەستەکانمدا هەستم پێ ئەکرد
کاتێک بە بڕبڕەی پشتیدا ئەڕوات

گەڕامە دواوە ئەوەی کردم
تەنها دانانی لێوم بوو نەوەک ماچکردنی ئەو

"هممم شتێک لەنێو دەستەکانمدا دەلەرزێت"

هیچی نەوت تەنها پێکەنینی شەرمەزاری کرد
و ڕوکساری لەنێو باوەشمدا نێشت
منیش تەنها پێکەنیم

دواجار من وازناهێنم
من ماچیم نەکرد تەنها نیشانمدا

"هههههه سەیرکە وتم تۆ بەهێزنیت"

"من وام"

وتی کاتێک لەنێو باوەشمدا
سەری جوڵانم بە نەخێر
دوریم خستەوە و سەیری چاوەکانیم ئەکرد

"همم بەڕاستی؟
کەوایە نیشانمی بدە!"

وتم و سەرنجی چاوەکانیمدەدا
دوای ئەوەی کوڵمەکانی سورن
و سەری نزمکردەوە
زەردەخەنەیەکی لالێومکرد

"سەیرکە من ڕاستــــ..."

ههههه نەمتوانی وشەکەم تەواوبکەم
هەرکە بە شیرینی یەخەی قەمیسەکەمی گرت
وە قاچە بچوکەکانی بەرزکرد تا بگات بە باڵام
لێوەکانی پەیوەستی ئەوانەیمن کرد و زیاتر نا

نەیویست ماچمبکات بەڵام نیشانم ئەدات
هههه شیرین وا ناتوانی ڕزگارتبێت

دەستێکم بەکارهێنا بۆ گرتنی چەناگتی
وامکرد زیاتر سەری بەرزبکاتەوە
ماچی لێوی خوارەوەیم کرد

لەگەڵ مندا دەستەکانی توندبون لە یەخەم
دڵنیابوم تا زیادەڕۆیی نەکەم نامەوێت
متمانەی لەدەست بدەم

دورکەوتمەوە بە هێواشی تا مێشکم
کۆنتڕۆڵبکەم و لێوەکانی نەخۆم
زەردەخەنەیەکی نەرمم پێشکەش کرد

تا هەست بە پارێزراوی بکات لەوەی نەتوانێ
بەرگەی بگرێت

ڕوخساریم بەردا دواجار سەیری لێوەکانیم کرد
ڕێکن و سوراوەکەی تێک نەچوە چونکە توانیم بوەستم

دەستم لە قژی ئەدا لە دواوەی
زۆر نەرمو بۆندارە

"خۆشمدەوێی کەروێشکە بچوکەکەم"

"منیش"

وتی بە زەردەخەنەی سور
ههههه زیاتر خۆشمدەوێی
لەهەر وشەیەک کە دەری ئەبڕم و لە هەر هەستێک کە ئەتوانم هەستی پێبکەم

بەڵام نابێ هەمو ئەوانە بزانیت لونا
نابێ درک بە ئەوهەموو خۆشەویستیەی من بکەی
چی ئەگەر دواتر ڕۆشتیت؟

چی ئەگەر بڕیارتدا جێمبێڵیت چونکە لە خۆشەویستی من دڵنیایت؟

ئەوانە ڕونادەن هەرگیز!
ۆ تەنها بەشی ئەوە دەزانی تا هەوڵی بۆبدەی
نەوەک بەشی ئەوەی بتوانی بمکوژیت

ترس لە خۆشەویستی زاڵترە
نابێت تۆ لەدەستی بدەی بەرامبەرم
وەکچۆن من هەمیشە هەمە بەرامبەر بەتۆ!

"کەوایە با بڕۆین"

ڕۆشتین لەنێو ئۆتۆمبێلەکە زۆر بێدەنگبوین
دەنگی بارانە نەرمەکە تاکەشتبوو
کە بە نەرمی بەر جامی ئۆتۆمبێلەکە ئەکەوت

سەرنجی من لەسەر ئەو بوو
ئەویش لەسەر باران و دیمەنی دەرەوە
تەنها سەرنجە قوڵکانی لەسەر دەرەوە
وای ئەکرد دەمنا دەم سەرنجم لە شۆفۆریەوە بە ئەو بدەم

"فەرمو خانمی من"

وتم دوای کردنەوەی درگای ئۆتۆمبێلەکە بۆی
وە ڕاگرتنی دەستم بۆ ئەو
دەستی لەنێو دەستم نا

"سوپاس"

وتی بە زەردەخەنەوە
منیش زەردەخەنەمکرد

"بۆتۆ"

ڕێمانکرد بۆ نێو هۆڵە گەورەکە
کە جۆنگ لەسەر ستەیجەکە بوو خەریکی پێشکەش کردنی وتارەکەیبوو

وە سەرنجی کەوتە سەر ئێمەو
زەردەخەنەیکرد

"وەهەروەها بێگومان بەهێزی و خۆڕاگری
جیۆنی گەنج نەبوایە هەرگیز سەرنەدەکەوتین
دەسخۆشی لە هاوبەشە بیرمەندەکەم دەکەم بەڕێز جیۆن بفەرموو"

دوای چەپڵەی ئامادەبوان
دەبوایە بڕۆم بۆ ئەوێو وتار بدەم
هەرچەندە دەماری ئارامیم
بە بینینی ئەو نەفرەتیە ئەپچڕێ

بەڵام توندکردنی دەستەکانی لونا لەنێودەستمدا
و پێشکەش کردنی زەردەخەنە شیرینیەکەی
منی ئارامکردەوە

"تۆ باشدەبیت
ئەو تەنها کەسێکی هەڵەیە لە جیهانێکی هەڵە
تۆ ڕاستیت کەواتە چی؟ کاتی تۆیە جۆنگکووک
متمانەت بە ئارامگریخۆت و شکۆی خۆت هەبێت"

"سوپاس لونا"

وتم دوای چەند چرکەیەک
دەستەکانیم بەرداو بەرەو ستەیجەکە ڕۆشتم
لەوێ وەستام بەڕێکی
ئاسانە تەنها ئارامبەو هەڵمەچۆ

جۆنگی نەفرەتی ستەیجەکەی جێهێشت
من سەرنجەکانم بە گوێگران بەخشی

"بەڵێ بێگومان سەرکەوتنی زنجیرەی jk زۆر سەختبوە تا ئێستا کە کردومە و هەرگیز ناهێڵم بڕوخێت بگرە بەرەوپێش ئەڕوا

بەڵام گرێبەستی ئەمجارە لەگەڵ کۆمپانیای loi بەتەواوی پێویستی بە
سەدا سەد سەرکەوتن هەبوو
ئەگەرنا هەموو زنجیرەی jk کە لەساڵانی ژیانمدا تەنها بۆی ژیام لەدەستم ئەڕۆشت

بێگومان ناهێڵم ئەمە ڕوبدات
بۆیە ئەوە پاڵنەرێکی زۆرگەورەی منبوو
کە هەم هانی ئەدام هەم ئەبوو بە سترێس بۆمن

بەڵام خانەوادەکەم هەمیشە هۆکاری لابردنی سترێسەکانم بوون
بێگومان متمانەیئەوان بۆمن زۆربوو
کاتێک بێ هیچ مەرجێک پێشنیاریانکرد
ڕازیببم و سەردەکەوم

هاوسەرەکەم وە باوکم وە براکەم
کە هەریەکیان لێرەن و ئامادەن
وەک هەر کەسێکی سەرکەوتو نهێنی من تەنها ئەوانن

سوپاسی ئەوان دەکەم کە بون بە ڕێگایە ڕاستەکەی من و متمانەیان بە هێزیمن کرد

سوپاس بۆ خانمی من کە کاتێکی زۆر چاوەڕێی کردم بێ ئەوەی بوەستێ لە هاندانم و
وەستانی لام و شان بەشانی من

سوپاس بۆ ئێوە کە وەستان بۆ گوێگرتن
سوپاس بۆ پشگیریتان

سوپاس لونا کە هەمیشە بڕوات پێمە

دەتوانن چێژ لە ئاهەنگەکەو خواردنەوە تایبەتەکان وەربگرن بەڕێزان بەخێربێن دووبارە"

چەپڵەکان دەنگی دایەوە لەکاتێکدا چاوەکانم پەیوەستی ئەوانەی لونابوو کە زەردەختنەی نەرمی پێ ئەبەخشیم

هاتمە خوارەوە تەنها دەمویست بڕۆم بۆ
ئەو مێزەی لونام لێی جێهێشت

بەڵام نا بازرگانەکانیتر ڕێیان پێگرتم بۆ چەندین پرسیار
هێرشی قسە دەستی پێکرد
بەڕاستی ڕقم لێیە هاهـــ

"بەڕێز جیۆن نهێنی ئەوە چیە زنجیرەی jk ئەوەندە سەرکەوتوە؟"

"گرینگی دان بە هەمو وردکاریێک
وە بەردەوامی بەشێوەیەکی زیرەکانە نەوەک کوێرانە تەنها شتە تۆ بەرەوپێش ببات"

"چی دەربارە ئەو دزیەی هەشت مانگ بەر لەئێستا ڕویدا؟ ئایا دڵنیابویت لەوەی تۆ سەندوقی مەیە تایبەتەکانت بەتەواوی ناشتوە؟"

"بێگومان وە هیچ دزیکردنێک لەئارادانیە
پێموایە ڕونمکردەوە بۆ ڕۆژنامەنوسەکان
کە تەنها کارمەندێک هەڵە تێگەشت"

"کەوایە تۆ هێشتا خاوەنی
باشترین و دەگمەنترین جۆرەکانی مەیت؟"

"بێگومان دەتوانیت ڕۆژێک سەردانی یەکێک لە زنجیرەکان بکەیت بۆ کۆبونەوەیک ئەوکاتە خزمەت دەکرێی بە جۆرێکی تایبەت کە هەرگیز پێشبینی ناکەیت!"

"چی سەبارەت بەوەی دەڵێن جیاوازترین بەرهەمت دەگەڕێتەوە بۆ پێسەد ساڵ لەمەوبەر؟"

"بەڵێ چونکە ئەوکارەی من دەیکەم لە باوانێکەوە جێماوە وە من ئەو بەشەم هەیە کە پێیدەوترێت ناوازەترین پیربون!"

"کەواتە تۆ دەست دەکەی بە دەرهێنانیان بۆ فرۆشتن؟"

"نەخێر هەرگیز!
ئەوانە تەنها بۆ دیاری دەر دەهێندرێت
کە بدرێت بە کەسانێکی شایستە بۆ بون بە کەسکێی لیستەکە کاری زۆر هەیە بیکەیت!"

"کەوایە ئایا گەوهەرەکەت زۆر کەمە؟
کە ناتەوێ بیفرۆشی؟"

"ههههه پێتوایە کەسێک گەنجینەکەی دەفرۆشێت کە بۆ تەواوی ژیانی هەوڵیداوە بۆ بەدەستهێنانی؟
پێموایە شەرەف لە بڕێک پارە باشترە "

"وە....."

"تکایە دەکرێت بوەستین
دڵخۆشبوم بە گفتوگۆیە بازرگانیەکەمان
بەڵام چیتر هاوسەرەکەم چاوەڕێمە"

"بێگومان دڵۆشبوین بەڕێز جیۆن"

ئەوانم جێهێشت دوای ئەوەی
گفتوگۆیە هەمیشەییەکە تەواوبوو
بەرەو ئەوشوێنەچوم کە دڵم دەیویست
بەڵام

نەفرەتیێکم بینی کە هەمیشە بونی لەوشوێنە
هەرگیز دڵخۆشم ناکان
جۆنگکی نەفرەتی دەستی لونا ماچ ئەکات!
ئاهـــ تەنها ئەگەر ئێستا تاپڕەکەمم پێئەبوو
چەندە جوان وەک چۆلەکە گولەم لەمێشکیدا ئەچەقاند بێکەڵکی خوێڕی

ئارامبە لەبەر لونا جۆنگکووک ئارمبەەەەە

هەناسەیەکی قوڵمهەڵمژی و زەردەخەنەیەکم کرد
دواجار ڕۆشتمە لایان کە پێکێک مەیم لەلابوو
دەستم لە کەمەری لونادا ئاڵاند کە وایکرد بترسێت

"کەوایە بەڕێزان چی هەیە؟"

"ئۆو بەڕێز جیۆن؟ هیچ شتێک تەنها قسەمانکرد لەسەر سەرکەوتنەکەی ئەمڕۆ کە چەند سەختبوو"

"بێگومان وە بەڕێز جۆنگ چەند بازرگانێک
لەدوایتۆدا ئەگەڕان"

"ئۆو لەکوێ؟"

"ڕێک لەوێدان"

وتم و بە پێکە مەیەکەم ئاماژەم بە
ئاراستەیەکی هەاەشاوی کرد
ئاهــ گەومژەی بێکەڵک
ڕۆژی تۆش دێت

"کەوایە چۆنە بەدڵتە؟"

"همم بێزارکەرە"

"هههه بەڵێ وایە کەمێک
کەوایە چی سەبارەت بە جیمین و باوکە؟"

"ئەوان تەنها سەرقاڵی چەند بازرگانێکن
جیا لەوە جیمین پەلەیبوو ویستی تۆ ببینێت"

"هممم شتێک بوو؟ "

"ئۆو نا لەڕاستیدا نازانم"

"ئم هم دەبینم"

وتم دوای ئەوە چاوەکانم
سەرقاڵکرد بە دۆزینەوەی جیمین
بەڵام دەستێک لە شانم درا

"ئۆۆۆو جۆنگکووک دڵخۆشم دوبارە تۆ دەبینمەوە
پێموانەبوو لە ئاهەنگێکی وا تۆ ببینم"

ئەو کچەی وایکرد زەردەخەنە بکەم
دەمێکە نەمدیوە لەکاتی کۆلێژەوە
کە بەیەکەوە لە بەشی بازرگانیدا دەمانخوێند لەکاتێکدا ئەو حەزی بە دیزاین بوو

"هههههه سومی دەکرێ بوەستی لە گاڵتەکردن"

"هههههه باشە دەی پیرۆزە پیاو"

"سوپاس
پێموایە پرۆزباییێک قەزباری"

وتم و دوبارە لونام نزیک خۆم کردەوە
بە گرتنی کەمەری بەڵام نزیکتر لە هەرکاتێک

"وەک چی؟
ئۆو بوەستە هەرگیز نەڵێی ئەوە خۆشەویستەکەتە؟؟؟
نەفرەت جۆنگکووک تۆ تەنها بەستەڵەکێکی چۆن ئەو شۆخە بەتۆ ڕازیە؟"

وتی بە چاوە شۆکەکانی
جیا لەوەی لونای شەرمن دەیویست بوەستێ
لەوەی پێبکەنێت

"هێی سومی ڕێزی ئەوە دەگرم ساڵێک لەمن گەورەتریت بەڵام ئاهـــ بۆچی نازانی وەک مرۆڤێک وەسف بکەیت؟"

"بێدەنگبە کوڕە
ئاتۆ پێبڵێ چۆن ئەو شۆخەت دۆزیەوە
ناوی چیە؟
یااا بوەستە ئەو تۆی نەڕفاندوە وایە؟
ئۆو نەخێر ئیتر "

"یااااا سومین بوەستە پێش ئەوەی ئابڕوت بەرم
ئەو هاوسەرمە!"

"هاوسەری تۆ؟ ئەو؟ هاوسەر؟
هاوسەری تۆۆۆ؟ نەفرەت تۆ زۆر خێرای جۆنگکووک"

تەنها دەمەوێ پێنەکەنم
ئەوکچە زۆر دراماتیکیە هیچ کەسێک ناتوانێ
بڵێ بیست و حەوت ساڵ تەمەنیەتی
هەرگیز گەورەنابێت وەک مناڵێکی بێگەشەیە

"بهێڵە بیناسێنم بوەستە لەوەی بێزاری بکەیت
لونا ئازیزم ئەوە سومیە لە کۆلێژ بەیەکەوە بوین
زۆربڵێی نێو کۆلێژ بوو

وە سومی ئەوە لونا هاوسەرە ئازیزەکەم"

"داخۆشبوم بە ناسینت
بەڕاستی زۆر لەیەکتر جوانن هیوادارم دڵخۆشبن"

"سوپاس منیش خۆشحاڵبووم بە ناسینت"

"کەوایە دەی با کاتتان نەگرم
هەم ئێستا هاوڕێکەم بەدوابمدا ئەگەڕێت
دوبارە خۆشحاڵبووم"

سومین ڕۆشت
هەر دوای ئەو جیمین دەرکەوت

"پیاو ئایا کێشەیەک هەیە؟"

"نەخێر بێگومان"

تێگەشتم کێشەیەک هەیە
هەرکە جیمین بە شێوازێکی نهێنی وڵامی داماوە
سەیری دەوروبەرم کرد
هەموشتێک ئاسایی بوو

"ئازیزم لەلای باوکە چاوەڕێمبکە
تانها خولەکێک دەڕۆم بۆ دەسشۆر"

"بێگومان"

لونا ڕۆشت
خێرا جیمین ڕۆشت و منیش دوایکەوتم
گەیشتینە شوێنێک
هەرکە جۆنگینەفرەتیم بینی
قسە لەگەڵ پیاوە متمانەپێکراوەکەی ئەکات

بێگومان توانیم هەموی ببیستم
کە چ هیچوپوچێکە!
بەڵام چ سەبارەت بە لونا؟!

مێشکم پڕژەی ژانی وەرگرت
چاوەکانم بەرەو سور ئەڕۆشتن بە بیرکردنەوە لێی
جۆنگی نەفرەتی شوێنتکەی جێهێشت
تەنها من و جیمین ماین
کاتێک لە دواوەی دوارەکە بوین

"نەفرەتیێکی خوێڕیە
بوەستە و ئارامبە توڕەییخۆت بگرە
ئێرە ئاهەنگە دواجار لەماڵەوە ڵەگەڵ لوناشدا قسەبــــ هێی جۆنگکووک بوەستە ئاهـــ نەفرەتتتت"

گوێم لە نەفرەتەکانی جیمینە
بەڵام نەخێر ناوتوانم ئارام بم
ئارام و لەسەرخۆبونی چی بەنەفرەتبن هەموتان

گەڕامەوە ئەوشۆێنەی لونای لێبوو
کاتی سەمابوو بۆیە تەنها وەستابوو
جۆنگی گەمژە بەرەو ڕویهات
بەڵام نەمهێشت هیچ بڵێت خێرا دەستی لونامگرت
و ڕامکێشا

"پلویستی بە دەستەکانی تۆنیە"

"بێگومان بەڕێز جیۆن من هیچ مەبەستێکم نەبوو"

"دەزانم هیچ مەبەستێکتا نەبوو!"

وتم بە تۆنێکی ساردەوە
لونا سەرنجە پڕپرسیارەکانی پێمدا دوای ئەوەی
ەجۆرێک وتم ۆە شتێک بکەن

گوێم پێنەداو ڕۆشتم بەرەو شوێنی دانسەکە
دەستیم گواستەوە بۆسەر شانم و
ئەوانەی خۆم بۆ کەمەری

لەکاتی ئاساییدا شەرمی دەکرد
بەڵام مێشکی بەڕادەیەک سەرقاڵە کوڵمت پەمەییەکانی نێژراون

"جۆنگکوک تۆ باشیت؟"

ویستم وڵامی بدەمەوە
بەڵام نەخێر شتێکیترم بینی!
بۆیە بەبێ دەنگی مامەون

"جۆنگکوک؟"

"تەنها بوەستە لە بێزارکردنم بە
پرسیارکردنی گەمژانە!"

"چ چی؟"

وڵامیم نەدایە
تەنهاچاوەکانم زیاتر بەرەو سوری ئەڕوات
بە بیرکردنەوە لەهەمو ئەوەی جۆنگی نەفرەتی وتی
خوا لەناوتان بەرێ هەموتان یەکن!

"جۆنگکوک تکایە ئارامبە"

"دەمت داخە بەنەفرەتبیت!"

کەمێک دەنگم بەرز کردەوە
بەشێکی نزیکی خەڵکەکە بە پیاوەکەیجۆنگیشەوە
سەرنجیان کەوتەسەرمان

بەڵام لونا ناڵەیەکی کرد
دواتر بیرم هاتەوە بۆیە داوایکرد تا کەمەری
هێواشتر بگرم کەچی خراپتر ئازارم دا

" هاهـــ تکایە!"

"بێدەنگە بێدەنگ وەک مناڵێک تەنها دەزانیت
بگریت گەمژە مەبە!"

بەڕەقی وتم
لەکاتێکا چاوەکانی لونام بینی
بەتەواوی پەشیمان بومەوە بەڵام نەخێر نابێت
ئێستا کاتی پەشیمانی نیە

لونام جێهێشت
بەتەنیشت ئەو نەفرەتیەی جۆنگدا ڕۆشتم
دواجار سەیری دواوەم کرد

هرکە دەمزانی جۆنگ هەلەکت لەدەستنادا
ڕۆشتە لای لەکاتێکا لونا لەشوینیخۆی بەستویەتی
بەڵام دڵم پارچەبوو کە بینیم چاوەکانی فرمێسکی هەڵگرتوە

چاوەکانی لەگەڵمدا گرێدا
دواجار فرمێسکەکانی کەوت جۆنگ ۆیستی نزیکبێتەوە بەاام ئەو ڕۆشت بێ گرینگی دان بە جۆنگ

منیش ڕۆشتمە دەرەاەی هۆڵەکە
دەستم لەنێو قژمدا گرتبوو بەتوندی
مێزێک لەوێ هەبوو کۆنتڕۆڵمنەما و مێزەکتم شکاند
لەوکاتە جۆنگ دەرکەوت

"جیۆن هێمنبە
لەژورەوە ئاهتنگ هەیە
تەنها بۆ ماوەیەک کێشەی هاوسەرە خیانەتکارەکەت لەیاد بکە"

"باشە!"

تاکە وشە وتم و جۆنگ ڕۆشت
زیاتر توڕەبووم تا جیمین هات

"لونا کوا؟"

"خەمی ئەوتە؟"

"گەمژە مەبە هیۆنگ!"

"خوێڕی هیۆنگی تۆم!
هەرچیێکبێت لەلای بێزی خواردنەوەکەیە
چەند پێکێکی بەهێزی بە خێرایی خواردەوە"

"ئاهــــ دەڕۆم دەیگەڕێنمەوە "

"باشە بێئەوەی ئازاری بدەی بوەستە
هێشتا سەرەتایە گەمژە!"

"باشە هیۆنگ"

جمینیم جێهێشت
بەرەو ئەوشوێنە ڕۆشتم کە لونای لێبوو
لە خاتونێکی شۆخو شەنگەوە
بۆ سەرخۆشێکی شیرین
ئاهــــ نەفرەت

"لونا هەڵسە دەتگەڕێنمەوە!"

وتم کاتێک قۆڵیم گرت
و ئەو سەری لەسەر مێزەکەدا دانابوو

"ئۆو تۆ کێیت؟"

سەری بەرز کردەوە بە پرسیارەوە
وە پەنجەی بەرەو ڕوم بەرز کردەوە

"من کارمەندم"

"ئامممم باشە کەوایە بە هاوسەرە گێژەکەم بڵێ
بمگەڕێنێتەوە پێش ئەوەی هاوار بەسەرمندا بکات"

وتی بە زەردەخەنەیەکی سەیر
و دوبارە سەری لەسەر مێزەکە دانا
بەڵام دەستەکانی شل کردەوە

"هاوسەرە گێژەکەت لێرە نیە"

"ههههههههه تۆ هههههه بەڵێ ڕاستە
ههههههه ئەو زۆرێژە وانیە؟"

دەستی بە پێکەنینێکی شێتانە کرد
بەڵام بە دەنگی نرم
لەڕاستیدا بەزۆر خۆمم گرت پێنەکتنم

"هممم من نازانم مەگەر هاوسەری منە؟"

"ئیییووو تۆ گەیت؟"

"هێی تەنها هەڵسە بتگەڕێنمەوە"

"نەخێر ئەو هاوسەری منیش نیە!"

"ئۆو کەواتە بۆ وتت هاوسەری گەمژ؟"

"ئاخر هەندێکجار هاوسەرمە
هەندێکجار نازانم کێیە
هههههههههه ئەو خێوە و تۆش دەخوا"

بەڕاستی نەمتوانی بوەستم لە پێکەنینێکی نزم
قۆڵیم گرت تا هەڵی بستێنم

"هێێێییی وازم لێبێنە"

وتی و بە توندنی قۆڵمی گرت
دانیشتەوە لەسەر کورسیەکەی

"کەواتە هاوسەرە گەمژەکەتت بۆچیە؟"

"حەزدەکەم بڕۆمە سەر مانگ!"

"دەتەوێ بتبات بۆسەر مانگ؟"

"هم ئم دەمەوێ لێرەبم سەیری مانگ دەکەم"

"لێرە؟ بەڵام ئێرە داخراوە"

"ئۆو تۆ گەم‌ەتری لە هاوسەرەکەم
سەیربکە مانگی پڕە!
تەنانەت هەردوکتان کوێرن تشششش"

وتی و سەری بەرز کردەوە
دەستی ئاراستەی ئەو چرایە کرد کا لەسەریەوە داگیرسابو بەشێوەکی دیزاینکراو هەڵواسرابوو

بەتەواوی نەمتوننی بوەستم لە پێکەنین
ونکە زێر هەزەلی بوو

"هههههههه باشە باشە
تەنها هەڵسە پێویستە بڕۆیت"

ویستم هەڵیبستێنم
بەڵام بەتوندی مێزەکەی لەباوەش کرد تا توانی
گڕامە دواوە و دەستم لەسەر کەمەرم جێگیر کرد
نەمزانی چی بکەم

"نایەم من دەمەوێ سەیری مانگ بکەم"

"ئایش لونا لەدەرەوە مانگی لێیە "

"نەخێر تۆ درۆ دەکەیت"

"ئایش نەفرەت"

بۆڵاندم لەژێر لێومەوە
بۆچی ڕۆژێکی ئەوەندە نەفرەتیە؟
وە هەم کیوتە هههههه
ئاهـــــ چی دەڵێی گەمژە!

ڕۆشتمەسەر کورسیێکی بەتاڵ
ئەو چرایەم لێکردەوە کە هەڵواسرابوو
گەڕامە خوارەوە دواجار لونام بترز کردەوە

"بگرە هاوسەرە گەمژەکەت مانگی بۆ هێناویت
بێگومانگەر بەقەد تۆ گەمژەبێ
کە ناخۆیتەوە چۆن بە جارێک دە پێکی شەرابی بەهێز ئەخۆیتەوە "

"هههههه مانگ ئەو مانگی بۆ هێنام؟
بۆچی؟ "

"چی؟ تۆ نەتوت دەمەوێت؟"

برۆکانم گرژ کرد
لەم سەرخۆشە روخسار سورە لەگەرمی کحولدا

"تەنها دەمویست ڕێزم بگرێت!"

جەستەم لەرزی برد
لەگەڵ وشەکەی!

تەنها ویستم ڕێزم بگرێت!

من ئەوە دەکەم!
منب ێڕێزی بەتۆ ناکەم لونا!
من من کردم !

من بێڕێزیم پێکرد
بەشتێک کە هەموان بەرامبەریان کرد!

"ببورە لونا ببورە کەروێشکەکەم"

چرپاندم لەژێر لێومەوە
بەڵام هەرگیز نەمهێشت بتوانێ هەستی پێبکات

"ئەو ڕێزی تۆ دەگرێت"

"کەمێک کردی
بەڵام دوبارە من دڵگران نیم چونکە ئەویش
مرۆڤە ئەویش حەزی بە ئازاردانی من هیە
ڕەنگە بۆ ئەوە لەدایکبوبێتم"

لونا وتی لەکاتێکدا قۆڵێکی لەنێو دەستم بوو
تا بتوانم هاوسەنگی بکەم و نەکەوێت
وە سەیری ئەرزی دەکرد

تەنها هەستم بە فرمێسکی کرد
لەرەس دەستم !

نەخێر نابێ بیبینم
ئەوە کارەکە تێک ئەدات ناکرێ دوبارە نەرمبم!

نزیکم کردەوە و لونام خسە سەر شانم
تەنها هیچ کاردانەوەی نەبوو
ڕۆخسارە گرژ و توڕەکەم دوبارە دەرخست

ڕێمکرد بۆ ئەو درگایەی لە دواوە هەبوو
سەیری ئاوێنەکەم کرد
لونا خەوی لێکەوتوە
بەڵام بە نەفرەتبێت ئەو...

---------------------

دەتوانن هەرکامێکیان بە حەزیخۆتات خەیاڵی بۆبکەن بەپێی بیری خۆم وێنەکانم داناوە!

" چەپکێک گوڵی ناسکی تولیپ"

"ئەو لەنێو درێسێکی ڕەنگ زەیتونی ئاوریشمدا"

"قژە شەپۆلدارەکەی جوانتر لە شەپۆلی تاڤگەیەک"

"لێوە پەمەییە ئاڵەکەی"

هایی شیرینەکانم
زۆر تاخیربوم ئەزانم

جەژنتان پیرۆزبێت شیرینەکانم
پڕ خێر و بەرەکەتبێت ٳنشاء ٲللًّە

ئەزانم درەنگیشە بەس هەر پیرۆزە ^-^

خۆی ئەمویست دوو پاڕت دانێم
بەڵام کردم بە یەک پاڕتی سێهەزار وشە°-°
ئێنجا هیوادارم بەدڵتانبێ

نەساخ بووم دەنا تا ئێستا سێ پاڕتم دا ئەنا
ببەخشن

جا هیوادارم بەدڵتانبوبێ

ڤۆیت و وشە جوانەکانتان لەبیر مەکەن
تا ڕێک دەفع بم و بێ وەستان پاڕت دانبێم🤓

جیا لە هەردوو چیرۆکم
وەکو مناڵێ
ڕوحی سەما بڕۆن خوێنەری ڕوحی سەما بن دواجار ڕایخۆتانم پێ بڵێن وە گەر ڕەخنەیەک هەبوو پێم بڵێن

لەوێش لەگەڵم بن با پشگیریەکانتان ببینم
چونکە ئێمە بەس بە پشگیری ئێوە بەردەوامین
دەنا قازانجی نوسینمان چیە؟
گەر ئێوە ڤۆیت نەکەن و کۆمێنت نەکەن ئێمەش سارد ئەبینەوە

هەردووکیان تایبەتن
ڕوحی سەما زۆر تایبەتە بۆخۆم
جیاوازە بەڵام هێشتا نەگەشتوم بە نێوەڕاست
بەهەرحاڵ

چیرۆکێکی ناوازەتریش بڵاو ئەکەم دڵنیابن بە چیرۆکی نوێو پاڕتی جوانەوە ئەگەڕێمەوە

شیرینەکانیخۆم زۆرم خۆشەوێن
هیوادارم خۆشەویستیتان کەمنەکات بۆم"-"

دڵخۆشم بە هەبونتان شیرینەکانم
سوپاس بۆ دووسەد شەکرلەمەی وەک ئێوە🥹🫶






















Continue Reading

You'll Also Like

68.5K 9.5K 13
وام دەزانی ھیوا لە چاوەکانتا بەدی دەکەم گەر سێری بکەم تەنھا وام دەزانی ✔️
35.2K 6.5K 93
{کـــۆتـــای هــاتــووە} «ئەوە بزانە خۆشەویستی تۆ ئامانەتێکە لەگەڵ خۆم ئەیبەمە دوونیاکەی تر» ئێڤا خۆشەویستێکی ڕاستەقینەی هەیە و پێی دەڵێت کێشە "من زۆ...
3.4K 571 16
"دڵێك تاسەی بینینی تۆ نەكات دڵێك ئارەزووی بوونی تۆ نەكات دەستێك ئاشنای ڕووی جوانت نەبووبێت دەستێك تێكەڵی دەستە ساردەكانێت نەبووبێت چاوێك شاد نەبوو...
75.3K 10.5K 114
COMPLETED ✔️ Chinese Title - 如果月亮不抱你 English Title - If The Moon Won't Hold You Original Author - 六盲星 Status in COO - 71+3 Extras Start Date - 01.04...