سەڵاحەددینی ئەییووبی

By ahmed_kurdish1

24 13 0

یەکەم سوڵتانی میسر و سووریا، و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی، و کەسایەتییەکی کورد بووە More

پەیوەندی نێوان سەڵاحەدینی ئەیووبی و حەشاشییەکان

سەڵاحەددینی ئەییووبی

22 10 0
By ahmed_kurdish1

پێگه‌شتنی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی:
ناوی تەواوی ( سەڵاحەدین نەجمەدین ئەیوب )ە ، لە ساڵی ١١٣٧ز لە خێزانێکی ناوداری کورد لە شاری ( تکریت ) لە عێراق لەدایکبووە.
دوای لەدایکبوونی ، سەڵاحەدینی ئەیوبی و خێزانەکەی لە شاری تکریتەوە بەرەو شاری حەلەب لە سوریا دواتریش بەرەو شارەکانی دیمەشق و بەعەلبەک کۆچ دەکەن.
سەڵاحەدینی ئەیوبی تەمەنی منداڵی لە شام بەسەربردووە و هەر لەوێشدا فێری زانستە ئاینی و سەربازیەکان بووە.

ڕوبەڕوبونەوەی سەڵاحەدین بەرامبەر خاچپەرستان:
دوای کۆچی دوای ( نورالدین زەنکی ) ، سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕوودەکاتە شاری دیمەشق و لەوێوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکانی موسڵ و حەلەبدا لە نێوان ساڵانی ١١٧٦ و ١١٨٦ دا دەچەسپێنێت .
سەڵاحەدینی ئەیوبی لەساڵی ١١٧٨ دا ڕێکەوتننامەیەکی ئاشتی لەگەڵ خاچپەرستان مۆر کرد، ئەویش بە هۆکاری ئەوەی کە بەتەواوەتی دەسەڵاتی خۆی بەسەر شامدا بسەپێنێت و سوپاکەی بەهێزبکاتەوە دوای ئەو جەنگانەی کردبوی و ئەو لاوازییەی ڕوی کردبوویە سوپاکە.
بەڵام دواترلە ساڵی ١١٧٩ هێرشەکانی بۆسەر خاچپەرستان دەسپێکردەوە، ئەم کارەش بووەهۆی توڕەبوونی خاچپەرستەکان و لە بەرامبەردا دەستیانکرد بە هەڕەشە خستنەسەر ڕیگەی بازرگانی ئیسلامی و ڕێگەی قافڵەی حەج، هەروەها بونە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هەردوو شاری مەککە پیرۆز و مەدینەی پیرۆز، کە لە ئەنجامدا هەڵسان بە تاڵانبردنی قافڵەیەکی حەج لە ساڵی ١١٨٥دا.
لەئەنجامدا سەڵاحەدینی ئەیوبی هەستا بە لەناوبردنیان و تێکشکاندنیان لە یەکێک لە جەنگە گرنگەکاندا بە ناوی جەنگی ( حطین ) .

دەستکەوتەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی:
سەڵاحەدینی ئەیوبی کە لە سەدەی دوازدەدا ژیاوە  بە یەکێک لە سەرکردە ناودارەکانی مێژوی موسوڵمانان دادەنرێت و بەیەکێک لەو سەرکردە ناودارانە دادەنرێت کە چەندین دەسکەوتی گرنگی لە مێژوی موسوڵماناندا تۆمارکردووە کە بووەتە هۆی تۆمارکردنی ناوی بە یەکێک لە سەرکردە ناودارەکانی  موسوڵمانان لە مێژوی ئسلامی و ڕۆژئاوادا، لەپاڵ ئازادکردنی شاری ( قودس ) کە بەیەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی ئەژمێردرێت، چەندین دەستکەوتی گرنگی تری بەدەست هێناوە لەوانەش یەکخستن و پێکەوە بەستنی  ناوچەکانی میسڕ و شام بووە. بەڵام گرنگترین دەستکەوت لە ژیانی سەڵاحەدینی ئەیوبی سەرکەوتنی بووە  لە جەنگی ( حطین )، کە هەر ئەمەش بویە هۆی ئاسانکردنی ڕزگارکردنی شارەکانی قودس و طرابلوس و ئەنطاکیا.

کۆچی دوای سەڵاحەدینی ئەیوبی:
سەرکردەی گەورە و ناودار (سەڵاحەدینی ئەیوبی ) دوای ئەنجامدانی ئەو هەموو ململانێ و جەنگە لە ژیانیدا لە کۆتایدا لە ساڵی ١١٩٣بەهۆی نەخۆشی  کۆچی دوای دەکات .
سەڵاحەدینی ئەیوبی دوای کۆچی دوای سەروەتێکی وای بەجێنەهێشت کە تەنانەت بەشی کفن کردن و ناشتنیی بکات، بەڵام لەنێوماندا سەروەتێکی بەجێهێشت کەبریتی بوو لە ڕۆحیەتێکی ئیسلامی گەورە.
دوای سەڵاحەدینی ئەیوبی خێزانەکەی بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی و ئەو ناوچانەی لە ژێردەستیدا بوون تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی ( مەمالیک ) لە ساڵی ١٢٥٠ز دا

ئاڵای دەوڵەتی ئەیوبی

Continue Reading

You'll Also Like

447 52 4
بە ویستی خۆم ڕۆشتم بەڵام هاتنەوەم بە ویستی خۆم نەبوو دڵم کەوتە لاساری لەگەڵم تێفانی کچە ڕۆژنامەنوسێکی بێهیوایە لە ژیان بۆ دۆزینەوەی بکوژی ئافرەتێک بە...
229 51 7
سیاسەتوان، دادوەرێکی کورد و سەرۆکی کۆماری مەهاباد بوو
440 55 12
Isa'cNior Series # 1 How can you love yourself when the people around you keep saying that you're not worth the risk? How can you enjoy your life as...