نیکی چووە سەرەوە و دەرگاکەی داخست
و لەسەر بێدەکە پاڵکەوت
نیکی: بژی ئەمجارەش ئاشتت کردەوە
هەستایەوە و ملوانکەکەی لەسەر بێدەکە دانا و چوو گەرماوێکی کرد
دووای کاتژمێرێک
هاتە دەروە و دەستی کرد بە وشک کردنەوەی قژی
و ملوانکەکەی هەڵگرت
نیکی: بەڕاستی متمانەی بەمنە؟
ئاشش ئەگەر متمانەی پێم نەبا چۆن پێمی ئەدا
ن/ت بەڵێن بێت تەنها بۆ من بیت
خ-نیشیمورا: خواردن ئامادەیە!!!
نیکی چووە خوارەوە
نیکی: بەخێر بێیتەوە باوکە
ب-نیشیمورا: سپاس کوڕم
هەمووان دانیشتن و دەستیان کرد بە نانخواردن
خ-نیشیمورا: کاروباری کۆمپانیا چۆن ئەڕوات؟
ب-نیشیمورا: باش
خ-نیشیمورا: هەندێک لە شتەکانت نادەی بە جۆهان؟
ب-نیشیمورا: دوو خانو و سێ زەوی بۆ ئەوە
وە دوو خانو و سێ زەوی و کۆمپانیایەک بۆ نیکی
خ-نیشیمورا: بۆچی کۆمپانیایەک بۆ نیکی؟
ب-نیشیمورا: لەبەر ئەوەی ئەو کوڕە گەورەیە و کە مردم ئەو دەبێتە جێگری من وە زۆر متمانەم پێیەتی
نیکی: سپاس
خ-نیشیمورا: چی دەربارەی جۆهان؟؟
ئەی ئەویش کوڕی تۆ نییە؟
ب-نیشیمورا: بەدڵنیایەوە بەڵام با ئەویش بگات بە 18ساڵ
خ-نیشیمورا: چ جیاوازیەکی هەیە 16ساڵ بێت یان 18؟
جۆهان: دایکە باوکم ڕاست ئەکا من هێشتا بەتەواوی گەورە نەبوومە
خ-نیشیمورا: بەڵام....
ب-نیشیمورا: ئەو شتەی کە وتم هەر ئەوە دەبێت
خ-نیشیمورا: باشە
ب-نیشیمورا: من تەواو بووم دەست خۆش
دەبێ بڕۆم بۆ کار خواتان لەگەڵ
نیکی: خوات لەگەڵ باوکە
دووای پێنج خولەک
جۆهان: منیش تەواو بووم دەست خۆش دایکە
خ-نیشیمورا: نۆشی گیانت بێت کوڕم
جۆهان چووە سەرەوە
نیکی: با من قاپەکانت لەگەڵ هەڵبگرم
خ-نیشیمورا: نەخێر دەستیان لێ مەدە
نیکی: دەمەوێت یارمەتیت بدەم
خ-نیشیمورا: هەر خۆی دەستیان لێ بدەیت یان نا هەر بێ سودە
نیکی: بۆچی؟
خ-نیشیمورا: لەبەر ئەوەی خۆت بێسودی
نیکی: بۆچی من بێسودم؟ ئەی منیش کوڕی تۆ نیم؟
خ-نیشیمورا: خۆزگە لە جێگای تۆ کچێکم دەبوو یان بەردێکم بووبا باشتر بوو لەتۆ
ئێستاش بڕۆ سەرەوە
نیکی: باش...
نیکی چووە سەرەوە
نامەی بۆ گروپ نارد
(گروپێک کە تەنها نیکی و هاوڕێ کوڕەکانیەتی)
کوڕینە دەتانەوێت ئەمڕۆ بێنە دەرەوە؟
جیمین: ببورە من ناتوانم بێم
لەگەڵ خێزانەکەم ئەچمە دەرەوە
مینگیو: منیش ناتوانم ببورە
سۆنگهوون: من دێم
هیسنگ: منیش دەتوانم بێم
جۆنگکووک: بە دڵنیایەوە منیش دێم
کەواتا کاتژمێر 5 دەچین بۆ ٭٭٭٭٭٭٭٭
3❤
تێپەڕاندنی کات
نیکی خۆی ئامادە کردوو و چووە خوارەوە
نیکی: من دەڕۆم
خ-نیشیمورا: بۆچی ئەوەندە دەچیتە دەرەوە؟
نیکی: حەزم لێیە
چووە دەرەوە
و بەڕێکەوت بۆ شوێنەکە
نیکی: سڵاو کوڕینە
هیسنگ: سڵاو
نیکی: دووا کەوتم؟
جۆنگکووک: نەخێر بەڵام هێشتا هوون نەهاتوە
سۆنگهوون: کێ وتی کە من نەهاتوم
هیسنگ: هەرخۆی تازە هاتی
نیکی: دەی دانیشە
جۆنگکووک: چی دەخۆنەوە
هیسنگ: من قاوە
سۆنگهوون: من شەربەتێکی هەنار
نیکی: من هیچم ناوێت
جۆنگکووک: باشە
شتەکانیان داوا کرد و گەیشت
سۆنگهوون: نیکی لەگەڵ خێزانەکەت چۆنی
نیکی: باش.... بەڵام دایکم ڕقی لێمە
هیسنگ: چۆن دەزانی؟
نیکی: بێگومان ڕەفتارەکانی دیارە
بەرامبەر باوکم ئەبمە کوڕە تاقانەکەی
و کاتێک باوکم ئەڕوات ئەبێت بە زڕ دایک
جۆنگکووک: لەوانەشە هەرخۆی وابێت
هیسنگ: واتا چۆن
جۆنگکووک: لەوانەیە ئەو دایکی نەبێت
سۆنگهوون: منیش هاوڕام
نیکی: ئەی ئەگەر وانەبوو؟
هیسنگ: دڵنیا بەوە
نیکی: چۆن؟
سۆنگهوون: لێی بکۆڵەوە
جۆنگکووک: ڕاستەکات
نیکی: چۆن؟
هیسنگ: ئەرێ تۆ بۆ ئەوەنە گێلی
سۆنگهوون: ئەگەر تۆ کوڕی ئەو بیت بەدڵنیایەوە پەڕاو هەیە
جۆنگکووک: کە لەسەری نوسراوە تۆ کوڕی ئەوەیت و ناوت ئەوەیە و لەو شوێنە لەدایک بوویت
سۆنگهوون: ڕێک ئەوەی کە جوکە وتی
نیکی: کورە کێ تاقەتی هەیە بچێت بگەڕێت
هیسونگ: نیکی ڕاستەکا
ئێوە ئەو شتانە بۆ فێری ئەو مناڵە ئەکەن
نیکی: کورە خۆت مناڵی
سۆنگهوون: کاک نیکی ئەو ئافرەتە دایکی تۆ نییە
نیکی: یاااا ئەو قسە مەکە
سۆنگهوون: دووایی دەبینی کە من ڕاستم کرد یان نا
جۆنگکووک: کورە ئێوە واز لەوە بێنن
ئەمڕۆ لەدایک بوونی ن/ت ە
نیکی: تۆ ن/ت لە کوێ ئەناسی؟
جۆنگکووک: هیسونگ باسی ئەوی بۆ کردم
سۆنگهوون: ئەرێ من هەتا ئێستا نەهاتومەتە پۆلی A
حەزئەکەم شێوەی ن/ت ببینم بزانم جوانە
نیکی: نەخێر هیچ جوان نییە
وە مەیەش بۆ پۆلی ئێمە
جۆنگکووک: کوڕینە بەڕێز نیشیمورا غیرە ئەکات
نیکی: وانیە
جۆنگکووک: کورە بە دەموچاوتا دیارە غیرە ئەکەی
هیسونگ: ئەرێوەڵا قسەی جوکەیە
نیکی: تەواو بوون؟
سۆنگهوون: بۆچی؟
نیکی: ئەچم شت ئەکڕم
جۆنگکووک: تەواو بووین
هیسونگ: من پارە ئەدەم
سۆنگهوون: نەوەڵا من ئەیدەم
جۆنگکووک: کورە خۆم ئەیدەم
هیسونگ: کوا نیکی؟
سۆنگهوون: لەوێیە
نیکی هەر زوو چوو و پارەی شتەکانی دا
و هاتەوە
نیکی: با بڕۆین
ڕۆشتن بۆ بازاڕ
چوون بۆ دووکانی شیرینی
نیکی: کامەیان بکڕم؟
سۆنگهوون: شینەکە
جۆنگکووک: نەخێر مۆرەکە
نیکی: ن/ت حەزی لە پەمەییە بۆیە کێکە پەمەیی و سپیەکەی بۆ ئەکڕم
جوکە/هوون: باشە
نیکی: بەیارمەتیت ئەم کێکەم ئەوێت
هیسونگ: وەرن سەیری ئەمانەش بکەن
جۆنگکووک: ئەمانە چین؟
هیسونگ: شەربەت
جۆنگکووک: ئەمانە کوا شەربەتن
هیسونگ: ئەی کە ئەزانی شەربەت نین بۆچی پسیار ئەکەی؟
نیکی: ئەمانەش ئەکڕین
سۆنگهوون: جۆری زۆری هەیە
جۆنگکووک: ئەمانە بێنن
نیکی: باشە
بەڕێزم ئەمانەشم ئەوێت
دووایی ئەوەی شیرینیەکانیان کڕی
نیکی شتی تریشی کڕی بۆ ئەوەی شوێنەکەی بۆ بڕازێننەوە و دیاریشی بۆ کڕی
تێپەڕاندنی کات
ئێستا هەموو شتەکانیان ئامادە کردووە
نیکی: ئێستاش بڕۆن خۆتان بگۆڕن
هیسونگ: کەی ن/ت بانگ ئەکەیت؟
نیکی: ئەمە کاری من نییە
هیسونگ: ئەی کێ بانگی ئەکات؟
نیکی: کچەکان
سۆنگهوون: کچەکان کێن؟
نیکی: لیلی و یێجی و ڕۆزی
جۆنگکووک: ئەڵا ئەو ناوە خۆشانە
هیسونگ: تۆش هەر بیرت لای کچ بێ
جۆنگکووک: ویش بۆ باسی خۆت ناکەی
هیسونگ: خۆ من وەک تۆ سەیری کچان ناکەم
جۆنگکووک: من کەی سەیری کچم کردووە
هیسونگ: دیارە نەمبینی کاتێ کێکمان ئەکڕی چۆن سەیری فرۆشیارەکەت ئەکرد
جۆنگکووک: ئـ....ئەوە....کچێکی جوان بوو
خۆزگە ژمارەیەکەیم لێ وەرگرتبا
هیسنگ: گەمژە
جۆنگکووک: کورە خۆت گەمژەی
نیکی: تەواو دەی با بڕۆین
Stoppp
vote and comment
🖤💋