Two worlds_Taekook

By twinkletae_Tk

866 136 408

لە دێر زەمانەوە دوو جۆر بوونەوەر هەبوون کە بریتی بوون لە مرۆڤ و زەبەلاحە سەیر و سەمەرەکان ،ئەوان دووژمنی یەکن... More

Introduce
Part-1

Part-2

247 36 208
By twinkletae_Tk

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:جۆنگکووک زۆر داوای لێبووردن دەکەم هەڵەی من بوو.(بە گریانەوە و هەوڵی دەدا برینی لێوی جۆنگکووک بسڕێت لەگەڵ ئەوانەی دەستی و چارەسەری بکات)

جۆنگکووک:ئەوە هەڵەی تۆ نییە هەڵەی ئەم گەمژانە بوو باشە؟؟ بۆیە بوەستە لەوەی داوای لێبووردن بکەی و بگریت.(تایهیۆنگ سەری لەقاند)

(چەند کووڕێک کە تایهیۆنگ چووبوو تاکوو چەند شتێک بکڕێت ،ڕێیان لە تایهیۆنگ گرتبوو ،جۆنگکووکیش لە کاتی خۆیدا هاتبوو ،لە تووڕەیان زۆری لەوان دابوو خۆشی کەمێک لێدانی بەر کەوتبوو)

تایهیۆنگ:ئەمرۆ بۆ سێ جار دووبارە کارەبایەکەیان بڕی.(هێشتا هەنسکی دەدا)

جۆنگکووک:ئێ خۆ من پارەکەم دابوو.

تایهیۆنگ:منیش تێناگەم بۆچی.(جۆنگکووک تووند چاوی داخست کە تایهیۆنگ دەرمانەکەی لەسەر برینەکەی دادەنا)

جۆنگکووک:دواتر پێکەوە دەچینە لایان.

تایهیۆنگ:باشە.(تایهیۆنگ لە ئێستادا پازدە ساڵە جۆنگکووکیش شازدە،ئەوان دایک و باوکیان بەتەواوی مردوون)

(وە لەو کاتەی ئەوان مردن هەندێک کەس هاتن و جۆنگکووک و تایهیۆنگیان دەکرد و دەستیان بەسەر خانووەکەی ئەوان داگرت)

(ئەوانیش نەیانتوانی هیچ بکەن و لەوێ رۆیشتن ،ئێستا لە شوێنێکی بچووک دەژین کە تەنها پێکهاتبوو لە ژوورێک و چێشتخانەیەک)

(وە ئەوێ بەتەواوی کەلاوەیەک بوو ،لەو شوێنەی ئەوان لێیبوون هەمووی سەرسەری و خانووەکانی کەلاوە بوو،ئەو شوێنە بە گەڕەکی تاریکی ناسرابوو )

(هەموو دیوارەکان ڕەش ببوون و بەهۆی ئەوەی پڕی خانووی لەوجۆرە بوو شوێنەکە بۆنی زۆر ناخۆش بوو و هەموو کاتێکیش تاریک بوو چوونکە سەرەکەشیان گرتبوو)

(دووانەکە بۆیە هاتنە ئێرە چوونکە هیچ شوێنێکیان نەبوو و لێرەش خانوو زۆر هەرزانە،جۆنگکووک بە رۆژەکەی چوار سەعات لە دەرەوە کار دەکات بۆ بژێوی ژیانیان )

(تایهیۆنگیش ویستی هەمان جۆر کاربکات،بەڵام جۆنگکووک ڕێگەی نەدا و گووتی کە دەبێت لە ماڵەوە بێت تەنها کردنی کاری ماڵ تەواوە)

(وە ئەو هێرشەش کە کرابوویە سەر تایهیۆنگ ،چەند جارێک ڕوویدابوو ،کووڕەکانی ئەوێ هەمووی بەوجۆرەن ،ئینجا کە تایهیۆنگ بەوجۆرە بێت کە لەو شوێنەدا لە جوانیدا تاک بوو)

(پرچێکی قاوەیی نەرم و شەپۆلی هەبوو ،پێستێکی سپی و ساف ،جەستەیەکی ڕێک ،لەو تەمەنەدا بەوجۆرە جوان بوو ،هەموو کەسەکانی ئەوێ چاویان لەو بڕی بوو)

(ئەگەر تایهیۆنگ جۆنگکووکی لەگەڵ نەبایە زۆر لەمێژ بوو دەستدرێژیان کردبوویە سەر ،لە ئێستادا ئەو دووە هەموو شتێکی یەکن)

(جۆنگکووک بۆیەش گووتی کە تایهیۆنگ ئەبێت لە ماڵەوە بێت ،ئەوە هۆکارەکەیەتی ،دەزانێت دەرەوە بۆ ئەو مەترسیدارە زۆریش)

(جۆنگکووک لەگەڵ ئەوەیان لای ئاسایی بوو کە خۆی بڕوات،چوونکە تا ڕادەیەک بەهێز بوو و دەیتوانی پارێزگاری لە خۆی بکات ،بەڵام تایهیۆنگ تەنها کووڕێکی فەقیر و ناسکۆڵە بوو)

(جۆنگکووک لە دایک و باوکی هوونەری شەڕکردن فێرببوو و کەمێک لێی باشبوو ،چوونکە ئەوان هەردووکیان لە کۆمەڵەی شەڕکەران بوو)

(تایهیۆنگیش وەک بینیتان تا ڕادەیەک زۆر لە پزیشکی ئەزانێت،ئەو دایکی لەو کۆمەڵەیە بوو باوکیشی لە کۆمەڵەی چاودێری دەرەکی بۆشایی ئاسمان بوو)

(زۆر حەزی بەو بابەتانە بوو کە دایکی بۆی باس دەکرد ،بۆیەش کتێبی لەسەر خوێندبۆوە ،ئیتر بەوجۆرە
ئەڕوات ژیانیان)

(تایهیۆنگ تەنها سێ ساڵی مابوو بۆ ئەوەی بڕواتە هەسارەی ئەلڤارۆ ،جۆنگکووکیش دوو ساڵ ،ئەوان باسی ناکەن بەڵام لە ناخیانەوە زۆر دڵتەنگن)

(چوونکە جۆنگکووک دەبێت ساڵێک پێش ئەو بڕوات بۆ ئەوێ ،وە ئەگەر بەوجۆرەش بێت تایهیۆنگ بەتەنیا دەبێت،دوای ئەو ساڵەش ئەگەر تایهیۆنگ بڕوات ،ئەوان ئەگەر بەهەڵە یەکتر ببینن ئەگەر نا دڵنیا نین جارێکی تر یەک دەبینن یان نا بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەو جۆرە دەبێت)

(جۆنگکووک بیری کردبۆوە کە ئیتر تایهیۆنگیش فێری شەرکردن بکات و بتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات،چوونکە دڵنیایە ئەوانەی ئێرە هەروا تایهیۆنگ جێ ناهێڵن)

تایهیۆنگ:وەرە خواردن ئامادەیە با برۆین بیخۆین جۆنگکووک.

جۆنگکووک:باشە .(پێکەوە چوونە چێشتخانە ،تایهیۆنگ سووپێکی درووست کردبوو لەگەڵ کیمچی و برینج داینا)

(جۆنگکووک بە زەردەخەنەوە سەیری خواردنەکەی دەکرد ،تایهیۆنگ لە خواردن درووست کردندا زۆر باش بوو ،وە جۆنگکووک زۆر حەز بە خواردنەکانی دەکات)

(هەرچەندە ئێستا هەر چ خواردنێکیان بووێ و حەزیان بە چی بێت ناتوانن بیخۆن بەهۆی هەژاری،بەڵام هێشتا زۆر سووپاس گووزارن و ئەو خواردنەی ئێستا لە پێشیانە بەچێژەوە دەیخۆن)

(کە تەواو بوون لە خواردن ،وەک ئەوەی جۆنگکووک گووتی پێکەوە رۆشتن بۆ لای ئەو کەسانەی بەرپرس بوون لە کارەبای ئەو ناوچەیە)

(کە چوونە ئەوێ پیاوێکی لێبوو ،پێشتر پیاوێکی پیرتری لێبوو بەس ئێستا ئەمە گەنج تر بوو لەوی تریان ،ناو چاوی ڕەشکردبوو و بنێشت لەناو دەمی بوو ،پرچیشی بەستی بوو)

(جۆنگکووک تایهیۆنگی خستە دواوەی خۆی و زیاتر چوونە پێشەوە لە پیاوەکە ،پیاوەکەش کە ئەوانی دیت برۆی بەرز کردەوە)

~~:چیتان دەوێت؟

جۆنگکووک:ئێمە پارەمان دابوو هی ئەو مانگە بۆ کارەبا ،بەڵام ئەمرۆ چەند جارێک کووژاوەتەوە.

~~:دە من چووزانم.(ملچە ملچی بنێشتەکەی دەنگی دەدایەوە لەو شوێنە،هەر دیاربوو بۆچی بوو ،ئەو پیاوە زۆر کەمتەرخەم بوو )

تایهیۆنگ:کووک با تەنها برۆین.(قۆڵی گرت)

جۆنگکووک:هیوا دەخوازم ئەمە کۆتا جار بێت چوونکە ماڵەوە زۆر گەرمە ئەگەر کارەباکە بکووژێتەوە ناتوانین ئامێری فێنک کەرەوەکان پێبکەین.(بە هەڕەشەوە گووتی

~~:باشە کوڕە نیگەران مەبە.(تۆزێک کشایەوە،جۆنگکووک ئیتر دەستی تایهیۆنگی گرت و لەوێ رۆیشت )

جۆنگکووک:تایهیۆنگ پێکەوە بڕۆینە سەر گردەکە؟؟(تایهیۆنگ سەری لەقاند بە زەردەخەنەوە،بەڕێ کەوتن بۆ گردەکە)

(ئەوێ تەلیسکۆپێکی لێبوو دەتوانی هەموو بۆشایی ئاسمان ببینی،هەروەها تایهیۆنگ و جۆنگکووک زۆر ئەچوونە ئەوێ)

(کە گەیشتنە ئەوێ دوونیا کەمێک تاریک ببوو ،وە دیمەنەکەی بەرامبەریشیان جوانتر دیاربوو،تایهیۆنگ و جۆنگکووک وەک هەموو کات لە تەلیسکۆپەکەوە سەیری بۆشایی ئاسمانیان کرد)

(ئەوان حەزدەکەن زوو ببنە هەژدە ساڵ و بچن بۆ هەسارەی ئەلڤارۆ چوونکە لەوێ لەو بڕوایەدان ژیانیان خۆشتر دەبێت)

(بەڵام دووبارە کە بیریان دێت بەیەکەوە نابن ،حەز ناکەن بچن و دەیان هەوێت پێکەوە بن بێ ئەوەی گرینگیش بدەن بەوەی شێوازی ژیانیان چۆنە)

(تایهیۆنگ سەیری جۆنگکووکی کرد ،دواتر سەیری دەستەکانی خۆی کرد ،یاری بە پەنجەکانی دەکرد ،دەیەوێت قسەی لەگەڵ بکات بەڵام نازانێت لەسەر چی)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ؟(تایهیۆنگ سەری هەڵبڕی و سەیری جۆنگکووکی کرد)

تایهیۆنگ:بەڵێ؟

جۆنگکووک:ئەگەر بوومە هەژدە ساڵ و من رۆیشتم،لەوانەشە چەند ساڵێک یەک نەبینینەوە ئایا یانی واتە بە بڕوای خۆت لەبیرم دەکەی؟(تایهیۆنگ سەری دانەواند ،چۆن دەتوانێت لەبیرت بکات جۆنگکووکی؟ ئەو تۆی زۆر خۆشدەوێت زۆر زیاتر لە
خزمێک)

(تایهیۆنگ تەنها بە بیرکردنەوە لە رۆیشتنی جۆنگکووک چاوی پڕ ئاو بوو ،نایەوێت ئەو کاتە ڕووبدات)

تایهیۆنگ:بێگوومان لەبیرت ناکەم جۆنگکووکی ...هیچیش حەز ناکەم ئەو کاتە بێت ،نامەوێت بێتۆ بژیم،تەنانەت نامەوێت خەیاڵی ژیانم بکەم بێتۆ.(باوەشی لە قاچەکانی دابوو)

(جۆنگکووک ڕووی بۆ تایهیۆنگ سووڕاند و وای لە تایهیۆنگیش کرد ڕووی بۆ ئەو بسووڕێنێت ،ئینجا بە زەردەخەنەوە سەیری تایهیۆنگی کرد)

جۆنگکووک:تای دڵنیابە لێرە جێت ناهێڵم و ڕێگا چارەیەک دەدۆزمەوە.(وە بێ ئەوەی بهێڵێت تایهیۆنگ هەزمی قسەکەشی بکات ،تووند ماچی لێوی تایهیۆنگی کرد)

(ماوەیەک بەوجۆرە بوو و لێوی بە هی ئەوەوە نووساندبوو ،تایهیۆنگ چاوی کرابۆوە و لە شۆکدا بوو،سەیری جۆنگکووکی کرد کە چاوی داخستوە ،ئەویش هەمان شتی کرد)

(سەری لە جۆنگکووک نزیک تر کردەوە ،جۆنگکووکیش هەندێک لێوی جووڵاند،تایهیۆنگ لەگەڵ ئەوە یاری بە خوارەوە کراسەکەی جۆنگکووک کرد ،نەیدەزانی چیبکات)

(ئەویش پێویستە لێوی بجووڵێنێت؟ ،ئەو دەبێت چیبکات؟،لە جۆنگکووک بگەڕێت چیبووێ ئەوە بکات یان چی؟ ،هەناسەیەکی دا و هەمان شتی کردەوە کە جۆنگکووک کردی)

(دوای ماوەیەکی زۆر وەستان ،جۆنگکووک نێوچەوانی بە هی تایهیۆنگەوە نا و چاوەکانی داخست ،تایهیۆنگیش هەمان شێوە بوو)

جۆنگکووک:پێکەوە دەبین هەموو کات بەڵێن بێت.(تایهیۆنگ سەری لەقاند)

((بەردەوامە))
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

سڵاوووو

جۆنگکووکی ڕێگا چارەیەک دەدۆزێتەوە 🤭 دەبێت ئەو رێگایە چیبێت؟

هەموو کات بەیەکەوە ئەبن😭😭😭 چەند جوانننننننن😩

ئینجا جۆنگکووک زۆر بە سام و هەیبەتە بە شازدە ساڵی ناچێت🤤🤤🤤

تایهیۆنگیش بەس بۆوەی کراوە بیخۆی🫦

هیوادارم بەدڵتان بێت❤️

ڕای خۆتان بڵێن❤️

لەمەودوا لە پارتەکان پرسیار دادەنێم وەلام بدەنەوە👀

"لە بی تی ئێس بایستان کێیە؟؟"

بهاییییییی<٣٣٣٣

#رۆلیا٤ئێڤەر<٣٣٣٣٣٣


#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣٣٣

Continue Reading

You'll Also Like

1.9M 97.2K 38
Presenting the story of ISHIKA MEHRA Whose innocence made the king bow down to her AND ABHIRAJ SINGH RATHORE Whose presence is enough to make the per...
658K 23.6K 200
[FIXED/FAN TRANSLATION] A student who was preparing for the Civil Service examination for 4th year suddenly found himself in an unfamiliar body 3 yea...
13.7K 729 16
Jihyo is a book writer that doesn't believe in Happy Ending. Nayeon is a book worm that does believe in Happy Ending. Both of them have no Happy Endi...