∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ...

By Autumn_jk56

5.9K 1K 1.1K

ڪچێك ڪەوا بـەهۆی ئەو نەهامەتیانەی توشی دەبێت ڪە سەرچاوەڪەی باوڪیەتی!!پێویستە بجەنگێت... بەڵام.. ڕۆژێك خودا.ی... More

یـــەڪەم
دووەم
سـێیـەم
چوارەم
پێنجـەم
شـەشەم
حــەوتـەم
هـەشـتەم
نــۆیــەم
دەیـــەم
دوازدەم
سیانزەم
چــواردەم
پانزەم
شــانزەم

یازدەیـــەم

400 62 105
By Autumn_jk56






بە هێمنی دەرگای ژوورەڪەی ڪردەوە...

خاتوونێڪی خەوتووی بینی...
زەردەخەنەیەڪی نەرمی ڪرد و بەرەو لای جێگاڪەی ڕۆشت...

تاڵ تاڵەی قژە جوانەڪەی لەسەر ڕوخساری لادا و بە وردی سەرنجی دەدا...

بەڵام وای ڪرد ئەو خاتوونە خەوتوە بەخەبەر بهێنت و ڪەمێك دوور بکەوێتەوە..

زۆیا" جۆنگڪووك؟!"
بە دەنگە خەواڵوەڪەی وتی، چاوە جوانەڪانی دەتروڪاند بۆ ئەوی بینای ڕونت بێت..

جۆنگڪووك" ئهمم..لەکەیەوە خەوتووی خاتوون؟!"
بە زەردەخەنەوە وتی و لە تەیشتی دانیشت....

زۆیا بە بێزاری هەڵسایەوە و پشتی بە بێدەڪە دادا..

زۆیا" نازانم، ڪاتژمێر چەندە؟!"
بە زانخوازیەوە وتی...

جۆنگڪووك پێڪەنینەڪی نەرمی ڪرد و سەیری ڪرد...

جۆنگڪووك" ڪاتژمێر هەشتی ئێوارەیە خاتوونی خەواڵو!!"
بە زەردەخەنەوە وتی...

زۆیا چاوەڪانی فراوان بوون...

زۆیا" چیی؟! من ئەم هەموو کاتە خەوتووم؟!"
بە شۆڪەوە وتی...

جۆنگڪووك" کێشە نیە خواردنت خواردوە؟!"
بە نەرمی پرسی...

زۆیا سەری بە نەخێر لەقاند...

جۆنگڪووك" کەواتە منیش نەم خواردوە و زۆرم برسیە بۆیە لەگەڵم دێیت بۆ خوارەوە خواردن بخۆین؟!"
بە نەرمی لێی برسی ...

زۆیا زەردەخەنەیەڪی کەمی كرد و سەیری بە قایل بوون لەقاند و لە شوێنی خۆی هەڵسا..

وە بێگومان جۆنگڪووك.یش سەری بە بێ هیوای جوڵاند و هەڵسا و وای ڪد ڕوخساری زۆیا بەرامبەر سینگە پتەوەکەی بێت

جۆنگڪووك" خۆزگە زمانت کاری دەکرد نەک ئاماژەڪانت"
بە بێزاری وتی و سەیری ڪرد..

لەڪاتێڪدا زۆیا چاوە گەورەڪانی بەرز ڪردەوە و بە شڵەژاوی سەیری ڪرد..

زۆیا" هەوڵدەدەم!!"
بە هێمنی وتی و چاوە گەورەڪانی سەیری دەكرد..

جۆنگڪووك زەردەخەنەیەڪی كرد و وتی..

جۆنگڪووك" دەی کەواتە با بڕۆین گەرنا دەمرم لە برسان!!"
بەشێوەیەڪی قشت وتی و ڕوخساری سوڕاند و بەرەو دەرەوە ڕێی کرد..

زۆیا.ش بەهۆی شێوەی ڕوخساری و قسەڪردنەکەی پێڪەنینێڪی نەرمی ڪرد و بەدوای کەوت...





هاتنە خوارەوە بەڵام ڕوخساریان گرژ بوو کاتێک هیچ کەسێڪیان نەبینی لە هۆڵەکە...

جۆنگڪووك" بۆکوێ ڕۆشتوون؟! خۆ کەمێک پێش ئێستا لێرە بوون"
سەیری زۆیا ڪرد..

زۆیا.ش سەری بە نەزانی جوڵاند..

جۆنگڪووك" هەر خۆی ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نەبوو لەوانەیە خەوتبن، بەهەر حاڵ وادیارە شێفەکە منم!!"
بە زەردەخەنەوە چاکەتەڪەی لەبەر ڪردەوە و فڕێیدایە سەر قەنەفەکە..

زۆیا.ش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەڪرد..

.



بە ڕوخسارێڪی سەر سوڕمانەوە سەیری ئەو شێفەی بەرامبەری دەکات...

باوڕناکات زۆر لێزانانە خواردن ئامادە دەکات..
مەگەر پیاو نابێت تەنها کاری دەرەوە بزانێت؟! ئەی بۆچی ئەو خواردن دەزانێت لەکاتێکدا کاری ئافرەتانە؟!

قۆڵی بلوزەکەی هەڵڪرد بوو وای ڪرد و تاتۆ نەبینراوەکانی بەجوانی ببیندرێ ئەمەش شتێڪی نوێ بوو بۆ ئەو کیژۆڵەیە...

زۆر بە لێزانانە خەریکی درووست ڪردنی خواردن بوو..

جۆنگڪووك" بۆچی ئاوا شۆک بوویتە؟! پیاوت نەبینیوە خواردن دروست بکات؟!"
خەریڪی بڕینی سەوزەڪەی بوو..

زۆیا" نەخێر، لەلای ئێمە هەر پێویست بوە ئافرەت خواردن دوورست بکات و پیاوەکان نا!!"
بە نزمی وتی...

وەستا و سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی ئەو ببینێت کەوا چۆن بە سەرنجەوە سەیری دەکات.

جۆنگڪووك" واتا لە لای ئێوە نابێت پیاو کاری ناو ماڵ بکات؟!"
بە زانخوازیەوە پرسی..

زۆیا" نەخێر، باوڪم هەمووکات دەی وت پیاو نابێت کاری ناوماڵ بکات ئەمە مانای ئەوەیە پیاوێڪی بێکەڵکە کەوا بەگوێی ژنەکەی دەکات، پیاو دەبێت توند بێت و تەنها فەرمان لەوە دەربچێت و ئافرەتیش فەرمان لەوەوە وەربگرێت!!"
بە شێوەیەڪی جوان بۆی ڕون ڪردەوە...

ئاهێڪی بێزاری دایەوە و دەستی ڪردەوە بە کارەکەی..

جۆنگڪووك" وای لەو بیرڪردنەوەیە گەمژەیە!!"
لە ژێر لێوەیەوە وتی..

زۆیا" چیت وت؟!"
بە زانخوازیەوە سەیری ڪرد..

جۆنگڪووك سەرنجێڪی ئەوی دا و وتی..

جۆنگڪووك" ئێ وتم لێرە یاسا بێڪەڵکەڪانی باوکت کار ناکات، لێرە پیاویش دەتوانێت خواردن دروست بکات"
بە شێوەیەكی شیرین پێی وت...

وای ڪرد ساتێک پێڪەنین لێوانی ئەو کیژۆڵەی بەرامبەری بگرێتەوە..

لەگەڵ گوێبیست بوونی دەنگی سەیری ڪرد و لەکارەکەی وەتسا..
بەڵام زۆیا خێرا پێکەنینەڪەی وەستاند کاتێک بەشێوەیەڪی بەرزیش پێنەکەنی..

جۆنگڪووك" بۆچی وەستای؟!"
بە سەرنجەوە وتی..

زۆیا" لە چی؟!"
بە گرژی وتی..

جۆنگڪووك" پێکەنینت؟!"

زۆیا" بۆچی؟!"

جۆنگڪووك" چی بۆچی؟! مەگەر پێکەنینەڪەت ئاوازێک نیە؟! هەم مەوەستە لە دوورست ڪردنی ئەم ڕوڪەشە چونکە نامەوێت ونی بکەیت"
چاوەڪانی لەسەر ئەو تیژ ڪردبوویەوە کاتێک قسەکانی ئاراستە دەكرد..

زۆیا ساتێک هەستی بە لەرزینی دڵی ڪرد، وە ڕەنگی سوور تەواوی ڕوخساری گرتەوە...

دەی خۆ هەرگیز گوێی لەو وشانە نەبووە، لەوانەیە بۆ هەندێ کەس وشەکان ئاسایی بن بەڵام بۆ کەسێکی وەک ئەو کەوا هەرگیز گوێبیستی ئەو وشە جوانانە نەبووە

زۆرە!!

جۆنگڪووك" ئیتر ڕوکەشە گرژەکەت ون بکە نەک ئەوەی ئێستا، چونکە زۆر ناشرینی!!"
درێژەی بە قسەکەی دا..
بەڵام ڕوخساری شیرین و توڕەی تێڪەڵ ڪردبوو.

بەهۆی قسەکەی و ڕوڪەشی وای ڪرد ئەو دوبارە پێبکەنێت

جۆنگڪووك.یش زەردەخەنەیەڪی ڪرد و دەستی ڪردەوە بە کارەکەی..

زۆیا" سوپاست دەکەم"
قاپەکەی لە جۆنگڪووك وەرگرت..

جۆنگڪووك" نۆشی گیانت بێت!!"
بە زەردەخەنەوە وتی...

زۆیا یەڪەمین کەوچڪی لە چێشتەڪە خوارد..
بۆ ساتێک چاوەڪانی داخست بەهۆی بەتامی خواردنەڪە...

زۆیا" واهـ تۆ نایابی!!"
بە جۆشەوە وتی و سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد.

جۆنگڪووك" بێگومان خواردنێك لە ژێر دەتی شێف جۆنگڪووك بێت چۆن دەبێت ئاخر؟!"
بە فیزەوە وتی ..

زۆیا پێڪەنینێڪی نەرمی ڪرد و دەستی ڪرد بە نان خواردن..

وە جۆنگڪووك.یش بە هەمان شێوەیە..

دوای ڪەمێك..

زۆیا و جۆنگڪووك لە خواردن تەواو بوون و زۆیا هەڵسا بۆ ئەوەی قاپەکان ببات و بیشوات بەڵام..

جۆنگڪووك" بۆ کوێ؟! داینێ خۆم دەیکەم"
هەڵسا لە شوێنی خۆی.

زۆیا" نەخێر من دەیکەم هەم تۆ خواردنەکەت دروست ڪرد ئێ منیش قاپەکان دەشۆم ئەوکاتە یەڪسانین"
بە هێمنی وتی و قاپەکەی پێشی هەڵگرت...

جۆنگڪووك" باشە کەواتە"
بە هێمنی لە شوێنی خۆی دانیشت...

زۆر بە وردی سەرنجی هەموو جوڵەیەڪی ئەوی دەدا...

ڕاستە ئەو کچێکی تابڵێی جوانە، بەڵام شتێکی ترە وای ڪردووە بیر و هۆشی ئەو پیاوە بۆ خۆی بەرێت..

بەهێزی، دڵپاکی،غروری،کەلەڕەقی، لە هەمووی گرینگتر میهەرەبانیەڪەی..

ناتوانێت لێڪدانەوە بۆ ئەو هەموو نەهامەتیانەی بکات کەوا بەسەری هاتوە بەڵام هێشتا بەهێزە...
بەڵام لە ناخەوە لە منداڵێڪ دەچێت کەوا بەدوای بەهانەیەک دەگەڕێت بۆ ئەوەی دەست بکات بە گریان

و ئەوەی نێو دڵی بڕێژێت..

بەڵام شتێکی بیر ڪەوتەوە و لە دڵی بوو بە مەراق ...

جۆنگڪووك" زۆیا؟!"

زۆیا" بەڵێ؟!"
کاتێک دەستە تەڕەڪەی بە پەڕۆڪە وشک دەڪردەوە و بەرەو لای جۆنگڪووك ئەهات..

جۆنگڪووك" هێنری چی تۆیە؟!"
دوودڵ بوو لە پرسینی بەهۆی ئەوەی دەیزانی ڕوداوەکانی بیردەکەوێتەوە دوبارە...

زۆیا ساتێک وەستا بە بیستنی کابووسی ژیانی، تەزووێك بە هەموو لاشەیدا تێپەڕی..

زۆیا" ئەو ئەو ئامۆزای منە!!"
بە پچڕ پچڕی وتی..

لەسەر ڪورسیەڪەی تەنیشت جۆنگڪووك دانیشت و سەری نزم ڪردەوە...

جۆنگڪووك" ئامۆزا؟! وێڵسن برایەڪی هەیە؟!"

زۆیا" مامم و ئامۆژنم بە ڕوداوێک کەوا هێچ کامێکمان نازانین گیانیان لەدەست دا، باوکم هێنری گرتە ئەستۆی خۆی دوای نەمانی ئەوان، ئایە بیردەکەیتەوە کەسێک پەروەردەی باوکم بێت چۆنە؟!"

سەری بەرز ڪردەوە و سەیری جۆنگڪووك. ی ڪرد...

جۆنگڪووك ددانی جیڕ ڪردەوە و هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و بە هەردوو دەستی ڕوخساری داپۆشی..

زۆیا" من هیچ بیرڪردنەوەیەڪم نەبوو دەربارەی هێنری کەوا منی خۆش بووێت، من وام هەست دەڪرد ئەویش وەک کارلۆس وەک خوشکێک من دەبینێت"

" تا ڕۆژێک ئەو هات بۆ ماڵی ئێمە وە وە باسی هەستەکانی بۆ من کرد، دوای ئەوەی من ڕەتم کردەوە کەوا وەک خۆشەویست بین ئەویش هەوڵیدا.."

فرمێسك ڕومەتەڪانی تەڕ ڪرد دوبارە..

جۆنگڪووك زانی مەبەستی چیە، دەستەکان لە ڕوخساری دوور خستەوە و بە چاوە پڕ لە خەمەکەی سەیری ئەوی ڪرد..

زۆیا" گەر دایکم نەبوایە من نەمدەزانی چیم لێ بەسەر دەهات، دوای ئەوەی باوکم زانی ئەوی دوور خستەوە بۆ ئێرەی نارد، لەوەیان باوکم ڕێگر بوو، چونکە دەسدرێژی یان گێچەڵ ڪردن لە یاساڪانی ئەو نەبوو!!"

جۆنگكووك" خۆی یاساڪانی بەنەفرەت بن"
لە ژێر لێویەوە وتی..

زۆیا" بەڵام وا دیارە باوکم داوای یارمەتی لەو ڪردوە وە من بدۆزێتەوە وە ئەمڕۆش.."

نەیتوانی هیچ وشەیەك لە لێوی بێنێتە دەرەوە...

جۆنگڪووك خێرا ئەوی پەلڪێشی نێو باوشی گرت..

جۆنگڪووك" بەدەستەڪانی خۆم تۆڵەی هەموو ئەوشتانەیان لێ دەکەمەوە ڪەوا بەسەر تۆیان هێناوە بەڵێنت پێ دەدەم!!"
بە توندی وتی کاتێک دەستی بەنەرمی بە قژی دا ئەهێنا..


بــەیــانــی....



هەموویان لەسەر خوانی بەیانی بوون، بێدەنگی بەڵی کێشابوو بەسەر ئەویدا..
تا لە پڕ..

جۆنگڪووك" براژن دوای نانخواردن تۆ زۆیا خۆتان ئامادە بکەن دەڕۆین بۆ بنکەی پۆلیس!!"
بێ ئەوەی سەیریاا بکات..

زۆیا خواردنەڪەی پەڕیە قوڕگی و دەستی ڪرد بە کۆکە، جۆنگڪووك شۆک بوو خێرا گڵاسە ئاوەڪەی بۆ ڕاگرت و جییۆڵ بە دەستی لە پشتی ئەدا..

جییۆڵ" هێواش هێواش خەریک بوو بخنێکیت!!"

زۆیا" چی؟! بۆچی بێین بۆ بنکەی پۆلیس؟!"
بە زانخوازیەوە سەیر جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر ئەو تۆماربکەیت"
بە ئاسایی..

زۆیا" ئەوتان دەزگیر ڪردووە؟!"

تایهۆنگ" ئهم تەنها لەسەر سکاڵای تۆ وەستاوە کاتێک تۆ سکاڵات ڪرد ئیتر ئەو زۆڵە ئەخرێتە زیندان و بە سزای خۆی دەگات"
بە هێمنی بۆی ڕون ڪردەوە...

زۆیا هیچی نەوت و سەیری پێش خۆی ڪرد و دەترسا لە دوبارە بینینەوەی ئەو بەڵام دەشیەویست ئەو بە سزای خۆی بگات...

بەڵام هەستی بە دەستێک ڪرد لەسەر دەستی خێرا ئاراستەی چاوەکانی خستە سەر دەستی..

دواتر ئەو کەسەی لە تەنیشتیەتی..

جۆنگڪووك" من لەگەڵت دەبم کەس ناتوانێت هیچت لێبکات!!"
بە نەرمی وتی..

زۆیا هەناسەیەڪی قۆڵی هەڵمژی و سەیری بە قایل بوون لە قاند...












لە ئۆتۆمبێلەڪە هاتنە خوارەوە...

لەبەردەم دەرگای چونە ژوورەوەی بنکەی پۆلیس وەستان...

زۆیا هەستی بە شڵەژان دەڪرد و دەترسا لە دوبارە بینینەوەی ئەو...

ناینا" دەی تەنها کاتێڪی کەمە!!"
بە نەرمی پێی وت...

زۆیا سەری بە قایل بوون لەقاند..

جۆنگڪووك" لە نزیك من دەمێننەوە باشە؟!"
لەبەرامبەر هەردووڪیان وەستا...

هەردووڪیان سەیری یەڪیان ڪرد و سەریان بە قایل بوون جوڵاند...

جۆنگڪووك سەری بادا و بەپێشیان ڪەوت...

جۆنگڪووك" وەک ئەوەی بڵێی پشیلە زمانی قوت دابن"
بە بۆڵەوە وتی بەرەو بنکە بەڕێکەوت...







جیمین" ئۆۆۆۆ کێ لێرەیە پاڵەوانەڪەمان!!"
بە ڪەیفەوە بەرەو ڕویان ڕۆشت و قۆڵەڪانی کردبوویەوە بۆ باوش..

جۆنگڪووك" سڵاو لە تۆش جیمین"
بە بێزاری وتی کاتێک جیمین لە باوشی گرت..

جیمین" ئایشش پیاو هەیەجانی بەیانیت بۆ کوێ چووە؟!"
بە بۆڵەوە وتی کاتێک لێی جیابوویەوە..

جۆنگڪووك" هیچ شوێنێك، بەهەرحاڵ زۆیا لێرەیە"
ئاماژەی بە دواوەی ڪرد و خۆی لادا تاوەڪو ئەو دوانەی پشتی جوانتر ببینرێن..

ناینا" سڵاو جیمین"
بە زەردەخەنەوە...

جیمین" سڵاو لەتۆش براژن بەخێربێیت"
بە ڕێزەوە قسەی ڪرد..
" وە تۆش زۆیا"

زۆیا" س سوپاست دەکەم"
بە پچڕ بچڕی وتی بەهۆی ترس و شڵەژانەکەی...

جۆنگڪووك" واز لەو سڵاو شتە بێنن ئێستا،"
بە بێزاری وتی و سەیری جیمین.ی ڪرد..
" چیدەکەین؟! زۆیا لەکوێ ئیفادەکەی بدات؟! یان باشتر بڵێم سکاڵا تۆمار بکات؟!"

جیمین" کەواتە لەگەڵم وەرن"

بە پێشیان کەوت...

ئەوانیش ویستیان بەدوای دا بڕۆن بەڵام..

"جیمین!!"

دەنگێڪی خانمانەی ناسک هات وای ڪرد هەموویان بوەستن لە ڕۆشتن..

هەموویان ئاوڕیان بۆ ئاراستەی دەنگەڪە داوە...

ناینا ڕوخسارێڪی بێزاری دوورست ڪرد..
جۆنگڪووك.یش ئاسایی بوو..
جیمین.یش چاوەڪانی گەشابوویەوە و زەردەخەنەیەڪی کرد..
لە ڪاتێڪدا زۆیا هیچ تێنەدەگەیشت..

کچێڪی ڕێك پۆش بوو..
قژێڪی ڕەنگ کاڵی هەبوو له دوو چاوی بادەمی ڕەش و باڵایەڪی مامناوەند.ی جوان...

بە زەردەخەنەوە بەرەو لای ئەوان هات...

جیمین" خۆشەویستممم"
بە کەیفەوە وتی و بەرەو ڕوی ڕۆشت و لە باوشی گرت..

"چۆنیت؟!"
لێی جودابوویەوە..

جیمین" باشم ئەی تۆ ئایە گەشتەکەت چۆن بوو؟! دایکت و ئەوان باش بوون؟!"
بە نیگەرانیەوە وتی و بە دەستەکانی ڕوخساری گەمارۆدا..

" باش بوون باش بوون"
بە زەردەخەنەوە وتی...

کچەکە سەرنجی ڕۆشتە سەر ئەوانەی دواوەی جیمین..

جۆنگڪووك بە دەستێڪی سڵاوی ڪرد و ناینا.ش تەنها زەردەخەنەیەك...

" ئۆیی زۆر دەمێکە ئێوەم نەبینیەوە، چۆنن؟!"
بە زەدەخەنەوە وتی.

جۆنگڪووك"ِ باشین وەک دەبینی"
بە هێمنی وتی ..

جیمین" ناری..بۆیە تۆم بانگ ڪردووە تاوەڪو ببیت بە پارێزەری خاتوو زۆیا و ئەو بگریتە ئەستۆی خۆت"
بە نەرمی وتی..

جیمین ئاماژەی بە زۆیا ڪرد..

ناری چاوەکانی گواستەوە سەر ‌‌ئەو کچە ترساو شڵەژاوەی تەنیشت ناینا..

ساتێک لێی ورد بوویەوە سەیری ڕوخسارە شێواوەکەی ڪرد دواتر سەیری جۆنگڪووك و جیمین.ی ڪرد وەک ئەوەی بڵێ بابەتەکەم بۆ ڕون بکەنەوە....




.....


سـڵاو هاوڕێیانن ئەمەش جەژنانەەەە..

سەرەتا جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت هیوای جەژن و خۆشیتان بۆ دەخوازم هیوادارم هەمیشە لە دڵخۆشیدا بن...

وە ببووڕن بۆ درەنگ دانان دەبوایە هەندێ کار چارسەر بکەم بۆیە نەم توانێ بەشێ نوێ پۆست بکەم دوبارە داوای لێبووردن دەکەم...

خۆشمدەوێن🫂💖

نــــاری...






Continue Reading

You'll Also Like

1.6M 138K 46
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
4.7M 298K 108
What will happen when an innocent girl gets trapped in the clutches of a devil mafia? This is the story of Rishabh and Anokhi. Anokhi's life is as...
3.1K 426 15
:ـ خۆشەویستیەکەمم لە دڵمدا هێشتەووە چوونکە دەترسام هاوڕێیەتیشمان نەمێنێت!... :ـ چارەنووس چاووەڕێی مرۆڤەکان ناکات! :ـ دڵم بۆی لێ دەدات وەک ئەووەی چەند...
5.8K 810 7
پیاوێکی نەناسراو : یارمەتیم بە تکایە ن/ت : م من دەڵیی ؟ ! ! ؟ پیاوێکی نەناسراو : بەڵێ تکایە ن/ت : ئااا نەفرەتت دوبارە بۆچی ئەبێ ئەم شتانە توشی م...