ڪچــی دەریـــا...ꨄ︎

De Aloraa_21

3K 600 594

ئـەڵــێــن بــەخــتـی دایـڪ بــۆ ڪــچـەڪـەی دەمــێــنــێـتــەوە ... بــەڵــام مــن وانــابــم ژیــانــی مــن... Mais

page.1
page.2
page.3
page.4
page.5
page.7
page.8
page.9
page.10
page.11
page.12
page.13
page.14
page.15
page.16

page.6

166 35 37
De Aloraa_21

لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم بیرم لەڕوداوەکان دەکردەوە هەستم دەکرد بەرە بەرە ژیانم قورس دەبێ داپیرەم و باپیرەم کە خۆشەویسترین کەسی ژیانم داوادەکەن حەسرەتی چەندساڵەی ئەوان بەدیبێنم تۆڵە کردنەوە لەزەینەب بەکارهێنانی باران بۆ ئەوە بێگومان دەبێ باران منی خۆشبوێ تابتوانم بەسەر ئەواندا سەربکەوم هەربۆیەش زەینەب ڕقی لەدایکم بووە چونکە باوکم زۆر ئاشقی بووە بەوڕادەی قسەی دایکی شکاندوە ماڵی جیای کردووە بۆخۆین

خۆی من تەنها دوژمنێکم نیە ئاخر بەعەشیرەتەوە ڕقیان لێمە
باشئەزانم مەبەستی ئەوان ئەوەیە چارەنوسی منیش وەکدایکم لێبکەن یان ئەوەی بەقسەی ئەوان بکەم و دووژمنایەتیان نەکەم ئەوەش کەیەکێک نیە لەسیفاتەکانی من بەخۆشحاڵیەوە بڕیاری من جەنگ دەبێ نەک ئاشتی لەگەڵ ئەوان

دەرگای دەرەوەم کردەوە باران لەپێش ماڵمان وەستابوو بەرەڵستیم نەکرد گەربمهەوێ سەرکەوتووبم پێویستە کەسانێک لەوماڵە لایەن گرم بن

"بەیانی باش "
سەرکەوتم

"باشتر "

"وامزانی نایەیت وتت کارت هەیە "

"دوای ئەوەی تۆم گەیاند دەڕۆم بۆکار منیش وامزانی سەرناکەویت "
سەیری منی کرد و دواتر سەیری ڕێگاکەی کردەوە

"چیبکەین تۆش بەناچاری دێیت نامەوێ دەماقاڵێ لەگەڵ تۆ بکەم "
هیچی نەوت شۆفێری دەکرد دەستێکی لەسەر گێری ئۆتۆمبێلەکە بوو بیڕۆکەیەکم بۆهات موبایلەکەمم دەرهێناو چومە سەر سناپ چات دەستیبارانم گرت ڕاستەوخۆ سەیری کردم

"بوەستە "
ویستی دەستی لابدا بەڵام دەستیم گەڕاندەوە وێنەیم گرت

"دەجوان دەستم بگرە دەمەوێ پۆستی بکەم "
دەستی منی گرتەوە پێکەنیم وێنەم گرت
لەستۆریم دانا

"باران ناوی سناپ و ئینستاکەت چیە "
موبایلەکەی دەرهێناو دایە دەستم

لە ئینستا و سناپ ئادم کرد خەریک بوو پێی بدەمەوە بەڵام بیرۆکەیەک مێشکمی گرتەوە

"باوێنەیەک بگرین باران "
خۆم بۆی شیرین کرد هیچی نەوت بەموبایلەکەی ئەووێنەم گرت ڕاستەوخۆ لەئینستاکەشی پۆستم کرد خۆشم تاک کرد لەسناپیش بەهەمانشێوە وێنەی دەستی خۆمانم دانا دەبا ئەوجارە ئەو ئامۆزایەت بتەقێ

لەبەردەم زانکۆ وەستا

"سوپاسسس کاتێکی خۆش "
ماچێکی ڕومەتیم کرد و دابەزیم تەنها سەیری منی دەکرد وابزانم شۆک ببوو لەڕەفتارەکانم

"ئەوە سەرەتایە دڵم "
لەبەر خۆمەوەگوتم ڕۆشتم بۆناو زانکۆ

تاقیکردنەوەکەم کرد لەکافتریا دانیشتم تاقەتی مانەوەم نەبوو نامەیەکم بۆ باران نارد

(من دەگەڕێمەوە دێیت بەدوام یان خۆم بڕۆم )
پێویستە خۆمی لاشیرین بکەم
بەتەنها دانیشتبووم ناسر کە لەگروپەکەی منە هات لام دانیشت

"چۆنیت "
"باشم تۆچۆنی "

"منیش باشم پیرۆزە هاوسەرگیریت کرد "

"بەڵێ سوپاس نەخشە لەتۆش بێت "

"سوپاس ئ دەمویست شتێکت لێ بپرسم "

"فەرموو "
روخسارم لەسەر دەستەکانم دناو سەیرم کرد

"دەربارەی ڕازاو دەمویست هەندێ پرسیار بکەم"

"ئۆی ئۆی بڵێ بزانم چیت دەوێ "

هەندێ پرسیاری کرد بەڕوونی دیاربوو ڕازاوی بەدڵە

"سەیرکە مەبەستی من ڕابواردن و شت نیە گەر ڕازیبێ ڕاستەوخۆ ئەڕۆمە داوای بەڵام ئەمەوێ سەرەتا دەربارەی هەندێ شت قسەی لەگەڵ بکەم

"باشە ئەکاونتی خۆتم پێبدە منیش پێی ئەڵێم دواتر قسەبکەن "
موبایلەکەم پێداو لە ئینستا ئەوکاونتەکەی فۆڵۆ کرد

"نامەیەکت بۆهات "

(کەمێکی تر لەوێ دەبم )

باران وەڵامی دابومەوە لەگەڵ ناسر قسەمان دەکرد چارەگێکی نەبرد بینیم باران هاتە کافتریای زانکۆ ڕاستەوخۆ منی دۆزیەوە و بەرەو لای من هات بەڵام بۆچی توڕە دیارە ئای لەوسەروو چاوە ناشرینەی داویەتی بەیەکا 

"گەر ئامادەیت بابڕۆین "
نەسڵاو نەهیچ شتێکی نەوت

"ببورە ناسر ئێستا دەڕۆم دواتر قسەدەکەینەوە ئاگادارت دەکەمەوە لەبڕیارەکە "
جانتاکەمم هەڵگرت

"کێشەنیە کاتێکی خۆش "

"سوپاس باران ئەمە لەگروپی منە ناسر .. ئەمەش دەزگیرانەکەمە "

"خۆشحاڵ بووم "
ناسر دەستی هێنایە پێشەوە بۆتۆقە باران تەنها سەیری دەکرد  دوای کەمێک دەستی گرتەوە

"منیش .. "
ناسر ڕۆشت باران دەستی منی گرت و بەدوای خۆیدا بردمی

"بۆچی تەنها نامەت نەنارد خۆم ئەهاتمە دەرەوە "

"بۆ تاوەکوو نەزانم لەگەڵ کوڕ قسە دەکەی "
بەتوڕەی گوتی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە

"چی ..؟"
وەستام

"ئەوەی بیستت سەرکەوە لەوە زیاتر توڕەم مەکە "

"توڕەکردن چی بوە تاتوڕەبی خۆ بەدزی قسەم لەگەڵی نەکردوە "

"یەڵدا سەرکەوە "

"سەرناکەوم "

"سەردەکەوی "

"سەرناکەوممم چی دەکەی بەوخوایە دەستیشم لێبدەی ئەقیژێنم و حەیات ئەبەم "
دەستی بەڕوخساریدا هێنا

"یەڵدا سەرکەوە بەقوربان "

"سەرناکەوم تاوەکوو نەزانم بۆچی توڕەی "

موبایلەکەی دایە دەستم لەسەر چاتی نێوان خۆی کوڕەپورەکەمان هێدی بوو وێنەی من و ناسری  بۆناردبوو لەدوای ئەویش نوسیبووی

(وەرە و دەزگیرانەکەت بەرە تا حەیامان نەچوە )
توڕەی بەرچاوی گرتم حەیا بۆچیم کردووە تا حەیای بچێ بەس من نیشانی ئەدەم حەیاچون چۆنە
سەرکەوتمە سەیارەکە باران دەستی کرد بەشۆفێری

"جارێکیتر بەقسەی ئەم و ئەو لەمن توڕەنەبی ئەوجارە قەینا بەڵام جاری داهاتو قبوڵی ناکەم "

"ئاگاداری ڕەفتارەکانتبە و لەگەڵ کوڕی خەڵکی دامەنیشەو هەڵمەستە "

"وائەکەم زیاتریش ئەیکەم هیچی هەڵەم نەکردوە تەنها قسەمان دەکرد"

"لەحایلەی ئێمە شتیوانابێ و ڕێگە پێنەدراوە هەرخۆی کەهاتیە لای من چون بۆزانکۆ نامێنێ "

"چییی ..؟"
بەبەرزی هاوارم کرد

"مەبەست چیە من دوازدەساڵ گوێزم نەژماردوە تا ئێوە بێن و بڵێن ناتوانی بچیتە زانکۆ تێگەیشتی خێراا ئەوئۆتۆمبێلە ڕاگرەو زیاتر من شێتمەکەەەەە "
لەکۆتای هاوارم کرد بەخێرای وەستا

"کچێ لەسەر خۆبە بۆچی ڕێک شێت ئەبی "

"هێشتا داوا ئەکەی لەسەر خۆ بم وازهێنان لەزانکۆ بەخەویش نایبینن تێگەیشتی دوانزەساڵ بەسەرما و گەرما بەوهەمووناخۆشیە بۆ ئەوە نەمکردووە وازبێنم تێگەیشتی بەو پیرەژنەش بڵێ وازهێنان لە قاموسی مندا بوونی نیە "
بەوپەری توڕەی قسەم دەکرد چاوم لەچاوی بڕی بوو بەتوڕەی دابەزیم بەهەمووهێزم دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم داخست

"وەرە لەسەر ئەوجادەیە چی ئەکەی سەرکەوە "
باران دابەزی بەڵام گوێم پێنەداو بەردەوامیم بەڕۆشتن دا

"بڕۆ نامەوێ بت بینم گەر پێویست بکا لێرەوە بەپێدەڕۆمە تاماڵەوە "

"کچێ من و خۆشت شێتمەکە بەو نیوەڕۆیە لێرەوە بۆکوێ ئەڕۆیتەوە وەرە سەرکەوە دەی "
دەستی گرتم و منی وەستاند

"بۆ زۆر لات گرنگە .. ئاخر ئاگاداری داوای چی لەمن دەکەن باران وازهێنان لەخوێندن من ناتوانم لەماڵەوە بمێنمەوە لەنێوان چوار دیوار لام گرنگ نیە خێزانەکەت چیان دەوێ من واز لەخوێندنی خۆم ناهێنم تەنها لەبەر ئەوەی دایکم و باوکم نیە مانای ئەوەنیە بتوانن مافی من بخۆن "
لەکۆتای دەستم کرد بەگریان

"تێدەگەم ڕقیان لەدایکم بوە تێدەگەم ئێوەش ڕقتان لەمنە بەڵام ئەوە زۆرە ئەوە ئاواتی منە ئەوە ماندووبوونی چەندین ساڵەی منە .. ئەی تۆ هاا "
بەهۆی هەنسکەوە وەستام باران تەنها بێدەنگ بوو

"تۆش ئەوەت دەوێ مەگەر نابیتە هاوسەری من ناتوانی ئەوەم لەگەڵ بکەی پێویستە لەپشتی منبی نەوەک کەسانی تر بۆچی رقت لێمە نەدایکت نە باوکت نە خوشکەکەت کێشەیان لەگەڵ من نیە تۆبۆچی وایت"
دەستم لەدەستی دەرهێنا فرمێسکەکانم سڕی ویستم بۆلای ئۆتۆمبێلەکە بڕۆم باران منی ڕاکێشا و باوەشیلێدام سەرسام بووم

"تەواو ببورە من کێشەم نیە بخوێنیت یان نا بەڵام داپیرە قبوڵی ناکا هیچ کام لەکچەکانی ئێمە لە ئامادەی زیاتر نەیان خوێندووە ... "
منی لەباوەشی جیاکردوەوە ڕوخسارمی سڕی

"ئەوە چ بێمانیەکە یانی ناتوانن بەرهەڵستی بکەن "

"دایکمان و باوکمان بەقسەی ئەکەن چی لەدەسەڵاتی ئێمەیە هەم تەواو تۆ بەردەوام ئەبی لەخوێندن باشە جارێکی بەوشێوەیە مەکە ئەڵێی منداڵی "
لەکۆتای گاڵتەی پێکردم و پێکەنی یەس یەس  سەری گرت

"کچ بەدڵ ناسکیەوە جوانە تۆ زۆر گەورەی ئەگەرنا من منداڵ نیم "
برۆکانی لێم بەرزکردەوە پێکەنێکم بۆی کرد

"ئێستا برسیمە خواردنم بۆ دەکری وزەی زۆرم لەگەڵت سەرف کرد "

"باشە "
سەرکەوتینەوە ئۆتۆمبێلەکە چوین بۆ ڕێستۆرانتێک
دواتر ماڵەوە

"داپیرە نازدارەکەم شاژنی ماڵەکەم باشترین ئافرەتی دوونیا چۆنیت "
هەرکەچوینە ژوورەوە داپیرەم بینی لە حەوشەکە خەریکی گوڵەکان بوو

"کچەجوانەکەم بەخێربێتەوە ..کوڕم بەخێر بێیت "
باوەشی لەمندا باران دەست ی داپیرەمی ماچکرد

"خونردنتان خواردووە "

"بڵێ داپیرە داوەتی باران بووم "

لەهۆڵەکە دانیشتین

"نیوانتان چۆنە ڕێکەوتوون "
سەیری بارانی کرد

"بەڵێ "

"دەزانم یەڵدا کەمێک هاروو هاجە بەڵام کچێکی باشە هیچی لەدڵنیە "

"بەخوا کەمێک شێتیشە "
باران بەپێکەنینێکی کەم گوتی داپیرەم پێکەنی

"بەدایکی دەچێ ڕێک کۆپی کچەنازدارەکەمە لەجوانیر ڕەنگی چاوەکانی قژی ڕەفتارەکانی قسەکردنی ئێستا لەژیاندابا زۆر دڵی خۆشدەبوو هەمیشە دەیوت کچەکەشم ئەبێ وەک منبێ بێمنەت بژی بەدڵی خۆی بژی "
داپیرەم گوتی بەروونی ئازار و حەسرەتت لەدەنگی بەدی دەکرد باران سەیری منی دەکرد

"داپیرە من حەز ناکەم بەکەسم بچوێنی من کچی تۆم وە من تاکم "
بەپێکەنینەوە وتم تاوەکوو بیری داپیرەمی بەرمەوە

"ئەسڵەن گرنگی نادا بە نەبوونی دایک و باوکی "
بەبارانی گووت

"ئ  ئێوە دایک و باوکی منن چ پێویست بەکەسانی ترە خوێنی ئێوەشم تێدایە بۆ زانیاریو  "
ماچێکی لەسەرم کرد

"بێگومان کچی خۆمی "

باران ڕۆشت و منیش چومە ژوورەکەم سەیری وێنەکەی خۆم و بارانم دەکرد جوان و کەشخە پیاوانە کوڕێکی باش بەڵام خۆزگە ناسینمان جیاواز ئەبوو هەمووشتێک لەونێوەندە ناوازەیە وەک ئەوەی هاوسەرگیریەک بێت بەدڵبێ نەک بە زار هەمووی ناوازەیە بەڵام دڵمان پێی خۆشنیە هێشتا نازانم ئەوشەوەی وەک بووک دەڕۆمە لای پێویستە چیبکەم بەڕاستی دەبێتە هاوسەری من هەربەڕاستی هاوسەرگیری دەکەم چەند خەونی جوانم بۆخۆم دانابوو دوای زانکۆ و لەگەڵ ئەوکەسەی خۆشم ئەوێ بڵام چی ئێستاش ناتوانم دڵ داپیرەم باپیرەم بشکێنم باشدەزانم چون بۆو ماڵەش وەک ئەوەیە خۆم داربدەمە دەستیان و بڵێم فەرموو لێمدەن

.
.
.
.
لەهۆڵەکە دانیشتبووم چورمشقی لەسەر قەنەفەکە خەریکی لاپتۆپکەم بووم نوسینی ڕاپۆرتێک بۆ زانکۆ

"هەندێ میوە بخۆ "
داپیرەم قاپێک میوەی لەپێشم دانا

"سانکیوو داپیرە "
قاشێک سیوم هەڵگرت و خواردم

"لەگەڵ باران بەینتان چۆنە "

"باشە بەرگەی مندەگرێ "

"کچم زۆر سەرەڕۆ مەبە لەگەڵ ئەو "

"ئەرێ داپیرە من کوا سەرەڕۆم ئاخر هەم لەوکاتەی یەکتریمان بینیوە چەندین جار شەرمان کردوە بەڵام ئەو شتی سەیر دەڵێ بۆیە منیش توڕەدەبم "

"دڵنیام خەتای تۆیە "

"ئەرێداپیرە بۆوا ئەڵێییی وەڵای خەتای من نەبوو جارێک ڕەخنە لەقسەکردنم دەگرێ جارێک ڕەخنە لەجلوبەرگم یان قسەکردنم لەگەڵ کوڕ یان ئەزانی چی ئەیوت بێیتە لای من چون بۆ زانکۆ نامێنێئاخر مافی حۆم نیە شەر بکەم داپیرە"
دەمم پری میوەبوو قسەشم ئەکرد

"هەرگیز واز لەزانکۆ ناهێنیت تۆ دەبیت بە ئەندازیار ئەوەبڕیاری کۆتاییە سەیرکە تاکە شت کاوادەکا ڕێکەتبدەم ببیت بەبوکی ئەوماڵە ئەوەیە بڕۆیت و تۆڵەی کچەکەم و دایکت لەو ژنە بکەیتەوە تۆڵەی ئەوەی بێدایک و باوک بویت تۆڵەی ئەوەی جەرگیان سوتاندم "
چاوەکانی پر ئاوبوون فرمێسکەکانی کەوتن لەتەواوی ژیانم تەنها ئێستا ئەوحسرەتە نەبڕاوەی داپیرەم باپیرەمم بینەوە

"خەمت نەبێ داپیرە وەک و ئەوان دەڵێن من کچەکەی دەریام "
قژمم بۆدواوە برد و پێکەنی

ڕۆژەکان تێپەرین و ڕۆژی ختوبە (نیشانەکردن )هات ئەوجاریان لەکاتی جل کڕین نارین و پورێکم هاتبوون لەگەڵ باران

جلێکی کوردی شینی کاڵم لەبەر بوو دوونیایەک ئیکسسواراتم پێوەبوو بێگومان بەدەست قژمەوە ببون بەفلیم سەرەتا خاوکردنەوە دواتر دووبارە لولکردن بۆشێوەی شەپۆڵی تەبحەن دوای شەرێکی باش لەگەڵ لەیلا دەیویست من تاجێکی گەورە لەسەر سەرم دانێم بەڵام ڕەتم کردەوە لەئەنجام تاجێکی ناسکم کرد نامەوێ سەرم زۆر قورس بێ

"تۆزێکی تر باران دێ "
نارین گوتی هاتە ژوورەوە لەساڵۆن بووین بەشی ڤیئایپی

"جوانم وایە "
بۆجاری هەزارەم پرسیم نامەوێ کەموکورتیم هەبێ

"زۆر نازدار دەرچویت "
نارین گوتی

"زۆر جوان دەرچوویت "
سارا گوتی سەیری منی دەکرد

"ئەو وێنانە بڵاو دەکەینەوە کێشەنیە وایە "

"نەخێر کێشەنیە "

"نابێ بۆچی وێنەی تۆ بڵاو بکەنەوە "
لەیلا گوتی

"لەبەر ئاوەی من دەمەوێ "

"داپیرە قبوڵی ناکا "

"پێتوایە گرنگی پێدەدەم خاتون بڵاوی بکەنەوە "

"بڵاوی ناکەنەوە باران شتی وای قبوڵ نیە گەر دەتەوێ لێی بپرسە "
لەیلای لەپێشم وەستا

"بڵاوی دەکاتەوە بارانیش قبوڵی دەکا "
بەپێداگری گوتم سەیری پورمم کرد بەتوڕەی

"کچم تۆ وێنەکان بڵاوبکەوە کێشەنیە "
بەکچەکەی گوت و ئەویش سەری بەقایل بوون جوڵاند

کراسەکەمم هەڵکرد و دانیشتم

"باران حەزی بەوشتانە نیە یەڵدا "
نارین گوتی لای من دانیشت

"وادەکەم حەزی پێبکا باران بۆمن لێبگەڕێن "
لەیلا بەحوڕەی سەیری دەکردم

تەلەفۆنەکەم دەرهێنا تاوەکو پەیوەندی پێوە بکەم

"باران هات "
پورم گوتی هەستامەوە فۆتۆگرافەرەکە یەکەم جار هاتە ژوورەوە هەندێ شتی پێگوتم تابیکەم دواتر باران
هەرکەهاتە ژوورەوە قاتێکی کوردی نیلی لەبەر بوو لەگەڵ قەمیسێکی سپی باڵابەرزەکەی جوانتری کردبوو زۆر کەشخەبوو چەپکە گۆڵێکی پەمەیی لەدەست بوو

تەنها سەیری دەکردم لەپێشم وەستا گوڵەکەی پێدام ماچێکی لەسەر نێوچاوانم کرد دواتر دەستی منی گرت و لەتەنیشتم وەستا ئیتر بەزم و ڕەزمی وێنەگرتن دەستی پێکرد

"باران "
فۆتۆگرافەرەکە خەریکی ڕێک خستنی هەندێ شت بوو بۆ وێنە گرتن

"بەڵێ "

"دەمەوێ داوای شتێک بکەم "
بەهێواشی گوتم خۆم فەقیر کرد

"ئەوکچەی ساڵۆنەکە گوتی وێنەی ئێمە بڵاو دەکاتەوە لات ئاسییە "

"شتی وا پێویست ناکا "

"دەی باران من حەز ئەکەم "
بەهەردوو دەستم دەستی ئەوم گرت

"نانا نابێ وازبێنە "

"ئ دەلەژیانما یەکجار هاوسەرگیری ئەکەم ئەویش بەزۆری هەرنا باشتەکان بەدڵی من بننن "
بەتوڕەی گوتم دەستیم بەردا

"من چیتر وێنەو شت ناگرم بابڕۆینە ماڵەوە "

"ئەرێ کچم تۆ منداڵی "

"من کچی تۆنیم هاوسەری تۆم دەزگیرانی تۆم و منداڵیش نیم گەر منداڵم هاوسەرگیریم لەگەڵ مەکە"
کراسەکەمم گرت تابڕۆم منی وەستاند

"باشە تۆ بەس حەیامان مەبە حەزەکەی هەموو وێنەکان بڵاو بکەوە "
دەستی منی گرت پێکەنیم

"ئۆیی گیانەکەی خۆمم"
خۆم بەرز کردەوە ماچێکی ڕومەتیم کرد

لەوکاتەلەیلا هاتە لامان توند دەستی بارانم گرت گەرخۆشیشم نەوێ شتێک هیمنبێ هەر ئەبێ تایبەتبێ بەمن بارگرنگیش نەبێلام 

"باران یەڵدا داوای کرد وێنەی ئێوە بڵاو بکەنەوە هەرچەندە پێم وت کەوا تۆقبوڵی ناکەی بەڵام هەرسوربوو لەسەری "

"کێشەنیە من ئاگادارم "
لەیلا تەنها وا وەستا و هیچی نەوت

"خۆم بەهاوسەرەکەمم گووت تۆ حەزیت مەکێشە ماری دووسەر "
بەهێواش گوتم باران کەمێک پێکەنی

"باران چۆن قبوڵی دەکەیت نازانی داپیرەم و باوکم قبوڵی ناکەن "
بەتوڕەی گوتی سەیری بارانم کرد

"ئەوەپەیوەندی بەمنەوەیە پێویست ناکا تێکەڵ ببیت "

"بارانننن"

"ئەوەندە ناوم مەهێنە "
باران بەتوڕەی گوتی توند دەستی منی گوشی

"ئائا دەستم باران "
سوێند ئەخۆم خەریکبوو ئێسکەکانی بشکێنێ

"ببورە "
خێرادەستی منی بەردا و بەخەمەوە سەیری کردم

"ببورە؟؟؟"
لەیلا بەپرسیارەوە سەیری بارانی کرد

"لێرەبڕۆ بازیاتر توڕەنەبم "
بەتوڕەی سەیری لەیلای کرد

"لەیلا هاوکار هاتوەبا ئێمە بڕۆین "
ڤیان بانگی کرد بەتوڕەی سەیری منی کرد و ڕۆشت

بۆ ئەوهۆڵە چوین کە گرتبوویان هۆڵێکی گەورەو جوان خەڵکێکی زۆری لێبوو زۆر زیاتر لە مارەکردن

"ئەوهەموو خەڵکە چیە "

"هەمووی ناسیایەوە "
باران گوتی لەشوێنی خۆمان دانیشتبووین شیرینیان ئەگێرا

جەماعەتێک بەیەکەوە هاتنە ژوورەوە لەدوورەوە رازاو دەستی بۆم بڵند کرد ئەوانە هاوڕێی زانکۆم بوون لەشوێنیک دانیشتن دانا ڕێنوێنی کردن

گۆرانیان پێکرد دەستیان کرد بەهەڵپەرین و شایی

"بائێمەش بچین "
باران سەیری کردم وەک ئەوەبڵێ من بەجدیمە

"هەرگیز بیریشی لێنەکەیەوە "

"بۆ..؟"

"پرسیاریش ئەکەی تخوا یەکێ بمانبینێ ئەڵێ سەدساڵە خۆشەویستن "

"گەرخۆشیشت نەوێ لانیکەم لای خەڵکی دەری مەخەو شەرمەزارم مەکە هیچکام لەهاوڕێکانم نازانن کەمن بەدڵی خۆم هاوسەرگیری ناکەم"
پاڵمدایەوە چیتر قسەم نەکرد هێندەی نەبرد هاوڕێکانی و من و باران هاتن

"دەی بۆوا دانیشتوون وەرن کەمێک شایی بکەن "
هاوڕێکەی باران گوتی

"ناپێویست ناکا "
باران گوتی

"دەیبرا خۆ هەموو ڕۆژ ژن ناهێنیت "

"ئ ڕاست ئەکا زاوا تۆ بێیت و نەیەیت ئێمە یەڵدا ئەبەین "
ڕازاو گوتی دەستی منی گرت گوڵەکەم دانا  و سەیری بارانم کرد

"هەستە بابچین "
کەمێک وەستا و بەناچاری هەستایەوە لەسەر گۆرانیەکی ئارارات بوو دەستیان کرد بەشایی زۆرباش ئەمزانی بیکەم هەرلەمنداڵیەوە فێرکرابووم وازم نەهێناو بەزۆری وامکرد بارانیش لەگەڵ من بیکات

.
.
.
.

گەڕاینە ماڵەوە زۆر زۆر ماندووبوم جارێ ئەوەنە بەپێوەستام بۆرەسم خەریکە قاچم ئەشکێ

"باران قاچم دێشێ بەخوا ناتوانم بڕۆم "
هەمووی بریندار ببوو بەپێڵاوە بەرزەکان

"تۆ بمبە ژورەوە "
بەلاچاوێ سەیری کردم ئۆتۆمێلەکەی کوژاندەوە

"هەستناکەی زۆر بەنازی "

"نەخێر دڵنیام زۆر بەنازم چونکە واگەورەکراوم "

"خۆت وەرە ژوورەوە "

"باشە مەیکە منیش بەدانا ئەڵێم بێت بمبات "

"یەڵداااا"

"جیانم "
موبایلەکەی لەدەستم برد

"خۆت بڕۆژوورەوە "
موبایلەکەم لەدەستی دەرهێنایەوە

"قاچم دێشێ و یان تۆ دەمبەیت یان بەدانا ئەڵێم بێت "
دەستی بەروخساریدا هێنا

"یەڵدا سنور دەبەزێنی ئەوە چداوایەکە دەیکەیت ئاخر چۆن تۆ بەرمە ژوورە لەپێش خاڵت و باپیرەت شەرم ناکەی "
بەتوڕەی گوتی

"نەخێر شەرم ناکەم تۆ هاوسەرم نیت مەگەر جارێکی تریش دانا وایکردوە ئەوان زۆر لەوە تێگەیشتوترن کەتۆبیری لێدەکەیتەوە پێویستە ناکا خۆت توڕە بکەیت ئەسڵەن یامەتی تۆم هەرنەویست بڕۆ بەلای لەیلاوە "
بەتوڕەی گوتم بۆچی شەرم بکەم ئاخر گەمژەی نەزان خۆشی توڕە دەکات

"لەیلات لەکوێ هێنا ئێستا "

"لە جانتاکەم خۆشەویستی کۆنتە و دەوروو خولت هەڵدێ من هیچ ناڵێم بەڵام کەچی جەنابت من ئەڵێم دانا برای شیریمە واش رازینیت بێت و یارمەتیم بدا و خۆشت ئەوەنە پیوەتیەت نیە بیکەیت"
بەتوڕەی کوتم موبایلەکەم دایگیرساند تا پەیوەندی بە دانا کەم

"شێتمەکە کچێ کێ پیاو نیە ئەتەوێ بڵێم فەرموون هاوسەرەکەم لەباوەش بکەن .. جارێکی تریش باسی لەیلا نەکەیت"

"بۆ مەگەر درۆدەکەم دەترسی لەقسەکانی لەیلا و داپیرەت بۆیە یامەتیم نادەی ئەترسم ناوی هاوسەریش لەخۆت بنێیت.. مادەم ئەوەنە لەیلا خانت لاگرنگەو ناتەوێ باسی خۆشەویستی کۆنت بکەم دیارە هێشتا خۆشت ئەوێ بۆت نیە تێکەڵی من بی و بڕۆ بەلای لەیلاکەتەوە "
ژمارەی ئادەمم لێدا لەبری دانا

"چی دەکەی .؟"

"پەیوەندی بە ئادەم دەکەم  هەرلەسەرەتاوە دەبوو ئەو رازی ببم لەبری ئەوەی گەمژەیەکی وەک تۆ هەڵبژێرم هەرچەندە ئەوە بەدەست خۆم نەبوو بەڵام ئەمتوانی لەگەڵی رابکەم "
تەلەفۆنەکە زەنگی لێدا

"دایخەوە "
باران بەتوڕەی گوتی زۆر تورە دیار بوو

نەخێر "
لەدەستمی برد و دایخستەوە

"تۆ من شێت دەکەی ئاخیری من شێت دەکەی ئاخر پێم بڵێ گوناحیمن چیە توشی تۆ بووم نەدەکرا کچێکی بێدانگ بویتایە "
بەپرتەو بۆڵەوە دابەزی دەرگای کردەوە

"هاوسەرە جوانەکەی خۆم مواح "
بەزەردەخەنەوە گوتم بەتوڕەی سەیری دەکردم نەیئەزانی چیبکا

"ئای من سەرنجم نەداوە چاوەکانت زۆر جوانن باران "
دەستم لەڕومەتی دا سەیری چاویم دەکرد تورەی روخساری نەما

"قسەی بێمانا مەکە بەوشتانە ئارامم ناکەیەوە وەرە دەی "
دەستم لەسەر شان دانا منی هەڵگرت

"ئاخر دووهەنگاوە بۆچی خۆت ناڕۆیت "
دەرگاکەی داخستەوە

"دەتۆ دوو هەنگاوبڕۆ بزانم وایە "
وەستا چاوەکانی دەسخت و کردیەوە هەناسەیەکی قوڵی دایەوە

"با زەختت بەرز نەبێتەوە توڕە مەبە "
ماچێکم لەڕومەتی کرد تەنها سیری کردم لەوکاتەدا سەیارەی  هاوکار وەستا لەپێشمان لەیلا و هاوکار و دایکی باران و نارین بوون لەگەڵ باوکی

نارین هەرلەدوورەوە پێکەنی

"ئەوەچیە کوڕم "
دایکی پرسی زەردەخەنەشی لەسەر لێو بوو

"بوکە نازدارەکەت قاجی بریندار بووە ناتوانێ بڕوا"
خۆی ئەمتوانی بڕۆم بەڵام هەر حەزم کرد والەاران بکەم

"کچم قاچت چیەتی با بیبینم "
"ئەوە بۆوا بریندار بوە "
نارین گوتی

"هینیە هی پێڵاوەکانە "
سەیری لەیلام کرد توڕەدیار بوو دەستەکانی لەسەر سینگی دانابوو

"بابڕۆینە ژوورەوە "

"باران تۆ من بەرە ژورەکەم باسەرتا ئەو جلانە دابنێم "
باران هیچی نەگوت ڕێگاکەم نیشانداو منی لەسەر جێگاکەم دانا ڕاستەوخۆ پاڵکەوت

"وەک بڵێی ڕۆژەکەم بەسنەبێ تۆشی هاتە سەر"
دەستی لەسەر سەری دانا جاوی داخست قاتێکی ماڵەوەم دەرهێنا و کونجاویشبێ بۆلای میوانەکان تاجەکەی قژمم لێکردەوە
"باران تۆقەکانی دواوەم بۆ لێبکەوە "
چاوەکانی کردەوە کەلەڕەقی نەکرد لەپێشی دانیشتم تۆقەکانی لێدەکردەوە

"بۆچی قژت والێکردوە پێشتر جوانتر بوو "

"دەیخۆ تۆ قژی لۆلت لاجوان نیە "
"ئەوە پێشتر بوو "

"هەم قژەلولەکەت لەگەڵ روخسارە خرەکەت گونجاوە و زۆر جوانە "
روخسارم بۆلای سوڕاند

"واتە من جوانم "
هیچی نەگوت تۆقەکانی خستە دەستم هەستامەوە بەرەو لای ئاوێنەکە چووم

"تۆ نەتوت ناتوانی بڕۆی "
سۆڕام پێکەنیم  بەڵام ڕوخساری باران زۆر جدی و توڕە بوو

.
.
.
.
بەردەوامە

Continue lendo

Você também vai gostar

1.6K 329 7
لەیلا هەموو ژیانی لەگەڵ کۆمەڵەکەی بەسەربردووە. بەڵام کە ناچار دەکرێت هاوسەرگیرییەکی ڕێکخراو بکات، لە ماڵەکەی ڕادەکات. لەیلا هەرگیز پێشبینی نەدەکرد...
529 95 5
ژیانی تۆ .. خۆشەویستی من .. بۆتۆ خراپە و دەزانم كە بوونی من تێیدا خراپترە ، بەڵام لە تەنیشتم بمێنەوە لەوە زیاترم ناوێت .. وەرگێراوە ..
408K 5.5K 47
Y/n L/n Firefang is a young Dragon that was adopted by the gremmory household of the underworld he acts mostly as a pet to the house of gremmory but...
2.6K 404 20
ڪێشہ نییہ ئەگەر نەتوانیت ئازارەڪہ بہ بچووڪ بزانیت بەڵام هەوڵبدە خۆت بہ گـەورە ببینیت ڪہ ڕووبەڕووۍ دەبیتەوە🤍🕊️!!