∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ...

נכתב על ידי Autumn_jk56

5.9K 1K 1.1K

ڪچێك ڪەوا بـەهۆی ئەو نەهامەتیانەی توشی دەبێت ڪە سەرچاوەڪەی باوڪیەتی!!پێویستە بجەنگێت... بەڵام.. ڕۆژێك خودا.ی... עוד

یـــەڪەم
دووەم
سـێیـەم
چوارەم
پێنجـەم
شـەشەم
حــەوتـەم
هـەشـتەم
نــۆیــەم
یازدەیـــەم
دوازدەم
سیانزەم
چــواردەم
پانزەم
شــانزەم

دەیـــەم

420 65 110
נכתב על ידי Autumn_jk56



ئۆتۆمبێلەڪەی لەبەردەم باڵەخانەیەڪی تەواو نەڪراو وەستاند ڪەوا لە نێو دارستانێڪی چڕ بوو...

لە دواوەش تایهۆنگ و جین.یش ئۆتۆمبێلەڪەیان وەستاند و هاتنە خوارەوە...

جین" جۆنگڪووك تۆ بڕۆ ژوورەوە ئێمە ئەوانەی ئێرە چارەدەکەین!!"

کاتێك بەرەو ڕوی جۆنگڪووك ڕۆشت و دواتر سەیری ئەو کۆمەڵە پیاوەی کرد ڪەوا بەرەو ڕویان دێن..

جۆنگڪووك سەیری بە قایل بوون لەقاند و خێرا بەرەو باڵەخانەکە ڕۆشت...

بەڵام سێ لە پیاوەکان لە بەرامبەر جۆنگڪووك وەستان...

پیاوێك" هێی چیدەکەن لێرە خێرا لێرە بڕۆن"
سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" باشە دەڕۆین!!"
بە زەردەخەنەیەڪی لار وتی..
" بەڵام پێش ئەوە پێویستە ئەوەی نێو باڵەخانەکە بکوژم!!"
لە کۆتا وشە مستێڪی لە ڕوخساری پیاوەکە دا و وای ڪرد بکەوێت...

هەموو پیاوەکان شۆك بوون...

دوو پیاوەڪەی تریش بەرەو ڕوی جۆنگڪووك ڕۆشت...

وە بێگومان جۆنگڪووك دەستی کرد بە شەڕڪردن لەگەڵ ئەوان و جین و تایهۆنگ.یش لەوانی تریان ئەدا...

دواتر خێرا بەرەو باڵەخانەکە ڕۆشت...

بەسەرە پلیڪانەکاندا دەڕۆشت...

بەڵام وەستا کاتێك گوێی لە قیژەی زۆیا بوو!!

جۆنگڪووك" کوڕە من دەتکوژم!!!"
بە هاوارەوە وتی و خێرا ڕۆشتە ژوورەڪەی بەرامبەری...

چاوەڪانی فراوان بوو ڪاتێك ئەو دیمەنەی بەردەمی بینی...

زۆیا نیوەی بلوزەڪەی دڕابوو، ڕوخساری هەموو برین و خوێن بوو...
هێنری.ش لەسەر ئەو بوو...

توڕەی جۆنگڪووك دوو هێندەی پێشتری لێهات...

زۆیا چاوەڪانی ڪەوتە سەر جۆنگڪووك...

زۆیا" جـ جۆنگڪووك"
بە دەنگە نوساوەکەی بانگی ڪرد...

هێنری لەگەڵ ناو هێنانی خێرا سەیری ئەو شوێنەی کرد کەوا زۆیا سەیری دەکات...

جۆنگڪووك خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشت و پشتی ڪراسەڪەی گرت و خێرا هەڵیستاندەوە...

جۆنگڪووك" چۆن دەوێری!!"
مستێڪی لێدا...

بەم هۆیەشەوە ڪەوتە سەر ئەرزەڪە و لوتی خوێنی لێ چۆڕا..

هێنری" ههه ڪەواتە تۆ جۆنگڪووك.ی نەفرەتی!!"
پێڪەنینێڪی ڪەمی ڪرد و هەڵسایەوە و دەستی لە لوتی دا...

جۆنگڪووك" کوڕە من تۆ دەڪوژم ناپیاو!!"
یێقەی قەمیسەڪەی گرت و دوبارە مستێڪی لێدایەوە...

لەلایەڪی تر زۆیا دەی ویست بە پارچە دڕاوەکەی جلەکەی خۆی داپۆشێ، وە دەگریا...

هێنری ویستی هەڵسێتەوە بۆ ئەوەی لە جۆنگڪووك بدات بەڵام نەیتوانی بەهۆی ئەوەی جۆنگڪووك زۆر خێراتر بوو و دوبارە لێی دایەوە

و ڕۆشتە سەر هێنری و تا هێزی هەبوو لێی دەداا..
لێدەدا بۆ ئەوەی توڕەیەڪەی لێی بەتاڵ بکاتەوە...
لێی دەدا کەوا چۆن کەمێک پێش ئێستا لەو کچە داماوەی دەدا...

لێی دەدا بۆ ئەوەی هەمان ئازاری زۆیا بچێژت..

جۆنگڪووك"چۆن دەتوانی لە ئافرەتێك بدەی کەوا هیچ زیانی بۆ تۆ نیە ناپیاو!!"
دوبارە لێی دا...

ڕوخساری هێنری ببوو بە گۆمێك خوێن...

جۆنگڪووك دواجار لێیدا و ڪەمێك لێی دوور ڪەوتەوە....

هێنری"ئەو بێ ئابڕووە ڕای ڪردوە لەگەڵ سەگێڪی وەك تۆ و ناوبانگی خێزانەکەمی لەکەدار ڪردووە"
بە توڕەی وتی..

جۆنگڪووك" ناوبانگی خێزانەکەت هااا!! خێزانە نەفرەتیەڪەت هااا!!"
دوبارە لێیدا سێ بارە...

زۆیا" جۆنگڪووك بوەستە!!"
تا توانی هاواری ڪرد...

جۆنگڪووك وەستا لە لێدانی و سەیری زۆیا.ی ڪرد ڪەوا بە چاوە پڕەکانی و شێوە شێواوەکەی لێی دەڕوانێت...

لەوکاتە جین و تایهۆنگ هاتن...

جۆنگڪووك لەسەری هەڵسا...
بەڵام خێرا بە قاچێڪی شەقێڪی لە سکی دا...

خوێن لە نێو دەمی هێنری هاتە دەرەوە...

جۆنگڪووك" چێژ لە ئازارەکە ببینە هێشتا ماوە نەفرەتی!!"
دوبارە شەقێڪی تری لێدا...
وە ویستی دوبارە لێ بدات بەڵام خێرا قۆڵی گیرا...

سەیری ڪرد جین.ی لەبەردەم خۆی بینی...

جین" بەسە وازی لێبێنە زۆیا بەرە لێرە"
بە هێمنی وتی و ئاماژەیەی بە زۆیا ڪرد...

جۆنگڪووك سەیری زۆیا ڪرد ڪەوا چۆن سەری نزم ڪردۆتەوە و دەلەرزێت..

دوبارە گریانە بە ئازارەکەی لە نێو گوێیەڪانی دەنگی دەدایەوە...

جۆنگڪووك" من هێشتا ت..."
قسەکەی پێ بڕدرا...

جین" زۆیا بەرە جۆنگڪووك!! من ئەو چارەدەکەم تا جیمین و پۆلیسەکان دەگەن!!"
بە توندی وتی وەك فەرمانێك...

جۆنگڪووك بەتوڕەیەوە سەیری هێنری ڪرد و دواتر قۆڵی لە نێو قۆڵی جین دەرهێنا و بەرەو زۆیا ڕۆشت..

دڵی خورپەی ڪرد ڪاتێك ئەو ڕوخسارە بێگەردەی بینی ڪەوا بۆتە شوێنی لێدان و شین بۆتەوە...

دەستەڪانی توند ڪرد ...

چاوەڪانی بۆ نەختێك داخست...

هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و چاڪەتەڪەی بەری داڪەند و بە ئەوی دادا...
لەوکاتە زۆیا ڕاچەڵەڪی و سەری بەرز ڪردەوە و بە چاوە پڕەکانی سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" من تۆ لێرە دەبەم باشە تەنها بەرگە بگرە"
بە نەرمی وتی ....

زۆیا" ئازارم زۆرە!!"
بە زمانە پچڕ پچڕەکەی وتی و دوبارە دەستی ڪردەوە بە گریان...

دەنگی وای ڪرد ئەم پیاوە گەورەیە دڵی بسوتێ!!
چاوەڪانی پڕ بن لە فرمێسك..

جۆنگڪووك" تەواو من لێرەم باشە دەڕۆین بۆ نەخۆشخانە"
بە هێمنی وتی و خێرا فرمێسڪی چاوی سڕی و..

دەستێڪی خستە ژێر ڕانی دەستەڪەی تری بۆ پشتی و وەك بوك هەڵی گرت...

هەر زوو زۆیا دەستەڪانی لە ملی پێچایەوە و خۆی لە نێو سینگیدا شاردەوە و هەنسڪی دەدا و دەگریا...

سەیری تایهۆنگ و جین.ی ڪرد و دواتر بە ڕێڪەوت....




ئەوی خستە نێو ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ دانانی زۆیا ناڵێیڪی ڪرد بەهۆی ئازاری لاشە...

جۆنگڪووك" شش تەواو ئێستا دەڕۆین"
بە نەرمتری تۆن وتی و ئەو تاڵە قژانەی ڪەوتبوویە سەر ڕوخساری لای برد

دواتر دەستی گواستەوە بۆ ڕومەتی فرمێسڪی سەر ڕومەتی سڕی...

زۆیا سەری بە قایل بوون لەقاند...

دواتر دەرگاڪی داخست و خۆشی سەرڪەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و دواتر دەستی ڪرد بە شۆفێری...




.

جۆنگڪووك" دکتۆر!! دکتۆر!!"
ڕۆشتە نێو نەخۆشخانەکە و هاواری ناوی دکتۆری ئەڪرد...

خێرا چەندین دکتۆر هاتن و بە شۆڪەوە سەیری بارودۆخی ئافرەتەڪەی نێو باوشی بوون...

دکتۆر" چی لێبەسەر هاتوە؟!"
بە شۆڪەوە...

جۆنگڪووك" لێیدراوە!!"
بە هەناسە بڕڪێوە وتی...

دکتۆر" خێرا بیبەن"
بە پەستارەڪەی تەنیشتی وتی...

[هاوڕێیان نازانم لەلای ئێوە چی پێدەڵێن لەلای ئێمە پێی دەڵێن قەرەوێلە ئەوەی نەخۆشی لەسەر دائەنێن]

جۆنگڪووك لەسەر قەرەوێلەکە داینا و خێرا پەرستارەکان ئەویان برد بۆ ژووری فریاڪەوتن....

لەبەردەم ژووری فریاڪەوتن لەسەر یەڪێك لە کورسیەڪان دانیشت و هەردوو دەستی لە سەر سەری دانا بوو و سەیری ئەرزەڪەی ئەڪرد...

جۆنگكووك" نەم توانی!! نەمتوانی بیپارێزم!! خودا من لەناو ببات!!"
دڵۆپە فرمێسڪێك لە چاوانی ڪەوت .....

ناینا" کوا لە کوێیە؟! زۆیا باشە؟!"

لە ناڪاو ناینا و جییۆڵ پەیدابوون و بەرەو لای جۆنگڪووك هاتن و ناینا هەر زوو ڕۆشتە بەردەم جۆنگڪووك...

جۆنگڪووك بە بێ ئارامی دەستەڪانی گواستەوە بۆ سەر ڕوخساری و دواتر سەیری ناینا.ی ڪرد....

جۆنگڪووك" لە ژوورەوەیە!! زۆر خراپە براژن زۆر !!"
نەیتوانی چیتر ئەو قورسایە لەسەر دڵی بگرێت خێرا گریا ....

ناینا" ئۆییی"
خێرا ڕۆشتە تەنیشتی و لە باوشی گرت...

جییۆڵ شۆك بوو و دەستی خستە سەر دەمی و پشتی بە دیوارەڪە دادا...

جۆنگڪووك" زۆر خراپ لێی داوە!! بەوەش نەوەستاوە ویستویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری!!"
بە دەنگە لەرزۆڪەڪە وتی...

هەنسڪێك لە لێوانی هەردووڪیان هاتە دەرەوە شۆك ببوون...

ناینا" خودا لە ناوی ببات چۆن توانیویەتی!!!"
فرمێسڪی چاوانی سڕی پێش ئەوەی بکەوێتە سەر ڕومەتی و دەستی بە پشتی جۆنگڪووك.دا ئەهێنا!!

جۆنگڪووك" من گەمژە بووم!!هەمووی بەهۆی منەوە بوو!!"
لە ناینا جودا بویەوە و لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە...

ناینا" بەهۆی تۆوە نەبووە بەسە ئەوەندە خۆت خەتابار مەکە!! بەهۆی ئێمە بوو دەبوایە لە نزیك خۆمان بیهێڵینەوە"
بە نزمی وتی و سەیری جییوڵ.ی ڪرد...

هیچ.ی نەوت تەنها دەهات و دەڕۆشت...
مێشڪی قبوڵی نەدەڪرد...
چاوانی قبوڵی ئەو دیمەنەی کەمێك پێش ئێستای نەدەڪرد...
گوێیەڪانی هێشتا دەنگە پڕ لە ئازارەڪەی دەبیستن!!



.

دکتۆرەڪە لە ژوورەڪە هاتە دەرەوە...

جۆنگڪووك خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشت دواتر ناینا و جییۆڵ...

جۆنگڪووك" ئ ئەو چۆنە؟!"
بە نیگەرانیەوە...

دکتۆر" شوێنی زۆری ئازاری پێ گەیشتوە بەڵام سوپاس بۆ خودا هیچ مەترسیەڪی لەسەر نیە، شوێنەوارەکانیش چەند ڕۆژێڪی تر نامێنن"
بە زەردەخەنەوە وتی...

ئاهێڪی ئاسوودەیان دایەوە وبە دڵخۆشیەوە سەیری یەڪتریان ڪرد...

ناینا" ئێستا دەتوانین بیبینن؟!"
بە زانخوازیەوە وتی...

دکتۆر" بەڵێ د..."
نەیتوانی تەواو بکات بەهۆی ئەوەی ناینا و جییۆڵ خێرا ڕۆشتنە ژوورەوە...

دکتۆرەکە شۆك بوو...
جۆنگڪووك.یش چاوی بە بێزاری سوڕاند و دواتر سەیری دکتۆرە کەی ڪرد...

جۆنگڪووك" لێیان مەگرە ئەوان تەنها.."
بە هێمنی وتی ...

دکتۆر" دەزانم دەی سەلامەتیە پیاوی گەنج باش ئاگاداری بن"
بە نەرمیەوە وتی و لەوێ ڕۆشت...

.

ناینا" زۆیا!!"
خێرا بەرەو ڕوی زۆیا ڕۆشت...

لێوی و نێو چاوانی پلاستەری پێوە بوو...

ملی و قۆڵەڪانی و شانی هەموو شوێنی قایش بوون..

هەرکە جییۆڵ و ناینا.ی بینی دوبارە چاوە سوورەکانی پڕ بوون و بە ماندوویەتی دەستی ڪەمێك بۆ بەرز ڪردنەوە...

ناینا خێرا دەستێڪی گرت و دەستێڪی خستە سەر قژی...

جییۆڵ.یش لەلاڪەی تری وەستا و بە چاوە پڕەکانی سەیری دەڪرد...

ناینا" بمانبوورە ئازیزم بەهۆی کەمتەر خەمی ئێمەوە بوو"
بە نەرمیەوە،وتی کاتێك فرمێسك لە چاوەڪانی ئەهاتنە خوارەوە...

زۆیا" م من باشم چیتر بەم شێوەیە بیر مەکەنەوە هەڵەی ئێوە نـ نەبوو"
بە پچڕ پچڕی وتی و سەیری جییۆڵ .ی ڪرد...

جییۆڵ" من زۆر ترسام شتێڪت لێبێت بەخوا سوێندم خواردوە جیتر ناڕۆم شیرنیی ناڪڕم!!"
بە شێوەیەڪی مناڵانە وتی...

وای ڪرد ناینا و زۆیا پێبکەنن....

ناینا" دەستی بشڪێت چۆن توانیویەتی وا لەم ڕوخسارە بێگەردەی تۆ بکات؟!"
بە خەمباری وتی و دەستی بە قژی نەرمیدا ئەهێنا...

دەنگی دەرگا سەرنجی هەموویان بۆ خۆی ڕاڪێشا...

جۆنگڪووك" دەتوانم بێم؟!"

ناینا" وەرە وەرە وەرە"
بە زەردەخەنەوە وتی و دەستی لە زۆیا جودا ڪردەوە و کەمێك دوور کەوتەوە...

جۆنگڪووك سەری بە قایل بوون لەقاند و ئاهێك لە لێوانی هاتە دەرێ و بەرەو ژوورەوە هەنگاوی نا...

ناینا بە چاو ئاماژەی بە جییۆڵ ڪرد ڪەوا بڕۆن بۆ دەرەوە...

جییۆڵ" ئێ من دەڕۆم بۆ دەست شۆر بە یارمەتیتان"
بە زەردەخەنەوە وتی و بەرەو دەرەوە ڕۆشت...

ناینا" منیش دەڕۆم بەهۆی گریانەوە ڕوخسارم هەمووی تێک چوو"
بە پێڪەنی نێڪی ڪەمەوە وتی و سەیری زۆیا و جۆنگڪووك،ی ڪرد و ڕۆشتە دەرەوە...

زۆیا بە کەمی پێڪەنی...

جۆنگڪووك بە هێمنی بەرەو لای ئەو ڕۆشت و کورسیەڪەی لای گۆشەڪەی هێنا و لەبەرامبەری دانا و لەسەری دانیشت...

جۆنگڪووك" باشیت؟!"
بە نیگەرانیەوە وتی و سەیری نەدەڪرد...

زۆیا" ب باشم .واتا باش دەبم"
بە نزمی وتی...

جۆنگڪووك بە نەرمی دەستی خستە سەر دەستی و سەیری ڪرد...

زۆیا بۆ نەختێك تەزوێك بە بڕبڕەی پشتیدا ڕۆشت...

جۆنگڪووك" بمبوورە"
بە خەمباری وتی...

زۆیا" بەهۆی تۆوە نەبوو"
دەی ویست کۆنتڕۆڵی گریانەکەی بکات...

جۆنگڪووك" بێکومان بەهۆی من بوو!! من بەڵێنم پێدای دەتپارێزم بەڵام شکاندم، ببینە ئێستا لە چ عاڵێڪدا، هەموو ئەمان..."
قسەکەی پێ بڕدرا...

زۆیا" نەخێر بە پێچەوانەوە تۆ بەڵێنەکەت بردە سەر جۆنگڪووك تۆ من لەو ڕزگار ڪرد ئ ئەگەر نا کێ دەیزان ئەو..."
بەهۆی گریانەوە نەیتوانی تەواو بکات...

جۆنگڪووك خێرا لە شوێنی خۆی هەڵسا و ڕۆشتە تەنیشت ئەو دانیشت و بە دەستێڪی ڕوخساری گرت...

جۆنگڪووك" شش ئەو وای نەڪرد باشە،تۆ ئێستا سەلامەتی!! ئیدی ناهێڵم کەس ئازارت بدات هەمیشە لە نزیک خۆم دەت هێڵمەوە ناهێڵم ئازاری تاڵە قژێڪت بدەن باشە؟!"
بە نەرمی هەموو وشەکانی دەوت لەکاتێڪدا چاوەڪانی لە نێو چاوی ئەودا جێگیر ڪردبوو...

زۆیا" دەزانی ئێستا دەزانم خودای گەورە بۆچی درەنگ وەڵام نزاکانمی نەدایەوە؟!"
بە گریانەوە وتی...

جۆنگڪووك پێڪەنینێڪ نەرمی ڪرد و فرمێسڪی چاوانی سڕی وتی...

جۆنگڪووك" بۆچی؟!"

زۆیا" چونکە وادیار بوە ویستویەتی تۆ بۆ من بنێرێت!!"
بە نزمی وتی...

جۆنگڪووك پێڪەنی....

جۆنگڪووك" گەر زووتر بم زانبا تۆ لەم دۆزەخە دەژی زووتر ئاهاتم بۆ نێو ماڵەڪەتان!!"

بە دەنگە قوڵەکەی وتی...

هیچ وەڵامێك نەبوو تەنها بە چاوەڪانیان لەیەڪیان دەڕوانی...

.

جۆنگڪووك" ئەوتان کرت؟!"
بە توندی وتی و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داخست و دەستی ڪرد بە شۆفێری...

جیمین" بەڵێ وا لە ژووری لێپرسینەوەیە!! بەڵام پیاو تۆ زۆر خراپت لەو داوە ڕوخساری بە بەرگێڪی سوور داپۆشراوە!!"
بە بێزاری قسەڪانی دەڪرد...

جۆنگڪووك" دەبوایە لەوە زیاترم لێدابوایە تاوەکو دەم کوشت!!"
بە توندی وتی...

جیمین" هێی پیاو بوەستە لەوەی بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ بکەیت من ئەفسەرم!!"
بە ناڕەزایی...

جۆنگڪووك" تەنها بەهۆی پلەیەڪی نەفرەتی قسەی وا مەکە!! دەی دایدەخەمەوە!!"

بێ ئەوەی وەڵام لەوەی نێو پەیوەندیەڪە وەربگرێت دایخست...

.

گڵاسە پڕ لە شەڕبەكە بەر عەرزەكە دادا...

وێڵسن" بەنەفرەت بیت!!"
بە توڕەیەوە وتی...

کارلۆس" ئەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسە باوڪە!! وە یەڪێك لە پاسەوانەکان وتی زۆر خراپی لە زۆیا داوە و وە.."
نەی دەزانی چۆن کۆتا قسەی پێ بڵێت...

چونکە لە ئێستادا ئەوەندە توڕەیە خەریڪە ئەم شوێنە وێران بکات...

وێڵسن" وە چی کارلۆس!!"
بە توندی وتی...

کارلۆس"و وە ویستویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر!!"
بە دوودڵی وتی...

وێڵسن بۆ نەختێك شۆك بوو...

وێڵسن" من تەنها بە ئەوم نەوتبوو زۆیا بهێنێت؟!"
بە دەنگە زبرەکەی وتی...

کارلۆس"وتبووت"
بە ترسەوە وتی...

وێڵسن" کەواتە ئەو زۆڵە ویستویەتی چ نەفرەتیەك لەگەڵ کچی من بکات؟!"
بە توڕەی وتی...

کارلۆس ئەوەی نێو دەمی قوت دایەوە...

وێڵسن" دەڕۆین بۆ ڪۆریا!! هەروەها هەرگیز بەلای هێنری ناڕۆیت و یارمەتی نادەی!!"
بە توندی وتی...

کارلۆس سەیری بە قایل بوون لەقاند...

ڕاستە لە زۆیا ئەدات و ئازاری ئەدات!!
نایهێشتوە هەرگیز خۆشی لە ژیانی ببینێت..

بەڵام دەستدرێژی ئەمەیان لە یاسا.ی ئەو نیە!!
هەگریز نەیویستوە بەم ڕێگایە کچەکەی ئازار بدات!!
وە ئێستا برازاکەی ویستویەتی...

.

بە ڕێڕەوەڪەدا دەڕۆشت تا لە کۆتای ڕێڕەوەکە دوو براڪەی و هاوڕێڪەی بینی ڪەوا خەریڪی گفتوگۆن...

جۆنگڪووك" ئەو لە کوێیە؟!"
بە توندی وتی..

جیمین" ئۆۆۆ کێ لێرەیە؟! براژن چۆنە؟!"
بە زەردەخەنەوە وتی...

جین چاوی بە بێزاری سوڕاند ...
تایهۆنگ.یش بە زەردەخەنە لارەڪەی سەیری براڪەی دەڪرد..
لەکاتێڪدا جۆنگڪووك بە ڕوڪەشێڪی جدی لەو پیاوەی دەڕوانی...

جۆنگڪووك" باشە تۆ هەر ئاوا بە هێمنی قسە لەگەڵ تاوەنبارەڪانت دەکەیت؟!"
بە گرژی وتی...

جیمین" بێکومان نەخێر!! چیە دەتەوێت ڕوکەشەڪەی ترم ببینی؟!"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

جۆنگڪووك" هاهـ هیوادارم بوو!! بەهەر حاڵ پێمی نیشاندەدەی یاخود خۆم بیدۆزمەوە؟!"
بە جدی وتی...

جیمین" بوەستە لە هەڕەشە پیاو، ئەو لێرەیە"
ئاماژەی بە ژوورەڪەی تەنیشتی ڪرد...
" بەڵام ناتوانی بڕۆیت پۆلیس لە ژوورەوەن لپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن، لەگەڵ وەرە"
ئەوەشی بۆقسەکانی زیاد ڪرد و بەرەو ژووری تەنیشتی ڕۆشت...

جۆنگڪووك ئاهێڪی بێزاری دایەوە و بەدوایدا ڕۆشت...

وەك ژووری کۆنتڕۆڵ وا بوو لە لای ڕاستی ژوورەکە جامێڪی ڕون،هەبوو کەوا ژوورەڪەی تەنیشتیت زۆر بەجوانی لێ دیارئەبوو بەڵام ژوورەڪەی تر تۆی نەدەبینی..

لەو ژوورەش هێنری و دوو لە پۆلیس لەوێ بوون...

جۆنگڪووك هەر بە بینینی هەستی بە کرژبوونی جەستەی ڪرد و دەستی وەك مستەڪۆڵە لێڪردبوو..

جیمین" بوەستە لەوەی بەم جۆرە لێی بڕوانی خەریکە بە چاو بیکوژیت"

جۆنگڪووك تەنها بە ساردی سەیری ڪرد...

جیمین" بەم بۆنەیە جین هەمووشتێڪی بۆ باسڪردم، کارەکە بەم شێوەیە ئاسان نیە!! پێویستە ئەوەی تۆ سکڵای لەسەر تۆمار بکات ئەوکاتە بدرێتە دادگا و سزا بدرێت!!"
بە هێمنی ڕونی ڪردەوە...

تایهۆنگ" چەند ساڵ زیندانی دەڪرێ؟!"

جیمین" لەوانەیە حەوت بەڵام بەهۆی ئازاری جەستەی داوە لەوانەیە دە بۆ یانزە ساڵ!!"

جۆنگڪووك" ئەوەندە بۆ ئەو کەمە پێویستە سزای لە سێدارە دان بێت!!"
بە توندی وتی و سەیری ڪرد...

جیمین" هەرچی بۆ تۆ باس بکەم بێ سوودە!! تەنها زۆیا بهێنە بۆ ئێرە و سکاڵا بکات ئەوکاتە من کارەکانی تر چارە دەکەم!!"
بە بێزاری وتی..

جین" ئەو ئێستا عاڵی باش نیە جیمین ئایە پێوست دەکاتە داوەکە بنوسی و ئەو تەنها واژووی لەسەر بکات؟!"
بە نیگەرانیەوە وتی...

جیمین" دەتوانم بەڵام هەر دەبێت بێت و لێرە ئیفادە بدات!!"
ڕونی ڪردەوە...

جۆنگڪووك" من، ئەو دەهێنم بەڵام بەیانی!!"
بێ ئەوەی هیچی تر بڵێت ڕۆشت...

جیمین" ئەرێ هەست ناکەن براکەی ئێوە سەری بەر شێتک کەوتوە؟!"
بە گرژی وتی..

تایهۆنگ"هیچ نیە خەمی عیشق.ەکەی وای لێڪردوە!!"
بە گاڵتەوە وت...

تا جین شەقێڪی لە شانی دا...

جین" گەمژە خێرا لێرە ون،بە"
بە توڕەی وتی..

تایهۆنگ" یااا چونکە قسەکانم ڕاستە بۆیە وا دەڵێی"
بە گرژی وتی و ڕۆشتە دەرەوە...

جیمین" هیوادارم قسەکانی تای ڕاست بن وئەو پیرە پیاوە کەسێک بدۆزێتەوە!!"
بە زەردەخەنەوە وتی..

جین سەری بە بێ هیوای جوڵاند و ڕۆشتە دەرەوە...




.....





המשך קריאה

You'll Also Like

7.8K 1.3K 26
"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمها...
1.6M 138K 46
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
1.2K 333 7
چـۆن ئەبێـت چارەنوسی بـەکەوە بونمان بەهۆی هەڵەکـەیەکەوە بێـت؟؟ بەرێـزجیـۆنی ترسـناک!
85.2K 4.1K 42
⚠𝐋𝐎𝐍𝐆 𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑𝐒 𝐖𝐀𝐑𝐍𝐈𝐍𝐆⚠ My math is ass. "𝐌𝐚𝐧 𝐲𝐨𝐮 𝐭𝐡𝐫𝐞𝐞 𝐚𝐫𝐞 𝐚 𝐥𝐨𝐭 𝐨𝐟 𝐰𝐨𝐫𝐤." "𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐲𝐨𝐮 𝐭𝐨𝐨 𝐝𝐚𝐝...