Pain of life/ئازاری ژیان

By viollena22

1.3K 192 684

کورتە:گروپی مافیای کچانی مافیای سوور کە ٥ کچ بەرێوەیان دەبرد لەهەمون کاتدا بەرێوبەری کۆمپانیای BP DESIGN بوون... More

پێشەکی و ناساندن
پەرەی یەکەم
پەڕەی دووەم
پەڕەی سێیەم
پەڕەی چوارەم
پەڕەی پێنجەم

پەڕەی شەشەم

115 15 255
By viollena22

                                                                       

Taennie

جێنی شۆک بوبو وە تایهۆنگ دڵی زۆر بە خێرایی لێیدەداو چاوەرێی وەڵامەکەی جێنی دەکرد جێنی زۆر شڵەژاو بوبو و بەرە بەرە هەنگاوی بەرەو دواوە دەنا تایهۆنگیش بە ترسەوە سەیری ئەکرد و هەنگاوی بەرەو لای جێنی دەنا بەسەرلێشێواویەوە

جێنی:چیی،ئەوە تۆ  چی دەڵێی تای ئەوە نابێت بب..ببورە وە(هەنسک)تکایە ئەوە بە (هەنسک)کەس مەڵێ با رێکەوتنەکە تێکنەچێت(هەنسک)دوبارە ببورە(هەموو قسەکانم بە پچڕ پچڕ کرد دواتر رام کرد بەراستی لە ناخی دڵمەوە دەمەوێ بڵێم بەڵێ بەڵام ناتوانم ناتوانم لەبەر ئەوەی من ئێستا لە کاتێکتدا نیم خۆشەویستی بکەم ئەگەرنا ئەویش لەگەڵ خۆم وێران دەکەم ، ببورە تایهۆنگ منیش تۆم خۆشدەوێت بەڵام بۆ ئێستا باردۆخەکە وای ویست کە نێوانمان وابێت )

تایهۆنگ بە دوای جێنی دا هاتبوو لە دواوە هاواری ناوی جێنی دەکرد بە گریانەوە، جێنیش خێراییەکەی زیاتر بەڵام تایهۆنگ پێیگەیشتەوە جێنی بەلای خۆی رایکێشا جێنی هەوڵیدەدا خۆی رزگاربکات بەڵام نەیدەتوانی وە نەیدەتوانی سەیری ناو چاوەکانی تایهۆنگ بکات لە کاتێکا تایهۆنگ بە دەستی چەپی هەردوو دەستی جێنی گرتبوو بە دەستی راستیشی چەناگەی جێنی بەرەو سەرەوە هێنا بۆ ئەوەی جێنی سەیری بکات بەڵام جێنی سەیری نەدەکرد

جێنی:گەمژە چیت دەوێت خۆشەویستی بەزۆر نییە بەرمدە!

تایهۆنگ:ئەگەر منت خۆشناوێت بۆچی ناتوانی سەیری ناو چاوەکانم بکەی؟
ئەگەر منت خۆشناوێت ئەو قسانەم پێ بڵێی ئەگەر منت خۆشناوێت بۆچی دەگریت ؟
ئەگەر منت خۆشناوێت بۆچی لێم رادەکەیت؟...(هەموویم بە هاوارو گریان و تورەییەوە گوت)

جێنی:دەتەوێت چی بکەم بۆ ئەوەی باوەڕت پێ بهێنم کە تۆم خۆشناوێت ها؟

تایهۆنگ:سەیری ناو چاوەکانم بکەو وام پێ بڵێ ئەوکات وازت لێئەهێنم.

جێنی بەزۆری سەیری ناو چاوەکانی تایهۆنگی دەکرد کە چۆن سور سور بۆتەوە لەبەر گریان هەر چەندە چاوە جوانەکانی جێنیش زۆر باشتر نەبوون لە هی تایهۆنگ جێنی بەزۆر خۆی راگرتبوو کە فرمێسکەکانی تایهۆنگ نەسرێ و لە باوەشی نەکات بەڵام لە شوێنی ئەوە تایهۆنگی تێکشکاند

جێنی:کیم تایهۆنگی نەفرەتی من تۆم خۆشناوێت بەڵکو لەم ساتەوە من رقم لێتە.

تایهۆنگ بە شۆکەوە سەیری جێنی دەکرد کە چۆن جێنی بە تورەییەوە سەیری دەکات وە دەستەکانی شل کردەوە جێنی بە توندی دەستەکانی لادا و وە دەستی کرد بە رۆیشتن کاتێک بە هەردوو دەستەکانی باوشی لەخۆی دابوو تایهۆنگی داماویش کەوتە سەر چۆکەکانی و سەیری جێنی دەکرد کە بەرە بەرە لە چاوەکانی ون ئەبێت وە قسەکانی جێنی لە مێشکی دەزرینگایەوە کە گوتی(کیم تایهۆنگی نەفرەتی من تۆم خۆشناوێت بەڵکو لەم ساتەوە رقم لێتە)تایهۆنگ خۆی دەخواردەوە بە کوڵ دەگریا لەبەر خۆیەوە دەیگوت (بۆچی بۆچی من خۆشناوێت بۆچی رقت لێمە؟) دەستی بە چاوەکانی وەگرتبوو....دوای چەند خولەکێک بەزۆری هەستایەوە سەر قاچەکانی و خۆی کۆکردەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی رۆیشته دەستە ساردەکانی دەلەرزین فرمێسک وەکو رووبار لە چاوەکانی دەهاتە خوارەوە بە توندی لە دەسکی ئۆتۆمبێلەکەی دەدات ئەو کورە بێتاوانە بە تەواوی تێکشکابوو

تایهۆنگ: من ئەگەر کیم تایهۆنگ بم هەرگیز کۆڵنادەم لە بەدەستهێنانی تۆ جێنی کیم.

———————————————————————————————————

نیوەی شەوە کچێکی وردیلە بەسەر شەقامەکانی سیۆلدا بە گریانەوە رێدەکات لە ژێر ئەو بەفرە ساردە هەموو جەستەی سەرمایەتی هەر کەسێک بیبینێ وادەزانێ دنیای لێ وێران بووە بە دەستە لەرزیوە ساردەکانی خۆی لە باوەش کردبوو بۆ ئەوەی خۆی گەرم کاتەوە بە قاچە لەرزیوەکانیشی بەسەر شەقامەکەدا  دەرۆی کە خۆشی نەیدەزانی بۆ کوێ دەروات تەنیا بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن توانی وا بە خۆشەویستی دڵی بڵێ لە شوێنێک دانیشت و پشتی لە دیوارەکەدا سەیری دەریاکەی دەکرد و خۆی لە باوەش کردبوو و بە کوڵ دەگریا

جێنی: ببورە کیم تایهۆنگ ئێمە هەرگیز بۆ یەک نابین ئێمە رێگاکەمان زۆر جیاوازە لە یەک.

ئەو کچە دڵشکاوە هەڵساوە لەسەر شوێنەکە وە دوا ئەوە داوای تەکسیەکی کرد دوای ٥ خولەک تەکسیەکە گەیشت و جێنی سەرکەوت لەلای پەنجەرەلە دانیشت سەیری دەرەوەی دەکرد کە هەموو ناوچەکە بۆتە بەفر وە داوای لە شوفێرەکە کرد کە گەرمکەرەوەکە دابگیسێنێت ، لەوانەیە جەستەی گەرم ببێتەوە بەڵام ناخی و دڵی هەمیشە وەکو سەهۆڵ ساردە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Bp House
Time:10:30

هەر چوار کچەکە هاتنەوە و چاکەتەکانیان لەبەر کەردەوە چوونە سەر قەنەفەکان دانیشتن هەر یەکە بە شتێک خەریک بوو بەڵام لەم نێوەندەدا هەموویان مێشکیان ئالۆز بوو بێجگە لە جیسوو لەناکاو لیسا ئارامی نەما و بێدەنگیەکەی شکاند

لیسا:ئونییی مێشکم زۆر ئالۆزە لەلایەک جێنی لەگەڵ خوێریەیە نازانم چیەکەن لەلایەک بۆچی لەگەڵ ئەو خوێریانە رێکەوتین ؟ خۆت ئەزانی لە یاسای مافیایی ئەگەر لەگەڵ گروپێک گروپەکەت بکەیە یەک ئەبێت لە یەک خانوو بژین بێجگە لەوە بزانم سودی ئەوە لە کوێیایە بەس بزانم؟

جیسوو:تۆ سەرەتا ئارام بەوە یەکەم شت جێنی کچێکی مناڵ نییە زۆریش بەهێزترە لەو کورە ئەگەر شتێکیش بوو دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە دووەم بۆیە لەگەڵیان رێکەوتم چونکە رۆژێک لە رۆژان ئەگەری هەیە ئەوان پلەی یەکەم بگرن ئەگەر لەگەڵ ئەوان رێکبکەوین پلەی یەکەم هەر خۆمانین ئەمەش باشە سێیەم ئەو کورانە ناتانخۆن ئەگەر لەهەمان ماڵدا بن ئەگەر نەبنە تۆم و جێری شوکرانەی خوا ئەکەم ئەوندە بۆمن بەسە.

لیسا:ئاخخخ ئونییئ.(بە بێزارییەوە چاوم لێسوراند)

جیسوو:ئاخخخ لیساا(بەتوندی وام گوت)

رۆسی:ئەو تیتک بە رشکە بۆ نەهاتەوە ؟

لانە:پەیوەندییەکی پێوە بکە.

رۆسی: راستئەکەی.

رۆسی مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە جێنییەوە بکات بەڵام هەمووان گوێیاین لە کردنەوەی دەرگا بوو بێگومان لە جێنی زیاتر کەسی تر نەبوو پێش ئەوەی کەس هیچ قسەیەک بکات جێنی گوتی

جێنی:من ئەچم ئەخەوم تکایە کەس بێزارم نەکا زۆر ماندووم.

هەمووان بە بێدەنگی سەیری جێنیان دەکرد کە بە چاوە  سورەکانی و گریانە وشک بوەکانی وە قژە تێکچوەکەی هاتەوە ماڵەوە دواتر بە لاوازی هەنگاوی نا بەرەو پلیکانەکان و سەردەکەوت هەموویان بە نیگەرانییەوە چاویان لەسەری بوو بەڵام هیچیان نەیاتوانی قسەیەک بکەن تا کچە تێکشکاوەکە چوە ژوورەکەی خۆی.

لیسا:یاااا ئەو کچە بۆچی وابوو نەکا ئەو خوێرییە شتێکی کردبێت؟

لانە:ئەگەر شتێکی کردبێت بەڵێن بێت لەدەستی من رزگاری نابێت.

رۆسی:کچینە با تۆزێک پۆزەتیڤانە بیر بکەینەوە ئەگەر شتێک بوایە خۆی پێمانی ئەوت وە سبەی قسەی لەگەڵ ئەکەین چونکە ئێستا حالی هیچ باش نەبوو.

جیسوو:رۆسی راست ئەکات بۆ جارێک بێت تۆزێ ئاقڵانە بیر بکەنەوە، وە من تازە نامەم بۆ جین نارد بەیانی کاتژمێر ١٠ کۆئەبینەوە لەسەر هەنێک شت قسەئەکەین

لیسا:باشە مادەم من ئەچم ئەخەوم.

هەمووان:شەودشاد.

لەدوای ئەوەی لیسا چوو بخەوێت هەمووان چوون بۆ جێگاکانی خۆیان بۆ ئەوەی بخەون

Jennie's room

جێنی خۆی لەناو بەتانییەکە لول دابوو وە بیری دەکردەوە چۆن بەو ماوە کەمە چۆن ئاشق بوونە هەردووکیان  یان چۆن تایهۆنگی روخاند کە لەناخی دڵیەوە خۆشی دەویست وە تەواوی شەوەکەی بە گریان و بیرکردنەوە بەسەر برد

____________________________________________
Bts's house
Time:10:30
کورەکان بە ماندوو بوونەوە هاتنەوە ماڵەوە هەموویان بە توندی خۆیان بەسەر قەنەفەکە دادا و وە قسەیان دەکرد لە بارەی هەزاران شتەوە

نامجوون:ئەیبراا ئەمرۆ زۆر ماندووکەر و سەیر بوو.

جەیهۆپ:رێک مردمم بەخوا.

جیمین:نا هەتیو واز لەوە بێنە ئێستا ئەبێ تایهۆنگە خوێری چیبکات.

جۆنگکوک:بیر لە شتی قۆر مەکەرەوە .

جیمین:وایە راست ئەکەی بەس ئەبێت تایهۆنگ ئێستا چیبکات؟ئەهبرا خۆزگەم بەخۆی چەند خۆشئەبێت منیش لەگەڵ رۆسی بچمە دەرەوە وایە؟.....ئەوە چییە بۆوا سەیرم ئەکەن؟

لە کاتێکا جیمین قسەی ئەکرد تایهۆنگ گەیشتە ماڵەوە بەڵام جیمین گوێی لە هاتنە ژوورەی تایهۆنگ نەبوو وە هەمووان بە چاو ئاماژەیان بە پشتەوەی جیمین دەدا تا جیمین ئاوری دایەوەو تایهۆنگی بینی کە بە روخسارێکی سارد سەیری دەکات

تایهۆنگ:ئەو قسانەت بیر بێت دواتر چارەت دەکەم وە من ئەچم ئەخەوم کەس بێزارم نەکات زۆر ماندووم.

جیمین:ئێ خۆ قسەی خراپم نەکردووە ئینجا بۆ ماندووی خۆ بلۆکت بارنەکردووە .

تایهۆنگ:مۆچی قوتەەەە بەخوا هەر بەزۆری ئەتخورێ لێت بەم هاا؟؟

جیمین:یااا تەواو هەتیوی قژ سەقەت برۆ بتۆپە.

کاتێک ئەم دووانە قسەیان دەکرد لەم نێوەدەدا کورەکانی تر وەکو فلیم بەدیاریانەوە پێئەکەنین تا تایهۆنگ بە سەیرکردنێکی تورەی بەوان بەخشی وە هەموویان بێدەنگ بوون دواتر تایهۆنگ بەرەو ژوورەکەی خۆی چوو.

جۆنگکوک:وا پێناچێت شتی باش لە نێوانیان رووی دابێت وا دیار بوو دەمەقاڵێیان کردووە.

جیمین:راستئەکەی زۆر سەیر دیاربوو.

جین:ئێستا کاتی ئەوەنیە بەیانی قسە لەسەر ئەو شتانە بکەن ئێستا کاتەکەی درەنگی کردووە برۆن بخەن تازە جیسوو نامەی بۆ ناردم بەیانی کاتژمێرب١٠ کۆئەبینەوە قسە لەسەر کڕینی خانوو و هێنانی چەکەکان دەکەین باشە؟

هەمووان:باشە.

دوای ئەوە هەمووان چوون بخەون

Taehyoung's room

تایهۆنگ نەفرەتی لە خۆی دەکرد کە نەدەبوو ئەونە زوو هەستی خۆی دەرببڕێ بە شڵەژاوی هاتوچۆی ئەکرد بەناو ژورەکەی خۆیدا لەبەر خۆیەوە ئەیوت (چیبکەم،بۆچی بۆچی بۆچی من وام بەسەر دێت)تایهۆنگ بە تەواوی توڕەی زیادی کردبوو لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی دەکرد دەیگوت(من چ کەموکورتیەکەم هەیە بۆچی رەتی کردمەوە؟یان کەسێکی تر لە ژیانی هەیە؟ ئایا ئەو لەمن جوانتر و باشترە ئەو زیاتر لەمن جێنی خۆشدەوێت ؟)لەناکاو بە توندی بۆکسێکی بە ئاوێنەکەدا کێشاو دەستی بووە گۆماوی خوێن و تک تک بەسەر ئەرزەکەدا رژا ئاوێنەکەش بە تەواوی شکا و لە هەموو پارچەکانی بە خوێن بوو و وێنەی تایهۆنگی پیشان دەدا، تایهۆنگ پڕ بە دەنگی خۆی هاواری دەکرد و بۆکسی بە دیوارەکە دەکێشا تا لەناکاو جۆنگکوک هاتە ژوورەوە

تب:تەنها جۆنگکوک گوێی لێبوو چونکە ژووری ئەندامەکانی تر لە تایهۆنگکەوە نزیک نەبوو جگە لە کوکی.

جۆنگکوک:تایهۆنگگگ ئەوە چیدەکەیتتتت شێت بوویتتت کورە؟؟

جۆنگکوک بە خەمخۆرییوە وای وت و رایکرد بەرەو تایهۆنگ کە بەردەوام بوو لە بۆکس دان بە دیوارەکەیا جۆنگکوک لەوێ دووریخستەوە و هەوڵی ئارامکردنەوەی تایهۆنگی دەدا.

جۆنگکوک:تایهۆنگ بەسیکە بەمشێوەیە ئازار بەخۆت دەگەیەنێت هەر کێشەیەکت هەیە بۆمی باسی کە بێگومان رێکە چارەسەرێک بەڵام ئەوە چارەسەر نییە ئاوا ئازاری خۆت بدەی!

تایهۆنگ:تۆۆۆۆ باسییی چییی دەکەیییی ئەوووو ئازارەەەە هەررر هیچچچ لەچاووو ئازارییی دڵممممم

جۆنگکوک:باشە لێت تێدەگەم وایە بەڵام تۆ بۆم باس کە کێشەکەت چییە با پێکەوە چارەسەری کەین

تایهۆنگ:براکەم باسییی چیت بۆبکەم........................................هتد

تایهۆنگ هەموو شتێکی بۆ جۆنگکوک باسکرد وە جۆنگکوک بە جوانی گوێی گرتبوو تا لە کۆتاییدا شۆکبوو کە چۆن جێنی قسەیەکی وای کردووە وە دڵی بۆ براکەی ئاگری گرتبوو کە چۆن بەمشێوازە دڵی شکاوە بەڵام جۆنگکوک دڵنیا بوو شتێک لەو بابەتەدا هەیە چونکە دەیزانی جێنیش تایهۆنگی خۆشدەوێ هەر بۆیە لە مێشکی بیری لە پلانێک دەکردەوە بۆ ئەوەی ئاشکرای بکات.

جۆنگکوک:براکەم جوان گوێبگرە من دەزانم جێنیش تۆی خۆشدەوێت هەر بە سەیرکردنەکانی دیارە بەڵام شتێک لەو بابەتەدا هەیە کە ناچار بووە وا بڵێ ئێمە دەبێت لە ئێستایا پلانێک دابنێین کە هەم خۆی ئاشکرای بکا و هۆگری تۆ بێت زیاتر وە هەم خۆمان بەدوای راستیەکە برۆین،وە من دەچم فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دەستت دێنم تا ئەوکاتە پلانێک دادەنێم.

تایهۆنگ:ب..باشە.

جۆنگکوک چووە خوارەوە بۆ دەسشۆرەکە لەوێ فریاگوزاری سەرەتایی هێنا دەرەوە وە لەهەمان کاتدا بیری لە پلانێک دەکردەوە لەناکاو پلانێکی شەیتانی بە مێشکدا دا هات...جۆنگکوک گەراوە ژوورەکەی تایهۆنگ بۆکسی فریاگوزارییە سەرەتایەکانی کردەوە بەدەم چارەسەرکردنی دەستی تایهۆنگ باسی پلانەکەی بۆی دەکرد

جۆنگکوک:سەیرکە براکەم من پلانێکم دانا تۆ ئەم ماوەیە جێنی ئیهمال بکە یانی هیچ حیسابیشی بۆ مەکە ئینجا خۆی لەم ماوانەدا دەبێت پێکەوە بژین هەر خۆی نزیکبوونەوە زۆر دەبێت ئینجا لەلایەکی تر دەبێت زانیاری لەسەر کۆکەینەوە وە چاودێری بکەین کە بۆچی وایکرد هەر خۆی جێنی دایمەن لەمەدوا لەگەڵمان دەبێت هەر کاتێک وتی کارێکم بۆ دروست بووە بە دوای دا برۆ بە نهێنی تەمام؟

تایهۆنگ:باشە بەڵام هۆکاری ئەوە چیبوو کە گوتی رقم لێتە.

جۆنگکوک:ئەو رقی لێت نییە تەنها لەبەر ئەوە وتی بۆ ئەوەی تۆ رقت لێی بێت بەڵام نازانم بۆ دەیەوێ رقت لێی بێ و لێی دوورکەویتەوە،بەهەرحاڵ ئەوەتا دەستیشت تەواو بوو جارێکی تر شێتاتیەکی وا نەکەیتەوە ئینجا بەیانی بە خزمەتکارەکە بڵێ ئێرە خاوێن بکاتەوە با کورەکان نەیبینن باشە؟

تایهۆنگ:باشە براکەم زۆر سوپاست دەکەم.

جۆنگکوک:بەس بزانم منت نەبوایە چیت ئەکرد ها هەی خوێڕی خەتای خۆمە بەس تۆ قەدرم نازانی.

تایهۆنگ پێکەنی و جۆنگکوکیش شەقێکی لە سەری دا و ماڵئاوایان لێکرد و هەردووکیان خەوتن.

—————————————————
(Bp)house

Time:6(AM)

هەموویان لەسەر مێزی نانخواردن بوو بەڵام جێگایەک بەتاڵ بوو ئەویش جێگایەکەی جێنی بوو بەڵێ تا ئێستا نەهاتبۆوە خوارەوە لەوانەیە تا ئێستا هەڵناستابێت بۆیە جیسوو گوتی

جیسوو:لیسا برۆ ئەو خەواڵووە هەڵسێنە.

لیسا:بە زەنگی مۆبایلیش هەڵناسێ تەلەفۆنی بکەم ئاخ جێنی.

لیسا بە بەردەمی خۆیەوە بۆلە بۆلی بوو چەتاڵەکەی دانا لەسەر قاپەکە ویستی هەڵسێتەوە لەسەرکورسیەکە بەڵام دەنگی هاتنە خوارەوەی جێنی هات هەموویان چاویان کەوتە سەر جێنی چونکە دوێنی شەو هەموویان خەمیان بوو هەموویان سەیریان دەکرد لە پەنجەی پێیەەە تا تۆقی سەری ئاخۆ دوێنێ شتێکی لێبەسەرهاتووە یان نا بێگومان خەم لە خوشکەکەیان دەخۆن جێنی پارچەیەکە لە ژیانیان چۆن خەمی لێنەخۆن.

جێنی:بەیانی باش.

جیسوو:بەیانیت باش گیانی ئونی.

لانە:بەیانیت باش شلکەکەم.

رۆسی:بەیانیت باش بەرخەکەم چۆنیت؟

جێنی:باشم سوپاس.

لیسا:بەیانیت باش خانم خاس.

جێنی: بەیانی تۆش باش خاتوو لیلی بە شێوازی قسەکردنت بێت ئەتەوێت شتێک بڵێیت بفەرموو؟

لیسا:دوێنێ جەوەکەی چۆن بوو خۆش بوو خۆ ئەو خوێڕییە هیچی نەکرد؟

لیسا دووبارە برینی جێنی کولاندەوە بە قسەکەی وە هەموو دوێنێ وەکو شریتێک بە مێشکی جێنی هاتەوە بەڵام جێنی دەیوست وا خۆی دەربخا کە باشە و هیچ نەڵێت.

جێنی:خۆشبوو.

لیسا:ئەی بۆ وا بە مۆنی هاتیتەوە.

جێنی:خاتوو لیلی تۆ لەژیانی پێشوتدا لێکۆلەر بووییان چی کاکە دەوازم لێبێنە با نانەکەم بە ئیسرەحەت بخۆم زۆرم برسیە لە دوێنێ بەیانیەوە هیچم نەخواردووە!

لیسا:نا دڵنیام قەرینەکەی تۆ بوومە، ئەی بۆ دوێنێ ئەو خوێرییە داواتی نەکردی بۆ هیچت نەخواردووە؟

جێنی:ئەوە هینە لەبیرم کرد ئەگینا خواردبووم خۆت ئەزانی من دایمەن برسیم ئەرێ کاکەەە دە وازز بێنەەە.

جیسوو:لیسا بەسیکە ئینجا جێنی وابزانم کەس پێی نەگوتوی ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ چاوپێکەوتمان هەیە لەگەڵ کورەکان باشە؟

جێنی لەو کاتەدا خەریکی خواردنی شەربەتی شلکەکەی بوو بەڵام کە ئەو رستەیە لە دەمی جیسوو دەرچوو ئەوە هەموو ئەو شەربەتە شلکەی لە دەم هاتەوە وە دەستی کرد بە کۆخە کۆخ هەموو ئەوانەی دەوروبەری شۆک بوون

جێنی:چ..چ..چییییییی!؟

لیسا:چیبوو باوکەرۆ بۆ واو لێهات؟

جێنی:ئونی توخوا من ناێم نەخۆشم بۆ درۆ بکەم دوێنی سەرمام بوو بەفر باری بۆیە سەرمام بوو نەخۆش کەوتم.

جیسوو:ئەو شتانە ناخوا ئەو کۆبوونەوەیە زۆر گرنگە ئینجا وەڵاهی هیچ عەیبت نییە ئەڵێی تۆپیت خاتوو پشیلە.

جێنی:ئەرێ دە ئونیی تاقەتی ئەو چروچاوانەم نییە!

رۆسی:ئەی خاتوون چۆن لەگەڵ تایهۆنگ ئاوا تەبا بوون؟

جێنی:رۆسییییی!

رۆسی:باشە چیم وتووە!

جیسوو:کاتی ئەوە نییە هەر کە خواردنەکانتان تەواو کرد برۆنە هۆلی وەرزشەکە و کە لەوێش تەواو بووین خۆتان بگۆرن ئەچینە بنکە ئەمرۆ ناچین بۆ کۆمپانیا وە وابزانم هەمووتان نوێژی بەیانیتان کردووە وایە؟

هەمووان:باش،بەڵێ.

————————————————————————————————————-
(Bts)House

Time:6(AM)

هەمووان لە خوارەوە بوون بۆ نانی بەیانی بەڵام دوو کەس هیچ دەستکاری خواردنەکەیان نەکردبوو یەکەمیان کاکە دڵشکاوە قۆزەکەمان کاک تایهۆنگ بەهۆی بیرکردنەوە لە جێنی و دوێنی هیچی بۆ نەخوراوە دووەمیان پشیلە خەواڵوەکەمان لە یونگی زیاتر کەسی تر نییە کە هێشتا بەهۆی خەوەوە بەهۆش خۆی نەهاتۆتەوە و چاوەکانی نەکراونەتەوە، جەیهۆپ کە لە تەنیشت شوگاوە دانیشتبوو بە تەواوی کاتەکە هەوڵی دەدا شوگا هەڵبستێنێ بەڵام ئەم خەواڵوە بەم ئاسانییە بەخەبەر ناێ هەتا ئەو کاتەی جەیهۆپ فکرەیەکی شەیتانی بۆهات ئەو دۆلکە ئاوە ساردەی کە لە پێشی بوو بێ چاو تروکان و بێ کاتلەدەستان هەڵیگرت و بە شوگای داکرد شوگا راستەخۆ هاواری کرد هەموو ئەوانەی ئەوێ سەیری شوگایان دەکرد و پێدەکەنین.

شوگا:ئااااااااااا جەیهۆپپپپپپپپپ من تۆۆۆۆۆ دەکوژمممممممممم

شوگا لە جێگای خۆی هەڵساوە سەیری جەیهۆپی دەکرد جەیهۆپ بێ یەک و دوو لە جێگای خۆی هەستایەوە و چووە ئەوبەری مێزەکەبۆئەوەی شوگا هیچی لێنەکا

شوگا:دوعا بکە بەم بەیانییەتاقەتی شەرم نییە دەچمە سەرەوە جلەکانم دەگۆرم.

جەیهۆپ:هیهیهیهیهیهیهیهییهی

شوگا:دواتریش ئاوا بۆخۆت پێبکەنە باشە ئەزیزم؟

جەیهۆپ هیچی نەگوت وە شوگا بەخێرای رۆیشتە سەرەوە بۆ ئەوەی جلەکانی بگۆرێ

تایهۆنگ:خوا خێرت بنوسێت برام بەم بەیانییە جەوم نەبوو بە پێکەنینت هێنام.

جەیهۆپ:لە خزمەتدام.

نامجوون:تایهۆنگ کەس پێتی وتووە کە کاتژمێر ١٠ لەگەڵ کچەکان کۆئەبینەوە چونکە دوێنێ کە وام وت تۆ لە ماڵەوە نەبووی.

تایهۆنگ:چییییییییییی؟!(ئەوە دیسان مەزاجت تێکدام ناشرین)

نامجوون:ئەوەی کە گوتم بۆ وا شۆک بووی چی هەیە ئەرێ هەر بەراست دوێنێ چی رویدا ئاوا بەبێ جەوی هاتیەوە ماڵەوە؟

تایهۆنگ:نا هەر وا شۆک بووم ئینجا دوێنێ هیچی وانەبوو نانەکەمان خوارد و هاتینەوە بۆ بێجەو بوو ئەوەت لە کێوەوە هێنا.

نامجوون:ئێ باشە بەڵام ئەگەر شتێک بشاریتەوە زۆر خراپ ئەبێت بۆت ئێستا کە نانەکەمان خوارد هەرچی ئەتانەوێ بیکەن بەڵام کاتژمێر ٩:٣٠ بە حازری هەمووتان لە هۆلەکە ئامادە بن دەچینە بنەکەی سەرەکی ئەوان.

هەمووان:باشە.

دووای ئەەوە هەریەکە کاری خۆیان تەواو کرد تا کاتژمێر ٩:٣٠ هەموویان ئامادە بوون هەریەکە و بە ئۆتۆمبێلی خۆی بەرێکەوت بۆ بنکیە سەرەکی وە کاتژمێر ١٠ هەردوو گروپە نایابەکە لە یەک کاتدا گەیشتن کە جین و جیسوو شوفێر بوون هەردوو ئۆتۆمبێلەکان بە کۆتا خێرایی بەرەو رووی یەک هاتن لە کۆتا چرکە هەردووکیان بەرامبەر یەک وەستاندیان کە یەک سانتیمی مابوو ئۆتۆمبێلەکان بەر یەک بکەون بەڵام ئەوان تا کۆتایی ترسیان نەبوو چونکە هەردووکیان شوفێری شارەزان ، هەردوو گروپەکە هاتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە

جیسوو:بەخێربێن بۆ بنکەی سەرەکی [مافیای مانگی سوور] بەرێزەکان.

بنکەی سەرەکی مانگی سوور:







جەیهۆپ : واەە بەجدی ئەمە خۆیەتی.

جیسوو: بەڵێ، ئێستاش فەرموو بۆ ژوورەوە.

لیسا:وە شوێنی کوشتنی ئەو کەسانەیە کە پێنج سەرۆکەکەی ئێرە بێتاقەت دەکەن.

لیسا بە توانجەوە ئەوم قسەیەی ئاراستەی تایهۆنگ کرد بەڵام کەس لە مانای قسەکە تێنەگەیشت بێجگە لیسا و جۆنگکوک و تایهۆنگ و جێنی،بەڵام لەم نێوەندەدا لانە گومانی کرد کە جێنی و تایهۆنگ ئاوا بێتاقەتن  لە کاتێکا دوێنێ باڵیان گرتبوو لە خۆشیان وە بە قسەکەی لیساش زیاتر گومانی کرد و زیاتر بوو دڵنیا بۆوە شتێک هەیە.

رۆسی:ئەمە مانای چیبوو ئێستا لیسا گیان؟

لیسا:هەر ئەوەی گوتم رۆسی گیان.

لانە:من و تۆ دواتر دوو کەلیمە قسە ئەکەین ئەزیزەکەم.

لیسا:سێ کەلیمە بۆتۆ.

ئەو قسانەیان دەکرد کاتێک بەرێوە بوون بۆ ژووری کۆبوونەوە وە هەمووان وەکو رێزێک سەریان بۆ دادەنواندن هەمووان گەیشتنە ژووری کۆبۆنەوە لەم نێوەندەدا جێنی  تێبینی برینەکەی تایهۆنگی وە جێنی تێگەیشت  بەهۆی چیەوە دەستی وایلێهاتووە بۆ چەند چرکەیەک هەردووکیان سەیری یەکتریان کرد  دواتر جێنی چاوی لەسەر تایهۆنگ لابرد خۆی رێکردەوە.

جیسوو:بەڵێ بەرێزان و خانمان ئێستا کۆبوونەوەکە دەست پێدەکات جین سەرەتا تۆ دەست پێبکات.

جین:باشە،سەرەتا هەمووتان دەزانن بۆچی لێرە کۆبووینتەوە بۆ هاوبەشی وە ئەمرۆ هەموومان ئەم کاخەزە واژوو دەکەین وەکو بەڵگەکەیەک بۆ هاوبەشی نێوانمان


هەموویان کاخەزێکیان لە پێش بوو کە دەبوو واژووی بکەن وە کاتێک جێنی ویستی  قەڵەمێک لەسەر مێزەکە بهێنێت کە یەک قەڵەمی لێمابوو ئەوە تایهۆنگیش لە هەمان کاتدا دەستی لە قەڵەمەکەدا تایهۆنگ بەبێەهێزیەوە قەڵەمەکەلە جێنی ستاند وە جێنی هیچی نەوت دوای ئەوەی تایهۆنگ کاخەزەکەی واژوو کرد قەڵەمەکەی بە بێباکیەوە  فرێدایە لای جێنی بەڵام بە هەڵە بەر بەو کەسەی تەنیشت جێنی کەوت کە ئەویش لانە بوە.

لانە: یاااا دەتەوێت بمری نازانی قەڵەم بەجوانی بدەیە کەسی بەرامبەر بۆچی بەرووی کچەکدا فرێی دەدەی کورە من سەبرم نەما هەموو قسەکانم دەکەم باشە دەردی تۆ چییە دوێنێ خەریک بوو باڵ بگری کە لەگەڵ جێنی چوویە دەرەوە ئێستاش ئەڵێی تێهەڵدانت بەدەستی خواردووە تۆش هەروا جێنی بۆچی وائەکەن ئەتانەوێت ئێمە شێت بکەن چیبووە زوو باسیکەن؟

جێنی+تایهۆنگ:تەواو بوویت؟

لانە:من پرسیارێکم کرد جوابەکەیشم ئەوێت.

جۆنگکوک:لانە ئارام بەوە من ئەزانم بۆوان دوێنێ کە چوونە دەرەوە...ئاە تایهۆنگ واز بێنە کورە با باسی کەم شەقم لە بنەوە لێم مەدە کە دوێنێ بەیەکەوە چوونە دەرەوە جێنی لەسەر ئایسکرێم لە تایهۆنگ تورە بووە تەواو؟

لانە:چی ئایسکرێم جۆنگکوک درۆیەکی باشتر بکە دەزانم جێنی زۆر نەوسنە بەس نەک بەم رادەیە.

جێنی:ئەیخوالەناو دەمت بدات باشە جیقنە.

جۆنگکوک:زۆر سوپاس جێندوگی.

تایهۆنگ:کورە وای پێمەڵێ(بەدەنگێکی نزم وام وت کەس بۆی نییە وای پێبڵێت جگە لەمن)

جێنی:وام پێمەلێ کورە رقم لەم ناسناوەیە.

جێنی کە وای وت تایهۆنگ دەموچاوی گۆرا و  دووبارە دوێنێی وەکو سیدیەک لەناو مێشکی دووبارە بۆوە تایهۆنگ خۆی نەگرت و توڕەبوو بە توندی مستێکی بەهێزت لە مێزەکەدا و هەمووان ڕاپەرین و شۆک بوون  تایهۆنگ هەستاوە و لە ژوورەکە چووە دەرەوە

جین:ئۆهۆۆ بەزمەکەیە دوای ٥ خولەک دەست پێئەکەینەوە جێنی برۆ تایهۆنگ بهێنەرەوە ئاشتیشی بکەرەوە.

جێنی:ئەرێێێ بۆ منننن ئۆفف.

جێنی بە بێزاریەوە هەستاو رۆیشتە دەرەوە بە دوای تایهۆنگ دا دەگەرا هەر نەیدۆزیەوە مێشکی چووە ژووری رێستی ڤی ئایپی چوو واتا تەنها بەرێوبەرەکان ئەتوانن بچن کورەکان ئەو شوێنەیان ئەزانی چونکە پێشتر جیسوو هەموو شوێنەکانی پێگوتن وە جێنی چووە ئەوێ بینی تایهۆنگ لە بەلەکۆنەکەیە جێنی بەرەو رووی تایهۆنگ رۆیشت.

جێنی:جین هیۆنگ گوتی بێتەوە ژووری کۆبوونەوە جارێ شتی زۆر ماوە باسی کات....سەلامەتیە بۆ دەستت بۆ وای لێهاتووە؟

تایهۆنگ هیچی نەگوت

جێنی:بەهەرحاڵ من دەرۆم ماوەی پێنج خولەکی تر ئەبێت لە ژوورەوە بیت.

تایهۆنگ لەناکاو دەستی جێنی گرت وە بە لێواری بەلەکۆنەکەوە نووساندی جەستەیان بە یەکەوە نووسا بوو تایهۆنگ دەستی بە کەمەرە رووتەکەی جێنیەوە بوو وە بە دەستەکەی تری دەستی بە روومەتی جێنیدا دەهێنا روخساریان چەند ئینجێک لێک دووربو

جێنی:چیدەکەیت؟

تایهۆنگ:دڵنیابە پەشیمان دەبیتەوە لەوەی بەمنت گوت.

جێنی:حەز دەکەی دووبارە وابڵێمەوە چونکە کێشەم چونکە من بەراستی رقم لێت دەبێتەوە وە ئەو دەستە پیسەشت لەسەر جەستەم لابە.

تایهۆنگ لەگەڵ ئەو قسەیەی جێنی دەستی توند تر کردو جێنی ناڵەیەکی بچوکی کرد  تایهۆنگ سەری بردە نزیک گوێی جێنی وە گوتی.

تایهۆنگ:لەو قسەیەت پەشیمانت نەکەمەوە ناوم کیم تایهۆنگ نییە دەزانم تۆش منت خۆشدەوێت جێنی کیم بەڵام شتێک هەیە کە رێگریت لێدەکا ئەگەر کۆتا رۆژی ژیانیشم بێت ئەو نهێنیە دەدۆزمەوە بەڵام ئەوە باش بزانە تۆ هەر هیمنیت هیچ پیاوێکیش بۆی نییە لێت نزیک بێتەوە بێجگە لەمن ئەوەشی نزیک بێتەوە خوا لێی خۆشبێت.

جێنی:یااااا کورە تۆ کێی ئەو قسانە دەکەی؟ ئەسڵەن خۆت بەچی دەزانی؟ تۆ تەنانەت منیش ناناسی وە ئەوەش چاک بزانە کەس خاوەنی من تەنها خۆم خاوەنی خۆمم وە نەفرەتی من هیچ لەتۆ ناترسم چونکە من هیچ نهێنیەکم نییە بەڵام جارێکی تر بوێری ئەوە نەکەی بڵێی هیمنیت نەکەی ئەوە ئاگادارم کردیتەوە.

تایهۆنگ:همم باشە جێنی کیم با تۆزێک بۆنی موڵکی خۆم بکەم (کاتێک سەری لەناو ملی جێنی نوقم کردبوو و بۆنی دەکرد بە قوڵی وە ماچی بچو بچوکی لەسەر جێئەهێشت)

جێنی:لاچۆ نەفرەتی(جێنی دەیوست خۆی لەدەستی تایهۆنگ رزگار وە کردی کاتێک بە قاچی شەقێکی لە شوێنە هەستیارەکەی تایهۆنگ دا وە دواتر دوو بۆکسی بەهێزی لە سک و دەموچاوی تایهۆنگ دا)جارێکی بوێری نەکەی دەستم لێبدەی هەی پیس نەکەی!

دوای ئەو قسەیە جێنی چووە دەرەوە تایهۆنگ دەستی بەو شوێنەوەوە بوو کە جێنی لێیدا لەبەر خۆیەوە قسەی بە جێنی دەگوت دوای چەند خولەکێک ئەویش رۆیشتەوە ژووری کۆبوونەوە.

جین:زۆر باشە تایهۆنگە گرینۆکیش هاتەوە بەڵێ جێنی و تایهۆنگ ئێستا ئەمەوێ بزانم ئاشت بوونەوە؟

جێنی و تایهۆنگ:چیی؟

جیسوو:چی چی ئەڵێ ئاشت بوونەوە نەکا ئاشت نەبووبونەوە؟

جێنی:بابا ئەیچۆن ئاشت بووینەوە وانییە تای؟

تایهۆنگ:ئائا وایە ئێمە لەگەڵ جێندوگی ئاشت بووینەوە.

جین:زۆر جێگای باوەر نین بەڵام قەینا کاتمان زۆر نییە با کۆبوونەوەکە دەست پێبکەینەوە،جیسوو دەست پێبکە.

جیسوو:ئێستا بەپێی ئەوەی بەڵگەنامەکانمان واژۆ کرد هەموومان وە هەموومان بە ویستی خۆمان واژۆمان کرد بەدڵنییایەوە ئێستا دەبێت باس لە رێکەوتنەکە بکەین کە چەند یاسایەکی هەیە خۆتان دەزانن یەکەم یاسا ئەوەیە کە هەردوو گروپەکە دەبێت یەک ناویان هەبێت ئەوەش ئەو ناوەیە کە کامە گروپ دەسپێشخەر بوو لەم داوایە کەواتە ناوی گروپەکە مانگی سوور دەبێت وە یاسای دووەم دەبێت ئەو دوو گروپەکەی کە بوونە هاوبەش لە یەک ماڵدا بژین بۆ ئەوەی کارەکانیان بە رێک و پێکتر ببەن بەرێوە یاسای سێیەم ئەگەر هەر یەک لەم دوو گروپە یەکێکیان خیانەتی کرد گروپەکەی تر مافی تەواوەتی هەیە کە هەموو سامانەکەی ببا و بیکوژێت یاسای چوارەم لەدوای ئەوەی هەردوو گروپەکە رێک کەوتن واتا لە ئێستاوە ئەوەی هی ئێمەیە هی ئێوەشە ئەوەی هی ئێوەشە هی ئێمەیە واتا هەردووکمان مافی تەواومان بەسەر سامانی یەکتردا هەیە کە لە کاری ئەرکەکان بەکاری بێنین تەنیا ئەرکەکان یاسای پێنجەم و کۆتایی ئەویە کە هەموو دوانەکان پێکەوە کاردەکان بۆ نمونە بەشی هاکردن لەگەڵ بەشی هاکردن واتا جێنی و تایهۆنگ و هۆپی بەشی پلاندانان لەگەڵ بەشی پلاندانان واتا من و جین پێکەوە کار دەکەین وە رۆسی جیمین وە هەروەها جۆنگکوک ولیسا و لانە و شوگا و نامجون پێکەوە لە بەشی شەکردن ئێستا هەموو شتێکم باسکرد گلەییتان هەیە؟

جۆنگکوک:من گلەیەکم هەیە.

جیسوو:فەرموو؟

جۆنگکوک:من ئەم مافیایەم لە باوکمەوە بۆ ماوەتەوە نامەوێ ناوەکە بگۆرم وە نامەوێ ناوی ئێوەش بگۆردرێ دەتوانین شتێکی تر بکەین دەتوانین ناوەکەم تێکەڵ بکەین وەکو (مانگی زێرین).

جین:راست دەکەیت منیش بیرم لەوە دەکردەوە چەند کەس لەگەڵ ئەم بڕیارە هاورایە دەست بەرز کاتەوە.

هەموویان دەستیان بەرزکردەوە چونکە هەم نەیانویست دڵی جۆنگکوک بشکێنن هەم ناوەکەش جوان بوو.

جین:زۆر چاکە ، وە شتێکی تریش کاتێک ئێمە لێرەین شتەکانمان دەگوازرێتەوە بۆ ئەو ماڵەی پێکەوە لەناوی ئەژین تا کارەکانمان تەواو دەکەین هەمووشتێک تەواو دەبێت یەکسەر ئەچین بۆ ئەوێ، وە لە ئێستا بە دواوە لە کۆمپانیەکەش هاوبەشتان ئەبین خۆتان ئەزانن کارەکان کەمێک ئەزانین بەڵام زۆر باش نا هەوڵ ئەدەین فێر بین ئێستاش با دەست پێبکەین.

هەمووان:زۆر چاکە

هەمووان پێکەوە کاریان لەسەر پرۆژەی دروستکردنی باخچەیەک دەکرد و نەخشەکەیان بۆ دادەنا دواتر کاتی پشوو هات وە لیسا و جۆنگکوک چوو نبۆ ئەوەی قاوەیەک بخۆنەوە.

جۆنگکوک:سڵاو

لیسا:سڵاو

لیسا ویستی پاکەتی قاوەیەکە لە رەفەکان بێنێتە خوارەوە بەڵام دەستی نەئەگەیشت پێی جۆنگکوک لە پشتیەوە دەستی بۆ پاکەتەکە برد وە لیسا زۆر شۆک بوو و سەیری جۆنگکوک دەکرد تا لەناکاو کەوت وە کەوتە سەر جۆنگکوک لێوەکانی لیسا کەوتە سەر ملی جۆنگکوک وە جۆنگکوک بەتەواوەتی سر بوبو بەڵام لیسا بە خێرایی لەسەر جۆنگکوک هەستاوە وە خۆی رێکخستەوە جۆنگکوکیش بەهەمان شێوە

لیسا:داوای لێبوردن دەکەم بە ئەنقەست نەبوو باڵانسی خۆم لەدەست دا.

جۆنگکوک:کێشە نییە.

دواتر هەردووکیان بە خێرایی قاوەکانیان دروست کردوو چوونەوە ژوورەوە بۆ ئەوەی کارەکانیان بکەن




جیمین:رۆسی سەیرێکی ئەوە بکە من زۆری لێتێنەگەیشتم.

رۆسی:ئەمە ئەبێت پانیەکەی ٢ مەتر بێت و بەرزییەکەی نیو مەتر بێت چونکە پەیژەیە تێگەیشتی؟هێی جیمین تێگەیشتی؟

هەربەراستی ئەم کچە وەکو فریشتییە ئەم کچە راستی نییە ئەمە فریشتەیە لە ئاسمانەوە هاتۆتە خوارەوە لە هەموو کاتێکا جوانە بەتایبەتی ئەم پێستە سپیە ناسکە، ئەو بۆمی رووندەکردووە بەڵام من سەیری ئەوم دەکرد وە ئاگام لەخۆم نەمابوو تا بەهۆش خۆم هاتمەوە.

جیمین:ئائا نەلێ تێگەیشتم زۆر سوپاس.

رۆسی:دەی مادەم من چیم گوت تازە دووبارەی کەوە.

جیمین:بەرزیەکەی ٢مەتر و پانیەکەی نیو مەتر بێت لەبەر ئەوەی پەیژەیە وایە؟

رۆسی:یا بەباشی گوێت نەگرتووە هەمووت بە پێچەوانەوە وت.

جیمین:بەهەرحاڵ با لەکارەکەمان بەردەوام بین.

ئێستا هەموویان کارەکانیان تەواو کردووە ئەگەرێنەوە بۆ ماڵە نوێیەکەیان










ڤۆت بکە بێزەحمەت















ڤۆتتتتت














ئەم پارتەش بە سەلامەتی هەموو لایەک تەواو بوو تا پارتێکی تر بە خواتان ئەسپێرم وە ئەگەر ئەزیەت نەبێت تۆزێک کۆمێنتی زۆر بکەن و رای خۆشتان بۆ ئەم پارتە بلێم وە داوای لیبوردن ئەکەم ئەزانم دواکەوت بەڵام قەرەبووی ئەکەمەوە


Viollena

Continue Reading

You'll Also Like

10K 841 9
•نــــــووســــــەر نـــــونــــــــــــو"😈🤤 i4m._.B4d دەستكاری كراوە وبەشە ١٨+ كەط كراوە
227K 9.5K 25
"မောင် မဆိုးစမ်းနဲ့ကွယ်" "ကျုပ်ကိုမချုပ်ခြယ်နဲ့"
99.3K 6.5K 16
حسيت كل جسمي مات من الخوف ورجفه لزمتني شنو الي جاي يصير ياربي ماجاي يستوعب عقلي شنو الي أسوي راح اروح بالرجلين ! اباوع الة متمد گبالي وأگع شلون أگعد...
18K 268 20
BL STORY 18 ONLY SPG ROMANCE LOVE