𝑀𝐸𝐿𝐴𝑁𝑂𝑃𝐻𝐼𝐿𝐸||𝐾𝑇𝐻

By valerie_1700THV

16.1K 2.8K 4.1K

دەیزی رووز کچێکی شیرین و بێ تاوان و جوانە کە رقی لە پیاوە دەوڵەمەندەکانە لەو کاتەوەی باوکی دەستبەرداری دا... More

تێکشکان {1}
دەمەوێت بۆ هەمیشە بخەوم {2}
کاری نوێ {3}
سڵاو دیلان {4}
ژوان {5}
سەرلێشێوان{6}
ژەمی ئێوارە{7}
بۆ کۆتا جار{8}
ئەو {9}
مۆزەخانەی هونەری{10}
گرێبەس{11}
ئەو دەیزانێت{12}
ئەوەی تر (14)
ئەوم بەدڵ نیە (15)
هێشتا ئەوم بەدڵ نیە(16)
یەکەم گەشت(17)
تۆ گرینگیت(18)

ئازار{13}

756 145 183
By valerie_1700THV












........ CHAPTER 13............









POV DAISY
__________





بە بێ دەنگی دانیشتبووم کاتێک دیلان شوفێری دەکرد ئەو بەردەوام پرسیاری لێ دەکردم بەڵام وەڵامم نەدایەوە دەمویست هەموو شتێک چارەسەر بکەم کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەسەرم هات دەمزانی ئەگەر لەگەڵی دەست بکەم بە قسەکردن دەست دەکەم بە گریان


تەنها چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دیلان داوای کرد لەگەڵی برۆمە کالیفۆرنیا بوومە دڵخۆشترین کەسی جیهان ئێستا هەموو شتێک تێک چوو ناتوانم هیچ بکەم


"دەیزی چی خراپ هەیە تۆ زۆر دڵخۆش بوویت لە ماوەی ئاهەنگەکە چی روویدا بەدرێژای کات لای تۆ بووم چیم لە دەست چوو؟" ئەو بە خەمەوە سەیری کردم بەردەوام بوو لە شوفێری کردن


"تەنها هەست بە باشی ناکەم پێویستم بە پشوە من باش دەبم دوای ئەوەی دەخەوم "بە چرپە وتم دەمزانی ئەگەر دەنگم بەرز بکەمەوە دەنگم دەتوێتەوە


"دەنگت وەکو ئەوە وایە بتەوێت بگریت دەیزی قسەم بۆ بکە بڵێم بڵێ چی روویداوە سوێند دەخۆم رووخساری ئەو جەیمسە دەسڕمەوە پێش ئەوەی خۆر هەڵبێت"


دەبوو بوەستم لە سەیرکردنی جامی ئوتومبێلەکە دەمزانی دیلان کاتێک هەرەشە دەکات گاڵتە ناکا و دەیکا هەمیشە قسەکانی بە کردارە گرینگ نیە چەندە شتەکە قورسە ئەو دەیکا


"ئەو نەبوو" وتم سەیری جامی ئوتومبێلەکەم کردەوە


"کەواتە کێ ؟"پرسیاری کرد


"هیچ کەسێک تەنها دەمویست پشو بدەم"



"دەیزی!"


سەرم هەژاند بە هیوا بووم بوەستێ و چیتر فشارم نەخاتە سەر دەمویست بەتەنها بم دەمزانی دیلان گرینگیم پێ دەدا بەڵام نەمدەویست ئێستا قسەی لەگەڵ بکەم


چاوەکانم داخست سوپاس بۆ خوا چیتر قسەی نەکرد ئوتومبێلەکەی لەبەردەم ماڵەکەم وەستاند لەکۆتایدا چاوەکانم کردەوە فرمێسکەکانم ئامادە بوون بۆ کەوتن نامەویط دیلان بەم شێوەیە من ببینێت ئەو پێویست ناکا ئەوە ببینێ



"دواتر پێوەندیت پێوە دەکەم" لە ئوتومبێلەکە هاتمە خوارەوە



ئەو منی نەوەستاند هەوڵی نەدا قسەم لەگەڵ بکا هیچ شتێکی نەوت بە سادەی لە ناو ئوتومبێلەکەی دانیشتبوو بەخێرای رۆیشتمە ژوورەوە تەنها گوێم لە دەنگی بزوێنەری ئوتومبێلەکەی بوو


لەگەڵ باوکم و جولیا و لاهانا هەرگیز ماڵەکە چۆڵ نەبوو  هەمیشە هیوام دەخواست بەتەنها بم بەڵام ئەمشەو چۆڵ بوو بەڵام من خەمبارم


هێشتا ئامادە نەبووم رووبەروویان ببمەوە بەتایبەت لاهانا بەڵام خانوەکە بە بەتاڵی چڕتر بوو هەستم بە بەتاڵی دەکرد لە ناخمدا

بەهەنگاوی قورسەوە چوومە ژوورەکەم جلوبەرگەکانم لابرد جلەکانم گۆری سەیری جۆمم کرد لە ئاوێنەکە قژم هێشتا تەواو دیار بوو من ئەو هەموو کاتە بە هەڵە بیرم دەکردەوە سەیری ئەو کەسەم دەکرد کە درۆی لەگەڵم دەکرد

هێشتا رووخسارم وەکو پێشتر بوو تەنها چاوەکانم کاڵ بوو بوونەوە چاوەکانم پڕ بوون لە گریان رووخسارم شۆرد بۆ رزگاربوون لە مکیاجەکە بە قوڵی هەناسەم هەڵکیشا


تەواوی کاتەکە چاوەکانم داخستبوو بۆ ئارام بوونەوە بەڵام وێنەی تایهیۆنگ و لاهانا لەبەردەمم بوو سەرم هەژاند دەمویست ئەم بەشە لە یادەوەریەکانم بسرمەوە

کاتێک لەسەر جێگاکەم راکشام دەمویست بخەوم هیچ نەبێت کێشەکانی ژیانم لەبیر دەکەم خۆم ناچار دەکرد هەموو شتێک دەربارەی ئاهەنگەکە لەبیر بکەم بەڵام وێنەی تایهیۆنگ دەگەرایەوە مێشکم


وێنەی ئەوەی کە ماچی لاهانای دەکرد بە بەردەوام دەهاتە مێشکم نەمدەتوانی ئەوە لە مێشکم دەربکەم لاهانا کچە خۆشەویستەکەی جولیا و باوکم بوو لەو کاتەوەی دایکم دوورخرایەوە منیش لە هەموو شتێک دوورخرامەوە باوکم هەمیشە منی بەراورد بە ئەو دەکرد دەزانم هەرگیز وەکو ئەو نابم هەمیشە هیوام دەخواست منیشی وەکو ئەو خۆش بوێ بەڵام هەرگیز بۆ یەکجاریش ئەوەم نەبینی بەڵام هەرگیز ئیرەیم نەدەبرد


بەڵام ئەمشەو کردم خۆزگەم دەخواست لە شوێنی ئەو بم هیوام دەخواست بەشێک لە دڵخۆشی ئەو بۆ من بێت دەمویست تایهیۆنگ هی من بێت خۆزگە منی هەڵدەبژارد


دوای دیلان و نادیە ئەو یەکەم کەس بوو وای لێم دەکرد هەست بکەم تایبەتم کاتێک کاتی تەرخان دەکرد بۆ من ئەو وایدەکرد پێبکەنم قەناعەتم بەخۆ دەهێنا کە نابێت نزیکی ببمەوە بەڵام دەمزانی حەزم پێیەتی


نەمدەتوانی لۆمەی بکەم دەمزانی ئەو رۆژە دێت باوکم هەمیشە هەوڵیدەدا لاهانا و تایهیۆنگ نزیک بکاتەوە لە یەکتر تەنانەت سنوری بۆ من دانا بریارمدا بوو پشتگوێ بخەم من تەنها ناتوانم بیر لەو پیاوە بکەمەوە کە دەبێتە هاوسەری خوشکەکەم


من هەرگیز نەمدەویست هاوسەرگیری بکەم کەواتە بۆچی تایهیۆنگم دەوێت؟


دوای پێوەندی دایک و باوکم من دەترسام نەمدەویست هەرگیز برۆمە ناو ئەو پرۆسەیە هەمیشە لە دڵشکان و خیانەت دەترسام باوکم ئازاری دایکمی دەدا هەندێک جار لە رووی جەستەییەوە هەندێک جار سۆزداری بۆ ئەوەی ئازارەکانم بشارمەوە بریارمدا هەرگیز هیچ کەسێکم خۆش نەوێت باوکم یەکەم نمونە بوو لەبەر چاوەکانم بۆیە سوێندم خوارد کە هەرگیز ئەو هەڵەیەی دایکم نەکەم


گوێم لە زەنگی مۆبایلەکەم بوو پشتگوێم خست بەڵام کاتێک بۆ چوارەم جار پێوەندی کرایەوە لە شوێنەکەم هەڵسامەوە تاکو بیهێنم



"دەیزی؟" نادیە بە نیگەرانیەوە وتی "چی روویداوە؟"



"چی رووبدا ؟"پرسیارم کرد ئەو چۆن زانیویەتی



"تۆ دەگریت وانیە؟" ئەو پرسی ئەو زۆر نیگەران بوو


"بەیانی باش دەبم"



"بوەستە لەو قسانە ئامۆزاکەت تەلەفۆنی بۆ کردم وتی شتێک روویداوە ئەوە چیە؟"


"ئەو تەنها کاردانەوەی زیاد لە پێویستە نادیە تەنها پێویستم بە خەوتنە" لێوی خوارەوە گەست چونکە لەوانە بوو دەست بکەم بە گریان



"درۆم لەگەڵ مەکە ئەگینا دێمە ماڵەکەت" هەرەشەی کرد


"درەنگە ئێستا تکایە دەتوانیت بەیانی بێت ؟"پرسیارم کرد نەمدەویست بەم شەوە ماندووی بکەم بەڵام دەمویست بەیانی بێت چونکە تاکە کەس بوو دڵخۆشی دەکردم



"بەڵێ بێگومان تکایە مەگری" ئەو پارایەوە



پێوەندیەکەم داخستەوە مۆبایلەکەم فرێدا سەر جێگاکە و پاڵکەوتم وێنە بچوکەکەی جۆم و دایکم بینی




"داوای لێبوردن دەکەم کە هەڵەکەی تۆم دووبارە کردەوە" چرپاندم و چاوەکانم داخست







.............






بەیانی بەئاگا هاتم لەگەڵ سەر ئێشەکەم خراپتر بوو لەو کاتەی توشی هەڵامەت دەبووم



پێویست بوو مکیاجێکی زۆر بکەم بۆ شاردنەوەی پەڵەکانی ژێر چاوەکانم دڵنیا بوومەوە کە وا دەرناکەوێت گریابم کاتێک دەرگاکەم کردەوە بینیم نادیە بە نیگەرانیەوە لەبەردەم دەرگاکەم وەستاوە بە توندی باوەشی لێمدا وەکو ورچ




"ئۆە دەیزی چی روویداوە؟" رووخسارمی خستە ناو دەستەکانی



"دەتوانم چەند رۆژێک لەگەڵت بمێنمەوە ؟"پرسیارم کرد نەمدەویست هیچ کەسێک ببینم



"ئەمە پرسیاری ناوێت دەیزی" نادیە وتی یارمەتیدام جانتاکەم کۆبکەمەوە



"ئەی دەربارەی باوکە گەمژەکەت؟ رەنگە رێگە نەدا" نادیە وەستا



"ئەو دەتوانێت بەڵام نامەوێت لێرە بم "وتم



"ئەوە ئەو شتە بوو دەمویست ببینم لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ باوکت بکە "نادیە زەردەخەنەی کرد بە وریایەوە جلەکانمی خستە ناو جانتاکەم


من ناتوانم مامەڵەی لەگەڵ بکەم هەرگیز



دەرگاکە دووبارە کرایەوە بەڵام نائومێد بووم لاهانا بە جۆش و خرۆشەوە هاتە ژوورەوە



"گەمژەکەش لێرەیە" وتی ئەو ساتەی نادیەی بینی


"بەدڵنیایەوە تۆ لێرەیت لاهانا "نادیە وتی دەستی گرتم تاکو بمباتە دەرەوە



"من زۆر دڵخۆشم ئاگەدارت بکەمەوە" لاهانا بە نادیەی وت "من هاوسەرگیری دەکەم"



"لەکۆتایدا پیاوێکی گەمژەت دۆزیەوە کێیە ؟"نادیە وتی و پێکەنی


"تایهیۆنگ وودوۆردس ئەو دەتوانێت بە یەک فەرمان ژیانت بکڕێت بۆیە دەمت دابخە "لاهانا وتی پاشان سەیری کردم


تەنها دوێنێ بوو کە بە نادیەم وت چەندە بەپەرۆشم دووبارە بیبینمەوە ئێستا بەتەواوی شۆک بوو بەو قسەیەی لاهانا


"کەواتە ئازیزەکەم دەیزی" لاهانا دەنگی گاڵتەجارانە بوو "تکایە پیرۆزبایم لێ بکە دەبێت ببیتە بەربوکی من"


"تۆ خوێناوی لەشفرۆشی پیس "نادیە دەستی بەرزکردەوە تاکو زلەیێکی لێ بدا بەڵام بەخێرای دەستیم گرت

ئاوەری دایەوە و سەیری کردم بە ئازارەوە ئاماژەم بۆی کرد برۆین دەستمی گرت و رۆیشتینە دەرەوە "من دەرۆم ئوتومبێلەکە ئامادە دەکەم"


جانتاکەمی هەڵگرت و رۆیشتە دەرەوە وەستام کاتێک گوێم لە دەنگێکی ئاشنا بوو لە ژووری دانیشتنەکە


"ئێمە زۆر بەبەختین بە ئامادە بوونی تۆ بەرێز وودوۆردس "باوکم وتی بە تۆنە رازاوەکەی بۆ خەڵک

"تۆ دەزانیت بۆچی لێرەم" گوێم لە دەنگی تایهیۆنگ بوو

دەمتوانی سەیری ئەو بکەم لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو لاهانا لە لای راستی باوکم دانیشتبوو


ئەو تێبینی منی نەکرد


"هاتووم تاکو هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەت بکەم" ئەو وتی


"ئەی خوایە زۆر دڵخۆشم بۆ تۆ لاهانا" باوکم بە دڵخۆشیەوە باوەشی لە لاهانا دا



نازانم تا کەی ئاهەنگیان کرد چونکە لە ماڵەکە رۆیشتمە دەرەوە بەهیوا بووم هەرگیز نەگەرێمەوە







...........







"کەواتە ئەمە تایهیۆنگ بوو؟" نادیە پرسیاری کرد  کاتێک لەبەردەم ماڵەکەی وەستاین "ئەو یاری بە تۆ کرد"



سەرم هەژاند" پێم وانیە"
ئەوە وەڵامێکی راستەقینە بوو ئەو کاتە بچوکانەی لەگەڵ تایهیۆنگ هەم بوو  هەرگیز لە مێشکم نەرۆیشتوون ئێستا کاتێک نادیە ئەمە دەڵێت دەمزانی تایهیۆنگ هەرگیز وەکو باوکم نیە



"باوکی هاورێی باوکمە  هەردووکیان ئەوەیان دەویست وەکو ئەوەی خێزانە دەوڵەمەندەکان دەیکەن"



"باشە ئەو تۆی بردە ژوان و مۆزەخانەی هونەری ؟"ئەو پرسی


زەردەخەنەیێکی دڵتەنگم کرد کاتێک هەموو شتێک هاتەوە مێشکم دووبارە سوپاس بۆ نادیە کاتێک تایهیۆنگ باسی هاوسەرگیریەکەی کرد راستەوخۆ ویستم برۆمە لای ئوتومبێلەکە بەڵام نادیە هاتە ژوورەوە و تایهیۆنگ بینی


دەیویست برواتە ژوورەوە و شەڕی لەگەڵ بکا بەڵام رێگەم پێی نەدا و قەناعەتم پێ هێنا کە نامەوێت ئەمە بکا



دواتر رۆیشتین بۆ شوقەکەی ئەو بێ ئەوەی هیچ بڵێت رۆیشتە چێشتخانەکە تاکو خواردنی بەیانیم بۆ ئامادە بکا

تۆستێکی میوە و  قاوەیێکی لەبەردەمم دانا  دەمویست هەستەکانمی لەگەڵ هاوبەش بکەم من زۆر تورەم لە خێزانەکەم زۆر بێ هیوا بووم لە تایهیۆنگ


"ئەمە هیچ مانایێکی نیە دەیزی" ئەو وتی


"چیتر گرینگ نیە ئەو رۆیشت  "چرپاندم بەڵام نادیە گوێی لێم بوو



"ئەو زۆر گەمژەیە لە کاتێکدا گەورەترین بازرگانی جیهانە ئەو جوانترین کچی لەدەست دا بۆ لاهانای قاچ باریک" نادیە بە بێزاریەوە تی



"لەوانەیە هۆکارێکی هەبێت "من وتم


"هەر هۆکارێکی هەبێت ئەگەر نەیدەتوانی لەگەڵت بێت دەبوو لێت دووربکەوێتەوە"  چاوەکانی نادیە کەوتنە سەر تۆستەکەم پاشان من "خواردنەکەت بخۆ "فەرمانی کرد


تۆستەکەم هەڵگرت وگازم لێی گرت بەڵام فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە  ئەو نزیک بۆوە لێم و رووخسارمی سڕی "تۆ پێویستت بە کەسی باشترە لە ژیانت دەیزی"


دەمم پڕ بوو لە تۆستەکە سەیری ئەوم کرد

"تۆ کەسێکی باش نیە لە ژیانت  هێشتا بە دەوری دەستی باوکت دەسورێیتەوە ئەو گەمژەیەی بانگی دەکەی بە باوک تۆ زر دایک و  زر خوشکێکی لەشفرۆشت هەیە لەگەڵ ئەو پیاوە ئاڵتونیەی ناوی تایهیۆنگە دەردەکەوێت کە فریوت دەدا لەگەڵ گەمژەترین. ئامۆزا لە مێژووی مرۆڤایەتی"



لە دواین قسەی رەخنەم گرت "دیلان زۆر باشە"



"باسی ئەو مەکە دەیزی ئێستا پلانت چیە؟"  سەیری کردم و پرسی


"دیلان داوای لێمکرد لەگەڵی برۆمە کالیفۆرنیا"



"ئایە دەرۆیت؟"



"نازانم دەزانم ئەو دەتوانێت تۆ بباتە دەرەوە بەڵام چی ئەگەر باوکت شتێکی کرد  بەزووی پاسەوانەکانئ دێن و تۆ دەبەن   چی ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو؟" بە خەمەوە پرسی



تایهیۆنگ هاوسەرگیری لەگەڵ لاهانا دەکا ئەوە بەس بوو تاکو خەمبارم بکا  نەمدەویست هەرگیز بیانبینمەوە



نەک ئەوەی حەز بکەم برۆم بەڵام ئەگەر برۆم دەتوانم دووربکەومەوە  پێویست ناکا جارێکی تر گوێ لە باوکم بگرم یاخود سەیری لاهانا و تایهیۆنگ بکەم کە بە خۆشی دەژین


"تۆ ناتەوێت برۆیت چونکە دەترسیت لە باوکت ؟"پرسیاری کرد


"دیلان وتی رێگە نادا هیچ بکا"


نادیە پێکەنی "سەیری من بکە دەیزی لەوانەیە ئامۆزاکەت زۆر گەمژە بێت بەڵام دڵنیابە دەتوانێت لە باوکت بتپارێزێ ئەو خاوەنی کۆمپانیای ئاسایشە"


قسەکانی بەتەواوی مانایان هەبوو  پێویستم بەوە بوو بیر بکەمەوە  ئەو ناتوانێت ئازارم بدا  ئەگەر رازی بم لەگەڵ دیلان برۆم هەموو شتێک جێدەهێڵم یادەوەریە ترسناکەکانم و ئازارەکەم دەتوانم تایهیۆنگ و هەموو شتێک لەبیر بکەم





.......




دوو رۆژ لە ماڵی نادیە مامەوە  هەستم دەکرد ئامادەم بۆ ئەوەی بگەرێمەوە ژیان بریارمدا برۆمە کالیفۆرنیا بەڵام هێشتا قسەم لەگەڵ دیلان نەکردبوو  پێویست بوو سەرەتا چەند شتێک ئەنجام بدەم



"من دەرۆم" وتم کاتێک سەیری نادیەم کرد کاری لەسەر لاپتۆپەکەی دەکرد


نادیە هەموو شتێکی دەکرد بۆ دڵخۆشکردنم لەم دوو رۆژە تاکو تایهیۆنگ لەبیر بکەم


باوکم دوو پاسەوانی ناردبوو بۆ شوێنەکەی نادیە  تێگەیشتم مۆبایلەکەم لەبیر کردووە  بەڵام نادیە ئەو دوو پاسەوانەی فرێدا دەرەوە لە شوقەکە  بە روونی درۆی کرد دەربارەی ئەوەی من لەوێ نیم بە توندی هەرەشەی لەو دوو پیاوە داماوە کرد تەنانەت لە یەکێکیانی دا بەڵام ئەوان سور بوون لەوەی لەبەردەم باڵەخانەکە بمێنەوە بەلامەوە سەیر بوو ئایە بەراستی ئەمجارە باوکم دەمکوژێ


"دڵتەنگ مەبە کاتێک دەیانبینیت لە رووخساریان بدە  پێوەندیم پێوە بکە ئەگەر نەتوانی خۆم دەزانم چۆن شەق لە سمتیان بدەم "نادیە وتی و چاوەکانی دوورخستەوە لەسەر شاشەی لاپتۆپەکەی



"وادەکەم نادیە نیگەران مەبە"


ئەو هات باوەشێکی توندی پێم بەخشی" فرمێسکەکانت بۆ ئەوانە بەفیرۆ مەدە کە شایەنی نین "زیاتر وەکو فەرمانێک بوو قسەکەی



تاکسیێکم گرت تاکو برۆمە کۆمپانیاکە. و دەست لە کار بکێشمەوە  وە باجەکەیان پێ بدەمەوە


خۆشبەختانە کەس لە کۆمپانیاکە نەبوو لاهانا لەهیچ شوێنێک دیار نەبوو ئایە لەکوێیە یاخود وەکو هەمیشە لای باوکمە یاخود خەریکی ئامادەکاری ئاهەنگەکەیەتی


باسی پلانی دەست لە کار کێشانەوەم بۆ لاسی دەکرد ئەو بە بێزاریەوە گوێی لێم گرتبوو تاکو گوێی لە زەنگی تەلەفۆنەکەی بوو


"باوکت تۆی دەوێت لە ئۆفیسەکەی "وتی


لە شوێنی خۆم وەستاوم چی دەوێت؟ تورەیە وایە؟   ئێستا دەپرسێت بۆچی رامکردووە بۆ شوێنەکەی نادیە


رۆیشتمە بەردەم ئۆفیسەکەی و لە دەرگاکەم دا


"وەرە ژوورەوە  "دەنگی ئەو تورە بوو



ئەو لە شوێنەکەی دانیشتبوو بە توندی سەیری کردم دەمزانی دەیەوێت فیشەکێک لە کەلەی سەرم بدا


"تۆ لەکوێ بووی!"


"لە ماڵی نادیە "وتم


"پیاوەکانم نارد بۆ ئەوێ ئایە دەتزانی؟" پرسی



"بەڵێ "وەڵامم دایەوە



"کەواتە بۆچی نەگەرایتەوە" هاواری کرد وابزانم دەنگی دەنگی دەدایەوە لە ژوورەکە


"داوای لێبوردن دەکەم "وتم ئەو دەستەواژەیە زۆر ئاشنا بوو


"ئێستا کە گەرایتەوە خاتون دەیزی "ئەو وتی "دەبێت بپرسی چی روویداوە لە خێزانەکەت وایە"


خێزان؟


"ئایە دەزانیت بەم زوانە هاوسەرگیریێک هەیە لە ماڵەوە" بە تورەیەوە وتی بە ئەستەم خۆی کۆنترۆڵ دەکرد بەڵام هاواری نەکرد


تەنها ئەم بەیانیە بریار بوو بیر لە تایهیۆنگ نەکەمەوە کەچی دووبارە هاتەوە مێشکم ئێستا ناچارم گوێ لە بابەتی هاوسەرگیریەکەی بگرم


"دەزانم" وتم



"بە روونی قسەبکە دەیزی من ئەوەندە ئارام نیم" هاواری کرد



هەموو تورەیەم دەرکەوت وەکو ئاگر تەقیەوە   "گوتم دەزانم  ئەوە پێوەندی بە منەوە نیە  لەو دوو رۆژەی رۆیشتم بەرێز تایهیۆنگ لەوێ بوو  بۆ بابەتی هاوسەرگیری لەگەڵ کچە ئاڵتونیەکەت من ئەوە دەزانم" هاوارم کرد






stop
i hope enjoy
please don't forget vote and comment
هیوادارم بەدڵتان بێت و ئەکتیڤ بن بۆ پارتی داهاتوو

..............

Continue Reading

You'll Also Like

308K 26.4K 57
ASTILLBE ( Season 2 ) Professional Model တစ္ေယာက္ရဲ႕ ငယ္ခ်စ္ဦးက သူ႔ထက္ေျခာက္ႏွစ္ေက်ာ္ငယ္တဲ့ ေကာင္ေလးတစ္ေယာက္။ ေရျခားေျမျခားမွာ ႐ွိေနၾကေပမယ့္ သူကေတာ့...
148K 21.6K 42
"چ شتێکت لە ھاویندا زۆر خۆش دەوێ خاتوونی شلیک ؟" "تۆ دەبینم " . . ئەمە کاری خەیاڵە......
68.4K 9.5K 13
وام دەزانی ھیوا لە چاوەکانتا بەدی دەکەم گەر سێری بکەم تەنھا وام دەزانی ✔️
98.7K 16K 52
❝ ﹏ මට මේක කියන්නකෝ අග්‍ර..බියුටි ඇන්ඩ් ද බීස්ට් එකේ කුමාරයා ශාපයක් නිසා එච්චර කැත රාක්‍ෂයෙක් වුනේ නැත්තම් බෙල් වගේ දුප්පත් කෙල්ලෙක් දිහා අඩුම තරමෙ බ...