destroyed \\ J. JK

By B4by_G

15.8K 2.2K 1.9K

بەشی دووەم// بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە جیاوازترە لە هەر چیڕۆکێک کە خوێندۆتەوە..* بێنیکای بچوک چۆن ڕووبەڕی خۆشەویستەک... More

CH. 0
CH. 1
CH. 2
CH. 4
CH. 5
CH. 6
CH. 7
CH. 8
CH. 9
CH. 10
CH. 11
CH. End

CH. 3

1.1K 175 33
By B4by_G

Vot & Comment
♪*********♪

«هیچ پارەیەکت هەیە..؟!»باوکم وتی...

منیش جانتاکەم کردە شانم...«بیرت چوو تۆ دوێنێ بە منتدا»
وتم زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد...

«باشە کەواتە بابڕۆین دوادەکەوین...»باوکم وتی منیش بە خێرای ڕامکردە
ناو ئۆتۆنبێلەکە...

«ئاگاداری هاوڕێکانت ببە»

«من ئاگادار دەبم»وتم...


لە پێش قوتابخانە وەستاین....«ئەگەر نمرەیەکی باشم
بۆ بهێنیت خەڵاتت دەکەم بەو شتەی کە حەزی پێدەکەیت»باوکم بە
زەردەخەنەوە وتی...

زۆر دڵخۆش بووم..«من دەیکەم»وتم..

«دەی بابڕۆین»هەردووکمان لەئۆتۆنبێلەکە هاتینە خوارەوە..

ئەمڕۆ بووە دووەم ڕۆژی قوتابخانە...
وە بەڕێوبەر داوای باوکمی کرد چونکە هەندێ کار ماوە
بۆ گواستنەوەکەم...

هەموو سەیری ئێمەیان دەکرد...

«کەواتە من دەڕۆم ئاگاداری خۆتبە»باوکم وتی بەرەو ژووری
بەڕێوبەر ڕۆشت...

منیش ڕۆشتمە لای هاوڕێکەم..

«باوکت زۆر گەنجە»وتی...
ئەو سەرسام دیار بوو...

«بەڵێ ئەو قۆزە..»وتم...ئێمە بەرەو کڵاسەکە ڕۆشتین...

«باوکم ورگی هەیە چاویلکە لە چاو دەکات...»وتی...
من پێکەنیم..

«هێی تۆ گاڵتەم پێ دەکەیت؟!»بە گلەیەوە وتی...
«فایە..تۆ دەزانیت ئەوە پێکەنیناویە»

«بەڵێ هیچ کەسێک وەک باوکت لە ئەکتەرەکان ناچێت..»
گریانێکی ساختەی کرد..













ڕۆژەکەم زۆر سادە بوو..

دواتر شۆفێرەکە هات لە شوێنی باوکم...
من گەڕامەوە ماڵەوە..


بەڵام هەر کە دەرگای ماڵەوەم کردەوە زۆر دڵخۆش بووم..
«تای تاییییی»هاوارم کرد..

ڕامکردە باوەشی..«ئۆھ کچێ تۆ قورسیت»
ئەو منی هەڵگرت...

ئەو باشترین مامی جیهانە...«کەواتە پێم بڵێ باوکە گەمژەکەت
لە کوێیە؟!»بە خێرای وتی .


«نازانم...»وتم لە باوەشی هاتمە خوارەوە..

منیش سەیری چواردەورم کرد...
«تۆ دووبارە خاتوو سێلینت بۆ من نەهێنا»بە گلەیەوە
وتم..

ئەو هەمیشە بەڵێن دەدات کە هاوسەرەکەیم نیشان بدات بەڵام
دواتر نایهێنێت..

زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بیبینم..


هەمووان دەڵێن هاوسەرەکەی زۆر جوانە
باوکم دەڵێت لە فریشتە دەچێت....دەڵێت کاتێک دەیبینی
تا جوڵە نەکات وا هەست دەکەیت بوکەڵەیە..

بەڵام لە کۆتایدا ئەو زۆر لە ماڵەوە نایەتە دەرەوە...


«ئەو نەخۆش بوو بێنیکا.»مامە تایهیۆنگ وتی دواتر ڕۆشتە هۆڵەکە منیش
دوایکەوتم..


«یۆنگی تۆ  ئەمجارە پەیوەندی پێوە بکە...»
وتی..


دواتر دووبارە ئەم پیاوە ترسناکەم بینی...


ئەو هاوڕێی باوکمە لەگەڵ ئێمە دەژی ... ئەو زۆر ترسناکە
ڕووخساری بریندا بووە..


ئەو لە شەواندا میوزیک دەژەنێت...وەک پیانۆ..


«من دەڕۆم»وتم ..


«هێی تۆ باسی قوتابخانەت بۆم نەکرد»بە گلەیەوە
وتی..


«من ماندووم»زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد...
دووبارە سەیری ئەو پیاوەم کرد..

من بەڕاستی لەو دەترسم...


بە خێرای ڕۆشتمە ژوورەکەم..







لەگەڵ فایە بە فۆنەکەم قسەم دەکرد ئەو جلەکانی
نیشانم دەدا..


ئەو دەیەوێت لەگەڵ کوڕێک بڕواتە دەرەوە...

«ئەمەیان چۆنە ؟!»وتی..کەڤەری فۆنەکەی بڵند کرد...
کچێکی قژ زەردی پێوە بوو...


«جوانە...»


«ئەمە ساندرێلایە ... بیرت دێت کاتێک منداڵ بووم زۆر
حەزم پێی بوو»وتی..

«ساندرێلا!؟»وتم ..«ئەوە ئەکتەرێکە..»



ئەو بە شۆکەوە سەیری کردم..«کەسێکی نەفرەتی هەیە دەربارەی
ئەو نەزانێت»وتی..



لە شوێنی خۆم وەستام...ئەو هاتە نێو شاشەکە..

«بە نەفرەت بیت بێنیکا...چیە توشی لەبیرچونەوە بوویت؟!»

بەڵام بەڕاستی پێشتر هەرگیز ئەمەم نەبینی بوو..

«بێنیکاا»ئەو قیژاندی..

بەڵام دەرگای ژوورەکەم کرایەوە وە باوکم هات..


«فایە من دایدەخەم»پەیوەندیەکەم داخست..



«تۆ لەگەڵ کێ قسەت دەکرد...؟!»باوکم وتی
هاتە ژوورەوە..


«ئەو هاوڕێمە»

دەرگاکەی داخست...هاتە ژوورەوە..

بلوزەکەی دانا منیش فۆنەکەم خستە سەر مێزەکە..


وەک هەمیشە هاتە پشتم ...باوەشی لێمدا. .
«کاتی خەوتنە کچەکەم»وتی...



«باوکە»وتم..

«همم..»



«کەی دایکم دەگەڕێتەوە..من بیری دەکەم»وتم..



«بێنیکا ئازیزم... تۆ دەزانیت دایکت فۆنەکەی تێکچووە
لەم زووانە دەگەڕێتەوە...»وتی ماچی لە شانم کرد..





دووبارە بێدەنگ بووم..





ڕۆژەکانم بەم شێوەیە تێدەپەڕین..زۆر سادە..


کەمتر باوکم دەیبینی ئەو بە زۆری کاری دەکرد...
بەڵام شتەکان لە من سەیر بوون... نەمدەتوانی ڕابردووم بیرکەوێتەوە..
تەنها بەشێکی کەم..



بەڵام گرینگیم پێ نەدا هەر خۆی وەک باوکم وتی من گەورە دەبم
شتەکانیش لە مێشکم کۆن دەبن...



وە مامە تایهیۆنگ زوو زوو سەردانی دەکردم
دیاری بۆم دەهێنا..


حەزم بە ئەو بوو...

ئەو وەک باوکم نەبوو...زیاتر تێکەڵ بوو..
بە زووی هاوڕێیەتی دروست دەکرد...



بەڵام ئەو نامۆ بوو...لە خولەکێکدا چەندین ڕووخساری
نیشان دەدا..دەیوت کە حەزی بە کاری ئەکتەریە....




«کەواتە لەگەڵم نایەیت؟!»فایە گریا بە ساختەی...
«نەخێر باوکم ڕێگە نادات»وتم..

«زۆر خۆشە ئەوان کوڕی قۆزیان هەیە...»فایە برۆی
لێم جوڵاند...

بە بێزاری چاوم سوڕاند...


ئەوم بینی لە دوورەوە...زەردەخەنەیەکم کرد..

دووبارە هەموو کچەکان لێی نزیک دەبوونەوە
ئەویش وەک هەمیشە قۆز وەستا بوو قەمیسێکی سپی لەبەر
بوو...کە قۆڵەکانی هەڵکرد بوو..



قۆڵەکانی لە ناو یەکترنابوو...پشتی بە ئۆتۆنبیلەکە دابوو..
من ئەوم خۆشدەوێت...باوکە...





«سڵاو باوکە»بە بەرزی وتم تا هەمووان گوێیان لێبێت...


ئەویش پێکەنی ..

بەیەکەوە سەرکەوتین ..«سڵاو بچکۆل»وتی..



ئۆھ نەخێر من فایەم بیرچوو..

سەیری دەرەوم کرد ئەوم لە دوورەوخ بینی کە
پەنجەی ناوەڕاستی بەرز کردبوویەوە...


منیش زمانمم لێ دەرهێنا...





بەڵام بە خێرای گەڕامەوە دواوە سەرم بەر پشتەکەی
کەوت...
زۆر ترسام کاتێک کەسێک خۆی بە شوشەی ئۆتۆنبێلەکە
دادا..




چاوەکانم فراوان بوو...




«کچەکەم»پیاوێک پێی وتم...


چاوەکانی سور ببون...


«کچە جوانەکەم....بێنیکا»
لە شوێنی خۆم ڕەق بووم..




باوکم توند قۆڵمی گرت...



پیاوە ڕووی کردە باوکم...«بێڕەوشتی گەمژە
کچەکەم پێ بدەوە»




«نەفرەت»باوکم بە توڕەی شەقی لە سوکانەکەدا..
پاشان بە خێرای ڕۆشت ....




تەنها بە شۆکەوە سەیری پێشم دەکرد...


«ئەو…ئـ»دەنگم دەلەرزی ..



«بێنیکا»ئەو بە گڕی ناوی هێنام...


«ئەو پیاوە شێتە»وتی...



«ئەو کچەکەی لەدەستداوە بۆیە مێشکی تێکچووە»
وتی .




«بەڵام»


«بێدەنگبە!!»هاواری کرد...



فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە...
بۆچی هەمووان من دەترسێنن...





هەر کە ئۆتۆنبێلەکەوە وەستا خێرا هاتمە خوارەوە
ڕۆشتمە ژوورەوە...







«هێی بێنیکا»گوێم بۆ مامە تایهیۆنگ نەگرت...
خێرا ڕۆشتمە ژوورەکەم...



ئەو تەنها دەیتوانی جوانتر شتەکەم بۆ ڕوون بکاتەوە...



ڕووخساری ئەم پیاوە...هێشتا ناتوانم لە پێش چاوەکانم
لای بدەم





Stop
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

دەزانم ئەم پارتانە زۆر ناخۆشە
بە تایبەت تا شتەکان ڕوون دەبێتەوە..

یەک تۆز بەرگە بگرن...
Bye

Continue Reading

You'll Also Like

125K 5.9K 23
'You got that James Dean daydream look in your eye And I got that red lip classic thing that you like And when we go crashing down, we come back ever...
10.9K 301 10
His Other Daughter | the vampire diaries universe Athena Mikaelson, or Athena Gilbert as she was known all her life, is originally Klaus Mikaelso...
9.2K 555 47
𝘔𝘺 𝘭𝘰𝘷𝘦, 𝘐 𝘪𝘯𝘵𝘦𝘯𝘥 𝘵𝘰 𝘧𝘰𝘳𝘦𝘷𝘦𝘳 𝘩𝘰𝘭𝘥 𝘺𝘰𝘶 𝘥𝘦𝘢𝘳 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘥𝘦𝘱𝘵𝘩𝘴 𝘰𝘧 𝘮𝘺 𝘦𝘵𝘦𝘳𝘯𝘢𝘭 𝘦𝘹𝘪𝘴𝘵𝘦𝘯𝘤𝘦. 𝘐...
9.2K 525 38
"Let me go please" She pleaded while holding her tears back No, never "YOU ARE FUCKING MINE" Get this thing inside your little stupid mind He shouted...