• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ ب...

By Autumn_jk56

16.4K 2.3K 1.6K

ڪچێك ڪەوا بـەهۆی ئەو نەهامەتیانەی توشی دەبێت ڪە سەرچاوەڪەی باوڪیەتی!!پێویستە بجەنگێت... بەڵام.. ڕۆژێك خودا.ی... More

یـــەڪەم
دووەم
سـێیـەم
چوارەم
پێنجـەم
شـەشەم
هـەشـتەم
نــۆیــەم
دەیـــەم
یازدەیـــەم
دوازدەم
سیانزەم
چــواردەم
پانزەم
شــانزەم
حــەڤــدەم
هــەژدەم
ڪـــۆتــایــے

حــەوتـەم

723 123 104
By Autumn_jk56



زۆیـــا...

لەرزێك بە دڵما هات!!
نەگەڕایەوە....
ئەویان نەهێنایەوە...
چاوەڪانم پڕبوون دوبارە!!
من وتم مەڕۆ..
وتم ئەو دەی ڪوژێت!!

هەموویان شۆك ببوون وەك دار وشک ببوون و هیچ ڪاردانەوەیان نەبوو..

ئیون بین" گاڵتە دەکەن؟! جین کوا جۆنگڪووك ئەمە گاڵتە نەفرەتیە بوەستێنن!!"
چاوەڪانی گۆمێك بوون لە ئاوی سوێر..بە دەنگە لەرزۆڪەڪەی وتی...

هیچ وەڵامێكی نەدایەوە...
تەنها سەیری داخست بوو سەیری ئەرزەڪەی دەڪرد...

بەهۆی منەوە بوو!!
بەهۆی منەوە ئـ ئەو...

" بەهۆی منەوە بوو!! گ گەر من نەهاتبام بۆ لاتان ئەو هچی بەسەر نەدەهات"
بە دەنگە پڕەڪەم وتم فرمێسڪەڪانم وەك تاڤگە ئەڪەوتنە سەر ڕومەتەڪانم...
هەموویم لەبەر خۆمەوە ئەوت و دوور دەڪەوتمەوە...

تا هەستم بە لاوازی قاچەڪانم ڪرد و ڪەوتم...

نــوسەر....

جییۆڵ خێرا ڕۆشتە لای قۆڵی گرت بۆ ئەوەی هەڵسێتەوە...

جییۆڵ" ئەوان گاڵتە دەکەن کاکم هیچی لێ بەسەر نەهاتوە!! وانیە!"
بە قوڕگێڪی پڕ لە گریان دەی وت و لە ڪۆتا وشەدا سەیری جین و تایهۆنگ.ی ڪرد...

ئەوان هیچان نەدەوت!!

ناینا" بۆچی قسەیەك ناڪەت!!"
هاواری ڪرد بە بێ سەبری ڕۆشتە بەردەمی جین...

" یااا براژن دەنگت تا دەرەوە دێ!!"
بە بێزاری بەرەو ژوورەوە دەهات....

هەموویان سەیری لای دەرگاڪەیان ڪرد لەگەڵ گوێ بیست بوونی دەنگی...

زۆیا خێرا چاوی هەڵبری و هەڵسایەوە...
لەڪاتێكدا شۆك ببوو...

جۆنگڪووك" بۆچی وا سەیرم دەکەن؟! وەك ئەوەی تارمای بم؟!"
بە گرژی وتی لەڪاتێكدا بەرەو لایان دەهات...

هەموویان شۆك ببوون...

ئیون بین" ڪوڕم!!"
خێرا بەرەو پیلی ڕۆشت و باوشی لە جۆنگڪووك دا...

جۆنگڪووك شۆك ببوو...
لە هیچ تێنەدەگەیشت....

ناینا" ئێووە؟!"
خێرا سەیری ڪردن بە تیژی...

لە ڪاتێكدا هەدووڪیان خۆیان داماو ڪردبوو..

جۆنگڪووك" چیڕوودەدات بۆ خاتری خوا!! تۆ بۆچی دەگری؟دایڪە؟!"
بە بێ سەبریەوە سەیری دایڪی ڪرد....
" چیتان ڪردووە؟!"
بەگرژی سەیری ئەو دوانەی ڪرد...

جین"یااا ئێمە هیچمان نەڪردوە!! ئەوانە خۆیان بەهەڵە تێگەیشتن!! وانیە تایهۆنگ؟"
بە داماوی وتی و سەیری تایهۆنگی ڪرد..

تایهۆنگ" کاکم ڕاستەڪا ئێمە هیچمان نەڪردوە تەنه وتمان نەگەڕایەوە واتا بەمەستی ئێمە ئەوەبوو لەگەڵ ئێمە نەگەڕایەوە"
بە داماوی وتی وەك ئەوەی هیچی نەڪردبێ...

جییۆڵ" ئینجا نەتان دەتوانی زووتر واتان بوتبا!! خۆ خەریك بوو دایك.م باوڪم جەڵەی دڵ لێیانی دابا دوو بێ لێیان"
بە توڕەی وتی ....

تایهۆنگ" یااا لەسەر ئێمەی ساغ مەکەنەوە ئێوە خۆتان گوێ بە قسەێ کەس نادەن بۆچی ..."
قسەڪەی پێ بڕدرا...

ڪوانگ" بێ دەنگ بن!!"
ًبە هاوارەوە...

هەموویان ڕەچەڵەڪێن بەو هاوارە لە ناڪاوەی ئەو....

ڪوانگ" ئێستا واز لە هەموو شتێك بێنن و بوەستن له دەمەقاڵێ!! وە ئێوەش دەبوایە جوانتر ڕونتان ڪردبایەوە نەك بەمشێوەیە!!"
بە توڕەی وتی...

جین ویستی قسە بکات بەڵام...

ڪوانگ" بێدەنگ!! یەك وشەنەڵێ"
بە گرژی ووتی..
" جۆنگڪووك!!"

جۆنگڪووك" بەڵێ"
ڕۆشتە لای و لەبەردەمی وەستا...

ڪوانگ" توانیت یاخود نا؟!"
بە هێمنی...

جۆنگڪووك نەختێك وەستا...

دواتر سەیری زۆیا.ی،ڪرد ڪەوا بە چاوە قەتیسەڪانی سەیری دەکات...

چاوەڕێی وەڵامێڪە لە ئەو...

ـئــەوڪـاتەی لە ژووەڪهی زۆیا بوو...

ئەوڕی دواوەی دایەوە...
لە ژێر لێویەوە نەفرەتی دەڪرد...

بەڵام شۆك بوو ڪاتێك ئەوەی بەردەمی بینی...

ڪیژۆڵەیەڪی قژ زەردی پێست سپی و باڵا مامناوەندی چاو شین....

ئەو سۆفی بوو...

سۆفی.ش وەك ئەو شۆك ببوو....

سۆفی" ـتۆ چیدەکەی لێرە؟!"
خێرا ڕۆشتە بەردەمی...

بێگومان بە ئینگلیزی قسەی ڪرد...

جۆنگڪووك" بەنەفرەت ب وام زانی پیاوەکانی ئەو ناپیاوەیە!!"
بە بێزاری وتی...

ویستی دوبارە دەست بکات بەگەڕان...

سۆفی" هێی پیاو تۆ گەمژەی یان چی؟! دەزانی باوڪم بزانێت لێرەی چیت لێ ئەکات؟!"
بە نیگەرانیەوە وتی...

جۆنگڪووك بە بێزاریەوە سەیری ڪرد...

سۆفی" ههـ بەم بۆنەیەوە خوشکەکەم چۆنە؟!"
بە هەمان تۆنەوە وتی...

ئەمجارە جۆنگڪووك وەستا و بە هێمنی سەیری ڪرد...

جۆنگڪووك" باشە...واتا باش دەبێت"
بە هێمنی وتی...

سۆفی" دایڪم زۆر نیگەرانی ئەوە!! لەوە نا ڪە ئەو لەدەرەوەیە لەوەی ڪەوا باوڪم و ڪارلۆس بیدۆزنەوە"
بە خەمەوە وتی چاوەڪانی شایدەی خەم و نیگەرانیەڪانی ئەو بوون...

سۆفی" تکایە ئەو بپارێزە تکات لێدەکەم..ئەو ناخۆشی زۆری بینیوە ئازاری زۆری بینیوە تکایە با چیتر ئازار نەبینی"
ئەمجارە فرمێسك لە چاودا هاتە خوارەوە...

جۆنگڪووك ڕوخساری خەم دای پۆشت...

جۆنگڪووك" بەڵێن بێت بیپارێزم!! بە دایكت بڵێ ئەو لەلای ڪەسێڪی سەلامەتە!! هەتا من لێرە دەی بەم و کەس ناتوانێت بیدۆزێتەوە"
بە هێمنی ڕونی ڪردەوە بۆی...

فرمێسکەڪانی سڕی و بە چاوە شین.ە ئاسایەڪانی سەیری ڪرد...

سۆفی" بۆ ڪوێ؟!"
بە دڵخۆشی...

جۆنگڪووك" دوور لە ئێرە!! بەڵام پێویست بە یارمەتی تۆ هەیە!!"
بە جدی...

سۆفی" یارمەتی؟! چۆن؟!"
بە سەرنجەوە...

ئێســتا....

جۆنگڪووك" ئیتر ئەو پاسەپۆڕت و ناسنامەکەی بۆ هێنام"
بە دڵخۆشیەوە وتی...

ڪوانگ" باشە!! ڪەواتە بەیانی دەڕۆین"
بەە هێمنی وتی و دەستی خستە سەر شانی..

دوای ئەوە لەوێ ڕۆشت...

ئیون بین" دڵخۆشم ڪەوا بە سەلامەتی گەڕانەوە ئیتر گەر بشمرم ئاسوودەم"
بە زەردەخەنەوە وتی و سەیری هەر سێیانی ڪرد...

جین" یاااا قسەی وا مەکە شازادەی ڪەی من"
ڕۆشتە لای ولە باوشێ گرت...

تایهۆنگ" یاا دایکە دەڵێ تۆ ئێمە ناناسی"
بە فیزەوە وتی...

هەموویان پێڪەنین...

جۆنگڪووك بە هێمنی بەرەو ڕوی زۆیا ڕۆشت...
لەڪاتێڪدا ئەو ڪەوتۆتە نێو قوڵای بیرڪردنەوە...

جۆنگڪووك" وە شتێڪم بۆ تۆ هێناوە"
بە دەنگە قوڵەکە وتی و پارچە کاغەزێڪ بۆ ڕاگرت...

زۆیا لەگەڵ گوێ بیستبوونی دەنگی هاتەوە هۆش خۆی و سەیری ڪرد...
دواتر سەیری ئەو کاغەزەی دەستی ڪرد....

زۆیا" ئ ئەوە چیە؟!"
بە زانخوازیەوە...

جۆنگڪووك" نازانم سەیری بکە"
بە نەرمی وتی و ئاماژەی بە کاغەزەڪە ڪرد...

زۆیا کاغەزەڪەی ڪردەوە لەگەڵ خوێندنەوە یەڪەم دێر فرمێسك بە چاودا هاتە خوارەوە.....

سڵاو دادە...ئەوە منم سۆفی،زۆر دڵخۆشم ڪەوا تۆ ئیتر لێرە دەڕۆیت و ژیانێڪی نوێ دەست پێدەکەیت دوور لە ئاژاوەڪانی باوکم و ڪارلۆس..دڵخۆش بە...بیر لە من و دایڪم مەکەرەە.ئێمە لێرە باشین خۆت دەزانی باوڪم بەم شێوەیە خراپ نیە لەگەڵ من یان دایڪم!! هەر چۆنێك بێت ئێمە باشین...
تڪایە دڵخۆش بە و ئاسوودەبە ئێمەش لێرە ئاسوودەین...

خۆشماندەوێیت....

بە چاوە پڕ لە فرمێسڪەڪانی سەیری ئەو پیاوەی بەردەمی ڪرد...

زۆیا" سوپاست دەکەم زۆر سوپاست دەکەم"
خێرا خۆی خستە نێو باوشی دەستی ڪرد بە گریان...

جۆنگڪووك شۆك بوو...
چونکە زۆر لە ناکاو بوو...

جۆنگڪووك بە هێمنی دەستێڪی لەسەر قژی جێگیر ڪرد ئەوی تری ڪەمەری گرت..
بە نەرمی دەستی بە قژیدا ئەهێنا...
دوودڵ بوو لەوکارەی بەڵام شتێك هەبوو لە نێودڵیدا دەیەویست.....

لەڪاتێڪدا ئەوانەی ئەوەی بە زەردەخەنەوە سەیری دەکەن...

بێجگە لە ئیون بین سەیری بادا و لەوێ ون بوو...

ناینا" دەی خۆشەویستم"
بە هێمنی قۆڵی ڕاڪێشا بەدوای خۆیدا ....

جین لەگەڵ گوێ بیست بوونی دەنگە ناسکەکەی هاوسەرەڪەی زەردەخەنەیەڪی جوانی ڪرد سەری بە قایل بوون لەقاند...
ئەو بە مانای کەلیمە عاشقی هاوسەرەڪەیەتی....

تایهۆنگ.یش قۆڵی خستە سەر شانی جیۆڵ و لەگەڵ خۆی بردی...

جییۆڵ" یااا بوەستبای چی ئەگەر ماچی ڪرد؟!"
بەبۆڵەوەوتی...

تایهۆنگ ڪێشای بە سەریدا...

تایهۆنگ" نچ نچ مێشک پیس!!"
بە گرژی وتی....

ئەوان لەوێ ڕۆشتن....

هێمن بوویەوە....
ئەو ئاگادار نەبوو ئێستا لە نێو باوشی ئەوپیاوە و ئەویش خەریکی دڵنەوای ڪردنیەتی...

وە ڪاتێك بە ئاگا هات...
خێرا دوورڪەوتەوە...

ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو...
ڕومەتەڪانی وەك پەڵەی گوڵ پەمەی بوون..
لێوانی دەگەست بەهۆی شەرمنیەڪەی...

ئەو پیاوە پێڪەنی بەم شێوەیەی ڪیوتەی ئەم ڪیژۆڵەیە....

ئەم ڪیژۆڵەیە ویستی دەنگێك لە لێوانی بێتە دەرەوە...

جۆنگڪووك" ئیتر لێرە دەڕۆیت و ژیانێڪی نوێ دەست پێدەکەی!! دە ئیتر بوەستە لە بیرڪردنەوە نەرێنیەڪانت..ئیدی بۆ ژیانێڪی نوێ بژی"
بە نەرمی دەی وت و سەرنجی چاوەڪانی ئەدا...

زۆیا بە زەردەخەنەوە سەیری بە بەڵێ جوڵاند...

جۆنگڪووك" وە چیتر گریان نیە!! ئیدی پێدەکەنی ڕێڪەوتین"
بە زەردەخەنەوە وتی....

زۆیا تەنها بزەیەڪی نەرمی پێشڪەش ڪرد....

ئەو زۆر جوانە!!
هەتا ڪاتێك زەردەخەنە دەکات دڵ ئەبات...
چاوەڪانی چاوێڪن دەتوانی چەندان ڕۆمان و دیوان و شیعر.ی لەسەر بنوسی...

ئارامە..
بەڵام دڵ شکاوە...
بەهێزە..
بەڵام وێرانە....
زەردەخەنە دەکا...
بەڵام درۆیە......

ئەو وێڕای بەهێزەڪەی بەڵام دڵشکاوێڪی ڕوخاوە!!

وە ئەوەی جۆنگڪووك دەیەوێت سەر لە نوێ دروست ڪردنەوەی ئەو خاتوونەیە!!

زەردەخەنەڪەی..
لە دڵەوە بێت..
بەهێزیەڪەی..
زیاتر ئومێدی پێدات..
ئارامیەڪەی..
زیاتر دڵخۆشی بکات...

دەیەوێت وەک ئافرەتەڪانی هاوتەمەنی خۆی لێبێتەوە...
وەك ئەوان ناز بکات..
دڵخۆش بێت...
لەگەڵ وتنی هەر وشەیەك لە زاری ئاوازێک دەنگ بداتەوە...

دەیەوێت ئافرەتێك بێت ژیانێڪی پڕ لە دڵخۆشی بژیت پێچەوانەی ئەوەی لە منداڵیەوە ژیاوە!!

وە پەیمانی داوە بشباتە سەر!!
وە دڵنیایە دەیکا بە دڵخۆشترین خاتوونی سەر زەوی...

٭

لە نێو ئۆتۆمبێلن...

بە هەزار عاڵ توانیان لە چاوەڪانی پیاوەکانی وێڵسن دوور بکەونەوە و نەزانن بۆ کوێ ئەڕۆن....

وە زۆیا...
بێکومان ئەویان لەگەڵە...
وە هێشتا ترسێك لە نێو دڵیدا هەیە...

بەڵام لە ئێستا دا...
ئەوەنە بە سەرنجەوە سەیری دەرەوە ئەکات لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکە وەك ئەوەی هەرگیز ئەم دونیایەی دەرەوەی نەبینی بێت...

جییۆڵ" کەی بوو هاتی بۆ دەرەوە؟!"
بە دوودڵی پرسی...

تایهۆنگ و جۆنگڪووك لە ئاوێنەی پێشەوە سەیری ئەوانەی دواوەیان ڪردد...

تایهۆنگ و جۆنگڪووك و زۆیا و جییۆڵ لە ئۆتۆمبلێك بوون..
ئەوانی دیش لە ئۆتۆمبێلێڪی تر...

چاوەڪانی گواستەوە سەر جییۆڵ...
دونیایەك خەم..
دونیایەك شڪان...
دونیایەك ئازار...
دونیایەك شت لە نێو چاوانی دا هەبوون...

زەردەخەنەیەك.ی شڪاو.ی ڪر و وتی...

زۆیا" تەمەنم شانزە ساڵ بوو ګاتێك لە قوتابخانە بووم ب باوڪم بە قژ منی هێنایەوە بۆ نێو ئەو ڪۆشڪەی ڪەوا بۆ من وەك دۆزەخی لێ هات وە چیتر دەرەوەم نەبینی"
بە دەنگە پڕ لە ئازارەڪەی وتی...

شۆك بوون...

دەستەڪان تونتر ڪرد لەسەر سوڪانی ئۆتۆمبێلەڪە بەهۆی بیرڪردنەوە لەوەی ئێستا بیستی...

تایهۆنگ" بۆچی تۆی لە قوتابخانە وەدەر نا لەڪاتێڪدا سۆفی هاتاڪو ئێستاش لە قوتابخانەیە و دەخوێنێ؟!"
سەرەتا دوودڵ بوو لە پرسینی بەڵام هەر وتی...

زۆیا" چونڪە من منداڵی گەورەی ئەو بووم...وە باپیرەم واتا باوڪی باوڪم هەمووڪات ئەی وت خونێدن بۆ ئافرەت نابێت ئافرەت نابێت بخوێنێت ئیدی باوڪم بۆ چەندین جارویستی من بهێنتە دەرێ بەڵام دایڪم ڕێگری لێ دەڪرد"

فرمێسك لە چاوەڪانی هاتە خوارەوە و نەختێك وەستا....

زۆیا" بەڵام ڕۆژێك پاسەوانەڪانی باوڪم بە باوڪمیان گوتبوو منیان لەگەڵ کوڕك بینیوە باوڪیشم توڕەی دای گرت وای زانی لە ژوانم بەستوە لە ڪاتێڪدا من تەنها ویستبووم وانەیەڪم بۆ شی بکاتەوە چونکە لێی تێنەدەگەیشتم بەڵام ئەو چیتر نەی هێشت بڕۆم بۆ قوتابخانە"
سەری داخست بەبیرهاتنەوە لەو ڕوداوانەی پێشتر...

جییۆڵ بە خەمەوە دەستی خستە سەر شانی و لێی ڕوانی...

لە ڪاتێڪدا ئەو دوانەیتریش هەر وەك ئەون...

زۆیا سەری هەڵبڕی و فرمێسڪەڪانی سڕی...

زۆیا"ٚ بەڵام بۆ سۆفی هەمیشە ڕێگر بوومە لەوەی نەهێڵێت بخوێنێت هەتا جارێک زۆر خراپ لێدانم خوارد بەڵام هێشتا ڕێگر بووم"
بە بزە شڪاوەڪەیەوە وتی....

جییۆڵ زەردەخەنەیەڪی نەرمی ڪرد و وتی...

جییۆڵ" ڪەواتە ڪاتێك گەڕاینەوە بۆ ڪۆریا زۆیا لەگەڵ من دەخوێنت و ئەو خوێندنەی ماویەتی تەواوی دەکات وانیە کاکە؟!"
بە دڵخۆشیەوە وتی و سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

زۆیا شۆک بوو...

جۆنگڪووك زەردەخەنەیەڪی ڪرد و وتی...

جۆنگڪووك" بێگومان دەبێت بخوێنێت و ببت بەوەی کە دەیەوێت"
بە هێمنی وتی و لە ئاوێنەڪەوە سەیری زۆیا.ی ڪرد...

زۆیا" ب بەڵام چۆن..."
قسەڪەی پێ بڕدرا...

جییۆڵ" بەڵام و شت نیە تۆ دەخوێنیت"
بە زەردەخەنەوە وتی...

زۆیا زەردەخەنەیەڪی گەشاوەی ڪرد و چاوەڪانی پڕ بوون...

زۆیا" زۆر سوپاستان دەکەم"
باوشی لە،جییۆڵ دا...

جییۆڵ" ئایشش پێویست ناکات"
بە زەردەخەنەوە...

جۆنگڪووك ئاهێڪی دایەوە بە بیرڪردنەوە لەوشتانەی ئەو ڪیژۆڵەیە بەسەری هاتوە....

تەنها دەی ویست وێڵسن لەبەردەمی با و هەموو ئازارەڪانی پێ نیشانبداتەوە ڪەوا بەرامبەر بە زۆیا.ی ئەنجام داوە....

.

دەرگاڪە بە توندی ڪرایەوە...

ئەوانەی ژوورەوە ڕاچەڵەڪین...

وێڵسن" تۆ گەمژەی کوڕە"
بە هاوارەوە وتی و هەڵسایەوە بۆ ئەوەی بۆی بڕوات...

پاسەوان" ئ ئەوان ونبوونە!!"
بە هەناسەبرڪێوە وتی...

وێڵسن لە شوێنی خۆی وەستا...
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە و بە ترسناڪی لە پیاوەڪەی ڕوانی...

وێڵسن" چیت وت؟!"
بە گڕی...

پاسەوان" نازانم تەنها پاسەوانەڪان وتیان لە ماڵەکە هاتونەتە دەرەوە ئەوانیش بەدوایان ڪەوتون بەڵام ونیان ڪردون!!"
بە شڵەژاوی وتی ترس لە چاوەڪانی دەبینرا...

دڵنیا بوو ئێستا گەورەڪەی بەسەریدا ئەتەقێتەوە وەك بوڕڪانێك!!

وێڵسن چاوەڪانی لە بێ ئارامیدا داخست...

وێڵسن" ئێوەی گەمژە نەتانتوانی چاودێری ئەو نەفامانە بکەن هااا"
بە هاوارەوە وتی توڕەی چاوەڪانی گرتبوو...

پاسەوان" من.."
قسەڪەی پێ بڕدرا...

وێڵسن" بڕۆ بەنەفرەت بڕۆ بیاندۆزنەوە گەرنا لاشەڪەتان دەرخواردی سەگەڪان دەدەم "
بە توڕەی و هاوارەوە وتی...

پاسەوانەکە بە ترسەوە سەری بە قایل بوون لەقاند و خێرا ڕۆشت...

ڪارلۆس" دڵنیام هەموو ئەو خو٭ڕیەیە پلانی بۆ هەموو شتێك داناوە"
بە توندی وتی ....

وێڵسن" پەیوەندی بە هێندریەوە بکە!!"
بە سامناڪی وتی و بەرەو لای پەنجەرەڪە ڕۆشت...

ڪارلۆس بە تێنەگەیشتنەوە سەیری باوڪی ڪرد...

ڪارلۆس" هێنری؟! بۆچی؟!"
بەرەو لا ئەو ڕۆشت...

وێڵسن" هاهـ بێگومان ئەو بەهەرجۆرێك بێت زۆیا دەبات بۆ وڵاتەکەی بە هەر شێوەیەك بێت!! ئەو بەوشێوەیە کەم نیە کە دەماناسی"
بە گرژی وتی ڪاتێك جۆنگڪووك.ی بیر دەهاتەوە...

ڪارلۆس" ڪەواتە؟!"
بە هەمان ڕوکەش..

وێڵسن" ڪەواتە ئەو ڪارەکە تەواو دەکات!!"
بە زەردەخەنە شیتانیەڪەی وتی...








.....

ببوورن بۆ درەنگ دانانی بەشی نوێ...

تکایە خۆشەویستی خۆتانی پێبدەن و بە گەورەی خۆتان لێمببوورن بەهۆی چاوەڕوانیتان..💖

Continue Reading

You'll Also Like

164K 2.3K 21
no one asked for this , i really hope at least one of you enjoys this.
10K 1.9K 11
جولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگۆووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئە...
5.7K 854 25
بێهودە سەرقاڵی دۆزنەوەی وەڵامێک بووم بۆ ئەم پرسیارە، بۆچی ئەمە ڕویدا؟؟ لەکاتێکدا جاران دەمووت بڵێی مەرگ دەرفەتێکم پێ بدا ڕاستیەکانی پێ بڵێم؟؟ وەها...
12.5K 1.2K 15
ڪـاتــێڪ ئـاشقـی بــرای بـاشـتـریـن هــاوڕێـت ئـەبـیــت گەر حەزت بە چیرۆکی 🔞 نییە مەی خوێنەرەوە و ڕیپۆرتیشمان لێ مەیە ᴡʀɪᴛᴇʀ: ᴀᴍᴇʟɪᴀ 🖤✨ ڪەسـایـەت...