{ MADNESS }

By little3shit-

2.4K 313 97

(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە... More

1.Characteristic
2. a little taste.
3. warrior?
4. princess.
5. mouthful.
6. skyfall.
8. cursed.
9, the cave.
10, the kiss.

7. bloodshed.

181 27 39
By little3shit-


RUBY



کارێکی گەمژانە بوو، دەزانم. هەرخۆی بۆچی ئەوەندە ڕای پیاوێکم بەلاوە گرنگ بوو. لە کاتێکدا تەنانەت ئیمپراتۆری خواوەندەکانیش دانی بە جوانی مندا ناوە.
بەڵام شتێک هەیە لە چاوەکانی ڤیکتۆر کە زۆر لە چاوە بەتاڵەکانی هیپێستۆس و زیوس’یش مەترسیدارترە.

بەڵێ، ئەو ئێستا وادەزانێت کە تەنها خەوێکی زۆر خۆشی بینیوە. بەڵام هەستی دەستەکانی لەسەر جەستەم شتێکی زۆر جیاواز بوو. هەموو ئەم دووسەد ساڵە هەرگیز بەو شێوەیە هەستم نەکردووە. نەفرەتی لەوەتەی کە دروست بووم بەو شێوەیە هەستم نەکردووە!

هەمیشە مرۆڤم بە بوونەوەری زۆر بێسوود دەبینی، لە چاوی مندا ئەوان زۆر کەم دەژیان وە هیچ ئامانجێک لە بوونیاندا نەبوو. بەڵام ئێستا ئەوان بە بەشەنسترین بوونەوەرەکانی هەموو فەلەک دەبینم.
چەند خۆش دەبێت کە منیش ئێستا بتوانم بمرم وە ڕووحم بچێتە جەستەیەکی نوێیەوە بەبێ هیچ یادەوەرییەکی ژیانە کۆنەکەم. بەڵام ئەوە مەحاڵە بۆ من. من مرۆڤ نیم. من فریشتەم. من بۆ هەتاهەتایە دەژیم وە لەم کاتەدا مرۆڤێک ئامانجی لە من زۆرترە.

تەماشای سەرەوەم کرد. ئاسمان خەریکە بە خوێنی ئافرۆدایت ڕەنگ دەبێت. ”کاتی ئەوەیە بڕۆین، هەموو شتێک ئامادەیە؟" من لە سێ پیاوەکەم پرسی کە هەموو ڕۆژەکە سەرقاڵی ڕاوکردن و ئامادەکردنی پێداویستییەکان بوون بۆ گەشتەکە.
”بەڵێ، پێویستت بە یارمەتی هەیە؟" هاری لە منی پرسی لە کاتێکدا ئاماژەی بە ئەسپە ڕەشەکە کرد کە پێیان گوتم ناوی ’سامسۆن’ە. من سەرم بە نەخێر لەقاند وە بە ئاسانی سەرکەوتم.

هاری وە ڕۆبین پێشکەوتن وە دەستیان کرد بە پەڕینی ڕووبارەکە. من ئاوڕم دایەوە وە بە بێدەنگی تەماشای ڤیکتۆرم کرد کە بەردەوام بوو لە بەستنەوەی کەلوپەلەکان.
ئەو بە تەواوەتی ڕۆژەکە منی فەرامۆش کرد وە ڕەتی کردەوە کە تەنانەت تەماشای چاوەکانیشم بکات.
بە ڕوخساریەوە وا دەردەکەوێت کە هەست بە خراپی دەکات، بەڵام بۆچی؟ کێ ڕوخساری هێندە داڕماوە لە کاتێکدا خەونێکی هێندە خۆشی بینیوە بە فریشتەیەکەوە؟

”بەستنەوەی فەروو هێندە قورسە؟" من بە بێزارییەوە پرسیم لە کاتێکدا بینیم کە هاری وە ڕۆبین لەوبەری ڕووبارەکەوە تەماشامان دەکەن. ڤیکتۆر وەڵامی نەدامەوە وە تەنها بەردەوام بوو لە کاری خۆی. خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوو بەڵام بە خێرایی پشتم لە ئەو کرد بۆ ئەوەی نەیبینێت.  ”دوێنێشەو زۆر ناڕەحەت دیار بوویت لە خەودا. ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی هێندە داڕماویت ئەمڕۆ.” من لە ژێر هەناسەمەوە بە توانجەوە گوتم.

بە دڵنیاییەوە گوێی لێبوو، چوونکە بە توندیەکی زۆرەوە سەر پشتی ئەسپەکە کەوت. ”تەواو بووم.” ئەو گوتی وە بە خێرایی ئەسپەکەی بەناو ڕووبارەکەدا پاڵنا لەکاتێکدا من بەزۆر پێکەنینی خۆمم دەوەستاند.

<<<

خۆر وا هەڵدێتەوە وە ئێمە تەنانەت بۆ یەک خولەکیش نەوەستاویت. من هێندە بە خێرایی ماندوو نابم، بەڵام جەنگاوەرەکان و ئەسپەکانیش ماندوو بوونیان پێوە دیارە.
تەنها یەک ڕۆژیتر ماوە بە ئەوەی لە سنوری دارستانی ئەو نەفرەتییە دەربچم.

ئێرە دارستانی هیپێستۆس’ە، بەڵێ ئەو نەفرەتیە ترسنۆکە دەڵێم.
ئەو موڵکداری ئێرە دەکات چوونکە تاکە پارچەیە لەسەر زەوی کە زۆرترین ئاسنی خاوی تێدایە. دەزانم کە ئەگەر لێرە بوەستم سێبەرەکانی بە بوونم ئاگاداری دەکاتەوە. کۆتا شت کە دەمەوێت ئەوەیە کە ئەو نەفرەتیە ببینمەوە.
مرۆڤەکان وەکو ئاژەڵ و سێبەرەکان نین لە بتوانم وزەیان پێ ببەخشم وە دەستم ناگات بە ئەسپەکانی هاری و ڕۆبین بۆ ئەوەی وەکو ئەوەی ڤیکتۆر وزەی پێ ببەخشم بۆیە ماندووبوون زیاتر بە ئەوانەوە دەردەکەوێت.
لە کاتێکدا ئاژەڵەکان دەبێت تەنها نزیکبن لێمەوە بۆ ئەوەی وزە وەربگرن، مرۆڤەکان دەبێت خۆم وزەیان پێ ببەخشم.

بەبێ ئەوەی زۆر بیر بکەمەوە پاڵمدایەوە بە سنگی ڤیکتۆردا.
”هیوادارم بەلاتەوە گرنگ نەبێت کە کەمێک پشوو بە چاوەکانم بدەم.” من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا چاوەکانم داخست.
”هیچ کێشەیەک نیە، خانمەکەم.” ئەو بە دەنگێکی خنکاوەوە گوتی. ”پێم گوتیت کە بەوە بانگم نەکەیت.” من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا هەوڵم دەدا کە وزە لە جەستەمەوە بگوازمەوە بۆ ئەو. فریشتەکان جەستەیان وەکو کانییەک وایە بۆ وزە. هەمیشە دروستی دەکات وە هەرچەندێک ببەخشێت بە خێرایی شوێنی دەگرێتەوە.

سامسۆن بە خێراییەکی گونجاو دەڕۆشت وە ترپەی دڵی ڤیکتۆر لە گوێمدا لێیدەدا، بەڵام وردەوردە دەنگی دارستانەکە و تەپەی پێیەکانه سامسۆن و دوو ئەسپەکەیتر دیار نەمان.
لەو کاتەدا چاوەکانم کردەوە وە لە تاریکیدا بووم.
ئەمە شتێکە کە مرۆڤەکان پێی دەڵێن خەون بینین بەڵام بۆ من وانیە. من خەون نابینم تەنها دەخەوم، وە ئێستاش کە هەست بەوە دەکەم کە خەوم لێ کەوتەوە لە باوەشی ڤیکتۆردا دەریدەخات کە ئەمە خەون نیە، بەڵکو شتێکیترە کە هیچ نەمدەویست لەم گەشتەدا ڕووبدات.

”تۆ چی دەکەیت لێرە؟" دەنگی هەر وەکو خۆی نەرم و نیان بوو سەرەڕای هەموو شتێک. من ئاوڕم دایەوە وە لە تاریکیدا تەنها ئەو دەرکەوت. ئافرۆدایت بە هەمان مەزنی و بڕوا بەخۆبوون لە پێشم وەستابوو.
”دەڵێی پەیوەندیت لەگەڵ مێردە کۆنەکەت باش بووە.” من بە توانجەوە وەڵامم دایەوە لە کاتێکدا هەنگاوم بەرەو ڕووی ئەو نا. سەرەڕای هەموو ئەو ساڵانەی کە تێپەڕیوە، ئەو هەر پارچەیەک ئاوریشمی سپی بەسەر ڕوخساریدا داوە.
”هەرگیز.” دەتوانم ببینم کە دەیویست هاوار بکات، بەڵام ئەوە لە خواوەندی جوانی ناوەشێتەوە.

فریشتەکان توانای خەون بینینیان نیە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەر خۆیان لە بەهەشت دەژین. بەڵام بۆ منیش هیچ جیاواز نیە سەرەڕای ئەوەی کە جەستەی مرۆڤێکم هەیە. هەمیشە خەوتن تەنها کاتێکە کە بەسەر جاستەمدا تێدەپەڕێت وە هیچیتر بەڵام کاتێک کە هەست بکەم خەوم لێ کەوتووە ئەوە مانای ئەوەیە کە کەسێک لە بەهەشتەوە سەردانی کردووم وە دەیەوێت بمبینێت، بۆیا هەمیشە لەو کاتانەی کە بە دەرستانەکاندا تێدەپەڕم هەوڵ دەدەم کە خەو نەمباتەوە.

”دەزانیت ئێستاش دەتوانم کە سزاکەت لەسەر لابدەم، خۆت دەزانیت دەبێت چی بکەیت بۆ ئەوەی کە بەهەشت بەدەست بێنیتەوە.” خواوەندی جوانی لەم کاتانەدا هەموو جوانیەکی لەدەست دەدات. کاتێک هەڕەشە دەکات وە خۆی بەزل دەزانێت. من چاوەکانم سوڕاند. ”بۆ هەتاهەتایە لەسەر زەوی پێڵاو پاک دەکەمەوە پێش ئەوەی ئەو کارە بکەم.” من وەڵامم دایەوە.
”دیارە دووسەد ساڵ لەسەر زەوی هێندە زۆر نیە کە تۆ پەشیمان بکاتەوە، دەبێت کاتێکیتر بگەڕێمەوە.” سەرەڕای ئاوریشمەکەی سەر ڕوخساری دڵنیا بووم کە خەندەکەیم بینی.

”دەبینیت، لەوەدا زۆر هەڵەیت. من پەشیمان نابمەوە. هەزار جاری تریش دوبارەی دەکەمەوە. ” هەتاوەکو توانیم نزیک بوومەوە لە دایکم. ”هەموو سەرچاوەی خۆڕاگریم ئەم هەموو ساڵانای پێشوو بیر کردنەوە لە دەنگی هاواری تۆیە، وە ئەو خوێنەی کە ئاسمانی سوور کردووە.” خەندەکەی ئەو توایەوە بۆ سەر ڕوخساری من.
”من چیم لە تۆ کردبوو؟ چیم کرد بێجگە لە گرنگیدان بە تۆ؟ داوای چیت کرد کە ڕەتم کردبێتەوە.” دەنگی ئازارێکی زۆری تێدابوو. بە دڵنیاییەوە ئەگەر کەسێکیتر بوایە هەستم بە خراپی دەکرد بۆی، بەڵام ئەمە خواوەندی جوانیە کە ئێمە باسی دەکەین.

”تۆ منت دروست کرد وە سوور دەتزانی کە من فریشتە نیم. ئەو هێزەی کە من هەمە هیچ فریشتەیەک نیەتی. من پەشیمانت دەکەمەوە لەوەی کە منت دروست کردووە. ناچارت دەکەم کە خۆت پارچەیەک لە ڕووحی خۆت ببڕیت.” من بەوپەڕی هێمنیەوە وەڵامی ئەوم دایەوە.

”بەڵام کە لێرەدای شتێکم بۆ بکە.” من بە خەندەیەکی بچووکەوە هەنگاوم بەرەو دواوە نا. ”ڕێگە مەدە هیپێستۆس بمبینێت، خۆت دەزانیت ئەوە تەنها سوودی بۆ من نابێت بۆیە بە ژیری کارەکانت بکە.” من گوتم وە زیاتر دوورکەوتمەوە لێی بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ حاڵەتی خەوتن.




”ڕووبی، چاوەکانت بکەوە." ئێستا ئەویش لە خەودا دەبینم؟
”پێویستمان بە تۆیە.” نەخێر ئێمە بە ڕێگەوەین!
من بە خێرایی چاوەکانم کردەوە. ڕاستەوخۆ چاوم بە دارستانەکەی بەرامبەرم کەوت. ”کێشە چیە؟" من ئاوڕم دایەوە بۆ ڤیکتۆر کە منی بە توندی لە باوەشیدا گرتبوو وە تیژی تەماشای دارستانەکەی دەکرد.
”ئەو شتانە بۆ پازدە خولەکە دوامان کەوتوون.” ئەو وەڵامی دایەوە بێ ئەوەی چاوەکانی لەسەر دارەکان لابدات.
تەماشای ئەو شوێنەم کرد کە ڤیکتۆر تەماشای دەکات وە ڕاستەوخۆ دەستم بۆ گرێی ئەسپەکە برد.

”خێرا بەردەوام بن لە ڕۆشتن!" من فەرمانم کرد وە ئەسپەکە بە خێرایی دەستی کرد بە ڕاکردن. بە دوامەوە هاری و ڕۆبین دوامان کەوتن. ”ئێمە لە مەترسیداین؟" ڤیکتۆر پرسی لە کاتێکدا شمشێرەکەی دەرهێنا. ”پێویستت بە شمشێر نابێت، هەتاوەکو خۆر بە ئاسمانەوە بێت ناتوانن ئازارمان بدەن.” من وەڵامم دایەوە لە کاتێکدا بە تەواوی هێزم قاچەکانم لە پەراسووی ئەسپەکە گیر کرد بۆ ئەوەی خێراتر بڕوات.

”چەندێک خەوتم؟" من پرسیم. ”دوو کاتژمێر.” ڤیکتۆر وەڵامی دایەوە. من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە وردەوردە ئەسپەکەم خاو کردەوە هەتاوەکو وەستاندم.
”بۆچی وەستاین؟" ڕۆبین پرسی لە کاتێکدا لە تەنیشتمان وەستا بە هەمان شێوەی هاری. ”دەبێت ڕۆژەکە کورت بکەینەوە. دەزانم کە زۆرتان لێ داوا دەکەم بەڵام ئەگەر بە خێراییەکی زۆرەوە بڕۆین ئەوا لەگەڵ ئاوا بوونی خۆر لێرە دەردەچین.” من ڕوونم کردەوە.

”ئەوان تەنها سێبەرن وە هەتاوەکو خۆر بە ئاسمانەوە بێت توانای دەرچوونیان نیە لە تاریکی ژێر دارەکان. من هەوڵ دەدەم کە وزە بە ئەسپەکان ببەخشم بەڵام لە ئێوەم دەوێت کە تەنها ئەم چەند کاتژمێرە بەرگە بگرن.”.
ئەوان بۆ چەند چرکەیەک تەماشای یەکدیان کرد پێش ئەوەی تەماشای من بکەنەوە. ”هەرچیەک تۆ بتەوێت.” ئەوان گوتیان.
”بەڵام چۆن وزە بە ئەسپەکان دەدەیت؟" ڕۆبین پرسی.
”سەیر نیە بەلاتانەوە کە سامسۆن تا ئێستا یەک جاریش بۆ ئاو خواردنەوە نەوەستاوە؟" من بە خەندەیەکی بچوکەوە پرسیم. چاوەکانی ڕۆبین فراوان بوویەوە. ”تۆ دەتوانیت ئەو کارە بکەیت.” ئەو بە سەرسوڕماویەوە گوتی.
من سەرم بە بەڵێ لەقاند. ”تەنها لە نزیکی ئێمەوە بڕۆن وە ئەسپەکان  خۆیان وزە وەردەگرن.” من گوتم وە هەموومان بەردەوام بووین لە ڕۆشتن.



















[28/1/2024]

[1350 words]





Continue Reading

You'll Also Like

262K 19.7K 58
Archana have everything that a girl could wish for, studying in one of the top universities of India, she have everything a human ever need, loving p...
252K 24.6K 61
Ryan and Aaruhi The story of two innocent hearts and their pious love. The story of one sided love. The story of heartbreak. The story of longing a...
568K 46.7K 22
Indian Chronicles Book III My Husband, My Tyrant. When Peace Becomes Suffocation. Jahnvi Khanna has everything in her life, a supporting family, a hi...
797K 46.6K 38
|ROSES AND CIGARETTES Book-I| She was someone who likes to be in her shell and He was someone who likes to break all the shells. "Junoon ban chuki ho...