سڵاو شیرینەکەم ئەزانم
کاتێکی باش نییە بۆ پاڕتی نوێ بەڵام
ئەم هەفتەیە کاتم نابێت بۆ پاڕتی نوێ
لەبەر ئەو چەند کەسەی
چیرۆکەکەی خۆش ئەوێ دای ئەنێم ئێستا
just for you sweetie.....
دواجار تێبینیەکانتان جێبێڵن بۆۆممم
خۆشمەوێن~~~
just enjoy reading sweete...
" پێتوایە زیندویت
تەنها لەبەر ئەوەی هەیت؟"
_________________
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین
ڕۆشتینە ژورەوە تەنها من خێرا خۆمم ونکرد
دوای شەوشاد کردن
تا ڕزگارمبێت لەم حاڵەم
لە ژورەکەمدا جلەکانم گۆڕی دواجار ڕوخسارم
شوشت وە جلێکی ماڵەوەی ئاساییم لەبەر کرد
بەقوڕسی خۆمم فڕێووایە سەر جێگاکەم
لەبیرم کردبوو مۆبایلەکەم ببەم
دواجار جەستەم بەرز کردەوە و بەدوای مۆبایلەکەم گەڕام
دۆزیمەوە سێرمکرد
نەفرەت پانزە پەیوەندی لەلایەن باوکمەوە؟!
خودایە ئەبێ شتێک ڕویدابێت؟
ویستم پەیوەندی پێوە بکەمەوە
بەڵام مۆبایلەکەم کوژایەوە خێرا هەڵسام
هەزاران بیرۆکەی گەمژانە ئەهاتە مێشکم
چی ئەگەر باوکم تەندروستی تێکچوبێ؟
یان ئەگەر تۆشی ڕوداو بوبێت؟
بوەستە ئەی ئەگەر نۆرەی دڵ لێیدابێت دووبارە؟
نەخێر نەخێر نابێ باوکم باشە!
بە لەرزەوە مۆبایلەکەم دانایە سەر شەحنەکە
نەفرەت دەستم ئەلەرزێت ئاسان نەبوو داینێم
" نەفرەت نەفرەت کاربکە!"
فرمێسکەکانم ڕێگاین گرت
بۆچی هەستێکی باشم نیە؟
خودایە باوکم بپارێزە
بە شڵەژانەوە ڕامکرد
بەخێرایی خۆمم بە ژورەکەی جۆنگکووک دادا
نازانم گەر خەوتبێت یان نا
دوای چاوگێڕانم بەدوایدا
جەستەیم دۆزیەوە لەژێر بەتانیەکەی
خێرا ڕۆشتم بە دەستە ڵەرزۆکەکانم جەستەیم جوڵاند
"ج جۆنگکووک ج ج جۆنگکووک
تکایە هەڵسە تکایە"
هەنسکێک لە دەمم دەرچوو
جۆنگکووک چاوەکانی کردەوە
سەرەتا برۆکانی گرژ کرد
"لونا؟!"
هەرکە ڕوخسارمی بینی
بەخێرایی لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە
ڕوخسارمی گرت
" لونا چیبوە بۆچی ئەگری؟"
" جۆنگکووک باوکم!
نازانم هیچ هەستێکی باشم نیە
تکایە پەیوەندی بە باوکمەوە بکە تکایە"
" باشە باشە تۆ مەگری"
ئەو بەخێرایی دورکەوتەوە و مۆبایلەکەی هێنا
پەیوەندی کرد و کردی بە دەنگی دەرەکی
بەڵام پەیوەندیەکە وڵام نەدرایەوە
زیاتر دڵم توند بوو
دووبارە کردی دووبارە و دوبارە
بەڵام هەمان ئەنجامبوو
لەکۆتاییدا خۆمم نەگرت و دەستمکرد
بەگریان وەک مناڵێک
" من من مۆبایلەکەم لەبیر کرد
ئەو پەیوەندی پێم کردبوو ئەو زۆر پەیوەندی کردبوو جۆنگکووک باوکم باش نیە"
وتم بە هەنسکەوە
جۆنگکووک خێرا هەڵساو بەدوای شتێک گەڕا
هودیەکەی دۆزیەوەو کردیەبەری
گەڕایەوە لام و ڕوخساری بەرز کردمەوە
"دەڕۆینە ئەوێ
بەسە مەگری باوکت باشدەبێ بەڵێنبێت
دەی با بڕۆین"
دەستمی گرت و بەدوایخۆی بدرمی
لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوین
تەنها شت لەمێشکم نۆرەی دڵبوو
دواجار باوکم بەهۆی پەستانی بەرز
نۆرەیدڵ لێیدا
دکتۆر پێوت نۆرەی دڵێکیتر ئەبێتە هۆی مردنی
" جۆنگکووک تکایە تکایە خێرا لێخورە تکایە خێرابە"
وشەکانم درکاند بە گریانەوە
هەرگیز حەزم بە خێرایی ئۆتۆمبێل نەبوە
بەڵام ئێستا هەستێک پێمئەڵێ دوا ئەکەوێ
جۆنگکووک بێدڵی نەکرد و خێرایی زیادکرد
بەڕادەیەک لە ترافیکێکی سورماندا
دواچرکە گەیشتین تەنها بەخێرایی
درگاکەم کردەوە و ڕامکرد بەرەو ماڵەوە
بێوەستان لە زەنگەکەم ئەدا
جۆنگکووک گەیشتەوە من و شانمی گرت
" لونا ئازیزم ئارامبە باوکت لەبەرتۆ باش ئەبێت"
"هیوادارم تەنها هیوادارم باشبێت
گەرنا من دەمرم!"
درگاکە کرایەوە
خێرا ڕۆشتمە ژورەوە کاتەکەی درەنگە
" دادە ناندو باوکم باوکم لەکوێیە؟
ئەو باشە؟ بۆچی پەوەندی وڵام نادەنەوە؟"
من پرسیم لە دادە ناندو
ئەو ساڵانێکی زۆرە لەماڵەکەمان کار ئەکات دایکی دوەمی منە
" لونا شیرینەکەم هێمنبە
باوکت باشە خەوتوە
تەنها من مۆبایلەکەیم بێدەنگ کرد"
"بۆچی بۆچی ئەوەتکرد دادە
تۆ ئەوە ناکەی گەر باوکم خراپ نەبێت!"
" شیرینەکەم سەرەتا ئارامبەوە
دانیشە دانی ئاوی بۆبێنە"
دادە وتی و منی دانیشاند جۆنگکووک لەتەنیشتم دانیشت دانی دەکاتە کچی دادە ناندو ئاوی پێمدا تەنها دەمەوێ بزانم باوکم باشە یان نا!
"دادە لێت دەپاڕێمەوە قسەبکە"
"سێرکە ئێوارە باوکت پەیوەندی پێتەوەکرد
تۆ وڵامت نەدایەوە وە بۆ جۆنگکووکی کرد
ئەویش وڵامی نەبوو
دواجار زۆر پەیوەندی کرد بۆیە نیگەرانبوو
ئەو ترسا شتێکی خراپتان بەسەر هاتبێت چونکە ڕوداوێکی بیستبوو دوو گەنج لە پێکدادانی ئۆتۆمبێل مردبوون
پەستانی بەرز بویەوە بەڵام خێرا گەیاندمانە نەخۆشخانە وە ئارامبویەوە دوایئەوەی
پاسەوانێک هەواڵی تۆی لە خزمەتکارەکە وەرگرتبوو کە لەگەڵ جۆنگکووکدایت"
من نەفرەتم لەخۆمکرد
چۆن لەبیرمکرد مۆبایلەکەم بەرم
تەنانەت پەیوەندیشم پێیەوەنەکردبوو
" ئەوە هەڵەی منبوو
نەدەبوو مۆبایلەکەم لەبیر بکەم هەڵەی منبوو"
چرپاندم دوایئەوەی
بیرم کردەوە باوکم بەهۆی منەوە
حاڵی تێکچوە هەرگیز لەخۆم خۆشنابووم
گەر شتێکی بەسەر هاتبوایە
" ئازیزم
ببینە باوکت باشە بەسە مەگری
ئەو لەبەرتۆ نیگەرانبوە ببینێ دەگری
دوبارە نیگەران دەبێت هم؟"
جۆنگکووک باوەشی لێمدا تا ئارامبم
خێرا فرمێسکەکانم سڕی
بەتوندی تا شوێنیان دیارنەبێت و هەڵسام
" دادە دەڕۆم باوکم دەبێنم "
ڕامکرد بەرەو پلیکانەکان
بەخێرایی بەرەو سەرەوە دەڕۆشتم
دواتر بەهێمنی درگای ژوری باوکمم کردەوە
بەئارامی خەوتبوو
دەنگی هەناسەکانی تاکە دەنگبوو
" خودایە هەناسەکانم ببەخشە بە باوکم"
چرپاندم و بە بێدەنگی
کورسیەکەم هێنایە لای جێگاکەی
دەستێکیم گرت
دووبارە فرمێسکەکانم ڕژان
چیئەگەر باوکم شتێکی بەسەر هاتبایە؟
درگاکە کرایەوە جۆنگکووکم بینی هاتە ژورەوە
زەردەخەنەم کرد بەڕویدا ئەویش زەردەخەنەی کرد
" دەتوانیت بە دادە ناندو بڵێی ئەو
ژورەکەت نیشان ئەدات بڕۆ پشوبدە من تۆم لەخەوکرد ببورە"
بەهێمنی چرپاندم
نێو کاژێرە لێرەیە
ئەو زەردەخەنەی کرد و هەڵسایەوە
هاتە نزیکم چاوەڕێبووم بڵێ شەوشاد
بەڵام ماچی سەرمی کرد
ئاهـ جۆنگکووک
سەیری چاوەکانیم کرد
" هیچشتێک لەپێناوتۆ من ماندوو ناکات"
من زەردەخەنەم کرد
ئەو ڕۆشتەوە شوێنەکەی خۆی
لە بەرامبەر من و باوکم بوو
کەمکەم چاوەکانم ماندوو ئەبوون
کاژێر سێی شەوە هێشتا نەخەوتوین
بەڵام هەستم کرد چیتر چاوەکانم هەڵنایەن
چاوەکانم داخران دوا دیمەن باوکم لەسەر
جێگاکەی خەوتبوو
وە جۆنگکووک سەرنجی لەسەر باوکم بوو
--------------------------
, هیوادارم بە دڵتان بێت شیرینەکانم
وشەکانتان جێبێڵن