Pain of life/ئازاری ژیان

By viollena22

1.3K 192 684

کورتە:گروپی مافیای کچانی مافیای سوور کە ٥ کچ بەرێوەیان دەبرد لەهەمون کاتدا بەرێوبەری کۆمپانیای BP DESIGN بوون... More

پێشەکی و ناساندن
پەرەی یەکەم
پەڕەی دووەم
پەڕەی چوارەم
پەڕەی پێنجەم
پەڕەی شەشەم

پەڕەی سێیەم

175 28 135
By viollena22


بۆشەو:
BP house:
Lisa's Pov:

دانیشتبوم لەسەر لێواری پەنجەرەی ژوورەکەم سەیری ئەو بارانە نەرمەی دەرەوەم ئەکرد کاتێک قاوەکەم لەدەست بوو ئەمخواردەوە ناخم گەرمئەبۆوە هەستێکی زۆر خۆشە بیرم لە وشەی (ژیان) ژیان بە کورتی بریتیە لە تاقیکردنەوەی خوا گەورە بۆ بەندەکانی وە هەموومان ئەزانین تاقیکردنەوە گرانە جارێک کەوتنە جارێک  گریانە جارێک هەستانەوەیە جارێکیش سەرکەوتن بێگومان زۆر شت لە ژیاندا روودەدات هەندێک خۆش ناخۆش هەندێک جار لەلا شیرین دەبێ هەندێک جار تاڵ هەندێک جار قورس هەندێک جار ئاسان.

وە بیرم لەو کورەی رێستورانتەکە دەکردەوە ئەو لە کەسێکی شەلایەتی ئەچوو هەر خۆی وابوو من خوێنم ئەکوڵا کاتێک گۆرانی بۆ ئەوتم بەڵام من دەمەوێ کۆنترۆلی تورەییم بکەم بۆیە بە ساردی وەڵامم دایەوە دواتر بیرم هاتەوە کە جێنییە گەمژە ژمارەکەی دایە ئەو کورە گەمژەیە دەبێت رۆژێکیتر دیسان بیانبینینەوە باوەر ناکەم من بچمە کۆبۆنەوەکە جێنی و ئەو کورە زۆر لێکەوە نزیک بوون بەس من ناهێڵم ئاوا جێنیم لێ ببات راستر بڵێم هەڵیخەڵەتێنێ

End Pov.

جێنی:لیلیییییی(کاتێک هاوارم کرد)

لیسا:هااااااا....ئەرێ ئیلا ئەبێ بچمە خوارەوە ئۆف بانگم ئەکا و جواب ناداتەوە(کاتێک هەستامەوە لەسەر لێواری پەنجەرەکە و چوومە خوارەوە)

لیسا:بەڵێ؟(پسیارم کرد)

رۆسی:وەرە باسی پلانەکە ئەکەین(سەیرم کرد بەجدییەوە)

لیسا:ئەڵااا(چووم دانیشتم لەسەر قەنەفەکە)

هۆلەکە:

هەمووان دانیشتبووین

جیسوو:سەیرکە یەکەم جار لە جێنییەوە دەست پێئەکەم ، جێنی تۆ ئەبێت هەموو کامێراکان هاک بکەی و وە پارەکە بدزی و بیهێنیتە سەر حیسابەکەی ئێمە دەرگاکانیش کە ئەلیکترۆنین هەمووی داخەی وە رۆسیش ئێستا فێری هاک بوە بۆیە ئەگەر کێشیەک دروست بوو تۆ یارمەتی ئەدەی رۆسی،وە دەربارەی لانە و لیساش ئێوە ئەچنە ژوورەوە ئەوانەی ئەوێ بە بارمتە ئەگرن لەگەڵ کورەکان بەڵام ئازاری هیچ کەسێک نادەن دەچن ئەو نامەردە ئەگرن کە پارەی ئەو خەڵکەی دزیوە ئاە ناوی چی بوو (مایکل) بوو ئەو نامەردە هاتۆتە وڵاتی ئێمە کەچی دەیەوێ گەندەڵی بکات بۆیە دەیهێنن بۆ ئێرە و هەندێک زانیاری لێوەرئەگرین  و ئەیکوژین وە دواتر کە ئەوتان گرت جێنی تۆ ئەبێ دەرگای دواوە بکەیەوە بکەیتە لەگەڵیدا هەموو دەرگاکەن ئەکرێنەوە من چاودێری بارۆدۆخەکە ئەکەم هەر شتێک بوو ئاگادارتان ئەکەمەوە لەگەڵ کورەکان لە دەرگای دواوە یەک دنیا ئۆتۆمبێلی لێیە. هەمووتان سەر ئەکەون ئەرۆن تەواو.

لیسا:با کوشتنی مایکلە خوێری لەسەر من بێت ( بەبزەوە)

لانە:لێدانەکەشی بۆ من(کاتێک سەیری لیسام کرد)

لیسا:رێکەوتین(سەیری لانەم کرد)

جێنی:زۆر باشە ئەو پرۆسانە زەڵاتەن.

جیسوو:هەمووتان تێگەیشتن؟(بە دەنگی بەرز گوتم)

هەمووانن:بەڵێێێ(بە هەمان تۆن وتمان)

رۆسی:کەواتە با برۆین بخەوین بەیانی پشووە بۆیە ئەتوانین کارەکەمان بکەین.

جێنی:رۆسی هەر خۆی ئێمە بەس لە پشووەکانا ئەم کارانە ئەکەین لەبەر کاروکانی کۆمپانیا(بەبێ باوەرییەوە سەیرم کرد)

رۆسی:ئەرێ خۆ بەراست وایە ئێستا هەستم بەو خەدرە کرد(بە دراماتیکی وتم)

لیسا:من ئەرۆم ئەخەوم(رۆیشتم)

دواتر هەمووان رۆیشتن بخەون










BTS house:

Jungkook pov:

ئەو خوێرییە قسەی کرد کە سیخوری بۆ کێ ئەکات مافیای (مانگی سوور)ە گوتی تا ئێستا دەموچاوی بەرێوبەرەکانم نەبینیوە هەردەم ماسکیان لە دەم بوو بەڵام گوتی پێنج کچن هەر یەکەیان بەرێوبەری بەشێکن
کەس لە مافیاکە ناویان نازانێ ئەوان زۆر شاراوەن ئەو خوێرییە کارمەندی بەشی پلاندانان بوو نەک هەر سیخور گوتی بەیانی تاڵانی بانکی *****دەکەن منیش بریارم دا لێیان تێک بدەم بۆ ئەوەی وانەیەکی چاک وەرگرن وە بیان رفێنم هەنێ ئاقلیان کەم بۆ ئەوە بزانن یاری کردن لەگەڵ من واتای چییە

ئێستا وا لەگەل کورەکان دانیشتووینە هەر یەکە و شتێ ئەکا پلانمان دانا بۆئەوەی بەیانی لێیان تێکبدەین زانیاریمان کۆکردەوە گوتیان بە دەرگای بەشی پشتەوە رادەکەن وە کەسێک ئەبەن ناوی (مایکل)ە بە هاکیش هەموو پارەکە ئەبەن ئەوە پلانەکەیان بوو وە تایهۆنگ ئەبێ هاکەکە تێکبدات وە من و نامجون و شوگا لەگەڵ کۆمەلێک کور برۆینە ناوەوە ئەو پێنج شاژنە بهێنین جینیش چاودێریمان ئەکات

جۆنگکوک:سبەی کاتژمێر چەند ئەو نەفرەتییە ئەکەن؟(کاتێک سەیری جینم کرد)

جین:دوای دوو کاتژمێر لە کردنەوەی بانکەکە واتا کاتژمێر ١١

جۆنگکوک:باشە من ئەچم ئەخەوم(هەستامەوە و رۆیشتم)

دواتر هەموویان رۆیشتن بخەون

Pov end



BP HOUSE:

No one Pov:

جیسوو:کچەکان ئامادەن؟

هەموومان:بەڵێ

جیسوو:لیسا و لانە برۆنە بنکەی سەرەکی لەوێ کورەکان چاوەرێن

لیسا:باشە

جیسوو:جێنی رۆسی ئێوەش لەگەڵیان برۆن پاشان برۆنە بەشی هاکردن ، وە ئەو هێدفۆنانەش بگرن هەرشتێک بوو ئاگەدارتان دەکەمەوە(کاتێک هێدفۆنەکانم دایە دەستیان)ئێستا هەمووتان ماسکەکانتان ببەستن(رۆیشتین بەرەو ئۆتۆمبێلەکە.

بەمشێوەیە:

End BP HOUSE.

هەموو کچەکان رۆیشتنە بنکەی سەرەکی

لیسا:ئێمە ئەبێ برۆین بۆ بانکەکە جێنی کە گوتم یەکسەر دەست بەپرۆسەکە بکە ئۆکەی؟

جێنی:باشە لیلی.

لیساو لانە رۆیشتن لەگەڵ کۆمەڵێک پیاوی زۆر

لەناو بانکەکە

لیسا:جێنی دەست پێبکە.

جێنی:باشە(دەرگاکانم داخست بەڵام ئەوە چییە داناخرێت)هاورێیان کێشەیەک هەیە یەکێک رێگری دەکات دەرگاکان دابخەم بەڵام پارەکانم برد بەڵام دەرگاکان داناخرێت.

لانە:چی یانی چۆن؟لیسا تۆ برۆ ئەو مایکلە خوێرییە بێنە دەبێت هەر ئێستا برۆین(لیسا رۆیشت بەڵام یەکسەر کۆمەلێک کەس هاتنە ناوەوە و دەرگاکە داخرا چەکیان بەرز کردەوە بەڵام پیاوەکانی ئیمە زۆر تر بوون بەڵام یەک خولەک ئەوە کوری رێستورانەکە بوو کورە سەر سپیەکە وە ئەو کورەی کە لیسا شەری لەگەڵ کرد ئاە ئەوە چییە هەر چییەک دەبێت ئێمە برۆین)تۆ؟

شوگا:تۆ من دەناسیت(ئەو کچە دەڵێی لە شوێنێک بینیومە واو چاوەکانی زۆر جوانن قژە رەشە درێژەکەی)
نووسەر:زۆر سوپاس سەرسپی  لۆ ئەو وەسفە جوانەی

لانە :ئێوە بۆ وادەکەن

جۆنگکوک:ئەی ئێوە بۆچی سیخور دەنێرن خاتوو کورانی.

لانە:ها یانی ئێوە مافیای گولەی زێرینن؟

شوگا:بەڵێ

لانە:بەڵام بەداخەوە لە ئێستایا ناتوانن رووبەروی ئێمە ببنەوە بەرێزەکان.

شوگا :ئاوا؟

لانە:بەڵێ سەرسپی پیرەپیاو.

شوگا:تۆ تازە چیت گوت؟

لانە:گوتم سەرسپی بۆ وانییە پیرە پیاو؟

جیسوو:هاورێیان پیاوەکان لە دەرگای پشتەوە نین لە دەرگای تەنیشت بانکەکەن ئاگادار بن پلان گۆراوە ناتوانین. ئەو دەرگایە بکەینەوە زوو لەوێ دەربچن(لە هێدفۆنەکەوە گوتم)

لیسا هات مایکلی پێبوو

لیسا:تۆۆۆ؟؟(ئەوە ئەو کورە بێزارکەرەیە)

جۆنگکوک:کێێێ؟(ئەوە من دەناسێت؟شێت دەبم خوایە وەکو ئەوە بەرێوەناچێت کە دەمانەوێ)

لانە:هێی هەمووان بەدوام کەون خێرا دواتر بۆتی روون دەکەمەوە(بەرەو دەرگای تەنیشت بانکەکە رۆیشتین کورەکان پارێزگاریان لێدەکردنین دەرگاکە کراوە سەیرێکی پشتەوەم کرد بە تورەییەوە سەیریان دەکردین چونکە سەرکەوتو نەبوون منیش هاوارم کرد گوتم)پێم گووتبووی سەرسپی پیرەپیاو پێویست بە خۆ دەفع کردن ناکا گوڵم.

شوگا:تۆلە دەکەینەوە کچێێ وام پێمەڵێێێ!

جۆنگکوک : نەیان گوت لە دەرگای پشتەوە دەرۆن؟

نامجوون:دیارە پلانی (B)یان بەکارهێناوە.








لە بنکە:

لیسا:ئایییی خوایە بەسەلامەتی نەجاتمان بوو ئەو نەفرەتیانە کێبوون؟؟

لانە:مافیای گولەی زێرین  هەتا ئەوانە ئەوانەی  رێستورانتەکە بوون!

جیسوو:خۆ ئاشکراتان نەکردین وایە؟

لانە:نانا خەم مەخۆ

جیسوو:ئێمە سیخورمان ناردبوو بەڵام گیراو کوژراوە بۆیە من پلانێکی ترم دانابوو بێئەوەی بە ئێوەی بڵێم پێشبینیم کردبوو وە راست دەرچووم پێشتر هەموو پلانی ئەم شتانەم داناوە بەڵام بە ئێوەم نەوت جونکە کارمان زۆربوو ئەوان ئێستا تاکە رکابەرن بۆیە لە رێستورانتەکە هیچم نەوت تا ئاشکرا نەبین وە ئەوان بەتەمان پرۆژەیکمان رادەست بکەن ئەوەش زۆر چاکە بۆ ئێمە بۆ نزیک بوومەوە و زانینی زانیاری.

جێنی:بۆ بەئێمەت نەبوو خەریک بوو لیسا و لانە بگیرێن ئونیی.

جیسوو:من ئیحتیادی خۆم وەردەگرم هەموو کاتێک بۆ ئەوەی شتێکی واروونەیا بەڵام جارێکی تر هەموو شتان بۆ باس ئەکەم بمبورن.

لانە:مو موشکیلە من ئەمەوێ برۆمە ماڵەوە

لیسا:منیش ئەمەوێ تۆزێ بیربکەمەوە ئەی پارەکان رۆیشتن بۆ دەزگای خێرخوازییەکە؟

جێنی:منیش،ئائا ناردم.

هەموویان چوونە دەرەوەی ئۆفیسەکە

جیسوو:ئافەرین کورەکان کارێکی باشتان کرد شانازیتان پێوە ئەکەم بەهۆی ئێمەوە چەندین منداڵی برسی هەژار تێر دەبن وە ئێستا پارەکە دێت بۆ سەر حیسابەکانتان.

ک١:خانمەکەم بەیانی سەری ساڵە پشووە وایە؟

جیسوو:بەڵێ بۆ هەمووان پشووە بەهیوای سالێکی خۆش بۆ من و هەمووان.(هەموویان چەپڵەیان لێدا و دڵخۆش بوون)پارەکانتان لە شتی بەسوود سەرف بکەن باشە؟وە ئەگەر پارەی زیادەتان ویست پێم بڵێن.

هەموویان:بژی ٥ شاژنەکە بژی مانگی سوور مانگی سوور بە ئێوەوە جوانە بژی مانگی سوور.

جیسوو :زۆر سوپاستان دەکەین مانگی سوور بێ ئێوەش بوونی نابێت(سەیری کچەکانم کرد یەک کۆل شانازیان بە خۆیانەوە ئەکرد)

جێنی:خواتان لەگەڵ کورە قۆزەکان.

لانە:کچێ زمانت دەبرم هااا!!

جێنی:ئەرێ دەباشە خۆ چیم گوتووە ئەمن کاتەک کوری جاحێل دەبینم دڵم دەکرێتەوە😂

هەموومان رۆیشتینە ماڵەوە نوێژمان کرد دواتر خواردنمان داوا کرد:

رۆسی:ئەڵا لە کۆتایا(کاتێک دەستم کرد بە خواردن)

لیسا:هێواش بخۆ رۆلە خواردنەکان رانەکەن(بە گاڵتەجارییەوە وتم)

رۆسی:تۆ حەقی منت نەبێ(بە دەم پرییەوە)

ئیتر هەموویان نانیان خوارد دواتر تا شەو هەر یەکەیان کاری خۆیان کرد

بۆشەو

جێنی:کچینا بەیانی بچینە بۆ کوێ بۆ سەریساڵ؟

لیسا:یا ئەڵێن کوردستان سەریساڵ خۆش ئەکەن لانە.

لانە:نازانم(بە ساردییەوە وتم)

رۆسی: کەواتە خۆتان کۆکەنەوە بابرۆین.

جیسوو:هەرئێستا

رۆسی:ئەی خۆ بەیانی نارۆین خۆ کاریشمان نییە؟

جیسوو:وایە کچەکان برۆن خۆتان کۆکەنەوە.

جێنی: بوەستن با شەش تکیتی کوردستان ببیرن وایە؟

رۆسی:وایە ئەڵێن زۆر جوانیان کردووە.

لانە:حەز ناکەم برۆمەوە کوردستان پلیسسس نا مامیشم مرد من چیبکەم لە کوردستان(دوو ساڵ پێش ئێستا مامم مرد)

لیسا:ئا برۆ تا بەشەق هەڵم نەستاندووی زووکە یەڵا هیوجینیش لەگەڵ خۆمان ئەبەین.

لانە:ئۆففف.








BTS HOUSE:

جۆنگکوک:زۆر بە وردی پلانیان دانابوو بەراستی .

شوگا:وایە ئەو کچە ناشرینە منی ئەکوشت من کا پیرەپیاوم ها؟؟(ناشرینی چی خوا لەناوی دەمم با؟ئەوە ئەڵێی چی ئا چیم بەسەرهاتووە شوگااا وەرەوە سەرخۆت کورە)

جۆنگکوک:ئێ خەتای خۆتە بۆ قژت سپی ئەکەی.

شوگا:کورە مناڵ با بۆو نێم ئاقڵ بە.

تایهۆنگ:توخوا هەنێکی لێبدە شوگا تۆلەی هەفتەکەی تری لێبکەوە.

نامجوون:واز لەوە بێنن سەریساڵ بچین بۆ کام وڵات؟

جیمین:بابجین کوردستان هەرچەندە وڵاتیش نییە بەڵام زۆر خۆشە.

جەیهۆپ:با ئەمجارە بەدڵی جیمین بێ بابرۆین خۆمان کۆکەینەوە هاورێوان.

نامجوون:ئەڵێن زۆر ئەچن بزانە بلیت ماوە تای.

تایهۆنگ:ئائا شەنسی ئێمە ٧ دانە ماوە هەموویم کری.

لەناو تەیارە کاتژمێر ٢ی شەوە.

هەموویان لەناو یەک تەیارەن

جێنی:رۆسی ئەم جانتایە بخە ناوی .

رۆسی:باشە (ویستم جانتاکەی تێکەم بەڵام لەدەستم کەوت یەک تۆزێ مابوو بەسەرم کەوێ بەڵام یەکێیک گرتییەوە)

لیسا:تۆزێ ئاگاداری خۆت بە گوڵەباج(چاوەرێی کێبوون هاورێوانی خوێنەر؟هەر من فریادرەسی ئەم تیتک رەشەم)

جێنی:یەک ئیش یەک ئیش بەجوانی ناکەی یەڵا دانیشن.

جیمین:همممم زۆر بێزارکەرە شوێنی A27 لەکوێیە.....ئەوەتاا چی تۆۆ؟

رۆسی:یانی تۆ لە تەنیشتم دادەنیشی دووبارە تۆ ئاە چەند بێزارکەرە.

جیمین:زۆر حەز ئەکەی برۆ شوێنێکی تر خانمەکەم.

رۆسی:بەڵام ناچارم بەرگەی بێزارکەرێکی وەکو تۆ بگرم.



لیسا:هیوجین تۆ وەرە لای من دادەنیشیت.

هیوجین:ئۆکەی چەند خۆشە هەتا ئەگەین خۆم لە باوەشی تۆ ئەنێنم.

لیسا:جیقن وەرە باوەشم بیرم ئەکردی.

لەو نێوانەیا دوو چاوی وەکو ئاگر سەیری ئەکردن

جۆنگکوک ئەو نەفرەتییە کێیە ئەیکوژم.(زۆر تورەبووم ویستم برۆم لێبەم)

نامجوون : لێرەش پەنمان بۆ مەنێوە وەرە من و تۆ لە تەنیشت ئەوان دادەنیشین.

جێنی خەوتبوو کاتێی بە دەنگی کەسێک لەخەو هەڵسا

تایهۆنگ:ئەیخوایە ئەمە مرۆڤ نییە فریشتەیە دڵنیام(بینیم چاوەکانی کردەوە)

جێنی:ئاااا(کاتێک هەڵسام دوو چاوم بینی سەیری من دەکا بۆیە هاوارم کرد)

تایهۆنگ :ببورە ئەگەر تۆم ترساند بەڵام دووبارە چاومان بە یەک کەوتەوە.

جێنی:بێگومان منت ترساند تایهۆنگ(ئاە ئەوە ئەو کورەیە بیرم هاتەوە کە مافیایە وە ئونی گوتی دەبێت خۆمان لێیان نزیک بکەینەوە و نابێت ئاشکرا بین بۆیە خۆم ئاسایی نیشام دا)

تایهۆنگ:هێشتا ناوی منی لەبیر ماوە جێنی

جێنی:من کەسێک نیم ناوی کریارەکانم لەبیر بکەم.هەم تۆش لەبیرت ماوە(ئایخوایە ئەمە بۆ ئەونە جوانە هەست ئەکەم نقووب بووم لەناو چاوەکانی)

تایهۆنگ:ئەتوانی بخەویتەوە پشیلە ببورە بۆ ئەوە خەوەکەتم تێکدا.

جێنی:کێشە نییە ئەتوانی قەرەبووی بکەیەوە.

تایهۆنگ:چۆن؟

جێنی:ئەتوانم لەسەر شانت بخەوم بەراستی ملم ئازاری هەیە.

تایهۆنگ:ب..بەڵێ ئەتوانیت(زمانم تێکەڵ ئەبێت نەفرەت ئەمە چ هەستێکە خوایە؟)

جێنی:زۆر سوپاس تای تای(بەئارامی سەرم بەسەر شانی کرد هەستێکی زۆر خۆشە)



لانە:ئەیخوایە ئاوای زۆر ناخۆشە ناتوانم بخەوم وەکو جێگە گەرمەکەی ماڵەکەم نییە!(کاتێک خۆم بە ئەملاو ئەولا ئەبرد لەناکاو کسێک هات)سەرسپی دووبارە تۆ؟

شوگا:ئەتوانی بەو نازناوە بانگم نەکەی شیرینەکەم بەڵێ وابزانم جێگاکەم لە تەنیشت تۆیە H69 ئێرەیە(من چی ئەبینم دووبارە ئەو کچە زۆر شازەە بەراستی من بەبەختم)

لانە تەنها چاوی لێیسوراند

شوگا:چاوت لێمەسورێنە جوانکیلە.

لانە:بەراستی تاقەتی شەرم نییە پێش کەمێک بێمە ناو فرۆکە خەریکی کیک بۆکسینگ بووم بۆیە بۆخۆت ئاقڵ دانیشە سەرسپی.

شوگا:واو بەدڵمە ساڤێج گێرڵ هیوادارام رۆژێک شەرێک بکەین.

لانە:ئهممم زۆر حەز ئەکەم سەرسپی.

شوگا:تۆ بەخەڵکی ئێرە ناچی.

لانە:ئهم بەڵێ من خەڵکی ئەو وڵاتەم کە بۆی دەچین خەڵکی کوردستانم.

شوگا:واو یانی کوردستان کچی واجوانی لێیە؟

لانە:بەڵێ بەڵام بەداخەوە حیساب بۆ کور ناکەن بەتایبەتی ئەوانەی سەرسپین بۆیە خۆتیان بۆ سوک مەکە(بە تەعلیقەوە گوتم).

شوگا:قسەی خۆش نازانی.

لانە:زۆر نارازی خۆت لێرە فرێدە.



جین:ئەیخوایە من لە کوێ دائەنیشم لەلای کیم جیسوو*ی بەروبەری بەناوبانگی BP.DESIGN .(بە سەرسومان و کەمێک هاوارەوە گوتم)

جیسوو:ئاە گوێمم ئەە ئەوە چییە(بەخەواڵییەوە دەستم بە گوێم وەگرتبوو)تۆ کیم سۆکجین منیش خوشحالبووم.

جین:ببورە تۆم بەخەبەرمهێنای خاتوونی جوان.

جیسوو:کێشە نییە دانیشە...تۆش دەرۆیت بۆ کوردستان؟

جین:بەڵێ لەگەڵ کورەکان هاتووم

جیسوو:منیش لەگەڵ کچەکان هاتووم فکرەیەکم هەیە بۆ بۆ سەریساڵ پێکەوە نەچینە دەرەوە؟

جین:بۆ من گونجاوە دواتر بە کورەکانیش دەلێم.

جیسوو:تەمام.


جێنی:نا دایکەەە باوکەەە، مامەە واز بێنە دەمەوێ بچمە لایان ئەوان نەمردوون(جێنی هەموو لەشی عارەق بوو لەبەر خۆیەوە قسەی دەکرد)

تایهۆنگ:جێنی..جێنی..جێنی خوایە ئەم کچە دەسوتێت ...تەواو تەواو من لێرەم تێپەری(کاتێک چوومە تەنیشتی کردمە باوەشی خۆم )

وەکو ئەمە:



هیوجین و لیسا هێشتا نەخەوتبوون قسەیان دەکرد لە کاتێکا دوو چاوی سووری پر لە تورەیی و غیرە سەیری دەکردن

لیسا:یانی ئاوا کورە من تۆ دەخۆم وە رە بۆ ئێرە(کاتێک ختوکەی هیوجینم ئەدا)

هیوجین:لیلییی وامەکە(پێکەنین)تکایە(پێکەنین)جارێکی تر واناکەم(پکەنین)بەڵێن بێت.

لیسا:ئەوانە ناخوا بە یەک مەرج لێت خۆش ئەبم ئەوە هیچ جارێکی تر ئەو خوێرێتیانە نەکەی بە شانازییەوەش باسی ئەکەی چاوقەیم؟

هیجین:ئێ ئێ واناکەم تۆ بڵێ چیبکەم.

لیسا:وەرە ماچێکی نوناکەت بکە(بەدەنگێکی کز وتم)

هوجین ویستی لێی نزیک بێتەوە ماچی بکات کەچی....جۆنگکوک هیوجین ی هەڵساندەوە یەک بۆکسی لێدا هاواری کرد وتی(کەرە تۆ کێی دەست لە موڵکی من بەی)

هیوجین:لیلی ئەوە چی ئەڵێ.

لیسا:ئەی تۆ کەری کوێی دەست لە خۆشەویستەکەم بەی کورە ها ئەسڵەن کا من موڵکی تۆم؟(بە ئەنقەست وام گوت و یەقەی جۆنگکوکم توند گرتبوو جیسوو لە پشتەوە منی گرتبوو)

جۆنگکوک:ئەوە چی ئەڵێی خۆشەویستی چی ئەتکوژمم کورە هاا(ئەوە چی ئەڵێ خۆشەویستی چی ویستم برۆم لە لێی دەم بەڵام لیسا منی وەستان و یەک بۆکسی لێدام )

لیسا:وەرە تۆ وەرە بۆ ئێرە من سەبرم نەما(بەسەری کەوتم بۆکس بەدوای بۆکسم لێئەدا)تۆ(بۆکس)بۆکسێکت(بۆکس)لەئەو دا(بۆکس )من دە(بۆکس)بۆکست(بۆکس)لێئەدەم(بۆکس)لێرە(بۆکس)ئەتنێژم کوراااا(سێ بۆکسی ترم لێدا)

جۆنگکوک لیسا لەژێر خۆی نا وتی:تۆ تەنها ئیمنیت تێبگە ئەگەر هەزار خۆشەویستت هەبێ یەک لەدوای یەک ئەیانکوژم بۆخۆمت ئەبەم(کاتێکی سەیری ناو ئەو چاوە جوانانەم ئەکرد نامجوون و جەیهۆپ منیان دوورخستەوە بۆ بەشەکەی دی فرۆکەکە)کورە تۆ نالەبار دەستی لێبەی دەست ئەشکێنم.

هیوجین:،کورە تۆ وەرە بزانم چیت پێئەکرێ ئەسڵەن تۆ وابکەی بە زیندوی لە کوردستان دەرناچی.

لیسا:هیوجیناا تۆباشی.

هیوجین:هیچی وانییە ئەم خوێرییە کێ بوو؟

تایهۆنگ:جوان قسە بکە کورە.

هیوجین:وابزانم تۆ برای ئەوی مادام تۆزێ جوان تەربێتی دە.

لیسا:کاتی ئەوە نییە وەرە با برینەکەت بۆ چارە کەم،دواتر پێت ئەلێم.

جێنی :منیش دێم.

تایهۆنگ:بۆ کوێ؟

جێنی:لەگەڵیان ...(نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم منی بۆلایخۆی راکێشا)

تایهۆنگ:وەرە پێویستە کەمێک قسە بکەین.(لەراستیا ئەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام نەمویست لەگەڵ ئەو کورەیە بروا)

جێنی:باش.

جیسوو:یەڵا هەمووتان بۆ شوێنی خۆتان.

جێنی:فەرموو.

تایهۆنگ:کەمێک پێش ئێستا کاتێک خەوتبویت هەنێک شتت ئەوت لەبەر خۆتەوە دیارە دەربارەی رابردووە ئەتوانم بزانم بۆ وای؟....من ئەوکات تۆم لەباوەش گرد هێمن بوویتەوە

جێنی:دیسانەوە...ئەوەی راستی بێت حەز ناکەم دەربارەی قسە بکەم ....بەڵام تۆ چیت گوت منت لە باوەش گرد؟

تایهۆنگ:ئاساییە زۆرت لێناکەم...ببورە ئەگەر شتێکی هەڵەم کردووە بەڵام پێویستت بە کەسێک بوو ئارامت بکاتەوە.

جێنی:نا زۆر سوپاست دەکەم بەراستی...من ئەخەومەوە(دیسان سەرم بەشانی ئەو کرد)

تایهۆنگ:شەوشاد (ئەو بۆنە نەرمەی من ئەکوژێ وەکو بۆنی دایکم وایە من لە باوەشی ئەو زۆر هەست بە ئارامی دەکەم...خۆشم ئەوێی کیم جێنی)


جیسوو:بەراستی ئەمانە شێتن من رۆژێک بەدەست ئەمانەوە شێت ئەبم.

جین:من لەجیاتی جەیکەی داوای لیبوردن ئەکەم.

جیسوو:بەجدی نازانم چیبلێم بخەوم باشترە،بابۆ نوێژی بەیانی هەڵسم.

جین:منیش هەلسێنە ئەگەر هەستایت.

جیسوو:تۆش موسڵمانیت؟

جین:بەڵێ.

جیسوو:خۆشحالبووم.






جۆنگکوک:ئەگەر ئەو کورەم بە دەست کەوتبا.

جەیهۆپ:براکەم ئارامبەوە ئەو کچە خۆشەویستی هەیە تۆ ئەبێ وازی لێبێنی.

جۆنگکوک:هۆپی قسەت زۆر خۆشە هەتا من زیندوو بم لیسا هەر بۆمن ئەبێ(بەشەییتانییەوە گوتم)

نامجون:نازانم بەتامای چی بەس بەخوا گوێت ئەبرم فعلی قۆر بکەی ئەوە من ئەچم ئەخەوم هۆپی تۆش وەرە.(هەردووکمان رۆیشتین)

جۆنگکوک:قابیلە چی ئەکەم ئاشقی خۆمی ئەکەم ئەگەرنا جۆرێکی تر بەکاردێنم(بە شەیتانییەوە وتم)






بۆ بەیانی:

هەموویان پێکەوە نوێژیان ئەکرد.دواتر تەواو بوون

جیسوو:هاورێیان من وجین بریارمان داوە مادام ئێمە بۆ هەمان شوێن ئەچین بۆ سەریساڵ پێکەوە بین.

رۆسی:کەی تۆ و جین ئەونە لێک نزیک بوون.

جیسوو:ئحم..ئحم رۆسی بەخوا ئەتکوژم(کاتێک ددانی لێ جیر کردەوە)وە بۆ زانیاریتان هەمووتان ئەبێ بێن بەتایبەتی لیسا و جۆنگکوک.

لیسا:من نایەم چیت نەکردووە بیکە

جیسوو:ئادەی چیت گوت کیوتی؟(گوێی لیسام راکێشا بەس بزانم بۆ ئەونە کیوتە)

لیسا:ئا..ئا باشە تەواو..دێم بەڵام ئەگەر هەر یەکێکتان شتێکی هەڵە بکەن بەرامبەر بە ئێمە وەکو ئەو بەرێزەتان لێدێ(ئاماژەم بە جۆنگکوک کرد هەموو دەموچاوی برین ئۆە بەزەیم پیا دێتەوە بەڵام موستەحەق بوو)

جۆنگکوک:خوایە سەبر ئەیهاوارر یەک نەزانێت من زۆر حەز ئەکەم لەگەڵ تۆ بێم بێزارکەر من لەبەر هیۆنگەکانم دێم.

لیسا:ئیتر کەیفی خۆتانە،من قسەی خۆمم کرد.

جۆنگکوک :منیش جوابی خۆم داوە.



ئیتر هەموویان لە فرۆکە خانە دابەزین دواتر چوونە هۆتۆلێکی هەوڵێر:

لیسا:تکایە پێنج ژووری تاکەکەسی(بە ئینگلیزی وتم)

ک١:نازنامەکسنتان تکایە.

لیسا:فەرموو.

جۆنگکوک:٧ژووری تاکەکەسیش بۆ ئێمە.

ک١:نازنامەکانتان کوری قۆز.

جۆنگکوک:فەرموو.(بێئەوەی سەیری بکات)

لیسا:یاععع ئەوە بۆ وایە.(بە سەبری گوتم بەس جۆنگکوک گوێی لێمبوو)

جۆنگکوک:ئیتر هەموو قۆزیەکەم ئەبینن تەنها تۆ نەبێت.

لیسا:پیفف....من کەسێکی وانیم درۆ بکەم بەڵام یەک شتم لەتۆ بەدڵە ئەزانی چییە؟

جۆنگکوک:چی؟

لیسا:ساردییەکەت هەر ئاوا بمێنەوە.

جۆنگکوک:بەسەرچاو لیلی*م.

ئیتر لەو قسانە دابوون کاتێک رۆیشتنەوە بۆ لای کۆمەڵەکە.

جێنی:ئەوە ئەو پیاوە ئیزعاجە نییە لیسا.

لیسا:خەمت نەبێ منت لەگەڵە.ناوی ئەندرێس بوو. وایە؟

جێنی:بەڵێ ئەها وا بەرەو ئێمە دێت.

ئەندرێس:ئۆ کێ ئەبینم خانمەکان وە کچە سێکسیەکە کیم جێنی.

تایهۆنگ:ئەم خوێرییە کێیە؟ جێنی.

جێنی:بوەستە تۆ حەقت نەبێ دوای بۆتی باس ئەکەم.

ئەندرێس:ئەڵێی چی ئەمشەو پێکەوە بین خاتوونی سێکسی.

جێنی:ببورە بەرێز ئەندرێس ئەمشەو لەگەڵ هاورێکانمم(ئەم پیاوە زۆر بێئەدەبە حەز ئەکەم لەناو دەمیا گیر بکەم بەڵام لەبەر هاوبەشییەکە ناتوانم)

ئەندرێس:تۆ لەژووری چەند ئەمێنیەوە من لە ژووری ٤٤٥٦ ئەمێنمەوە ئادەی ئەی تۆ؟(همم بینیم ژووری ٤٤٦٦)

جێنی:ببورە ناتوانم پێت بڵێم.

ئەندرێس:کێشە نییە شەو ئەتبینمەوە خاتوونی سێکسی جلێکی سوور بپۆشە(بینیم ئەم پیاوەی تەنیشتی زۆر بە خراپی سەیرم ئەکا)

جێنی:خواتلەگەڵ وەک ئەوەی وتم ببورە ئەمشەو لەگەڵ هاورێکانمم(تایهۆنگ و لیسام بەزۆر گرتبوون)ئەرێ دە ئێوەش بوەستن جەوی خۆم زۆر تەواو نییە.

تایهۆنگ:چۆن ئەتوانی شتی وا قبوڵ بکەی.

لیسا:ئەها ئیتر گلەیی مەکە کاتێک تورە مەبە.

تایهۆنگ:راست ئەکا تۆزێک وەکو لیسا بە.

جێنی:ئەگەر وەکو ئەو شێت بم زەرەرێکی زۆر لە کۆمپانیا دەدات و هاوبەشیەکە هەڵدەوێشێتەوە.

لیسا:نەفرەت لە هاوبەشی.

ئەوانی تر ئاگایان لە وەزعەکە نەبوو

جیسوو:یەڵا هاورێیان ئێستاکە بابرۆینە ژوورەکانمان دوایش وەرنە خوارەوە بۆ نانی نیوەرۆ.

لیسا:هیوجین تۆ وەرە ژووری من و تۆ پێکەوەیە گیانەکەم.

هیوجین:یەسسس بۆخۆم هەتا بەیانی لەباوشت دەخەوم.

جۆنگکوک:چییییییییی(بەهاوەرەوە گوتم ئەم کورە بەدەستی من دەمرێێێێ)

لیسا:خۆت دەفع مەکە خۆشەویستین بەتامای چی؟

جۆنگکوک بێئەوەی هیچ قسەیەک بکا لەوێ رۆیشت.

لانە:ئەڵێی بنێشتن پێکەوە دایم ئەرێ دە با منیش بێم.(بە کیوتییەوە وتم)

شوگا:تۆ بۆ ئەرۆی؟

لانە:خوایە سەبر.

لیسا:بەخوا جێگامان نابێتەوە.

لانە:ئێوە منتان خۆش ناوێ.(گریانی درۆینەم کرد)

شوگا:من تۆم خۆشئەوێ وەرە لای من(لە دڵم گوتم)

ژووری لیسا و جۆنگکوک لە تەنیشت یەک بوو شوگا و لانە لە تەنیشت یەک وە جێنی و تایهۆنگ لە تەنیشت یەک جین و جیسوو تەنیشت یەک بوو وە هەروەها جەیهۆپ و نامجوونیش بەرامبەر یەک.

هەموویان خۆیان گۆری هاتنە خوارەوە جلەکانیان :

چوار شاژنەکە شاژنەکەی تر لە خوارەوەیە😎🌹

خوایە بۆ ئەمنە جوانم من🥹🌼

ئەمەش کاکە هیوجین کە دڵی کچانی دزیوە بە حەرەکەکانی

حەوت ئەفسانەکەی جیهان

لیساو هیوجین دەستیان لەناو دەستی یەکە بوو

فلاشباک:

هیوجین:نونا تۆ بۆ ئەڵێی من خۆشەویستی تۆم؟

لیسا:بۆ ئەوەی یەکێک غیرەم لێبکات وە بەردەوام لە رۆلگێران هەرچیت بوێ بۆتی ئەکەم ئۆکەی کیوتییی؟(هەموو شتەکانی تریشی نۆ باس کرد)

هیوجین:ئۆکەی نونا .

ئیند فلاشباک.

جۆنگکوک بەزۆر خۆی راگرتبوو.

هەموویان چوونە دەرەوە نانی نیوەرۆیان خوارد تا شەو پێکەوە ئەسورانەوە و گاڵتەیان ئەکرد تەواوی کاتەکە جۆنگکوک تورە بوو بەهۆی هیوجینەوە،وە کاتەکەی گەیشتە شەو ئیتر ئەو ١٣ هاورێیە چوونە بەردەمی قەڵا بۆ ئەوەی دیمەنەکە ببینن.

جیسوو:هاورێیان ٥ خولەک ماوە ئاواتێک بخوازن(یەک شتە کە هەموو کچەکان دەمانەوێ هۆکاری مردنی خێزانەکانمان بزانین وە دەمەوێ بزانم بۆچی منیان نەویست بەراستی ئەوان برینێکی گەورەیان لە دڵی من جێهێشت کە هەرگیز چاکنابێتەوە و هەردەم خوێنی لێدێت  وە تەنها هیوادارام کچەکان و ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن و مافیاکە سەلامەت بن ئەوندە بۆ من بەسە خوایە گیان )

لیسا:(دەمەوێ هۆکاری مردنی خێزانەکەم بزانم وە ئازیزانم پارێزراو بن وە هەمیشە دڵم وەکو بەرد بمێنێتەوە و قیمەی بێهیوا بوون لەو کاتەدایە کە هیج هیوایەک و حەزێکت نامێنێ بۆی بژی تەنها جەستەیەکی زیندووم بەڵام لەناوەوە مردووم کەس لێم تێناگا تەنها یەک کەس نەبێ ئەویش لانەیە ئەویش هەمان ئازار و برینی منی هەیە تەنها دەتوانم لای ئەو بگریم)

جێنی:(یەکەم شت بمەوێ تۆلەیە من برسی تۆلەم لە ئێستایا دەمەوێ تۆلەی خێزانەکەم بکەمەوە وە خوا گیان لە خوشکەکانم جیا نەکەیەوە)

رۆسی:(دەمەوێ هۆکاری کوژرانی دایک و باوکم بزانم وە کێ کوشتیەتی کەی لەکوێ لەسەرچی پسیارم زۆرە دەمەوێت تۆلە بکەمەوە بەهەر شێوەیەک بێت خۆتان ئامدە بکەن. وە داهیوادارام هەردەم شتی باش رووبدات هەرچەندە مەحاڵە..وە نامەوێ خوشکەکانم هیچیان لێبێت وە ئازیزانم سەلامەت بن وە ئەگەر کەسێک بێتە ناو ژیانمەوە خراپ نابێ.)

لانە:(هیوادارام دایک و باوکم لە جەهەنەم بسوتێن ئاخەر من تاوانم چیبوو منیان نەویست ئەگەر وابێ با هەر لە سەرەتاوە بیان کوشتبام نەهاتبامە ناو ئەو جیهانە پیسە هەر لە خەزێنەی خوای گەورە بمابامایەوە رقم لەخۆمەوە نازانم بۆ چی دەژیم بیهیوا بوومە بەڵام دەری ناخەم خەڵکانی تر هیواکانی ساڵی ٢٠٢٤یان دەنوسن بەڵام من تەنها کچێکی هەتویوم کە هیوام بە ژیان نەماوە و هیچ ئاواتێکم نییە قێز لەخۆم دەکەمەوە ئایا من شایەنی ئەوە بووم دایکە باوکە من شایەنی ئەوە بووم دەمەوێ پر بە دڵم بگریم تەنها دەتوانم لای یەک بگریم لیسا تەنها ئەو لێمتێدەگات، وە تەنها دەمەوێ کچەکان بە سەلامەتی بمێنەوە مافیاکە هیجی لێنێت.)

هیوجین:(هیوادارام مافیاکە و پێنج شاژنەکەمان بە سەلامەتی بمێنەوە وە هیوادارام کەسێکی زۆر باش بناسم لە سالی ٢٠٢٤ تەواوی ژیانم بگۆرێ وە حەز دەکەم ببمە ئایدۆل.)

نووسەر/ئاواتی کورەکانی تر نانوسم دواتر خۆی ئاشکرا دەبێت بەڵام ئەوانیش دەیانەوێت تۆلەی خێزانەکانیان بکەنەوە و وە هەروەها ئەو شاژنانە رازی بکەن بەڵام ئەوە بەشێک بوو لە ئاواتەکەجارێ شتی زۆرتر ماوە.

شوگا و جۆنگکوک دیقەتی لانە و لیسایان دا کە دڵیان پر بووە بەڵام دەیشارنەوە

لیسا:من ئێستا دەگەرێمەوە.

لانە:بوەستە منیش دێم.

لیسا:بەنەفرەت بیت نامەوێت بگریم نانا نامەوێت(کاتێک خۆم لەناو باوەشی لانە نابوو بەراستی کاتێک لە باوەشی ئەوم هەست بە ئارامی دەکەم  بەس ئەو فرمێسکەکانمی بینیوە لەگەڵ هیوجین و کچەکان)

لانە:تەواو ئارام بەوە بەڵێن بێت هۆکاری مردنی خێزانەکەت دەدۆزمەوە... تەواو من دەیگرمە ئەستۆ(فرمێسکەکانی لیسام دەسری بەراستی گوناحە من زۆر بەزەییم پێیدا دێتەوە من و کچەکانی تر هەموو ئاوا رابردوویەکی تاڵ و تاریکمان یەک لەیەک خراپتر نازانم بۆ کامیان خەمبار بم)

لیسا:بەراست...لانۆ یارمەتیم دەدەی؟

لانە:بەڵێن بێت لیلی یارمەتیت دەدەم تەنیا با فرمێسکەکانت نەبینم...لەو کاتەوەی چووینەوە بۆ کۆریا دەست دەکەین بە گەڕان ئێستا فرمێسکەکانت راگرە تکایە لیلی*م.

لیسا:لانۆ تۆ باشترینی.

هیوجین:ئاە ئەو دوانە چییان لێهات بامن برۆم بزانم.

جۆنگکوک:شەیتان دەڵێت برۆ بیکوژە(لەژێر لێویەوە گوت.)

هیوجین:شتێکت گوت؟

جۆنگکوک:گوتم منیش دێم

هیوجین:باشە(منو جۆنگکوک رۆیشتین بەدوای لیسا و لانە بگەرێین زۆر قەرەبالەخ بوو لەناکاو کەسێک خۆی بەمندا کێشا)هێییی ئاگاداری پێشت بە!!

؟؟:ئەسڵەن تۆ ئاگاداری دەوروبەرت بە....یەک خولەک تۆ کۆریت؟

هیوجین:بەڵێ من کۆریم واو موعجیزەیە کەسێکی کۆری بدۆزمەوە لێرە(ئەو کچە چاوەکانی رێک لە پشیلە دەچێ زۆر جوانە چاوەکانی)ناوت چییە؟

؟؟:ئێجی ، هوانگ ئێجی ئەی تۆ ؟

هیوجین:هوانگ هیوجین.

ئێجی:رێکەوتێکی جوانە واو(پێکەنیم)

هیوجین:دەتوانم ژمارەکەت وەرگرم؟

ئێجی:بەدڵنییاوە با یەکەم کەسی ٢٠٢٤ بی کە بیناسم(ئەو کورە بۆوا قۆزە لە وابزانم لە یەکەم نیگاوە ئاشق بووم)

جۆنگکوک:ئەی ئەی بەخوا دوای بە لیسا ئەڵێم.

هیوجین:کورە برۆ بەر ئەو سەرمایە(ئەو کچە رۆیشت من و جۆنگکوکیش چووین بەدوای لیسا و لانە)

شێوەی ئێجی:

ئەم کچە بۆ وا جوانە خوایە بەم کچێتەی خۆمەوە عاشقی بوومە😭🥹

هیوجین:لیسایااااا(بینیم ئەو دوانە پیاسەیان دەکرد منیش هاوارم بۆیان کرد)

لیسا:(بەرەو رووی ئەو دوانە رۆیشت)هیوجین بۆچی هاتی؟ خۆمان دەهاتینەوە.

هیوجین:من خەمم بوو...خۆشەویستەکەم شتێکی لێبێت(لەبەر جۆنگکوک وام گوت هیهیهی چەند خۆشە دەفعی کەم)

جۆنگکوک:ئەی خوایە گیان سەبرررررر.

لیسا:گیانەکەی خۆم وەرە بابرۆینەوە( لانە و جۆنگکوکمان لەدواوە جێهێشت)

لانە:هەر بەراستی باوەرت کرد؟

جۆنگکوک:باوەرم بەچی کرد؟

لانە:ئەوان خۆشەویست بن؟

جۆنگکوک:بۆ وا نییە؟(بە شۆکەوە پرسیم)

لانە:گێلە ئەوان تەنها لەبەر تۆ وائەکەن لیسا لە منداڵییەوە هیوجینی بەخێوکردووە وەکو برا بچووکی ئێمە وایە بە هوموومان ئەڵێ نونا ئای بەراستی نەمئەزانی زاوای داهاتوومان ئاوا گێلە(کاتێک دەستم بەسەرم وەرگرتبوو)

جۆنگکوک:یااا لانۆۆۆۆ تۆ شاهانەیییی زۆر سوپاستتت ئەکەممم بۆ ئەوەی پێت گوتم(لەباوەشم گرت هەموویم بە هاوارەوە گوت)

لانە:خنکامممم کورە خنکام بێئەدەب.

جۆنگکوک:ببورە...ئێستا خۆم ئەزانم چیت لێئەکەم ئازیزم(بەشەییتانییەوە گوتم)

لانە:کورە پەشیمانم نەکەیەوە نەشلێی من پێتم گوتوە ئەگەرنا سەرت ئەپەرێنم.

جۆنگکوک:ئۆکەی لانۆۆ.




دوای کەمێک:

نامجوون:کاتی ئەوەیە برۆینەوە هۆتێل کات درەنگی کردووە

جیسوو:راست ئەکەی یەڵا بابرۆینەوە.

لەناو هۆتێلەکە:

رۆسی:ئاە زۆر سارد بوو دەرەوە بەراستی ئەوە چی بوو من دەرۆمە ژوورەکەی خۆم خواتان لەگەڵ.

جیمین:برۆ برۆ.



هیوجین:یەک خولەک تۆۆ!

ئێجی:ئۆە دووبارە چاومان بەیەک کەوتەوە هیوجین.

هیوجین:تۆ کەی ئەرۆیتەوە کۆریا؟

ئێجی:بەیانی

هیوجین:ئێمەش بەیا ی ئەرۆینەوە کەواتە بۆ لەگەڵ ئێمە نایەی.

ئێجی:بیرۆکەیەکی نایابە بەیانی ئامادە ئەبم.خوات لەگەڵ (رۆیشتم)

لیسا:زوو کەپلت بۆ خۆت گرت کچەکە کۆریشە زۆر جوانە کورەە.

هیوجین:لەکۆتایدا من هیوجینم(بەبزەیەکی لارەوە وتم)




ئەندرێس:همم کارمەند کارتی ژووری ٤٤٦٦م بدێ(برێک پارەم لەسەر مێزەکە دانا)

ک:واو فەرموو بەرێزم.

ئەندرێس:پارە هەمووشتێک دەکات.(چووم بەرەو ژوورەکەی جێنی.)

جێنی:یا ئەوەکێیە(زۆر دەترسام چوومە بەلەکۆنەکە لەوێ چوومە بەلەکۆنەکەی ژوورەکەی تەنیشتم ژوورەکەی خۆمم لێوە دیار بوو بینیم ئەو نابەجێیە هاتە ژوورەوە یەک تۆزی مابوو من ببینی چوومە بەلەکۆنەی ژوورەکەی تەنیشتم وابزانم هی تایهۆنگە لە پەنجەرەکەم دا)تاییی؟؟(یەکێک پەنجەرەکەی کردەوە.)

تایهۆنگ:جێنییی؟؟(بەسورسومانەوە گوتم و پەنجەرەکەم کردەوە)

جێنی:نەفرەت!کێشەیەکم هەیە تای!(هەموویم باس کرد)

تایهۆنگ:من دەچم ئەو کورە دەکوژم دێمەوە.

جێنی تایهۆنگی بۆلای خۆراکێشا وە جەستەی تایهۆنگ بەر جەستەی جێنی کەوت چاوەکانیان لەناو چاوی یەک جێگیر ببو زۆر بە قوڵی لەناو چاوەکانی یەک نقوم ببون هەردووکیان. نەیان دەویست ئەوکاتە تەواو بێت بەڵام جێنی تێکیدا و چاوەکانی لابرد بەڵام تایهۆنگ هێشتا چاوەکانی لەسەر جێنی بوو.

جلەکانی جێنی:

جێنی:ئەوە ئێێێ..دەموت پێویست ناکات هەم بەو شەوە تاقەتی ئەوم نییە بەڵام دەکرێ ئەم شەو لە ژوورەکەی تۆ بمێنمەوە؟

تایهۆنگ:بەڵێ بێگومان بەڵام تەنها یەک سیسەم هەیە!

جێنی:ئێ چیبکەین.

تایهۆنگ:ئێ چیبکەین لەسەر سیسەمەکە دەخەوین.

جێنی:هەردووکمان ؟!

تایهۆنگ:بەڵێ.

جێنی:باشە

جێنی تایهۆنگ چوونە سەر سیمەکە پاڵیان داوە سەیری دیوارەکەیان دەکرد تا جێنی وتی.

جێنی: خۆشەویستت هەیە؟

تایهۆنگ:نەخێر،تا ئێستا نەمبوە ئەی تۆ؟

جێنی:منیش نەخێر.

تایهۆنگ:چۆن دەتوانن بەرگەی ئەو پیاوە بێزارکەرانە دەگرن؟

جێنی:ئاە دیسا مەمگرێنە ناچارین بۆیە(بەدڵپرییەوە گوتم)

تایهۆنگ:ببورە بەڵام ئەوە شتێکی زۆر ناشرینە ئافرەت ئاوا بکات.

جێنی:ئینجا بۆ خەتای منە خەتای ئەو پیاوە تەنانەت من تا ئێستا دەستم بەر دەستی هیچ پیاوێک نەکەوتووە.(بەگریانەوە)

تایهۆنگ:ئەوە تۆ دەگری؟

جێنی:زۆر(هەنسک)بێزار(هەنسک)بوومە(هەنسک)لەژیان.

تایهۆنگ جێنی لەباوش گرت

تایهۆنگ:هەرچەندی دەتەوێ بگری لەناو باوەشم(ئەو باوەشە بچووک و گەرمەی ئەو کچە ئەو بۆنە خۆشەی بۆنی شلیکی لێدێت نامەێ لێم جیابێتەوە)

جێنی:زۆر سوپاس(هەنسک)تایهۆنگ(باوەشە گەرمەکەی ئەو هەست و سۆزە و گرینگیدانەی بەرامبەر بەمن هەیەتی هەست بە بوونی باوک ئەکەم وەکو باوەشی باوکم وایە نامەوێ لێی جیاببمەوە)لەوانەیە ئەمشەو دووبارە کابوس ببینم ئاگات لێمبێ ئۆکەی؟

تایهۆنگ:فەرمان ئەکەی خاوەنشکۆ(بە بزەوە)








رۆسی:ئەوە چییە سپیلەتەکە ئیش ناکات با تەلفۆن بۆ خزمەتگوزاری ژورەکان بکەم.....سڵاو بێزەحمەت سپلێتی ژوورەکەم تێکچووە ژووری زیادەتان هەیە؟

ک:لە ئێستایا هیچ ژوورێکی بەتاڵمان نییە ببورە خانمەکەم.

رۆسی:باشە سوپاس....نەفرەت ئێستا چیبکەم ناتوانم برۆمە لای لیسا و ئەوان هەرگیز نامکەنە ژوورەوە...ئەها فکرەیەکم هەیە بابرۆمە ژوورەکەی جیمین.

جیمین:رۆسی چیبووە کێشەیەک هەیە؟

رۆسی:(هەمووم بۆ باس کرد)ئینجا ئەتوانم لە ژوورەکەی تۆ بمێنمەوە؟بەراستی خۆت ئەزانی زۆر ساردە جەوەکەی.

جیمین:فەرموو بێگومان.....بەڵام ئەم هۆتێلە هەموو ژورەکانی یەک سیسەمی لێیە نەفرەت هیچ قەنەفەیەکی لێنیە ئەبێت لەسەر یەک جێگا بخەوین ئاساییە؟(هیهیهی هەموو پلانی منە من سپیلەتەکەی رۆسیم تێکدا بەراستی شایەنی خەڵاتی ئۆسکارم وە هەروەها قەنەفە لێرە هەبوو بەس لامرد)

رۆسی:مادام وایە ئاساییە بەڵام با گۆشە لەنێوانمان بێت!

جیمین:باشە(پاڵمان داوە زۆر بێدەنگ بووین من بێدەنگیەکەم شکاند)....رۆسی هیوای چیت خواست ؟

رۆسی:ئەتوانم بە سێ وشە وەسفی کەم تۆلە،پارێزراوی،سەرکەوتن.ئەیتۆ؟

جیمین:منیش دەتوانم بە سێ بە سێ وشە وەسفی کەم تۆلە،پارێزراوی،گەیشتن بەکەسێک.

ئەم دوانە بۆ ماوەیەک سەیری چاوی یەکدیان کرد

رۆسی:تۆش برسی تۆلەی وایە بەهۆی رابردوەوەیە؟

جیمین:بەڵێ بەداخەوە.

رۆسی:دەتوانم لەباوەشت بگرم؟

جیمین:من دەبێ ئەو پسیارە بکەم پێویستم بە باوەشی کەسێکە.

رۆسی:وەرە(باوەشی ئەم کورە زۆر نەرمە دەنگە ناسکەکەی پێستە نەرمەکەی کە لە پێستم دەخشا دەمەوێ کات بوەستێنم ئەم کورە بۆ هێندە تایبەتە)

جیمین:(ئەم کچە رێک لە فریشتە دەچێت بۆنی قژە نەرمەکەی کە لەبۆنی پرتەقاڵ دەچێت دەمەێ سییەکانم پر بکەم لە بۆنەکەی ئەم کچە بۆ ئەونە تایبەتە)








لیسا:(بەجدی زۆر بێزاربووم ئەمەوێ برۆمە دەرەوە هیوجین خەوتووە بۆیە بەتەنیا ئەرۆم ....هەنێ کەس ئەڵێن رابردوو لە رابردوو بەجێبهێڵە لەبەر ئەوەی خۆیان رابردوویەکی ئاسانیان هەیە کە بە ئاسانی لەبیر ئەکرێت بەڵام چی دەربارەی رابردووی من هەرکاتێک بمەوێ لەبیری کەم زیاتر بیری لێئەکەمەوە نەفرەت....چوومە لایەکی هۆتێلەکە لەسەر قەنەفەکە دانیشتم سەیری دیمەنەکەم ئەکرد واهەستئەکەم یەکێک سەیرم ئەکات...ئاە بەڵێ راست بووم)جۆنگکوک؟

شێوەی شوێنەکە:



جۆنگکوک:بەم شەوە چیەکەی لێرە؟

لیسا:روونکردنەوە بۆکەس نادەم.

جۆنگکوک لە لیسا نزیک بۆوە چەند ئینجێک دووریان هەبوو.

لیسا:ئەوە چیەکەی؟

جۆنگکوک:همم واتئەزانی من ئاوا بە ئاسانی هەڵئەخەلەتێم؟

لیسا:باسی چی ئەکەی.

جۆنگکوک:وائەزانی نازانی نازانم لەگەڵ ئەو کورە خۆشەویست نین؟

لیسا لە شوێنی خۆی رەق بوو.

لیسا:کێ پێی گوتیت.

جۆنگکوک:روونکردنەوە بۆ کەس نادەم.

سەیری نێو چاوەکانی یەکدیان ئەکرد چاوەکانیان قسەیان ئەکرد وەک ئەوەی جۆنگکوک بڵێ ئەزانم چاک ئەزانی خۆشم ئەوێی بەڵام هەمیشە لەمن رادەکەی بۆچی؟ وە لیسا بڵێ لەبەر ئەوەی لە خۆشەویستی ئەترسم لە خۆشویستنت ئەترسم من رابردووەیەکی ئەوندە باشم لەگەڵ خۆشەویستی نییە تا دووبارە خۆشەویستی بکەمەوە.

لیسا:بۆچی ئاوا سەیرم ئەکەی؟

جۆنگکوک:چۆن؟

لیسا:وەک ئەوەی بە چاوەکانت بمخۆی.

جۆنگکوک:نازانم دیارە لەبەر ئەوەی چاوەکانت زۆر جوانن....لیسا تۆ رابردوویەکی خۆشت هەیە یان ناخۆش.

لیسا:ناخۆش.

جۆنگکوک:منیش...ئەتەوێ باسی کەی یان من باسی کەم؟

لیسا:من ناتوانم باسی کەم چونکە ئەگریم وە نامەوێ لەپێش چاوی تۆ بگریم.

جۆنگکوک:بەڵام من پێویستم بە کەسێکە لە باوەشی بگریم بۆیە من باسی ئەکەم.....من کاتێک تەمەنم منداڵ بوو دایک و باوکم مردن بە دەستی مافیایەک کە تا ئێستا نازانم ناوی چییە وە ئەوان کورەکانیان لای من جێهێشت ئێستا کە ئاوا باسی ئەکەم وا ئەزانی دایک و باوکم زۆر باش بوون لەگەڵم بەڵام وەکو ئەوە وابوو لە خوێنی ئەوان نەبم هەر کاتێک هەڵیەکم بکردبا بە خراپترین شێوە سزایان ئەیام کە بە خەیاڵت ناێ جارێکیان لەسەر نانخواردن بووین من بە هەڵە پەرداخێکم شکاند باوکم ئاسنی گەرم کرد پشتی منی سوتاند دواتر بێ ئەوە چارەسەرم بکات منی بردە ژورێکی تاریک دوو رۆژ لەوێ داینام بێ نان و ئاو ئەوە باسی دایکیشم ناکەم کە چێژی لە لێدان و ئازارەکانی من ئەبینی هەمیشە کاتێک ئازارم ئەچێشت پێئەکەنی بەراستی لیسا من شایەنی ئەوە بووم من لە خوێنی ئەوان بووم من خەرگی ئەوان بووم ئاخەر کێ ئەتوانێ وا لە جەرگی خۆی بکات منیان کرد بە کەسێکی سارد و دڵرەق(هەموویم بە گریانەوە باس کرد)

لیسا:منیش هەمان پرسیارم هەیە ئایا من شایەنی ئەوە بووم؟ ...من باسی رابردووم ناکەم بەڵام وەکو ئەوەیە کە تۆ باستکرد من وتم ناگریم بەڵام تۆ منت گریاند.(ئاخ ئەو منی گریاند نەدەبوو بگریم)

بە گریانەوە سەیری ناو چاوی یەکیان ئەکرد جۆنگکوک بێئەوەی کات لەدەستبدات لیسای لەباوەش کرد لیساش لەگەڵی گۆرییەوە ئەوان هەستیان بە ئاسودەیی و پارێزراوی ئەکرد لە باوەشی یەکدا .

جۆنگکوک:هەندێک جار مرۆڤ پێویستی بە دوو شتە باوەشێک لەناوی بگریت وە دڵێک لێی تێبگات زۆر سوپاس لیسا .

لیسا:شایەنی نییە..هەم منیش سوپاست ئەکەم ئەزانی خراپترین هەست ئەو کاتەیە کە شتێک لە ناخەوە تۆ دەکوژێت بەڵام دەبێت تۆ خۆت بەهێز نیشان بدەی.

جۆنگکوک:ئەوە بزانە کاتێک کەسێکت بینی گریا لاواز نییە بەڵکو ماوەیەکی زۆرە بە بەهێزی ماوەتەوە.

ئەو شەوە ئاوا تێپەری هەنێکیان توانیان باوەشێک بدۆزنەوە لە ناوی بگرین هەنێکیشیان دیسان بەبێ هیواییەوە خەمەکانیان قوتدایەوە.





































وشە. ٥١٣٧

نووسەر:بەس بەخۆم من نەبام چیتان ئەکرد.



Viollena

Continue Reading

You'll Also Like

224K 9.4K 25
"မောင် မဆိုးစမ်းနဲ့ကွယ်" "ကျုပ်ကိုမချုပ်ခြယ်နဲ့"
2.3M 70.3K 98
Previously called Older Brothers Part 1 Completed (Alternate version) part 2 Ongoing "T-trust me?" "Always." It was the promise that they were never...
62.7K 5.6K 36
U+Z ဒီနေ့မင်းလွင် + ဒီယောရာဇာဓိရာဇ်
10K 841 9
•نــــــووســــــەر نـــــونــــــــــــو"😈🤤 i4m._.B4d دەستكاری كراوە وبەشە ١٨+ كەط كراوە