𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳

By llivun4

8.3K 1.2K 567

لاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە بر... More

00:00
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9 ½
Characters
chapter 9 ½
Chapter 11
chapter 12 ½
chapter 12 ½
Chapter 13
Chapter 14

Chapter 10

429 54 29
By llivun4


☆゚⁠.⁠*⁠・⁠。゚Chapter ten ☆゚⁠.⁠*⁠・⁠。゚

-William's past ☆゚⁠
-ڕابـردووی ویلـیامـ ☆゚⁠

-كل ما أريده هو أن تبقى في حياتي للأبد.

دەنگی داڵ و و باڵندە کێویەکان لە ئاسمانە گەرم و ڕووناکەکە دەهات،بەتەواوی شوێنەکە لە بیابان دەچوو بۆهۆی ڕووتی و وشکی خاکەکە.
لە ئۆتۆمۆبیلەکە دابەزی و ماڵئاوایی لە براکەی کرد پاشان هەنگاوی نا بەرەو دەرگای یەکەمی زیندانە گەورەکە

هەندێ جار لەژێر قاچەکانی دەنگی ڕووەکی وشک بوو دەهات، بەتەواوی کەشەکە سامناک و ترسناک بوو بە تایبەتی بۆ کچێکی گەنج.

باجەکەی کە لە کۆلێژ وەری گرتبوو پیشانی پاسەوانەکە دا،وە دەرگاکەی بە روویدا کردەوە دوای ئەوەی دڵنیا بوویەوە لە باجەکە و ڕێنوێنی کرد بۆ یەکەم خاڵی پشکنین.

پاسەوانەکانیش بەڕای ئەو لە چەتە و ڕێگر و پیاو کوژ دەچوون بەهۆی شێوە سامناکەکەیان و ئەو تاتۆیانەی قۆڵی هەندێکیانی داپۆشیبوو، سەیرکردنە پڕ گومان و وردەکانیان بۆی وای لێی دەکرد تەزوو لە بڕبڕەی پشتیەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستەی بڕوات

دوای ماوەیەک لە کۆتاییدا ڕزگاری بوو لە شێوەی ئەو پاسەوانە ترسناک و زەبەلاحانەی لە هەموو سوچێکی زیندانەکە هەبوون ئەو کاتەی لە ژوورێک چاوەرێی هاتنی دکتۆرە سەرپەرشتیارەکەی دەکرد لەگەڵ دوو کوڕی گەنج کە ئەوانیش وەک یەکەم ڕاهێنانی کرداریان هاتبوونە ئەوێ.

تەنیا هەندێک قسەی کەمیان گۆڕیەوە وەک ئەوەی ئەو کوڕەی چاویلکەکەی لەچاو بوو و خاوەنی چاوی هەنگوینی بوو ناوی جۆش بوو کە باڵەیەکی کەمێک کورتی هەبوو

ئەوەی تریان ناوی ئالان بوو کە بەڕەگەز نەرویجی بوو و قژێکی زەرد و جوتێک چاوی ڕەساسی هەبوو،

سەرنجی هەرسێ قوتابیە گەنجەکە ڕۆیشتە سەر دەرگاکە ئەو کاتەی کرایەوە و پیاوێکی تەمەن ناوەند هاتە ژوورەوە، هەرسێکیان هەڵسانەوە لە شوێنی خۆیان وەکو ڕێزێک بۆی

هەیکەلێکی گەورەی هەبوو، و جەستەی زۆر تەندروست بوو بۆ پیاوێک کە تەمەنی لە سەرەتای پەنجاکان بێت،قژی سپی بوو بەڵام هێشتا تاڵی ڕەشی لەنێو هەبوو.دەموچاوێکی جدی و ساردی هەبوو کە ناچاری دەکردی ترسێکت بەرامبەری هەبێ

"من دکتۆر یامنـ'ـم سەرپەرشتیاری ئێوە دەبم، هیچ هەڵەیەکم ناوێ چونکە هەڵەکەت لەوانەیە ببێتە هۆی مردن یان هەڵاتنی یەکێک لەو زیندانیە دەروون نەخۆش و ترسناکانەی ئێرە !"

قسەکانی هیچ ورە بەخش نەبوون بۆ ئەو سێ گەنجە کە لەوێ بوون بۆ ئەزمونکردنی ئەو کارەی لە داهاتوو دەبێتە پیشەی هەمیشەییان.

.................

لاڤـێنـدەر

لە کۆتاییدا کاتی ئەوەبوو پشوویەک وەربگرین دوای شەش کلتژمێر بەردەوام لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دکتۆر یامن و تاقیکردنەوەی تواناکانمان کە هەندێکی هیچ پێویست نەبوو و حەقی بەو کارەوە نەبوو کە ئێمە دەمانکرد !

مەبەستم من دەبمە پزیشکی دەروونی نەوەك پزیشکی نەشتەرگەری و فریاکەوتن !! بۆچی دەبێ تواناکانم تاقیبکاتەوە لە نەشتەرگەری کردن و دەرهێنانی گولـلە؟

"من حەزم بە خواردنی زیندان نییە ئەوان زۆر بێ تامن !"سەرنجم ڕۆیشتە سەر جۆش کاتێک بۆڵاندی

"ئایا پێشتر لە زیندان بووی تا ئەوە بزانی؟"ئالان لێی پرسی کاتێک خەریکی تێکردنی خواردنەکە بوو بێ ئەوەی سەرنجی ڕووخساری کوڕەکە بدات

"نەخێر بەڵام لە شێوەی ئەوە ڕوونە !"گوتی کاتێک هێشتا نیگا پڕ قێزەکانی نەوەستاندبوو بۆ خواردنەکەی دەستی

لە یەکێک لەشوێنەکان دانیشتین کافتریاکە بە تەواوی چۆڵ بوو بەو پێیەی کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ بوو و دەمێک بوو زیندانیەکان نانیان خواردبوو

کاتێک چاوم بە شێونەکە دەگێڕا تێگەیشتم بۆچی هەندێ کەس دەڵێن قوتابخانە و زیندان جیاوازییەکیان نییە، چونکە بە ڕاستی ئەو قسەیە سەد لە سەد ڕاستە !! یەک جیاوازی ئەگەر بوونی هەبێ ڕەنگی مێز و دیوار و دەرگاکانە هیچی تر نییە

ویلیام !

ئەو هاتە مێشکم هەرچەندە ئەوڕۆ هەموو زیندانیەکانمان نەبینی بەڵام چەند جارێک دکتۆر یامن ئێمەی بردە گۆڕەپانەکە بەڵام لە هیچ شوێنێك تێبینی ئەوم نەکرد ! ئایا ئەوان دڵنیان ئەو کوڕە لێرەیە؟

دەنگە دەنگی قاچ هات و چەند کەسێک هاتنە ناو کافتریاکە سەیری شوێنەکەم کرد دکتۆر یامن بوو و لەگەڵ دوو پاسەوان لەگەڵ زیندانیەک.
لێدانی ترپەکانی دڵم زیادی کرد کاتێک ئەوم بینی ڕوخسارە بێ عەیبەکەی لە جاران زیاتر ماندوو بوو و ژێر چاوەکانی ڕەش بوون و چەند برینێکی بچوک لەسەر دەموچاوی هەبوو کە لەوانەیە شەڕی کردبێ یان پاسەوان و پزیشکەکان عەزیەتیان دابێ ئەو کاتەی چارەسەری ڕەتکردۆتەوە لە کۆتاییدا ئەو سەر شێتە!

لەسەر یەکێک لە مێزەکان دایانا و خواردنیان لەپێشی دانا بەڵام نزیکی خواردنەکە نەکەوتەوە ! و چەند جارێک دکتۆر یامن بە زمانێکی جدی پێی گوت خواردنەکەی بخوا بەڵام ڕەتی کردەوە بێ ئەوەی سەیری ڕووخساری بکات و چاوەکانی لەسەر دەستی بوو

"خواردنەکەت بخۆ پێش ئەوەی بمری !"ئەم جارەیان هاواری کرد لەسەری

وە دەستم کرد بە ژماردن لە ناخم

یـەك...

هەر شتێک دەکەی بیکە

دوو....

بەڵام هاواری لەسەر مەکە، ڕقی لە دەنگ بەرز کردنەوەیە لەسەری

سـێ...

لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و سنی خواردنەکەی فڕێدایە سەر زەویەکە،دکتۆر یامن وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەو کاردانەوەیە بوبێ لە گیرفانی چاکەتە پزیشکیەکەی دەرزیەکی دەرهێنا و بە یارمەتی دوو پاسەوانەکە کە ویلیامیان گرت دەرزیەکەی لە قۆڵیدا و لە چەند چرکەیەک بەتەواوی بێهۆش بوو و بردیانە دەرەوەی ئەوێ و دکتۆر یامن بەرەو ئێمە هات

تەواوی کاتەکە دەمویست هەڵبستمەوە و شتێک بکەم بەڵام هێزێک ڕێگر بوو لەوەی بجوڵێم لە شوێنی خۆم !

"بەرمدە ! ئێستا ناتوانم هیچ بکەم"لە ژێر ددانم بە توڕەیی ئەوەی تەنیشتمم ئاگادار کردەوە

"دەیناسی؟"پرسیاری لێ کردم و دەستی دورخستەوە

"نەخێر ! تەنیا دەمویست شتێ بکەم لە بری بەکارهێنانی دەرزی هێورکەرەوە خۆ هەموو کات ئەوە بەکارنایەنن"بە سادەیی وەڵامم دایەوە و لەگەڵ تەواو کردنی قسەکەم دکتۆر یامن لە بەرامبەر ئێمە وەستا

نابێ هیچ کەس بزانێ من ویلیام دەناسم...هیچ کەس !

"بەکارهێنانی هێورکەرەوە باشترین شتە بۆ ئەو حاڵەتە،پێت وایە دەتوانی کۆنتڕۆڵی بکەی؟ ئەو جیاوازە لە هەر زیندانیەکی تر کە لێرەیە !"وا دیارە گوێبیستی قسەکانم بووە ئەوە هەلی منە بۆ هاویشتنی یەکەم هەنگاو لە پلانەکەم

"بەڵام بەردەوام دەبن لەوەی هێورکەرەوەی پێ بدەن؟ ئەوە خراپتری دەکا"وەڵامم دایەوە

"ئەگەر سەرکەوتوو بیت لە قایل کردنی بە نان خواردن ئەو نەخۆشی تۆیە"دوای تەواو کردنی قسەکەی لەوێ ون بوو

لەبەر ئەوەی ویلیام حاڵەتێکی جیاواز بوو وە ناتوانی سەد لە سەد ئەگەری چاکبوونەوە یان کۆنترۆڵ کردنی هیچ حاڵەتێکی هاوشێوەی حاڵەتەکەی ویلیام بدەی !

من دەمزانی هەموو ئەو شتانەی ئەو هەیەتی چییە، وە دەمزانی ئەو هەمووە بەیەکەوە چەند خراپ و قورسە چاککردنەوەی!

"تۆ شێتی ! وەک کچێ یەکەم نەخۆشت لە کاتی ڕاهێنانت قورسترین نەخۆش دەبێ لە مێژووی کارکردنت!"ئالان پێی گوتم

یەڵام گرنگیەکی ئەوتۆم بە قسەکەی نەدا و پێیانم گوت دەڕۆم فایلب نەخۆشەکەم وەردەگرم و زانیاری لەسەر کۆ دەکەمەوە و ئەگەر هەموو شتێکیش دەربارەی بزانم پێویستە ئەو زانیاریانە وەربگرم !

یەکێک لە فەرماندەرانی ناو زیندانەکە فایلەکەی بۆم هێنا کە هیچ سوودێکی نەبوو چونکە باسی حاڵەتە دەروونی و تەندرووستیەکانی بوو، تەنیا شت کە نوسرابوو دەربارەی کەیسەکەی ئەوەبوو بەتۆمەتی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراوە زیاتر نا

"زیانیاری زیاتر دەربارەی کەیسەکەی نییە؟"پرسیارم کرد

"وەک پزیشکێک ئەوەندەی پێویستە دەربارەی بیزانی بەسە،ئەوەی تر کاری پارێزەر و دادگایە خۆ بە نیازی چارەسەرکردنی کەیسەکەشی نی"پیاوەکە پێی گوتم و جێی هێشتم

کەواتە من هیچم لەدەست نایە بۆ زانینی ئەوەی چی کردووە و چەند شایەتحاڵ و بەڵگە لە دژی بونیان هەیە.

پەرستارەکەی ویلیام کە ئافرەتێکی چل و دوو ساڵە بوو پێی گوتم هێورکەرەوەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەیخەوێنێ ئەوەش نیشانەی ئەوەبوو نیو کاتژمێری تر هۆشی دێتەوە بۆیە بەرێکەوتم بۆ ئەو نهۆمەی ژووری زیندانیەکانی لێ بوو،وە دکتۆر یامن بە خاتوو سارای گوتبوو کە لەگەڵم بێت و جێم نەهێڵێ بەتەنیا لەگەڵ ویلیام لەبەر هەر حاڵەتێکی نەخوازراو

تـشش ئەوان نازانن ئەو هیچ لەمن ناکا؟!

دەرگای زیندانە تاکە کەسیەکەی بۆم کردەوە و سنی خواردنەکەم لێی وەرگرت "دەتوانی لە دەرەوە چاوەڕێ بکەی هەر شتێک بوو بانگت دەکەم"ئاگادارم کردەوە

ویستی نارەزایی دەرببڕێ "ئەو لە ڕێی ئێوەوە بەردەوام دەرزی هێورکەرەوەی وەرگرتووە بۆیە ناتوانم هیچ قسەیەکی لەگەڵ بکەم تا خواردنەکەی بخوا"خۆی بەدەستەوەدا و ڕۆیشتە دەرەوە هەرچەندە دەموچاوی پیشانی دەدا کە هیچ قایل نەبوو بەوەی ڕوویدەدا

لە جێگە خەوەکە نزیک بوومەوە کە وەک منداڵێک خەوی لێکەوتبوو لەسەری، لە ڕۆخی جێگاکە دانیشتم و قژیم لەسەر دەموچاوی دوورخستەوە

ژیان چەند نادادپەروەرە بەرامبەری، ئێستا کە بیری لێ دەکەمەوە هەموو شتێک دژی ئەو ڕوودەدات و هەمیشە لە شتە خراپەکان بێ ویستی خۆی دەستی ئەوی تێدایە بەڵام ئەمجارەیان نازانم،دڵنیانیم ئایا بەڕاستی بێ ویستی خۆی تێکەوتووە یان شتێکی تر هەیە؟!

"ویلیام؟"بانگیم کرد و کەمێک جوڵاندم چاوەکانی کردەوە و چەند چرکەیەکی ویست تا سەیری کردم وەک ئەوەی بیری کەوتەوە ئەو دەنگەی بانگی کرد ناسراو بوو

ڕاستەوخۆ بەشی سەرەوەی جەستەی بەرز کردەوە و و دەستی خستە سەر شانم "چی دەکەی لێرە؟!"بە تیژی پرسی

بە خێرایی دەستم خستە سەر دەمی پێش ئەوەی ئەوانەی دەرەوە گوێیان لێمان بێت "من لێرە لە ڕاهێنانی مەیدانیم...وا ڕەفتار بکە کە نامناسی تکایە" ئاگادارم کردەوە

هەناسەیەکی هەڵمژی "ئاگادارم کردیەوە لەوەی شوێنی ڕاهێنانەکەت بگۆڕی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئاسایی و تەواو !"بە توڕەیی بیری خستمەوە کە چی پێ گوتوم

چاوم سوڕاند لە قسەکەی "پێم دەڵێی چۆن کۆتاییت پێهات لێرە؟"قسەکەیم پشتگوێ خست و ئەوەی دەمویست پرسیم

"کە هەموو شتێک دەزانی بۆ ناچاری دوبارە کردنەوەی چیڕۆکەکەم دەدەی؟"بە ساردی گوتی و برۆی بەرز کردەوە

"ویلیام ! من هەموو شتێک نازانم بۆیە دەپرسم"بە توڕەیی ئاگادارم کردەوە

دەرگای ژوورەکە کرایەوە بە خێرایی دەستی ویلیامم لەسەر شانم دورخستەوە پێش ئەوەی سارا ئەو دیمەنە ببینێ

"بەهۆش خۆت هاتیەوە؟ پێم وابوو هێشتا بێ هۆشە هیچ دەنگێکی نەبوو"بە سەرسامی گوتی

"من و ویلیام خەریکی ناسینی یەکتر بووین وانیە؟"لە کۆتایی قسەکەم سەیری ویلیامم کرد و خەندەیەکم بە ڕوویدا کرد "وە ئێمە ڕێککەوتین کە خواردنەکەشی دەخوات"چاوی لێم فراوان کرد و خەریک بوو قسە بکات

بەڵام سارا بە دڵخۆشی بەرەو سنی خواردنەکە ڕۆیشت و هێنای لەسەر قاچەکانی ویلیامی دانا "دەڕۆم دەرمانەکانی بۆ دێنم تا دوای نان خواردن بیخوا"بە خێرایی لەوێ ون بوو

"چیت بەو ژنە داماوە کردووە کە بەو ڕادەیە دڵخۆش بوو بە بیستنی ئەوەی نان دەخۆی؟"قۆڵەکانمم لە باوەش کرد و سەیریم کرد

"چی دەکەی لێرە لاڤێندەر دوبارە تۆیان تێکەڵی خوێڕیاتیەکانم کردووە تا ڕزگارم بکەی؟"دەمزانی لە قسەکەی مەبەستی دایکی بوو

"هیچ کەس داوای هیچی نەکردووە، ئەمرۆ زانیم لێرەیت بۆیە بڕیارمدا کەمێک سەرکەشی بکەم و وەک نەخۆش داوات بکەم"وەڵامم دایەوە و کەوچکی خواردنەکەم پڕ خواردن کرد و لەبەردەمی ڕامگرت

بۆچی کەسێکی خوێڕی لەوەشێوەیەم خۆشدەوێ؟

بۆچی هەمیشە خۆی دەخاتە ناو کێشەکانەوە؟

بۆچی ئەوەندە بێ باکە و تەنیا خۆی بۆ گرنگە؟

نەفرەتیانە ئەگەر ئەو نا پیاوە ئەو شتەی پێ نەدابا تا بیخاتە خواردنەکانی وانداوە هیچ یەک لەو شتانەی ئێستا ڕوودەدەن ڕووینەدەدا ! پێویستە ئەو نەفرەتیە بدۆزمەوە و پارچە پارچەی بکەم !!

سەیری ناوچاوەکانی کردم بێ ئەوەی دەمی بکاتەوە "دەمت بکەوە"گوتم

"خۆم دەستم هەیە"بە ساردی گوتی و قاپ و کەوچکەکەی لە دەستم کرد و دەستی کرد بە خواردنی خواردنەکەی

"وە من نامەوێ نەخۆشی تۆبم یان لە ژێر چاودێریت بم ! ئەو پیرە پیاوەم پێ باشترە. ئێرە شوێنی تۆ نییە و هەر شتێکم کردبێ کێشەی تۆ نییە"

چاوەڕوانی هەموو ئەو وشانەبووم کە پێی گوتم یان لەوانەیە پێویست بکا بڵێم کە ڕاهاتووم لە بیستنیان لە زاری ئەوەوە بۆیە بێدەنگ بووم و لەوێ دانیشتم تا هەموو خواردنەکەی خوارد پاشان هەستامەوە تا بڕۆمە دەرەوە

"لاڤـ؟"سەیریم کرد و هم'ـم بۆی کرد وەک وەڵامێک

"بۆچی سەرزەنشتم ناکەی؟"بەجدیەوە پرسی

"سوودی نییە چونکە"بە خەندەیەکی بچوك وەڵامم دایەوە "تازە ئەو ڕێگایەت هەڵبژاردووە کە لە بازنەی ژیانت ئەوەی گرنگی پێ بدەی بەس خۆتی وە بە شێوەیەکی نا تەندروست ئەوە دەکەی"دەرگای ژوورەکەم کردەوە

"سارا کەمێکی تر دەرمانەکانت بۆ دەهێنێ بیانخۆ لەپێناو هێمن کردنەوەی مێشک و دەمارەکانت، پێویستت بەوەیە بە تەندرووستیەکی باش لێرە دەربچی ئەگەر ناتەوێ لێرە بۆگەن بکەی"گوتم پاشان ڕۆیشتمە دەرەوە



..............




ساڵی ٢٠١٦ ، مانگی چوار

"چی ڕوودەدات دوبارە؟"لاڤێندەری دوانزە ساڵان پرسیاری لە دایکی کرد کاتێک بینی دوبارە دەنگی باوکی ویلیام و دەنگی واندا بە توڕەیی دێت

"هیچ نییە کچم بڕۆ لەگەڵ کارۆلین و ئەوان یاری بکە"سەری جوڵاند و لەوێ ڕۆیشت دایکیشی ڕۆیشتە هۆڵەکە

"پێت دەڵێم پێم بڵێ ئەو زەهرە لەکوێ دەهێنیت؟!!"دوبارە لە کچە بیست و سێ ساڵانەکەی پرسی

"نازانم باسی چی دەکەی سوێند دەخۆم نازانم لەکوێ دێتە جەستەم !"بە گریانەوە وەڵامی باوکی دایەوە کاتێک دەگریا

ویلیامیش کە ئەو کاتە پانزە ساڵان بوو بە بێدەنگی دانیشتبوو و تەنیا سەیری کەشەکەی دەکرد، خوشکەکەی وەک ئەوەی سەرەداوی شتەکانی بەیەکەوە گرێدابێ لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و بەرەو ویلیام ڕۆیشت

"کێ ئەو خواردنەوەیەت پێ دەدا کە هەموو ڕۆژ بۆمب دەهێنی؟"لێی پرسی

"ئەو تەنیا شیر فەراولیە"بەڕاستگۆیی وەڵامی دایەوە

"دەزانم ویلیام بەڵام پێم بڵێ کێ پێتی دەدا ؟ دەیکڕی؟"لێی پرسی

"یەکەم جار دوو دانەی پێمدا گوتی تاقی بکەمەوە،و دانەیەکم پێتدا بەڵام ئێستا دەیکڕم چونکە خۆشە"وەڵامی دایەوە

وەک ئەوەی ئەوانەی تر تێگەیشتبن لەوەی ڕوودەدات کریسی باوکی بە خێرایی لێی نزیک بوویەوە و یەخەی گرت "لە کام مارکێت دەیکڕی !؟"

"ئەو مارکێت نییە لە نزیک کۆڵانەکەی دواوە دەیفرۆشێ"وەڵامی دایەوە

ئێستا شتەکە ڕوون بوویەوە واندا چۆن و بە چ شێوەیەک ئالودە بووە، وە ئاشکراش بوو ویلیامیش ئالودەیە !

ئەوان بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ژێر چاودێری پزیشکی بوون تا بەتەواوی وازیان هێنا

بەڵام لە کۆتاییەکانی ٢٠١٧ شتەکان گەڕانەوە خاڵی سەرەتا ئەو کاتەی ویلیام لەگەڵ باندێکی فرۆشتنی ئەو ماددانە دەستی تێکەڵ کرد و سەرۆکەکەی چاوەکانی لەسەر خوشکە شۆخ و شەنگەکەی ویلیام،واندا دانابوو وە بە ڕێگەیەك توانی دوبارە لە ڕێی خواردنەوە واندا ئالودە بکاتەوە

وە کێشەکە لێرەدا ئەوەبوو ویلیام ماڵەوە پێیان زانی بەڵام واندا زۆر وریابوو لەوەی ڕێگری بکات ماڵەوە بزانن بۆیە هیچ کەس نەیزانی کە ئالودە بۆتەوە!

لەو ماوەیە لاڤێندەر هەمیشە لە چواردەوری ویلیام بوو لە هەوڵدانی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی چاکبوونەوەی لە ئالوودە بوونەکەی، وە هیچ کەس تێبینی یان هەستی بەوە نەکردبوو کە واندا ڕۆیشتنە دەرەوەکانی زیادی کردبوو و شەوان زۆر درەنگ دەگەڕایەوە و زیاتر لە جارانیش عەسەبی ببوو و بە ئاسانی هەڵدەچوو.

ئەوەش لەبەر ئەوەبوو کە هەموو سەرنجەکان لەسەر ویلیام بوون چونکە لە سوڕی چاکبوونەوەیەکی درێژ بوو.

هەموو شتێک ئاسایی دەڕۆیشت ئەو کاتەی هاوڕێیەکی نزیکی واندا ماڵەوەیانی ئاگادارکردەوە لەوەی کچەکە بە ئاستێک ئالودەبووە لە پەیوەندی دایە لەگەڵ بازرگانێکی ئەو ماددانە کە لەبەرامبەر وەرگرتنی ئەو ماددانە بە تەواوی خۆی بەخشیبوو بە خۆشەویستەکەی!!


ئەو کات واندا لە ماڵەوە زیندانی کرا و رێگری دەکرا لە بردتی هەموو شتێک بۆ ژوورەکەی وە هەڵە گەورەکە ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە خۆشەویستەکەی ڕەتکرایەوە بە تەواوی لەلایەن خێزانەکە و پەیوەندیان پچڕا

وە لە شەوێکی ساردی دیسەمبەری ٢٠٢١ واندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی و دەستنەکەوتنی ئەوەی جەستەی پێویستی بوو !!

ویلیام خۆی بە خەتاباری سەرەکی دادەنێت،چونکە ئەو پێی وایە ئەگەر ئەو بە شیر فەراولەیەک هەڵنەخەڵەتابا کە لە سوچی کۆڵانێکی چۆڵکراو دەفرۆشرا هەرگیز چارەنوسی خوشکەکەی بەو شێوەیە کۆتایی نەدەهات !


.................

"سەرسامم بەوەی قایل بوو بەو ئاسانیە خواردنەکەی بخوا"دکتۆر یامن هیچی هەوڵی شاردنەوەی ئەو گومانە زۆرەی نەدا کە هەیبوو بەرامبەرم


"تەنیا پێویست بوو هەندێک قسەی هێمنانە بکەم"وەڵامم دایەوە

"لەوانەشە جوانیەکەت کاری لێ کردبێ"جۆش گوتی و چاوی لێ داگرتم

تـشش ئەوەی ویلیام سەیری ناکا منم ئازیزم !

"دەتوانن ئێستا بگەرێنەوە ماڵەوە، بەیانی کاتژمێر نۆ لێرە ئامادەبن"گوتی و پاشان لە ژوورەکە هاتینە دەرەوە


"ئالان نەخۆشەکانمان بگۆڕینەوە؟"جۆش پێی گوت کاتێک خەریکی ڕۆیشتن بووین

"نەخێر!"بە ساردی وەڵامی دایەوە

تێناگەم کێشەی ئەو کورە چییە، پارچەیەک سەهۆڵ زیاتر لەو کاردانەوەی هەیە !

گەیشتینە دەرگای چونە دەرەوە ئەو کاتەی ڕۆز و کریسم بینی لە خاڵی پشکنین بوون. وە دکتۆر یامن لەوێ بوو و خەریکی قسەکردن بوو لەگەڵیان خۆمم سەرقاڵ کرد بە گوێگرتن لە قسەکانی جۆش و وەڵامە ساردەکانی ئالان بۆی تا تێبینیم نەکەن


"خاتوو لاڤێندەر ؟!"خەندەیەکم لەسەر ڕووخسارم دروست کرد و بەرەو ڕوویان ڕۆیشتم

"ئەو خاتوونە وەک پزیشکی ڕاهێنەر بەشدارە لەگەڵم لە حاڵەتەکەی ویلیام وە دەبێ سوپاسی بکەن،وای لێکرد دوای دوو ڕۆژ خواردن بخوات"قسەکانی زۆر بە ساردی کرد هیچ وەکو ئەوە نەبوو ستایشم بکات یانیش شتێک

"خۆشحاڵبووم"گوتم کاتێک سەیریانم دەکرد

نەفرەت پێم وابوو نمایشکردنی ئەوەی کەسێک ناناسی لە کاتێکدا دەیناسی ئاسانە بەڵام ئەوە قورسە...زۆر !!

ڕەوانیش خەندەیەکیان بە ڕووم کرد پاشان مۆڵەتم وەرگرت و ڕۆیشتم

جۆش ڕۆیشتبوو، بەڵام ئالان لە نزیک سەیارەکەی وەستابوو و کاتێک منی بینی پێی گوتم نزیک ببمەوە

"هێشتا لێرەیت؟"پرسیم

"گوتم لەوانەیە پێویستت بە گەیاندنێک هەبێ"وەڵامی دامەوە

"سوپاس،ئێستا براکەم دێت"لەگەڵ تەواو کردنی قسەکەم ئۆتۆمبیلە ڕەشەکەی دەیڤد دەرکەوت ماڵئاواییم لێی کرد و ڕۆیشتم

"ئەوە کێ بوو؟"پرسی

"وەك من بۆ ڕاهێنانی مەیدانی لێرەیە، پێشنیاری کرد بمگەیەنێتەوە"وەڵامم دایەوە

سەرم لەسەر کوشنی سەیارەکە حەسانەوە و چاوەکانم داخست

"ئەوت بینی؟"

"سەرکەوتووبووم لە وەرگرتنی وەك نەخۆشێک"وەڵامم دایەوە

"حاڵی چۆن بوو؟"

"هێشتا وەك سۆزانیەک ڕەفتاردەکا... کەواتە زۆر باشە"بە جدیەوە وەڵامم دایەوە و بەهۆی قسەکەم پێکەنی

"ئایا شەڕتان کرد؟"

"ئەسڵەن لە پێناو ڕۆز و کریس نەبێ، گەمژەیەکی وەك ئەو شەڕەفی بوون بە یەکەم نەخۆشی منی نابێ !" هەر بە ڕاستی زۆر توڕەبووم لێی ڕەفتارەکانی تەواو وەڕەسیان کردووم بە ئاستێك بەرگە گرتنیان زۆر قورسە !


"گیانەکەم وەك ئەوە نییە کە خۆشت نەوێ"چاوم لە براکەم سوڕاند

ڕاستە من خۆشمدەوێ....
بەڵام هێشتا ئەوم دەوێ؟!

"بیرم کەوتەوە هەواڵێکی خراپم پێیە"پێی گوتم کاتێک ئەو گۆڕانیەی کوژاندەوە کە هەڵم کردبوو

"کارۆلین و ڕین ڕۆیشتنە واشنتۆن داپیرەیان نەخۆشە تا دوو هەفتە لەوێ دەبن"

"ماتیلدا باشە؟"بە نیگەرانی پرسیم

ئەوان خاوەنی شیرینترین داپیرەی دونیان،ماتیلدا هەرچەندە تەمەنی گەورەیە بەڵام ڕەفتارەکانی هەندێک جار لە وانەی من و کارۆلینیش سەر شێتانە و مناڵانە ترە، بەو ئاستەی هەمووان دەڵێن ئەو بوێریەی کارۆلین هەیەتی لەو بۆی ماوەتەوە.


"پێم وایە...تەنیا تەندروستی کەمێك تێکچووە، لە کۆتاییدا ئەو ئافرەتێکی بەتەمەنە"

............

"بۆچی ئەوتان تێوە گلاند لەوە؟"بە توڕەیی لە دایک و باوکی پرسی

"ئەو تەنیا یارمەتیت دەدا لە سەلماندنی ئەوەی کەسێکی ساغی لە ڕووی دەروونیەوە"ڕۆز بە هێمنی وەڵامی دایەوە

"بەڵام ئەو نا ! تێناگەی دەتانەوێ ژیانی کچەکە تا چەندی تر وێران بکەن بە بەستنەوە بەمن؟"بە توڕەیی هاواری کرد

"ئەو ژیانی بەتۆ نەبەستراوەتەوە ! وە ئەوەی ئێمە دەیکەین شتە ڕاستەکەیە٦"باوکی وەڵامی دایەوە

دەستی خستە ناو قژی ئەوان هێشتا نازانن ئەو لەسەر چ شتێک لێرەیە ! ئەگەر بزانن ڕێک توشی جەڵدەی دڵ دەبن"

..................

ئەوەی زیرەک بێت و بزانی ویلیام چی کردیە یانی بە تەواوی لە چیڕۆکەکە تێگەیشتیە

ئەوجااا ئەو پارتە کوو بوو؟

ویلیام خەتابارە لە مردنی واندا یان نا؟

ئالانتان بە دڵە؟

ئەی جۆش؟

دکتۆر یامن ؟

لاڤێندەر پەشیمان دەبێ لە یارمەتیدانی ویلیام؟

ویلیام بۆ ئەوەندە دەترسێ لەوەی لاڤێندەر زیانی پێ بگا؟


ئالان

جۆش

دکتۆر یامن

Continue Reading

You'll Also Like

415K 10K 85
"ပူတင်းလေးကဘာလဲ" "ကိုကို့အပိုင်" "ကိုကိုတို့ကရောဘာလဲ " "မောင်နှမ" "ဟာ..."
2.2K 292 23
ئەم چیرۆکە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ خۆم. شیوازی چیرۆکەکە:ئازار-دڵ شکان-متمانە-هاوڕێی درۆزن-مردن.
9.3K 1.8K 14
"تـەنـهـا هـەڵـەیـەک بــوو کـە لـە سـۆشـیال مـیدیـا ئـەنـجـامـم دا" 1# in kurdish story🥇 #GARDO ⭕ چـیڕۆک هەندێک وشەیی نەشیاو لە خۆ دەگرێت⭕
23.9K 5.1K 17
لە دایـك بـووم بە خەنـدەی سـەر لێـوانم.. گـەورە بـووم بە فرمێسـکی نێـو چـاوانم.. ژیـام ژیـانێك هەمـووی ئـازار و مەینـەتی.. پـڕ لـە خـەم و بێ چـارەیی...