||ئـەزالیا|| JJK

Autorstwa helen_hn

3.6K 410 1K

تۆ ئەزالیا بوویت، کە لە بیابانی مندا شکۆفەت کرد. ◼️[12/6/2023] ◼️[ON GOING] JEON JUNGKOOK GEUN AIEL Więcej

ئەو دەمەی تۆم تیا بینی | ١
ئێمە وێڵی هیواین | ٢
چارەنووس | ٣
درۆکان بەشێکن لە ڕاستییەکان | ٤
مامەی گوڵ | ٥
زمانی چاوەکان | ٧

سەری ساڵ | ٦

394 50 56
Autorstwa helen_hn

.

.

.










دیدگای نووسەر:

ئەمڕۆ، بۆ جۆنگکووك ڕۆژێکی نوێ نەبوو. کۆنتر بوو لە ڕۆژەکانی تری.

ڕۆژەکانی زستان شتێکی نامۆیان هەیە، حەزێکی وەهات پێ دەدەن کە زیاتر بیری جێگاکەت بکەیت و بە ماتییەوە پاڵکەویت لە سەریدا.

مانگی کانوونی یەکەم، سەیرە و بەئاگا هاتنەوەیە بۆ ئەو ئاواتە بەدینەهاتووانەی کە مانگی کانوونی دووەم خواستنت. کەوتیتە ناو مانگی دوانزەوە، ئاوڕێکی دواوە بەرەوە و بەرەو ڕۆژەهەڵات بڕۆ، ئەو شوێنەی خۆر تێیدا هەڵدێت. چاوەکانت دابخەوە و بیر لەو دۆریانە بکەوە کە بۆخۆتت کردن لە سەرەتای ساڵەوە، ئەوسا تێدەگەیت کە هەموو ئەو یادگارییانەی هەتبوون، ڕێکەوت بوون نەك ڕێکخراو.



جۆنگکووك حەزی بە کۆتایی ساڵ نەبوو، دەترسا لێی. وەك ئەو بەیانییە زووەی سێی کانوونی یەکەم ... کە هەموو ژیانی لە سەربانێکەوە فڕی بەرەو ئاسمان و چیتر نەگەڕایەوە.




وێڕای ئەوەش، خەریکە دەچێتە ساڵێکی ترەوە بێ ئەوەی کەس بپرسێ ئاخۆ ئامادەیە یان نا ..



هەموو کات لەو کەسانە بوو کە زۆر حەزی بۆ خەو هەبووە، کەسێکی بەیانیان نییە. بەهۆی کاتژمێرە بێزارکەرەکەیەوە بەئاگا هات، و بە نابەدڵییەوە لەسەر جێگا گەرمەکەی هەڵسا.






سەیری ڕوخساری دەکرد لە ئاوێنەکەوە، خۆیەکی لاوی نەدەبینی، بەڵکو خۆیەکی پیری دەبینی. بەخۆی دەوت کە چیتر منداڵ نیت، بەڵکو هەرزکارەکەی ئەوساش نیت. هێندەی دەیهێنێ و دەیبا ناتوانێت شتێکی ئارامهێن، لە تەمەنی هەرزەکاریدا بدۆزێتەوە. منداڵیشی خەوێکی گەرم بوو کە لە بارانی نیوە شەوی زستاندا، لەگەڵ هەورەگرمەکاندا تێکشکا و باران هێواش هێواش تەکاندی.



خەمەکان گەورە دەبن، ئینجا خۆت.





"خۆزگە ڕۆبێتێك دەبوو بمشوات ... "


لەبەر خۆیە منگاندی، و دەستی هەڵگرت لە خۆشووشتن. بە بێزارییەوە چووە خوارەوە و دایکی بەتەنیا بینی لەسەر مێزەکە.

بە ڕوویەکی خۆشەوە بەرەو ڕووی چوو، و ویستی ماچی بکات. بەڵام کاتێ ئەوەی دەستی بینی وەستا.

وەك هەموو جارێك، وێنەك بەس دەبێت بۆ سەراوژێرکردنی هەستەکانی. لە قورگیدا ڕووبارانێك، بارانێك، ئۆقیانووسێك، تێیدا گل دەدارانەوە بۆ ناوەوەی.


لەدایکی نزیك بووە و بە خێراییەکی گاڵتە ئامێزەوە وێنەکەی لەدەست ڕفاند.


"دایکە کوان هەمووان؟"

بە تاسەوە سەیری دەکرد، وێنەکەی دەستی دەویستەوە.

"سۆرا زووتر ڕۆشت، باوکیشت نەگەڕاوەتەوە لە دوێنێ شەوەوە پەیوەندیم پێوەی کرد وتی کەوا ئەمشەوی لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانی بەڕێکردووە."

بەبێ هەستییەوە سەیری بەرامبەر خۆی دەکرد و قسەی دەکرد.

جۆنگکووك تەواو خۆی کۆکردەوە و ویستی دوای ئەو هەموو ماوەیە قسەیەك بکات، بەڵکو بتوانێت پارچەیەك بخاتەوە شوێنی خۆی.

"دایکە ... بۆچی هەموو شتێك لەبیر ناکەیت و دەست بە ئەمڕۆیەکی نوێ ناکەیت؟"


دایکی توڕە بوو، بەڵام ئارام بوو. ئەو ئارامییەی دوانزە ساڵە جۆنگکووکی بێ ئارام کردووە.

"بەو هەموو دوێنێیەی لەمن دایە، چۆن دەتوانم دەست بە ئەمڕۆیەکی نوێ بکەم؟"


جۆنگکووك بەو وەڵامە، هەموو ئەو دوێنێییانەی بیر هاتەوە کە هەرگیز لەبیرییان ناکات، ئەو دوێنێیانەی ئەمڕۆ و داهاتووی بۆ کردنە قوربانی. هەستی دەکرد هەموو بەشێك لە جەستەیدا دەگریت جگە لە چاوەکانی، ئەو وەڵامی دایکی هیواکانی فڕاندەوە دیسان ...


دایکی بێ ئەوەی چاو لە حاڵی کوڕەکەی بکات، بە بێ ئەمەکییەوە وێنەکەی دەستی و برد و لەسەر خوانەکە هەستا.





جۆنگکووك دووبارەوە بێ ئەوەی قسەیەك بکات و کاردانەوەیەکی هەبێت .. هەستایەوە و ڕۆیشت.



.



دیدگای ئەیل:

ئەمڕۆ هەمووان لەسەر نانی بەیانی بوون، بەڕاستی سەیرە! لەبەر ئەوەی ئەوە زۆر بە دەگمەن لە ماڵی ئێمەدا ڕوودەدات.

دایکم بە کەیفەوە هەستابوو خوانی ئامادە دەکرد و سەر خوانەکەی دەڕازاندەوە، بێ ئەوەی هیچ قسەیەکی لەگەڵ بکەم و بیدوێنم یارمەتیمدا.



نابی کۆتا کەس بوو هاتە سەر خوانە، ئەویش وەك من حەپەساو دیاربوو. بەڵام ئەگەر ڕوودانی هەموو شتێك لەو ماڵەدا هەیە بۆ نموونە لە خولەکی داهاتوودا کەسمان لەسەر خوانەکە نەمابین.


"گیۆنگ تێ، لەبەر تۆ کیمباپم ئامادە کردووە زانیم حەزت پێیەتی."

دایکم بە سۆزەوە وتی و کیمباپێکی دا بە گیۆنگ تێ.
دایکم وە باوکم هەموو کات، براکەمییان لە من زیاتر خۆشویستووە.

گرینگی زیاتر بە ئەو دەدرێ، دایکم هەموو جار دەڵێت کە کوڕ هاوسەرگیری دەکات دەمێنێتەوە بەڵام کچ کاتێك هاوسەرگیری کرد هیچ پەیوەندییەکی بە خێزانەکەیەوە نامێنێت. بۆیە لەسەر ئەم بیرکردنەوە پووچانەی دایکم براکەم بە خۆشەویستییەکی زیاتر و سۆزێکی زیاترەوە لە من و نابی پەروەردە کراوە.

"نابی ئەوەش سووپی گۆشتی مانگایە، ماوەیەکی زۆرە ئامادەم نەکردووە لەبەر تۆ ئامادەم کرد. دوێنێ پارەی زیادەم لە براکەم وەرگرت بۆیە خواردنم بۆتان کڕیوە."

بەڵام دوای تێکردنی سوپەکە بۆ نابی، خواردنی دڵخوازی من نەبوو .. هیچ خواردنێك نەبوو لەسەر خوانەکە تایبەت بە من ئامادە کرابێت.

دایکم بێ ئەوەی پۆزشێك بهێنێتەوە یان شتێك بڵێت لەسەر ئامادە نەکردنی خواردنی تایبەت بۆ من دەستی کرد بە نان خواردن.

لەوانەیە ئەوە بووبێت بە شتێکی ئاسایی لای ئەو، بەڵام من ناتوانم هیچ قسەیەك یان هیچ کاردانەوەیەکم نەبێت .. بچووکترین وردەکاری و قسەکان بێزار و دڵتەنگم دەکەن.



ناتوانم وا نیشان بدەم هیچ شتێك نییە. سەختە بۆم قبوڵ کردنی ئەوەی فەرمۆشکراوێك بم.


بە زەبرێکی زۆرەوە کەوچکەکەی دەستم گرتبوو، سەیری دایکمم کرد بە چێژەوە خواردنەکەی دەخوارد. خواردنی سەر قاپەکەی خۆی دەدا بە نابی و گیۆنگ تێ نەك من!


وام هەست دەکرد تارمایی بم، کەس لەسەر خوانەکە هەستی بە بوونم نەدەکرد.



"بۆچی؟"

بە ماتییەوە پرسیم.

هەمووان بە تێنەگەیشتن و سەرسووڕمانێکی زۆرەوە لە نان خواردن وەستان و چاویان تێم بڕی.

"باسی چی دەکەیت؟"

دایکم پرسی، وەك ئەوەی هیچ نەبووبێت.

"تا کەی وا ڕەفتار دەکەیت منیش کچی تۆ نەبم؟"

ئەم جارە نەمتوانی بە هێمنییەوە قسە بکەم، ناخم هەرایەکی گەورەی تێدایە کە هێشتا تۆنی دەنگم ناتوانێ بەدەریبخات. بەڵام وشەکانم لە سەر زمانمدا دەمرن، ناتوانم بە تەواوی ئەوە بڵێم کە دەستی ناوەتە ناو بیرکردنەوەکانم.

من بەبێ دەنگ لە دایك بووم، لێمگەڕا برا گەورەکەم لە جیاتم بدوێت. بەبێ ناسنامە لەدایك بووم لێمگەڕا خوشکە بچووکەکەم بمناسێنێت. من خۆم نەبووم. هەموو کات سێبەرێك بووم لەژێر ئەوانی تردا.

دەنگ و ناسنامەم بەخشی، چونکە من منداڵی ناوەڕاست بووم.




"دووبارە دەستت بە قسە فەلسەفییەکانت کردەوە؟ من لەم قسانە تێناگەم ڕوونتر قسە بکە."


دایکم بێ ئەوەی هەر سەیری چاوەکانم بکات بە توڕەییەوە وتی.


بەڵام من چیتر هێزی ڕوون کردنەوەی شتەکانم نییە، ئەوەم لەبیر چۆتەوە هەموو شت وەك خۆی باس بکەم.

تێكدەچم و دەشڵەژێم، بابەتەکە شلۆقتر دەبێت کاتێك قسە دەکەم.


ژیانم بەرەو تاریکییەکی زۆرتر دەڕوا، هەر چەندە بەدوای ڕووناکی دەگەڕێم لە کۆتایی تونێلەکە نایدۆزمەوە. بەڵام گەر بیشیدۆزمەوە چیتر من ڕووناکیم ناوێت، لەبەر ئەوەی لە تاریکی ڕاهاتووم.

مرۆڤ کە ماوەیەکی زۆر دوژمنایەتی دەبێت، لەگەڵ دوژمنەکە وەك هاوڕێیەکی نزیکییان لێدێت.

منیش تاریکیم قبوڵ کرد، وەك ئەوەی بە هەموو ژیانم هاوڕێی نزیکم بوو بێت.


نازانم لە کوێدا گیرم خواردووە، بەڵام بەڕاستی دەمەوێت ئازاد بم. خۆزگە لەوپەڕی دڵخۆشی بووام، وە بمتوانیبا بڵێم "بەڵێ ئەمە ژیانە." بەڵێ ژیان دەربارەی ئەم شتانەیە." دەمەوێت بتوانم ئەم شتانە بڵێم.



نازانم بەیانی چیم بەسەر دێت، وە تامەزرۆی هاتنی بەیانییەکی دیکەی نوێ نیم.



دەمەوێت ئازاد ببم، نازانم لەچیدا بەندکراوم بەڵام بەڕاستی دەمەوێت ئازاد بم.




نەمتوانی چیتر قسە بکەم، بۆیە هەستام لەسەر خوانەکە.




.

ئەمڕۆ جیاواز لە ڕۆژەکانم لەسەر کارەکەم، وەکو فێرخوازێك ناچمە بەڵکو وەکو کارمەندێکی فەرمی دەچم.

سەیرە، چارەنووس سەیرە. کە بەهۆی کچێکی کەڕ و ڵاڵەوە من توانیم بگەم بەوەی کە دەبووا سێ مانگ کۆششی بۆ بکەم. سەیری ئەوانەی ناو پاسەکەم دەکرد، لێرەدا هەشت بلیۆن کەس ئەزموونی ژیانی جیاواز دەکەن.

من بە پێوە وەستابووم. لەلای ڕاستمەوە سەیری ئەو ئافرەتە تەمەن ناوەڕاستەم دەکرد، کە دەستی منداڵەکەی توند گرتبوو بە دەستێکی تریشی زەرفێكی گرتبوو. چاوانی ماندوو بوونێکی نەبڕاوەیان پیشان دەدا. منداڵەکەی کە ماندووتر خۆی دەنواند.


ئاخۆ گرینگی هەردووکیان بۆی هەمان هۆکارە؟


لەلای چەپمەوە، پیاوێکی پیر هەبوو، خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکی شەترەنج بوو. چرچییەکانی ڕوخساری پاسەوانێك بوون کە بە تاقەیەکی زۆرەوە پارێزگارییان لە شایەکانی تاڵە سپییەکانی قژی کردبوو. خۆی یارییەکی بێ ووچانی شەترەنج بوو.




کوڕێکی لاوم بینی، چەپکێ گوڵی داهلیا بە دەستەوە گرتبوو. هەر سەیری دەکرد و بەبەر خۆیەوە بزەیەکی نەرمی دەکرد.
بەڵام جلە ناڕێکەکانی، و قژە خەڵتان کراوەکەی لە گەچ، دەستە شەقار شەقارکراوەکانی .. هەمووی نیشانەیەك بوون بۆ ئەو خانمەی لە نیوەی شەودا هەڵدەستێت کاری بۆ دەکات و لە کاتی گەڕانەوەی بە چەپکێ گوڵ سوپاسگوزارییەتی.





خاوەن پاسەکەش، خۆی خاوەن چیڕۆکێك بوو بە یەك چاوەوە.




ئێمە لەناو ئەو پاسەدا، هەمووان ئەزموونی بەشێك لە خۆشی و ئازار دەکەین. هەمووان خەمێك کۆمان دەکاتەوە. بەڵام ئەوەی جیامان دەکاتەوە خۆشییەکانە، ئەم خۆشییە بەش بەشمان دەکا ئاخۆ کاممان وەرگری زۆرترین بەشین.

منیش ماندووم، بەڵام نازانم بۆ، و لەبەرچی بەڵام دەمەوێت پشوو بدەم.


سەیری دەرەوەی پاسەکەم کرد، لەکاتی تێپەڕبوونماندا بینایەکی گەورەم بینی کە بۆردێکی پێوە هەڵواسرابوو تێیدا نووسرابوو:

- ئەمڕۆ شتێکی باش لە ژیانت ڕوودەدات.

سەرلێشێواوی کرد، بەڵام بە مەراقیشی خستم.








-


سەرقاڵییەکی زۆر هەیە لە گۆڵدن گروپ، بەهۆی سەری ساڵەوە.

هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی سەری ساڵ لێرەدا ساز دەکرێت. ئەوەندەی زانیبێتم لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا هەموو ساڵێك ئاهەنگی سەری ساڵ لێرە ئەنجام دراوە.


هەموویان سەرقاڵن بە بانگێشت کردنی میوانەکانەوە. ئێمەش دەبێت ڕاهێنانێکی باش بکەین بۆ میواندارییەکە.

زیاد لە دوو سەد کەس بانگهێشت دەکرێن، بۆیە هەمووان لەهەوڵ و کۆششێکی باشداین.

لە هۆڵە گەورەکەی گۆڵدن گروپ بووم، کە ناونراوە بە diamond. تایبەت کراوە بە میوانە زۆر تایبەتەکان.



خەریکی ڕاهێنان کردن بووم بۆ دانانی قاپەکان، کاتێك سۆرا لە پشتمەوە دەرکەوت.





"ببینە کێ بۆتە کارمەندی فەرمی!"

بە شێوەیەکی گاڵتەئامێزانە وتی و دەستی لە ملم لوولدا. منیش بە شانازییەکی ساختەوە سەیریم کرد و قاپەکەی دەستم دانایەوە.



"وەکو من ماندوو ببە، و زیرەکە بە ئەوسا لێرە دەبیت وەك من."



"هایش زۆر بێزارکەری! لەڕاستیدا من زیاتر لەتۆ ماندوو دەبم. تەوالێتەکان پاك دەکەمەوە، ئارەقی پیاوانی ئێرە. چاککردنی ژوورەکان. ڕێکخستنی کۆگاکە ... بەڵام تۆ بەبەختیت! من وەك تۆ نیم. تەنها بە سێ هەفتە توانیت ببیت بە کارمەندی فەرمی."






هەردووکییان ماندوو بوونیان دەوێت، بەڵام من بوون بە کارمەندێکی فەرمیم لا قوڕسترە. چونکە دەبێت زیاتر لەگەڵ خەڵك تێکەڵ ببم و ڕووخۆشتر بم بەرامبەرییان. لەوەیە ئەوە شتێکی زۆر ئاسایی بێت بەڵام بۆ من هەرگیز ئاسان نەبووە.



سەختە بە دڵێکی ماندوو و مێشکێکی جەنجاڵەوە، بەبێ ڕەچاو کردنی باردوخۆی خۆت خەریکی دڵخۆشکردنی کردنی ئەوانی تر بیت. ڕقم لەوەیە.






"واز لەوە بێنە. بۆ ئاهەنگەکە چی دەپۆشیت؟"


ئەم پرسیارە تۆزێك کۆمیدی بوو.

"ئمم لەڕاستیدا .. بیرم لەوە نەکردبۆوە خاوەن ماڵ ببێت بە میوان."



"ڕاست دەکەیت، بەڵام خاوەن ماڵیش لە کۆتایی شەوەکەدا توانای پشوودانی هەیە دوایە میواندارییەکی ماندووهێن."


بیرم لەوەیە نەکردبوویەوە کە کارمەندەکانیش دەتوانن هاوشانی میوانەکان بەشداری بکەین. بەڵام بوەستە، کێ میوانداری میوانەکان دەکات؟


"ئەی ئەگەر ئێمە بەشداری ئاهەنگەکە بکەین، کێ میوانداری میوانەکان دەکات؟"

بە مەراقەوە پرسیم، چونکە شتێکی کەمێك نامۆ بوو.

سۆرا خۆی ڕێککردەوە و ئەوەی ناو دەمی قووتدا.

"ئێمە ئەو شەوە دەبین بە سەندرێلا. تەنها چەند کاتژمێری سەرەتا ئێمە خزمەتی میوانەکان دەکەین، لە هەموو بۆنەیەکدا ستافێکی تایبەت بە ئاهەنگەکان هەیە. ئێمەش دوای تەواوی کردنی ئەرکە چەند کاتژمێرییەکەمان واتا لە یانزەی شەوەوە دەبێت بە شەوی ئێمە تاوەکو دوانزەی شەو."



سەرسامکەرە! بەڵام ئەوەش خەمێکی تر بۆ من .. جلێکی گونجاوم نییە بۆ ئەم بۆنە تایبەتانە.


لەناو ئەو بیرکردنەوانەم دابووم کاتێك دەرگاکەی ئەو کرایەوە و کۆمەڵێك پاسەوان دەرکەوتن، کە یەك یەك دەهاتنە ژوورەوە.


سەیری سۆرام کرد ئەویش وەك من سەرلێشێواو دیاربوو. هەردووکمان چاومان لەسەر دەرگاکە بوو بۆ دەرخستنی سەرۆکەکەیان.



بە ڕوخسارێکی گرژ و توڕەییەوە هاتە ژوورەوە، بەناو هۆڵە گەورەکەدا چاوی دەگێڕا و سەیری هەر بەشێکی ئەوێی دەکرد.


گوێم لە سۆرا بوو لەژێر لێوییەوە جوێنی دەدا.


"ئەوە کێیە دەیناسیت؟"


"ئەوە زڕ ئامۆزاکەمە جانگهی، دەتوانین بڵێین ئەهریمەنی خێزانی جیۆنە."

ئەهریمەن؟!

"مەبەستت چییە؟"


"ئەو یەکێکە لە مشەخۆری خێزانەکەمان، هەموو شتێك دەکات بۆ وەرگرتنی دەسەڵات لێرە بەڵام جگە لە نالەبارێك هیچی تر نییە. بەهۆی ماممەوە زۆر زاڵکراوە بەسەر جۆنگکووکدا و هەموو شتێك دەکات بۆ ئەوەی جێگای ئەو بگرێتەوە. ئەو لێرەیە نەبوو تەنها بۆ ئاژاوە نانەوە هاتۆتەوە."





ئەی خوایە چەندە سەیرن! یانی پارە وەها لە مرۆڤ دەکات؟!

"زۆر گوێی پێمدە و خۆتی لێ بەدوور بگرە."

لە ڕاستیدا گەر واشی نەگووتبا من هەر وام دەکرد، هێندە بێ کێشە نیم خۆم.

سەرم لەقاند و وەڵامیم دایەوە.

"باشە وادەکەم."


"بەهەرحاڵ من دەڕۆم جارێ ماڵئاوا."




.



ئەمڕۆ کەمێك زووتر لە ڕۆژەکانی تر ڕێگەیان پێمان پێدرا بچینەوە، حەز ناکەم بچمەوە ماڵەوە ڕقم لەوێیە.

حەز دەکەم لە بەری بەیانەوە کار بکەم تا درەنگانی شەو بەس نەچمەوە ماڵەوە.

ئەوێ شوێنێك بۆ من ماڵ بێت .. ئەو شوێنە ناو دەندرێت بە ماڵ کە خۆشی و ئاسوودەیی تێدا بێت. بتوانیت تێیدا پشوو بدەیت.



بەڵام ئەوە بۆ من وانەبوو.




بەبێ ئەوەی بڕیارێکی تەواو بدەم، ڕۆیشتم بۆ سەربانەکە.



ئەمشەو ئاسمان جوانتر بوو، و سەیرتر بوو.

هەوایەکی ساردی دەهات، بەڵام بێزاری نەدەکردیت. من بەوە دڵخۆش دەبووم، چونکە سەیری کردنی ئەستێرەکان گەرمییەکی ئاسوودەکەریان پێم دەبەخشی.



بیرم لە ژیانم دەکردەوە، چەندە سەیر دەبێت من ئێستا لە بەرزترین تابقی ئەم باڵەخانەیەم و خۆم فڕێبدەمەوە خوارەوە؟

چاکبوونەوەم تەنها ئەفسانەیەك دەبێت.

کاتێك سەیری خوارەوەم دەکرد، نەدەترسام ئایا لەبەر ئەوەیە لە مردن ناترسم؟

بەڵام دوایی مردنم چی ڕوودەدات؟

مردن
کۆتایی ڕێگاکە نییە.
و کۆتایی
خەمەکانیشم نییە.

ئەو کات لە جەهەنەمێکەوە ئەچم بۆ جەهەنەمێکی تر.

ئەمجارە هەوایەکی بەتێنتر هات، وەك مووس وابوو بۆ ڕوخسارم.
جەستەم ساردتر هەڵگەڕا.

لەگەڵ ئەوەدا هەستم بە بوونی کەسێك کرد لە تەنیشتمەوە.

جۆنگکووك
ئەوە جۆنگکووك بوو.

نەمدەزانی چۆن ڕەفتار بکەم لەگەڵیدا. وەك برای نزیکترین هاوڕێم؟ یاخوود وەك بەڕێوبەرەکەم؟


لەڕاستیدا نەمدەویست وەك هیچیان ڕەفتاری لەگەڵ بکەم.
تەنها وەك کەسێکی ئاسایی.



ڕووم بۆی سووڕاند و ڕێزم بۆی نواند.


بێ کاردانەوە دیار بوو، هیچ قسەیەکی نەدەکرد، و منیش نەمدەزانی چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم کەشێکی زۆر ناڕەحەتکەر و بێزارکەر بوو. دواجار لەناو گیرفانیدا جگەرەیەکی دەرهێنا، لەنێو پەنجە باریك و درێژەکانیدا دەیسووڕاندەوە.

دوو دڵ دیار بوو لە کێشانی.


هەستێك لە من داهەبوو کە دەیووت، چی دەکەیت لێرە؟ تۆ ئەو ناڕەحەت دەکەیت بۆیە ناتوانێت جگەرەکەی بکێشێت.

خێرا بڕۆ!

"ببوورە بۆ ناڕەحەت کردنت بەڕێزم."



خۆم بۆی دانەواند و ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی بڕۆم.



"بەڕای تۆ ناڕەحەت بوون چ واتایەکی هەیە؟"

ئەو پرسیارە منی وەستاند لە ڕۆشتنم، گوێم لە دەنگی ئەو و دەنگی چەرخەکەی بوو کە هەوڵی داگیرسانی جگەرەکەی دەدا.





بە هێواشییەوە ڕووم لەو کردەوە کە هەر پشتی لە من بوو.


"مەبەستت چییە بەڕێزم؟"

ئاوڕی بۆ من دایەوە. جگەرەکەی بە لێوییەوەی بوو بە شانازییەوە قومی لێیدەدا، کۆتا جار بڵاوی کردەوە بە هەواکەدا.


جگەرەکە بۆنێکێ خنکێنەری هەبوو، لەگەڵ هەڵمژینی یەك هەست لە بۆنەکەی تووندییەکی زۆر سەری دەگرتیت.

لە قورگمدا هەستم بە تامەکەی کرد، وشك و تاڵ بوو.



"تۆ وتت منت ناڕەحەت کردووە، منیش دەپرسیم ئایە ناڕەحەت بوون لای تۆ چییە؟"


کەس پێشتر ئەو جۆرە پرسیارانەی لەمن نەکردووە، دڵنیا نیم لە باش وەڵامدانەوەی.


خۆم ڕاست کردووە و ئەوەی ناو دەمم قووت دایەوە.

"لەوانەیە بۆ من ناڕەحەت بوون سادەتر بێت بە بەروارد بەو ناڕەحەتییانەی تۆ هەتە. ژیان پڕە لە ناڕەحەتی، تەنها لەگەڵیان گونجاوم."




پشتی دایەوە لێواری سەربانەکە، ئەم جارە جگەرەکەی فڕێدا سەر زەوییەکە. چاوەکـانی لە تاریکی ئەو شەوەدا جوانتر دەبریقانەوە، بەڵام بریقەدانەوەیەکی ترسناك.

تۆزێك هاتە نزیکترەوە، بۆنێکی گەرمی لێدەهات، بەڵام بۆنی جگەرەکەی کەمێك ساردی کردبوو.



"بۆ نموونە ناڕەحەتییەکانی ژیان لای تۆ چین؟"

بە دەنگێکی جدییەوە، و پڕ لە ڕاستییەوە پرسی.



ناڕەحەتری دەکردم، بۆ نموونە وەستان بەم شێوەیە لەگەڵ تۆ ناڕەحەتم دەکات!

ئەم پرسیارە شێواییەکی زۆر پێوە دیار بوو لە دیدگای منەوە، وەك ئەوەی پرسیار لەو ڕاستییانە بکات کە بۆ کەسم باس نەکردوون.


نەمدەزانی چی وەڵام بدەمەوە. چونکە ژیانم پڕبوو لەو ئامرازانەی ناڕەحەتم دەکەن بە شێوەیکی سادە و قوڕس.


هێشتا گرانی زۆر لەسەر دڵم هەبوو، نەمدەتوانی تەنها بە پرسیارێك هەمووی بڵێم.

سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد، بێ شەرم بوو. وەك ئەوەی سەیری ڕاستییەکانی ڕوحم بکات. لە کاتێکدا من بە ئەستەم دەمتوانی سەیری لووتی بکەم.


تەنها بە سادەیی وەڵامی دەدەمەوە.


"ناڕەحەت بوون ... پێناسەیەکی تەواوی نییە لای من. بۆ نموونە ئەوە ناڕەحەتم دەکات کە بەیانیان ناتوانم بە پیادە ڕێگاکەم ببڕم، ناتوانم کافاین، و دڵخۆشی و درەختەکان و ئەو دوو هاوسەرە پیرە ببینم لە تەنیشت یەکەوە دانیشتوون ببینم، یان جموجۆڵی خەڵك لە بەیانییەکی زوودا چونکە دەبێت زووتر لێرە ئامادە ببم. ئەوەش ناڕەحەتم دەکات کە ناتوانم کەسێکی کۆمەڵاتی ببم، بە بەڵام زۆربەی جارەکان ئاسوودەم دەکات بۆیە ناڕەحەت بوون وەکو وشەیەکی نەدۆزراوە دەمێنێتەوە لای من. سادەیە بە وشەکان، و ئامرازەکان بەڵام بیرکردنەوە لێی قوڕسە."




سەیری چاوەکانمی دەکرد، بێ ئەوەی هیچ بڵێت یان هیچ بکات. خەریك بوو بێدەنگییەکە زۆر بەرز دەبوو، هیچ کاممان جوڵەی داهاتوومان نەدەکرد.

من وەستا بووم، و ئەویش وەستا بوو.
بەڵام وەك ئەوەی شتێکی لە چاوەکانم دۆزیبێتەوە، سەیری دەکرد.

قورگم پاك کردەوە بۆ ئەوەی پێی ڕابگەیەنم کە دەڕۆم، بەڵام ئەو پێش من کەوتەوە.


"تۆ بە جۆرێك بیر لە ناڕەحەتییەکانت دەکەیتەوە، بەڵام مانای ئەوە نییە کە من ناڕەحەت بوو بووم بە هەبوونت لە تەنیشتمەوە و نەتوانم جگەرەکە بکێشم."



بە جۆرێکی نامۆ قسە دەکات، بە تەواوی ناتوانم لە مەبەستەکانی تێبگەم. بەڵام تەنها دەزانم بە قوڵییەوە قسە دەکات.

بەڵام قسە کردن لەگەڵی شەرمێك دەبەخشێت بە زمانم، شەرمێکی ئاسوودەکەر.

"ئەوەندەی دەتەوێت دەتوانیت لێرە بمێنیتەوە، من کێشەم نییە."

بە بێ باکییەوە وتی، و ڕووی لە من سووڕاند.

بەڵێ دەمەوێت لێرە بمێنمەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا نامەوێت.

ڕێزم نیشانی دا.

"سوپاس بۆ ڕێپێدانەکەت بەڵام من بەپەلەم."

تۆزێك هەستم بە شەرمەزاری کرد کە هیچ وەڵامێکی نەدامەوە، بەڵام هەستی گوێ پێ نەدانم زیاتر بوو بۆیە بڕیاری ڕۆیشتم دا.


بە ڕێکییەوە هەنگاوم دەنا، بەڵام پاژنەی پێڵاوەکەم شکا!
دەنگێکی سەرسامی لە لێوەکانمەوە دەرباز بوو.

پێش ئەوەی جۆنگکووك بە تەواوی ئاوڕ بداتەوە خێرا پێڵاوەکەم بە دەستەکانم گرت و ڕۆیشتم.









.



هەرکە دەرگای ماڵەوەم کردەوە، پێشوازیم لێکرا.

پێش ئەوەی پێڵاوەکانم دابکەنم نابی هاتە باوەشمەوە. ئەو جارێ بچووکە، هێشتا بە تەواوی ڕانەهاتووە لەوانەی کە ڕوودەدەن.

بەڵام من لە تەمەنی ئەودا، لەو شتانە سڕ بوو بووم.

دەنگییان بەرز بوو، ئەو دەنگە بەرزەی ساڵانێکە منی بێدەنگ کردووە. من لەو دەنگە دەترسام. چونکە هیچ کاتێك شتێکی باشی بە دوای خۆیەوە نەهێناوە.


دایکم دەگریا و باوکم لە بەرامبەرییەوە دانیشتبوو. براکەشم، لەوێدا دەسووڕایەوە و دەستی بە سەرییەوە گرتبوو.

ئاماژەم بە نابی کە بچێتە سەرەوە و خۆشم چووم بۆ لایان.

"چی ڕوودەدا؟"

زیاتر سەرسام بووم کاتێك دایکمم بینی چاوەکانی ڕووناکییەکی مۆر و شینییان لەسەر بوو.

براکەم بە گوێبیووست لە دەنگی من ڕێك سووڕا بۆم، وەك ئەوەی هەر چاوەڕێی من بوو بێت.




"باوکی وو سیۆك، پێداگرە لەسەر هاوسەرگیری تۆ و کوڕەکەی، ئەم جارە هیچ پۆزشێك نییە دەبێت بیکەیت، ئەگەرنا ئێمە ناتوانین قەرزەکانی خانووە کۆنەکە بدەینەوە!"



بە جۆرێك قسەکانی دەکرد وەك ئەوەی هەموو شتێکی ئەم ماڵە لەسەر منە. ڕقم لەوەیە وەك ڕۆبۆتێك مامەڵەم پێدەکەن، بەڵام قبوڵ کردنی منیش تا سنوورێکە!


"ڕازی نابم، چۆن خانووەکەتان لە ڕەهن دانا بەو شێوەیەش قەرزەکەی بدەنەوە."


هەردووکییان بە شۆكەوە سەیرییان کردم، وەك ئەوەی سەرسوڕماو بن لە بێ باکیم.


سەیری دایکمم کرد دەلەرزی بە خراپی، نەمدەزانی لەبەر چی بەڵام ئەو هەموو کات چەکێکی تری باوکمە لە نەبوونی مندا. هەنسکی بە خراپییەوە دەدا، تاکە دەنگ بوو لەو بێدەنگییەی ئێمەدا.


باوکم بەو دەنگانە زۆر تێكدەچێت، و ئەو کاتانەی نەخواتەوە خراپتر ڕەفتار دەکات.

دایکمی هەڵساندەوە و ویستی لێی بدات بەڵام خێرا دەستیم گرت و دایکمم لە پشت خۆمەوە نا، هەر چەندەی ئەو دایکایەتی بۆ من نەکردبێت بەڵام هێشتا ناتوانم ئەوە قبوڵ بکەم لە پێش چاوەکانمدا سوکایەتی پێ بکرێ.

دەستی دانایەوە و سەیرێکی براکەم کردی و دواتر سەیری منی کردەوە.

"مەگەر بە قسەی خۆتە؟"

کە باوکم لێم هاتە پێشەوە بۆنێکی زۆر پیسی لێدەهات، بۆنێك بوو ڕێك لەو کاتە دەچوو کە ماکێکی هەتایی لەسەر ژیانم جێهێشت ...

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی، هەنگاوێك گەڕامەوە دواوە.

"بەڵێ."


دەستی بەناو قژیدا دەگێڕا، چاوە بچووکەکانی لێم زەق کردبوویەوە کە شێوەیەکی شێواوی ترسناکی هەبوو، دەمتوانی بە تەواوی هەستەکانی سەر ڕوخساری بزانم. چونکە ئەو هەستانە ئاشنا بوون لەماوەی بیست و سێ ساڵی ڕابردوودا. لەو کاتەدا ویستی لێدانمی هەبوو، بە قێزەونترین شێوە. توڕە و بێ چارە، نەزان نەفام. بەزەیدار .. هەموو ئەو هەستانە لە چاوەکانیدا سەمایان دەکرد.



پەنجەی بۆم درێژ کرد، ویستی دووبارە دڵم ورد و خاش بکاتەوە و خاڵیم بکاتەوە لە هەستەکان.

بەڵام ئەم جارە بێدەنگ نابم، بە هیچ جۆرێ.

دایکمم باشتر لە پشت خۆمەوە ناو بە بوێرانە چاوم خستەوە ناو چاوەکانی، لێی ناترسم چونکە پیاو نییە.

"پێتوایە من هێندە گێژ و دڵسافم؟! پێتوایە نازانم وەفاتنامەی ساختەت بۆ باپیرەم دروست کردووە بەس بۆ ئەوەی موڵکەکانی بفرۆشیت؟"

منیش ئەم جارە پەنجەم بۆی درێژ کرد، خێرا ڕەنگدانەوەی چاوەکانی ئەو و براکەم گۆڕا، گۆڕا بۆ ترسێکی بێ شومار.

هەردووکییان بە حەپەساییەوە سەیرییان دەکردم، چاوەکانیان هەموو شتێکیان ساختە بوو. تەنها ترسەکەیان نەبێت.


من کەسێکی بێ بەزەیی نیم. بەڵام ئەو سەیرکردنەیان بۆ من زۆر دڵخۆشم دەکات.

"بباسی چ دەکەیت؟ ئ..ئێمە هیچمان نەکردووە!"


وەکو ئەوەی لەسەر پیاو کوشتن هەردووکیانم گرتبێت، و خەریکی لێکۆڵینەوە بم لەگەڵیان. سەیری ڕوخساری باوکمم کرد، ئارەقێکی زۆری کردبوو ئەوەش بوو بوو بە خوێك لەودا کاتێك درۆی دەکرد. بە نێوچاوانیدا دەهاتە خوارەوە و پەنجەکانی لەرزینێکی زۆریان پێوە دیاربوو، دەمی وشکتر بوو بوو لە دڵی.

براکەشم کە سەیری بەردەم خۆی دەکرد، تەنها بۆ دۆزینەوە درۆیەك کە ڕەگێکی ڕاستی هەبێت.



بەڵام هیچییان ناتوانن.




"ئەو ڕۆژەی پارەکانی منت برد، ئەو ڕۆژەی بیرت لەوە نەکردەوە کا ئاخۆ دەبێت من چەندە خۆم برسی کردبێت و چەندە خۆم ماندوو کردبێت تەنها بۆ گرتنی ئەو پارە کەمە! تۆ چۆن دایکمت هێنا؟ تەنانەت چۆن بوویت بە باوك؟!! دەترسم ئێمە هەموومان هەڵگیراو بین! بەڵام نا تۆ هەرگیز پیاوێك نیت منداڵ هەڵبگریتەوە!"

لەگەڵ هەر وشەیەکم زیاتر لێی دەچوومە پێش و ئەو زیاتر دەگەڕایەوە دواوە، هەموو بەشێکی ڕوخساری دەلەرزی و دەپاڕایەوە. بەڵام من بەزەیدار نیم بەرامبەر ئەو.

"هەر ئەو ڕۆژە، منیش وەك باوکم چووم بۆ دزی. لە ژوورەکەدا بە دوای پارەدا نەدەگەڕام! بەدوای شتێكی وەها نامۆ دەگەڕام چونکە دەمزانی شتێك هەیە و دەمزانی تۆ هێندە کەسێکی پاك نیت، بەڵام نەمزانی هێندە بێ بیرت ئەو بەڵگە بەهێزە لە ژوورەکەدا دابنێیت."





پێکەنینێکی گاڵتەجارانە لە لێوەکانم دەرباز بوو، بە وتنی ڕستەیی کۆتاییم.

"باپیرەت خاوەنی کۆشك و تەلار نەبوو تا من بیفرۆشم! خاوەنی زەوییەکی بۆگەنە کە ساڵانە دوو تەماتەشی ناگرێ."

ئای خوایە هێشتاش گلەیی ئەکات!

"پەیوەندی بە منەوە نییە، بۆیە بەو پارەیە خۆتان قەرزەکەی بدەنەوە و ئەگەر ئەوەندە حەز بەوە دەکەن وو سیۆك ببێت بە زاواتان دەتوانن هاوسەرگیری لەگەڵ بکەن ڕەزامەندی منتان هەیە. وو سیۆك زۆر دڵخۆش و بە بەختە دەتوانێت ببێت بە خاوەنی دوو هاوسەر."


بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە وەڵامم دانەوە بەڵام شتێکم بیر هاتەوە.


ڕوخسارم گرژ کرد و بە خەمبارییەوە پەنجەم لەژێر لێوم دانا.

"ئای خوایە بەڵام لە هەمان کاتتدا بەزەییم پێیدا دێتەوە کە دەبێتە خاوەنی دوو هاوسەری بە بۆڵە بۆڵ و سەر بە کێشە ... ئای وو سیۆکی بەستەزمان .."




"تۆ ئەی بێ ئاب —-"


براکەم ویستی دووبارەوە سوکایەتییەکانی قبوڵ بکەم، بەڵام نەخێر.

"قسە نەکەیت! ئێستاش ئەتوانم لەلای پۆلیس سکاڵاتان لەسەر تۆمار بکەم."

بە بێ ترس و بە بوێرییەوە هەڕەشەم لێی کرد.
دەمەوێت لەمەودوا کاتی من بێت نەك هی ئەوان.

بەرەو باوکم چووم بە توڕەییەوە، هێشتا شتانێکی زۆر ماون بۆ وتن.


"جارێکی تر بەو شێوەیە دەست لە دایکم بەرز نەکەیتەوە، ئەگەرنا منیش خراپتر لەوەت پێ ئەکەم."



هەردووکیانم بێدەنگ کردبوو، بە بێ چارەییەوە سەیری بەردەم خۆیان دەکرد.

منیش دەستی دایکمم گرت و بردم بۆ ژوورەکەی خۆم.




دەرگاکەم داخست و ئەویشتم دانیشاند لەسەر جێگاکەم لەگەڵ نابی لە تەنیشت یەکەوە بوون.



دانەوەیمەوە ئاستی هەردووکیان، و لە باوەشم گرتن. دایکم .. هەر چەندە خراپ بێت بەڵام دەزانم ئەویش وەك من بەدوای خۆشەویستیدا وێڵە و حەز بە ژیانێكی شایستە دەکات.

دەزانم هەموو شتێکی باوکم قبوڵ دەکات بەس بۆ ئەوەی لێی توڕە نەبێت، و هەموو شتێکی بۆ دەکات بۆ ئەوەی جارێك تامی خۆشەویستی بکات.


ئەو هۆگر بووە، هێشتا بە تەواوی نازانێت تامی خۆشەویستی بکات.


هەندێك جار کە سەیری دەکەم زەردەخەنە دەکات، کچێکی بچووك دەبینم کە زۆر دڵخۆشە بێ هەبوونی منداڵەکانی.

لەوەیە هەبوونی ئێمە، زۆر شتی لە ژیان و بیری ئەودا گۆڕیبێت.
ئافرەتێکی سەیرە .. بۆ خۆشەویستی هەموو شتێك دەکات و هەموو شتێك قبوڵ دەکات.


بەڵام هیچ کەسێك شایەنی باوکم نییە، ئەگەر دایکیشم بێت.


ئەو وەك من ئافرەتە، بێ دەسەڵاتە. تەنها زمانێکی هەیە کە بڕدراوە.

ئەو دایکم نەبوو، و وە هەرگیز نابێت لە ڕووی دایکایەتییەوە. تەنها بۆ براکەم دایك بوو.

سەرەڕای هەموو ئەوانە من ناتوانم سەیری بکەم و هیچ نەکەم کاتێك سوکایەتی پێ دەکرێت.


ئازارم دەدات ئەو هەستەی کە نەیتوانیوە ببێت بە دایك بۆ من. ئازارێکە وشکە تەنها چەشتنە بێ هەبوونی وانەیەك.



هەرگیز هەستم بە گەرمی باوەشی و خۆشی خواردنەکانی نەکردووە، هەرگیز لەژێر سێبەرەکەیدا ماندوویەتیم نەشکاوە.

بیرمە دەپاڕامەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت، چونکە ئەگەر ئەو دڵخۆش بووا هەموو شتێك جۆرێکی تر دەبوو.

نامەوێت وەك ئەو بم، دەمەوێت پێش ئەوەی بمرم کەیف خۆش بم.
شایەنی ئەو شتانە نەبوو کە پێیدا ڕۆیشت، بەڵام منیش شایەن نەبووم.



هەموو کات دایك نەبوو، ئەو ئافرەتێکی هاوسەردار نەبوو کە خەریکی ئێمە و ماڵەکەی بێت. ئەوە هەندێك جار مێشکم لەت دەکات، لەبیری دەکەم ئەویش کچێکی بچووك بووە بە بوکەڵەیەکی باڕبی و قژێك لە شێوەی کلکی ئەسپ. ئەو خاڵە لەبیر دەکەم، کە لەگەڵ باوکم دوو نامۆ بوون و ئەویش باوکمی قبوڵ کردووە لەو دوورییەوە و کە ئاواتەخوازی ئەو داهاتووە بووە کە دەیەوێت. دەبینم بە پێی خواستەوە ڕادەکات و باوەش لەخۆی دەدات و بیرم دەکەوێتە منیش دەبم ئەو ...



دەستێك پشتمی گرت، منیش لەگەڵ ئەو گرتنە فرمێسکم کەوتن، دەستی دایك بەو جۆرەیە ...؟











.



ئەمشەو ئاهەنگەکەیە، دەبێت بە ساڵێکی نوێ بەڵام بە منێکی کۆن.

نازانم سەری ساڵ ئاهەنگی بۆ چییە؟!
دەبێت خەم بخۆن و شیوەن بگرێن بە هەبوونی ساڵی نوێ. چونکە لە هەمان شوێنن و بە سەرکەوتووی ئەم ساڵیشییان بەفیڕۆدا.


هەرگیز کەسێك نەبوومە حەزم بەم ئاهانگانە بێت، بەڕای من بێ سوودن، بەڵام کە ئەم خەڵکە دەبینم ئەوەندە بە جۆش و خرۆشن هەست دەکەم من جیاوازم لەوان.



من بەشداری ناکەم، ئەوەندەی لەسەرم بێت دەیکەم و دەڕۆم.



سەرقاڵییەکی زۆر ئێرەی گرتۆتەوە و هەمووان شڵەژاون، سیاسەتمەدارانی کۆریا و وڵاتە عەڕەبییەکان بانگهێشت کراون.

نازانم کێ بەرپرسیارە لە بانگهێشت کردنی میوانەکان بەڵام ئەوەندەی سەیریم کردبێت، ئەوان دەیانەوێت لەڕێگەی سیاسەتەوە بچنە ناو پیشەسازییەکەوە.




هیچ لەو بارەیەوە نازانم، بەڵام ئەوانە زۆر بە ناڕۆشنبیر دەبینم کە دەیانەوێت لە ڕێگەی سیاسەتەوە، ببن بە پیاوانی کۆمەڵگا.


ئەوان ستراتیژییەکی تایبەت بەخۆیان نییە، تەنها سیاسەت لێرە حوکم دەکات.






لە ژووری ئامادەکارییەکان بووم، کاتێ یەكی لە کارمەندەکان هاتە لامەوە.


قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاندبوو بە شێوەیەکی نامۆ سەیری دەکردم. بە زەردەخەنەوە سەیریم کرد.

"شتێكت پێویست بوو؟"

بەڕێز و فەرمییەوە لێم پرسی.


چەناگەی بەرز کردەوە و زیاتر هاتەوە پێشەوە.

"تۆ کۆلێژی دوو ساڵەت تەواو کردووە؟"

ڕوخسارم گرژ بوو بەم پرسیارەی.

"بەڵێ، بۆچی دەپرسیت؟"


"بەڕاستی جێگای داخە، تۆ ڕاستەوخۆ لەلایەن خودی سەرۆکەوە بەرز کرایتەوە. کەچی منیش چوار ساڵە هەر وەکو فێرخوازێکی ئاسایی ماومەتەوە، تەنانەت کۆلێژی چوار ساڵەم تەواو کردووە و ئێمە جیاوازی زۆرمان هەیە، بە دڵنیاییەوە من ئەزموونی زیاترم هەیە."


ئەم قسەیە خستە چوارچێوەیەکی سوکایەتیپێکردنەوە!

هەندێك جار هەست دەکەم کە من مرۆڤ نەبم، چونکە ئەم مرۆڤانەی دەوورووبەرم زۆر جیاوازن لەمن.

چۆن دەتوانن هێندە دڵ ڕەق بن!


"بەڵێ ڕاست دەکەیت، ئێمە جیاوازیمان زۆرە. من بە کەمتر لە مانگێك توانیم پێگەی خۆم پیشانی هەمووان بدەم. بەڵام لێرەدا کەسانێك بە چوار ساڵیش نەیانتوانیوە."


بە وەڵامەکەم توڕەیی دایگرت، خەریك بوو قسە بکات کە دەنگێکی ئاشنا بەر گوێیەکانم کەوت.

"منیش کۆلێژی دوو ساڵەم تەواو کردووە، ئێستا کێشەت هەیە؟"

سەیری سۆرام کرد کە دەستی لە دووری ملم پێچایەوە، بە چاوێکی کەمەوە سەیری ئەو کچەی بەردەممی دەکرد.


چاوەکانی کچەکە ئەبڵەق بوون بە بیینی سۆرا، لێرە هەمووان دەزانن کە ئەو کچی سەرۆکە.

هەر چەندە وا نیشان بدرێ کە سۆرا جیاوازی نییە لەگەڵ ئێمە، ئەمە وا نییە تەنها درۆیەکی بڕواپێکەرە.


"ببورن، تەنها پرسیارێك بوو!"

ئەو کچە بەخێراییەوە لەوێ ڕۆیشت، هەردووکمان سەیریممان دەکرد تا نەما.

"گەمژە."

سۆرا بە هەناسە ساردییەوە لەژێر لێوی وتی، دواتر ڕووی لە من کرد و توند دەستەکانی کوشیم.

"زۆر پەرۆشم بۆ ئاهەنگەکەی ئەمشە، بڕوا ناکەیت! جینیش لێرە دەبێت!"


زۆر بە پەرۆشییەوە قسەی دەکرد، ئەوەندەی باسی کردبێت زۆر جینی بەدڵە، و ئەو کوڕەیە کە بەدوای دەگەڕێت. بەڵام کێشەی گەورەی جۆنگکووکە، کە سنوورێکی بۆ پەیوەندییەکانی داناوە.


زەردەخەنەیەکم کرد، پەنجەم لە دەستی خشاندەوە.

"چی دەپۆشیت؟"

بۆ ساتێك بێدەنگ مامەوە، لە نێو دوو دڵییەکی توندا بووم.

تەنها بیریم لە لایەنە خراپەکەی دەکردووە و ئەو لایەنە زاڵتر بوو بەسەر لایەنە باشەکە.

سۆرا چاوەڕێی وەڵامی من بوو.

"من ئەمشەو تەنها بۆ ئەو کارانە لەوێ دەبم کە پێم ڕاسپێردراوە، دوایی دەڕۆمەوە."


خێرا نیشانەکانی دڵتەنگی لەسەر ڕوخسای سۆرا دەرکەوتن، چاوەکانی خاو بوونەوە و ڕوخساری گرژ بوو.

"نەخێر ناتوانیت وابکەیت!"

بە پێداگیرییەوە فەرمانی بەسەرمدا کرد.

"ببورە، بەڵام حەز ناکەم ئەو کاتە لەوێ بم."

"باسی چی دەکەیت؟ تەنانەت من جلم بۆ هەردووکمان کڕیووە بۆ ئەوەی وەك دووانە دەربکەوین! هەم تۆ تاکە هاوڕێی ئاسوودەکەری منیت، بۆیە دەبێت لێرە بیت لەگەڵ من تکایە ..."



لەوانەیە سۆرا ئەو کچە نەبێت کە من وەك هاوڕێیەك دەمەوێت، بەڵام لایەنێکی زۆر شیرینی هەیە. دەیەوێت لەگەڵیدا هەست بە هەستە سارد و گەرمەکان بکەیت و چێژی هاوڕێیەتی بزانیت لەگەڵی.



"زۆر سوپاست دەکەم، دەتوانیت خۆت ئەو جلە بپۆشیت بۆ کاتێکی تر کاتێڵ لەگەڵ جین چوویتە دەرەوە."



"بۆچێ هێندە پێداگری لەسەر ئەوەی کە نەیەیت؟ بۆچێ ڕازی هێندە قورسە؟ ئایا لێرە بێزار دەبیت؟ کەسێك بێزارت دەکا؟"


بەیەك هەناسەوە ئەوانەی هەموو بەسەر یەکەوە وت، سەرسام بوو بووم.

زەردەخەنەیەکی دڵنیاییم پێی بەخشی و سەر بە نەرێ هەژاند.


"نەخێر کەس لێرە بێزارم ناکات بەڵام من بۆ ئەم شوێنانە دروست نەکراوم."

ئەم جارە دەستەکانمی بەردا و دەستەکانی لەلای سینگییەوە لوولدا.

"گەر ئەمشەو نەیەیت، هەرگیز قسە لەگەڵ مندا مەکەوە."


توڕە بوونێکی زۆر ژیکەڵەی هەبوو، نەمتوانی خۆم بگرم و پێکەنیم. منیش وەك ئەو بە گاڵتەوە دەستەکانم بردە لای سینگمەوە.

"باشە کەوایە، لەمڕۆوە من و تۆ هاوڕێ نین."



چاوەکانی فراوان بوون، ڕوومەتەکانی سوور بوو بوونەوە بەهۆی توڕەیی. بەڵام هەر ژیکەڵە بوو.


بەڵام خێرا ڕوخساری گۆڕا، چاوەکانی زیاتر تەسك بوونەوە و هەستم بە خاوی جەستەی دەکرد.


"مافی خۆتە، منیش گەر خوشکم هەبووا ئەو لێرە لەگەڵم دەبوو شەویش من تەنیا نەدەمامەوە."




بەو گوناحییەوە قسەی دەکرد، ڕووی لە من نەبوو سەیری خوارەوەی دەکرد. چونکە دەیزانی من دەزانم کە تەنها بۆ باوەڕپێکردنی ئەم قسەیە دەکات. ڕقم لەوەیە هێندە هەستاویم، لە باوەشم گرت. دیارە هێندە بە ئاسانی واز ناهێنێت.



"دەبەنگ! ئەمە چ قسەیەکە! دوا داواکارییتە تەنها بۆ ئەوەیان ڕازی دەبم و بەس."



هەستم بە دەستەکانی کرد کە چۆن توندی کرد لەسەر جەستەم لەبەر خۆشییە زۆرکەیەوە لە شوێنی خۆیەوە دەلەرزی.



"ئای خوایە من خاوەنی دڵ باشترین هاوڕێم!"

بەو شێوەیە ماینەوە تا ئەو کاتەی بانگکراین ...







.



هەموو شتێك تەواو بوو هەموو میوانەکانیش گەیشتبوون، ئەوێ هۆڵێکی گەورە بوو. بەڵام زۆر شت هەبوون کە بەدڵی من نەبوون.


بەهۆی زۆر بەکارهێنانی گوڵی ناسروشتی دیمەنی ژوورەکە بەتەواوی داخراو بوو. هەستت بە تەنگییەك دەکرد.

شتانی زۆر مۆدێرنییان بەکارهێنابوو، کە بەڕای من تەنها تێکدانی دیزاینەکەن.


لەسەر مێزەکاندا سەرچەفی سوور ڕاخسترابوون، کە تێیدا خەتێکی سپی زۆر ناسك هەبوو. زیاتر لەوە دەچوو لە سەیران بیت نەك ئاهەنگێکی وەها گەورە.



ڕووناکی کەم و ڕەنگاوڕەنگ بەکارهاتبوو کە میزاجێکی زۆر خراپییان پێم دەبەخشی.

تەنانەت کورسییەکان زۆر بە ئاسایی دانرابوون، هیچ شتێکییان پێوە نەبوو. ڕەنگێکی قاوەیی داریی هەبوو کە هیچ لەگەڵ کەشی ئەوێ نەدەگونجا.



ئای خوایە چ گەمژەیەك بەرپسیاری بوو لە ڕێکخستنی ئێرە، من کە هیچ شارازییەکم لەو بوارەوە نییە خەریکم بڕیاریان لەسەر دەدەم، دەبێ بۆ میوانەکان چۆن بێ.




باوکی سۆرا، کۆمەڵێك قسەی کرد کە هیچ بەلامەوە گرینگ نەبوون.

زیاد لە دە جۆر خواردن ئامادە کرابوو، بەڵام هیچییان کۆری نەبوون. ئەوانە خەریکن کلتوری وڵاتەکەشییان لەبیر دەکەن و زیاتر لە ڕۆژئاواییەك دەچن.


دەبم بە ڕەخنەگرێکی زۆر خراپ.






نازانم چەندە کات ڕۆیشتبوو، بەڵام سۆرا نامەی بۆم نارد.


[ئەیل وەرە خوارەوە لە ژووری ژمارە شەشم چاوەڕێت دەکەم خێرابە درەنگە نەکەویت!]


لەگەڵ خوێندنەوەی ناکەم، بزەیەکم کرد و سەیری کاتژمێرەکەم کرد.

١١:١٤

کاری من تەواو دەبێت لێرەوە.




چوومە ناو بەرزکەرەوکەوە و بەرەو قاتی یەکەم نزم بوومەوە.

چاوەڕێم دەکرد، تا بوەستێت.

لە کۆتایدا وەستا و منیش هاتمە دەرەوە. بەرەو ژووری ژمارە شەش دەچووم.

بەناو ڕێڕەوە درێژەکەدا ڕۆیشتم، کە فەرشێکی ڕەشی دێزەی تێدا ڕاخسترابوو، کە بە تەواو چاوەکانی نەدەگرتیت وەك ڕەنگێك.



لە پێش دەرگاکە وەستام و لە دەرگام دا.
گوێم لە ڕێگە پێدان بوو لە ژوورەوە.


کە چوومە ژوورەوە، سۆرام بینی.



عەزییەکی سووری تاریکی لەبەر کردبوو، کە سەیریت دەکرد. یەکسەر چاوەکانت دەچوونە سەر پێستە سپییەکەی، لەناو عەزییەکەدا وەك دەنکە برنجێکی سپی وایە کە کەوتبێتە سەر قەوزەیی دەریایی پێش ئەوەی لوول بکرێت.


عەزییەکە بەتەواوی جەستەی داپۆشیبوو، جگە لە دەستە درێژەکانی.

ئارایشتێکی کاڵی کردبوو، تەنها لێوەکانی سێبەرێکی پەمەیی تۆخییان هەبوو.

بە پێکەنینەوە سەیری دەکردم.

"دەی وەرە لێرە دانیشە."


ئاماژەی بەو کورسییە بچووکە کرد کە لەبەرامبەر مێزێکی گەورەوە دانرابوو. چووم و لەسەر کورسییەکە دانیشتم، یەکسەر چاوەکانم کەوتنە سەر خۆم.



من و سۆرا جیاوازی زۆرمان هەبوو. پێستی من زۆر زۆر ماندوو بوو، تەنها بە سەیر کردنی ڕوخسارم تێبینی ماندووی هەموو لاشەمەت دەکرد.

من پڕتر بووم لەو، لاشەی ئەو ڕێکتر بوو لەڕووی هەموو شتێکەوە.

"هیچ قسەیەك مەکە تا کۆتا هەنگاوی من باشە؟"



بە زەردەخەنەیەکی ئاگادارکەرەوە وتی، منیش تەنها سەرم لەقاند.



لەسەر ڕوخسارمدا شاکارێکی هونەری ئەنجام دەدا، لالەی منەوە ئەم شتانە سەیر بوون. چونکە هەرگیز ماکیاژی زۆرم بەکارنەهێناوە.


پاودەرەکەی لەسەر ڕوخسام بە فڵچەکەیەوە دەخشاند، کە بۆنێکی زۆر نەرمی هەبوو. وەك بۆنی ڤانێلا لە بەیانییەکی زوودا.


سێبەرێکی کەمێك کاڵتری بە ڕوخسارم بەخشی بوو، چونکە من ڕەنگم سپی نییە.

لەسەر گوپەکانمدا، ڕەنگێکی پەمەیی منداڵانەی بەکارهێنابوو.

هەموو شتێکی تەواو کردبوو.

کۆتا هەنگاوی سەر لێوەکانم بوو.

ڕەنگێکی سووری گوڵانەی بەهاری پێم بەخشی.
کە ڕەونەقێکی ئارامی هەبوو.



"قژت بە کۆکراوەیی بهێڵمەوە باشترە، چونکە بە کرانەوەی ئەم ڕوخسارە خڕەت دادەپۆشم."


ڕوومەتەکانمی دەگووشی بە زەبەبرێکی کەمەوە دەگووشی. دەستم لەسەر دەمم دانا بەهۆی پێکەنینە بەرزەکەمەوە.

"باشە چۆنت پێ باشە ئاوا بکە."





عەزییەکی سووریشی دا بە من بۆ ئەوەی بیپۆشم، بەڵام هی من ڕەنگەکەی کراوەتر بوو.


کە جلەکەم لەبەر خۆمدا بینی، هەستم دەکرد من شایەنی ئەو جلە نیم.

زۆر جوانبوو، قەشەنگ لەبەرتەوە دەوەستا. هەستێکی ناسکی پێم دەدا. خانمانە بەدەریدەخستم.

کەمێك لە ئاوێنە درێژەکەوە سەیری خۆمم کرد کۆتا سەرنجی جوانم بەخۆم داو و لە ژووری خۆگۆڕینەکە چوومە دەرەوە.




سۆرا ئاوڕێ بۆم دایەوە و لە خوارەوە تا سەرەوە سەیری دەکردم.

"ئای خوایە! تۆ نابێت لە تەنیشت منەوە بوەستیت، من دەبمە کەسە فەرامۆشکراوەکە."



بە چاوێکی سەیرەوە سەیری دەکردم، پێکەنیم پێی دەهات.
منیش بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە قوورگم پاك کردەوە.

"ئامادەبە بۆ ڕەتکردنەوەی کوڕەکان."

ئەم کچە زۆر شارەزایە لە پێکەنین خستنم.

قۆڵی بۆم درێژ کرد، بۆ ئەوەی قۆڵ بکەم بە قۆڵییەوە.

"ئەو شەرەفەم پێ دەبەشیت، خاتوونەکەم؟"

ئەم جارە بەڕاستی دەنگی پێکەنینەکەم بەرز بوو.


تەنها بە همەهەمێکی خۆبەزلزانانەوە وەڵامم دایەوە و قۆڵم لە قۆڵی هەڵکێشا.

هەردووکمان وەك دووانەیەك بەدیار دەکەوتین، بەو جلە سوورەمانەوە.





چووینەوە ناو بەرزکەرەوەکە بۆ قاتی سێیەم.






بە پەرۆشییەوە بەوێدا دەڕۆیشت، ئەی بۆ چی من هیچ بەپەرۆش نیم؟



کە دووبارەوە چووینەوە هۆڵە گەورەکە، ئەم جارە ئەوێ کەمێك قەڵەباڵغتر دەردەکەوت.

هەستم بە تەنگییەکی زیاتر دەکرد وەك لە جاری پێشوو.

سۆرای چاوی دەگێڕا و بەدوای کەسێك دەگەڕا.
دەستمی گرت و منیشی لەگەڵ خۆیدا ڕاکێشا.


چوو بۆ لای کۆمەڵە کچێك کە یەکەم جار بوو لێرە بیانبینم وا دیار بوو کە میوان بن.

لەگەڵ سۆرا یەکیان لە باوەش گرت، منیش وەك ئەوەی هەر لەوێ نەبم سەیرم دەکردن.

لە کۆتایدا تێبینی منیان کرد و سەیری سۆرایان کرد بۆ ئەوەی منیان پێ بناسێنێت.

"گیوون ئەیل، هاوڕێکەم. ئەیل ئەوانیش هاوڕێی ئامادەیمن."


تەنها بە زەردەخەنەیەوە سەیرم کردن.

"خۆشحاڵ بووم."

بە دەنگێکی نزمەوە وتم. ئەوانیش هەموو بەیەکەوە وەڵامییان دامەوە.

"ئێمە زیاتر."

لەسەر مێزێکی گەورەوە وەستا بووین. باسی بابەتی زۆر هەڕەمەکییان دەکرد و بە شتی بێ مانا پێدەکەین.

کە من نەمدەتوانی بە زۆر لەخۆکردنیش پێبکەنم. بەشدارم لە هیچ کام لە قسەکانیان نەدەکرد. قسەکانیان نەخشێکی ڕێز و تایبەتییان پێوە نەبوو.

من کەسە بێدەنگەکەم، ئەو کەسە بێدەنگەی کە گوێ لە گفتوگۆی ئەوانی تر دەگرێت لە کاتێکدا بیر لە خۆی دەکاتەوە. بۆچی زۆر گرانە ببم بە یەکێك لەوان؟ بۆچی زۆر گرانە حەزم بەو شتانە بێ کە ئەوان حەزی پێدەکەن؟ بۆچی پارچەی مەتەڵەکە ناگونجێت؟ ئەوان لە من تێناگەن منیش لەوان تێناگەم، بۆیە تەنها لە خۆم دەپرسم دەبێت چی لە خۆمدا بگۆڕم؟ چی بکەم بۆ ئەوەی کەمێك شێواو بەدەرنەکەوم؟ دڵم ئێش دەکات کاتێك دەمم دەکەمەوە، ئەو ترسەی کەوا بۆ مێشکم دێت، ئەو دەنگانەی کەوا هاوار دەکەن. تۆ بەس نیت!

بۆیە دەوەستم و دەگەڕێمەوە. چونکە من کەسە بێدەنگەکەم.

دەنگی میوزیك و گۆرانییەکە بەرزتر دەبوو منیش دوو هێندە هەناسەم تەنگتر دەبوو.


دەنگی ئەوانەی ئێرە زۆر بەرز بوو، ڕقم لە دەنگی پێکەنینییانە. ڕقم لەو شێوازەیە کە دەوەستن و قسە دەکەن.

هەموو شتێکییان هەناسەیەکم لێ دەبات، بۆچی هاتم؟

کاتێك سەیری دەوورووبەرم دەکرد، هەموویان لە پێش چاوم دێوێك بوون. ترسێکم هەبوو لێیان.



سەرم ئازاری هەبوو، دەنگانی زۆر مێشکمیان گرتبوو. تەلێکی ئەستوور توند قورگمی گرتبوو.

ناتوانم، نا نا من ناتوانم. ناتوانم لەناو قەرەباڵغیدا بم. بە کەم سەیری خۆم دەکەم کاتێك لەگەڵ ئەوانم.
هەست بە بوونی خۆم ناکەم.




ناخۆشە کە بەشداری هەموو بۆنە و خۆشییەك دەکەم، بەڵام هێشتا وەك نەبینراوێکم. بۆچی هەمووان هێندە بە بێزارکەرییەوە لە پێش چاوەکانمدا دەجووڵێن؟


بۆچی ڕقم لە خەڵکە؟

کاتێك لەگەڵیان دەبم لە شوێنێکی وەها داخراو، هەست دەکەم لە بنکی دەریام. دەخنێکم و کەس نییە بە هانامەوە بێت.


ناتوانم لەوە زیاتر لێرە بم، چاوەکانم دەکزێنەوە. دەمەوێت بگریم پڕ بە سییەکانم.

ڕۆیشتم هیچ کەسێکیان ئاوڕیان لێم نەدایەوە، چونکە بێ ئاگان لە من.

نازانم چۆن گەیشتم بە بەرزکەرەوەکە و چوومە دەرەوە. ئەوەندەی لەوێ بووام زیاتر دەمردم.



لەکاتی ڕۆیشتنم بۆ دەرەوە خۆم بە کەسێکدا کێشا بەڵام هیچ گرینگیم پێی نەدا و هەنگاوەکانم خێراتر کرد وەك ئەوەی دوام کەوتبن.



هەرکە چوومەوە دەرەوە، هەناسە بۆ سییەکانم گەڕایەوە.
بەڵام ئەوەی قووتم دەدایەوە هەڵمڕشت.

بەزۆر لەخۆکردنەوە توانیم بچەم لەسەر نافووراکەی ئەوێ دابنیشم.




بۆچی؟
بۆچی ژیانم هەوڵ نادات لێم تێبگات لەکاتێکدا من قورسترین هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی لێی تێبگەم؟!

گرێیەك لەناو سینەمدا هەبوو کە کردنەوەی تەنها بە گریان بوو. گیانم پڕ بووە لەو ئاوەی کە خەریك بوو بمخنکێنێت...

چ کێشەیەکم هەیە؟
ئایا من جیاوازم یان خەڵك؟


سەیری زەوییەکەم دەکرد کاتێك دوو پێڵاوی ڕەشی پیاوانەم بینی. بۆچی ناتوانم بەتەنیاش بم؟ ئایا ئەو مافەشم نییە؟!


چاوەکانم بەرزکردەوە، ڕوخسارێکی جیاوازم بینی.

جۆنگکووك.

بۆچی هێندە لەناکاو دەردەکەوێت؟

زۆر بە ئاساییەوە سەیری دەکردم، ئایا شێواو دەرناکەوم؟!

بۆکسێکی ڕەنگ بێجی لە دەست بوو. هەموو شتێکم بیرچوویەوە کاتێك دانەوەییەوە ئاستی من.

بە پشتی دەستم فرمێسکەکانم سڕی.


دەستی بۆ قاچەکانم برد، خێرا قاچم گەڕاندەوە دواوە.
چی دەکات؟

"من دەزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئافرەت بکەم، لەناو سێ ئافرەتدا گەورە بووم. بۆیە ناڕەحەت مەبە بەوەی دەیکەم."


قاچەکانم شل بوونەوە و جەستەم و مێشکم خاوتر بوونەوە. قسەکردنی نەرمییەکی نامۆی تێدایە. کە حەز بە گوێگرتنی دەکەم.


لەناو ئەو بۆکسەدا، جووتێك پێڵاوی پاژنە بەرزی ڕەشی دەرهێنا.

پێڵاوەکانی خۆممی لابرد و ئەوەی تر لە پێ کردم.

دواتر چاوەکانی بەرزکردەوە، سەیری نێو چاوەکانمی کرد.

یەکەم جار بوو ببینم چاوەکانی کەسێك پێش لێوی زەردەخەنە بکات.

بەڵام چاوەکانی ئەو جیاواز بوو، ئەو بە چاوێکی ترەوە سەیری دەکردم.

من شارەزا بووم لە خوێندنەوەی هەستەکان، بەڵام نەمدەتوانی هەستەکانی چاوی ئەو بخوێنمەوە. تاکە شت کە دەمتوانی لێی تێبگەم ئەوە بوو کە، ئەو بە چاوێکی بەزەیدارەوە سەیری نەدەکردم.


هەموو ڕوخساری دەترسکایەوە، بێ خەوش بوو. سامناك بوو لە هەمان کاتتدا ئارام بەخش.



هەموو سەرنجم لەسەر چاوەکانی بوو کە بە هێواشییەوە هەنسکم دەدا. بێ ئاگا بوو بووم لەوەی خەریکی سڕینەوەی فرمێسکەکانمە.




پەنجەکانی گەرم بوون، وەك ئەوەی بۆ ڕوخساری من دروستکرابن.
لەگەڵ هەر پەنجەپیاخشانێکی چاوەکانم دادەخست، چونکە بە دڵمەوە هەستم دەکرد.

هەستایەوە و دەستەکانی درێژ کرد بۆم.


"هیچ شتێك مەڵێ، سەمام لەگەڵ دەکەیت؟"









____________
سەلام، ببوورن لۆ تاخیر بوون.
هیوادارم جێی چاوەڕوانیتانی پڕ کردبیتەوە.
تەنها، ڕای خۆتان لەسەر ڕوودا و وشەکان بنووسن لۆ ئەوەی ئەمن بزانم کە چیڕۆکەکەم شایەنی خیندنەوەیە یان نا🫀.
خەیاڵ بکە، ئەوە ئەوان بن💋.



عەزییەکەی ئەیل:


ئەو جوانییە ...❤️‍🩹



جۆنگکووك ❤️‍🔥

جانگهی، زڕ ئامۆزاکەی جۆنگکووك:

Czytaj Dalej

To Też Polubisz

374 107 13
مـن و تـــۆ تـاوانـە شـیرینـەڪەمـانــ♡︎.
27.5K 381 13
Y/N was once the prince and future heir of Eternia. But then he was frame by both Union and his own father which lead to an accident that burn his fa...
741K 45.3K 110
Kira Kokoa was a completely normal girl... At least that's what she wants you to believe. A brilliant mind-reader that's been masquerading as quirkle...
2.3M 118K 65
↳ ❝ [ INSANITY ] ❞ ━ yandere alastor x fem! reader ┕ 𝐈𝐧 𝐰𝐡𝐢𝐜𝐡, (y/n) dies and for some strange reason, reincarnates as a ...