You went from my home to ~
~~~~~~~~~~
وه تایهیۆنگ ماوه‌یه‌ك هیچی نه‌وت به‌ڵام دواتر سه‌یری جۆنگكووكی كرد و به شیرینیه‌وه وتی
" تۆ هی منیت چونكه هاوه‌ڵی منیت ! به‌ڵام كێ وتی فستقه‌كه‌ت تۆی خۆشئه‌وێ ؟ یانی چاوه‌رێی ئه‌وه مه‌به له من گوێبیستی ئه‌م شته‌بیت"
جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی
" تۆ بۆ ئه‌وه‌نده خۆش ئه‌ڵێی كه‌وا هیتۆم و هاوه‌ڵی تۆم و فستقی منیت ؟؟ یانی گه‌ر ئێستا شتێكت لێ بكه‌م بێ ویستی خۆت ئه‌وا خه‌تای من مه‌گره خۆت هانم ئه‌ده‌ی وا بكه‌م "
تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" تۆ ته‌نها گوێت له‌وه بوو ؟ گوێت له قسه‌كانی تر نه‌بوو كه له ده‌مم هاته ده‌ره‌وه ؟؟ "
جۆنگكووك سه‌رنجی چاوه‌كانی له چاوه‌كانی تایهیۆنگه‌وه هێنایه خواره‌وه بۆ سه‌ر لێوه‌كانی وه ئه‌وكات وتی
" دڵنیام ئه‌م لێوه شیرینانه‌ی تۆ ناتوانن قسه‌ی ناخۆش بكه‌ن بۆیه نه‌خێر گوێم له هیچ نه‌بوه"
وه تایهیۆنگ چاوه‌كانی به بێزاری سوڕاند و وتی
" گه‌مژه‌ی ب~"
وه قسه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد كه جۆنگكووك له ناكاوێك لێوه‌كانی تایهیۆنگی به لێوه‌كانی بێ ده‌نگ كرد و توند ماچی كرد
وه گه‌ر بلێی تایهیۆنگ شۆكه ئه‌وا بڕوا پێكراوه چونكه ئایا هه‌ر به راستی جۆنگكووك ئێستا تایهیۆنگی ماچ كرد بێ پرس و هیچ شتێك ؟؟ ئه‌و كوڕه به راستی مردنی خۆی ده‌وێت هه‌ر ئه‌مشه‌و
وه جۆنگكووك له لێوی تایهیۆنگ دووركه‌وته‌وه دواتر ماچێكی له‌سه‌ر لووتی دانا وه نێو چه‌وانی وه ڕوومه‌تی بێگومان كاتێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر لێوه‌كانی بوو وه كاتی له نێوانی
هه‌ر ماچێك به نه‌رمیه‌وه ئه‌یوت
" خۆشمه‌وێیت "
تایهیۆنگ سه‌ره‌تا توڕه بوو كه جۆنگكووك وا ماچی كرد به‌ڵام كه له پاشی جۆنگكووك وا به نه‌رمی ماچی هه‌موو روخساری كرد وه وا به خۆشه‌ویستی و نه‌رمیه‌وه ئه‌یوت خۆشی ئه‌وێ هیچی نه‌كرد تا دووری بخاته‌وه
جۆنگكووك له كۆتایدا دووباره ماچی لێوه‌كانی تایهیۆنگی كرد وه ئه‌مجاره‌یان لێوی ماوه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌گرت و توند لێوه‌كانی تایهیۆنگی مژی وه به په‌یوه‌ندی مێشكیه‌وه وتی
" تۆ گه‌ر لاریت نیه ئه‌توانی ماچم كه‌یته‌وه ؟ "
تایهیۆنگ له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه نه‌یتوانی خۆی بگرێ بۆیه سه‌ری دوورخسته‌وه وه به پێكه‌نینه‌وه وتی
" تۆ ئه‌زانی زۆر بێشه‌رم و بێ ئه‌ده‌ب و بێ چاو ڕوویت ؟؟ له‌خۆته‌وه من ماچ ئه‌كه‌ی وه بێ شه‌رمانه‌ش داوا ئه‌كه‌ی ماچت كه‌مه‌وه ؟؟ تۆ ته‌واوی مه‌منون به وا لێت نایه‌م و دوورت ناخه‌مه‌وه !! "
جۆنگكووك برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" گه‌ر من شه‌رمم هه‌با كه یه‌كه‌م جار پێت وتم منت ناوێ ئه‌وا وازم لێتهێنابوو به‌ڵام خۆت ئه‌بینی ئێستا له‌سه‌رته‌وه‌م و ماچت ئه‌كه‌م بۆیه دڵنیابه كه‌وا نیمه "
تایهیۆنگ چاوه‌كانی به بێزاریه‌وه سوڕاند و وتی
" ته‌نها بڕۆ ده‌ره‌وه و كه‌م من بێزار بكه "
جۆنگكووك كه گوێی له‌مه بوو سه‌ری خسته كه‌لێنی ملی تایهیۆنگ وه توند باوه‌شی لێداو وتی
" با من لێره بخه‌وم ئه‌مشه‌و ؟ تكایه "
تایهیۆنگ كه‌مێك وه‌ستاو بیری كرده‌وه دواتر ئه‌ویش ده‌سته‌كانی به‌كار هێناو جۆنگكووكی له‌باوه‌ش كرد‌و وتی
" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جوانی داوات كرد باشه "
جۆنگكووك ماچێكی له ملی تایهیۆنگ كرد وه كه تایهیۆنگ هه‌ستی به‌مه كرد شه‌قێكی له پشتی جۆنگكووكداو وتی
" ده‌مت بوه‌ستێنه و به ئاقڵی بخه‌وه "
جۆنگكووك ماچێكی تری له ملی تایهیۆنگ كرد و وتی
" باشه "
تایهیۆنگ زانی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌لفایه بێ سووده بۆیه هیچی نه‌وت و چاوه‌كانی داخست و هه‌وڵی دا بخه‌وێت
هه‌رچه‌نده خه‌وتن زه‌حمه‌ته كه به‌م شێوه‌یه جۆنگكووك له ناو باوه‌شی پاڵی داوه‌ته‌وه و سه‌ری نزیك له ملی تایهیۆنگ داناوه‌و هه‌ناسه‌كانی به‌ری ئه‌كه‌وێ
به‌ڵام تایهیۆنگ هه‌ر هه‌وڵی دا مێشكی ئارام بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌لفاكه‌ی ناخی وه خۆشبه‌ختانه توانی ئه‌مه بكات و زۆری نه‌برد توانی خه‌وی لێ بكه‌وێت وه بێگومان جۆنگكووك هه‌ر زۆر زوو تر خه‌وی لێكه‌وتبوو له باوه‌شی هاوه‌ڵه‌كه‌ی ..
وه رۆژی دواتر به‌یانیه‌كه‌ی راستر بڵێم نیوه‌ڕۆكه‌ی تایهیۆنگ سه‌ره‌تا به‌ئاگا هات وه هه‌ر زوو چاوه‌كانی كه‌وته سه‌ر هاوه‌ڵه خه‌وتووه‌كه‌ی كه ته‌نیشتیه‌وه به جوانی خه‌وتبوو
تایهیۆنگ نه‌جوڵا له شوێنی خۆی به‌ڵكو ته‌نها سه‌یری جۆنگكووكی كرد تاوه‌كو سه‌یركردنه‌كه‌ی بوو به داڵغه‌و خه‌یاڵی ڕۆیشته نێو بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه‌وا ئێستا ڕوو ئه‌ده‌ن
تایهیۆنگ مێشكی ته‌واو سه‌رقاڵه به‌و شتانه‌ی كه‌وا ڕوو ئه‌ده‌ن له هه‌مان كاتدا سه‌رسامه به جۆنگكووك كه‌وا چۆن هیچ كێشه‌یه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ ئه‌لفایه ؟ ته‌نانه‌ت جارێكیش وا نیشانی نه‌داوه كه ئه‌مه‌ی نه‌وێت ؟
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی جۆنگكووك وا له تایهیۆنگ ئه‌كا بیربكاته‌وه له‌وه‌ی بۆچی ئه‌و كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ؟ گه‌ر جۆنگكووك كێشه‌ی نه‌بێ وه‌كو ئه‌لفایه‌ك پێویست ناكا تایهیۆنگیش كێشه‌ی هه‌بێ !
وه تایهیۆنگ دان به‌وه دا ئه‌نێت كه‌وا به ته‌واوی به‌وه تێكچووبوو كه‌باسی ئه‌وه‌یان ئه‌كرد جۆنگكووك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر بێت وه ته‌نانه‌ت نه‌ی ئه‌توانی هیچیش بكات چونكه تایهیۆنگ به ئاشكرا وتبووی جۆنگكووكم ناوێ كه ئه‌مه‌ش ئازاربه‌خش بوو
وه تایهیۆنگ هێشتا ناشزانێ بۆچی دایك و باوكی بڕیاریان داوه له نێو مرۆڤه‌كان بژیێن و تایهیۆنگ له ژیانی ئێره دووربخه‌نه‌وه به‌ڵام جۆنگكووك وتی به‌مزوانه هه‌موو شتێك ئاشكرا ئه‌بێ وه تایهیۆنگ له خۆیه‌وه متمانه‌ی به قسه‌كانیه‌تی و چاوه‌ڕێیه تا ئه‌و كاته دێت
تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی و دایه‌وه وه دووباره سه‌رنجی خسته‌وه سه‌ر جۆنگكووك وه بیری كرده‌وه ئایا تایهیۆنگ گه‌مژه نیه كه‌وا كه‌سێكی وا له ده‌ست خۆی ئه‌دات و هه‌وڵ ئه‌دا دووری خاته‌وه ؟؟ یانی كه تایهیۆنگ بیر ئه‌كاته‌وه جۆنگكووك هه‌موو شتێكی بۆ باشه‌ی تایهیۆنگ ئه‌وێت و كردوه
وه تایهیۆنگ ئه‌زانێت جۆنگكووك كه نیشانی كرد بۆ ئه‌وه بوو له ده‌ست گورگه‌كه‌ی رزگاری بكات تایهیۆنگ ئه‌زانێت جۆنگكووك چاوه‌كانی سوور ببوون وه وتیشی كه وای لێدێت ناتوانێ كۆنتڕۆڵی گورگه‌كه‌ی بكات
به‌ڵام سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش تایهیۆنگ هه‌ر ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه ئه‌كراو به‌لایه‌وه نامۆ بوو كه جۆنگكووك چۆن ناتوانێ كۆنتڕۆڵی گورگی خۆی بكات؟؟
تایهیۆنگ زۆر شتی له‌سه‌ر خوێندوونه‌ته‌وه وه له‌م ماوه‌یه زۆر شتی له دایك و باوكی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری پرسیوه وه‌هه‌موویان وتوویانه هه‌ر مرۆڤێك ئه‌توانێ به ویستی خۆی كۆنتڕۆڵی گورگه‌كه‌ی بكات به‌ڵام بۆچی جۆنگكووك ناتوانێ ؟؟
تایهیۆنگ سه‌یری جۆنگكووكی كرد وه له دڵی خۆیدا وتی
" جۆنگكووك تۆ چی ئه‌شاریته‌وه ؟ "
به‌هه‌رحاڵ تایهیۆنگ جارێ بیركردنه‌وه‌كانی به‌لاوه ناو وه سه‌رنجی تاوه‌وه‌تی خسته‌وه سه‌ر هاوه‌ڵه خه‌وتووه‌كه‌ی
تایهیۆنگ سه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێ له قۆڵه‌كانی دانا تاوه‌كو كه‌مێك به‌رز تر بێ‌و بتوانێ به ئاسانی سه‌یری جۆنگكووك بكا وه به ده‌سته‌كه‌ی تری هه‌وڵی دا تاڵه قژه‌كانی جۆنگكووك كه هاتوونه‌كه لای چاویه‌وه لا بدات
وه كه تاڵه قژه‌كانی لادا نه‌یتوانی خۆی بگرێ و هیچ نه‌كا بۆیه به هێواشی لێ نزیك بوویه‌وه‌و ماچێكی نه‌رمی له‌سه‌ر نێو چه‌وانی دانا
وه به هێواشیش دووركه‌وته‌وه تاوه‌كو به ئاگا نه‌یه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ئه‌زانین جۆنگكووك ئه‌وه بزانێ مێشكی هه‌مووان ئه‌بات
وه دواتر هه‌وڵی دا بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگ دروست بكا له جێگاكه بێته ده‌ره‌وه وه خۆشبه‌ختانه توانی ئه‌مه بكات بێ هه‌وه‌ی جۆنگكووك به ئاگا بهێنێت
تایهیۆنگ هه‌ر له‌خۆیه‌وه سه‌یری كاتژمێری كرد وه چاوه‌كانی ته‌واو كرانه‌وه كه بینی كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆیه
تایهیۆنگ له مێشكی خۆی هه‌زار جار به خۆی وت گه‌مژه چونكه كاتی راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ مین هۆ تێپه‌ریوه وه له‌وانه‌یه ئه‌م پیاوه ته‌واوی كاته‌كا چاوه‌ڕێی تایهیۆنگی كردبێ ..
تایهیۆنگ قسه‌ی به فیلێكسیش وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه بۆچی ئه‌مڕۆ نه‌هاتوه ؟؟ گه‌ر هاتبا به ده‌نگی زه‌نگی ده‌رگاكه خه‌به‌ریان ئه‌بوویه‌وه
به‌هه‌رحاڵ تازه ئه‌مه بێ سووده تایهیۆنگ مۆبایله‌كه‌ی دۆزیه‌وه وه نامه‌ی بۆ ئه‌م ژماره‌یه نارد كه یه‌كه‌م رۆژی راهێنانه‌كان له مین هۆی وه‌رگرت وه پێی وت كه‌وا زۆر داوای لێ بوردن ئه‌كات به‌ڵام وا دیاره له خه‌و ماوه‌ته‌وه‌و نه‌یتوانیوه بێت
وه خۆشبه‌ختانه مین هۆ زوو وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" كێشه نیه به‌ڵام با دووباره نه‌بێته‌وه وه به هیوای رۆژێكی خۆش "
تایهیۆنگ ئه‌وكاته كه‌مێك له شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی كه‌م بوویه‌وه وه ڕۆیشته گه‌رماوه‌كه خۆی بشوات وه كه هاتیشه ده‌ره‌وه جۆنگكووك هێشتا خه‌وتبوو وه‌ك بڵێی ساڵێكه نه‌خه‌وتبیت وا لێی كه‌وتۆته خه‌و
تایهیۆنگ هه‌موو توانای چێشت لێنانی خۆی ئاماده كرد و شتێكی ئاماده كرد وه كه ویستی بڕوا جۆنگكووك هه‌ڵبستێنێ جۆنگكووكی بینی كه‌وا دێته خواره‌وه له په‌یژه‌كان وه بینی كه‌وا قژی هێشتا ته‌ڕه‌و كه‌مێك شێداری پێیه‌وه دیاره وا دیاره ده‌مێكه هه‌ڵساوه وه كاتی هه‌بوه خۆشی بشوات
جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد كه تایهیۆنگی بینی وه یه‌كسه‌ر وتی
" به‌یانی باش شه‌كر "
تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه و وتی
" نیوه‌ڕۆی تۆش باش خه‌واڵوو "
جۆنگكووك برۆكانی لێكداو وتی
" نیوه‌ڕۆیه ؟ "
وه هه‌رزوو ڕووی سوراند تاوه‌كو كاتژمێری دیواری هۆڵه‌كه بدۆزێته‌وه وه شۆك بوو كه كاته‌كه‌ی بینی خه‌ریكه ئه‌بێ به دوو و چاره‌گ
جۆنگكووك خێرا به شڵه‌ژاویه‌وه وتی
" ئه‌بوایه كاتژمێر یه‌ك لای باوكم بم دواكه‌وتوومه ! بۆچی وا بێتام خه‌وتم ؟؟"
وه خێرا ڕووی كرده تایهیۆنگ و وتی
" من ئه‌بێ ئێستا بڕۆم ئه‌گینا باوكم ئه‌مكوژێ جا شه‌كر به برسیێتی دامه‌نیشه خواردن داوا بكه باشه ؟ "
تایهیۆنگ ده‌موچاوی به‌یه‌ك دادا وه به منگه‌یه‌كه‌وه وتی
" به‌ڵام من خواردنم دروست كردوه بۆ هه‌ردووكمان "
جۆنگكووك سه‌ره‌تا باوه‌ڕی به گوێی خۆی نه‌كرد به‌ڵام بێگومان كه روخساره خه‌مباره‌كه‌ی تایهیۆنگی بینی زانی كه‌وا راست گوێی لێ بووه
وه ئه‌وكاته به‌سه‌ر سامیه‌وه سه‌یری تایهیۆنگی كرد و وتی
" تۆ خواردنت ئاماده كردوه ؟؟ گاڵته ئه‌كه‌ی وایه ؟ "
تایهیۆنگ چاوه‌كانی به بێزاریه‌وه سوڕاند و وتی
" پێویست ناكا وا سه‌رسام بیت هه‌م تۆ پێویسته بڕۆیت بۆیه كات به فیڕۆ مه‌ده‌و خێرا بڕۆ "
جۆنگكووك سه‌یرێكی كاتژمێره‌كه‌ی كرده‌وه‌و وتی
" له راستیدا با باوكم كاتژمێرێكی تریش بوه‌ستێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر من ئێستا ئه‌و خواردنه نه‌خۆم له‌وانه‌یه تا چه‌ندین ساڵیكه تۆ نه‌چیته‌وه چێشتخانه"
تایهیۆنگ هیچی نه‌وت به‌ڵام بێگومان دڵخۆش بوو كه جۆنگكووك نه‌ڕۆیشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ ماندوو بووبه خواردنه‌كه وه بێگومان كه‌س نایه‌وێ ماندوو بوونی به هه‌ده‌ر بڕوات
به‌یه‌كه‌وه مێزه‌كه‌یان ئاماده كرد وه ده‌ستیان كرد به نانخواردن وه هێشتا ده‌ستیان پێ نه‌كردبوو جۆنگكووك به گاڵته‌وه وتی
" شه‌كر باشه خۆ به‌ته‌ما نیت بمكوژیت ؟ یانی دڵنیایت ئه‌مه بێ ژه‌هره وه شته‌كانی ناوی تاریخه‌كانیان به‌سه‌ر نه‌چووه ؟ "
تایهیۆنگ به ڕابواردنێكه‌وه وتی
" تاقیكه‌وه و بزانه چی تیایه .. نه‌ڵێی ئه‌ترسی ئه‌لفا گیان ؟ "
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" گه‌ر بلێم ناترسم درۆیه "
هه‌ردووكیان سوور ئه‌زانن گه‌ر ژه‌هریشی تیابێت جۆنگكووك هه‌ر ئه‌یخوات بۆیه بابه‌ته‌كه‌یان داخست وه ده‌ستیان كرد به نان خواردن وه هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كه‌وچك جۆنگكووك وتی
" خۆشترین خواردن تا ئێستا خواردبێتم "
تایهیۆنگ پێكه‌نی و وتی
" هێشتا ته‌واو نه‌چۆته ده‌مته‌وه بۆیه كه‌م درۆ بكه "
جۆنگكووك به‌رده‌وام بوو له خواردن وه هه‌ر به جدی خواردنه‌كه تامی خۆش بوو ؟؟ جۆنگكووك وای بۆ چوو خواردنه‌كه ناخۆش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز تایهیۆنگی نه‌بینیوه خواردن ئاماده بكات به‌ڵام سه‌رسامه به‌وه‌ی كه‌وا خواردنه‌كه‌ی به چێژه
تایهیۆنگ دڵخۆشبوو كه جۆنگكووكی بینی خواردنه‌كه‌ی به دڵه وه به‌وردی سه‌یری روخساری جۆنگكووكی ئه‌كرد تاوه‌كو بزانێ له روخساریه‌وه كه خواردنه‌كه‌ی به دڵه یان نا
وه له ناكاوێك تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه جۆنگكووك شتێكی به لێوه‌وه نووساوه كه دیاربوو سووپه سووره‌كه‌یه راسته هێشتا ته‌واو نه‌بووه به‌ڵام تایهیۆنگ ئه‌یه‌وێ ئه‌م شته بكات بۆیه ده‌ستی درێژ كرد وه به په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی لێوی جۆنگكووكی پاك كرده‌وه
وه جۆنگكووك به‌سه‌ر سامیه‌وه سه‌یری تایهیۆنگی كرد تا بزانێ چی بووه وه بینی كه تایهیۆنگ ده‌ستی گه‌رانده‌وه و په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی خسته ده‌می و چاوێكی له جۆنگكووك داگرت و وتی
" هيچ نیه تۆ به‌رده‌وام به خۆشه‌ویستی من "
~~~~~~~~~~~~~~
ئه‌م پارته هی دوێنێ بوو به‌س مه‌جال نه‌بوو موراجه‌عه‌ی بكه‌مه‌وه لۆیه دامنه‌نا به‌س ئیتر ئه‌وه دامنا 😚🌸
جا تای و كووك له‌م پارته زۆر جوانن توخوا وا نیه ؟ ئه‌ها تایش باش بووه 👀❤️🔥
وه له كۆتایدا هیوادارم به‌دلتان بێت وه‌كو هه‌موو كات ڤۆت و كۆمێنت له یاد نه‌كه‌ن بۆ پارتی داهاتوو 🍒♥️🌸❤️🔥🔥💋🦋