:-: 10 days :-:

By NA_K0ok1997

13.2K 1.5K 1.1K

/تەواوکراوە\ ژیانم وەک بکوڵەیەکە لەنێو دەستە ساردەکانی-:- هەڵەیەکی زۆر گەورەم کرد کە متمانەم بە کەسێک کرد بە... More

~سەرەتا~
Day 1
Day 2
Day 3
Day 4
Day 5
Day 7
Day 8
Day 9
Day 10 -end-

Day 6

925 139 167
By NA_K0ok1997

🖤❤️༒☠︎︎༒❤️🖤

}^}
|||||||
{^{
|||||||
}^}
|||||||
{^{
||||||||
}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}^}


ماوەی چەندین کاتژمێرە لە ژورەوەیە و هیچ هەواڵێکی نییە
جۆنگکوک بەبێ چارەی دەسوڕێتەوە و دەستی بە سەریەوە
گرتووە و فرمێسکەکانی بۆ سانیەکیش ناوەستێت و سەری
خەریکە ئەتەقێت ئەوەندەی بە مەست لێی بدات و جنێو بە خۆی
بدات بەوەی توانی بەوشێوەیە ناوت ئازارت بدات کە تاکو
ئێستا کەس نازانێت مردوە یاخود لەهۆشخۆی چووە

بۆ جاری هەزارەهەمین سەیری درگاکەی کرد
بە کزیی ناوی ناوتی دەوتەوە لەبەرخۆی و نزای دەکرد
کە دوبارە چەنسی ئەوەی هەبێت سەیری چاوەکانی بکات
دەستە ساردەکەی لەسەر جەستەی گەرم بکاتەوە

جۆنگکوک: سوێند دەخۆم ئەگەر بڕۆیت و بەجێمبهێڵی
ئەوە منیش خۆم دەکوژم و ڕێگەت پێ نادەم لەوێش بەتەنها بیت
ڕێگەت نادەم نااا
(بە گریان و هاوارەوە)

مەستێکی کێشا بە سەریدا و بە چاوە پڕەکانی سەیری
سەقفەکەی کرد و هەوڵی دەدا خۆی ئارامبکاتەوە و بێ هیوا
نەبێت..دوای ئەوەی زۆری لە ناوت دا وایکرد کە لە هۆشخۆی بچێت
پاشان بە ترس و پەشیمانیەوە ناوتی هەڵگرت و بردیە دەرەوەئ
گەرماوەکە و لەسەر بێدەکەی دانا و دەستبەجێ پەیوەندی کرد
بە براکەیەوە نەیدەویست ناوت بەرێتە لای دکتۆری کە
لەم کاتەشدا نامجون متمانەی بە جۆنگکوک و نییە و پیاوی
داناوە..دوای پەیوەندیەکە کەمێک هێمن بویەوە و دڵنیابوو
کە براکەی دەتوانێت ئەشقەکەی چارەسەربکات

بەڵام ئێستا خەریکە شێت دەبێت کە ماوەیەکی زۆرە
لە دەرەوەی ژورەکە وەستاوە و هیچ هەواڵێک نییە
لەوەتەی براکەی هاتووە و چۆتە ئەو ژورەوە
جۆنگکوک بۆ ساتێکیش لە درگاکە دورنەکەوتۆتەوە


جۆنگکوک: نەدەبوو ئەوەندە ئازاری بدەم
بمبورە ناوت بمبورە چی بکەم زۆرم خۆشدەوێت نەمتوانی
بەرگەی قسەکانت بگرم تەنها بەهۆشخۆت وەرە بەڵێن دەدەم
هەرگیز جارێکی دیکە ئازارت نەدەم و دڵخۆشت دەکەم
تەنها باش بەوە
(بە پەشیمانی)


کەوتە سەر چۆک و پاشان خۆی خشاندە لای دیوارەکە
لە بەرامبەر درگاکە دانیشت و قاچەکانی لەباوەش گرت
فرمێسکەکانی یەک لە دوای یەک نوێ دەبونەوە
ئازاری دڵ و مێشکی کۆنتڕۆڵی کردبوو بەڵام لەهەمووی
خراپتر ئازاری پەشیمانی...ئازاری پەشیمانی وەک ژەهر
وایە بۆ دڵ کە هەرگیز لە بیرناکرێت و ناخی مرۆڤ ڕەش دەکات


حاڵی جۆنگکوک زۆر وێرانە و پڕ بە دڵ پەشیمانە و لەخۆی
توڕەیە و بیری لەوە دەکردەوە چۆن توانی ئەو کارە لەگەڵ
ناوتدا بکات مەگەر ئەو خۆشینەدەویست خۆزگەی دەخواست
کە کات بگەڕایتەوە و هەرگیز بە زۆری ناوتی بەند نەکردبوایە
بەڵکو هەر لە دورەوە یاخود بە ناوی هاوڕێیەتیەوە دڵە داماوەکی
خۆش بکردایە بە بینینی و نزیکبونەوە لێی

تاوانی ئەم کوڕە تەنهایە چییە کە نەیتوانیوە بەرگەی
بینینی ئەو کچەی کە پڕ بە دڵ و گیان ئاشقیەتی هاوسەرگیری
لەگەڵ کەسێکی دیکە بکات و جەستەی دەستی کەسێکی دیکەی
بەربکەوێت ئەم کوڕە هەر لە سەرەتاوە داینابوو ناوتیش
ئاشقی بێت بەبێ بونی هیچ ئازار و کێشەیەک بەیەکەوە بن
بەڵام چارەنوس ڕێگەی نەدا و پیلانی کوڕەکەی تێکدا
بەمەش وایکرد کە کوڕەکە بەشێوەیەکی دیکە بیربکاتەوە و چیتر
وەک کوڕێکی نەرم و نیان و ڕۆخوش نەبێت


تەنها دەیویست هی ئەو بێت
دەیویست نەک جەستەی بەڵکو دڵیشی هی ئەو بێت
بەڵام نەبوو ناشبێت هەر لە سەرەتاوە دیاربوو کە ناوت
دڵی هی کەسێکی دیکەیە بەڵام جۆنگکوک لەبەر خۆشەویستیە
زۆرەکەی و توڕەیەکەی گرنگی بە هیچ نەدا و بەبی بیرکردوە
دەستی کرد بە جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی کە مێشکی داگیرکردبوو
وە ئەو پیلانەش وایکرد بکەوێتە نێو چاڵێک پڕ لە ئازار و پەشیمانی
کە وێرانتر و کوشندەترە لە ژەهری مار


ئێستا لەوە تێگەیشت کە هەوڵدان بۆ شتێک کە هەر لە
سەرەتاوە دەیزانی هی ئەو نەبووە و هی کەسێکی دیکە بووە
چ ئازارێکی لە دوایە وە بینینی هەموو ئەو هەوڵانەی کە
بێسودبوون توانی جەستەی بکات بە هی خۆی و ببیت بە یەکەم کەس
بەڵام نەیتوانی تەنانەت شوێنکی بچوکیش بکاتەوە بۆ خۆی لەنێو
دڵی بۆی دەرکەوت کە بەم کارانەی کە کردی تەنها وایکرد
ئەشقەکەئ ئازاری زیاتر و ناڕەحەتی زیاتر بچێژێت

"چ هەستێکی ناخۆشە کاتێک کەسێکی ئازیزیت دەبینی
کەوتۆتە نێو بارودۆخێکی وێرانەوە بەهۆی تۆوە"

قژە ڕەشەکەی گرت و ڕایدەکێشا لەگەڵیشیدا دەگریا
بەڵی دەگریا ئەو کوڕەی کە سارد و بێ هەست بوو ئێستا
دەگری ئەو کوڕەی کە هەر لە منداڵیەوە بەکەمی دەگریا
هیچ ڕودا و کارێک واینەکرد چاوە ڕەشەکانی ببن بە کۆیلەی
فرمێسکەکانی وە جەستە زل و زەبەحەکەی لەرزۆک بن
و بە قۆڵە گەورە و بەهێزەکانی لەباوەشی بگرێت و بەدەنگە
پیاوەنەکەی بگری و هەنسک بدات

پیاو ناخێکی بەهێز و تیژی هەیە کە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی
زۆر دەستبگرێت بەسەر هەستەکانی و زاڵبون بەسەر فرمیسکئ
چاوەکانیان..بەڵام لە هەندێک حاڵەکاتدا ئەو هێزە لەدەست دەدەن
چیتر ناتوانم خیانەت لە فرمێسکەکان بکەن و ڕێگری لە دەرخستنی
ئازاری دڵیان و ئەو لەرزە زۆرەی کە جەستەیان دەگرێتەوە
ئەو ئازارە پیسەی مێشکیان


جۆنگکوک نەئدەتوانی هیچ شتێک بە جوانی ببینێت
بەهۆی پڕبونی چاوەکانی لە ئاوی سوێر ئەو کەسێکە
کە ڕەقی لە گریان و گرینۆکە بەڵام ئێستا خۆی وەک منداڵێکی
پێنج ساڵان دانیشتوە و چاوەڕێی وەڵامێک دەکات لە باوکی
تاکو بزانێت ئاخۆ دایکی باشە یان نا دەتوانێت دوبارە بیبینێت
دەتوانێت دوبارە قسەی لەگەڵ بکات


جۆنگکوک: خودا لە ناوم بەرێت بەهۆی منەوە
بەهۆی ئەو هەستە نەفرەتیەوە نەمتوانی خۆم بگرم
بە دەستەکانی خۆم تۆم توشی ئەو ئازارانە کرد بەم دەستانە
جەستە پاک و جوانەکەتم شێواند ئاهـ خوایە تکایە ئازارم زۆرە
ئەوم لێ دورمەخەوە من جارێ داوای لێ بوردنم نەکردەوە
نامەوێت بیبەت تکایە با هەستێتەوە و کێشەنییە گوێم لە
جنێو و قسە ڕەقەکانی بێت تەنها دەمەوێت دوبارە لە باوەشی
بگرم و بۆنی قژە جوانەکەی بکەم دەستەکانم لەسەر کوڵمەی
دانیم هەست بەو نەرمیەی کوڵمەکانی بکەم
(بە گریان و پاڕانەوە)



کاتێک دەسکی درگاکە جوڵا لە پێش چاوەکانی بەخێرایی
دەستەکانی بەرزکردەوە و لە سانەیەکدا فرمێسکەکانی سڕی
و هەستایەوە ڕێک وەستا پشتی نا بە دیوارەکەوە و چاوەکانی
خستەسەر زەویەکە دوای کردنەوەئ درگاکە بە تەواوی
چاوەکانی بەرزکردەوە بۆ بینینی براکەی کە بە ڕوخسارە
توڕە و ماندوکەی لێی دەڕوانی


جۆنگکوک: هیۆنگ ئەو باشە
(بە خێرایی پرسی)

بە دوو هەنگاو لە پێش برا گەورەکەی وەستا و
دەستی لەسەر شانی دانا و دەیویست بەزۆرتین کات
بارودۆخی بزانێت

جۆنس: جۆنگکوک تۆ کەی وابویت ها
کوڕە چۆن توانیت ئەو کارە لەگەڵ ئەو کچەدا بکەیت
ناتوانم بڕوا بەوە بکەم کە خۆشتدەوێت بە چ ڕویەکەوە
دەتەوێت بارۆدۆخی بزانی
(بە توڕەیی)

جۆنگکوک بە پەشیمانی سەیری قاچەکانی کرد
خەریکبوو دوبارە چاوە ڕەشەکانی ببنە هۆی تەڕبونی
کوڵەمەکانی..جۆنس هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەبینی
برا بچوکەی بەو شێوەیە زانی پەشیمانە و ئازاردەچێژێت
بەڵام هێشتا دەیویست وەک برایەکی گەورە وابکات بەتەواوی
ئەوە بخاتە مێشکیەوە کە نابێت بەو شێوەئە هەڵسوکەوت بکەین
لەگەڵ کەسە ئازیزەکانمان

جۆنگکوک: هیۆنگ سوێند دەخۆم زۆر توڕەبووم من
من..من نەمدەویست ئازاری بدەم تەنها زۆر توڕەبووم
و لەوکاتەدا وامدەزانی دێن و ئەوم لێ دەبەن
(بە کزیی)

دەستی برد بۆ قژی جۆنگکوک ڕێکی خستەوە پاشان
ڕوخسارە توڕەیەکەی شاردەوە و بەئاسایی سەیرئ کرد

جۆنس: ئەو مردوە و چیتر ناژی
(بە ئاسایی)

جۆنگکوک چاوەکانی زەق بونەوە و هەرزوو دوبارە
فرمیسکەکان هاتنە خوارەوە و لێوەکانی دەستیان کرد بەلەرزین
بەهەمان شێوەی جەستەی بەبیستی ئەو چەند وشەیە هەستی
دەکرد شەیتانێک لەنێو ناخی بە دەستە ڕەش و نینۆکە درێژەکەی
دڵی دەگوشێت و تک تک خوێنی لێ دەچۆڕێت کەوتە سەر
ئەژنۆ و دەستە لەرزیوەکانی برد بۆ ئەو پانتۆڵەی کە براکەی
لەبەریکردبوو بە چاوەکانیشی لەسەر ئەژنۆکانی براکەی بوو
لەکاتێکدا هەستی بەوە نەکردبووکە لەم کاتەدا وەک
شیتێکی بێ زمان وایە

جۆنگکوک: نا نا نابێت ئەوە نابێت نەخێرررررررر
تکایەەەەە ئەو نەمردوە ناوتتتتت
(بە گریان و هاواری بەرز)

جۆنس لەوە زیاتر بەرگەی نەگرت و هاتە ئاستی
جۆنگکوک بەخێرایی لەباوەشئ گرت و سەری نا بە سینگیەوە
یەکەم جاری بوو بەم شێوەیە جۆنگکوک ببینێت لەوەتەی
منداڵبوون تاکو ئێستا جۆنگکوک ئەو کوڕە بوو کە دڵێکی
ڕەقئ بوو هیچ شتێک هیچ کەسێک نەیدەتوانی وای لێ بکات
بۆ سانیەکیش هەست بە خراپی بکات بەڵام ئێستا وەک شێت
دەگری و هاواری ناوی ئەو کچە دەکات کە خۆشیدەوێت و
ناتوانێت بڕوا بەو ڕاستیە بکات کە براکەی وتی

ئایا هەر بەڕاست قسەکانی براکەی ڕاستن یاخود تەنها
درۆیەکە بۆ دەرخستنی کاردانەوەی جۆنگکوک

جۆنس: هێمن بەوە ئەو نەمردوە تەنها لەهۆشخۆی نییە
ئەو تۆی بە جێنەهێشتەوە شش ناوت نەمردوە
(بە خێرایی)

جۆنگکوک لە براکەئ دورکەوتەوە و خەندەی کرد
لەکاتێکدا دەگریا و ژێر چاوەکانی سووربوبون
جۆنس خەندەی بۆ کردەوە تاکو دڵنیای بکاتەوە لە قسەکانی
دەستە گەورەکەی برد بۆ ڕوخساری جۆنگکوک و فرمێسکەکانی
سڕیی کە بونە هۆی شۆکبونی هەستانەوە سەر پێ
یەکەسەر جۆنگکوک دانەیەکی کێشا بە سینگی براکەیدا
وەک ناڕەزایەک بۆ ئەو قسەنەی کە کردی و بونە هۆی
گوشینی دڵە داماوەکەی

جۆنگکوک: ئەگەر برا گەورەم نەدەبووی ئێستا
لەو دونیا دەبووی
(بە مۆنی)

جۆنس: تەنها ویستم بزانی کە لە دەستدانی ئازیزان
چەندە ئازاربەخشە بەرحاڵ لەوە تێبگە کە نابێت
ئازاری خۆشەویستەکانمان بدەین
(بە هێمنی)

جۆنگکوک: من تێگەشتم مەبەستم تێگەیشتوم
پێویستم بە قسەی تۆ نییە
(بە ئینکاری)

جۆنس: هەر لوتبەرزکەی جارانی بەرحاڵ
من ئیستا دەڕۆم تۆش بڕۆ لای ناوتەکەت
(بە بزەوە)

جۆنگکوک: باشە بەڵام هیۆنگ من سوپاست دەکەم
ئەگەر تۆ نەبای ئەوە بارودۆخەکە دوو ئەوەندەئ تر
تێکدەچوو
(بە نیگەرانی)

جۆنس: خۆت نیگەران مەکە تۆ برا بچوکەکەمی
هەمووشتێکت بۆ دەکەم وە سوپاسی ناوێت
ئاهـ ئێستا بەباشی گوێم بۆ بگرە لەو بڕوایەدا نیم
ئەمڕۆ ناوت بەهۆشخۆی بێتەوە لەوانەیە بەیانی یاخود
دوو بەیانی بەڵام ئەو کریمەی کە لەسەر مێزەکە دامناوە
دەبێت لە ڕۆژێکدا دوو جار بیدەی لە برینەکانی جەستەی
وە زەرفێکی بچوکیشیم داناوە هەرکات بەهۆشخۆی هاتەوە
ئەو دەرمانانەشی پێبدە و بەباشی ئاگاداری بە
(بە هێمنی)

جۆنگکوک: باشە هیۆنگ خواتلەگەڵ
(بە کزیی)

جۆنس: خواتلەگەڵ
(بە ئاسایی)

جۆنس ڕۆشت و جۆنگکوک بەخێرایی چووە ژورەوە
لە درگاکەی لە دوای خۆی داخست و نزیکبویەوە لە ناوت
لەسەر بێدەکە دانیشت بە دڵ پڕیەوە و دەستی درێژکرد بۆ
دەستە گەرمەکەی ناوت و هەستی بە ئاسودەی کرد کە توانی
دوبارە هەست بە گەرمیەکەی بکات

دەستی هێنا بە ڕوخساریدا و لێوە باریکەکەی
نا بە لێوەیەوە و بە هێمنی ماچی دەکرد و دەستە بچوک
گەرمەکەی دەشاردەوە لەنێو دەستە گەورە و ساردەکانی
لێوەکانی جیاکردەوە و لوتی خشاند لە کوڵمە نەرم و سپیەکانی
ناوت لەبەری خۆیەوە بزەیەکی کرد زۆر دڵخۆشبوو بەوەی
ناوت ئێستا بارودۆخی باشترە

جۆنگکوک: دەمەوێت دوبارە هەست بە گەرمی
جەستەی بکەم شیرینەکەم
(بە نزمی)

بەشی سەرەوەی لابرد پاشان
دەستی برد بۆ لیفەکە و بەرزی کردەوە لە تەنیشت ناوت
ڕاکشا قاچەکانی تێکەڵ بە قاچەکانی ناوت کرد
کەم کەم بەشی سەرەوەی ناوتیشی لابرد و هەستی
بە قورسایەک زۆر دەکرد لەسەر دڵی بەبینی پێستە
سپی و جوانەکەی کە چەندین پەڵەی لەسەرە

بە قۆڵەکانی ناوتی ڕاکێشایە باوەشی و چاوەکانی
داخست و هەستی بە ئاسودەیی دەکرد بە هەستکردن
بەو گەرمەیەی کە ناوت پێی دەبەخشێت


جۆنگکوک: بەڵێن بێت چیتر خەمبارت نەکەم
ئەو بڕیارە نەفرەتیە بدەم تەنها لەبەر تۆ شیرینەکەم
تەنها تۆ
(بە خەندەیەکی ساختەوە)

کۆتایی ڕۆژی شەشەم
\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\
سڵاو لە خوێنەرانی ئەم چیرۆکە سوپاس بۆ ئەوانەی
کە پشتگیرم دەکەن و ڤۆت دەکەن سوپاستان دەکەم
بەڵام ئەگەر ئەم چیرۆکە بخەنە نێو ڕیدین لیستەکانتانەوە
ئەوە زۆر زیاتر سوپاستان دەکەم و دلخۆش دەبم
1633 words
Vote
Comment
Follow

❤️🖤❤️....

Continue Reading

You'll Also Like

1.3K 149 16
کچێک کە خێزانەکەی باری دارایان زۆر باش نیە ووەیەوێت خەونەکەی بەدی بینیت بەڵام ئایە دەتوانێت؟
8.3K 920 11
⭕تەواو کراوە Son jk Girl suga Son jimen Girl tae
71.1K 5.5K 35
မကျွံခဲ့မိရင်အကောင်းသား ဆိုတဲ့နောင်တစိတ်သေးသေးကလေးပင် မရခဲ့မိတဲ့ ကျွန်မ ။နွံ...ထိုနွံပေါ့ ။ အချိုကြွယ်သည်။ နွံ+သံလွင်ဦး(ဒေါက်တာ+ကျောင်းဆရာမလေး) U+Z ...
13.6K 2.1K 15
/تەواوکراوە\ هەمووشتێک لەوکاتەوە دەستی پێکرد کاتێک ئەوم بینی لەکاتی ئەنجامدانی تاوانێک.