کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـ...

By -Luvinia10-

5K 525 1.6K

چـیـڕودەدات کـاتـێـک کـوڕێـکـی تـوڕەو بـێ سـەبـر هـاوسـەرگـیـری لـەگـەڵ کـچـێـکـی هـێـمـن وبـەسـەبـر دەکـات"ج... More

Part~Two
Part~Three
Part~Four
Part~Five

Part∽One

1.7K 139 6
By -Luvinia10-




Part~One.....

*جـیـاوازی نـێـوانـمـان گـریـنـگ نـیـە چـونـکـە تـۆ
تـرپـەی دڵـمـیـت وهـۆکـاری هـەنـاسـەدانـمـی*



بـەهـیـوای چـێـژ بـیـنـیـن....







POV JINIA:-

بەهۆی بێزارکردنی چاوەکانم لەلایەن خۆرەکەوە چاوەکانم کردوە دەستەکانم بەرز کردەوە بۆ ئاسمان باوێشکێکم دا سەێری سەر جێگاکەم کرد هاوسەرە توڕەکەم بینی کەباوەشی پێداکردبووم وبە دوو برۆ گرژکەیەوە بەردەوامی بەخەوەکەی دەدا.

بەنەرمی دەستم بەناو قژە ڕەشەپڕکەیدا دەجوڵاند وسێری ڕووخسارە پاکو بێگەردەکەیم دەکرد،دوای ماوەیەک کەبۆم دەرکەوت کاتێکی زۆرە سێری ئەکەم ماچێکی نێوچاوانیم کرد ولەخۆمم دوورخستەوە ڕۆشتم بەرەو گەرماوەکە

دوای ماوەیەک هاتمە دەرەوە جۆنگکوک هێشتا هەڵ نەستابوو بۆیه بێزارم نەکرد ڕۆشمە خوارەوە بۆ‌ئامادەکردنی خوانی بەیانی

*****

بەسەر پەیژەکان بووم ئەڕۆشتم بەرەو ژوورەکەمان بۆهەڵستاندنی هاوسەرە تەمبەڵەکەم دوای ئامادەکردنی خوانی بەیانی دەرگاکەم کردوە چوومە ژوورەوە سێرم کرد کەچۆن لەسەر پشت خەوتوە چۆتۆتە ژێر بەتانیەکەوە چوومە لای پەنجەرەکەو پەردەکەم لادا کەدام دابۆوە بۆئاسوودە خەوتنی جۆنگکوک بەڵام سوودی نەبوو هەڵنەستا،بەتانیەکەم لادا لەسەری ئەویش دەنگێکی وەک بێزاری دەربڕی بەڵام هەڵنەستا منیش چاوم سوڕاند لێی

"جۆنگکوکا هەستەلەخەو تەمبەڵ"
وتم کاتێک چوومە سەر پشتی بەڵام هەڵنەستا تەنها کەمێک برۆی گرژ کرد

"جۆنگکوک ئەگەر هەڵنەستی توڕە دەبم ها"
بەتوڕەیەکی ساختەوە وتم

"ئایش جینیا ئەمڕۆ پشووی کۆمپانیایە لێم گەڕێ بەئیسراحەت بخەوم"
وتی بەدەنگە گڕە نوساوەکەی ومنی لادا لەسەر پشتیو دەستی کردووە بەخەوەکەی ئاھ
بەبێزاری چوومەوە ژێر باتانییەکەوە باوەشم بەکەمەرە پتەوە پڕماسولکەکەیدا کرد

"ئەی بەڵێنەکە؟!"
سەرم لەسەر سنگی حەساندەوەو بۆنیم ئەکرد

"لەبیرم نەکردوە هەرئەتبەم ئازیزم تەنها پێنج خولەکی تر ئەخەوم و تەواو"
باوەشی پێدا کردمەوە وبێ جوڵەبوو
ئایش لەدەست تەمەڵی ئەم هاوسەرەم

"باشە منیش تەلەفون بۆ تای ئەکەم بمبا"
زۆر خێرا خۆم لەژێر جۆنگکوکەوە بینیەوە دوای ناوهێنانی باشترین هاوڕێی کەلەهەمووان زیاتر غیرەی لێئەکا چونکە پێشتر پێم سەرسامبوو بەڵام ئێستا ئەو هەستەی نەماوە وە خاڵی لاوازی جۆنگکوک غیرەکردنە

"سووێن بەخوا ئەتکوژم ئەگەر ئەمجارە ناوی نێرێکی تر بێنی بێجگە لەمن تێگەشتی"
وتی وەک ئەوەی هەرچی توڕەی دونیا لەئەو کۆبووبێتەوە بەدوو چاوە ڕەشکەی و دوو برۆ بەیک گەوشتوەکەی سێر ئەکردم

"باشە بەسەرچاو"
وتم بەدەنگێکی گوێڕایەڵ وبەترسێکی ساختەوە چونکە ڕاهاتووم لەم توڕەییەی

"ئێستاش من ئەچم گەرماوێک ئەکەم وتائێمەدەرەوە خۆت ئامادە کرد بێت وەجلی کراوە لەبەر نەکەی ئەگینا.."
قسەکەیم پێبڕی

"ئەم شەو لەژێر من خۆت ئەبینیەوە ئەزانم تاتۆ‌‌ ئێیتەدەرەوە هەموو شتێک ئامادە ئەکەم خەمت نەبێ"
وتم بەزەردەخەنەیەکی نەرمەوە وسێری چاوەکانیم ئەکرد

"ئافەرم هاوسەرە گوێڕایەڵەکەم"
وتی بەزەرەخەنە کەروێشکیەکەیەوە وماچێکی لێومی کردو هەستایەوە بەرو گەرماو ڕۆشت

*****

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووین بەروە شارۆچکەیەک ئەڕۆشتین کەماڵی داپیری جۆنگکوکی لێبوو کەمن زۆرم خۆشەویست ئەویش بەهەمان شێوە وە شارۆچکەیێکی زۆر دڵگیرو خۆشە بۆژیان کردن بۆیە بڕیارماندا بۆماوەی دووڕۆژ لێرە بمێنینەوە
خۆی پشوی کۆمپانیا یەک ڕۆژە بەڵام بەهۆی هاتنەوەی خەزوورم بەڕێز جیۆن بوو بەدوو ڕۆژ بۆ ڕۆژێک ئەو کاروبارەکان بەڕێوە دەبا

لەم بیرکردنەوانەدا بووم کەجۆنگکوک وتی گەیشتین
من بەپەرۆشەوە دابەزیم چووم لەزەنگەکەم دا لەکاتێکدا جۆنگکوک خەریکی داگرتنی کەلوپەلەکان بوو دوای چەن زەنگ لێدانێک خزمەتکارەکە دەرگاکەی کردەوە

"بەخێربێن فەرموو وەرنە ژوورەوە"

"سپاس"
وتم وڕۆشتمە ژوورەوە لەدوامەوە جۆنگکوک هاتە ژورەوە،من بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتم زۆر بەپەرۆشم بۆ بینینی ئای خوایە ئەوەتا لەباخچەکە خەریکی ئاودانی گوڵەکانە

"دایە میلی"
بەهاوارەوە وتم کاتێک ڕامکرد بۆلای

"ئاھ بووکە جوانکیلەکەم هاتووە"
وتی کاتێک باوەشی بۆکردمەوە یەکسەر باوەشم پێداکرد ئاھ من کاتێک لای ئەوم هەست بەسۆزی دایک ئەکەم بەهۆی لەدەستدانی دایکم لەمنداڵیدا هەستم بەهەبوونی سۆزی دایک نەکردوە بەڵام کاتێک لای ئەوم جیاوازە ئەو لێم دوورکەوتەوە سێری جۆنگکوکی کرد کەلای پەنجەرەکە بوو دەستی کردبووە گیرفانیەوە وسێری ئێمەی ئەکرد بەبزەیەکی نەرمەوە

"تۆش وەرە ئێرە نەوە شێتەکەم"
بەزەردەخەنەوە باوەشی بۆ جۆنگکوک کردەوە ئەویش باوەشی پێداکردەوە

"دەی بالەوە زیاتر لێرە نەوەستین بابچینە ژوورەوە"
وتی کاتێک لەجۆنگوک جیابۆوە و بەرو ژوورەوە ڕۆشت من و جۆنگکوکیش ڕۆشتین بەدوایدا

*****

"کەواتە ئەو باوکە گەمژەیەت بەیانی ئێتەوە"
دایه میلی وتی کاتێک کوپه قاوەکەی دانا لەسەر مێزەکە

"بەڵێ وتی کەئەیەوێ سەرێک لەکۆمپانیادا بزانێت ئیشوکار چۆنە"
وتی کاتێک پێکەنینێکی کەمی لەسەر لێوی هاتە دەروە بۆهۆی قسەکەی دایە میلی

"بوکە جوانەکەم خۆئەم گرژو مۆنە بێزارت ناکات؟"
دایە میلی ڕووی کردە منو بەزەردەخەنەوە وتی گوێم لەئاھە بەهێزەکەی جۆنگکوک بوو بەهۆی پێهەڵدانە نەشازەکەی دایە میلی

"ھھ نەخێر دایە میلی ئەو زۆر باشە تەنها کەمێک توڕەیە"
بەپێکەنینەوە وتم کاتێک ڕووخسارە پێکەنیناوەکەجۆنگکوکم بینی

"ئاھ من ئەزانم بۆچی وایە باوکە گەمژەکەشی وا گرژ ومۆن بوو بەمنداڵی"

وتی کاتێک بەبێزاری سێری جۆنگکوکی کرد دەستم کرد بەپێکەنین کاتێک جۆنگکوک دەستی کرد بەبۆڵە بۆڵ

"ئای داپیرە بۆئەتەوێ بەینی من وهاوسەرەکەم تێکدەی ئێمە پێکەوە ئەگونجێین بۆچی لێمی تێکئەدەی"
لەم گفتوگۆیەدا بووین کەدەنگی دەرگا هاو

"سۆفی کچم بزانەکێیە"
دایە میلی بانگی خزمەتکارەکەی کرد ئەویش هات

"بەسەرچاوو خانمەکەم"
ئەمەی وتو ڕۆشت دوای کەمێک هاتەوە لەگەڵ کەمێک دەنگەدەنگ

"خانمەکەم خاتوو هانا هاتووە"

چــــــــــــــــــــــــی؟؟؟؟

ئەی خوایە چۆن زانی ئێمە لێرەین ئەومارە من دڵنیام یەکێک پێی وتوە ئەویش هاتوە تامێردەکەم بخوا

"ئاھ داپیرە"
بەدەنگە نەشازەکەیەوە هات بەرەو هۆڵەکە

*****

بەبێزاریەوە دانیشتبووم لەپەنای جۆنگکوکەوە هیچ شتەکەم بەدڵنەبوو دوای هاتنی هانا ئایش ئەو مارمێلکەیە خەریکە مێردەکم دەخوا سێری جۆنگکوکم کرد کەسێری دایەمیلی دەکرد دڵخۆشبووم کەپشتگوێی دەخات
دوو بارە بەتیژیەوە سێری هانام کرد

هانا بەتەمەن لەمن گەورەترە بەڵام بەئەقڵ لەمن بچوکترە ئاخر ئەقڵی هەبووایە بۆسێری پیاوێکی هاوسەردار دەکا لەهەمووشی گرینگ تر هاوسەرەکەی لەپەنیای دایە ئەو پێش ئەوەی من هاوسەرگیری لەگەڵ کەم زۆری خۆشەویست بەڵام جۆنگکوک ئەو خۆشەویستیەی بۆنەبوو کەزانی من و ئەو هاوسەرگیری ئەکەین دەستی کرد بەڕق هەڵگرتن لەبەرامبەرم هەرگیز پێکەوە نەگونجاوین ئەوە دوو ساڵ ئەبێ کە هاسەرگیرم کردوە لەگەڵ جۆنگکوک بەڵام هێشتا وازی لەوە نەهێناوە ئەو گەمژەیە

بەڵام جۆنگکوک منی خۆشەوێت ومنی بۆگرینگە نەک ئەو وەمن دڵم لێی ئاسودەیە

"جۆنگکوک"
بەتوڕەی ناویم هێنا کاتێک هەستم کرد کەئەو مارمێلکەیە خەریکی عەرز کردنی لەشولاریەتی

"گیانی جۆنگکوک"

"بۆچی وەک دووهاسەر پیاسەیەک بەناو شارچۆکەکیا نەکەین"

*****

دەستم لەناو دەستی جۆنگکوکدا بوو پیاسەمان ئەکرد بەدەوری شارۆچکەکەیا کە دیمەنی زۆر جوانم ئەبینی لەهەر شوێنێکی سەوزی باخی گوڵ دەریا دەنگی چۆلەکەکان ئاژەڵە کێویەکان لەکۆتایدا خۆمان دۆزیەوە لەلای کەنار دەریا کە چوینە نزیکیو دانیشتین

"باشە هاوسەرەکەم غیرەئەکا"

"نەخێر"

"بەخێر تۆغیرەئەکە لەچاوەکانتا دیارە"
جۆنگکوک بەزەردەخەنەوە لێم نزیک بۆوە من نەجوڵام ئەویش باوەشی پێداکردم گەمژە هەمووکاتێک چەکێکی پێیە بۆبێدەنگ کردنم

"ئاھ بەڵێ من غیرەئەکەم هیچ کێشەیەکت هەیە لەگەڵیدا"
وتم بەتوڕی بەڵام ئەو زەردەخەنەی کردو منی کردە باوەشیەوە ماچێکی نێوچاونی کردم و سەرێ بەسەرمەوە حەساندەوە

"نەخێر تەنها بزانە کەجگە لەتۆ سێری کەسی تر ناکەم"
وتی بەهێمنی...بەڵێ بەڕێزانو خانمان بڕگەی خۆشیرین کردنی جۆنگکوک دەستی پێکرد

"هەر خۆی نابێ سێرهیچ کەسێک کەی جگە لەمن وە سوێن بەخوا ئەگەر ڕوودەی بەو مارمێلکەیە یان قسەی لەگەڵ کەی ڕێک ئەوکوژم تێگەشتی"
دوای تەواو بوونی قسەکەم دەنگی قاقای جۆنگکوک تەواوی شوێنەکەی گرتەوە ئەو شێتە خەریکە منیش بەپێکەنین ئەهێنێ

"ئای خوایە گیان سکم بەڵام ئەو هەمان شتیش ئەبێ بۆتۆ"
وتی کاتێک بەجدیەکی ساختەوە سێری کردم

"هەرخۆی من هەمیشەبەقسەم کردووی بەڵام تۆنەخێر"
وتم ئاھ ئەم کوڕە بۆ بەوشێوەیە پێئەکەنێ خەریکە دڵمە توێتەوە گەمژە

"کاتی گەڕانەوەیە"
وتم کەلە باوەشی هەستاموو لێی دوورکەوتمەوە

"ئای بۆستە جینیا بەجێم مەهێڵە"
وتی کەلێم نزیک بۆوە ومنی کردە باوەشی

"ئای چیەکەی جۆنگکوک خۆئێرە ماڵەوە نیە"
وەتم کاتێک خۆم بەملی جۆنگکوکەوە گرتەوە تانەکەوم ئەیەوێ شەرمەزارم کا

"جاچیە ئەی من هاوسەرت نیم ئەمەوێ هەموو خەڵک بزانن کەتۆ هی منی"
وتی کاتێک دەستی کرد بەڕۆشتن

"بەڵام.."
قسەکەی پێبڕیم

"بەڵام وشت نیە دەی بێدەنگ"
منیش بەناچاری بێدەنگبووم تاگەشتینە ماڵەوە بەقسەو پێکەنین دەرگاکەی کردە ومنی بردەژوورەوە زەردەخەنە ڕووخسارمانی جێنەدەهێشت

"منداڵەکان وەرن بزانن کێ هاتووە"
دەنگی دایە میلی بوو لەهۆڵەکەوە هات

"واهاتین"
وتم وڕۆشتین بەرەو هۆڵەکە بەڵام بەرەبەرە زەرەدەخەنەکەی جۆنگوک کاڵ بۆوە کاتێک کەسەکەی بینی

ئەی خوایە دان چیەکا لێرە؟








°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°













هیوادارم چێش لەخوێندنەوەکە ببینن تکایە ڤۆتو کۆمێنت لەبیرمەکەن پشتگیریم کەن لەیەکم چیرۆکمدا و چیرۆکەکەم بخەنە ڕیدینگ لیسەتەکانتانەوە وشێری کەن بازۆرترین کەس بیبینێ لەهەڵەی ڕێنووس ببوورن

مـاڵـئـاوا تـا پـارتـی داهـاتـوو





1148 Words

Continue Reading

You'll Also Like

120K 243 89
Erotic shots
30.8K 3.2K 22
پارك جیمین گەورەترن مافیا لە ھەموو كیشوەری ئـاسیا وە كچێكی بچووكی بێ دەسەڵات كە لای دایكە سۆزانیەكەیەتی بەڕای ئـێوە چی ڕووەدات لەگەڵم بن تا وەڵا...
6.6K 674 6
چی رودەدات كە برایێك براكەی بكوژێت لە پێناو پارەكانی ئەی چی رودەدات كچەكەی بە جەستەی توڵەی باوكی بكاتەوە بەرێگای ئاڵودەكردنی ئاموزاكەی
15.5K 336 37
Compilation of Stories of Chuuya and Dazai from the BSD. Open for ideas and suggestions the readers want to have regarding the daily lives of the sou...