سەماکەری باڕەکان

By kookiejungkok

67.7K 8.9K 3.3K

سایمن: تکایە کچەکەم بدۆزنەووە و بیپارێزن وەک خووشکتان خۆشتان بوێ (کۆتا قسەی کرد و چاوەکانی داخران) ماریا: سن... More

ناساندن
-1
-2
-3
-4
-5
-6
-7
-8
-9
-10
-11
-12
-13
-14
-15
-16
-17
-18
-19
-20
-21
-22
-23
-24
-25
-26
-27
-28
-29
-30
-31
-32
-34
-35
-36
-the end
New story

-33

1.3K 204 45
By kookiejungkok



Hi







...........









لودۆڤیکا: جۆنگکووک ئەکرێ کەمێک بەتەنها جێمان بێڵیت
(وتی کاتێک دەستی لەسەر شانی جۆنگکووک دانا)

جۆنگکووک: ئهم (وتی و دەستی لەناو دەستی بێلا دەرهێنا دوورکەوتەوە لەئەوان لودۆڤیکا بەهێواشی لەتەنیشت بێلا دانیشت)

لودۆڤیکا: چۆنی ئەمڕۆ جوانکیلەکەم؟ (بەئارامی وتی و دەستی دا لەقژی بێلا کاتێک بێلا سەرنجی ڕوخساری ئەدا)

بێلا: باشم (بەهێواشی وتی و لودۆڤیکا بزەیەکی پێ بەخشی)

لودۆڤیکا: هیوادارم هەموو کاتێک باشبیت شیرینەکەم....ئەتوانم کچە تاقانەکەم لەباوەش بکەم و کەمێک بۆنی بکەم؟ (وتی کاتێک بێلا چاوەکانی پڕبوون بەهەمان شێوەی لودۆڤیکا بێلا سەری بەبەڵێ لەقاند و لودۆڤیکا بەهێواشی لێدا)

لودۆڤیکا: چەند تامەزرۆی ئەم ڕۆژە بووم بچکۆلەکەی دایە
(بەدڵپڕێوە وتی و بێلا فرمێسکەکانی کەوتن)

بێلا: م ماما (بەلەرزیوی)

لودۆڤیکا: گیانی ماما (وتی و ماچێکی سەری کرد و کەمێک دوورکەوتەوە فرمێسکەکانی بێلای سڕی)

لودۆڤیکا: نەکەیت بگریت باشە (بەبزەوە)

بێلا: ئەی تۆ بۆچی دەگری (وتی و لودۆڤیکا پێکەنی کاتێک فرمێسکەکانی ئەکەوتن)

لودۆڤیکا: گریانی خۆشیە من دوای چەندین ساڵ تۆم دۆزیەوە
(وتی و فرمێسکەکانی خۆی سڕی)

بێلا: بۆچی ڕقت لەجۆنگکووکە؟ بۆچی لەنامەکە بەوشێوەیە قسەت ئەکرد (بەهێمنی پرسی)

لودۆڤیکا: تکایە شیرینەکەم بیر لەڕابردوو مەکەوە من تەنها ئەوانم نەناسیبوو نەمزانی کەسانی باشن تەنها بیرم لەڕابردووی خۆم ئەکردەوە بیرم لەخۆم و باوکت ئەکردەوە بمبوورە ئازیزم (بەتکاوە وتی)

لودۆڤیکا: تۆ زۆرت بەسەرهات بیری لێمەکەوە تکایە

بێلا: باشە من چیتر بیرناکەمەوە، بوونی خێزانەکەم بۆمن بەسە
(بەژیریەوە وتی)

لودۆڤیکا: ئافەرین کچەکەی خۆم (وتی و بێلا لەباوەشی خۆی نا)

بێلا: بەڵام هێشتا باوکم کەمە (بەدڵشکاوی وتی)

لودۆڤیکا: تێدەگەم لێت گیانەکەم بەڵام ئێستا ئەو لەئاسمانە هەم ئاڕۆنیش ئەتوانێت باوکایەتیت بۆ بکا ئەو ئەگەر تۆ ببینێ زۆری خۆشدەوێی
(وتی و بێلا بەسەرسامی سەری بەرزکردەوە)

بێلا:ئەو کێیە؟

لودۆڤیکا: هاوسەرمە (بەهێمنی وتی)

لودۆڤیکا: ئەو کەسێکی زۆر باشە (بێلا سەری بەتێگەشتنەوە جوڵاند)

لودۆڤیکا: دایکم ئەیەوێ بتبینێ یانی داپیرەت (بەبزەوە وتی)

بێلا: داپیرەم؟

لودۆڤیکا: ئهم وەرە ئێستا بانگیان ئەکەم من خوشکێکی بچووکیشم هەیە
(بەبزەوە وتی و ڕۆشت بێلا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی)

زۆری نەبرد لودۆڤیکا و کارینا و ئیزابێلا بەرەو بێلا ڕۆشتن

کارینا: چۆنی بێلا ئازیزم (بەبزە و هێمنیەوە دانیشت بێلا سەری کرد ئافرەتێکی زۆر جوان بوو بەڵام کەمێک بەتەمەن بوو)

بێلا: باشم سوپاس (بەڕێزەوە)

کارینا: باشتریش ئەبیت گیانەکەم

دوای کەمێک لەقسەکردن
جیمین بەرەو بێلا هات کاتێک مۆبەکەی پێبوو

جیمین: بێل لیلی ئەیەوێ قسەت لەگەڵ بکا (بەهێمنی وتی)

بێلا: باشە بەڵام ئەتوانی تاژوورەکەم یارمەتیم بدەیت؟

جیمین: بێگومان گیانەکەم (وتی و بێلای هەڵگرت و بەرەو ژوورەکەی برد و داینا سەر بێدەکە)

بێلا: زۆر سوپاس جیمی (وتی و جیمین ماچێکی سەری کرد)

جیمین: دەی قسە بکەن ئێوە من ئەڕۆم (وتی و بێلا سەری بەبەڵێ لەقاند و جیمین ڕۆشتە دەرەوە)

بێلا: لیلی (بەهێمنی ناوی هێنا کاتێک مۆبەکەی نابوو بەگوێیەوە)

لیلی: براژن من بمرم بۆو پێم بڵێ چۆنی؟ زۆر خەمی تۆم بوو خەریک بوو دڵم ئەتەقی (بەخەمباری وتی)

بێلا: من باشم گیانەکەم ئێستا برینەکەم کەمێک باشترە ئێوە چۆنن؟

لیلی: ئەگەر تۆ باشبی ئێمەش باش ئەبین ویستمان من و مۆنیکا دوێنێ شەو قسەت لەگەڵ بکەین بەڵام جیمین وتی ئێستا کاتێکی باش نییە

مۆنیکا: بێلا چۆنی ئازیزم هەست بەباشبوون ئەکەیت؟
(لەودیوی مۆبەکەوە وتی)

بێلا: لەجەستەم هەست بەباشبوون ئەکەم بەڵام .....(بەدڵپڕێوە وتی کاتێک جۆنگکووک لەودیوی دەرگاکە وەستا خەریکبوو دەرگاکە بکاتەوە بەڵام وەستا)

لیلی: بۆمان باسبکە بادڵت کەمێک ئاسوودە بێت چیتە
(وتی و بێلا دەستی کرد بەگریان)

بێلا: من زۆر خراپم بەڵام زۆر لەخۆم ئەکەم نامەوێ وادەربکەوم کەباش نیم نامەوێ چیتر جۆنگکووک خەمبار بکەم دوێنێ شەو لەبەر من نەخەوتبوو (بەچاوە پڕەکانی وتی)

مۆنیکا: کەواتە بۆ ئێمەی هەڵڕێژە دڵنیابە ئاسوودە ئەبیت
(بەهێمنی وتی)

بێلا: ئەوە زۆرە بۆ من ڕفێندرام و بەشێوەیەکی خراپ ترساندمیان دواتر لەناکاو دایکم دەرئەکەوێ داپیرەم و خوشکی دایکم هاوسەری دایکم..مێشکم ئەم هەموو شتەی پێ قبووڵ ناکرێ (بەگریانێکی هێمن وتی)

جۆنگکووک کاتێک گوێی لەقسەکانی بوو زۆر هەستی بەخەمباری و تاوان کرد بەرەو ژوورەکەی تایهیۆنگ ڕۆشت و بەبێ لەدەرگادان ڕۆشتە ژوورەوە

تایهیۆنگ: هێواش ژووری تایبەتیمە بێ ئەدەب (وتی و هەڵسایەوە جۆنگکووک لەتەنیشتی دانیشت)

تایهیۆنگ: چیە بۆ لای بێلا نیت؟

جۆنگکووک: بەتێل قسە لەگەڵ لیلی و مۆنیکا ئەکا (بەکزی)

تایهیۆنگ: خۆشەویستەکەم ئایش چەندم بیر کردووە

جۆنگکووک: واز لەخۆشەویستەکەت بێنە من ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم لەسەر بابەتێک قسەبکەین گرنگە

تایهیۆنگ: باشە گوێم گرتووە

جۆنگکووک: بڕۆ جیمینیش بانگ بکە ئینجا (وتی و تایهیۆنگ چاوی لێ سوڕاند)

تایهیۆنگ: نەت ئەتوانی لەگەڵ هاتنت بانگی بکەیت؟
(بەبێزاری)

جۆنگکووک: نەخێر (وتی و تایهیۆنگ بۆکسی لەدیوارەکە دا)

جۆنگکووک: چیدەکەیت؟ (وتی کاتێک تایهیۆنگ خەریکی بۆکس لێدان بوو لەدیوارەکە)

تایهیۆنگ: ناڵێی بانگی جیمین بکە؟ ژوورەکانمان لەتەنیشت یەکن، جیمینن (کۆتایەکەی بەهاوارەوە وت و جیمین خۆیکرد بەژوورەوە)

جیمین: چیبووە؟ (بەسەرسامی)

تایهیۆنگ: وەرە قسە ئەکەین

جیمین: گەمژە وام زانی بەشەڕ هاتوون (وتی و دانیشت)

جۆنگکووک: بابەتێکی گرنگ هەیە دەمەوێ قسەی لەسەر بکەین

جیمین: گوێمان گرتووە

جۆنگکووک: من زۆر نیگەرانم دەربارەی ئەم حاڵەی بێلا ئەو زۆر ترساوە ئەم هەموو شتەی بەسەر هاتووە تەنها لەبەر کارەکەمان شەو و ڕۆژ مەترسی هەیە لەسەر ژیانی تەنها هی ئەو نا هی ئێمەش هەموومان
بیر ئەکەمەوە چی دەبێت بەئاسایی بژین؟ وەکو هەموو کەسێک من توانای ئەوەم نییە جارێکیتر بجەنگم بەرامبەر دووژمنەکانم کاتێک ئەو ئەکەن بەخاڵی لاوازیم من ئەمەوێ بڕۆم بۆ کۆریا لەئینچن دەست بکەین بەژیانێکی تازە من بێزار بووم لەم ترسە (وتی و تایهیۆنگ و جیمین بەئارامی گوێیان بۆ گرتبوو)

تایهیۆنگ: منیش ژیانێکی ئاساییم دەوێ (چرپاندی کاتێک جیمین و جۆنگکووک سەیری ئەویان کرد)

جیمین: ئێوە برای منن هەرچی ئێوە بتانەوە من دەیکەم
(وتی و جۆنگکووک بزەیەکی کرد)

جۆنگکووک: کەوایە باببین بەکەسانی ئاسایی بڕۆین بەرەو ئازادی
(وتی و تایهیۆنگ و جیمین بەهێمنی پێکەنین)

تایهیۆنگ: کەی بڕۆین بەرەو ئازادی؟ (بەبزەوە)

جۆنگکووک: دەمەوێ لەلای نامجوون بم تاچاک ئەبێتەوە
(بەهێمنی وتی)

جیمین: چۆن ئاسوودەی باوابکەین (وتی و جۆنگکووک باوەشی کرد بەهەردووکیانا)

جۆنگکووک:من زۆر بەبەختم کەدوو برای وەک ئێوەم هەیە

تایهیۆنگ: عاتفیم ئەکەی سەر گەورە من بێ بەختم سەر گەورەیەک و قوتیلێکم تووش بووە بەڵام چی بکەم دەبێ بەبەشی خۆم ڕازی بم
(وتی و جۆنگکووک نینۆکەکانی لەپشتی تایهیۆنگ چەقاند)

جیمین: کرمی هەیە ئەگەر قسەیەک نەکا جەوەکە بشێوێنێ ئەمرێ
(وتی و تایهیۆنگ پێکەنی)















سێ هەفتە تێپەڕیوە

ئەمڕۆ جۆنگکووک بێلا ئەبات بۆ شوێنێ وە چاوەکانیشی گرتووە

بێلا: زۆر ماوە؟

جۆنگکووک: نا زۆر نەماوە ئازیزم
(بەزەردەخەنەوە وتی و وەستا وە بێگوومان بێلاش لەگەڵی وەستا جۆنگکووک بەهێواشی دەستەکانی لەسەر چاوەکانی بێلا لادا بێلا بەتێنەگەشتنەوە سەیری کرد دواتر سەیری جۆنگکووکی کرد)

بێلا: ئەم خانووە هی کێیە؟ یان بۆچی هاتین بۆ کۆریا تۆ دڵە دامەوەکەم ئەتەقێنی (بەناڕازیەوە وتی وایکرد زۆر کیوت دەربکەوێ و جۆنگکووک پێکەنی و ماچێکی کورتی لێوەکانی بێلای کرد)

جۆنگکووک: ئەم ماڵە تایبەتە بەمن و تۆ تەنها ئەو دووەمان دوای هاوسەرگیری لێرە ئەژین (بەزەردەخەنەوە وتی و بێلا بزەیەکی کرد)

بێلا: بەڕاستی؟ (وتی و جۆنگکووک سەری بەبەڵێ لەقاند)

بێلا: زۆر جوانە جۆن (بەزەردەخەنەوە وتی)

جۆنگکووک: وەرە باسەیری ناوەوەی بکەین
(وتی و دەستی بێلای گرت و بەڕێکەوتن بۆ ناوەوەی خانووەکە)

جۆنگکووک: سەیری هۆڵەکە بکە چۆنە بەلاتەوە (وتی و بێلا سەرسام بوو دواتر بەزەردەخەنەوە سەیری جۆنگکووکی کرد)

بێلا: زۆر زۆر جوانە (بەبزەوە)

جۆنگکووک: وەرە...چێشتخانەکەمان (وتی و کاتێک لەدواوەی بێلا بوو سەری خستە سەر شانی بێلا)

جۆنگکووک: وەرە بابڕۆینە سەرەوە
( بەڕێکەوتن بۆ سەرەوە پلیکانەکانیان تێپەڕاند)

جۆنگکووک: ئەمەش ژوورەکەمان

جۆنگکووک: ئەمەش دەست شۆر

جۆنگکووک: ئەمەش ژووری خۆگۆڕینمان

بێلا: ئەی ئەو دوو ژوورەی تر؟

جۆنگکووک: ئەوان بۆ منداڵەکانمانن لەداهاتوو بەیەکەوە دیزاینیان ئەکەین (وتی و بێلا بەنەرمی بۆی پێکەنی جۆنگکووک زۆر دڵخۆش بوو بەبینینی بێلا کەبەم شێوەیە پێدەکەنێ)

جۆنگکووک: وەرە باخچەکەشت نیشان بدەم
(بەرەو باخچەکە ڕۆشتن)

بێلا: دیمەنێکی زۆر جوانە

جۆنگکووک: لەوانەیە بەلاتەوە جوانتر بێت کاتێک سەیری ئەوێ دەکەیت (وتی کاتێک نیشانەی بەشوێنێک کرد بێلا شۆک بوو بەبینینی ئەو کەسە........



Cut

Bye

Continue Reading

You'll Also Like

410K 25.1K 20
𝐒𝐡𝐢𝐯𝐚𝐧𝐲𝐚 𝐑𝐚𝐣𝐩𝐮𝐭 𝐱 𝐑𝐮𝐝𝐫𝐚𝐤𝐬𝐡 𝐑𝐚𝐣𝐩𝐮𝐭 ~By 𝐊𝐚𝐣𝐮ꨄ︎...
6.2K 1K 25
"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمها...
19.4K 4.2K 51
"جیمین ئەتوانی بۆستی لەخۆش ویستنی ئەو وەمنت خۆش بووێت و متمانەم پێ بکەی یانیش تۆیش جێم دێڵێ!!من تەنها بێڕەگەکان لەژیانم دان" لینی وتی. "من بێڕەگم ، ئ...
10.2K 1.8K 16
من «بوێری ئەوەت پێ ئەدەم یاریم لەگەلا بکەی» «تا ئەو کاتەی دەزانم تۆ کێی» Start:23-7-2023 End :14-9-2023 Author By :havy