• تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ ب...

By Autumn_jk56

16.3K 2.3K 1.6K

ڪچێك ڪەوا بـەهۆی ئەو نەهامەتیانەی توشی دەبێت ڪە سەرچاوەڪەی باوڪیەتی!!پێویستە بجەنگێت... بەڵام.. ڕۆژێك خودا.ی... More

دووەم
سـێیـەم
چوارەم
پێنجـەم
شـەشەم
حــەوتـەم
هـەشـتەم
نــۆیــەم
دەیـــەم
یازدەیـــەم
دوازدەم
سیانزەم
چــواردەم
پانزەم
شــانزەم
حــەڤــدەم
هــەژدەم
ڪـــۆتــایــے

یـــەڪەم

2.2K 165 128
By Autumn_jk56


7:30 خولەڪی ئێوارە..
ئەمریــڪـا...

بە نەرمی لە دەرەوەی دەڕوانی،لە ڕێی پەنجەرەی
ژوورەڪەی
چاوە ڪریستاڵیەڪانی بە نێو ئەم دارستانە ئەگەڕاند،ڪەوا بەرگی سپی داپۆشی بوو..

لە هەمان ڪاتدا بیرڪردنەوە لە ژیانە جەنجاڵیەڪەی مێشڪی داگیر ڪردبوو...

خزمەتڪار" خاتوو زۆیا بەڕێز وێڵسن بانگت دەڪات بۆ ئێوارە خوانەڪەی"
بە ڕێزەوە وتی دواتر دەرگای ژوورەڪەی داخست..

ڕوخساری بەرگی ماندوو بێزاری داپۆشی بوو..
بە بیرڪردنەوە لەوەی ئاخۆ بۆ ئەمشەو دەتوانێت بە ئاسوودەی خواردنەڪەی بخوات؟..
یاخوت دوبارە بەهانە دەگرێت؟..

..

زۆیـــا....

ماندووم ماندووم لەو هەموو قسانەی بەرامبەرم دەڪرێ...
بەڵام ئایە دەگۆڕێ؟..
ئەو ڪەسەی ڪەمێك پێش ئێستا بانگی منی ڪرد بۆ ناخواردن ئەو باوڪمە!!
ئەو باوڪەی تەنها دەتوانی بە ناوەڪەی بانگی بڪەیت نەك هەست و خۆشەویستی و بەزەیی باوڪ!!

ئەو تەنها بە وشە باوڪە....
نەك بە ڕوح...

لەوانەیە بڵێن چۆن دەتوانی وا بانگی باوڪت بڪەی...
ئەو باوڪە!!
نەخێر..هەموو باوكێك باش نیە!!
باوڪی من بێجگە لە ئازاردانی من هیچ شتێك نازانێت...
بێجگە لە قسە ڕەقەڪانی ڪەوا ڕووبەڕووم دەڪاتەوە هیچی تر نازانێت...

ئەو ئەو باوڪە!!
بەڵام ئەو باوڪێڪی بەنرخ نیە..
ئەو ئەو پیاوە نیە ڪەوا باوشی بۆ ڕۆڵەڪەی بکاتەوە!!
باوشی ئەو تەنها بۆ براکەمە!!

بە ماندوویەتی لەسەر قەنەفەڪە هەڵسام،بە شێوەیەڪی ماندوو ڕێم ڪرد بۆ خوارەوەی خانوە زەبەلاحەکەی پیاوە پیرەڪە...
ڪەوا زۆربەی مرۆڤ بە ڪۆشك ناوی ئەبەن..
بەڵام بۆ من زیندانێڪی سپیە!!

بەسەر پلیڪانەڪان هاتمە خوارەوە...
بە نەرمی بەرەو ڕوی دایڪم ڕۆشتم ڪەوا خەریڪی سوپ تێڪردن بوو بۆ هاوسەرە باشەڪەی...
بێگومان تەنها بە ڕوکەش وای پشاندەدات، ئەگەرنا خراپترین هاوسەرە..
تەنها بۆ براکەم باشە و خۆشیدەوێت، گەر بڵێت گیانی ناڵێت نا....
بەڵام بەرامبەر بە من و خوشڪەڪەم!!
ئەو تەنها.... ئاهـ نامەوێت ناوی بێنم...

" ئێوارە باش دایڪە"
بە هێمنی وتم دواتر بەرەو ئەو شوێنەی دیاری ڪرابوو بۆ من ڪەوا تەنیشت خوشڪە بچوڪەڪەم...

سۆفی...
ئەو خوشڪە بچوڪەڪەی منە!!
تەمەنی شانزە ساڵە...
شیرین و بەهێز و ژیکەڵەیە...
قژێڪی ئاوریشمی گۆڵدی هەیە ڪە بە دایڪم ئەڪا،بێگومان لەگەڵ دوو چاوە شین ئاساڪەی ڪەوا وەك دەریا.ی هێمن وایە،هەم هێمن هەم قوڵ..

ئێمە پێچەوانەی یەڪترین...
من چاوێڪی خورما.ی و قژێڪی شەپۆڵی قاوەی ڪاڵ.م هەیە...
ڪە ئەمەش وادەکات بە باوڪم بچم واتا بۆ کەمێک...
تەنها باوکم چاوی سەوزە ئەوە جیاوازیەکەیەتی
هەندێك ڪات بیردەکەمەوە بۆچی وەك ئەوم؟...

وێڵسن" وادیارە ئێوارە باش بۆ ئێمە نیە وانیە خاتوو زۆیا!!"
بە دەنگێڪی گڕ وتی و بە بڪوژانە لێمی ڕوانی...
دڵنیا بن هەرگیز ڪارم تێناکات..

هەرگیز نامەوێت وەڵامی بدەمەوە...
چونڪە هەر وشەیەك بڵێم ناتوانم گرێنتی ئەوە نەدەم توڕیە نەفرەتیەڪەی بەمن دامرکێنێ...
بێگومان گەر بێدەنگیش بم هەر وایە...
تەنها ئەوەنە دەزانم بە هەموو شێوەیەك ڕقی لێمە...
گەر چی نازانم هۆی چیە!!

هەستم بە هەڵچونی ڪرد...
بێگومان گەر دایڪم داینەمرڪێنتەوە ئەوا دڵنیام قژەڪانم لە نێو دەستیا ئەبێنمەوە..
یاخود سوتانی دەستەکانم،هەرچیەك ئازاری هەبێت بۆ من ئامادەیە لە هەموو ڪاتێکدا!!

مستێڪی لە مێزەڪە دا..
بوە هۆی ڕاچەڵەك بوونی هەر سیانمان...
دەمەوێت بە هێز بم وەك هەمووڪات دەیەوێت خواردنەکەم ببێت بە ژەهەر بۆم...

وێڵسن" بۆچی هیچ نەفرەتیەك لەم دەمەت نایێتە دەرەوە!! وادیارە ئێمە بە مرۆڤ نازانی خاتوو زۆیا!!"
بە دەنگی بەرز وتی..

سەیری دایڪم ڪرد...
بۆچی هیچ ناڪات لە هەموو ڪاتێڪدا؟...
ئایە ڕۆڵەی ئەو نیم؟..
دواتر سەیری ئەو نەفرەتیەی بەردەمم ڪرد...
براڪەم!!
ڪەوا بە فیزەوە لێم دەڕوانێ...
بۆچی ڕقی لێمە؟!
ئەی ئێمە خوشک و برای یەڪتر نین؟..

" ئێوارە باش!!"
سەیری ئەوم ڪرد لەڪاتێڪدا چاوەڪانم بڕیە نێو چاوی...

هیچی نەوت...
بێگومان گەر شتێڪی ترم وتبا لەوانت بوو ئەمشەوم بێ ئازار بەڕێ نەڪەم...

دەستمان ڪرد بە نان خواردن...

تا..

ڪارلۆس" زۆیا بەیانی لە ڪوێ بوویت؟"
لە ڪاتێڪدا یاری بە خواردنەڪەی دەڪرد و برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

وەستام...
نابێت بینیبێتی...

لێوم گەست و سەیری ئەوم ڪرد ڪەوا زەردەخەنەیەڪی لاری لەسەر ڕوخساریەتی...
بەنەفرەت بی!!

وێڵسن" باسی چی دەڪەی ڪارلۆس؟"
بە گومانەوە سەیری ڪرد دواتر سەرنجەڪانی بۆ لای من هێنا...

ڪارلۆس" ئەم بەیانیە خاتوو زۆیا لەگەڵ ستیڤ.ی خۆشەویستی لە باخچەی پشتەوە بوون!! ڕاستم؟"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە و سەیری منی ڪرد...

خۆشەویست؟...
باسی چ نەفرەتیەك دەڪات!!
گەمژەی نەفرەتی...
تەنها دەیەوێت باوڪم توڕە بکات...

خێرا چاوەڪانم گواستەوە سەر باوڪم ..
ڪەوا ڕوخساری وەك بوڕڪانێك بوون ڪە ئەمادە بوون بۆ تەقینەوە...

" د درۆ دەڪات ئەو خۆشەویست و شتی من نیە!!"
دڵم پڕ بوو...
نامەوێت بەهەڵە تێبگات و دەست بڪاتەوە بەوەی دەیەوێت...

وێڵسن" واتا تۆ لەگەڵ ئەم خوێریە بوویت؟!"
مستێڪی لە مێزەڪەدا...
" وە براڪەت درۆ دەڪات هااا؟"
ئەمەشی بۆ قسەڪانی زیاد ڪرد، هەروەها بە ترسناڪی لە شوێنی خۆی هەڵسا و بەرەو ڕوی من هات...

سۆفی" ب باوڪە خوشڪەڪەم..."
نەیتوانی قسەڪەی تەواو بکات...

وێڵسن" تۆ قسە مەکە سۆفی!!"
بە هاوارەوە وتی...

هەستم بە دەستەڪانی ڪرد لە نێو قژم...
وە ڕاڪێشران...

مینی هێنا بەرامبەر خۆی...

هەرلین" وێڵسن وازی لێبێنە لەوانەیە ڪارلۆس هەڵە بینیبێتی!!"
بە تڪاوە وتی و قۆڵی باوڪمی گرت...

هەستم بە شڪانی دڵم ڪرد دوبارە...
ناتوانێت دوبارە وایە؟...

وێڵسن" تۆ بێدەنگ بە ئافرەت!!"
قۆڵی لە نێو دەستەڪانی دەر هێنا و پاڵی بە دایڪمەوە نا...

هەرگیز ناتوانێت لە ژێر دەستی ئەو ڕزگارم بڪات...
دوبارە دایڪە؟!...

بەهۆی بەهێز پاڵدانی وای ڪرد بڪەوتە سەر ئەرزەڪە...
وە سۆفی.ش خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشت...

هەستم بە فرمێسڪەڪانم ڪرد دوبارە خۆیان نەگرت و ڪەوتن...

" من هیچم نەڪردووە!! ئەو هات تەنها بۆ ئەوەی بزانێت چۆنم!!"
بە نوزەوە وتم ویستم قژم لە نێو دەستی بهێنمە دەرەوە...

ڪارلۆس" هاهـ ئاوا؟! ڪەواتە چیت دەڪرد لەنێو باوشی؟! ئایە بەم شێوەیە ئەعواڵت دەپرسێ؟!"
بە گاڵتەجاریەوە وتی بۆ ئەوەی زیاتر هانی باوڪم بدات...

" تۆ بێدەنگ بە سپڵە!! تەنها دەتوانی قسەم بۆ هەڵبەستی!! بۆچی باسی مادە هۆشبەرەڪانت ناڪەی وە ڪات بەسەر بردنت لە بارەڪان لەگەڵ ئافرەتەڪان هااا؟!"
قژم لە نێو دەستی باوڪم دەر هێنا و قسەڪانم لە ڕوی ڪارلۆس ڪرد...

هەستم بە گۆڕانڪرای ڕوخساری ڪرد...
بێگومان دەترسێت لەوەی ڪارەڪانی ئاشڪرابێت لەبەردەم باوڪی ڪەوا شانازی بە ڪوڕە تاقانەڪەی دەڪا....

بەڵام...
هەستم بە سڕبوونی ڕومەتم ڪرد...
ڪاتێك زلەیەڪم لە بەرامبەر قسەڪانم وەرگت بەمە.ش ڪەوتمە سەر زەوی و لێوم خوێنی لێ هات...

وێڵسن" چۆن دەتوانی بە خراپە باسی براګەت بڪەی گەمژەی شوم!!"
دوبارە قژی گرتم و هەڵساندمەوە و زلەیەڪی ترم بەر ڪەوت...

بە خراپە باسی براڪەم دەڪەم؟!
شوم؟.
من شومم؟...

دەستم ڪرد بە پێڪەنین...
بەڕاستی من شومم بەڵام بۆچی؟...

" شوم؟! وایە؟!"
بە دەنگی بەرز وەك شتێک پێدەڪەنیم...

هەڵسامەوە و لێوە بە خوێنەڪەم سڕی و سەیری ئەو دووانەی بەردەمم دەڪرد...
یەڪێڪیان وەك ئەوەی داوای میراتم ڪربێت سەیرم دەڪات بە بڪوژانە...
ئەوی تر ڪەوا دڵخۆشەوە بەوەی باوڪی خەریڪە لەسەری ئەڪاتەوە...

" بۆچی ڪاتێك باسی ئەم نەفرەتیە دەڪەم لێم دەدەی؟! بۆچی؟! مەگەر منیش ڕۆڵەی تۆ نیم؟! مەگەر منداڵی تۆ نیم؟! گۆشت و خوێنی تۆ نیم باوڪەەە"
بە هاوارەوە وتم لە هەمانڪاتدا نەم دەتوانی فرمێسكەڪانم ڕابگرم...

وێڵسن" نەخێر!! تۆ تەنها شومێڪی بۆ ئەم خێزانە!! تۆ خەریڪە سەری باوڪت شۆڕ بڪەی بەنەفرەت بی!!"
بە توڕەی وتی و بەرەو ڕوی من هات بۆ دوبارە لێدانم...

دوبارە زلەم بەر ڪەوت..
دوبارە دوبارە...

هەتا ڪەوتمە سەر زەویەڪە...
وە بێ بەش نەبووم لەو لێدانانەی بەر سکم ئەڪەوتن...

دەمتوانی دایڪم ببینم ڪەوا فرمێسڪم بۆ دەڕێژێت...
بۆچی ناتوانم باوڕ بەم فرمێسڪانە بڪەم؟..
دەی ئەگەر ڕاستی بونایە بۆچی ئێستا منیان ڕزگار نەدەڪرد...

سۆفی...
ئەو دەیویست یارمەتیم بدات...
بەڵام ڪارلۆس.ی نەفرەتی ئەوی گرتبوو...
ئای خوشڪە گەمژەڪەم...
وادەزانێت دەتوانێت...

هیچ ڪەسێك ناتوانێت یارمەتی من بدات بۆ ئەوەی لەم دۆزەخە ڕزگارم بێت...
تەنها خودانەبێت...
وە دڵنیا نیم لەوەی ڪەی ئەو یارمەتیەم بۆ ئەنێرێت...

ئەمەش ژیانی ڪچێڪی وەك من لە خێزانی وێڵسن...

٭

نوسەر...

ناڵەیەڪی لە لێوانی هاتە دەرەوە..
لەڪاتێڪدا خوشڪەڪەی خەریڪی پاڪردنەوەی ئەو برینانەیە ڪەوا باوڪی بۆی دروست ڪردوە...

بێگومان شوێنی برینی ڪۆن بوون نوێ بببوونەوە...

سۆفی" نەدەبوو ئاگرەڪەت خۆشتر ڪردبا!!"
بە نوزەوە وتی ڪاتێك فرمێسڪەڪانی نەدەوەستان...

خوشڪەڪەی تیشێرەتەڪەی لەبەر ڪرد و ڕوی سوڕاند و سەیری خوشڪە بچوڪەڪەی ڪرد و بە دەستەڪانی ڕوخساری گرت و فرمێسڪەڪانی سڕی...

زۆیا" هێ بۆچی دەگری..من باشم تەنها چەند برینێڪە و چاك دەبێت تۆ گرینگی بەمانە مەدە خوێندنەڪەت لەلا گرینگ بێت باشە؟!"
زەردەخەنەیەڪی دڵنیایی پێ بەخشی...

سۆفی" چەد برینێك!! ئەمانە چەندەها برینن زۆیا!"
بە توڕەیی..

زۆیا" ئای لە تۆ سۆفی!!"
سەیری بەبێ باوڕی جوڵاند و ئەوی خستە نێو باوشی...

سۆفی" تەنها نامەوێت ئازارت پێ بگات!!"
بە نیگەرانیەوە وتی...

زۆیا" ئۆییی تۆ سەیری ئەم بەچڪە سمۆرەیە ناڪەی چۆنە ئاوا خەمی منتە یان شتێڪت دەوێت؟!!"
بە پێڪەنینەوە و بە گومانەوە سەیری ڪرد...

سۆفی" هێی ئەم قسەیە چیە؟! بێگومان نیگەرانی تۆم تۆ خوشڪی منی!!"
بە گرژی وتی...

زۆیا" ههههه گاڵتە دەڪەم خاتوو سمۆرە!!"
پێڪەنی و باوشەڪەی توندتر ڪرد...

سۆفی" دەتوانم ئەم شەو لەلای تۆ بخەوم؟!"
بە چاوە سۆزداریەڪانی سەیری ڪرد...

زۆیا" ئممم با بیربڪەمەوە!!"
چاوێڪی داخست و سەیری سەقفی ژوورەڪەی ڪرد بە مەبەست بیرڪردنەوە...

سۆفی" دادەەە"
بە ناڕەزایی...

زۆیا" باشە باش بچڪۆڵ دەی وەرە ئێرە"
پێڪەنی ڪاتێك ڕوخسارە قشتەڪەی بینی...

ڕۆشتنە سەر جێگاڪەیان و زۆیا ڕوناڪیەڪانی ڪوژاندەوە..
سۆفی.ش بەرەو نێو باوشی ڕۆشت و چاوەڪانی داخست بۆ ئەوەی بڪەوێتە نێو خەوێڪی قوڵ...
بەڵام خوشڪەڪەی نا...
ئەو بیری لە ژیانە ئاڵۆزەڪەی دەڪردەوە...
وە جەنگان لە پێناو ئەوەی خۆی و خوشڪەڪەی بپارێزێت...

ئاسان نیە ژیان لەگەڵ مرۆڤی وا...

زۆیـــا...

دەتوانم هەست بە ئازارەڪەم بڪەم...
بەڵام ئایە ڪۆتای هەیە؟..
ئازارەڪانم تا دێن زیاتر دەبن..
وەك ئەوەی بڵێی گوناهێڪم ڪربێت و خودای گەورە باجەڪەیم پێ بدات بەم شێوەیە...

بەڵام لەوانەشە وانبێت...
پێویستە سەبر و ئارامیم هەبێت..
ڕۆژێك دێت...
ڕۆژێك ڪەوا بە ئازادی لەم دونیا گەورەیە ئەسوڕێمەوە....

بەڵێهـ

ئەمە ژیانی منە!!

من زۆیا تەمەن بیست و دوو ساڵ، لە تەمەنی شانزە ساڵی لە قوتابخانە هاتمە دەرەوە و ڕێگرم لێڪرا لە خوێندن...
ڕێگریم لێ ڪرا لە ڕۆشتن بۆ دەرەوە..
ڕێگریم لێ ڪرا بۆ ئەوەی ڪات بەسەر ببەم وەك ڪەسانی هاوتەمەن خۆم...
ڕێگریم لێڪرا بۆ ئەوەی ببم بە دڪتۆر..
ڕێگر بوون لە هەموو خۆشەیەڪانی ژیانم...
خێزانەڪەم بوون بە ڕوخاندنی هەموو خەونە ڕەنگاو ڕەنگەڪانم..
ئەوان هەر لە زووەوە ژیانی هەرزەڪاریان لێ بردم ....

بەڵام هەرگیز نەم هێشتوە بۆ سۆفی وا بن...
هەمیشە ڕێگرم لەوەی سۆفی لە قوتابخانە بێتە دەرەوە..
ڕێگرم لەوەی لە خۆشیەڪانی هەرزەڪاری بێ بەشی بکەن...

من بە هەموو شێوەیەك ڕێگریان لێ دەکەم لە لەناوبردنی خۆشیەڪانی خوشڪەڪەم..

وە هەروەها ...

ئێمە لە خێزانێڪی تا بڵێی دەوڵەمەندین، بەڕێز وێڵسن واتا باوڪم یەكێڪە لە بازرگانە هەرە گەورەڪانی ئەمریڪا...
بەڵام خراپترین باوڪ.ی سەر زەمینە...

لە خێزانی وێڵسن دا ڪچێك وەك ئامێر سەیردەڪرێت..
وە ڪوڕ وەك مەخلوقێڪی نایاب...

لاتان سەیر نەبێت...
خێزانی لەم جۆرە لەم دونیا ماون...

من یەڪەمین منداڵی خێزانەڪەمم..
دەتوانم بڵێم لە منداڵیەوە خۆشیم لە ژیان نەبینیوە...
تەنها لێدان و ئازار و قسەی ناخۆش نەبێت لە زاری باوڪم ...

هەمووڪات باوڪم من وەك ڪەسێڪی شوم دەبینێ
بێگومان لەبەر ئەوەی ڪچم...
نەك تەنها من..
بەڵڪو سۆفی.ش
ئەویش هەمان ئازاری من دەڪێشێت..
بەڵام هەمیشە دەی‌پارێزم لە هەر ئازارێك یاخود هەر شتێڪی تر
بەڵێهــ...

دەزانن چەندین جار هەوڵی هەڵاتنم داوە و هەمووڪات گیراوم و ئازار دراوم و بۆ دوو سێ ڕۆشت خواردنم لێ قەدەغە ڪراوە...

دەزانم ئێستا دەڵێن ستیڤ ڪێی تۆیە؟...

ئەو پاسەوانی باوڪم بوو...
لە منداڵیەوە لەگەڵ ئەو هاوڕێ بووین..
باوڪی ئەو پاسەوانی باوڪم بوو...
دوای ئەوەی مرد ستیڤ هاتە شوێنی...

ئەو زۆر باش لە عاڵی منی دەزانی...
چەندین جار هەوڵی ئەوەی داوە لەگەڵی ڕابکەم و لێرە بڕۆم....
هەتا جارێك ویستمان بڕۆین...
بەڵام پاسەوانەڪانی باوڪم زانیان بەڵام خۆشبەختانە ستیڤ هەڵات...
وە ڕۆشتە دەرەوەی وڵات...
بۆئەوەی نەیدۆزنەوە...

بەڵام چەند ڕۆژێك پێش ئێستا خزمتڪارێك پێی وتم گەڕاوەتەوە...

وە ئەو ڕۆژەی ڪەوا هات بۆ بینینم پێی وتم لەگەڵی بڕۆم...
بەڵام نەم ویست..
نامەوێت ئەو بخەمە نێو ڪێشەوە...
نامەوێت ئازاری پێبگات...
ئەو دڵێڪی باشی هەیە...
ئەو باشترین ڪەسی من بوە..
بەڵام وەك هاوڕێ یاخود برایەك باشترە بڵێم...

هەمووڪات وەك برایەك وا بووە بۆم...
وە نامەوێت ئازاری پێ بگات...
هەر بۆیە ڕەتم ڪردەوە...

ئەمەی دەیبینن ژیانی زۆیا وێڵسن کڕۆبەرە...
لە خانەوادەی وێڵسن کڕۆبەری بەناوبانگ...
خراپترین خانەوادە!...
خانەوادەیەڪی دەرون نەخۆش..

لەگەڵ بیرڪردنەوە لە ژیانە سەراو ژێرەڪەم هەستم بە قورس بوونی چاوەڪانم دەڪرد ڪە دادەخرێن و بۆ دونیا.ی خەون...

.

8:23 خولەڪی بـەیانی...
ڪۆریـــا...

بە پەلە لەسەر پلیڪانەڪان ئەهاتە خوارەوە...

وەك گورگێڪی برسی وا بوو...

خێرا ڕۆشتە سەر ئەو ڪورسیانەی دیاری ڪرا بوون بۆ ئەو دانیشت...
لەڪاتێڪدا لە ژێر چاودێری ئەوانەی ئەوێ بوو...

جیـیۆل" بەڕاستی برسیم بوو"
لچی شۆڕ ڪرد و بە چاوە بریسڪاویەڪانی سەیری دەڪردن...

بـاوڪی" گرینگ نیە بچڪۆڵ تەنها پێویستە هێواش بی"
بە نەرمی بە ڪچە تاقانەڪەی وت...

ئەویش لە بەرامبەردا زەردەخەنەیەڪی جوانی پێ نیشاندا..

دایڪی" جیـیـۆڵ برا تەمبەڵەڪەت هەڵنەستاوە؟!"
بە بێزاری وتی و لە شوێنی خۆی دانیشت...

جـۆنگڪووك" گوێم لە ناوی خۆم بوو لە دەمی شازادەیەك"
لە ڪاتێڪدا لەسەر پلیڪانەڪان دەهاتە خوارەوە و بە دەستێڪی قۆڵی بلوزەڪەی چاك دەڪرد...

بەرەو ڕوی دایڪی ڕۆشت و ماچێڪی ڕومەتی ڪرد...

جین" بێگومان لەگەڵ ورچێڪی خەواڵوی تۆمانە!!"
بە بێ باڪی وتی...

ناینا" ئایی ئازیزم بۆچی وا بە جۆنگڪووك دەڵێت ئەو تەنها دوێنێ شەو بەهۆی ڪارەوە درەنگ گەڕایەوە و ماندوو بوو"
بە هێمنی بۆ هاوسەرەڪەی ڕون ڪردەوە و قاپە پەنیرەڪەی لە نێوەندی مێزەڪە دانە و لە تەنیشتی دانیشت...

جۆنگڪووك" ئێهـ نۆشی گیانتان بێت."
بێ گرینگی دان بە قسەڪانیان دانیشت و دەستی ڪرد بە نان خواردن...

جییۆڵ" تا براژن لە پشتی ئێمە بێ ناتوانی هیچ بڪەی ڪاڪە گیان!!"
بە نازەوە وتی و ماچێڪی بۆ براژنەڪەی هەڵدا...

وە بێگومان ئەویش زەردەخەنەیەڪی جوانی پێ بەخشی...
ڪاڪی بە ساردی لێی ڕوانی...

بەڕێز جیۆن" ئێ پیاوینە گەشتی ڪارەڪە بۆ ڪوێ ڕۆشت؟!"
سەرنجی هەردوو ڪوڕەڪەیدا و برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

جین" دوو بەیانی دەڕۆین"
بە هێمنی قومێڪی لە قاوەڪەی دەستی دا...

منداڵێك" باوڪەەە دەتوانم منیش بێم؟!"
ڪوڕێڪی شیرین بوو بە چاوە ئەڵماسەڪانی لە باوڪی ڕوانی...

جییۆڵ" جەی سەیرڪە دایكت و من نابەن ئینجا تۆ بەرن؟!"
بە گرژی وتی لە ڪاتێڪدا قسەڪانی بۆ پیاوەڪان بوو..

جەی" ئەرێ باوڪە دەی من دەمەوێت پەیڪەری ئازادی ببینیم"
بە نوزەوە...

نوسەر" تاوەر یاخود پەیڪەر هەریەڪیان بێت ئەوەی لە ئەمریڪا هەیە ڪەوا ئافرەتێڪە و مەشخەڵێڪی لە دەستە دڵنیام هەمووتان بینیوتانە"

جین" ئازیزم بەڵام ئێمە بۆ ڪار دەڕۆین نەك خۆشی وەرگرتن"
بە هێمنی دەیویست بۆ منداڵە کەلە ڕەقەڪەی ڕون بڪاتەوە...

جەی" ئێ بەڵام من هیچ هاروهاجیەك ناڪەم هەم زۆر ئاقڵ دەبم دەی باوڪە"
پێداگر بوو لەسەر...

ناینا" جین بۆچی نێین خۆ چی دەبێن ئێوە بۆ ڪار ئێمەش بۆخۆمان بە نێو شاردا ئەگەڕێن وانیە جییۆڵ؟!"
بە نازەوە وتی سەیری جییۆڵ.ی ڪرد...

جیـیۆڵ" ئێ ڕاستە دەی ڪاڪە!! باوڪە تڪایە"
لچی شۆڕ ڪرد و خۆی داماو دەر خست بۆ ئەوەی دڵی باوڪی بەدەست بهێنێت...

جۆنگڪووك"بە ڕای من ئێوەش بێن شتێڪی باش دەبێت"
بە زەردەخەنەوە وتی و سەیری جەی بچوڪی ڪرد..

جەی" هەربژی مامە!!"
بە دڵخۆشیەوە...

لە ڪاتێڪدا دوو پیاوەڪەی تر بە بێزاری لەوان دەڕوانن..

خاتوو جیۆن" دەی خۆشەویستم ئێمەش دەمانەوێت ڪەمێك ڪات بەسەر بەرین"
بە هێمنی وتی...

بەڕێز جیۆن" باشە باشە بەڵام بێ ڪێشە ناینا و جییۆڵ"
بە ئاگاداری سەیری ئەو دوو فێڵبازەی ڪرد....

ناینا" یااا باوڪە شەرمە ئێمە ڪوا ئاواین"
بە دراماتیڪی وتی...

جین" بەڵێ بەڵێ"
بە پێڪەنینەوە...

ناینا" جیننن"
بە نازەوە...

جین" باشە چیم وتوە؟!"
بە گرژی...

ناینا چاوی لێ بز ڪردەوە و دواتر بە بێزاری چاوی سوڕاند و دەستی ڪرد بە نان خواردن...

جۆنگڪووك" ئێ دەی من ڕۆشتم"
لە شوێنی خۆی هەڵسا بەرەو دەرەوە بەڕێڪەوت...

جین" بۆ ڪوێ؟! ڪۆمپانیا؟"
سەیری ڪرد...

جۆنگڪووك" بەندەر...بۆ ئەوەی بزانم هیچ ڪێشەیەك نیە!!"
لە ڪاتێڪدا خەریڪی لەبەر ڪردنی چاڪەتە جڵدەڪی بوو...

جین" جۆنگکووك نزیڪی ڪەشتیەڪان مەڪەوە یاخود ڕۆشتن بۆ بەرزایەڪە!!"
بە ئاگاداری وتی...

جۆنگڪووك" ئێێ دەی من ڕۆشتم"
بە بێ گرینگی پێدان بە قسەی براڪەی ڕۆشتە درەوە...

جین" ئایشش خۆ ڕۆشت..."
بە بێزاری چاوی سوڕاند...

بەڕێز جیۆن" وازی لێبێنە ئەو منداڵ نیە خۆی دەزانێت چی دەڪات"
بە هێمنی وتی و دواتر هەڵسا...

جین" دەزانم بەڵام ئەم سەرشێتە هەم ئەوەی دەیڪات دەترسم ئازاری پێگات"
بە نیگەرانی وتی و بەدوای باوڪی ڕۆشت...

جییۆڵ" ئۆیی ڪاڪە تۆ ڪەی ئاوا هەست بزوێن بووی؟!"
بە گاڵتەوە...

جین" تۆ بێدەنگ بە مشڪی بچوك"
بە گرژی وتی...

جییۆڵ" باوڪەەە"
بە نازەوە...

بەڕێز جیۆن" ناتوانم خەریڪی ئێوە بم"
سەری بە بێ باوڕی جوڵاند...
" دەی ئازیزم پێویستە بڕۆم دەتوانی چاڪەتەڪەم بۆ بێنی"
بە نەرمی بە هاوسەرە جوانەڪەی وت...

خاتوو جیۆن" ئێستا گیانەڪەم"
بە زەردەخەنەوە ڕۆشت بۆ ئەوەی چاڪەتەڪەی بۆ بهێنێت..

٭

خەریڪی چاڪردنی بزوێنەری ڪەشتی بوو...
لەڪاتێڪدا چەند ڪارمەندێك بە دیاریەوە ڕامابوون..
بەهۆی زیرەڪی ئەم پیاوە...

جۆنگڪووك" ئاهـ تەواو"
با ماندوویەتی وتی و لە ژوورەڪە هاتە دەرەوە...

ڪارمەندەڪە" زۆر سوپاس بەڕێزم بەڵام خۆمان چارەمان دەڪرد"
بە شەرمەزاری وتی..

جۆنگڪووك" ئێێ پیاو ئێمەش دەبێ ڪارێك بڪەین ئاوا نەوەستین دەی ڪارێڪی باش"
دەستی لەسەر شانی دانا و دواتر بەرەو دەرەوەی ڪەشتیەڪە ڕۆشت...

لە ڪەشتیەڪە دابەزی و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەڪەی دەڕۆشت...
لە ڪاتێڪدا هەموو ئەوانەی ئەوێ ڕێزی خۆیان دەنواند بۆی...

جیۆن جۆنگڪووك..
تەمەن بست و حەوت ساڵ...
خاوەنی پشڪی ڪۆمپانیا.ی گەورەی جیۆن لە ڪۆریا.یە...
ڪوڕی دووەمی جیۆن کوانگ.ە..
باڵایەڪی بەرز و جسمێڪی پڕ لە ماسولڪە...
لەگەڵ قژە ڕەشە پڕەڪەی و چاوە ڕەشەڪانی...
جۆنگڪووك ڪەسێڪی میهەرەبانە بەڵام سەرشێتە و گوێ بە قسەی هیچ ڪەسێك نادا بێجگە لە باوڪی ڪەوا ناتوانێت لە قسەی دەربچێت...

ئەو ژیانێڪی جوان و شیرینی هەیە لەگەڵ خانەوادەیەڪی دڵخۆش و بەختەوەر...

خانەوادەی جیۆن باڵادەستن لە ڪۆریا...

جۆنگڪووك" سڵاو..هیۆنگ پەیوەندیت ڪردووبوو ئاگادار نەبووم"
سەرڪەوتە نێو ئۆتۆمبێلەڪەی...

جین" بەڵێ جیبەجێڪاری ڪۆمپانیاڪە هاتووە و داوای ڪۆبوونەوەی ڪردووە پێویستە بێت بۆ ڪۆمپانیا!! تایهۆنگ.یش لێرەیە"
بە هێمنی ڕونی ڪردەوە...

جۆنگڪووك" دوبارە چ مەرجێڪی نەفرەتیان دەوێ؟! هیۆنگ دڵنیا.ی گرێبەست لەگەڵ ئەوان دەڪەیت؟! بەڕاستی هەست بە شتێڪی باش ناڪەم لەوان"
ئۆتۆمبێلەڪەی بە ڪار خست و دەستی ڪرد بە شۆفێری...

جین" دڵنیا نیم مەرجە یاخود پێشنیار...بەڵام باوڪم ئەوەی دەوێت منیش هەستێڪی باشم نیە بەڵام پێویستە ڕازی بن بەهۆی باوڪم"
نیگەرانی لە دەنگی بەدی ئەڪرا...

جۆنگڪووك" ئای لە تۆ باوڪە!! بەهەرحاڵ ڪەمێڪی تر لەوێ دەبم خوات لەگەڵ"
بە بێزاری پەیوەندیەڪەی داخست...

.......


جۆنگڪووک...

زۆیــــا...

سۆك جین...

نـایـنا...

سـۆفـے..


جـیـیـۆڵ...

سـوپڕایز!!❤️‍🩹:) دوبــارە ڪـتێبی نوێ...
ئەم ڪتێبەم تـایبەتە زۆۆر...
چەند مانگێك لە مەو بەر ئەم بیرۆڪەیەم بۆ هات...
ب

ـەهۆی ڪەسێڪەوە...
بۆیە ویستم بیڪەم بە ڪتێبێك...

دەمەوێت زۆرترین سەرنجی لەسەر ئەم ڪتێبە من بێت چونڪە بەڕاستی تایبەتە و پڕیەتی لە چیڕۆڪی ژیانی ڕۆژانەی ئێمە کە گوێبیستی دەبین..

ئەم بەشە ڪەمێك وشك بوو بەڵام تەنها سەرەتایەك بوو بۆ ناسینی ڪەسەڪان...

وە هیوادارم بە دڵی ئێوەی خوێنەر بێت...

خۆشمدەوێن❤️‍🩹

ڕای خۆتانم پێ بڵێن بەردەوام بم یاخود نا؟....

Continue Reading

You'll Also Like

227K 17.2K 24
"ما هِي رَغباتُك المُظلمة ..دكتور جيُون؟" "لَدي غَرائز تايهيُونغ ..لا رَغبات، وَ هُناك فَرق" آدت أفكار تايهيُونغ وَ فضوله حَول رَغبات الأنسان المُظلم...
279K 19.2K 57
ABHIMANYU RATHORE :- Rude , workaholic CEO of Rathore Empire .Devilesing hot , every girls drools over him .But loves his family to dearest . . SAKS...
849K 8.4K 68
𝐢𝐧𝐜𝐥𝐮𝐝𝐞𝐬 𝐚𝐥𝐥 𝐨𝐟 𝐭𝐡𝐞 𝐛𝐨𝐲𝐬 ✦ .  ⁺   . ✦ .  ⁺   . ✦ don't forget to vote, share and comment. 🤍