||ئـەزالیا|| JJK

By helen_hn

3.6K 410 1K

تۆ ئەزالیا بوویت، کە لە بیابانی مندا شکۆفەت کرد. ◼️[12/6/2023] ◼️[ON GOING] JEON JUNGKOOK GEUN AIEL More

ئەو دەمەی تۆم تیا بینی | ١
ئێمە وێڵی هیواین | ٢
چارەنووس | ٣
درۆکان بەشێکن لە ڕاستییەکان | ٤
سەری ساڵ | ٦
زمانی چاوەکان | ٧

مامەی گوڵ | ٥

521 64 64
By helen_hn

وەك ڕێزەك لۆ ماندی بوونم، ڕایەکانتان لەسەر وشە و ڕووداوەکان دەرببڕن♥️
_______

.

.

.







دیدگای جۆنگکووك:


ژیان زۆری تێدایە بۆ من، بەڵام من هێشتا کەمینەیەکم بینووە. دەترسم، زۆر. هەموو ئەو شتانەی بەسەرم هاتوون خراپتر بوونە لە جەرەکانی تر، هێشتا شوێن برینە کۆنەکان یەکییان نەگرتۆتەوە یەکێکی تر دەست دەکات بە خوێنبەربوون. سەختە خۆم بەتەنیا تیماری بکەم. بەڵام دەترسم و بێ دەسەڵاتم، کاتێ دایکم دەبینم بەو شێوەیە دەمرم و ناتوانم هیچیش بکەم، هێندە خەم دەدات بە دڵم، تەسکی کردۆتەوە و ناتوانێ ترپەیەکی ئاسوودەیم پێ بدات.

چی دەبوو ئەویش دڵخۆش بووبا؟! یان من سۆزی ئەوم هەبووبا لە هەرزەکاریمدا؟

هەرزەکاریم فلمێکی ترسناك بوو، کە خراپەکارەش خۆم بووم .. کە ئێستاش بە بیرهاتنەوەی، ترسێك سەرتاپای جەستەم دەگرێت و سڕم دەکات. سەختە بگریم، چەندەها فرمێسکی وشکبۆوە لەناو چاوەکانمدا پەلەقاژەی دەرهاتن دەکەن و نایەنەوێ دووبارە بخنکێن، بەڵام من بەدکارەکەم بۆیە دووبارە دەیانخنکێنم.


ژیان سەیرە، ڕۆژ بە دەرەوە و من سەرمامە، چاوەکانم زەقن و بەڵام من خەوتووم. گۆشەگیرم لەگەڵ خۆمدا خەریکە هەناسە بە سییەکانمەوە ناهێڵێت، چەندە سەیرە منیش هەست ناسك بووم .. هەموو شتێك هاوار دەکا بۆ "ئەمڕۆ بژی" بەڵام من دوێنی مردم.



جگەرە دەکێشم، چونکە ناتوانم بگریم. ئەگەر جگەرە کێشان نەبووا من لە یەکێك لە باڵاخانەکانی شار مردبووم.

خەریکی جگەرە کێشان بووم، هەڵمی جگەرەکەم لەگەڵ ساردی دەرەوە تێکەڵ بوو بوو، کەشێکی سەیری هەبوو. ئاسمانیش دڵتەنگ بوو ڕەشییەکی دێزە دایپۆشیبوو، مانگیش خەمێکی شاراوەی هەبوو جیا لە هەموو شەوەکانی تر ئەمشەو ئەستێرەکان زیاتر لێوەی نزکین..

بەڵام هەستم بە بوونی کەسێك کرد لە پشتمەوە، کە ئاوڕم دایەوە جوان بەهۆی دووکەڵی جگەرەکەوە نەمبینی چاوەکانم کز کرد و ئەیلم بینی کە بە حەپەساوییەوە و سەیری دەکردم، نزیکەی هەفتەیەك دەبێت نەهاتووم بۆ ئێرە، بەڵام ئەگەر نەهاتبام ئەوا دەخنکام. پێم سەیرە ئەمڕۆ ئەو لێرە دەبینم.


"چی دەکەی لێرە؟"





چاوەکانی دەبریقانەوە، وەك ئەوەی مانگەکە هەموو ڕووناکی خۆی قفل دابێت لەناو گلێنەی چاویدا. ڕوومەتەکانی سوور بووبوونەوە، نازانم بەهۆی ساردییەوە بوو یان شەرمەزاری ..


"بمبوورە، نەمزانی تـ تـ تۆ لێرە دەبیت، ئێستا دەڕۆم."

بە شێواوییەوە وتی و دەمی تەتەڵەی دەکرد، پشتی لێمکرد و ویستی بڕوات.


"ئاساییە، وەرە بمێنەوە."

ڕووی سووڕاند و بە شێوەیەك سەیری کردم وەك ئەوەی بڵێت 'بەڕاستە' بەخێراییەوە و سەرم لەقاند و قومێکی ترم لە جگەرەکەمدا و دەستم لەسەر لێواری سەربانەکە دانایەوە.


هات لە تەنیشتمەوە وەستا، بە تیلی چاوەوە سەیرم کرد، هەردوو دەستی بە قۆڵەکانیدا دەخشاند. سەیری مانگی دەکرد، و زەردەخەنەی دەکرد.

چاکەتە ڕەشەکەی بەرمداکەند و لەسەر قۆڵیم دانا، یەکسەر سەیری کردم.

چاوەی تیژەکانی خستمییە ناو تەڵەوە.

بەڵام چاوەکانم دوایی هەموو ئەو ماوەیە دەستی کرد لێکوەشاندنەوەی ڕوخساری، بریتیبوو لە ڕوخسارێکی سادەی درێژ، چەناگەیەکی باریك، و لێوێکی خڕ کە چەشنی گێلاس بوون. چاو و برۆیەکی ڕەش کێشراوی هەبوو کە وەك ئەوەی نیگارکێشەکە پێت بڵێت ئەمە لەم دونیادا نەماوە و چاوەکانی تاکە ئاسەوارێکن لەسەر زەوی. چاوەکانی بەدڵڕفێنییەکی زۆرەوە ورد دەبوونەوە. هەموو پەردەکانی چاوی بینەری دەدڕاند تێرێکی دەکێشا بە دڵی بینەر. ڕوومەتەکانی خڕ و پڕ بوون، خەتی پێکەنینی نەبوو. ئاخۆ ئەم لێوە پڕانە پێکەنینییان لێ چۆنە! هەموو شتێکی ڕوخساری دەیخستییەوە داوەوە، چەندە بە ئازایانە چاوم بڕیوەتە وردەکارییەکانی، بەڵام ڕووناکی مانگەکە لەسەر ڕوخساری دەپاڕایەوە بۆ سەرنج.



ویستی لای بەرێت خێرا دەستیم گرت، هەستێکی سەری لە دڵمدا تەقییەوە کاتێ هەستم بە گەرمی دەستی کرد.

"با لات بێت."

"ئەی خۆت؟"

"کێشەم نییە."

چاوەکانی بە ساردییەوە لەسەرم لابرد و دەستەکانی توند بە چاکەتەکەمەوە گرت.

بە نزمییەوە وتی

"سوپاس."


جگەرەکەم کاڵ بوویەوە بەهۆی شنە بایەکەوە، خێرا دانەیەکی ترم داگریساند. بەڵام هەبوونی ئەو شتێکی بیر هێنامەوە.

"دڵنیا نیم لەوەی کە لەو جۆرە کەسانە بیت حەزیان بە باس و خواسی خەڵکە بەڵام، تۆ تاکە کەسیت کە ئێستا دەزانیت. بۆیە دڵخۆش دەبم نەبیت بە بڵاوکەرەوەی."

ڕووم سووڕاند و دەستم خستە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەمەوە، تەنها کراسێکی سادەم لەبەر بوو، بەڵام گەرمی ناخم ساردی کەشەکەی لا گرینگ نییە.


"ڕاستت وت من لەو جۆرە کەسانە نیم، بۆیە پارێزراوە."

بە دڵنیاییەوە سەیری کردم، هەردوو پەرچەمی بە هێواشییەوە لەگەڵ تۆنی باکە دەجووڵان. نەرم نەرم بە ڕوخساری دەکەوت، دەستەکانی لەسەر لێوارەکە دانا بوو، خێرا چاوەکانی لەسەر جگەرەکەم لابرد.

"لە کۆمەڵگایەکدا دەژین، ئەگەر پیاو بگریەت ئەوا بێ هێزە، و ئەگەر جگەرەش بکێشێت ناپیاوە .. من بەهێزم و جگەرە دەکێشم وە لە هەمان کاتیشدا نا پیاوم."

جگەرە کێشان، پەیوەندییەکی ناتەندروستانە لەگەڵ ڕوحم دروست دەکات. ڕوحە بریندارەکەم دەخاتە بارێکی ئاسایی و بەرزی دەکاتەوە، ئەو بیرکردنەوانەی کە تێیاندا، خۆم بزر دەکەم و خەمەکانم ئاشنا دەبن، بەو جگەرەیەوە.

لە سەرسەرییە هەرزەکارەکان دەچم، کە لە کۆڵانە تەسکەکانی شار بەدزییەوە جگەرە دەکێشم. ڕقم لەو خووەم دەبێتەوە کە ئەگەر نەیکێشم دەخنکێم. شێت دەبم .. بێ ئۆقرە دەبم، هەندێك جار توڕە دەبم. لەژێر سێبەری دوکەڵەکەیدا دەحەسێمەوە.



بەڵام مێشکم، لەو خانووە کۆنە دەچێت کە ساڵانێك خۆشی تێدا بووە و ئێستا درزی بردووە و دەتەقێت. نازانم جەنگی مێشکم بەرەو کامە لەشکرم دەبات، ماندووم، وزەی ئەوەم نییە شەڕ بکەم، ئاخر من هێشتا منداڵێكم.. کە بەزۆری بووم بە پێگەیشتووەیەك.




"ئەمە بە چ یاسا و دەستوورێك پیاو بۆ نییە بگریت؟"


چاوەکانی لێم تەسك کردەوە و ڕووی بۆم سووڕاند.


"بەو یاسایەی کە پیاوان، پارێزگاری خێزانن و بناغەی خۆشییەکی یەگرتوون. بۆیە نابێ بێ هێز دەرکەون. توانای گریانمان نییە وەك ئافرەت."

خەریكە بیر و ڕای کۆمەڵگا منیش بەرەو ئاستەنگانی زۆر ببات.


بەڵام وەك ئەوەی قسەیەکم کردبێت، کەشەکەی شلۆق کردبێت. ڕوخساری گرژ کرد و بە توڕەییەوە سەیری کردم


"واتا ئێمەی ئافرەت بێ هێزین گەر بگرین؟"


بە توندییە پرسی، بەڵام ئەو لە من تێناگات، نازانێت گەر من بگریم خۆم و خێزانەکەم دەخەمە ناو سەدمەیەکی ترەوە ..




"تۆ تێناگەیت. لەبەرەی خۆتەوە بڕیار مەدە."

سەرێکی بەملا و بەملادا بادا، و گرژییەوە وتی

"ببورە، بەڵام ئەو بیرکردنەوە پووچانەت وا لە ئافرەت دەکات، خوێن ساردتر دەربکەوێت لەبەر چاوی خەڵکدا. بۆیە هیوادارم خەمەکانت هەر بە جگەرەکەدا هەڵڕێژیت."


ئەو قسەیە، زۆر سارد بوو، خەریك بوو لەگەڵیدا بتەزم. ساردی شەوەکە ئەوەندە کاریگەری لەسەرم نەبوو!



"من پێم وتی کە ناتوانم هەستەکانم بهێنمە سەر زار و لێیان بگەڕێم قسە بکەن، کەچی تۆ دەڵێی بێدەنگ بیت باشترە. واتا تۆ تەنها من دەبیستیت، نەك گوێم لێ بگریت. با کەس نەبێت بێدەنگیت لێ بشێوێنت بۆیە بە یارمەتیت."



بێ ئەوەی هیچی تر بڵێم لەسەربانەکە ڕۆیشتم و سەیری کاردانەوەیم نەکرد، مەرجە هێندە قسە ڕەق بن؟ لە ساڵانێکی زۆر بەر لە ئێستا، بێدەنگیم لەسەروو هەموو شتێکەوە هەڵبژارد. بێدەنگ مامەوە لە ئاست هەموو ئەو قسانەی هاوشێوەی ئەو، منێك کە دەستم ناوەتە بیرکردنەوەکانی گەنجیم کە ڕوحێکێ حەفتا ساڵەی دروست کردوە. پۆشتەیی، ددان سپییەتی و کەیفەکانی گوزارشتێك نین بۆ ئەوەی لەناخدا دەکوڵێن.




.


دیدگای ئەیل:


هەستێکی ناشرین لەناومدا دروست بوو، ئەگەر بیرکردنەوەی ئەویش وا بوو بێت نەدەبوو هێندە قسە ڕەق بم لە بەرامبەریدا. بەڵام گەر قسەم نەکردبا لەوە بوو تەواوی شەوەکە بە ئاگا مابوومایەوە لەبەر پەشیمانی.


ویستم داوای لێبووردنی لێبکەم، بەڵام خێرا ڕۆیشت، دووبارە بە کۆڵێك پەشیمانییەوە مامەوە.


خەریك بوو لە دەرگا سەرەکییەکە دەهاتمە دەرەوە، کاتێ سۆرا توند قۆڵمی گرت.


"تەواوی ئەمڕۆ نەمبینیوویت، چۆنیت؟"

بەخەندەوە پرسیاری لە حاڵم کرد، پرسیارێکی سەیرە وایە؟ بە تەواوی ماندوویەتی و گێژەڵوکەی ژیانتەوە، بە ناخۆشیی حاڵتەوە، گەرمییەك لە دەم دروست دەکەیت و ڕوحێك دەتەزێنیت بەڵام وزەی ئەوەت نییە شی بکەیتەوە بۆچی باش نیت، و بۆچی ناتەوێت وەڵام بدەیتەوە بۆیە تەنها بە کورتی دەڵێیت


"باشم، تۆ چۆنیت؟"



"ماندوو، بێزار، خەواڵوو، برسی. نازانم ... ئیتر دەبێت باشم."

سۆرا وەڵامی دامەوە بە پشوو ساردییەوە، بە هێواشییەوە بەرەو شەقامەکە ڕێمان دەکرد. هەردووکمان چاکەتێکی وەها گەرممان نەپۆشیبوو بەڵام قۆڵ لە ناو قۆڵی یەك، گەرمییەکی ئاسوودەکەری دروست کردبوو.

"ئەمە چییە لەدەستت؟"

بە پرسیار کردنی سۆرا منیش سەیری زەرفەکەی دەستمم کرد و دەستم کرد بە وەڵام دانەوەی.


"ئەها، چپسی پێپێڕۆ بۆ نابیم کڕیووە. زۆر حەز بە سوکە ژەمەکان دەکات، بەیانی لەسەر ڕێگا کە دەهاتم بۆ هۆتێل بۆیم کڕی."

هەبوونی نابی زۆر بۆشایی بۆم پڕکردۆتەوە. نازانم .. هەست دەکەم کچم بێت نەوەك خوشك. لە ماڵەوە تاکە کەسێكە کە دڵی پێی ئارام دەبێت و بیری دەکەم ئەگەر لە دووری بم، خۆشم ناوێت وەك خوشك، خۆشمدەوێت وەك ئەو کچە کەللە ڕەقەی کە حەز بە هەبوونی شتەکانی دەکات تەنها بۆخۆی، میهرەبان و ئارامە، و بەهۆی پەنجە کورتەکانی دەستی و بۆنی قژی و هەناسەی کاتێك بەیانیان هەڵدەستا. نەوەستێنەرە، خۆشمدەوێت چونکە لە من ناچێت. هەست بە دڵخۆشی دەکەم کاتێك دەزانم لە ماڵەوە چاوەرێمە .. و حەز دەکات تەواوی ڕۆژەکەی لەگەڵم هاوبەشی پێبکات.




"چەندە ئاسوودەکەرە، بەڵام هەستێکی سەیرە خۆزگە منیش خوشکەکەم لێرە دەبوو و ئەویش وەك تۆ سوکە ژەمی بۆ هێنابام، یان لانیکەم لە تەنیشتمەوە وەستابا."


پرسیارەکەی مێشکی وروژاندم، هەبوونی خوشکێك لە تەنیشتیەوە؟ مەگەر سۆرا تەنها برایی نەبوو؟!

یەکسەر وەستام لە پیاسە کردن و بە ئالۆزییەوە سەیرم کرد.

لەوانەیە ئەو جیهوونە بێت کە دایکی ئەو ڕۆژە باسی کرد.

"تۆ خوشکت هەیە؟"

بە زەردەخەنەیەکی نائارامییەوە سەری لەقاند و وتی

"ئهم، بەڵام .. ئەو مردووە. ساڵانێکی زۆر دەبێت. تەنها وەك خەونێك ڕوخساریم بیرە، بەڵام چاوە ڕەنگ زەردە پایزییەکەی هیچ کات لەبیرم ناچێت."

هەستم بە گرێیەك کرد لە سینەمدا، ناخۆشە بۆ بەرگە گرتن. ناتوانم وێنایی ئەوە بکەم ڕۆژێك نابی لەلامەوە نەبێت!


دەستم بە خۆشەویستییەوە لە ڕوومەتی خشاند و دڵنەواییم کرد.


"ببوورە، مەبەستم نەبوو بیرتی بهێنمەوە."

بە بزەیەکەوە سەری لەقاند و دڵنیایی ئەوە پێمدا کە کێشە نیتە. دەستی گرتمەوە و دووبارەوە دەسمان کردەوە بە ڕۆیشتن، خەریك بوو دەگەیشتینە وێستگەی پاسکە.


"بەڵام دەزانیت، جۆنگکووك هەرگیز ڕێگەی نەداوە هەست بە نەبوونی خوشك بکەم، نازانم بەهۆی چییەوە مردووە ڕێگە نادەن بزانم. بەڵام ئەو بۆ من برایە، خوشکە، وە دایك و باوکیشە. جێگەی هەموو کەسی بۆم پڕکردۆتەوە، دەزانم لەبەر من هیچ نائاسوودەییەك یان خەمێك دەرناخات، نەك تەنها بۆ من بەڵکو بۆ دایك و باوکیشم خەمڕەوێنە و بە بینینی دڵخۆشییەك دامان دەگرێت. هەندێك جار لێی توڕ دەبم چونکە هەموو خەمێك بۆخۆی هەڵدەگرێت، خودا ئەوی پێم بەخشیووە لە جیاتی خوشکەکەم .. بەڵام بەڕاستی سوپاسگوزرام."



پەشیمانی و هەستی تاوان لەمندا تاکە هەستێك بوون، لەوانەیە مەبەستی قسەکانی سۆرا و خێزانەکەی بووبێت، کەچی من بیرکردنەوەکانیم بە پووچ ناو برد!

تاکە بەهرە کە هەمبێت تێکدان و پێشێوییە!





"هاهـ! ئەوە پاسەکەت هات، من دەڕۆم ماڵئاوا."


سۆرا بە دڵ گەرمییەوە ماڵئاوای لێم کرد بواری نەدا ماڵئاوای لێبکەم خێرا ڕۆیشت.







.



لە پاسەکەدا دابەزیم، بەڵام ویستی چوونە ماڵەوەم نەبوو. بۆیە خێرا ڕێگاکەم گۆڕی و چووم بۆ ئەو شوێنەی دڵم تێیدا ئاسوودە دەبێت.




بە پیادە چووم بۆ ئەوێ، تەنها چارەگێك ڕێ بوو.


لەسەر بۆردە بچووکە دارینکە نووسرابوو «گوڵی بەهەشت».

دەرگا بچووکەکەم کردەوە و خێرا چوومە ژوورەوە. بەڕاستی ئێرە بۆنێکی سەیری هەیە، هەناسە پاك دەکاتەوە. ڕەنگی گوڵەکان دەبریقانەوە لەبەر چاوەکانمدا، چەندە جوان تێکەڵ بوو بوون لەگەڵ یەك، نەمدەتوانی ئێرە تەنها وەك دوکانێکی ئاسایی سەیر بکەم. ئێرە پارچەیەکە لە بەهەشت لێ بۆتەوە، هەستێکی مات و ئارام بەجەستمدا دەخزێ کاتێ نزیکییام دەبم. هێواش هێواش چوومە پێش دەستم بۆ ئەزالیایەیە برد کە لە یەکەم ڕەفەوە دانرا بوو. ڕەنگێکی پەمەیی تێری هەبوو، دڵۆپ دڵۆپ ئاوی لەسەر نیشتبوو، وەك شەونمی بەری بەیان وابوو. کاتێ بۆنیم کرد، هەستێك لەناومدا ژیایەوە و هەموو جەستەم دەستی بە خاوبوونەوە کرد.



"ئەوە لێرەیت؟"

چەندە دڵخۆشم بە بینینی! ئەو پیاوەی هەرگیز پەشیمان نابم لە ناسینی، هیوایەك لە دڵم بۆ قسەکردنێکی یەك کاتژمێری سەر هەڵدەدات کاتێ چاوم بە چاوە قاوەییە ڕەنگ برژاوەکەی دەکەوێت. هێشتا وەك خۆیەتی دەم و چاوێکی خڕ و توند، کە هەرگیز لەوە ناچێت خێزانێکی تەواوی لەدەست دابێت، بەژن و باڵایەکی مامناوەندی هەبوو. بە سەیرکردنی ڕوخساری گوڵێك لە دڵی مندا شکۆفە دەکات.


گۆزە گوڵەکەی دەستی و دانا خێرا لە باوەشی گرتم، منیش بێ کات لەدەستدان لە باوەشم کردەوە. بۆنی هەموو گوڵەکانی ئێرەی گرتووە.



"هەستم کرد، پێویستت پێم دەبێت مامەی گوڵ!"


مامە کانگ، لەلای من مامەی گوڵە. لە ساڵانی زوودا کاتێ ماڵمان لەم گەڕەکەدا بوو. لە تەنیشتمانەوە دوکانێکی گوڵی بچووك هەبوو، کە خاوەنەکەی مامە کانگ بوو. خێزانەکەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مردن تاکە کەسی زیندوو ئەو بوو لەناو خێزانەکەدا، لەوکاتەوە باری دەروونی شێواو ماوەیەکی زۆر لەناو گوڵەکانیدا خۆی زیندانی کرد. منداڵانی گەڕەك هەموویان لێی دەترسان، منیش وەك ئەوان ترساو بووم. ئەو ڕۆژەی کە باوکم بە خراپی سەرزەنشتی کردم لەسەر هەڵەپێدانی حەبی سەرئێشەکەی، سزای دام و لە دەرەوە هێشتمییەوە. هێشتا بە چاکی بیرمە کە ئەو ڕۆژە بارانێکی توند دەباری دەنگێکی ترسناکی لە دژی زەوییەکە دروست کردبوو. کەشێکی تەماویی هەبوو کە بە ئەستەم دەتتوانی شتەکان ببینیت، منیش ئەو کات بچووك بووم، تەواوی ڕۆژەکە گریام و گریام.




بەڵام مامە کانگ بۆ من فریشتە بوو!

کاتێ تێبینی منی کرد کە بەتەنیا لە دەرەوە دەگریم، بە ڕوخسارێکی خەمماویی و ماتەوە بەرەو من هات. ترسام و ویستی هەڵاتنم هەبوو.

بەڵام هەموو شتێك لە دەورووبەرم وەستا کاتێ گوڵێکی زەردی بە قژمەوە کرد، بۆنەکەی ئێستاش لەژێر لوتمە. چاکەتە گەرمەکەی خۆی بەسەر شانمەوە و گرت و بە نەرمییەوە فرمێسکە بچووکەکانمی سڕی.

وەستام لە هەنسكدان، کاتێ دەستی گرتم و بردمییە ژوورەوە. لەبیرمە کە چەندە بە حەپەساوییەوە سەیری گوڵەکانی ئەوێم دەکرد، هێندە بە شادم بووم کاتێ پێکەنیم لەسەر دەمم لانەدەچوو و دانە بە دابە بۆنیانم دەکرد. ئەو کات منداڵ بووم، وام بیر دەکردوە گوڵەکان تەنها لە بەهەشت هەن، بۆیە وامدانا لە بەهەشت بم.


کاتێ لە مامە کانگم پرسی کە ئێرە بەهەشتە مامەی گوڵ؟
دایە قاقای پێکەنین و توند گوپەکانی گرتم و کوشی. لە وەڵمدا وتی کە ئێرە بەهەشتە و تەنها بۆ منداڵە چاو خڕەکانی وەك من دروست کراوە، زۆر سەرسام بوو بە چاوەکانم.


لەو کاتەوە ناوی دوکانەکەی گۆڕی بۆ گوڵی بەهەشت. پێی دەوتم کە من کچی ئەوم، چونکە هەموو خێزانەکەی لەدەستدابوو.


بەهۆی ئەوەوە گوڵەکانم زۆر خۆشدەوێت و شارەزایی باشم لێیان هەیە، وە لەو ڕۆژەوە ئاشنای میزاجە شاعیرە ڕەشبینەکەی بووم.






"چۆن بوو هاتیت بۆ ئێرە؟"

مامە کانگ لێمی پرسی، کاتێ هەردووکمان لەسەر مێزە بچووکەکەی ئەو دانیشتین.


"لەڕاستیدا، بیرم دەکردیت .. ماوەیەك دەبێت نەمبینوویت."

منیش وەڵامیم دایەوە، و خێرا گۆزە گوڵەکە دەستیم وەرگرت و کارەی نیوە کراوەکەی ئەوم تەواو کرد.


"بپرسە."



سەرم بەرزکردەوە لەکاتی چاکردنی ڕەگی گوڵەکە، دەمزانی کەسێکی ئاشکرام، واتا هەستەکان بە ڕوونی بە ڕوخسارمەوە دیار دەبن. بەڵام مامە کانگیش زیرەکە لە تێبیبی کرد.

"چی؟"

وەك ئەوە خۆم دەرخست کە نازانم پرسیار لەچی دەکات.

"نیشانەیەکی زۆری پرسیار بە ڕوخسارتەوە دیارە، ئەو بێدەنگییەت بەتەنها بێدەنگییەکی ئاسایی نییە."

وتی کاتێ قۆڵی درێژ کرد و دەستی توند گرتم.

"لەڕاستیدا بەڵێ .. لەم دواییانەدا مێشکم پڕییەتی لە شتی خەیاڵی، ناتوانم هەموو شتێك وەك خۆی کۆبکەمەوە."

نەمدەتوانی بەتەواوی لە پرسیارەکانم تێبگەم، هەموو کات دەمویست ژیرانە لە بابەتەکان بڕوانم بەڵام توڕەییم و قەلەقیم بابەتەکانیان سەراوژێر دەکرد، وەهایان تێکەڵ دەکرد لەبیرم دەکرد پرسیارەکەم چی بووە.




بەڵام .. ئەمشەو پرسیارە دەربارەی خەیاڵاکانم ناکەم، بەڵکو دەمەوێت زیاتر واقعییانە ڕەفتار بکەم و بە دروستی لە ڕەگەزی بەرامبەر تێبگەم.


"بۆچی پیاوان ناتوانن بگرین؟ ئایا ژنەکان بێ هێزن گەر بگرین؟"



بە بزەیەکەوە سەیری منی کرد و دەستی لەلای سینگییەوە لە یەك لوولدا.





"کاتێ کیۆنگ سوونی هاوسەرم زیندوو بوو، لە ڕێی ئەوەوە هەموو شتم لەسەر ئافرەت دەزانی.. دەمزانی کە بە وەفاترن لە پیاو. دەمزانی خەمی دەرەوە بەسەر پیاوەکانیاندا هەڵناڕێژن، کاتێ خۆشییان دەوێیت، بە کوێرانە خۆشییان دەوێیت. کاتێ دەڵێم کوێرانە دەبێت تێبگەیت کە کوێر دەبن لە ئاست هەموو پیاوانی دونیا و تەنها تۆیان دەوێت. بەڵام پیاو بە چاو کراوەییەوە ئافرەتیان خۆشدەوێت، چاو کراوە دەبن جگە لە ئافرەتی خۆیان .. زیاتریان دەوێت."


واتا باسی بێ وەفایی خۆی دەکات؟!




"ئافرەت بۆیە زیاتر لە پیاوان دەگریت، چونکە دەیەوێت هاوخەمێکی هەبێت .. هاوخەمێك لە بێدەنگیدا بێدەنگ بێت و شارەزا بێت لە زمانی بێدەنگیدا. لە تەنیشتییەوە دابنیشێت و هەموو جیهانی لێ زیندانی بکات، تاکە ئازادی ئەم باڵندە باڵشکاوە باوەشی ئەو بێت. بتوانێت منداڵەکەی ناوەوەی ببینێت ڕەنگ بخاتە بەر وشە ڕەش و سپییەکانی، و هەموو فرمێسکەکانی بکات بە کانییەك لە بەهەشتدا کە خۆشی پێیدا بێتە خوار. من هەموو ئەو شتانەم بۆ هاوسەرەکەم نەکرد..."




کاتێ قسەی کۆتایی کرد، حەپەسام! هەستم دەکرد مامە کانگ لەو پیاوان بوو بێت کە زۆر هاوسەرەکەی لا خۆشەویست بوو بێت.


هەستم کرد دەنگی لاواز بوو، و وە وشەکان لە قورگیدا مردن. چاوەکانی ئاوێکی بریقاوەیان هەڵگرتبوو، ویستی کەوتنە خوارەوەیان هەبوو بەڵام ئەو نەیهێشت .. دووبارە نەگریا.


تەنها بە بێ دەنگییەوە گوێم لێی گرتبوو، دەمویست پرسیار بکەم بەڵام وەك ئەوەی دەمم بەستراو بێت هەموو وشەکانم ئامادە بوون بەڵام خۆ زیندانی کردنییان لا پەسەندتر بوو ..






"هەموو کات هەوڵی دەدا دڵخۆشم بکات و نەهێڵێت دڵتەنگ ببم، خەمەکانی لەگەڵم هاوبەشی دەکرد بەس بۆ ئەوەی منیش هیچ لە دڵمدا هەڵنەگرم خەمباری هێزم پێ نەهێڵێت، من وام نەدەکرد، سارد بووم لەگەڵی، تا وای لێهات ئەویش گریانەکانی خۆی هەڵدەگرت و تەنها خۆی هەبوو. هەرگیز پێیم نەوت خواردنەکاتنت خۆشن، هەرگیز نەبووم بەو پیاوە. بەهێزەی چیڕۆکە سادەکەی ... بەڵام من ئەو کات کوێر بووم. وە ئەو کاتە چاوەکانم کرانەوە کاتێ مرد و چیتر بۆنی خواردنەکانی ماڵە ساردەکەمییان پڕ گەرمی نەدەکرد. چیتر کەسێکم نەبوو بەیانیان بە دەنگێکی نیوە خەیاڵەوە بانگم بکات، جلەکانیشم وەك پێشتر پاك نەمان، هێشتا بووتە سوورە گوڵ گوڵییەکەی لە پێش دەرگای ماڵەکەمە .. کاتێ دەچمەوە ماڵەوە هەست دەکەم لەوێیە بەڵام خۆی و منداڵەکانمانی برد و چوو بۆ ئەو شوێنە لەلای من زیاتر شایەنییەتی ."





بە باس کردن بە خێزانە مردووەکەی، لایەنە نەزانراوەکەیم بۆ دەرکەوت .. بە ناڕاستەوخۆیی پێی وتم خیانەتی کردووە!

بەڵام قسەکانی هەمووی ڕاست بوون، لەوانەیە هەندێك جار بەهێز بیت، بەڵام هەموومان لە ساتانێکدا پێویستمان بە هاوبەشێکە. هاوبەشێك شارەزا بێت لە زمانی بێدەنگی، یان هاوبەشێك بێدەنگی نەکات بە پەتێك بۆ بەدەرخستنی پەیوەندییەکی شکاو.




هەستێکی نامۆیە کاتێ کەسێکت نییە، لە ساتە خۆشەکاندا ڕابکەی بۆ لایی و بە وشە تێکهەڵکێشراوەکانت و دڵ ماندووەکەت بە هەبوونی هەواڵێکی وەها سادە و پڕ و جوانی پێی ڕابگەیەنێ کە ئەویش تەواوکەری ئەم خۆشییە نەبڕاوەیە. بەڵام من کەسێکم نییە لە ساتە ناخۆشەکانیشمدا ...





مامە کانگ سەیری گوڵە زەنبەقەکانی دەکرد و سەرنجیدەدان کە چەندە جوان دەکرێنەوە، بە چاوانێکی پڕ تاوانە چاوی بڕییە چاوم.





"منیش وەك سزایەك بۆخۆم، هەموو ئەو ساتانەم دەهێنایەوە پێش چاوی خۆم کە کیۆنگ سوون ویسوویەتی بگری بەڵام کەسی نەبووە لەگەڵیدا خەمەکانی هاوبەشی پێبکات و بگری. بۆیە هەر کاتێك دڵتەنگ دەبم ناگریم.."



هەستم بە چاوەکانم کرد کزانەوە، دەمتوانی کیۆنگ سوونی هاوسەری مامە کانگ وەك ڕەنگدانەوەیەکی خۆم ببینم، هەستێکی تیژ و بێ ڕوحمە.




"هەموومان هەڵە دەکەین، هیچ هەڵەیەکیش بێ هوودە نییە. خەمێك، وانەیەك، مردنێك، سەرکەوتن، دۆڕانێکی لەگەڵە. هیوادارم هیچ کام لەوانە نەبن بۆ تۆ جگە لە وانەیەك."




کاتێك وتم، مامە کانگ هەردوو دەستی لە دەستمەوە گرێدا.




"هەموو ئەوانە ڕوویاندا بۆ من جگە لە سەرکەوتن، ئەوەتا چارەنووس تۆی پێ بەخشیووم. تۆ کچی منیت، ئەو باوەشەی بۆ کچەکەی خۆمم نەکردەوە بۆ تۆی دەکەمەوە."





"سوپاس مامەی گوڵ."

بە زەردەخەیەکەوە وتم و توندتر دەستیم گرتەوە.



"دەی با وەڵامی پرسیارەکەی تۆ بدەینەوە."




خێرا وتی و گۆزە گوڵەکەی لەژێر دەستم برد.












"سەرەتا، پەروەردە کردنی کۆمەڵگا ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەی هەیە. ناتوانیت ئەوە بگۆڕیت کە ئێمە لە جیهانێکدا دەژین پیاوەکان بە بە هێزتر لە ئافرەتان لە قەڵەمدراون."



ڕوخسارم گرژ کرد، هەست دەکەم مامە کانگ بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات. ئەمە واتای چییە؟!

"ناتوانی وێنای ئەو هەستە بکەیت، کاتێ پیاوان پڕ بە دڵ حەز دەکەن بگرین بەڵام ناتوانن. پیاو ئەو دەمەی ناتوانێت بگریت یان خەمێکی هەیە دەست بۆ ئامرازەکانی تر دەبات. ڕیش دەهێڵێتەوە، جگەرە دەکێشێت، تەنانەت لەوانەیە هەندێك جار دەست بۆ ماددە ئاڵوودەکەرەکانی تریش ببات، بەڵام هەندێك لە ئافرەتان قژییان وەك ڕەنگدانەوەی هەستەکانیان دەبینن  بۆیە ئەوانیش لە خەمباری و وەڕسیدا قژیان دەبڕن."



کاتێ باسی نەگریانی پیاوی کرد، چاوەکانم کەوتنە سەر ڕیشی. یانی ئەویش ناتوانێت بگریت بۆیە ڕیشی هێشتۆتەوە! وە جۆنگکووكیش جگەرە دەکێشێت.



"گریان لای پیاوان بەرپابوونی شتێکی هەڵەیە. یان هەرەسهێنان یان هەبوونی شتێکی ڕوخێنەرە. بەڵام کاتێك کە ناگریت، مانای ئەوەیە کەسێکی هەیە .. خێزانێکی هەیە کە لەوپەڕی بێ ئومێدی دان و تاکە گوڵی نەپشکووتوویان ئەوە. کە ئێمە دەست بە گریان کرد، بێ هێزی وەك ڕەشەبایەکی توند هەرچی خۆشی و شادی ماڵێکە دەیبات و تێکیدەدات."



لەو ساتەدا، نەمدەتوانی جڵەوی ئەو بیرکردنەوانە بکەم کە لە مێشکمن. لەوانەیە جۆنگکووك تاکە گوڵی نەپشکووتوو بێت .. کە خێزانێکی گوڵ وەریووی کۆکردۆتەوە ناو باخچەیەك.



"خۆشەویستت هەیە؟"


بە گوێبیست بوون لەو پرسیارە، هەرچی بیرکردنەوە بوو لە مێشکم فڕی.

"نا نەخێر .. بۆچی دەپرسیت؟"



"نازانم هەرگیز پرسیاری لەو جۆرەت نەکردووە، بە تایبەت دەربارەی پیاوان."


ڕاست دەکات، بەڵام جۆنگکووك جۆرێك نامۆ دیارە. ناویستانە مەراقی زانین لەسەری دەکەیت.


"شتێکی وەها نەبوو، تەنها بەمەراق بووم."





دوای چەند گفتوگۆیەکی شیرین، کە تێیدا هەستم بە ئارامی و ئاسوودەیی دەکرد، بڕیاری ڕۆیشتنمدا.





.



هەرکە هاتمەوە، بەخێرایی بەرەو سەرەوە چووم تا بچمە ژوورەکەم، بۆ بینینی نابی. بەڵام کە دەرگاکەم کردەوە بینیم لەسەر جێگاکەم خەوی لێکەوتووە.



بە بزەیەکەوە بەرەو ڕووی چووم، خۆی بچووك کردبوویەوە لەبەر کەشی ژوورەکە چونکە سارد بوو، منیش بەهێواشییەوە بەتانییەکەی خۆمم پێی دادا.


منیش بە ماندووییەوە خۆم گۆڕی و خێرا لە تەنیشتییەوە پاڵکەوتم و لەباوەشم گرت .. باوەڕ ناکەم ئەوەندە ئاسوودە بووبم لەسەر جێگاکەم لەم دواییانەدا بەڵام لەگەڵ نابی هەموو شتێك جیاوازە تەنانەت خەویش.

خەو برمییەوە بە هێواشییەوە، چاوەکانم قورسایی ڕۆژایان کۆکردبۆەوە و بە نەرمییەوە پاڵیان دەدا..






.




چاوەکانم بە قورسییەوە هەڵێنا، خۆر بە تەواوی هەڵنەهاتبوو. جەوێکی کەمێك ساردی هەبوو. بەڵام ساردییەك لەناو لەپی دەستەکانم و بنی پێکانم هەبوو، هەستێکی سەیرە وە خۆشم دەوێت، بە هێواشییەوە لەسەر جێگاکەمەوە خزام بۆ ئەوەی هەستم.

کەس بە ئاگا نەبوو، بە بێ دەنگییەوە بەرەو خوارەوە چووم. چوومە ناندینەکە، پەنجەرەیەکی بچووك لەوێدا هەیە، کە کرابوویەوە وە پەردە سپییەکە بەهۆی شنە بایەکە بە هێواشییەوە خۆی بە پەنجەرەکەدا دادەدەیاەوە، کە چوومە پێش کۆمەڵێك مێروولەم بینی ڕیز ڕیز دەچوونە دەرەوە .. ئەوانیش لە ماڵی ئێمە بێزار بوون. بەڵام هەستێکی نامۆم هەبوو، نەرم و مات بوو.

قاوەیەکی سادەم ئامادە کرد، بەیانیان نان ناخۆم تەنها قاوەیەك نەبێت، چوومەوە لای پەنجەرەکە سەیری مێروولەکانم دەکرد، دەستم بە کوپی قاوەکە نابوو .. هێدی هێدی قوومم لێی دەدا، بایەکە ئەم جارە بەهێزتر بوو کەمێك بەڵام خەیاڵێکی گەرم و فێنك مێشکمی گرت ..


دیسانەوە ئەسرینەکانم..ڕوومەتم دەگرن توند توند. دەزانی هەندێک جار ئارەزوویەکی بەتیم لا درووست دەبێ، دەڵێم هەستم لەگەڵ ئەسرینەکانم پێکەوە بڕۆینە باغێ دوو لە شار. قەڵەم و دەفتەرێ بەدەستەوە بگرم، سەرەتای دەستپێکم بە بۆنکردنی گوڵێکی ئەوێ بێ. گوڵێک هەرچی بۆنی پیسی ناخمە بە وەختێ دەری کا.
بۆ ئەوەی دەست کەم بە نووسین، چۆلەکەکانی ئەوێ با وەکو ئیلهامێک بن بۆ نووسینم. لەگەڵ فڕینەکانیان، دەنگیان بمکەن مەستێ. دا ئاگام لەخۆم نەمێنی ئەوەی کەوتە بەر دڵم بینووسم. سەوزایی ئەوێ با تاکە ڕەنگ بێ دەرگای دڵم بکاتەوە، بەڵام خۆی گونجاندبێ لەگەڵ هەورە نەرمەکانی ئەوێ. دەنگی ئەسپێك لە دوورە بێت، منیش ئاوڕێك دەدەمەوە بۆ دواوە بە دوای دەنگیدا دەگەڕێم .. ئەم مێروولانەی هاوڕێم با هێواش هێواش بەسەر قاچمدا هەڵبگەڕێن من وەك، جوانییەك ببینین لە سروشت. کە دەستم لە سەوزاییەک خشاند دەمەوێ هەر چی شەکەتییە لە جەستەما نەمێنی. جا لەو کاتەدا تریشکەی خۆر نەهێڵێت ببینم، دەستەکانم بەکارناهێنم با هەرچی تاریکی چاوانمە ببێ بە میوانی کۆتایی.




هەستم بە گەرمی کرد لەسەر زمانم، خێرا بە ئاگا هاتمەوە لە خایاڵی هەموو ڕۆژم بەهۆی قاوەکەمەوە.

هۆکارێك بۆ ئەوەی بەیانیان زوو بە ئاگا دێم، ئەوەیە نامەوێ هیچ کامێکییان ببینم، واتا خێزانەکەم .. لەبەر ئەوەی دەزانم هۆکارێك دەدۆزنەوە بۆ دەروون شێواویم.




خۆم ئامادە کرد و بە یەکەم پاس ڕۆیشتم.






.


چوومە هۆتێلەکە بەرەو  ژووری خۆگۆڕین بەڕێکەوتم، بەڵام چاکەتەکەی جۆنگکووك هەر لەوێدا بوو. بیرم چوو دوێنێ پێی بدەمەوە!



دڵنیا نیم بەم کاتانە لێرە بێت، بەڵام بۆ دڵنیایی هەر دەچم. چاکەتەکەی بەسەر دەستمەوە بوو. چوومە ناو بەرزکەرەوەکە، دەستم لەسەر ژمارە پێنج دانا.



سەیرە تیرەکەم دەکرد کە بەرز دەبوویەوە بۆ سەرەوە. خێرا دەرگاکە کرایەوە.


بەناو هۆڵە گەرەکەدا ڕۆیشتم و دەرگا دارینەکەم کردووە. سکرتێرەکەیم بینی لەوێ بوو.


"بەڕێز نۆهـ، بەڕێز جیۆن کەی لێرە دەبێت؟"


نۆهـ سانگسیك دەستە ڕاستەکەی جۆنگکووكە، بۆیە لە نەبوونی ئەودا بەڕێز نۆهـ لێرە دەبیت.


"وتی کەوا ئەمڕۆ کەمێك درەنگ دێت. کێشەیەك هەبوو؟"


سەرم بە خێرایی و هەژاند، و وەڵامیم دایەوە.

"نەخێر، بەڵام دەتوانیت ..___"

ویستم کەوا چاکەتەکە بە بەڕێز نۆهـ بدەم بەڵام  پەشیمان بوومەوە بیرم لەوە کردەوە خۆمی پێی دەدەمەوە هەم دەتوانم داوای لێبووردنیشی لێبکەم.


"شتێکی وەها نییە، خۆم دەتوانم دواتر قسەی لەگەڵ بکەم."


بە خێراییەوە وتم خۆم بۆ دانەواند و چوومەوە دەرەوە.



سۆمی بانگی کردم، ئەو پێشوازیگەری پرسگەکەیە.

پەنجە گەورەکەی خستە ناو لەپی دەستی، پەنجەکانی تریشی خستە سەر پەنجە گەورەکەی و بە درێژییەوە داینان. دووبارەوە بە زمانی ئاماژەی قسەی لەگەڵ کردم.


سۆمی منداڵێکی [کۆدایە] واتا لە دایك و باوکێکی نابیستەوە لەدایکبووە. بۆیە زمانی ئاماژە دەزانێت.





"ئەوەیان یانی چی؟"

هەردوو دەستم لەسەر مێزەکە گەورەکەی پێشی دانا و پرسیم.

خێرا ئییەرفۆنەکانی گوێی دانا و بە زەردەخەنەوە وەڵامی دامەوە.



"ئەوەیان بە مانای یارمەتی دێت، ئێستا دەبێت یارمەتیم بدەیت. دایك و باوکم کاریان پێمە، خۆت ئەزانیت دەبێت بە کامێرا قسەیان لەگەڵ بکەم. بۆ ١٠ خولەکێك لێرە دەوەستیت؟"


پەنجەی ئاماژەم لای دەممەوە دانا و بۆ ئەوم ئاڕاستە کردووە، ئەوەیان بە مانای [بە دڵنیاییەوە] دێت لە سۆمییەوە فێر بووم. کۆمیدییە، خەریکە زمانی ئاماژەشە فێر دەبم بەهۆی ئەوەوە.



"بەدڵنیاییەوە، دەتوانیت بڕۆیت."



"بە بیرم بهێنەوە دواتر سوپاست بکەم."

بە گاڵتەوە وتی و خێرا ڕۆیشت.





لێرەدا ئێمە چونکە فێرخوازین، دەبێت هەموو کارێك تاقیبکەینەوە. بۆیە ئێستا من بووم بە پێشوازیگەر بۆ دە خولەك.





پێنج خولەکێك وەستام، پاش ئەو کاتە، پیرە پیاوێکی تەمەن شەستەکان هات. دوو جووت چاوی ڕەشی هەبوو. چەورییەکی زۆر دەووری لاشە کورتەکەیان دابوو. سەرووی سمێڵە سپییەکەی زەردەییەكی کاڵی هەبوو کە ئاماژە بوو بۆ زۆری جگەرە کێشانی.



دەستی کچێکی گرتبوو، بەڵام کۆری نەبوو. چاوەکانی شینێکی دەریایی بوو وەك ئەوەی لە دوورگەیەکی دوورە دەستەوە زیندانی کرابێت. پێستێکی سپی، کە لە هێلکەیەکی سفت و سۆڵ دەچوو. قژە ڕەنگ خۆرەکەی بە شەپۆلییەوە بەسەر شان و ملیدا ئاڵ و واڵا کرابوون. بەڵام زریانێکی پڕ خەم لە چاوەکانیدا بارانیان دەباراند.




دوو جانتای گەورەیان لابوو، کە وا پێدەچوو تازە هاتبن بۆ ئێرە.



"فەرموو بەڕێزم چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟"

بە بەڕێزەوە پرسیم و زیاتر بە ڕێکییەوە وەستام.



"ژوورێکی تایبەتمان دەوێت بۆ دوو کەس، بەڵام جوان ڕازاندرابێتەوە و گەرمییەکی باشی هەبێت لە ساردی ئەم زستانە."





بە زەردەخەنەیەکی لا لێوەوە وتی، بەڵام ئەو چاوانەی پێی سەیری کچەکەی تەنیشتییەوە کرد، ئەگەر من بووام خێرا چەقۆیەکم لە چاویدەدا. زۆر بە ناشرینییەوە چاوی لە نوکی پێیەوە بۆ سەرووی دەگوازتەوە.




"داواکارییەكەت جێبەجێ دەکرێت، دەتوانن بڕۆن بۆ قاتی شەش واتا بەشی VIP. بەڵام سەرەتا ناسنامەکانتان تکایە."


سەیرێکی کۆمپیتەرەکەی پێشم کرد بۆ ئەوە ژوورێکی بەتاڵ بدۆزمەوە لە قاتی شەش، ژووری ژمارە ١١٢ تاکە ژووری بەتاڵ بوو لەوێدا. چاوەکانم بەرز کردەوە و چاوەڕێی ناسنامەکانیان بووم. بەڵام ئەو تەنها ناسنامەکەی خۆی دانابوو نەك هی کچەکە.


"بەڕێزم ژووری ژمارە ١١٢ تاکە ژووری بەتاڵە لەوێدا، بەڵام ناتوانم تەنها ناسنامەی خۆت وەربگرم، ناسنامە ئەو خاتوونەی تەنیشتەوەش پێویستە."






بەڵام وەك ئەوەی شتێکی هەڵەم وتبێت، ئەو پیاوە خێرا ڕوخساری گرژ کرد و شڵەژا. لەوەتەی هاتووە زۆر نامۆ ڕەفتار دەکات.




"ئیدی ئــئەو کچ..- کچی منە! چ پێویستە دەکات من ناسمامەوی ئەو بدەم بە ئێوە!"


بە پچڕ پچڕییەکی ساختەوە قسەکانی کرد و خێرا دەستی کچەکەی تەنیشتی گرت. بەڵام چ گەمژەیەك باوەڕ دەکات ئەوان کچ و باوك بن؟



"ببوورە بەڵام ناتوانم ژوورێکتان پێ بدەم، ئێرە یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە پێشلکردنیان دەرکردنی منە لێرە."


وا دیار بوو کە هیچ قسەکەمی بەدڵ نەبوو، بە توڕەییەوە هاواری کرد.


"کوا خاوەنی ئێرە؟! تۆ ناتوانیت بەو ئاسانییە من لێرە دەربکەیت تێگەیشتیت! بۆم گرینگ نییە چ یاسایەکی بێ مانا لێرە پەیڕەو دەکرێت! من لێرە پارەی خۆم دەدەم. چ هۆتێلێکی بێ خزمەتن!"





شۆك بووم لەو بوێرییەی، نازانم چی وەڵام بدەمەوە!

خێرا سۆمی هاتەوە، سوپاس خوایە!




"چ کێشەیەك هەیە؟"



ڕووم سووڕاند بۆ ئەو کەسەی کە پرسیارەکەی لێم کرد، زیاتر حەپەسام ئەوە باوکی سۆرا بوو!

خێرا خۆم دانەواند و ڕێزم بۆی نواند.



"بەڕێزم، ئەو بەڕێزەی ئێرە ژوورێکی تایبەتی دەوێت بەڵام تەنها ناسنامەکەی خۆی پێشکەشی ئێمە کردووە."





"کێشە نییە، بەهۆی ئەوەوە نامەوێت میوانەکانی تر بێزار ببن. بۆیە یاوەرییان بکە لە چوونە ژوورەوەیان."





خێرا کارتی ژووری ژمارە ١١٢ برد و لەلای مێزەکەوە لاچووم و بەرەو ئەو پێرە مێردە بێزارکەرە چووم.

هەردوو جانتاکەی دایە دەستم و بە بێ باکییەوە بەرەو بەرزکەرەوەکە چوو.

ئای خوایە تووشی چی بووم!


کە ئەو پیرە مێرد و کچەکە چوونە ناو بەرزکەرەوەکە منیش لە دوایان چووم. کچەکە بە شێوەیەکی نامۆ سەیری دەکرد لە نێوان من و ئەو پیاوە بوو. توند عەزییەکەی بەری دەکووشی. بە جۆرێك سەیری دەکردم وەك ئەوەی من تاکە هیوای بم.



دەستم لەسەر ژمارە شەش دانا و چاوەڕێی ئەوە بووم بگەین بە قاتی شەش.

پاش ٨ خولەکێك گەیشتین، بەرەو ڕێڕەوە درێژەکە چووم کە فەرشێکی سووری درێژی وەك خوێن لێیدا ڕاخسترابوو. بە پێشییان کەوتم و کارتە ڕەنگ زێڕییەکم لە دەرگاکە خشاند و کرایەوە.




ڕێنوێینم کردن بۆ ژوورەکە و جانتاکانم بردە ژووری خۆگۆڕینەکە.  ژوورێکی گەورەی دوو کەسییە، کە جێگایەکی دوو کەسی ڕەنگ زەیتوونی لە ناوەڕاستەکەیدا دانرابوون. دیوارەکانیش ڕەنگێکی سپی شیرییان هەبوو وەك ئەوە لە ڕۆژێکی فێنکی بەهاردا خەریکی زەیتوون لێکردنەوە بیت.






"ئەوەش ژوورەکەتان بەڕێزم، پێویستتان بەهەر شتێك بوو بەو تەلەفۆنەی سەر مێزەکە داوا بکەن."



بە تۆنێکی ڕێکەوە وتم، و ویستی چوونە دەرەوەم هەبوو کاتێ ئەو پیرە پیاوە بەرەو ژووری خۆ گۆڕینەکە چوو. بەڵام خێرا ئەو کچە دەستی گرتم. بە دوو چاوی گوناحەوە سەیری دەکردم، و پەنجە گەورەکەی خستە ناو لەپی دەستی، پەنجەکانی تریشی خستە سەر پەنجە گەورەکەی و بە درێژییەوە داینان. بە سەرلێشێواییەوە سەیرم دەکرد و مێشکم هەموو شتێکی تێکەڵ کردبوو، بەڵام ڕێك ئەو ئاماژەم بیرهاتەوە کە سۆمی کردی. ئەو داوای یارمەتی دەکات!



دەمزانی شتێك هەیە، بەڵام بوەستە ئەو نابیستە؟

خێرا وەرەقەیەکی بچووکی لەناوی گرفانی قەمسڵە درێژەکەی دەرهێنا و دای پێم.



کە خوێندمەوە تێیدا نووسراوبوو :




[تکایە یارمەتیم بدە!]




لەگەڵ خوێندنەوە هەر وشەیەکی زیاتر دەشڵەژام و دەحەپەسام، دەستەکانم بە خراپییەوە دەلەرزین. نەمدەزانی چی بکەم.

ئەو پیرە مێردە هاتە دەرەوە لە ژووری خۆگۆڕینەکە، چاوە بچووکەکانی بە دیدەنی من فراوان بوون.



هەموو ئەوەی ئێستا من دەمویست ڕزگار کردنی ئەو کچە بوو. خێرا دەستیم گرت و لەوێدا بە ڕاکردن بردم. دەرگاکەم داخست بە سەریدا.







"لێرەدا بوەستن ئەگەرنا هەردووکتان دەکوژم!"



ئەو پیرە مێردە بە تۆنێکی تیژەوە هاواری کرد، بەڵام من ئاوڕم نەدایەوە، خێرا بەرەو بەرزکەرەوەکە چووم. دەستی کچەکەم هەر گرتبوو. دڵم بە خێراییەکی زۆرەوە لێی دەدا لەوانەیە ئەوە گەورەترین مەترسی ژیانم بوو بێت، سەرکێشی بە ژیانم دەکەم.


خێرا چووینە ناو بەرزکەرەوەکە، یەکسەر لەباوەشم گرت. ئەو زۆر بە خراپییەوە دەلەرزی، وەكو جوجەڵەیەکی تەڕبوو وابوو. هەنسکە بێدەنگەکانی، زیاتر خەمبارییان دەکردم. کوا مرۆڤایەتی؟ ئەخر لەگەڵ کەسێکی نابیست بیت؟!




کەمێك هەناسەدانم ڕێك بوویەوە کاتێك دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە، و خێرا بەرەو پرسگە چووم لەگەڵ ئەم کچە.






سۆمی بە شۆکەوە سەیری دەکردم، چونکە شڵەژاوی و ترساوی بە ڕوخسارمەوە دیاربوو. بینینی ئەو کچەش کە دەگریا زیاتر ئەوی خستە ترسەوە.






"چی بووە ئەیل؟ ئەوە چ حاڵێکە؟"


بە نیگەرانییەوە پرسی و دەبەیەکی لە ئاوی پێمدا، منیش یەکسەر لێم وەرگرت و دام بە کچەکەی تر.


"سۆمی خێرا ئاسایشی ئێرە ئاگادار بکەوە، ئەو پیاوەی قاتی شەش ئەم کچەی ڕفاندووە! وە نابیستیشە!"

هەموو ئەوانەم بە هەناسە بڕێکەوە وت، نەمدەتوانی جڵەوی لەرزینی لەشم بکەم.


لەگەڵ گوێ لێبوونی قسەکانم، سۆمی بانگی پۆلیسی کرد بۆ قاتی شەش. ئەو کچەی لەوێدا دانیشتاند و بە زمانی ئاماژەی قسەی لەگەڵ دەکرد کە من تێی نەدەگەیشتم.



کەمێك پاش ئەوە گوێم لە ژاوە ژاوەیەکی زۆر بوو لە پشتمەوە، کە ئاوڕم دایەوە ئەو پیرە مێردەم بینی، کە بەردەوام دەیوت کە من بێ تاوانم و ئەو کچمە!





بەڕێز جیۆن بە گوێبیستوون لەم ئاژاوەیە، بە سیمایەکی توڕەوە بەرەو ئێمە هات.


"لێرە چی ڕوودەدات؟ ئەم پێشوییە چییە؟"

بەڕێز جیۆن بەو پەڕی توڕەییەوە وتی، مافی خۆیەتی توڕە ببێت، ئەم کێشەیەی ئێرە بۆتە هۆی تێکدانی ئارامی میوانانی ئێرە.
بە شڵەژاوییەوە چوومە پێشی و وتم


"بەڕێزم، ئەم کچە ڕفێنراوە لەلایەن ئەم پیاوەی ئێستا دەستبەسەرە، وە لە هەمووی خراپتر ئەم کچە نابیستە!"


چاوم بڕییە ئەم پیرە مێردە شێتە، کە بە قەلەقییەوە سەیری بەڕێزی جیۆنی کرد و دەستی کرد بە درۆ کردن.



"ددرۆ دەکا! ئـ ئەوە کچی منە!"


سۆمی بە توڕەییەوە دەستی کچەکەی گرت و هێنایە پێش بەڕێز جیۆن، تا ڕاستی بابەتەکە بزانێت.

بە زمانی ئاماژە قسەیان دەکرد و سۆمیش دەستی کرد بە وەرگێڕانی بۆ ئێمە.

"ئەو دەڵێت کە ئەو لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە توانای بیستنی لەدەست داوە بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادانەوە. منداڵێکی تاقەنە بووە و جگە لە دایك و باوکی کەسی تری نەبووە."


ئەم کچە لە کاتی قسە کردن بە زمانی ئاماژە دەستی بە خراپییەوە دەلەرزی، و فرمێسکەکانی وەك گڕکانێکی پەنگ خواردوو وابن، کە دوای ماوەیەکی زۆر توانای ئازادبوونیان هەبووە.


"وە خۆشی وەك کۆیلەیەك ژیاوە لە ماوەی ٦ ساڵی تەمەنیدا —"

سۆمی بە سەرسامییەوە کەمێك وەستا، دوای تێگەیشتن لە کۆتا ئاماژەی کچەکە.


"وە ئەو پیاوە تەمای فرۆشتنی ئەوی هەبووە ئەمڕۆ."


چەندە مرۆڤانێکی سەیرین! لەدوای مانای ژیان دەگەڕێین و نازانین خودی ژین مانای ژیانە. ئاخۆ دەبێ چ هەستێك بێت، کە ئەم کچە چاوەکانی دابخات، وەك مردووەیەك دەبێت. بە تەواوی بوونی ڕەش دەبێتەوە لە گیانیدا. گوێی لە هیچ دەنگێك نییە، بەڵام گوێی لە هەستی ڕوحەکان کە خۆیان مردنێکن.




بەڕێز جیۆن بە قێزەوە سەیری دەکرد، ئێمەش بە بەزەییەوە  چاومان تێی بڕیبوو، کە بە پەنجەکانی تنۆکی فرمێسکی لەسەر گۆنای پاکییەوە سڕییەوە.



"خێرا بیبەن و بە کردەوەی خۆی لەگەڵی بکەن. هەر لە سەرەتاوە خۆی خستە ناو تەڵەی خۆیە. چونکە ناسنامەکەی ساختە بوو."


ئەو پیاوەیان بە هاوار هاوار دەنگە دەنگ لەوێ بردە دەر.


بەڕێز جیۆن هاتەوە لای ئێمە بەڵام ئەم جارە لەگەڵ سەرپەشتکارەکە هات، و پاش دڵنیا بوونی جێگایەکی سەلامەت بۆ کچەکە تا چارەسەر بوونی کێشەکەی.



"کام لە ئێوە ئەوتان ڕزگار کرد؟"


من و سۆمی بە نەزانییەوە سەیری یەکمان کرد، ویستم قسە بکەم بەڵام سۆمی دەستی کرد بە قسە کردن.

"لەڕاستیدا، ئەیل هۆی ڕزگار بوونی ئەم کچە بوو."

لەکاتی ئاماژە کردن بە من وتی.

بەڕێز جیۆن بە زەردەخەنەیەکی درەوشاوەوە سەیری سەرپەرشتکارەکەی کرد.

"بەرزی بکەوە بۆ پرسگەکە."

چی! واتا من ئێستا لەگەڵ سۆمی لەیەك ئاستتدا دەبم؟!

ناتوانم بڕوا بهێنم، لێرە کارمەندانی لێیە کە زیاتر لە پێنج ساڵە وەك فێرخواز گیرییان خواردووە و بوون بە کارمەنی هەمیشەیی. کەچی من لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە بووم؟!

چاوەکانم شاهێدی ئەو شۆکە گەورەیی ناوەوەم بوون.



"بەڵام گەورەم، ئەو هەتا ئێستا فێرخوازەوە و کۆلێژی دوو ساڵی تەواو کردووە. چۆن دەت ـــــــــ"


بە چاوە بندووقییە گەورەکانی، کە لە ئێستادا تیژتر بوو بوون بەهۆی توڕەییەوە سەیری ئەوی کرد و وتی

"لەکەیەوە بوویت بە بەڕێوبەری گشتی هۆ سووك؟"

"بەڵام گەورەم ـــــ"

"بەس! ئەوە بکە کە دەیڵێم، یەک وشەی تری بڵێی نزمت دەکەمەوە بۆ ئاستێکی لەوە خراپتر کە هەیت."




بەڕێز جیۆن بە هەڕەشەئامێزەوە وتی.

دواتر سەیری منی کردەوە.


"لە بەیانییەوە وەك فێرخوازێك لێرە نابێت. نامەوێ بێ ئەمەك بم بەرامبەرت."


جۆشێکی بەتین لەناخم بوو، ماوەیەکی زۆرە هەستم بەو خۆشییە نەکردووە. ئەو کچە بەختی من بوو.

بە سوپاسگوزارییەوە خۆم بۆی دانەواند.

"سوپاس دەکەم، شەرەفمەدنم بەراستی. هیوادارم بێ هیوات نەکەم بەڕێزم، باشترین هەوڵی خۆم دەدەم."


تەنها بە زەردەخەنەیەکی شیریینەوە وەڵامی دامەوە، و لەگەڵ هۆ سووك ڕۆیشتن کە بێ هیواییەوە سەیری دەکردم.





لەگەڵ ڕۆیشتنیان سۆمی بە زەبرەوە خۆی خستە باوەشم کە خەریك بوو بەرببمەوە.

"پیرۆزە! هێندەی خۆت دڵخۆشم ئێستا."

"سوپاس."


پێکەنیم و منیش دەستم لە پشتی خشاندەوە ...






.


دیدگای جۆنگکووك:

بە بێزارییەوە لەسەر کورسی ئۆفیسەکەم دانیشتبووم. ئەمڕۆ گوێم لە دایکم و باوکم باسی شتانێکی سەیرییان دەکرد. تەنها دەزانم لەسەری ئەیل بوو ..

باسی ئەوەیان دەکرد کە ڕوخساری تەنها ڕێکەوتێك نییە، وە تەنانەت نازناوەکەشی! بە نامۆییەوە ڕەفتار دەکەن هیچ کاتێك وا نەبوونە. بەدزییەوە قسە دەکەن و لەگەڵ هاتنی من بێدەنگ دەبن.


هەوڵی زانینیم داوە، بەڵام ئەوان هیچ هەلێکییان بۆ زانین نەهێشتۆتەوە. بەهەرحاڵ هەر دەیزانم ...



خەریکی وێنە کێشان بووم، وێنەی ڕوخسارێکی ڕوونم دەکێشا ئەم جارە. هەموو وێنەکانم ڕوخسارێکی لێڵی نەناسراون بەڵام ئەم جارە دەستم قەڵەمەکەمی کردە ئامانجێك بۆ ڕوخسارێك کە مێشکمی گرتووە.

ڕوخسارێکی تیژ کە زوڵفەکانی وەك قیڕی تواوە بەسەر شانەکانی هاتبوونە خوار. ناوچاوانێکی بڵند و لووتێکی قەڵەمی. خاڵێکی بچووك لە سەرووی ڕوومەتی ڕاستی کە وەك دەنکە قاوەیەکی تۆخ وابوو. جوانی ئەم ئافرەتە دەیتساندی، بەڵام جوانی ڕوخسارەکە هیچ نەبوو بە بەراورد بە جوانی چاوەکانی کە پڕبوو لە نهێنی.


کە هەندێك جار لێیان ورد دەبوویتەوە، نەرم و کەمێك لار بوون و هەندێك جاریش فرمێسکییان لەچاو دەهاتە خوار.


ئایە چاوەکانی بۆیە باریك و تیژن تا بخەنن و ژین لای وێنەکیش جوان بکەن؟ یان کسپە لە دڵێکی شەکەتەوە هەڵبستێنن؟ ئەم چاوی ئافرەتێکی بەدوا لە زەتدا وێڵە؟ ئایە ئەم چاوانە من دەخەنە داوەوە؟ ڕاستگۆیە؟ بەڵام بێگەردی ڕەنگی چاوەکانییەتی. شتێکی خەیاڵییان لە چاوەکانیدا قەتیس کردووە!

چاوەکانی پڕ بوون لە جوانی خەیاڵی ...

من خەریك بووم چاوەکانی ئەیلم دەکێشا!

لەڕاستیدا کەس نازانێت من دەستی وێنەکێشانم هەیە، بۆیە هەموو کات بە شتێکی شاراوە هێشتوومەتەوە.


هەموو هەستەکانم وەك وێنە دەکێشم، بۆیە هەموویان ناشرینن. هیچ کاتی قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ بەکارناهێنم چونکە هەستەکانم ڕەنگدانەوەیەکی تر جگە لە ڕەش و سپی نابینن.




ماندووم بێ ئەوەی بزانم بۆ، من کەسێکیش نیم بەهۆی کارەوە ماندوو ببم.


گوێم لە دەنگی لێدانی دەرگا بوو. خێرا وێنەکەم شاردەوە.


"وەرە."

بە ڕێکییەوە بە ڕێپێدان بەو کەسەی دەرەوە.

ئەو کەسە هەموو کەسێك بوو جگە لە کەسێك کە چاوەڕێی هاتنیم نەدەکرد.


کوپێکی بەدەستەوە بوو، بە ڕووخۆشییەوە بەرەو ڕووم هات. چاوەکانی دووبارە چاوەکانی!


"بە پشت بەستن بە ئارەزووەکانت کە نەمدەزانی چین، قاوەی دێکافم بۆت هێناوە. کە قاوەیەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی حەز بە کافایین ناکەن. زۆر باشە بۆ بەهێز کردنی یادە و تەرکیز."

ئەیل وتی کاتێك قاوەکەی لەسەر مێزەکەم دانا و خۆشی گەڕایەوە دواوە.


"داوای لێبووردن دەکەم بۆ دوێنێ شەو. زییادە ڕەوییم لە قسەکانم کرد. من نەدەبوو لەبەرەی خۆمەوە بڕیار بدەم، وەك داوای لێبووردنەکەم هیوادارم قاوەکەم قبوڵ بکەیت. بە دڵ گەرمییەوە بیخۆ و ببمبەخشە."




چاوەکانی ڕاستگۆ بوون، دەیانخستمە ناو تەنگەبەرییەکی دیکەوە.



تەنها بزەیەکم کرد و قاوەکەم هێنایە پێشم. ناتوانم داوای شیرینی ڕەتبکەمەوە.



"بەخشرایت."

بە پێکەنینەوە وتم. ئەویش چاکەتەکەی منی بەدەستەوە بوو بەسەر کورسییە جڵدەکەی دادا.



"هیوادارم چێژی لێ ببینیت بەڕێز جۆنگکووك، با لەوە زیاتر بێزارت نەکەم."




بە ڕێزەوە وتی و گەڕایەوە دواوە، و ڕۆیشت.





قوومێکم لە قاوەکەدا، بەتام بوو! وابزانم دەست دەکەم بە خواردنەوەی.. بەڵام چاوەکانیشیم دەوێت.









____________________

نزیکی شەش هەزار وشە!
٥٦٣٠ وشە

کچە چاو جوانەکەم🫀

سۆمی✨

Continue Reading

You'll Also Like

1.1K 259 10
ئەو کاتەی دڵ پڕ رق ئەبێت بۆ رابردوو ،داهاتووش دەشێوێ'نێت ئەو ساتەی خۆشەوستی دەست تێوەردان دەکات رەشەبا گەڵای رق هەڵدەوەرێنێت ئەکرێت رق لە خۆشەوستیـ...
1.2M 48K 53
Being a single dad is difficult. Being a Formula 1 driver is also tricky. Charles Leclerc is living both situations and it's hard, especially since h...
504K 18.1K 97
The story is about the little girl who has 7 older brothers, honestly, 7 overprotective brothers!! It's a series by the way!!! 😂💜 my first fanfic...
13.5K 1.8K 44
کــاتــێـــک بــاســیے هــاوســەریے دەســەڵــات دارێــک ئــەکــەیـــن هــەمــیشــە ئــافـــرەتــێـــکــیے خـــانـــمــانــە و خـــۆبــەزلـــزان و لــ...