My crush"J.JK"

De Y4raaaa5

10.1K 1.3K 1.3K

چ ئازارێکە کاتێک دەبینیت ئەو کەسەی خۆشت ئەوێ لەگەڵ کەسێکی تر لە پەیوەندیە بەڵام ئایە ئەو کچە ئەم خۆشەویستیەی... Mais

Chapter'1'
Chapter'2'
Chapter'3'
Chapter'4'
Chapter'5'
Chapter'6'
Chapter'7'
Chapter'8'
Chapter'9'
Chapter'10'
Chapter'11'
Chapter'12'
Chapter'13'
Chapter'15'
Chapter'16'

Chapter'14'

586 76 47
De Y4raaaa5

لـارا"ڕقم لێتە جیۆنی نەفرەتی"ئەمەی وت و ڕۆیشت

Jungkook POV\

باوەڕم نەدەکرد، یانی من کەسێکی وا خراپم؟ چۆن توانیم دڵی بشکێنم؟ منیش هەستم ئەکرد هەستم بۆی هەیە بەڵام منیان خستە ناو تەڵەوە، م.من لـارام لە دەستدا زۆر گەمژەم
End Jungook POV

جۆنگکووک"چۆن توانیم چۆنن خوایەە خۆت یارمەتیم بە و لەم جەنجاڵیە دەرم بێنە من زۆر سەر لێ شێواوم"وتی بە گریانەوە و کەوتە سەر چۆک"ئەو، ئەو ڕقی لێمە لەکاتێکدا من تازە هەستم بۆی درووست بوو، چۆن توانیم وای لێبکەم چۆنن، من چۆن گەمژەیەکم کە ویستبێتم کچێنی کچێکی پاک ببەم، ڕقم لە خۆمە"وتی بە گریان و هاوارەوە

دوایی چوونەوە بۆ ماڵەوە

کەسێک لە دەرگای دا

لـارا"تکایە سانا ئەتوانی ئەم دەرگایە بکەیتەوە زۆر بێهێزم"وتی زۆر بە ماندوویەوە

سانا"باشە گیانەکەم تۆ پشوو بە باشە؟"وتی بە خەمخۆریەوە

سانا دەرگاکەی کردەوە بینی کەس نیە ویستی دایخات بەڵام شتێکی بینی لەبەردەم دەرگاکە

سانا"ئەمە چیە؟"وتی و هەڵیگرت بردیە ژورەوە

لـارا"کێ بوو؟"

سانا"نازانم تەنها ئەو شتەم بینی لەبەردەم دەرگاکە"وتی و لەبەردەم ئەو داینا

لـارا"باشە دەست خۆش بیهێنە بزانم چیە"

سانا دای پێی

لـارا کردیەوە بینی ملوانکەکە ناوی خۆی لەسەرە ستیکەرێکی بچووکی بینی و کردیەوە

"لـارا لێم خۆشبە تکایە من مەبەستم ئەوە نەبوو هیوادارم ئەم ملوانکەیەت بە دڵ بێت"

لـارا"ئەم نەفرەتیەیە جۆنگکووکی نەفرەتی"وتی بە توڕەیەوە

سانا"چی چۆن ئەزانیت جۆنگکووکە؟"وتی بە شۆکەوە

لـارا"ئەم نامەیە بخوێنەوە"

ساناش خوێندیەوە

سانا"ئەمە چۆن لە ڕوی یەت؟ نەفرەتی وا"وتی بە توڕەییەوە

لـارا"من نازانم چۆن کڕەشم چۆتە سەر کەسێکی وا"

سانا"وتم کوڕی زۆر جوانترت بۆ ئەدۆزمەوە بەڵام تۆ هەر ئەم نەفرەتیەت هەڵبژارد"وتی بە پێکەنینەوە

لـاراش پێکەنی لەگەڵی

سانا"ئەمڕۆ بچینە دەرەوە لەگەڵ جەی و لیۆ؟ هەم بۆ تۆش باشە"وتی و سەیری کرد

لـارا"باشە منیش پێویستم بوو"

سانا"دەی من ئەڕۆمە دەرەوە تۆ تۆزێک پشوو بە باشە؟"وتی ماچێکی سەری کرد

لـارا"باشە سوپاس"وتی و زەردەخەنەیەکی کرد

ساناش زەردەخەنەی بۆ کردەوە

لای جۆنگکووک

بە ماندوویی گەڕاوە ماڵەوە

ب.جیۆن"چیە بۆچی وایت بۆ ئاوا ماندووی؟"

جۆنگکووک"هیچ نیە"وتی بە ساردیەوە

ب.جیۆن"فێربە لەگەڵ باوکت بەڕێز بیت تێئەگەیت؟"وتی بە توڕەییەوە

ب.جیۆن"چیبوو توانیت دەرەجەی بەرز بەدەست بێنیت؟"

جۆنگکووک"نەخێر"وتی بە بێ گرینگی پێدانەوە

ب.جیۆن مستێکی لێیا کە وای کرد لایەکی لێوی خوێنی لێ بێت

جۆنگکووک"تۆ چ جۆرە باوکێکی هاا؟ چ باوکێک وا لە کوڕەکەی خۆی ئەکاتت؟ تۆ چۆن ئەتوانی چۆنن؟ لەبەر تۆ هەموو ئەوانەی زانکۆ بە دڕندە ناوم ئەنێن، زۆرم ڕق لێتە زۆر خۆزگە باوکم نەئەبووی خۆزگە لە خێزانێکی هەژار ئەبووم نەک تۆ باوکم بای ڕقم لێتە زۆر زۆر ڕقم لێتە"وتی بە هاوارەوە و ڕۆیشت

جۆنگکووک"خۆزگە دایکە لێرە ئەبووی، گەر لێرە بایت ئەم شتانە ڕویان نەئەدا، خۆشمدەوێی دایکە"وتی بە گریانەوە و خەوی لێکەوت

شەو

سانا"ئەلوو؟"

جەی"سڵاو، سانا چۆنی؟"

سانا"باشم، ئەی تۆ؟"

جەی"منیش باشم سوپاس، بۆچی پەیوەندیت کرد؟"

سانا"وتم لـارا بێزارە لە ماڵەوە ئەتوانن لەگەڵ لیۆ بێن بۆ ئێرە؟ بۆ ئەوەی بیبەین بۆ پاڕکێک یان شتێک"

جەی"باشە کاتژمێر نۆ لەوێ ئەبین"

سانا"باشە زۆر سوپاست ئەکەم جەی"

جەی"نایەوێت دەی جارێ خوات لەگەڵ"

سانا"خوات لەگەڵ"

پەیوەندیەکەیان داخستەوە

کاتژمێر 8:30

لە دەرگا درا

سانا"هاتمم"وتی بە هاوارەوە و ڕۆیشت دەرگاکەی کردەوە

جەی،لیۆ"سڵاو سانا چۆنی"وتی بە زەردەخەنەوە

سانا"باشم ئەی ئێوە، دەی وەرنە ژورەوە بە پێوە مەوەستن"وتی ڕێگاکەی بۆ کردنەوە و ئەوانیش ڕۆشتن و دانیشتن

جەی،لیۆ"سوپاس ئێمەش باشین، ئەی کوا لـارا بۆ نایبینین؟"

سانا"ئەو خەووتوە وتی پێویستی بە هەندێک پشووە"

لیۆ"دیارە زۆر کاری تێکردووە"وتی بە خەمباریەوە

سانا"ئهم زۆر"

لیۆ"جەی، ئەتوانی باسی بکەیت چۆن توانیت گوێت لێیان بێت؟"وتی و سەیرێکی جەی کرد

جەی"باشە، من ئەوکاتە پێویستم بە توالێت بوو ئینجا کە ڕۆشتمە ئەوێ بینیم دوو کەس قسە ئەکەن پێم سەیر بوو چوونکە لـارا و جۆنگکووک باش گەڕابوون لە قوتابخانەکە وتم ئەبێت کێ بێ کە ڕۆیشتمە ژورەوە زۆر بە کەمی ئەمبینی بینیم جۆنگکووک و ئەم مینا گەمژەیە لەگەڵی بوو وە باسی ئەم بابەتەیان دەکرد، وە منیش گوێم لێیان گرت"وتی بە خەمباریەوە

لیۆ"نەفرەتیان لێبێت مرۆڤی وا بۆ مردن باشن"وتی بە توڕەییەوە

لـارا"ئاهـ سڵاو هاوڕێیان چۆنن"وتی بە ئەستەم ئەیتوانی بڕوات چوونکە زۆر خەوتبوو

جەی بە خێرایی هات لە باوەشی گرت و لەسەر قەنەفەکە داینا

لـارا هەستی بە شەرم کرد بۆیە سەری داخست

لیۆ و ساناش پێیان پێئەکەنین

جەی لای لـارا دانیشت

جەی"سڵاو لـارا، چۆنی باشیت ئێستا؟"

لـارا"ئهم سوپاس بۆ پرسینت زۆر باشم، وە سوپاس لیۆ بۆ ئەوەی پێت وتم گەر پێت نەوتبام قەت نەمئەزانی دوبارە سوپاس"وتی بە زەردەخەنەوە

جەی"شایەنی نیە هەر لەسەرم بوو وابکەم"

سانا"هێی هێی بەسە ئەم دوانەتان ئێمەش لێرەین"وتی و ئاماژەی بە خۆی و لیۆ کرد

لیۆ"ئهم ڕاستەکا ئێمەش لێرەین لـارا خان حیسابێک بۆ ئێمەش بکە"

لـارا پێکەنی و وتی"ئێوە هاوڕێ خۆشەویستەکانی منن سوپاس بۆ هەبوونتان، خۆشم ئەوێن"

لیۆ،جەی،سانا"ئێمەش خۆشمان ئەوێی"

سانا"دەی وەرنە سەر مێزەکە خواردن ئامادەیە"وتی و خۆی ڕۆیشت

لیۆش ڕۆشت بە دوایدا

جەی"لـارا پێویستتە هەڵت بگرم یان ئەتوانی بڕۆیت؟"

لـارا"نا نەخێر سوپاس من باشم تۆ بڕۆ"

جەی"ئهم باشە کەواتە چاوەڕێتین"وتی بە زەردەخەنەوە و لەوێ ڕۆشت

دوایی نان خواردن

سانا"دەی دەی کەواتە بڕۆین بۆ پاڕکەکە؟"وتی بە پەرۆشیەوە

لیۆ"دەی هەڵسن، شازادە گەر نەتتوانی بڕۆیت جەی هەمیشە ئامادەیە"وتی و چاوێکی داگرت و لەوێ خێرا ڕۆیشت

لـارا"لیۆۆ بەخوا ئەتکوژمم"وتی بە هاوارەوە تا گوێی لێ بێت

لیۆ"ههه ناتوانییی"ئەویش بە هاوارەوە لە دەرەوە وایوت

سانا"دەی هەڵسن تاقەتی ئەم شەڕەمان نیە دەی جەی بۆ دەرەوە چاوەڕێکەن من لـارا دێنم"

جەی"باشە"وتی و ڕۆیشت

سانا"دەی لـارا هەڵسە با بڕۆین"وتی و لـارای هەڵساند و ڕۆیشتن بۆ دەرەوە

لـارا"کورە لیۆ بەخوا ئەوکوژم تۆ کەری کوێی ئەم قسانە بە من بڵێی"

لیۆ"ههه دەی سەرکەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکە شەڕەکە تەواو ئەکەین"وتی بە پێکەنینەوە"وە جەی تۆ بڕۆ لای لـارا لە پشتەوە با سانا بێتە ئێرە"

سانا"ب.بۆچی من با لای لـارا بم لەوانەیە پێویستی پێم بێت وایە لـارا؟"وتی بە شڵەژاویەوە

لـارا"نانا تۆ بڕۆ دەی ئاوا باشترە"وتی و چاوێکی لێ داگرت

سانا"بەخوا ئەتکوژم لـارا"وتی کە تەنها خۆی و لـارا گوێیان لێبوو

لـارا بە پێکەنینەوە سەیری ئەکرد دواتر سەرکەوتن و ڕۆیشتن

لـارا"دەی لیۆ لێرە بیوەستێنە"وتی و ئاماژەی بۆ شوێنێک کرد

لیۆ"باشە"وتی و لەوێ ڕایگرت

هەموویان چوونە خوارەوە لەسەر کورسیەک دانیشتن

دوایی ئەوەی زۆر قسەیان کرد بینیان کوڕێک بە تەنیا دانیشتوە و ئەگری

لـارا ویستی بچێت

جەی"لـارا مەڕۆ لەوانەیە تەڵەیەک بێت"

لـارا"نا هەر ئەڕۆم بە کەسی وا ناچێت"وتی و ڕۆیشت بۆ لای کەسەکە

وە بانگی کرد

لـارا"بەڕێزم ئەتوانم بزانم کێشەت چیە؟"وتی و لە لای دانیشت

پیاوەکە سەری بەرز کردەوە و بینی جۆنگکووکە

هیوادارم بەدڵتان بوبێت ئەم جارەیان زۆرم نوسیوە لەبەر دڵی هەندێکتان جا ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن وە دەستتان خۆش بۆ 2k ڤیو هیوادارم بەرەو زیاتر بڕۆین خواتان لەگەڵ💓

1102 Words

Continue lendo

Você também vai gostar

120K 2.2K 34
Look at the title. I'm not sure about much more than that. Spiderman will be on patrol or something and then obviously gets hurt by someone. Probably...
7.7K 1.3K 26
"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمها...
1.7K 345 9
"ئۆپ،من تۆم بینی" لەکاتێکدا کچێک تایهیۆنگی بنی لەکاتی ڕژانی بۆیاخ بەسەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوبەری قوتابخانە ئەڕشێنیت تایهیۆنگ ناچارە بەخواردن مامەڵەلەگەڵ...
333K 19.3K 41
You live in a different time zone Think I know what this is It's just the time's wrong