:-: 10 days :-:

By NA_K0ok1997

13.2K 1.5K 1.1K

/تەواوکراوە\ ژیانم وەک بکوڵەیەکە لەنێو دەستە ساردەکانی-:- هەڵەیەکی زۆر گەورەم کرد کە متمانەم بە کەسێک کرد بە... More

Day 1
Day 2
Day 3
Day 4
Day 5
Day 6
Day 7
Day 8
Day 9
Day 10 -end-

~سەرەتا~

2.5K 190 71
By NA_K0ok1997

❤️🖤༒☠︎︎༒🖤❤️

༒:://::༒
____
☠︎︎:://::☠︎︎
____
༒:://::༒
____
☠︎︎:://::☠︎︎
____
༒:://::༒
____
:::::::::::::::::::::::::::::://\\::::::::::::::::::::::::::::::

𐬽 ༒ 𐬽

سڵاو من ناوم مین ن/ت یە
تەمەنم ٢٠ ساڵە خێزانەکەم منیان نەویستوە بەڵام پورم
منی هێنایە لای خۆی و گەورەی کردم وەک کچی ڕاستی خۆی
بە کورتی هیچ زانیاریەکم نییە لەسەر خێزانەکەم ناشمەوێت بیزانم
تەنها ئەوە دەزانم کە لە خێزانی مینم وە من تەنها یەک هاوڕێم
هەیە ئەویش ناوی جیۆن جۆنگکوکە ئەو کوڕێکی زۆر باشە

مانگێک دەبێت دەیناسم ڕاستی بڵێم تەنها ناو و تەمەنی دەزانم
بەباشی نایناسم بەڵام هەرچیەک بێت ئەو باشە و شایەنی
متمانەپێکردنەوە خۆشەویستەکەم کیم نامجون ئەو تەمەنی ٢٦ ساڵە
لەگەڵ خێزانەکەی دەژی زۆر یەکتریمان خۆشدەوێت دڵخۆشم بە هەبونی ئەو لە ژیانمدا

ئێستا خەریکی ئامادەکردنی نانی ئێوارەم بۆ خۆم و پورم
ئەمجارە نەمهێشت ئەو خواردن ئامادەبکات چونکە دوێنی
لەکاتی دروستکردنی خواردن پەنجەی بیرندارکرد
نامەوێت هیچ کارێک بکات تاکو باش دەبێتەوە ئەوم زۆر خۆشدەوێت
هەربۆیە ڕیگە نادەم کاربکات

تب( پوری ناوت » پ.ن)

پ.ن: ناوت ئەمشەو نامجون دێت بۆ ئێرە
(بە هێمنی)

خواردنەکانم لەسەر مێزەکەدانا و خەندەیەکم کرد
تەنانەت بە گوێبیستبونی ناوەکەشی دڵخۆشدەبم نامجون
کیم نامجون خۆشمدەویت لەسەر کورسیەکەم دانیشتم
بەرامبەر پورم بە خەندەوە سەیری خواردنەکەم کرد پاشان
سەیری پورم کرد

ناوت: بەڵی دێت لەگەڵ دایک و باوکی هیوادارم هەمووشتێک
بەباشی بڕوات
(بە دڵخۆشی)

پ.ن: دڵخۆشم کە کچەکەم گەورەبووە و هاوسەرگیری دەکات
لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشیدەویت
(بە خەندەوە)

ناوت: یااا پورێ من کەمیک شڵەژاوم یانی ئاهـ نازانم
بەڵام هەست دەکەم شتێک ڕودەدات
(بە نیگەرانی)

پورم دەستی گرتم و سەیری چاوەکانی کردم
بە سۆزەوە وەک هەمیشە بە سەیرکردنی چاوەکانی
ئاسودەدەبم

پ.ن: ئارامبە ئەگەر خودا بیەوێت تۆ لەگەڵ نامجون بیت
ئەوە هەر بەوشێوەیە دەبێت هیچ کەس و هیچ شتێک ناتوانێت
ڕیگری بکات بەباشی بیربکەوە و دلخۆشبە ئازیزم
(بە هێمنی)

سەرم جوڵاند ئەو ڕاست دەکات...هیوادارم هەمووشتێک
بەباشی بڕوات دەستمکرد بە نانخواردن ئەمڕۆ سوشیم ئامادەکرد
بۆ خۆم و پورم ئەو زۆر حەزی بە سوشیە هەربۆیە بڕیاریمدا
ئامادەی بکەم بێگومان جگە لە سوشیش خواردنی دیکەم ئامادەکردوە
وەک گیمپاپ و ماندو کەمێک گۆشتیشم سورکردۆتەوە
پورم حەز بە خواردنی تیژ دەکات منیش بەهەمان شێوە لەبەر ئەو هۆکارەش هەرکات خواردن ئامادەبکەم یاخود پورم ئامادەی
بکات ئەوە هەردەبیت جۆرێکیان تون بێت

تێبینیم کرد پورم خواردنەکانی بە دڵە...ئەو سەیری کردم بە خەندەوە
پاشان دەستی بەرزکردەوە لایکی بۆم کرد منیش بزەیەکی بچوکم کرد
بەهەمان شێوە دەستم بەرزکردەوە و لایکم بۆی کرد...ئــحــم
دوو ڕۆژ پێش ئێستا فێری دروستکردنی سوشیبووم ئەوە جێگەی
شانازییە کە بە ماوەیەکی کەم توانیم خواردنێکی خۆش دروستبکەم
ڕاستیەکەی زۆر حەزم بە کاری چێشتلێنەری هەیە بەڵام پورم
ڕێگەم نادات کاربکەم و نایەوێت دوربکەمەوە لێی
وە ئەو مۆڵێکی هەیە سوپاسی خودا دەکەم ئێمە کێشەی پارەمان نییە
تەنها...تەنها هەندێکجار بیر لە دایک و باوکی راستیم دەکەمەوە
ئەوە دەبێتە خەم لەسەر دڵم



لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک پورم قسەی کرد


پ.ن: کچم کەمێک لە گیمپاپەکەش بخۆ هەست دەکەم
ئەم ماوەیە بەکەمی خواردن دەخۆیت وە پیستە جوانەکەت زەردبووە
بەهۆی کەمی ڤیتامین ئەوەش بەهۆی کەلەڕەقیتەوەیە کاتێک میوە دەکڕم
پێت دڵێم بیانخۆ بەڵام هاهـ تۆ دەستیشی بۆ نابەیت
(بە نیگەرانی)


کاتێک پورم قسەکانی تەواوکرد بە خێرایی کەمێکم لە گیمپاپەکە
خوارد و سەیری پورم کرد

ناوت:یاااا تکایە خۆت نیگەران مەکە من هەمووی دەخۆم
وە بەڵێن بێت دواتر میوەش بخۆم
(بە خێرایی)

قسەکانم دەکرد لە کاتێکدا هەندێک گیمپاپم لەسەر قاپەکەی پێشم
دانا و دەستمکرد بە خواردنی لەکاتێکدا پورم بە خەندەوەی لێی
دەڕوانیم

پ.ن: ئەی ئافەرم ئەوە کچی خۆمە دەی هەمووی بخۆ
(بە بزەوە)

/////-\\\\\_/////-\\\\\-/////-\\\\\

ئێستا تەواوبوم لە شوشتنی قاپەکان بەڕێکەوتم بۆ سەرەوە
تاکو جلەکانم بگۆڕم و خۆم ئامادەبکەم کاتێکی کەمی ماوە
ئەوان دێن

دۆڵابەکەم کردەوە و ئەو درێسەم دەرهێنا کە پورم بۆی هێنابووم
لە مۆڵەکەی خۆی..درێسەکە ڕەنگی مۆری تۆخە وە درێژیەکەی
لەسەروو ئەژنۆکانمەوەیە خەتی ڕەشی تێدایە قۆڵەکانی درێژ و تەسکن
وە سینگەکەی کەمێک گەورەیە بەڵام زۆر جوانە لەخوار سینگمەوە
گوڵێکی ڕەش هەیە کە شێوەکەئ جوانترکردوە


درێسەکەم پۆشی و سەیری جەستەی خۆمم کرد لە ئاوێنە
گەورەکەی ژورەکەمەوە دڵنیام نامجون کاتێک بەو شێوەیە دەمبینێت
توڕەدەبێت ئێهـ هەرخۆی منیش ئەوەم دەوێت زۆر قۆز دەردەکەوێت
کاتێک توڕەدەبیت و بە دەنگە پیاوانەکەیەوە هەوڵ دەدا تێمبگەیەنێت
کە چەندە خۆشیدەوێم و غیرەم لی دەکا



دەستم کرد بە مەیکئەپکردن و لەهەمان کاتدا بیرم لە نامجون
دەکردەوە بەتەواوی ئاشقی بووم ئەو کاتانەشی لەگەڵم نییە
هەست دەکەم لە تەنیشتمەوەیە...دەمەوێت هەمووکات سییەکانم
پڕبن لە بۆنی ئەو وە ڕوخسارە قۆزەکەی هەمووکات لە پێش
چاوەکانم بێت و دەستە گەرم و گەورەکانی بگرم و جەستە ماسولکەدارەکەی لە باوەش بگرم...نامجون تۆ بەتەواوی نایابی



چومە دەرەوە لە ژورەکەم و بەسەر پلیکانەکاندا هاتمە خوارەوە
لە تەنیشتی پورم دانیشتم ئەو زۆر خانمانە دەردەکەوێت
تەنورەیەکی ڕەشی لەبەرکردوە کە درێژەیەکەی تاکو خوار
ئەژنۆکانیەتی وە فەتحێکی تێدایە قەمیسێکی سپی سادەی لەبەرکردووە
لەگەڵ چاکەتێکی ڕەش وە قژە کاڵەکەی لە دواوە بە شێوەی تەماتە بەستبوو
گوارەیەکی سپی لەگوێکردبوو کە شێوەی خڕبوو وەک تۆپەڵە بەفرێک
دەبریسکایەوە لە گوێیەکانی وەک ئەڵماس پورم بە تەواوی نایابە


ناوت: یااا پورە ئەو هەموو جوانیە چییە
(بە خەندەوە)

پورم بزەیەکی کرد و دەستی گرتم

پ.ن: ئاهـ کچم باسی جوانی من مەکە بەڕاستی شۆکت کردم
خۆت هەر جوانی جا ئێستا بەو شێوەیەش گرنگیت بە خۆت داوە
دەردرەشیتەوە وەک مانگ
(بە سۆزەوە)

باوەشم لە پورم دا ماچی کوڵمەیم کرد
ئەو باسی جوانی من دەکات لەکاتێکدا نازانێت کە خۆی چەندە
جوان و سەرنجڕاکێشە بەو تەمەنەوە

ناوت: بێگومان بە تۆ دەچم..هەربۆیە ئەوەندە جوانم
وە من نازانم چی بکەم هەست بە ترس و شڵەژان دەکەم
(بە کەمێک شڵەژانەوە)

پورم ویستی قسەبکات بەڵام لەناکاو گوێمان لە زەنگی
درگاکەبوو هەستامەوە بە شڵەژانەوە لە پورم دەڕوانی
پوریشم خەندەیەکی کرد و هەستایەوە

پ.ن: مەشڵەژێ ئێستا بڕۆ و درگاکە بکەوە و نیشانیان بدە
کە چ بوکێکی جوان و قشتیان هەیە
(بە خەندەوە)

سەرم جوڵاند و هەنگاوم نا هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
ئاهـ کیم نامجون چۆن بتوانم ئەو درگایە بەکەوە لەکاتێکدا
دەزانم شۆکم دەکەیت بە قۆزیەکەت

درگاکەم مردەوە بە شەرمەوە لەو سێ کەسم ڕوانی
کە هاتوبون ئەوانیش دایک و باوکی نامجون بوون
کە وەستابوون وە نامجونیش لە دوایانەوە بوو بە چەپکێ گوڵی سور
قوتویەک شیرینی

ناوت: بەخێربێن
(بە شەرمەوە)

( باوکی نامجون » ب.کیم)
( دایکی نامجون » خ.کیم)

ب.کیم: سوپاس کچم
(بە بزەوە)

بەڕێز کیم هاتە ژورەوە و دەستی لەسەر سەرم دانا
بزەی بۆ کردم پاشان چووە ژورەوە لە دوای ئەویش
خاتون کیم هات دەستی لەسەر کوڵەمەم دانا بە میهرەبانیەوە
لێی دەڕوانیم

خ.کیم: بوکە جوانەکەم سوپاس
(بە خەندەوە)

بە شەرمەوە سەیرم کرد و خەندەم کرد ئەویش ڕۆشتە ژورەوە
کاتێک ویستم سەیری ئاوڕبدەمەوە و سەیری ئەو دڵبەرەکەم بکەم
کەمێک ترسام چونکە ئەو ڕێک لە پێشمەوە وەستابوو وە بەهۆی
ئەوەی باڵای زۆر بەرزبوو دەبوو سەرم بەرزبکەمەوە
تاکو ڕوخساری ببینم ئەو سەیری دەکردم بە چاوە جوانەکانی

نامجون: تاقانەکەم خەریکبوو شێت دەبووم بۆ بینینت و بۆنکردنت
(بە دەنگە پیاوانەکەیەوە)

کەمەری گرتم و لەخۆی نزیککردمەوە دەستەکانم لەسەر شانی دانا
ماچی کوڵمەیم کرد

ناوت: منیش بەهەمان شێوە بیرم دەکردی هەرچەندە دوێنی
بەیەکەوە بوین
(بە شیرینی)

نامجون: کەوایە دەزانی ئیستا چیم دەوێت
(بە شەیتانی)

دانەیەکم کێشا بە پشتەملیدا و پێکەنیم بێگومان دەزانم چی دەوێت
ئەو دەیەوێت ماچی بکەم وە ئەویش لێوەکانم برینداربکات

ناوت: ماچت ناکەم چونکە دەزانم ئێستا لێوم برینداردەکەیت
(بە بزەوە)

نامجون: دەیی گیانەکەم ئەگەر نەیکەی ئەوە خۆم دەیکەم
دواتر هەڵتدەگرم و دەتبەمە ژورەوە لەپێش چاوەکانی ئەوان
لێوەکانت دەخۆم
(بە مەستی)

دوبارە کێشام بە پشتەملیدا ئاهـ بەراستی شەرم دەکەم
هیوادارم گوێیان لە قسەکانی نەبوبێت

ناوت:باشە بەڵام بەو مەرجەی دستەکانت نەبەیتە شوێنیتر
تەنها با لەسەر کەمەرم بێت
(وەک ئاگاداریەک)

نامجون سەری بە باشە جوڵاند و چاوەکانی داخست
لێوەکانم لەسەر لێوەکانی دانا ماچم دەکرد و پەنجەکانم لەنێو
قژی دەجوڵاند...........بەردەوامبووم تا ماوەیەک
پاشان لێی دورکەوتمەوە دەستمهێنا بە قژە درێژ و خاوەکەمدا
سەیری نامجونم کرد کە هەر چاوی داخستبوو پێکەنیم
دانەیەکم کێشا بە قۆڵیدا

نامجون: یاااهــ زۆر بەتامبوو با ئەم هاوسەرگیریە بکەین
ئەوکات لێوەکانت لێ دەکەمەوە
(بە بزەوە)

ناوت: کیم نامجون تەنها بڕۆ ژورەوە
(بە خەندەوە)

نامجون ڕۆشت و سەیری گوڵەکان و شیرینەکەم کرد
دواتر لە ژورەکەم دای دەنێم..درگاکەم داخست و چومە
لای پورم دانیشتم بە ئاقڵی

ب.کیم: هاتنمان ڕونە خاتون مین
هاتوین بۆ داوای کچەکەت ناوت بۆ کوڕەکەم نامجون
ئایا ڕەئی ئێوە چییە
(بە بزەوە)

پ.ن: بێگومان بەڵی ئەگەر کچەکەم بیەوێت
( بە هێمنی)

ب.کیم: ناوت ئایا تۆ رازیت بەوەی هاوسەرگیری
لەگەڵ کوڕەکەمدا بکەیت
(بە بزەوە)

ناوت: بەڵی
(بە شەرمەوە)

ب.کیم: کەوایە هەر لە ئێستەوە تۆ بوکی منی
(بە خەندەوە)

خ.کیم: بەڕاستی دلخۆشم کە کوڕەکەم کچێکی لەو شێوەی
هەڵبژاردوە بۆ خێزانەکەمان
(بە دڵخۆشی)

پ.ن: زۆر سوپاس منیش دڵخۆشم بەوەی کوڕی ئێوە دەبێت
بە زاوام ئەوە شانازییە کە کوڕێکی زیرەک و بتوانای وەک نامجون
کچەکەمی خۆشدەوێت لەوە زیاتر چیم بوێت
(بە خەندەیەکی هێمنەوە)


خ.کیم: نامجون کوڕم هەستە و ماچی دەستی خاتون مین بکە
(بە خێرایی)

نامجون هەستایەوە ماچی دەستی پورمی کرد منیش هەستامەوە
ماچی دەستی بەڕیز کیم و خاتون کیمم کرد

( جەماعەت زۆر نازانم لەو شتانە بەکورتی ئیتر هەردوولا
ڕازیبون و ڕۆژی هاوسەرگیریکەشیان دیاریکرد)

/////-\\\\\-/////-\\\\\-/////-\\\\\


ئێستا کاتی ماڵئاوای کردنە لە خێزانی کیم
بەڕێز کیم و خاتون جیۆن لەنێو ئۆتبێلەکەیان چاوەڕێئ نامجونن
تاکو سەرکەوێت وە خاتون مینیش وەستاوە لە ناوت و نامجون
دەڕوانێت کە چۆن باوەشیان لەیەکدی داوە و خەندەدەکەن

نامجون: تاقانەکەم ئاگاداری خۆتبە نامەوێت هیچت بەسەربێت
(بە گرنگی پێدانەوە)

ناوت: هەروەها تۆش ئاگاداری خۆتبە ئازیزم
(بە بزەوە)

نامجون: ناتوام بەرگە بگرم تا دوو ڕۆژی کە بتبینم بە درێسێکی
سپیەوە وە هەنگاو دەنیت بەرەوڕوم
(بە دڵخۆشی)

ناوت: منیش بەپەرۆشم بۆ بینی تۆ لەنێو قاتێکی ڕەسمی
دڵنیام ئەوکات هەر لەکاتی هەنگاونان دەبورێمەوە بەهۆی قۆزیەکەتەوە
(بە خەندەوە)

نامجون: من دەتخۆم شیرینەکەم
(بە بزەوە)

ناوت: دەی بڕۆ دایک و باوکت چاوەڕێی تۆم
وە ئەوان سەیرمان دەکەن من بەڕاستی شەرم دەکەم
(بە شەرمەوە)

نامجون: قوربانت بم ئەوە ڕۆشتم
(بە خێرایی)

نامجون ڕۆشت سەرکەوتەسەر ئۆتمبێلەکە و ڕۆشتن
بە دلخۆشی لە پورم نزیکبومەوە و قۆڵمان کرد بە قۆڵی یەکدا و چوینە
ژورەوە

پ.ن: ئێستا دلخۆشی ئازیزم
(بە بزەوە)

ناوت: زۆر زۆریش دلخۆشم بەجۆرێک هەستدەکەم لە
دڵخۆشیدا ڕۆحم دەردەچێت
(بە پێکەنینەوە)

پ.ن: دەی شێتەگیان بڕۆ سەرەوە خۆت بگۆڕە پاشان پشویەک بدە
دڵنیام بەیانی دوبارە نامجون دێت و دەتباتە دەرەوە
(بە هێمنی)

ناوت: باشە ئەوە من ڕۆشتم
(بە بزەوە)

بەخێرایی چومە سەرەوە بۆ ژورەکەم بەدڵخۆشی
چەند جارێک لەسەریەک بازم دا پاشان درێسەکەم لابرد
جلێکی ئاسایم پۆشی ڕوخسارم شۆرد و لەسەر بێدەکەم ڕاکشام
سەیری مۆبەکەم کرد و بینیم جۆنگکوک نامەوی ناردوە و
نوسیویەتی دەمەوێت بتبینم تکایە وەرە زۆر گرینگە تۆ بڵێی شتێک ڕویدابێت هیوادارم هیچ نەبوبێت هەرچەندە بەباشی نایناسم بەڵام خۆشمدەوێت وەک هاوڕێەک ئەو زۆر دلخۆشم دەکات بە قسە
کۆمیدیەکانی و هەڵسوکەتی

هەستامەوە لەسەر بێدەکەم چاکەتێکم لەبەرکرد
مۆبەکەم بەجێهێشت و چومە خوارەوە بینیم پورم دانیشتەوە و سەیری
تیڤی دەکات

پ.ن: بۆ شوێنێک دەڕۆی
(بە هێمنی)

ناوت: دەڕۆمە لای جۆنگکوک وتی کە دەیەوێت بمبینێت
دیارە شتێکی گرینگە هەربۆیە دەڕۆم و زوو دەگەڕێمەوە
(بە ئاسایی)

پ.ن: هاهـ باشە ئاگاداری خۆتبە و زوو بگەڕێرەوە
(بە هێمنی)

ناوت: باشە بێ خەم بە
(بە بزەوە)

درگاکەم کردەوە و چومە دەرەوە بەڕێکەوتم بۆ ماڵەکەی
جۆنگکوک..ماڵەکەی زۆر دوورنییە وە ئەو بەتەنها دەژی
لەڕێگابووم هەستم کرد چەند کەسێک بە دوامەوەن
ئاوڕمدایەوە سێ کوڕم بینی کە خەندەیان دەکرد و سەیری جەستەمیان
دەکرد ترسام دەستمکرد بە ڕاکردن تاکو زوتربگەم بە ماڵەکەی
جۆنگکوک فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە لە ترسی
ئەوەی بمگرن هەرخۆی ڕونە بۆچی بە دوامەوەن


هەموو هەوڵێکی خۆمم دەدا خێراتربم لە ڕاکردندا
گوێم لێیان بوو جنێویان دەدا و بە سۆزانی ناویان دەبردم
وە باسی ئەوەیان دەکرد کە ئەگەر بمگرن چیم لێ دەکەن


؟؟؟: هەی سۆزانی بوەستەەە
(بە هاوارەوە)

؟؟؟: بەس بتگرم دەتخەمە ژێرەوەم تاکو دەتۆپیت وەک سەگ
(بە پیسی)

؟؟؟: بێڕەوشت چۆن دەتوانی بەو خێراییە ڕابکەیت
دڵنیابە هەر دەتگرم پێش ئەو دووانە فەکت ئەکەم
(بە توڕەیی)

ناوت: خۆتان بێڕەوشت خۆتان دایک سۆزانین خۆتان سەگن
هەی ناپیاوینە
(بە بەرزی)


نەمتوانی خۆم بگرم و قسەم کرد
لەکاتێکدا دەگریان...پێکەنینیشم دەهات وابزانم شێت بووم
ئەوان بە دوامەوەبوون و قسەیان پێ دەوتم هەرچیان وتبا
منیش وەڵامم دەدانەوە و دەشمزانی زیاتر هانیان دەدەم و توڕەیان
دەکەم بەڵام فشەم پێ دەهات چونکە ماڵەکەی جۆنگکوکم دەبینی
وە من گەشتم بەڵی



بینیم جۆنگکوک لە دەرەوە دانیشتوە لەسەر چیمەنی
باخچەکەی زانیم کە چاوەڕێیی کردەوە هاوارم کرد و ناوی ئەوم هێنا
ئەویش سەری بەرزکردەوە بە تێنەگەشتنەوەی سەیری کردم
بەڵام کاتێک ئەو سیانەی دوامەوەی بینی هەستایەوە و بەئاشکرا دیاربوو
کە چەندە توڕەیە


خۆمم لە پشتی ئەو شاردەوە چاوەکانم داخست و توند قەمیسەکەیم
گرت دەزانم کە دەتوانێت بمپارێزێت هەرخۆی ئەمە یەکەمجار نییە

جۆنگکوک دەستیکرد بە گیرفانیدا و چەکێکی دەرهێنا
ڕایگرت بەرامبەر یەکێک لە کوڕەکان ئەوانیش وەستان لە دورەوە
پێش ئەوەی نزیکترببنەوە

جۆنگکوک: بۆچی وەستان دەی ئێوەش وەرن با
بەیەکەوە دانیشین و قسەی خۆش بکەین
(بە ساردی)

؟؟؟: ئێ ئەوە نا ئێمە دەڕۆین بمانبورە ت تکایە بەڵی ئا
(بە ترسەوە)

لە پشتەوەی جۆنگکوک پێکەنیم چونکە ئەو کوڕە
کەمێک پێش ئێستا پێی وتم سۆزانی بەڵام ئێستا خۆشی نازانێت
چی دەڵێت

؟؟؟: هاوڕێان ئێمە پێویست نەبوو بڕۆین بۆ چێشتخانەیەک و بخۆینەوە
(بە شڵەژانەوە)

؟؟؟: بەڵی بەڵی ئێمە بەتەمای ئەوەبوین دەی بابڕۆین
ئەو بەڕێزە بە پێوە وەستاوە بەهۆی ئێمەوە
(بە ترسەوە)


جۆنگکوک: ئەگەر هەر دەتانەوێت بوەستن
ئەوە با منیش سێ گولە بنێم بە سەرتانەوە
(بە ساردی)


؟؟؟: ئێ نانا بەڕێزم ئێمە دەڕۆین گولەکان هەڵگرە
با چەکەکەت گولەی تێدابێت نەوەک توشی شتێک بیت
لە ئێمەی بێ سود سەرفی مەکە
(بە خێرایی)

؟؟؟: بەڵی ئەو ڕاست دەکات دەی بابڕۆین
(بە ترسەوە)


بە پێکەنینەوە لەپشتی جۆنگکوک لاچوم و سەیری ئەو سێ
کوڕەم کرد کە چۆن ڕایانکرد پاشان سەیری جۆنگکوکم کرد
ئەو سەیرمی دەکرد بە خەندەوە پاشان دەستی گرتم و لەخۆی
نزیکی کردەمەوە بەخێرایی دەستی ئەوم دورخستەوە و هەناگاوم
نایە دواوە نامەوێت زۆر لێی نزیکبم ئەوە وەک خیانەت دەبینم
بەرامبەر نامجون

وردە وردە پێکەنینەکەم کاڵبویەوە
هەستم بە ناخۆشی کرد کاتێک زانیم جۆنگکوک بەشێوەیکی
جیاواز سەیرم دەکات جیاواز لە جارەکانی دیکە
نەمویست لەوە زیاتر بمێنینەوە بەو شێوەیە سەیری ماڵەکەیم کرد
دەستم بۆی درێژکرد

ناوت: دەتەوێت لە ژورەوە قسە بکەین یاخود لێرە
(بە خێرایی)

جۆنگکوک چەکەکەی هەڵگرتەوە و دەستی خستە نێو
گیرفانی و ئاماژەی بە ناوتدا کە برۆنە ژورەوە و قسە بکەن

ئەو پیش کەوت هەستێکی ناخۆشم هەیە بەڵام ئێستا
ئەوە گرینگە بزانم کە بۆچی جۆنگکوک دەیەوێت قسەبکەین بەم کاتە
بە دوایدا چومە ژورەوە لەسەر سۆفاکە دانیشتم ئەو سەرەتا دوو کوپی
هێنا و دانیەکی لە پێش من دانا ئەوی تریش بە دەستیەوە بوو
بینیم شەربەتی پرتەقاڵە خەندەیەکم کرد شەربەتی پرتەقاڵ
خۆشترینە لای من جۆنگکوک زۆرکات بۆ دەهێنێت

ناوت: جۆنگکوک دەتویست لەسەرچی قسەبکەین
ئەو شتە گرینگە چییە
(بە ئاسایی)

ئەو قومێکی لە شەربەتەکی دەستی داو و بزەیەکی کرد
کەمێک هەستم بەترسکرد چونکە بزەکەی ئاسایی نەبوو
بەڵام گرینگیم نەدا و لەناخی دڵمەوە بیرم لەوە کردەوە کە
ئەو هاوڕێی منە و متمانەم پێ یەتی

جۆنگکوک: پێش ئەوەی دەستپێبکەم دەمەوێت بزانم
ئەمڕۆ چۆن بوو بۆت ئایا ڕۆژی هاوسەرگیریەکە دیاری کرا
(بە بزەوە)

بۆساتێک بیرم لە نامجون کردەوە خەندەیەکم کرد و سەرم
بە بەڵی جوڵاند کوپە شەربەتەکەم هەڵگرت و قومێکم لێدا

ناوت: بەڵێهـ لەکۆتایدا دوو ڕۆژی دیکە هاوسەرگیری دەکەین
جۆنگکوک من دەبمە هاوسەری ئەو کەسەی کە خۆشمدەوێت
بەڕاستی زۆر دڵخۆشم وە دڵنیام تۆ لە هەستم تێدەگەیت
ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشبووم وە بەیانی دوبارە نامجون دێت
بەدوامدا و دەڕۆینە دەرەوە من باسی تۆم بۆ ئەو کرد ئەویش وتی حەزدەکات بتناسێت دڵنیام ئەویش دڵخۆشدەبێت بە ناسینی کوڕێکی
باشی وەک تۆ باشتربڵێم کەروێشکێکی باشی وەک تۆ
(بە دڵخۆشی و خەندەوە)


جۆنگکوک کوپەکەی دەستی دانا و بەدەنگی بەرز پێکەنی
پاشان وردە وردە ساردبویەوە و بە شێوەیەکی سەیر سەیری ناوتی کرد
کە وایکرد ناوت دوبارە بیر لە شتی بێمانا بکاتەوە


هەستم بە شڵەژان و ترس دەکرد سەیری دەستم کرد
با خێرا ئەو شەربەتە بخۆم و بڕۆم ئەگەر کەمێکیتر بمێنمەوە
بەخوا دەبورێمەوە جۆنگکوک زۆر سەیرە دەڵێی جنی تێچووە
کوپە شەربەتەکەم بەرزکردەوە و هەموویم بەیەکجار خواردەوە

جۆنگکوک: واهـ دڵخۆشبووم بۆت مین ناوت
واتا دوو ڕۆژی دیکە هاوسەرگیری دەکەیت ئم
ڕاستیەکەی لەوانەشە نەیکەیت
(بە گڕیی)

بە تێنەگەشتنەوە سەیری جۆنگکوکم کرد و هەستامەوە لە شوێنی
خۆم وابزانم مێشکی لەدەست داوە یانی چی لەوانەشە نەیکەیت
دەستم هێنا بە قژمدا و سەیری دەوروبەرم کرد پێموابێت بڕۆم
باشە بەیانی دوبارە بێمەوە و قسەبکەین

ناوت: سەیرکە جۆنگکوک بوەستە لەو جۆرە قسانە مەبەستت چییە
کە دەڵێی لەوانەشە نەیکەیت من و نامجون هەربەیەک دەگەین
وابزانم ئاگات لەخۆت نییە من دەڕۆم بەیانی قسە دەکەیەنەوە
(بە ئاسایی)

جۆنگکوک هەستایەوە و بە پێکەنینەوە هاتە بەرامبەرم
کەمەری گرتم دەستم لەسەر دەستی دانا ویستم دوریخەمەوە لە خۆم
بەڵام توندتر کەمەرمی گرت و جەستەی نوساند بە جەستەمەوە
ڕوخسارم گرژکرد...نەفرەت ئەمە بۆ دەکات خەریکە دەمترسێنیت
ویستم قسەبکەم بەڵام پێش چاوەکانم ڕەشبوون و چیتر ئاگام لەخۆم نەما


ناوت بورایەوە و جۆنگکوک بەردەوامبوو لەوەی
ناوت بگرێت و بیوەستینیت بە پێوە بە بزەیەکی بە فیزەوە سەیری
ئەو کچەی نێو باوەشی کرد کە ماوەیەکی زۆر دەبوو چاوەڕێی دەکرد
بە دڵی خۆی سەیری بکات و دەستی لێ بدات


جۆنگکوک: زۆر ساویلکەیت شیرینەکەم بەڵام ئەو
ساویلکەیەت سودی هەبوو وایکرد زووتر بکەویتە
تەڵەکەمەوە...خۆشمدەوێت جیۆن ناوت
(بە فیزەوە)


———————————————————

Vote
&
Comment
&
Follow

سڵاو هاوڕێان هیوادارام ئەم چیرۆکەتان بەدڵ بێت و چێژی لێ ببینن
وە پشتگیرم بکەن

لێرەوە هەمووشتێک دەستپێدەکات
ناوت لەلایەن جۆنگکوکەوە فریودەدرێت وە دوردەکەوێتەوە
لەو کەسەی کە خۆشیدەوێت وە پوری کە وەک دایکیەتی
هەر لە سەرەتاوە جۆنگکوک ئامانجی بەدەستهێنانی ناوت بووە
هەربۆیە بەشێوەیەکی جیاواز بوو بە هاوڕێی نەیهێشت
ناوت هیچ شتێک لەسەری بزانێت جگە لە ناوەکەی کە
جیۆن جۆنگکوکە

با بزانین جیۆن جیۆنگکوک چی لە مین ناوت دەکات.....

Continue Reading

You'll Also Like

8.9K 1.3K 25
kth "بۆچی گرینگی بە من دەدەی" ???:چونکە تۆ کچە ساواکەی منی" ئەو شتە لادەرەکانی گوت کە دڵت چەپڵە لێدەدا بەڵام تۆش دەتزانی کە ئەو هی تۆ نابێت 'چونکە ئ...
17.9K 2.2K 26
هەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟...
43.3K 6K 25
ن/ت سێ ساڵە هەموو ڕۆژێک بە نامە هەستی خۆی بۆ جەیکەی دەنووسێ و لە نێو دۆڵابەکەی جەیکەی بە جێدەهێڵێت بەڵام جەیکەی تەنها سەرەتایەکان نامەکەی دەکردەوە بە...
11K 1.4K 20
. جۆنگکووک : کەواتە ئەوە تۆی دەستت کەوت بەگرانی... ئێل : ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت هاوڕێکەم بەهۆی هەڵەی تۆوە مرد ... ئەو ھەڵەی کرد !؟ دواتر ئاشقم بوو...