Y/N POV :-
بە نیگای متمانە بەخۆبوونەوە چوومە ژوورەوە بەڵام کاتێک چاوەکانم کەوتە سەر بەڕێز کیم متمانەکەم کەم بوویەوە، ئەو چەندە قۆزە ، بەو قاتە فەرمیە، یاهـ ن/ت بۆچی بەو شێوەیە بیر دەکەیتەوە؟
End pov
پاشان ن/ت قوڕگی پاک کردەوە و وتی
ن/ت: بەیانیت باش بەڕێز کیم
تایهیۆنگ سەری جوڵاند
تایهیۆنگ: دانیشە (بەساردی)
ن/ت سەری جوڵاند و لەسەر کورسیەکەی بەرامبەر تایهیۆنگ دانیشت
تایهیۆنگ: پاڕک جیمین بناسە، هاوبەشی بازرگانی من
جیمین: هەروەها باشترین هاوڕێی، خۆشحاڵ بووم بە ناسینی تۆ ن/ت
ن/ت(لەمێشکیدا): بە شێوەیەک ڕەفتار ئەکات وەک ئەوەی یەکەمجاری بێ منی بینیبێت
ن/ت: سڵاو بەڕێز پاڕک، خۆشحاڵ بووم بە ناسینت «بەزەردەخەنەوە
تایهیۆنگ: باشە، ئێمە هەندێک پرسیارت لێ دەکەین ئەگەر توانیت بەباشی وەڵامیان بدەیتەوە ئەوا دەتوانیت لە سبەینێوە دەست بە کار بیت
ن/ت: باشە بەڕێزم
پاشان تایهیۆنگ و جیمین هەندێک پرسیاریان لە ن/ت کرد وە سەریان سوڕما بە وەڵامەکانی، ن/ت وەڵامی هەموویانی دایەوە بەبێ ئەوەی لێی تێکبچێت
تایهیۆنگ: وە دوا پرسیار ئەوەیە بۆچی ویستت لێرە کار بکەیت؟ مەبەستم ئەوەیە باوکیشت کۆمپانیای هەیە «برۆیەکی بەرز کردەوە
ن/ت: باشە ئەگەر ڕاستگۆ بم دەمەوێت خۆم کار بکەم نامەوێت دەست بەسەر ماندوو بوونی باوکمدا بگرم، دەمەوێت بە توانای خۆم کار بکەم، بۆیە نەڕۆیشتمە کۆمپانیای باوکم
تایهیۆنگ و جیمین سەریان سوڕما
جیمین سەیری تایهیۆنگی کرد و دڵنیای کردەوە کە ئەو کچە تەواو بێ کەموکوڕیە
تایهیۆنگ: پیرۆزە تۆ هەڵبژێردرایت ، دەتوانی لە سبەی کاتژمێر ٨ ی بەیانی دەست بە کارەکانت بکەیت
ن/ت: سووپاس بەڕێز کیم (بەزەردەخەنەوە)
تایهیۆنگ: هەموو کارمەندەکان پێم دەڵێن بەڕێزم، نەک بەڕێز کیم، تەنها بە بەڕێزم ناوم بهێنە
ن/ت: باشە بەڕێزم
هەستا و ڕۆیشت
جیمین: پێتوانیە ئەو کچە زۆر پیشەیی و متمانەی بەخۆی هەیە؟
تایهیۆنگ: هەر بۆیە زۆرترین نمرەی بە دەسهێناوە لە زانکۆکەی، چاوە پیسەکانت لەسەری لابدە (بە ساردی)
جیمین: یاهـ چۆن دەتوانی بەو شێوەیە قسە بکەیت؟
تایهیۆنگ: بینیم چۆن هەوڵتدەدا لێی نزیک ببیتەوە (بە دڕندەیی سەیری دەکرد)
جیمین: ئمم پێویستە بڕۆم، باییی
جیمین ڕۆیشت و تایهیۆنگ ئاهێکی هەڵکێشا
||لەلای ن/ت||
(لەتەلەفۆن)
ن/ت: ئەپاا لە چاوپێکەوتنەکەدا دەرچووم (بەدڵخۆشیەوە)
باوکی ن/ت: پیرۆزە کچەکەم دەمزانی دەتوانیت سەربکەویت
ن/ت: بەڵێ چونکە من کچە زیرەکەکەی ئەپای خۆمم (پێکەنی)
باوکی ن/ت: ئایگۆ کچەکەم! باشە من دەبێت بڕۆم کۆبوونەوەیەکم هەیە، نانی نیوەڕۆت بخۆو ئاگاداری خۆت بە
ن/ت: باشە ئەپا بای
پەیوەندیەکەیان داخست
پاشان ن/ت نامەی بۆ ڕۆزی نارد ، پێی وت لە چاوپێکەوتنەکەدا دەرچووە
ڕۆزی: پیرۆزە، ئینجا دەبێت دڕندەیی خۆت لە کۆمپانیا نیشان بدەیت
ن/ت: بەڵێ وادەکەم
ڕۆزی: کەی چارەسەرێکم بۆ دەدۆزیتەوە؟
ن/ت: دەمزانی ئەمە دەڵێیت، بۆیە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە ڕێستۆرانتی *** چاوم پێت دەکەوێت، نانی نیوەڕۆت بۆ دەکڕم
ڕۆزی: سووپاس بۆتۆ بێستی، دەتبینمەوە
ن/ت. بای
(پاشان ن/ت و ڕۆزی چوونە ڕێستۆرانتەکە و قسەیان دەکرد)
||ڕۆژی دواتر||
ن/ت لەخەو هەستا و خۆی شوشت و خۆی گۆڕی
ن/ت: بەیانی باش ئەپا
باوکی ن/ت: بەیانیت باش شازادە، وەرە نانەکەت بخۆ و من دەتگەیەنمە کۆمپانیا
ن/ت: باشە ئەپا
پاشان نانی بەیانیان خوارد و بەڕێکەوتن بۆ کۆمپانیا
دوای گەیشتن ن/ت لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە
باوکی ن/ت: بەختێکی باش لەیەکەم ڕۆژی کارکردنت، شازادە
ن/ت: سووپاس بۆ تۆ
باوکی: خوات لەگەڵ، ئاگاداری خۆت بە
ن/ت: خوات لەگەڵ، تۆش ئاگاداری خۆت بە
دوای ئەوەی ن/ت ڕۆیشتە ناو کۆمپانیا باوکی لەوێ ڕۆیشت
ن/ت: سڵاو خاتوون من ن/تم، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کارکردنمە، دەتوانی ئاراستەی ژوورەکەمم پێ بڵێیت؟
سکرتێر: سڵاو خاتوون ن/ت، پیرۆزە، وە بەڵێ ژوورەکەت لە تەنیشت ژوورەکەی بەڕێز کیمە، دوای ئەوەی ڕۆیشتیتە ژوورەکەت بڕۆ ژووری بەڕێز کیم بۆ فایلەکانت، ئێستاش دەتوانیت بڕۆیت، بەهیوای ڕۆژێکی خۆش
ن/ت: زۆر سووپاس
پاشان ن/ت ڕۆیشتە ژوورەکەی و شتەکانی لەسەر مێزەکەی دانا و بەرەو ژوورەکەی تایهیۆنگ ڕۆیشت
لە دەرگای دا و تایهیۆنگ ڕێگای پێدا بێت ژوورەوە
ن/ت: سڵاو بەڕێزم، من هاتووم بۆ فایلەکان
تایهیۆنگ: باشە چاوەڕوانبە
ن/ت سەری و جوڵاند و لەوێ وەستا
تایهیۆنگ بانگی سکرتێرەکەی کرد
تایهیۆنگ: خاتوون ن/ت، دەتوانی داوای یارمەتی لە سکرتێرەکە بکەی «ئاماژەی بە سکرتێرەکە دا»
ن/ت سەری جوڵاند
تایهیۆنگ: وای لێبکە لە کارەکانی تێبگات و بە باشی بیانکات، من حەزم بەهەڵە نیە
(بە دەنگێکی توند بە سکرتێرەکەی وت)
سکرتێر: باشە بەڕێزم نیگەران مەبە، بێهیوا نابیت
تایهیۆنگ: ئێستا هەردووکتان دەتوانن بڕۆن (بەساردی)
پاشان هەردووکیان ڕۆیشتنە دەرەوە
سکرتێر: باشە خاتوون ن/ت ئایا ئێستا دەتوانیت کار بکەیت یان پێویستت بە یارمەتی منە؟
ن/ت: نەخێر خۆم دەتوانم بیکەم
سکرتێر: باشە
ڕۆیشت و ن/تیش ڕۆیشتە ئۆفیسەکەی
ن/ت: ڕۆژێکی سەخت دەبێت، بەڵام باشە دەتوانم ئەنجامی بدەم
دوای ٥ کاتژمێر کارکردن ئێستا کاتی پشووە
————————————-
722 words