وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.j...

By DuLLfantasies

24.3K 3.4K 2.5K

وتیان هاوسەرەکەت وەک مناڵێک گرینگیدەدات تێگەیشتم ئەرکی هاوسەری نازانێت بەڵام شێتانەیە بەتەواوی ئەو وەک مناڵ... More

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ
میــــنــە.
ژەمــەڪـــانـــ..
ڕوخسارە زەردەکـــەی
ئــەو منـــاڵ نـــیــە!
قســەی خــەڵــڪ
لە خۆشــەویستیـــت دام
ڕۆژێـکــی جــیـــاواز
نێــــواڼــــی ئــــێـمـەْ
تــەڵـە بـــۆ خــۆمْ
یـــەګــەم ژواڼ
شـــەرمـــڼ
یــــەَګــەم مـــاچْ
بـــاوګــم٘
ڕۆژێڪے ماندوڪەر
بــــاوەشــۍ ئــەو
ئەمەریـــګــا
ڕۆژە بـێزار ګەرەګــاڼ
گــــوُمـــآڼ
بــــەیِــآڼـــے لــە بـــــآوەشـــِیداَ
ئاهــــــەڼگــــ...
وەستان!
هــەستــے شــــەرم
بـــەڵگــــەګــــاڼ
ســـەرخـــۆش بوون
شێـــــواڼ
تێــــنەگـــەشتـــڼ
چـــارەســـەر..
هــــاڼجـــیڼ
پایـــــسکیــل
بەیانی
زەنــــگـــەڪــــاڼ..
ڕاستەقینە دەبێــــ..
هەشــــت مانــــگـــ....
تێڪـەڵــــٓ...
گـرێٓـــــ..
ســـەخــتےِ دُوگــــیــآنِیــــ....
جوانۍٓ دایِڪـــمْ...ℰ𝓃𝒹

گْــرینگــــی دآنـــی ئـــەوُ

799 111 22
By DuLLfantasies

وشەکانتم بۆ جێبێڵە شیرینەکەم
ڤۆیتیش لەبیرمەکە ....
just enjoy reading sweete...

بەهیوای بەدڵ بونتاااانننن
جا وشکانو لەبیر مەکەەەەەەە
ڤۆیتیش بکە شیرینەکەم~~~

"هــــەستــەڪــانم
شــتــێڪی جــیاواز ناڵـــێن بــــۆت
زمـــانم وتـــی لەبـــاوەشــم بکە
دڵــــم وتـی بـــا هــــەر لێـــرە بـــمرم"

__________________

من و هیۆنگ خەریکی گفتوگۆیەکی بێمانا بوین
بەبێزاری چاوم سوڕاند
بەڵام لونام بینی
چاوەکانی ونبونە لەبەر کوڵمەکانی
پێکەنینەکەی ئەوەندە جوانبوو لەبەر خۆمەوە
زەردەخەنەم کرد

هیۆنگیش تێبینی منی کرد
زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد
ئاهــ نەفرەت من ئاشکرا بووم
هەرکە لونە چاوەکانی کردەوە خێرا سەرنجەکانم گواستەوە سەر جیمین بەڵام درەنگبوو

" براژن ئەمڕۆ زۆر جوان دەرکەوتوی "

جیمین وتی کاتێ لونە هات بە سینیێک قاوە
ئەو ڕاست ئەکا لە پەریێک ئەکات
ئەو جلە ناسکەی
هانم ئەدا بڕۆم و لەباوەشمدا ونی بکەم
تا جیمین تەنانەت چاوەکانیشی نەبینێ

ئەو هیۆنگی منە متمانەم پێیەتی
بەڵام نامەوێ تەنانەت مناڵیش سەیری بکات
ئەو زۆر جوانە

لونا زەردەخەنەیەکی شەرمنی کرد
باشە ئەوە زیاتر سەرنج بەر ئەبێت
قاوەکانی پێماندا دواجار دانیشت
لەتەنیشتم بوو
بەڵام کەمێک دورتر

جیمین سەیری مۆبایلی ئەکرد
دەستم خزاندە کەمەری لونا و ڕامکێشا
بەتەواوی لەتەنیشت خۆم بوو
بە دەستێکم قاوەکەم ئەخوارد
دەستێکیشم لە کەمەرە باریکەکەی ئەو بوو

ئەو شڵەژاو و شەرمن بوو
جیمین سەیرێکی ئێمەی کرد
زەردەخەنەیەکی شەیتانی بۆمن کرد

" ڕاتان چیە بڕۆینە دەرەوە
وە خۆشەویستەکەم دێت و پێکەوە ئەڕۆین
ببورن ئەبوایە نیوەڕۆ لێرە بومایە
بەڵام وابزانم ماوەیەکە کاتمان بۆیەک نەبوە
ئەمڕۆ ئەو کاری نیە بۆیە دەرفەتێکە بۆمان"

هیۆنگ وتی باشە سەرنجێکی لونام دا
دواجار بێ ڕای ئەو وڵامم دایەوە

" نا هیۆنگ تۆ بڕۆ ئاساییە وە کاتێکی خۆش"

" بۆجاری دابێ لەگەڵ خۆت بیهێنە "

لونە وتی بە هێواشی و بە خەندەوە
جیمینمان بەڕێ کرد
کەمێ کارم هەبوو دەبوایە بیانکەم
ڕۆشتمە ئۆفیسەکەم لە ماڵەوە

لاپتۆپ و پەڕاوەکانم هێنایە هۆڵەکە
ئەوەش بۆئەوەی لونا بێزار نەبێت
بەتەنها

" کەمێک کارم هەیە دواجار بۆ نانی ئێوارە ئەڕۆینە دەرەوە بێگومان گەر ڕازی بیت؟"

"ئۆهـ بەڵێ بێگومان"

دوای وڵامەکەی ڕۆشتە چێشتخانە لەلای مینە بوو
دواجار گەڕایەوە لەسەر سۆفاکان دانیشتبوو

کەمێکی پێچوو
بەتەواوی نوقمی پەڕاوەکان بوبوم
کوپێک قاوە لەپێشم داندرا سەیرم کرد لونەبوو
بە خەندەوە وتی

" کوپێک قاوە باش ئەبێ بۆ کارکردن؟"

" ئۆهــ بەڕاستی نایابە سوپاس"

وتم دوای خواردنەوەی قاوەکە
کوپە بەتاڵەکەی بردەوە
کات تێپەڕی دوبارە من ونبوبوم
هەناسەیەکم هەڵمژی لە سەرقاڵی مێشکم

دوبارە لونا دەرکەوت لەگەڵ
قاپێکی میوە جۆری زۆری تێدابوو
هەریەکیان یەک دوو پارچە بوون

" وزە بەدەست بێنە ئەوە ئارامی بەخشە"

"سوپاس لونا"

وتم و قاپەکەم وەرگرت
کەم کەم میوەکانم ئەخوارد لەگەڵ جودا کردنەوەی
فایلەکان
ئەوانە زۆربوون
تەنها هەوڵ ئەدەم زو تەواوی بکەم

دەستم ڕەوانە کرد
قاپەکە نەمابوو
ئاهــ لەبیرم کرد من تەواوم کردبوو

کەمێکی پێچوو زۆر ماندوو بوم
پاڵم بە سۆفاکەوە ناو سەرم حەساندەوە
سەرم زۆر ئازاری هەیە
لەڕاستیدا زۆر تێکەڵە وەک پەڕەیەکە بە پێنج زمان پێنج بابەتی جیاوازی لەسەر بێت

" ئێ ئەوە ئاساییە یارمەتیێکی بچوکت بدەم؟"

چاوەکانم کردەوە لەگەڵ
بیستنی دەنگە ناسکەکەی لونا
سەیرم کرد پەرداخێک ئاوی لەدەستبوو
بۆمی ڕاگرت

" بۆنا؟"

ئەوەم وت بێ ئەوەی بزانم
ئەیەوێ چیبکات
ئاوەکەم خواردەوە لونە سوڕایەوە پشتم

سەرم بۆ دواوە برد
سەیرم ئەکرد تا بزانم چی ئەکا

" باوکم هەرکات مێشکی زۆر تێکەڵ بوایە
مەساجم بۆ دەمارەکانی سەری ئەکرد
لات ئاساییە ئەوە بکەم؟"

باشە ئەوە بەڕادەی هەزار  دڵخوازی منە
بەبێ دەنگی چاوەکانم داخست
تێگەیشت لە وڵامەکەم
هەستم بە پەنجەکانی کرد لەسەر سەرم

کەم کەم ئەیجوڵاند بە هێواشی و ئارامی
مێشکم و دڵم لەیەک کاتدا دەستیان بە ئارمبونەوە کرد
هەست ئەکەم ئەڕۆم بۆ بەهەشت

سوێند ئەخۆم ئەو خۆی دەردێکە و خۆشی دەرمانەکەیە

دوای پێنج خولەک دەستەکانیم گرت
بەهێواشی نزیکم کردەوە لە لێوەکانم و ماچێکم لێ جێهێشت

هێشتا سەر سوڕماوە  ڕوم سوڕاند و سەیری چاوەکانیم کرد

" سوپاس کە وائەکەی هەست بە گرینگیدان بکەم
بەڕاستی باوکت هەڵە نەبوو
تۆ وەک مناڵێک گرینگی ئەدەی

وەک پەڕەی ئاوریشمی هەستەکانت ناسکن
دڵێکی پاکی خاڵیت هەیە
تۆ بە وشە نا بە هەڵسوکەوت ئەیسەلمێنی چەندە ناوازەی منیش تەنها ئەبێ
دوبارە و سێبارە لەخودا بپرسم
چ چاکەیەکم کردوە تۆی پێ بەخشیم؟"

من ئەوانەم بۆی درکاند
کەمێ سەختە بەڵام ناکرێ من هەستەکانم
لە هاوسەرەکەم بشارمەوە

ڕاستە من قبوڵم نەئەکرد
نە هاوسەرگیریەکە نە ئەو

بەڵام تەنها من بارودۆخەکەم شێواند
ڕەنگە تەنها نەمویستبێ شێوازی ژیانکردنم بگۆڕێ

لەکۆتاییدا تەمەنێکم هەیە و پێویستم بەمەبوو
بەڵام هێشتا مێشکم قبوڵی کەسێکیتری ناکرد لە ژیانمدا

زیاتر پەستبووم بە ناسینی وەک مناڵێک
بەڕاستی من تێناگەم چۆن باوەڕم بە قسە و باسی
ئەو خەڵکە بێکارە کردوە؟

چەندین ڕۆژ بە وشە و کرداری سارد ئازاریمداوە
سەرەڕای هەمووی هێشتا گرینگیم پێئەدا

ئەمپرسی لەشوێن ئەو بومایە بەدڵنیاییەوە سەیریم نەئەکرد ئاخر زۆر ساردبووم تەنانەت بۆ بێگانەیەک باشتربووم لەو

بەڵام دڵێکی ئەوەندە پاکی هەیە
تەنانەت خەریکە بترسم لەوەی
ئەو فریشتە بێت و ڕۆژێک خودا بیبات

ئای خوایە من بەبەختم

ئەو جوانە نا زۆر جوانە

تەنانەت زۆر ژیکەڵەیە وائەکا
پێبکەنی بە ڕوخسارە لۆچەکەی شەرمنیەکە و توڕەبونە کیوتەکەی زیاترینی شۆکبونە شیرینەکەی

کە وا لەپێشم وەستاوە
نازانم ڕوخساری وەهام نیشانئەدا
خەریکی دۆزینەوەی یاسای نوێی بیرکاریە
بۆ شیکارکردنی هاوکێشەی سێگۆشە

نەفرەت زۆر کیوتە
چاوەڕێبووم وشەیەک بڵێت
بە شڵەژاوی قسەیکرد

" ئێێ ئەوە یانی نازانم هەموان واین
ڕەنگە چارەنوس ئێمەی بەستبێتەوە"

" تەنها تۆ وایت ئازیزم"

ئەو زۆر شڵەژاوە
وائەکا بێوەستان پێبکەنم
تەنها پێکەنینێکی کەمم کرد تا زیاتر شەرمەزار نەبێێ
بە شڵەژاوی دەستەکانی لەنێو دەستم دەرهێنا

لەڕاستیدا خۆشی نازانێ چی ئەکا
ههههههههههه

دەستەکانی لەهەوا ئەجوڵاند و نیشانەی بە لای ڕاستکرد
بە شڵەژاوی وشەکانی دەربڕی

" ئێ ئەوە من ئەڕۆم خواردن ئامادە ئەکەم"

"بەڵام مینە هەیە ئازیزم"

"باشە سفرەکە دائەنێم "

وتی بەشڵەژانەوە
بۆلای ڕاست ڕۆشت بە هەنگاوی بچوک
پێکەنینێکی نزمم کرد لە شڵەژاوی و تێکچونی ئەم بچکۆڵەیە

" لونا"

"ئێ ئەوە یانی بەڵێ؟"

"چێشتخانەکە لەلای چەپە ئازیزم"


خێرا ڕایکردە چێشتخانەکە زیاتر بەرگەمنەگرت پڕ بەدڵ پێکەنیم

ئەو زۆر شەرمنە وە زوو ئەشڵەژێ 
لوناااا تۆ زۆر شیرینیی هاوسەرە مناڵەکەم

""""""""""""""""""""""""

چێژی لێببینە شیرینەکەم...

ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیرمەکە شیرینەکەم....














Continue Reading

You'll Also Like

311K 15.3K 84
🍁ကောင်းခြင်းတည်မြဲ.. 🍁 နိုင်ငံခြားပြန်ကောင်လေး။ ရုပ်ရည်၊ ပညာ၊ စည်းစိမ်ဥစ္စာပြည့်စုံကြွယ်ဝသူမို့ အတော်လေးကြီးကျယ်သည့်လူ။ သူ့ကိုသူလည်း အထင်ကြီးလွန်းပ...
78.3K 10.7K 114
COMPLETED ✔️ Chinese Title - 如果月亮不抱你 English Title - If The Moon Won't Hold You Original Author - 六盲星 Status in COO - 71+3 Extras Start Date - 01.04...
68.5K 9.5K 13
وام دەزانی ھیوا لە چاوەکانتا بەدی دەکەم گەر سێری بکەم تەنھا وام دەزانی ✔️
46.4K 10.2K 47
Completed ✔️ بابەتی ئەم سەدەیە چیە ؟؟ لەم سەدەیە هۆکاری ئەم هەموو ڕووداوە چی بوو ؟ کەسە خراپەکان !! ئەوانەی بەرگەی هەموو شتێ دەگرن بەڵام بەرگەی دۆڕا...