وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.j...

Door DuLLfantasies

24K 3.4K 2.5K

وتیان هاوسەرەکەت وەک مناڵێک گرینگیدەدات تێگەیشتم ئەرکی هاوسەری نازانێت بەڵام شێتانەیە بەتەواوی ئەو وەک مناڵ... Meer

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ
میــــنــە.
ژەمــەڪـــانـــ..
ڕوخسارە زەردەکـــەی
ئــەو منـــاڵ نـــیــە!
قســەی خــەڵــڪ
لە خۆشــەویستیـــت دام
گْــرینگــــی دآنـــی ئـــەوُ
نێــــواڼــــی ئــــێـمـەْ
تــەڵـە بـــۆ خــۆمْ
یـــەګــەم ژواڼ
شـــەرمـــڼ
یــــەَګــەم مـــاچْ
بـــاوګــم٘
ڕۆژێڪے ماندوڪەر
بــــاوەشــۍ ئــەو
ئەمەریـــګــا
ڕۆژە بـێزار ګەرەګــاڼ
گــــوُمـــآڼ
بــــەیِــآڼـــے لــە بـــــآوەشـــِیداَ
ئاهــــــەڼگــــ...
وەستان!
هــەستــے شــــەرم
بـــەڵگــــەګــــاڼ
ســـەرخـــۆش بوون
شێـــــواڼ
تێــــنەگـــەشتـــڼ
چـــارەســـەر..
هــــاڼجـــیڼ
پایـــــسکیــل
بەیانی
زەنــــگـــەڪــــاڼ..
ڕاستەقینە دەبێــــ..
هەشــــت مانــــگـــ....
تێڪـەڵــــٓ...
گـرێٓـــــ..
ســـەخــتےِ دُوگــــیــآنِیــــ....
جوانۍٓ دایِڪـــمْ...ℰ𝓃𝒹

ڕۆژێـکــی جــیـــاواز

794 107 11
Door DuLLfantasies

ڤۆیت و وشەکانت لەبیر مەکە شیرینەکەم...
just enjoy reading sweete...
وشەکانتان جێبێڵن بۆم شیرینەکانم
گەر بەدڵتە تکایە ڤۆیتبکە شیرینەکەم ~~~~

" گــەر دڵـــم بمێــنێ لــە گـــۆڕەڪــەمدا
هەزار ســـاڵےتر دەریــبێنە
ئــەبینی هــەڵکەندراوی ناوی تۆی لــەســەرە"

__________________

چاوەکانم کردەوە
هێشتا مێشکم ئەو حاڵەی ئێستام لێک ناداتەوە
ئەو بە توندی لەباوەشی کردووم
وا هەست ئەکەم هەوڵی ڕاکردنم دابێت لەدەستی؟

سەیری ڕوخسارە ئارامەکەیم کرد
چەندە جوانە هەر وردەکاریێکی ڕوخساری
زیاتر من ئاشقی خۆی ئەکا

ڕوخسارێکی پیاوانە
لەهەمانکاتدا کیوت و مناڵانە
چۆن دوو شت لە یەک کەس کۆ ئەبێتەوە ؟

من بە بەختم هاوسەرەکەم
ئەوەندە ناوازەیە

دەستم بەرز کردەوە
قژیم کەمێک بەرز کردەوە
قژی زۆر نەرمە ڕەنگی ڕەشە وەک چاوەکانی

پەنجەم لە برۆیدا
زۆر جوانە وە ڕێکە چاوەکانی گەورەن وە تیژن
برژانگەکانی زۆر جوانن

پەنجەم لە لوتی درێژکردەوە
خەریکبوو پەنجەم بەر لێوی کەوێ
خێرا دەستم کشاندەوە

بە ئارامی سەرنجی ڕوخساریم ئەدا
هەناسە گەرمەکانی بەر ڕوخسارم ئەکەوت
هێشتا چاوم تێبڕیبوو هەرچەندە تێبینیم کرد
کە خەریکە بەخەبەر دێت

چاوەکانی کردەوە هەرزو لەگەڵ ئەوانەی من گرێیدان
باشە من کەمێک لەڕوەوە قسە ئەکەم
خۆم ناهێنم و نابەم

هێشتا سەرنجەکانی لەسەر من بون
تا قسەی کرد بە دەنگە گڕەکەی
نەفرەت موچرکە بە جەستەمداهات
تەنها هەوڵمدا نەشڵەژێم

" بەیانی باش ئایا شتێکی نامۆ لە ڕوخسارم هەیە؟"

"بەیانی تۆش باش
ئێ یانی نا نەخێر تەنها ئەوە یانی ڕوخسارت"

"ڕوخسارم چیەتی؟"

" یانی ئەوە ڕوخسارت ئەوەیە
چیە یانی ئای خوایە ببورە
ڕوخسارت زۆر جوانە"

نەفرەت شەرمەزار بووم
بەڵام ئەوە لەدڵم بوو بەڕاستی ئەو زۆر جوانە
چاوم لەسەری لابرد
بەڵام ئاهــ ئەو زیاتر وا ئەکا بشڵەژێم
گوێم لە پێکەنینە نزمەکەی بوو

باوەشەکەی توند کرد
ئای خوایە بۆچی ئەوە ئەکات من ئەبورێمەوە

" شەرم مەکە ئازیزم
بەڵام ڕوخساری من جوانە ئەوەی تۆ تەنانەت بێ کەمو کوڕیە"

" ئاهـ سوپاس "

" کەوایە ببورە من ئەڕۆمە ژورەکەم"

وتم و خێرا هەڵسامەوە
ڕۆشتمە دەرەوە لە ژورەکەی
دەستەکانم دانایە سەر کوڵمەکانم خەریکە ئەسوتێن

ڕۆشتمە گەرماو دواتر جلێکی
سادە بەڵام کەمێک جیاوازتر بوو
نازانم تا ئێستا لێرە عەزیم لەبەر نەکردوە

دانەیەکی ناسکم لەبەر کرد
درێژی تا خوار چۆکم بوو کرانەوەیەک
لەلای ڕاستی هەبوو تا سەرو ئەژنۆم

قۆڵەکانی کورت و فش بوون
نازانم من بەدڵمە
قژم وشک کردەوە و خوارەکەیم لول کرد
تەنها دوتاڵم دەرهێنا لە پێشەوە
بەشی پێشەوەم لە پشتەوە بەست

باشە هەموشتێک ناسکە و بەدڵمە
کۆتاشت ملوانکەکەی دایکمم خستەوە ملم
بەردێکی سپی درەوشاوەیە
زۆر بەنرخە ئەوە هی دایکم بوو
ئەوکاتەی لەدایکبووم دای بە باوکم تا بیدات بەمن

ڕۆشتمە خوارەوە مینەم بینی
چاوەکانی درەوشانەوە کە منی بینی
باشە منیش ئەمڕۆ جیاوازم
زەردەخەنەیەکی نەرمم بۆی کرد

ڕۆشتمە لای پێکەوە قاپەکانمان دانا
سەرم بەرزکردەوە لە دانانی کۆتا شت بۆ مێزەکە
جۆنگکووکم بینی بە زەردەخەنەوە لە پەیژەکان ئەهاتە خوارەوە

باشە یەکەمجارە وەک کەسێکی ئاسیی بیبینم
چاوەڕێبوم بە جلە ڕەسمیەکانی بێتە خوارەوە
بەڕاستی زۆر لێی دەهات
وەک پیاوێکی پلەبەرزی بازرگانی

بەڵام ئەمجارە جیاوازبوو
هودیێکی گەورەی لەبەر بوو
لەگەڵی کابۆیێکی بەرین
باشە ئەوە زۆر ناوازە دەردەکەوێ لەبەری
بەڵام بۆچی هەر ڕەش؟

باشە سەرەڕای ڕەنگە ماتەکە ئەو تێیدا دەدرەوشێتەوە
چاوەکانم لابرد خێرا پێشئەوەی هەست بکات ئەوەندە لێی ورد بومەتەوە

بەڵام من ئاگاداری ئەوە نەبووم
ئەو بەتەواوی چاوەکانی لەمندا گرێدابوو
سەرنجی هەموشتێکمی دا

ئەوە کەمێک منی شڵەژاند زەردەخەنەم
بەڕویدا کرد و دانیشتم

"بەیانی باش"

وتم بە نەرمی ئەویش لە سەرنجدانەکانی
وەستا و بە پێکەنینەوە داینیشت و وڵامی دامەوە

" بەیانیت شیرین"

ویستی دەست بکا بە نانخواردن
باشە ڕەنگە بێزاری بکەم بەڵام
بە قسەکەم ئەوم وەستاند
سەرنجەکانی لەسەرم بوو تا بزانێ چی ئەکەم

" مینە پەرداخە شیرەکان؟"

"ئۆهـ ئەوەتا ئۆنی"

وتی و داینایە سەر مێزەکە
ئەوەی خۆمم برد ئەوەی ئەویشم لەپێشی دانا بە برۆکانی پرسی

" ئەزانم تۆ واناکەیت
بەڵام سەرەتا پەرداخێک شیربخۆ ئەوە بەتەواوی وزە بەخشە ؟"

بەشێوەیەکی هێواش و پرس
قسەم کرد
ئەوەی خۆمم خوارد کە هیچ وڵامێکی
پێم نەدا وابزانم نایخوات

دوای ئەوەی تەواوم کرد پەرداخەکەم دانا
ئەو هێشتا لەمن ئەڕوانێت
باشە نازانم شتێک بە ڕوخسارمەوەیە؟

" ببورە شتێک لەسەر ڕوخسارمە؟"

"شیرینی"

"چی؟"

وتم باشە من شیرینیم نەخواردوە
دوای قسەکەم بیرم کردەوە
لەگەڵ زەردەخەنەکەی تێگەشتم
مینە منگە منگی پێکەنینی ئەهات باشە لێرەدا شەرمەزار بووم

ئەویش پەرداخە شیریەکەی خواردەوە
زۆر دڵخۆشبووم کە خواردیەوە

زەردەخەنەم بەڕویدا کرد
دواجار سەیری خواردنەکانی کرد
دوبارە برۆ گرژەکانی
ئەوە زۆر شیرین دەی هێنێتە پێش چاوم

" خوانێکی بەیانی تەندروستانە
تەنها گۆشت یارمەتیت نادا تاقی بکەوە ڕات چیە؟"

"با ئەوەش تاقی بکەینەوە "

وتی و دەستی بە خواردن کرد
تێبینیم کرد شیرە مەنیەکان ناخوات
پارچەیەک پەنیرم لەنێو موڕەبای گێلاسەکەوە نا

دواجار لەنێو قاپەکەیم دانا
زەردەخەنەیەکم کرد

" ئەمەیان تاقی بکەوە دڵنیام بەدڵت ئەبێ"

خستیە نێو پارچەیەک سەمون
باشە خەریکی سەرنجدانی ڕوخساریبووم
لە باشی و خراپی تامەکە

برۆکانی بەڕادەیەکی زۆر گرژ کرد
دڵنیابووم بەدڵی نیە
بۆیە خێرا قاوەکەیم بەرز کردەوە
تا وەری بگرێ

بەڵام وەری نەگرت

" وابزانم بەدڵت نەبوو
ببورە بەڵام من لام خۆشە وابزانم جیاوازین
دوبارە ببورە"

"ئاهــ بۆچی ئەوەندە داوای لێبوردن ئەکەی
ئەوە تامێکی ناوازەی هەبوو"

باشە کەمێک برۆم گرژ بو

" بەڵام ڕوخسارت وای دەرنەخست "

"گرژبونی برۆکانم
بۆ قوڵبونەوەیە لە تامەکەی لونای بچکۆڵ"

"چی؟ باشە دڵخۆشبووم
بەڵام من بچکۆڵ نیم "

"بەڵێ بێگومان "

بەردەوام بوین لە نانخواردن
لە درگا درا مینا درگای کردەوە
جیمین دەرکەوت بە خەندەوە

منیش خەندەم کردەوە بە بینینی
ئەو زۆر شیرینە

" بەیانیتان باش
دوو هاوسەرە شیرینەکە"

"هیۆنگ بوەستە لە نانەوەی ئاژاوە"

جیمین بە هاوارەوە وتی
جۆنگکووک بە بێزاری وەستاندی لە هاوارەکانی
من تەنها خەندەم کرد و وتم

" بەیانیت باش
بەخێربێی وە بفەرمو نانی بەیانی بخۆ
مینە تکایە قاپێکی تر ئەهێنی"

" ئۆهــ سوپاس
خوانێکی ناوازەی بەیانی دیارە
پێموانەبوو ئەم بەرازە گۆشتخۆرە ئەوانە بخوات"

وتی کە زەیتونێکی خوارد
پێکەنینێکی بچوکم کرد
جۆنگکووک بە بێزاری چاوی سوڕاند

" من بەراز و تۆ جوجک"

دوبارە پێکەنیم ئەوانە خەریکن
شەڕ بەیەک ئەفرۆشن

" براژن ئێستا تۆم هەیە بەتۆ تەمبێی ئەکەم"

من تێنەگەشتم بەس
پێکەنیم ئەو زۆر شیرینە
سەرنجم چوە سەر جۆنگکووک برۆکانی گرژ بوون
سەیری منی ئەکرد

بە هێواشی وتم چی بوە

" ببینە نیوەڕۆ ئەوە لێرە ئەمێنێتەوە
چۆن بەرگە بگرم؟"

" ئای خوایە هاوسەرەکەت لێدیارە
هیۆنگت بیرچوە ئەی بۆ ئێواران لایمن نان ئەخۆی
سەر گەورە"

"تششش خواردنە ناوازەکانی تۆ
هەر پێرێ بوو خواردنەکەت سوتابوو
ئەتوت هیچ نیە کەمێک زیاد برژاوە"

"ئایش زگم بەخۆم سوتا
وابزانم منیش ژنێ بهێنم باشە "

" ژنی داماو لەدەسو ڕائەکا
جارێ ئەوەنە ڕەزیل مەبە کەسێ بگرە ئەو ماڵە بۆگەنەو پاک کاتەوە دوایی بیرێ لە ژن بکەوە"

"کوڕە تۆ باش زمانت درێژبوە لەپێش ژنەکەو
دوای دوو شەقو تێ هەڵەدەم"

من تەنها بەردەوامبوم لە پێکەنین
ئەو چەتاڵە داماوانەی دەستیان
قاچیان هەبوایە ڕایان ئەکرد
ئەو لەپێشی ئەوی ڕا ئەگرێ ئەو ئەیکا بە هەڕەشە
ههههههههههه

-----------------------

چێژی لێببینن شیرینەکانم...

ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیر مەکە شیرینەکەم...




Ga verder met lezen

Dit interesseert je vast

35.2K 6.5K 93
{کـــۆتـــای هــاتــووە} «ئەوە بزانە خۆشەویستی تۆ ئامانەتێکە لەگەڵ خۆم ئەیبەمە دوونیاکەی تر» ئێڤا خۆشەویستێکی ڕاستەقینەی هەیە و پێی دەڵێت کێشە "من زۆ...
1.2K 202 8
کاژێر بو بە دوانزەی شەو ... وەک چۆن سەندرێلا کاتەکەی تەواو بوو . کاتەکەی منیش دەستی پێکرد! جەستەم لەرایەوە ئاوازەکان ڕوحمی لەباوەش کرد لێرە دوو چاوی...
7.5K 838 4
"بەد بۆی ڪیم تایهۆنگ دەبێت وا لە نێد هایسوو بڪات بڪەوێتە خۆشەویستی ئەو" ڪاتێڪ تایهۆنگ رازیدەبێت ڪە ژوانێڪی ساختە لەگەڵ ڪچێڪی نا ڪۆمەڵایەتی ببەستێت تا...
46.4K 10.2K 47
Completed ✔️ بابەتی ئەم سەدەیە چیە ؟؟ لەم سەدەیە هۆکاری ئەم هەموو ڕووداوە چی بوو ؟ کەسە خراپەکان !! ئەوانەی بەرگەی هەموو شتێ دەگرن بەڵام بەرگەی دۆڕا...