وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ"j.jk"

By DuLLfantasies

22.2K 3K 2K

وتیان هاوسەرەکەت وەک مناڵێک گرینگیدەدات تێگەیشتم ئەرکی هاوسەری نازانێت بەڵام شێتانەیە بەتەواوی ئەو وەک مناڵ... More

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ
میــــنــە.
ژەمــەڪـــانـــ..
ئــەو منـــاڵ نـــیــە!
قســەی خــەڵــڪ
لە خۆشــەویستیـــت دام
ڕۆژێـکــی جــیـــاواز
گْــرینگــــی دآنـــی ئـــەوُ
نێــــواڼــــی ئــــێـمـەْ
تــەڵـە بـــۆ خــۆمْ
یـــەګــەم ژواڼ
شـــەرمـــڼ
یــــەَګــەم مـــاچْ
بـــاوګــم٘
ڕۆژێڪے ماندوڪەر
بــــاوەشــۍ ئــەو
ئەمەریـــګــا
ڕۆژە بـێزار ګەرەګــاڼ
گــــوُمـــآڼ
بــــەیِــآڼـــے لــە بـــــآوەشـــِیداَ
ئاهەنگ
وەستان!
هــەستــے شــــەرم
بـــەڵگــــەګــــاڼ
ســـەرخـــۆش بوون
شێـــــواڼ
تێــــنەگـــەشتـــڼ
چـــارەســـەر..
هــــاڼجـــیڼ
پایـــــسکیــل
بێشەرم
بەیانی
زەنــــگـــەڪــــاڼ..

ڕوخسارە زەردەکـــەی

766 108 20
By DuLLfantasies

ڤۆیت و وشەکانت لەبیرمەکە شیرینەکەم...
just enjoy reading sweete...


" خــــەیـــاڵــێڪـــے بـــاوەشــت
بە هــەموو ڕاستـــے دوونـــیا نــاڰـــۆڕمــەوە."


____________________

دوای گەڕانەوەم لە کۆمپانیا
مینە و لونەم بینی
بەبێ سڵاویش تەنها بە مینەم ڕاگەیاند نان ناخۆم

لەڕاستیدا ئێوارە لەگەڵ جیمین نانمان خوارد
لە کۆمپانیا بۆیە ڕڕۆشتمە ژورەکەم

دوای کەمێک ڕۆشتم هۆڵەکە
بەدیار تیڤیەکەوە بووم
تێبینی لونەم نەکرد لە هیچ کوێیێک

بانگی مینەم کرد تا بپرسم

" منیە لونا لەکوێیە؟"

"گەورەم خاتون خەوت وابزانم "

" دەتوانی بڕۆی"

" ئەو مناڵە"

ئەوەم وت بەدەم خۆمەوە
بەڕاستی مناڵێکە
چەندە زو دەخەوێ وەک ئەوەی دایکی
توندبێ لەسەر ڕێکی کاتی خەوتنی

بێزاربووم ڕۆیشتمەوە ژورەکەم
نەمتوانی بخەوم
هاتمە دەرەوە لەژورەکەم

کاژێر یانزە بوو ئێستا مینە خەوتوە
ئەو کاژێر دە دەڕواتە ژورەکەی
ڕۆشتمە ژوری لونا

بەهێواشی درگاکەم کردەوە وەک هەموکات
پیشتی لەمن بوو دوبارە خەوتوە

بەڵام نەڕۆشتمەدەرەوە
ڕۆشتمە ژورەوە لای جێگاکەی وەستام ویستم
نزیک ببمەوە بەڵام دەنگێک پێمی وت

بوەستە تۆ چیدەکەی لێرە؟
تۆ دەتەوێ دوریخەیتەوە بۆچی ئێستا لە سنوری ئەوی؟
لەبیری نەکەی ئەو تەنها مناڵێکە !

بێ یەک و دوو ژورەکەیم جێهێشت
تەنها هیواخوازبووم ئەو ئاسایی بوایە

ئەو جوانیەی و پاکیەی هەمیشە لەبیرم ئەبات
کە ئەو تەنها مناڵێکە و پێویستە لەدوری بوەستم

ئەو یەکەم ئافرەتە لەژیانم
تەنانەت ڕۆژێک بیرم لە هەبونی ئافرەتێک نەکردۆتەوە لەلام

تەنها لەپڕێک بوو
بەڵام بە ئەقڵە مناڵیەکەشی خەریکە تەنها بە بینینی بە خەوتوویی هەموو شەوێک
خەریکە بکەومەداوێکی پیس

خەریکە بەتەواوی خۆشم بوێت
نەفرەت لەخۆم و لە هەستەکانم ئەکەم
من بە چاوی هاوسەرێک خەریکە بەتەواوی ئاشقیبم

بەڵام من چیبکەم؟
چیم لەدەست دێت لە دورکەوتنەوە زیاتر؟
ناکرێ ئەوە ڕوبدات
ئەوە هەڵەیە
ئەو هاوسەرمە بەڵام ئەو ئەقڵێکی مناڵی هەیە

من ناتوانم نە خۆم نە ئەویش لەناو بەرم

خەوتم بە بیرە قوڵەکەم وەک هەمیشە
ڕۆژەکانم دووبارەن

دوبارە نانی بەیانی بە تەنها
چون بۆ کار و نانی ئێوارەم لەگەڵ جیمین
تەنانەت ئێواران لەکاتی گەڕانەوەشم نای بینم

ئەو خەوتوە کە دەڕۆم وە خەوتوە کە دەگەڕێمەوە
بۆ ماوەی هەفتەیەکە تەنانەت لەنێو خەوتنیشدا نەمدیوە

ئێوەرە داهات وەک هەمیشە
نانم خوارد دواجار گەڕامەوە ماڵەوە

مینەم بینی پێویست ناکا دوبارە بڵێم ناخۆم
ڕۆشتمە ژورەکەم دوای شاوەرێک
ڕۆشتمە خوارەوە

سێوێکم برد لەنێو بەفر گرەکە
برۆکانم گرژ کرد کە مینەم بینی بە سینیێک خواردنەوە گەڕایەوە ژورەوە

" ئۆهــ گەورەم تۆ لێرەی
من خواردنەکەتم هێنایە ژورەکەت بەڵام تۆم نەدۆزیەوە"

برۆکانم گرژ تربوون

" بۆچی ئایا داوای خواردنم کرد مینە؟"

"ببورە گەورەم خاتون پێمیوت کە گەڕایتەوە گەر ناڕەزاشبیت خوانت بۆ ئامادە بکەم
چونکە پێیوابو چیتر تۆ ناژیت تەنها بە خوانی بەیانی"

"ئایا گەمژەیە کەس تانها بە خوانی بەیانی دەژی؟"

" خاتون"

منە وتی بێ ڕونکردنەوەیەک

"چی؟ "

"  بەڕێزم تەنها خاتون داوایکرد ئەوە بکەم وەک فرمانێک ئەو وتی کە تۆ تەندروستیت تێکدەچێ گەر بە بەردەوامی بێ خوان بیت و کار بکەیت چونکە پێشتر من وتم تۆ خوانی دەرەوە ناخۆیت"

هممم کەوایە ئەو مناڵە خەمی منی بوە؟
بەڵام چ گەمژەیەک تەنها بە نانی بەیانی دەژی بۆماوەی هەفتەیەک؟

" کەوایە پێی ڕابگەیەنە من خوانم خواردوە بۆچی پێیوایە من بە برسیەتی خۆم دەهێڵمەوە؟ "

"خاتونم وا بیردەکاتەوە تۆ بە بینینی ئەو بێزار و ناڕەحەت ئەبیت بۆیە دوای ئەوەی ڕۆیشتی دێتە خوارەوە وە پێش ئەوەی بگەڕێیتەوە دەگەڕێتەوە ژورەکەی"

"هـــم وادیارە کارێکی باش ئەکات بەهەرحاڵ ئەتوانی بڕۆی"

مینە ڕۆشت و من ڕۆشتمە باخچەکە
بەتەواوی بیرم لای ئەو بوو

بڕیارمدا دوبارە بڕۆمە ژورەکەی
ئەزانم کارێکی ڕاست ناکەم بەڵام بەتەواوی بیرم کردوە
هیچ نەبێ بینینێکی لەخەودا وادەکا کەمتر لەبیریدابم

درگای ژورەکەیم کردەوە ئەوجارە بەتەواوی نزیکی بومەوە قژی لەسەر ڕوخساری بوو
بەهێمنی دورم خستەوە لە ڕوخساری

بەڵام ڕوخساری هیچ لەباش نەدەچوو
تێبینی سەرینەکەیم کرد تەڕبوو
ئەوە پێی ڕاگەیاندم گریاوە بەڵام بۆچی؟

بەڕاستی ڕوخساری لەباش ناچێت
زەردە وەک بێڕوحێک

پرسیاری زۆر لەمێشکم خولانەوە
نزیک بومەوە بۆنەکەی سیەکانمی پڕ کرد

وەها خۆشبوو وەک بۆنی بەهەشتە
پێناسە نەکراوە
مێشکم شتانێکی خەیاڵی دروستکرد

ئەو لەنێو قوڵەکانمدا خەوتوە و باوەشی لە کەمەرم
داوە بە شیرینی سەری لەسەر سینگی من حەساندۆتەوە

منیش بە جوانی ڕوخسارە پێناسە نەکراوەکەی لەبەر ئەکەم تێبێنی هەر خاڵێکی ئەکەم
زەردەخەنەم کرد بەبێ ئاگای خۆم

مێشکم خەبەری کردمەوە بەوەی

بیرتە ئەو مناڵێکە؟

هەناسەیەکم هەڵمژی و ژورەکەیم جێهێشت
ڕۆشتمە سەر جێگاکەم پاڵکەوتم

بیر و هۆشم لای ڕوخسارە زەردەکەی بوو
خەو بردمیەوە

بەیانی هەڵسام
دوای ئامادەبوونم
ڕۆشتمە خوارەوە بەڵام تێبینی شتێکم کرد

بۆچی تەنها خوانێکی بەیانی یەک نەفەریە
تەنانەت پەرداخە گەورە پڕ لە شیرەکەی لونا نابینم

" مینە بۆچی خوانێکی یەک نەفەریە؟"

"گەورەم خاتون زوو پێمی ڕاگەیاند خوانی بەیانی ناخوات"

"باشە"

لە کۆمپانیا بووم
پەڕاوێکم بەدەستەوەبوو
تەنانەت بەزۆریش سەرنجەکانم نە دەگەڕانەوە
خەیاڵم قوڵ ڕۆیشت

بۆچی ڕوخساری زەرد بوو
تەندروستی تێکچوە یان چی؟
بۆچی نانی بەیانی نەخوارد؟

هۆشم لەسەر نەمابوو
دەستێک لە شانم درا بینیم جیمین هیۆنگە

" چیە کوڕە خەیاڵت بۆ وا قوڵ ڕۆیشتوە کێشە چیە؟"

"ئاهــ هیۆنگ تەنها بیرم ڕۆشتبوو"

" بیر ڕۆشتن و جۆنگکووک لە کۆمپانیا یەک ناگرێتەوە کەوایە باسیکە پیاو"

" تەنها نازانم
هەفتەیەک دەبوو لونام نەدیبوو"

"چیییییی؟ هەفتەیەک تۆ شێتی؟
چۆن ئایا تۆ ناگەڕێیتە ماڵەوە؟"

هیۆنگ بە شۆک و هاوارەوە وتی

" بوەستە هیۆنگ بوەستە
تەنها کاتێ دەردەچوم خەوتبوو
کە دەگەڕامەوە دوبارە خەوتبوو
منیش وازم هێنا لەوەی لەخەودا سەیری بکەم"

"بۆچی ئایا شتێک ڕویداوە؟"

" مینە وتی لونا وتویەتی نایەوێ بە بینینی بێزار ببم"

"جا کێ لە بینینی فریشتە ئاسایەک بێزار ئەبێ
بۆچی وا هەست ئەکات"

" نازانم تەنها ئێستا هاتە بیرم ڕۆژێک منیە وتی بانگی ئەکەم بۆ خوانی بەیانی منیش وتم بانگی مەکە بە بینینی بێزار ئەبم
تۆ بڵێی گوێ بیست بوبێ؟"

"ئای لە گەمژەیی تۆ جۆنگکووک تۆ پێوەری گەمژەیی ئەپەڕێنی ئێ دواتر؟ دوێنێ چی ڕویدا؟"

هیۆنگ وتی بە بێهیوایی لەمن
لەڕاستیدا ڕاست ئەکا من چۆن قسەی وام کردوە؟

" لەو ڕۆژەوە نەم بینیەوە
دوێنێ مینە خوانی بۆم دانا
وتی لونا داوای کردوە چونکە پێیوابوە تەنها نانی بەیانی ئەخۆم تا نەی بینم
بەڵام بەڕاستی من لەگەڵ تۆ نانم دەخوارد

دواجار ڕۆشتمە ژورەکەی دوای هەفتەیەک بینیمەوە بەڵام ئەو باش دیار نەبوو
هەستم کرد گریاوە پێش خەوتنی وە ڕوخساری زۆر زەرد بوو

ئەم بەیانیە مینە خوانێکی یەک نەفەری دانابوو
ئەوە خوی بەیانیان بوو زەردەخەنە بکەم بە بینینی پەرداخە گەورە پڕ لە شیرەکەی لونا
بەڵام ئەمڕۆ نەبوو مینە وتی لونا زوتر وتویەتی نان ناخوات "

من وتم و جیمین هێشتا بە گەمژەیی
لێمی ئەڕوانی دواجار شەقێکی بەهێزم وەرگرت
لەپشتی سەرم
سەری بۆلای ڕاست و چەپ سوڕاند بە بێهیوایی

" بەڕاستی چ گەمژەیەکی؟
هاوسەرەکەت ئەگەر کەمو کوڕیشی هەبێ
ناتوانی بەم جۆرە ئازاری بدەی
ئەو ژیانێکی جێهێشت و هاتە لای تۆ
پێموانیە هەرگیز گریابێت لای باوکی
جۆنگکووک گەر تۆ ناتوانی بە باشی ئاگاداری ئەوبیت
بیدەرەوە دەست باوکی
ئەوەندە ئازاری مەدە وەک بێ ویژدانێک
مامەڵە مەکە

ڕەنگە مناڵانە ڕەفتار بکات یان هەرشتێک
بەڵام هەر مرۆڤێک خەلەلێکی هەیە
پێتوایە تۆ بێ کەموکوڕی ؟
ئایا خۆتت دیوە کاتێ توڕە ئەبیت؟
وەک وەحشێکی گیان کێشی
پێتوایە ئەوە ئاساییە؟
ئاساییە تۆ توڕەبیت و هاوار بکەی
بشکێنی و بریندار بکەی؟

بەڵام ئاسایی نیە کەسێک وەک مناڵێکی بێتاوان مامەڵە بکات؟
وەک کەسێکی بێ خەوش بێت؟
پێتوایە پێویستە هەمیشە هەموو کەسێک بێ کەموکوڕی بێت؟

ئەوسا بۆچی ژیان بەردەوام بێت؟
ئایا پێتوانیە پێویستە کەمێکیش بێت
بەرپرسیارەتی هاوسەریت هەڵگریت؟
تائێستا چیت بۆی کردوە؟
با هاوسەرگیریێکی ساختەبێت
بەڵام ئەوەندەی لەتۆی ببینم زیاتر ڕێز لە مینە دەگری وەک لە لونا!
پێتوانیە بەسە گەمژەییت؟

هەڵسە بڕۆرە لای هاوسەرەکەت پیاو
ئەو پێویستی بە کەسێکە لەپشتی پێویستی بە کەسێکە لای بێت "

هیۆنگ خەریکی سەرزەنشت کردنمە
لەهەمانکات ئامۆژگاری

بەڵام ئەو بەتەواوی ڕاستە
هەمومان کەمو کوڕیێکمان هەیە گەورە یان بچوک
هیچ کەسێک بێ کەمو کوڕی نیە

تەنانەت ئەوانەی پێتوایە وان
وانین هەمیشە هەموکەسێک کەموکوڕیەکانی ئەشارێتەوە لە هەمو دونیا

بەڵام کە ڕۆشتە ماڵەوە ئەو هاوسەرێکی هەیە
لەگەڵیەتی و پێکەوە یەکیان قبوڵە بە هەمو کەمو کوڕیێکەوە نەوەک گلەیی لەیەکتر بکەن

بەهەرحاڵ بێقسە چاکەتەکەم هەڵگرتو ڕۆشتم
گەیشتمە ماڵەوە درگای ماڵەوەم کردەوە
مینە بە سەر سوڕمانەوە لێمی ئەڕوانی

گوێم پێنەدا لونام نەبینی زانیم
دوبارە لە ژورەکەیەتی
ڕۆشتمە ژورەکەی درگاکەم کردەوە هێشتا خەوتوە
جێم هێشت و ڕۆشتمە ژورەکەم

--------------------

چێژی لێببینە شیرینەکەم...

ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیر مەکەن شیرینەکانم....
















Continue Reading

You'll Also Like

6K 773 18
ژیان چەند قورسبێ من قورستر دەبم گرینگی نادەم با بکوژرێم، لەپێناو تۆڵە سەندنەوە من بەدەستی دێنم ئێوە بگرین بۆ گیانتان وەک ئەوەی واتان لەمن کرد!
3.4K 570 16
"دڵێك تاسەی بینینی تۆ نەكات دڵێك ئارەزووی بوونی تۆ نەكات دەستێك ئاشنای ڕووی جوانت نەبووبێت دەستێك تێكەڵی دەستە ساردەكانێت نەبووبێت چاوێك شاد نەبوو...
34.7K 6.4K 93
{کـــۆتـــای هــاتــووە} «ئەوە بزانە خۆشەویستی تۆ ئامانەتێکە لەگەڵ خۆم ئەیبەمە دوونیاکەی تر» ئێڤا خۆشەویستێکی ڕاستەقینەی هەیە و پێی دەڵێت کێشە "من زۆ...
274K 14.1K 82
🍁ကောင်းခြင်းတည်မြဲ.. 🍁 နိုင်ငံခြားပြန်ကောင်လေး။ ရုပ်ရည်၊ ပညာ၊ စည်းစိမ်ဥစ္စာပြည့်စုံကြွယ်ဝသူမို့ အတော်လေးကြီးကျယ်သည့်လူ။ သူ့ကိုသူလည်း အထင်ကြီးလွန်းပ...