ڤۆیت و فۆڵۆو لەبیر مەکە شیرینەکەم...
just enjoy reading sweete...
" تـــەنـــانــەت لـــەنــێو دۆزەخـــێڪـیشدا تـــەنـــهـــا بیــنینـے تــۆ
هێــــورم ئـــەڪـــاتـەوە........."
______________
گەڕامەوە لە کۆمپانیا
بە شەکەتی ڕۆشتمە ژورەکەم
دوای شاوەرێک ڕۆشتمە خوارەوە
بەڵام ئاهــ لونام نەبینی
مینە سفرەکەی ئامادە کردبوو
بەڵام لەڕاستیدا هیچ حەزێکی خواردنم نەبوو
پێمڕاگەیاند خوانی ئێوارە ناخۆم
لەگەڵ ئەوەی نیوەڕۆش نەمخواردوە
بەڵام بۆم ناخورێ
ڕۆشتمەوە ژورەکەم
بڕیارمدا بخەوم
زۆر زوبوو بەڵام خەواڵاوم
پاڵکەوتم دوای داکندنی بەشی سەرەوەی جلەکانم
لەسەر جێگاکەم چاوەکانم لێک نابوون
خەریکبوو ماڵئاوایی بکەم
بەڵام تەقەی درگاکە وەستاندمی
بەبێزاری وتم وەرە
بیرم کردەوە مینە بێت بۆ شتێک یان هەرچیێک
لەئێستادا بۆم گرینگ نیە
" ئێ ئەوە یانی ببورە بێزارت دەکەم
بەڵام تکایە دەکرێ نانی ئێوارە بخۆی؟"
دوای گوێبیستبون لەدەنگی
تێگەشتم مینە نیە ڕوم سوڕاند
ئەو ڕوخساری شەرمەزاری و شەرم تێکەڵ بوو
سەیری لایەکی دەکرد
دەستەکانی لەیەک ئاڵاندبون و یاری پێدەکرد
بەتەواوی شڵەژاویم تێدا بەدی کرد
تەنها هیچ هێزێکم نیە نە بۆ دەمە قاڵێ
نەبۆ خواردن
" دەتوانی ژیورەکەم جێبهێڵی و چیتر بێزارم نەکەیت؟"
ئەوانەم وت دوای ساتێک تەنها
گوێم لە دەنگی درگا بوو
ئەو ژورەکەمی جێهێشت و ڕۆیشت
ئای چەند لە مناڵێکی ساوا ئەچی
ئەوە دەمارگیرم ئەکا
چاوەکانم لێکنا بەڵام نەفرەت
ناتوانم بخەوم
بڕیارمدا بڕۆمە خوارەوە
جلەکەم پۆشیەوە و ڕۆیشتمە خوارەوە
بینیم مینە خەریکی کۆکردنەوەی مێزەکە بوو
برۆکانم گرژ کرد ئەو ئێستا داوای خوانی ئێوارەی کرد چەندە زوو تەواوی کرد؟
" بۆچی خوانەکەت کۆ کردوە؟"
" ئۆهــ گەورەم خاتون وتی هەست بە خەواڵویی دەکەم بۆیە نان ناخوات "
" بۆچی ئایە تەواوی ڕۆژ لە کاربوە یان چی مناڵ"
" ئۆهـ نا گەورەم بەجۆرێک ئەو نیوەی ڕۆژەکە خەوت نانی نیوەڕۆشی بەباشی نەخوارد"
"باشە"
مینەم جێهێشت
باشە کەوایە چۆن ئەو هەمو خەوەی هەیە؟
ئاهــ نەفرەت بەمن چی؟
دوبارە نەمتوانی ڕۆشتمە لای ژورەکەی
بە هێواشی درگاکەم کردەوە لەسەر جێگاکەی بوو
بەڵام پشتی لەمن بوو
وادیارە خەوتوە
کە خەوی دەهات بۆچی نەفرەتیانە منی لەخەو کرد
ئایش مناڵ من چیبکەم لەگەڵ تۆ؟
درگاکەم داخستەوە و ڕۆشتمە ژورەکەم
پاڵکەوتم و خەوتم
بەیانی هەڵسام و خۆم ئامادە کرد
ڕۆیشتمە خوارەوە
نەخێر ئیتر هێشتا بەئاگانیە ؟
ئەو تەنها دەخەوێ
دانیشتم بینیم خوانی بەیانی ئامادەیە
بەڵام بۆ دووکەس
جیا لەوە ئەو پارداخە گەورەیەی پڕە لەشیر سەرنجی ڕاکێشام
" مینە ئایا هەرگیز داوای شیرم کردوە؟"
"ئۆهــ ببورە گەورەم خاتون پێمی وت بەیانیان
شیردەخوات ئەو زۆر ژیکەڵەیە"
منیە وتی بێئاگای لەوەی ئەو لەپێش منە و خەریکی گفتوگۆی سادەیە
تەنها بەساردی ڕوانیم
بە بیرکردنەوە لەوەی ئەو بەتەواوی
مناڵێکە زیاتر نا
"تشـش ئەو تەنها مناڵێکە!"
" گەورەم بانگی خاتون بکەم تا نانی بەیانی بخوات؟"
" ئۆهـــ نا نەخێر ئەو مناڵە تەنها بێزارم ئەکات"
"ببورە گەورەم"
مینە وتی و چەمایەوە
ڕۆشتە لای کارەکانی خۆی
نانم تەواو کرد و ڕۆشتمە دەرەوە
وەک هەموڕۆژێکی نەفرەتی دووبارە
----------------------------------
بەیانی لەخەو هەڵسام
خۆشبەختانە زوبوو
دوای خۆشۆردن سکم دەنگی هات
پێکەنینێکی بچوکم کرد
خۆشبەختانە ئێستا زو هەڵساوم واتا ئەتوانم نانی بەیانی لەگەڵ کەسێک بخۆم
بەڕاستی من ناتوانم بەتەنها نان بخۆم
ئەوە وەک خنکانێکە بۆمن
زۆر برسیمبوو
ڕۆشتمە خوارەوە لە کۆتا پەیژەبووم
خەریکبوو بیبڕم بەڵام زەردەخەنەیەکم کرد کە جۆنگکووکم بینی لەسەر مێزی نانخواردن
مینە بەرامبەرم بوو بەڵام تێبینی منی نەکرد
ویستم هەنگاوێک بهاوێژم بەڵام تەنها سڕبووم
و زەردەخەنەکەم بڕا
کە بیستم ئەو تەنها بە بینینم ئەوەندە بێزار ئەبێت
تەنانەت لە مناڵێک بزارکەر ترم بۆی
مینە سەری بەرز کردەوە منی بینی
بەخەمباری ڕوانی بەڵام زەردەخەنەیەی ساختەم کرد
ڕێمکردەوە بۆ ژورەکەم
پاڵکەوتم و خۆم نوقمی جێگاکەم کرد
فرمێسکەکانم نەوەستان لە هاتنە خوارەوە
ئەوە من ئەشکێنێ کەسێک بەڕاستی بە بینینم بێزاربێت لەکاتێکا من خۆشم ئەوێت
من پێویستە لێی دوربم بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت
وە پێویستە لای بم بۆئەوەی دڵخۆش بم
من پێویستە چی بکەم؟
سەرم بەرزکردەوە
دوای بیستنی کرانەوەی درگای ژورەکەم
مینە دەرکەوت بە چاوە گریاوەکانم
زەردەخەنەم بۆیکرد
هات لە تەنیشتم لەسەر جێگاکەم دانیشت
دەستەکانمی گرت
" ئۆنی خۆت خەمبار مەکە هم؟
تکایە وامەکە گەورەم هەمیشە ساردە بۆ هەموکەسێک تەنانەت منیش سەرەتاکان هەمیشە سەرزەنشتی ئەکردم و سزای ئەدام بەبێ ئەوەی هەڵە بکەم بەڵام ئێستا باشە تەنها کاتی دەوێ تا ڕابێت
لەکۆتاییدا ئێوە لەپڕێک بونە هی یەک
باشە لۆژیکیانە پێویستە مێشک و دڵی قبوڵی شتەکان بکات تەنها کەمێک چاوەڕێبە دڵنیام وا نابێت هم؟"
زەردەخەنەم کرد و باوەشم پێیدا کرد
ئەو زۆر شیرینە بەتەواوی من پێویستم بە کەسێکی وەهایە تێبگات لێم
" مینە تۆ دڵنیای من هەڵناخەڵەتێنی؟"
هەرچەندە ئەزانم وانابێت
ئەو کەسێک نیە ڕابێت بەڵام وەک قایلبونێک بۆ قسەکانی پرسیم
ئەو شڵەژا هههه زۆر کیوتە
" ئێ ئۆنی یانی بێگومان من دڵنیام من چۆن ئەوە ئەکەم"
"باشە کەوایە چاوەڕێین بزانین ئەو بەفرە ئەتوێتەوە"
" کەوایە وەرە خوارەوە نان بخۆ "
"باشە با بڕۆین"
وتم بە زەردەخەنەوە ڕۆشتینە خوارەوە
دوبارە تەنها کەمێ نانم خوارد
ئەوەش لەبەر دڵی مینە بوو
بەتەواوی نامەوێ بەهۆی من سزا بدرێت
وە منیش بەتەنها گەر بەقەد نیاندەرتاڵێک برسیبم نانم بۆ ناخورێت
لەگەڵ ئەو قاپەکانم کۆکردەوە
هەرچەندە پێداگیری کرد
بەڵام من وەک بتێک چی بکەم؟
بۆیە ڕازیم کرد ئیدی
نانی نیوەڕۆشم کەم خوارد
لەڕاستیدا تەنها یاریم پێ کرد
ئێوارە بەدوایەوە
جۆنگکووک گەڕایەوە تەنانەت بێ سڵاوێکیش
تەنها ڕایگەیاند کە خوانی ئێوارە ناخوات
من خەمی ئەوم بوو
ئەو دوێنێش نانی نەخوارد
تەنانەت نیوەڕۆش
چۆن دەتوانێ بژی تەنها بە ژەمی بەیانی؟
زەردەخەنەیەکم بە ڕوی مینە کرد
تێگەیشت نامەوێ نان بخۆم
زۆری لێم نەکرد
ڕۆیشتمە ژورەکەم و خۆم نوقمی جێگاکەم کرد
------------------
چێژی لێببینن شیرینەکانم
با وشەکانتان ببینم !
ڤۆیت لەبیر مەکە شیرینەکانم...