|| THE KINGDOM OF DEVIL || 🔛

By r_bad16

2.6K 356 62

تیانا میلەر... دەستگیری دەکرێت،بەهۆی تاوانێکی کۆمەڵ کوژی کە ئەنجامی نەداوە! لە ماوەی شەوێکدا، خێزانەکەی لەدەس... More

CHAPTER ONE
CHAPTER TWO
CHAPTER THREE
CHAPTER FOUR
CHAPTER FIVE
CHAPTER SIX
CHAPTER SEVEN
CHAPTER EIGHT
CHAPTER NINE
CHAPTER ELEVEN

CHAPTER TEN

160 28 4
By r_bad16

POV TIANA

هەموومان لە گۆڕەپانی مەشق کردنەکە وەستاوین مەبەستم تەنها گرووپەکەی خۆمە
بۆچی لێرەین؟

"ئەشڵی؟"
وتم

"بەڵێ؟"
ئەشڵی وتی

"ئێمە چی دەکەین لێرە؟"
وتم

ئەشڵی کەمێک چاوەکانی فراوان بوو

"ئەها...من لەبیرم کرد پێتان بڵێم..هاوەڕێیان ئێوە دەبێت مەشق بکەن لە ئەم شەمەیەوە ڕکابەری ئێوە دەست پێدەکات لەگەڵ ئەو کەسانەی تازە هاتوون بۆ ئێرە ئەم ڕکابەرییە تەنها بۆ خۆشیە کینگ ئەم ڕکابەرییەی داهێناوە...هەفتەی یەک جار دەکرێت کە دوو کەس ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە بەمشێوازە بەردەوام دەبێت تاوەکوو لە کۆتاییدا یەک براوە دەمێنێتەوە ئەو کەسە براوەیە ڕووبەڕوی کینگ دەبێتەوە ئەگەر بیباتەوە ئەوە هەرچی داوابکات دەبێت کینگ بۆی بکات جگە لە ڕۆیشتن لێرە و پێگەی کینگ بەڵام ئەگەر بدۆڕێت دەبێت کینگ هەرچی بووێت بۆی بکات
لە دوو بەش پێکدێت سەرەتا بە شمشێر شەڕ دەکەن دواتر بە دەست"
ئەشڵی وتی

ئەمە چییە؟
زۆر منداڵانە نییە؟!
چۆن چێژ لە شتێکی وەها دەبینن؟
نامەوێت ئەمە بکەم

"بەڵام من هیچ شتێک لەسەر شەڕ کردن نازانم"
ئابیگەیڵ بە داماوی وتی

"لێرە فێردەبیت"
ئەشڵی وتی

"من ڕقم لە شەڕ کردنە نامەوێت لە گەڵ هیچ کەس شەڕ بکەم بۆ ئەم شتە هیچانە"
هیگاشی وتی

"منیش..هاوڕام لەگەڵتان"
ماڕک وتی

"کەواتە با بڕۆین بخەوین"
بە بێ باکی وتم

"بەڵام من ناتوانم...فەرماندە وتی دەبێت ببم بە سەرباز"
ماڕک بە خەمباری وتی

"ماڕک...تۆ ئەوت ناوێت ئەو ناتوانێت بە زۆر ئەم کارە بەتۆ بکات"
وتم

"نەخێر..تیانا ئێمە ناتوانن لە فەرمانی ئەو ئەهریمەنانە دەربچین"
ئەشڵی وتی

"بۆچی..تۆ ئەوەندە دەترسیت؟"
وتم بە ئەشڵی

"تیانا من زۆر شتم بینیوە من دووساڵە لێرەم"
ئەشڵی وتی

"بۆ دەبێت هەر باسی ئەو دووساڵە نەفرەتییە بکەیت؟
چی وادەکات کە ئەوەندە خۆش بێت کە تۆ دوو ساڵە لێرەیت؟"
بە بێزاری وتم

"تیانا...نابێت تۆ ن..."
نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات ئەشڵی دەیەوێت دووبارە وانەم پێ بدات بەڵام
من گوێی لێ ناگرم

"بەسە!...ئەشڵی  بیبڕەوە من دەڕۆمە ژوورەکەم کەس بۆی نییە قسە بکات..هەر کەسێکی تر دەیەوەێت با لەگەڵم بێت"
وتم

ئەشڵی دەیەوێت منیش ببم بە کۆیلەی ئەوان
من نابم!
ڕۆیشتم بەرەو دەرەوەی گۆڕەپانەکە
بەڵام پێش ئەوەی لە گۆڕەپانەکە دەربچم یەکێک بانگی کردم

"تیانا"
وتی
ئەو دەنگە...
دەنگی جاکە

وەڵامم نەدایەوە تەنها دەمەوێت لێرە بڕۆم

"ئاا"
وتم و داچڵەکیم
لەناکاو جاک لەبەر دەمم دەرکەوت

"بۆ کوێ؟"
بە بێ هەستی وتی

"بۆ ژوورەکەم"
وتم

"بڕۆ لە تەنیشت هاوڕێکانت بۆستە هەر ئێستا"
بە هاوارەوە وتی

"ناڕۆم"
بەڕەقی وتم

بە تەنیشتیدا ڕۆیشتم
ناتوانێت فەرمانم لەسەر بکات
وا دەزانێت چییە؟

توشی ئازارێک بووم لە سەرمدا
قژم!
بەنەفرەت بێت قژمی گرتووە

"ئااه"
ناڵاندم لەبەر ئازارەکەی

"بەرمبدە بەنەفرەت بیت!"
وتم

"ئێستا پێت دەڵێم کێ نەفرەتییە"
بە توڕەیی وتی

بە قژ منی ڕاکێشایەوە بۆ ناو گۆڕەپانەکە

بە قژم منی بەرزکردە بە تەنها دەستێکی
بەهەموو هێزی قژمی ڕاکێشا
ئازاری دێت!
زۆر!
زۆر!

چاوم پڕ بوو لە ئاو لەبەر ئازار

فڕێیدامە سەر زەوییەکە
لەقە لە سک و پشتم دەدا
هەناسەم توند بوو هەست بە ئازاری پەراسووم دەکەم

من نابێت خۆم بەدەستەوە بدەم!

دەستم پڕ کرد لەو خۆڵەی کە لە زەوییەکەبوو هەڵمدا بەرەو چاوی جاک

وازی لە من هێنا دەستی بە چاوییەوە گرت
بە خێرایی هەستامەوە سەر قاچم
دەستم بەرزکردوە بۆ ئەوەی زلەی لێ بدەم بەڵام دەستمی بە تووندی گرت وەک دووێنێ بگرە تووندتریش بوو خەریکە دەشکیت

"دەستم...دەستم بەربدە"
قیژاندم بە هاوارەوە

"بەدڵتە؟..بۆچی ناتوانیت لێم بدەیت؟"
بە گاڵتە پێکردنەوە وتی

"بۆستە!...تۆ ناتوانیت بەمشێوەیە لێی بدەیت بەنەفرەت بیت"
ماڕک بە توڕەیی وتی
لەکاتێکدا بەرەو جاک دەهات

جاک دەستی منی بەردا بەرەو ماڕک ڕۆیشت
ماڕک ویستی لەقەی لێ بدات بەڵام جاک قاچی گرت و ڕایکێشا ماڕک دەنگێکی بەرزی لێوە دەرچوو و قاچی بەرداو کەوتە سەر زەویەکە جاک ڕۆیشتە سەر سکی ماڕک بەخێراییەکی زۆر بۆکسی لە ڕوخسارە جوانەکەی ماڕک دەدا بێ ئەوەی هەلێکی بۆ بڕەخسێنێت بۆ هەستنەوە یان بەرگری کردن لە خۆی نزیکەی دە بۆکسی لێدا 

"نەخێرر!...بۆستە!"
بە ترسەوە وتم

بە خێرایی قۆڵی جاکم گرت و سەرنجی ئەوم بۆ خۆم گەڕاندەوە دەستی لابرد لەسەر ماڕک بەرەو من هات ویستم بۆکسێکی لێ بدەم بە خێرایی قۆڵمی گرت
قۆڵمی بادا

"ئاه..قۆڵمممم!"
بە هەموو هێزم هاوارم کرد وەک ئەوە وایە چەقۆی لێ بدەن دەمارەکانم هەمووی کەوتنە سەر یەک

قۆڵم!
شکا!

بۆکسێکی لە دەمووچاوم دا
تامی خوێن دەکەم لە دەممدا

دستی برد بۆ قوڕگم!

بەهەردوو دەستی قوڕگمی گرتووە!

ناتوانم هەناسە بدەم!

دنیا ڕەش دەبێت لە پێش چاوم!

گووێم لە دەنگی ئەشڵی بوو

"بۆستە!..تکایە ئەوان تازەن هیچ نازانن"
ئەشڵی بە هاوارەوە وتی

"تۆ بێدەنگ بە!"
جاک بە هاوارەوە وتی

ناتوانم هەناسە بدەم!
ئەمە کۆتاییە!
نا
گرتنەکەی جاک لەسەر ملم شل بووە

کەوتمە سەر زەویەکە

.
.
.
.

AFTER 5 MIN


"تیانا...تیانا"
گوێم لە کەسێکە بانگم دەکات

وردە وردە چاوم کردەوەه


هەموو لەشم شکاوە

چی ڕویداوە؟
ئاسمان جوانە!
من بۆچی لەسەر زەوی ڕاکشاوم؟

جاک...
ئەو وایکرد
چۆن ئەوەندە بەهێزە
بێگوومان چوونکە مرۆڤ نییە!

هەست بە ئازارێکی توند دەکەم لە سەر و سکم
قوڕگم دەکزێتەوە

"تیانا تۆ باشی"
ئەشڵی بە خەمەوە وتی

"بەڵێ باشم"
وتم بە ماندووی

ئەشڵی و ئابیگەیڵ یارمەتی منیان دا هەستمەوە

"ماڕک..ماڕک لە کوێیە؟"
بە ترسەوە وتم

"خەمت نەبێت ئەو باشە تەنها لوتی پژاوە لەگەڵ هیگاشی ڕۆیشتن بۆ دەستشۆر"
ئابیگەیڵ وتی

ناو دەمم تامێکی سەیری هەیە!

وابزانم خوێنە!

"تیانا هیچ شوێنێکت نەشکاوە؟"
ئەشڵی وتی

نازانم!

"پشتم زۆر ئازاری هەیە بەڵام نەشکاوە"
وتم لە کاتێکدا خۆم دەسوڕاند بۆ پشکنینی پشتم

"قۆڵم....زۆر ئازاری هەیە
وابزانم نا جوڵێت"
وتم لە کاتێکدا سەیری قۆڵمم دەکرد دەمویست بیجوڵێنم

بەڕاستی شکاوە؟

"باوەڕ ناکەم شکابێت هەوڵبدە بی جوڵێنیت"
ئەشڵی وتی
بە هەردوو دەستی
قۆڵی چەپمی گرت هەوڵیدا یارمەتیم بدات لە جوڵاندنی قۆڵم
دەجوڵێت!
سوپاس بۆ خودا نەشکاوە

"نەشکاوە.."
ئابیگەیڵ بە دڵخۆشی وتی
"ئەو زۆر ترسناک بوو...کاتێک لە ئێوەی دەدا..من لێرە دەترسم"
دڵخۆشێیەکەی کاڵ بووەوە کە جاکی بیرهاتەوە

"من پێم وتیت وامەکە تیانا تۆ بۆچی ئەوەندە
کەلە ڕەقیت؟...بۆچی گوێت لە من نەگرت ئێوە بە سەلامەتی ڕزگارتان بوو لەدەستی ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بوو کە فەرماندە ویلیام هات وتی کە کینگ کاری بە فەرماندە جاکە نەک لەبەر ئەوەی نەیویست بتان کوژێت..نازانم ئەگەر فەرماندە ویلیام وەک پاڵەوان دەرنەکەوتایە ئەوا چی ڕویدەدا"
ئەشڵی بە خەمەوە وتی

"تێدەگەم...بەڵام دەتەوێت ببین بە کۆیلەی ئەوان؟"
بەبیزاری وتم

"بێگوومان نەخێر گەمژە...تەنها بە قسەی ئەوان بکە
بۆ ئەوەی توشی کێشە نەبیت ئەوە کۆیلایەتی پێناڵێن خۆپارێزی پێدەڵێن تۆ لە شاری مرۆڤەکان ناژیت بڕوابکە ئەهەریمەنەکان زۆر باشترن لە بونەوەرەکانی تری ئێرە"
ئەشڵی وتی

"بۆ ئێرە بوونەوەری تری لێیە؟"
ئابیگەیڵ بە ترسەوە وتی

"بەڵێ...لێرە جگە لە ئەهریمەن
نالوسا فالایای لێیە
ئەوان جۆرێکن لە بوونەوەری سێبەر لەناو چڕی داستانەکەدا دەژین چاوەڕێی قوربانی دەکەن
مرۆڤەکان دەخۆن
بەرزیان بەنزیکەیی وەکو پیاوێکە ،ڕوخساریان شکاوە،
گوێچکەکانیان درێژن ،کاتێک کە خۆر ئاوا دەبێت ئەوان لە سێبەری درەختەکانەوە دەردەکەون
لەگەڵ چەندین دڕندەی کێوی تر کە لە ناو دارستانەکەدا بوونیان هەیە

هەروەها لە تەنیشت شانشینەکەمان شانشینی
WO
ی لێییە

لەوێ وێندیگۆکان دەژین
ئەوان ڕوحێکی خراپن هەندێک جار
وەکو مرۆڤ هەڵسووکەت دەکەن و تایبەتمەندیان وەک مرۆڤە..دوژمنی سەرسەختی ئەهریمەنەکانن
ئەوان ئارەزوویان مرۆڤ خواردنە و کوشتنی ئەو کەسانەیە کە دەکەونە ژێر کاریگەری ئەوانەوە
ئەوان بە مرۆڤێکی زەبەلاح بە دڵی سەهۆڵەوە وەسف دەکرێن بۆنێکی خراپیان هەیە
هێزی سەروو سروشتیان هەیە
ئەگەر مرۆڤێک بکەوێتە دەستی ئەوان دەیخۆن
بەڵام ئەگەر بۆنی ناخۆش بێت نایخۆن
ئەگەر نەیانخوارد دەیگۆڕن بە وێندیگۆ وەکو خۆیان هەرواها بیستومە دەتوانن هاوسەر گیری لەگەڵ مرئڤ و ئەهریمەن و گورگەکان بکەن ساڵی ڕابردوو وێندیگۆیەک لەگەڵ مرۆڤێک هاوسەرگیری کرد
بیستوومە کە سەرۆکەکەیان پێشتر مرۆڤ بووە
بەڵام گۆڕاوە بۆ وێندیگۆ
ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕوحێکی خراپ جەستەی بەڕێوەدەبات
ناوی ئیزڕائیلە کەس نازانێت دایکی کێیە بەڵام باوکی وێندیگۆ بووە
لەلایەن کینگەوە کوژراوە"
ئەشڵی وتی

"واو! تۆ چۆن ئەم هەمووشتە دەزانیت؟"
ئابیگەیڵ بە شۆکەوە وتی

"لە ناو شارۆچکەکە هاوڕێم هەیە...هەروەها
دوو ساڵە لێرەم"
ئەشڵی وتی

بەزمی دووساڵەکە هاتەوە
لێرە هەموو شتێک بوونی هەیە
وابزانم خەون دەبینم!

"کەواتە ئەهریمەکان باشترین بوونەوەرن لێرە؟"
وتم

"بەڵێ...ئازیزم...بۆیە بە باشی هەڵسوکەوت بکە...هەروەها شەڕکردنەکە بۆ خۆشییە
منیش کە یەکەم ساڵ هاتم بۆئێرە وابووم بەڵام فێری شەڕکردن و خۆپارێزی کردن بووم لەخۆم هەروەها کاتێکی خۆشم بەسەر برد هەم لە شەڕکردن هەم لە بینەر بوون تەنانەت دەتوانیت گەنمەشامی بخۆیت بە دیارییەوە وەک فیلمێکی ئاکشن وایە بڕوام پێ بکە...دەتوانیت گرێو لەسەر یاریزانەکان بکەیت"
ئەشڵی بە زەردەخەنەوە وتی

باشە!
ئەو تەنها دەیەوێت ڕای من بگۆڕێت
چی بکەم
دەیکەم!

"کەواتە من ڕازیم بەس تکایە با وێندیگۆکان من نەبەن من کار دەکەم لێرە هەرچی بیڵێن دەیکەم"
ئابیگەیڵ وتی

ئەم کچە چاک ترساوە
باشە ترسەکەی لە جێی خۆیەتی

"خەمت نەبێت ئەوان تۆ نابەن تەنها لە شارۆچکەکەو کۆشک دورمەکەوەوە"
ئەشڵی بە پێکەنینەوە وتی

ئابیگەیڵ بە خێرایی سەری لەقاند

"منیش دەیکەم"
وتم

ئەشڵی بە دڵخۆشی سەیری کردم

"کەواتە زۆر خۆش دەبێت"
ئابیگەیڵ وتی

"ئەی تۆ نایکەیت؟"
وتم بە ئەشڵی

"ناە..من تەنها هەفتەی یەکەم یارمەتیتان دەدەم لە ڕاهێنانەکان"
ئەشڵی وتی

"باشە....بۆچی کوڕەکان نەگەڕانەوە"
وتم

"من دەڕۆم سەیرێکیان دەکەم"
ئابیگەیڵ وتی

"باشە ئابی ئاگات لە خۆت بێت"
ئەشڵی وتی کاتێک ئابیگەیڵ دورکەوتەوە لێمان

"خەمت نەبێت"
ئابیگەیڵ ئاوڕی دایەوە
بە زەردەخەنەوە وتی

"ئابی؟"
وتم لەکاتێکدا بە سەیری لە ئەشڵێم دەڕوانی

"بەڵێ..ئەوە وتی کە خێزانەکەی بە ئابی بانگی دەکەن لەبەر ئەوەی ناوەکەی زۆر دوورودرێژە"
وتی

"چاکە...ئابی...خۆشترە"
وتم بە خەندەوە

"وایە"
وتی لە کاتێکدا خەندەکەی گەڕاندەوە

"ئەشڵی"
وتم

"هم"
وتی

"ببورە بۆ کەمێک پێش ئێستا
من تەنها لەسەر خۆم نەبووم
نازانم چی ڕاستە و چی هەڵەیە"
وتم بە خەمەوە

"دەزانم...کێشەنییە"
وتی بە خەندەوە

"زۆر سوپاس"
وتم

"شایەنی نییە...لە هەستت تێدەگەم
کەسەرەتا هاتم تەنها دژی هەمووشتێک بووم لێرە
بیری کچەکەم و هاوسەرەکەم دەکرد"
وتی لەکاتێکدا چاوی لە گۆشەیەکی گۆڕەپانەکە هێشتبووە

بۆستە!
ئەو هاوسەری هەیە؟
تەنانەت کچێک؟

"تۆ هاوسەرگیریت کردووە؟"
بە شۆکەوە وتم

"بەڵێ...سێ ساڵە هاوسەرگیریم کردووە کچێکی دوو ساڵانم هەیە ناوی ئانایە بەڵام ئەم شتانە پێش ئەوە بوو کە بێم بۆ ئێرە ئێستا ڕەنگە ئەو چوار ساڵ بێت"
وتی
فرمێسکێک لە چاوی چەپی کەوت

ئەمە زۆر سەختە بۆ ئەو
دوورە لە خۆشەویستی ژیانی
لەگەڵ ئەو منداڵەی کە تەنها دوو ساڵە هەیەتی
خەمبارم بۆ ئەو
خۆزگە وانەبوایە

"ئەشڵی..من زۆر داوای لێبوردن دەکەم..هیچ مەبەستێکم نەبوو....نەمزانی کە ت"
وتم

"نا..نا ئەمە هەڵەی تۆ نییە
من ئەوە ناشارمەوە کە خێزانێکم هەیە
من زۆر بیری ئەوان دەکەم ڕەنگە ئێستا پیاوەکەم هاوسەرگیری کردبێتەوە"
وتی بە خەمباری

دەستم توند گوشی

دەبێت لێرە بڕۆین

لەکاتێکدا ڕێگایەک هەیا بۆ هاتن بۆ ئێرە~
دەبێت ڕێگایەک هەبێت بۆ ڕۆیشتنە دەرەوە لێرە.

هەمیشە ڕێگایەک هەیە!

"دەبێت بڕۆینەوە بۆ جیهانی مرۆڤەکان"
بە هێواشی وتم

"ئەمە نابێت..زۆرم هەوڵداوە...لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بۆ ئەوە ژیاوم هەتاوەکو مانگێک لەمەوپێش بۆم دەرکەوت کە هیچ ڕێگایەک نییە وازم هێنا"
وتی

"باشە...ئێمە بەیەکەوە دەیکەن ئەمجارە..هەموو گرووپەکە"
بە بوێری وتم

ئەشڵی بە خەندەوە سەیری کردم

"باشە...من ڕازیم!"
وتی بە کەیفەوە



STOP!


.

.

.

🍓

.

.

.




ببورن بۆ هەر هەڵەیەک🤍

15OCT 2021

1664WORD

Continue Reading

You'll Also Like

50.6K 794 15
After being died because of his Differences, he was send to hell and luckily meet the princess of hell & others, together they will make sure everyon...
230K 5.2K 66
After your defeat, sonic decided to spare you.You became something of a anti-hero like shadow and help them on their adventures.The mad doctor now ha...
232K 6.8K 136
After the death of Gwen Stacy, Peter hadn't had the courage to become a hero again. Meanwhile, the Justice League were looking for a more experience...
23.6K 463 21
သူဘာသာ တစ်ခုလပ်မကလို့ မုဆိုးမဖြစ်နေနေ ငါ့ချစ်ရင်ငါ့မိဖုရားပဲ တစ်ခုပဲသူကိုတစ်ခုလပ်လိုပြောတယ်အကောင်မှန်သမျှလက်စတုံးပြစ်မယ်" သူဘာသာ တစ္ခုလပ္မကလို႔ မုဆို...