Hi
..........
جیمین: دەبەسە دەی بابڕۆین ئەوەنە قسە مەکەن لەسەر کار (وتی و ئەو و تایهیۆنگ ڕۆشتن بێلاش بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی جۆنگکووک و لەدەرگای دا و ڕۆشتە ژوورەوە جۆنگکووکی بەمشێوەیە بینی)
دەرگاکەی داخست
بێلا: فەرموو کارێکت پێمە؟ (بەئاسایی)
جۆنگکووک: وەرە ئێرە (وتی و بێلا ڕۆشتە لای)
بێلا: کێشەیەک هەیە؟
جۆنگکووک: ئەم کۆدەت هەڵە نووسیوە (بەگڕیەوە وتی کاتێک دووکەڵی جگەرەکەی لەدەمی هێنایە دەرەوە)
بێلا: کوا لەکوێ هەڵەم کردووە؟ (وتی و سەیری لاپتۆپەکەی کرد)
جۆنگکووک: بیدۆزەوە (وتی و بێلا بەمۆنیەوە سەیری کرد و لاپتۆپەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە جۆنگکووک سەیری کاژمێرەکەی دەستی کرد)
جۆنگکووک: بزانم تاچ ڕادەیەک زیرەکیت (بەبزەوە وتی)
کۆدەکە هەڵەی تێدا نەبوو
جۆنگکووک بەئەنقەست کێشەیەکی بچووکی درووست کرد لەناو کۆدەکە
لای بێلا
بێلا: ئۆف باشە من سێ جار سەیرم کردەوە هیچ هەڵەیەکی تێدا نەبوو ئێستا ئەمە چییە (بەگرژیەوە وتی و پێداچوونەوەی ئەکرد)
دوای ١٠ خولەک
بێلا: ئەها دۆزیمەوە (بەدڵخۆشیەوە وتی و لاپتۆپەکەی هەڵگرت و ڕۆشت لەدەرگای ژوورەکەی جۆنگکووکی دا)
جۆنگکووک: وەرە (وتی و بێلا ڕۆشتە ژوورەوە و لاپتۆپەکەی خستە بەردەم جۆنگکووک)
بێلا: چۆن ئەزانم من کێم ئاواش ئەزانم ئەم کۆدە هەڵەی تێدا نەبوو تۆ کێشەت بۆ درووست کردووە بەحیسابی خۆت تاقیم ئەکەیتەوە، بەهەرحاڵ ئەمەش هەڵەکەت
جۆنگکووک: حەزم بەکچی زیرەکە (بەخەندەیەکی لارەوە)
بێلا: کاتی کۆبوونەوەیە (باسەکەی گۆڕی)
جۆنگکووک: تۆ لەژوورەکەت بمێنەوە (وتی کاتێک هەڵسایەوە)
بێلا: بۆچی من سکرتێری تۆم ئەسڵەن ئەبووایە تۆ منت بناردایە خۆو نەهاتبای (بەگرژیەوە)
جۆنگکووک: ئەمە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی نییە حەزناکەم زۆر لەسەر ئەم بابەتە بڕۆین باشە مۆی دراگۆی (وتی و کوڵمەی بێلای ڕاکێشا و چاوێکی داگرت)
بێلا: چی ئەمە یانی چی (بەگرژیەوە وتی و جۆنگکووک بەفیزەوە سەیری کرد و بەرەو دەرەوە ڕۆشت)
بێلا: هێی لەگەڵ تۆمە جیۆن ویزڵی (وتی و جۆنگکووک بەبێ باکی ڕۆشتە دەرەوە)
بێلا: گەمژە ئەمە مانای چیبوو (بەبێزاریەوە)
جۆنگکووک و جیمین و تایهیۆنگ
مافیا سەرسەختەکان!
بەڕێوەن بۆ هۆڵی کۆبوونەوە تاگەورەترین بۆمبیان بتەقێننەوە
ڕۆشتنە هۆڵی کۆبوونەوە بەڕوکەشێکی خۆشەوە چونکە دەمێکە چاوەڕێی ئەم ساتەن
جۆنگکووک: بەخێربێیت براکەم (بەبزەوە)
جیمین،تایهیۆنگ: بەخێربێیت برا
فرانسوا: زۆر سوپاس براکانم چۆنن (بەبزەوە)
جیمین: سوپاس برا
تایهیۆنگ: باشین سوپاس (بەبزەوە)
جۆنگکووک: تۆ چۆنی برا براژن چۆنە (بەبزەوە)
فرانسوا: باشە سوپاس ،دەی بادابنیشین (بەبزەوە وتی و دانیشتن)
پلانەکە سوپڕایزە 🤭
دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە
لەژووری جیمین
جۆنگکووک: من نامەوێ بێلا بەتەنها لێرە بەجێ بهێڵین
جیمین: بەڵام ناتوانین ئەو بەرین لەگەڵ خۆمان مەترسیدارە بۆ ئەو
تایهیۆنگ: وایە بەڵام ئەی ئەگەر بەبێ ئێمە ڕۆشتە دەرەوە بێ ئەوەی پرسمان پێبکە بەتەنها ئەبێ بێگومان بێزار ئەبێ ئەوەش بۆ ئەو مەترسیدارە (بەجدیەوە)
جۆنگکووک: ئێستا چی بکەین؟
تایهیۆنگ: نازانم،...بایەکێکمان بمێنینەوە
جۆنگکووک: نابێت ئەو پلانە زۆر گرینگە پێویستی بەهەرسێکمانە
جیمین: من بیرۆکەیەکم هەیە
جۆنگکووک: چیە
جیمین: لای جاکسۆنی دائەنێین بالای ئەو بێت تائەگەڕێینەوە
جۆنگکووک: هەرگیز (بەتوڕەیەوە)
تایهیۆنگ: منیش حەز ناکەم لای ئەو بێت
جۆنگکووک: بالەماڵەوە بمێنێتەوە پاساوانی زۆرتر دائەنێم لەهەموو دەوروو بەری کۆشک وە پاسەوانەکان و خزمەتکارەکان تێئەگەیێنم کەنابێ لەماڵەوە دەربچێ
جیمین: باشە، ئێمەش زۆر لەڕوسیا نامێنینەوە تەنها پلانەکە سەربگرێ و تەواو دەگەڕێینەوە
تایهیۆنگ: زۆر باشە
جۆنگکووک: دەی کەواتە بابگەڕێینەوە ماڵەوە بۆ شەو پێویستە لەڕوسیا بین
جۆنگکووک ڕۆشتە دەرەوە و بەرەو ژوورەکەی بێلا ڕۆشت
ڕۆشتە ژوورەکەی وای کرد بێلا بترسێ
بێلا: شتێک هەیە بەناوی لەدەرگادان (بەتوڕەیەوە)
جۆنگکووک: من ئەمەم نەزانی بوو (بەگاڵتەجاڕیەوە)
جۆنگکووک: هەڵسە ئەڕۆینە ماڵەوە
بێلا: بۆچی؟ هێشتا زووە (بەپرسیارەوە)
جۆنگکووک: من و کوڕەکان ئەڕۆینە دەرەوەی وڵات خۆمان ئامادە ئەکەین (وتی و بێلا هەڵسایەوە)
بێلا: بۆچی ئەڕۆن
جۆنگکووک: بەهۆی کارەوە
بێلا: باشە (بەهێواشی وتی)
جۆنگکووک: دەی (وتی و ڕۆشتنە دەرەوە بێلا زۆر خەمبار بوو چونکە ئەوان دەڕۆن)
ڕۆشتنەوە ماڵەوە
تەواوی کاتەکە بێلا هیچ قسەیەکی نەکرد
کوڕەکان خۆیان ئامادە کرد و هاتنە خوارەوە
بێلا لەسەر سۆفاکە هەڵسایەوە و کوڕەکان هاتنە لای بێلا
بێلا: کەی ئەگەڕێنەوە (بەخەمباری)
جیمین: لەوانەیە دوو سبەی یان هەر بەیانی کەی کارمان تەواو بوو ئینجا (وتی و بێلا فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتنە خوارەوە)
بێلا: بۆ منیش لەگەڵ خۆتان نابەن (بەدڵپڕێوە)
تایهیۆنگ توند بێلای لەباوەش کرد
تایهیۆنگ: گیانی من زوو ئەگەڕێینەوە (دەستی هێنا بەقژی بێلادا)
جۆنگکووک: گیانی من زوو ئەگەڕێینەوە (لاسایی تایهیۆنگی ئەکردەوە)
بێلا: ئێ بۆ منیش نەیەم (بەگریانەوە)
جیمین: کارەکە مەترسیدارە ئەگەر نا چۆن تۆ بەجێ ئەهێڵین بەڵام ئێمە نامانەوێ ئازارت پێ بگات (بەهێمنی وتی و بێلا لەباوەشی تایهیۆنگ هاتە دەرەوە و جیمین لەباوەشی کرد دوای کەمێک جیمین لەباوەشی هاتە دەرەوە بێلا و جۆنگکووک سەیری یەکیان کرد دواتر چاویان لەسەر یەک لادا)
تایهیۆنگ: دەی دەی حەزتان لێیە (وتی و بێلای پاڵدا و خستیە ناو باوەشی جۆنگکووک و جۆنگکووک بێلای لەباوەش کرد)
جۆنگکووک: بیرم دەکەیت؟ (بەگوێی بێلادا چرپاندی)
بێلا: ئم (وتی و جۆنگکووکی لەباوەش کردەوە و جۆنگکووک بزەیەکی کرد لووتی نابەقژیەوە)
جۆنگکووک: بۆنت زۆر خۆشە (بەهێواشی وتی)
تایهیۆنگ و جیمین سەیری یەکیان کرد
تایهیۆنگ بەم شێوەیە سەیری جیمینی کرد
جیمینیش بەمشێوەیە سەیری کردەوە
دواتر هەردووکیان پێکەنین بەبێ دەنگی
جیمین: ئەو باوەشە هەر تەواو نەبوو ئەڵێی لەمۆزەخانەین و سەیری پەیکەر ئەکەین (وتی و تایهیۆنگ پێکەنی و ئەوان لەباوەشی یەکتر هاتنە دەرەوە)
جۆنگکووک: بابڕۆین (وتی کاتێک بەدەستی قژی برد بۆ دواوە)
بێلا: تێل بکەن ها (بەگرژیەوە)
تایهیۆنگ: باشە دڵەکەم (وتی و ماچێکی کوڵمەی کرد جۆنگکووک بێلای ڕاکێشا و شوێنی ماچەکەی تایهیۆنگی سڕی و توند ماچی لەسەر جێهێشت)
تایهیۆنگ: ئۆۆۆۆۆۆۆ (بەشەیتانی)
جیمین: دەبەسە بەپیاوەتی خۆمەوە لێت ئەترسم ئەو دەمووچاوە لادا تایهیۆنگ (بەبێزاریەوە وتی)
تایهیۆنگ: زۆر لەتۆ قۆزترم وانیە بێلا؟
بێلا: هەردووکتان زۆر قۆزن (بەبزەوە)
جۆنگکووک: ئەی من؟
بێلا: بەپیاو ئەڵێن قۆز بەڵام من بەتۆ ئەڵێم جوان
(وتی و تایهیۆنگ و جیمین پێکەنین جۆنگکووک بەمۆنیەوە سەیری بێلای کرد)
جۆنگکووک: مەبەستت ئەوەیە من پیاو نیم (وتی و لێی چوە پێشەوە بێلا ڕۆشتە پشت تایهیۆنگ)
بێلا: نا تۆ بەهەڵە تێگەیشتیت بیرکردنەوەت تەسکە (وتی کاتێک دەستی لەکەمەری تایهیۆنگ ئاڵاند)
جۆنگکووک: ئاوا (برۆکانی بەرز کردەوە)
بێلا: بەڵێ (بەبزەوە)
جیمین: دەی بابڕۆین درەنگە
تایهیۆنگ: نەچیتە دەرەوە تائێمە دەگەڕێینەوە (بەبێلای وت)
بێلا: باشە ناچمە دەرەوە (بەئاقڵی)
جیمین: ئێمە دەڕۆین (بەدەستی خواحافیزی بۆ بێلا کرد و بێلاش هەمان شتی کردەوە تایهیۆنگ و جیمین ڕۆشتنە دەرەوە جۆنگکووک ڕۆشتە بەرامبەر بێلا)
جۆنگکووک: شەو تێلت بۆ ئەکەم (وتی و ماچێکی کوڵمەی بێلای کرد)
جۆنگکووک: چاوەڕێم بە (چرپاندی و ڕۆشت)
بێلا: ئاخ دڵم (بەبزەوە وتی و دەستی خستە سەر دڵی)
بێلا: بابڕۆم نزایان بۆ بکەم (وتی و بەخێرایی ڕۆشتە ژوورێک)
ژوورەکە
ژوورەکە تایبەت بوو بەنزاکردن
بێلا ڕۆشت دانیشت بەمشێوەیە لەسەر ئەژنۆکانی
دەستەکانی
بێلا: جیسس تکایە بائەوان سەلامەت بن و هیچیان بەسەر نەیە گەر ئەوان خراپەش بکەن ئەوان دڵێکی باشیان هەیە تکایە بیان پارێزە
شەو
بێلا مەیکاپێکی سادەی کرد و جلێکی شەوی پۆشی
دانیشت لەسەر بێدەکەی ئەترسا شتێک ڕویدابێت چونکە کاتەکەی درەنگە و جۆنگکووک هێشتا پەیوەندی نەکردووە
بێلا: ئۆففف (بەبێزاریەوە وتی و دەنگێک لەمۆبەکەیەوە هات سەیری کرد جۆنگکووکە پەیوەندی ئەکات بێلا هەڵی گرت)
جۆنگکووک: کامێراکە بکەوە (بەهێمنی وتیو بێلا بەبزەوە کامێرای کردەوە جۆنگکووک بزەیەکی کرد و وتی )
جۆنگکووک: چیدەکەی مۆی دراگۆی (وتی و بێلا بزەکەی نەما)
بێلا: ئەرێ ئەمە یانی چی (بەبێزاریەوە)
جۆنگکووک: نازانم (بەبزەوە)
بێلا: گەمژە مادەم نازانی بۆچی وادەڵێیت
جۆنگکووک: زۆر گریای لەدووریم؟
بێلا: هەر مەپرسە خەریکە دڵم ئەتەقێ وی دڵم تەقی (بەدرامایی)
جۆنگکووک: بەساقەی دڵت بم (بەبزەوە وتی و بێلا پێی سەیر بوو)
بێلا: ئێوە باشن؟ تایهیۆنگ و جیمین چۆنن؟ چیدەکەن بۆچی لەلات نین
(باسەکەی گۆڕی)
جۆنگکووک: من بەس نیم؟ (بەگرژیەوە)
بێلا: جۆنگکووک من تەنها لەئەوان ئەپرسم بۆچی ئەوەنە نێگەتیڤی هەموو کاتێک توڕەی (بەناڕازایەوە)
جۆنگکووک: کوا توڕەم توڕە نیم
بێلا: باشە
جۆنگکووک: ئەوە چیە لەبەرت
بێلا: نابینی جلی خەوە چاویشت کز بووە پیرە پیاو (وتی و جۆنگکووک پێکەنی)
جۆنگکووک: من هێشتا زۆر گەنجم (وتی و دەستی خستە ژێر ملی کاتێک ڕاکشا بوو)
بێلا: مم وایە
جۆنگکووک: ڕۆژەکەت چۆن بوو بێزار نەبوویت؟
بێلا: بێگومان بێزار بووم بەتەنها وە بیری ئێوەم ئەکرد
جۆنگکووک: زیاتر بیری کێت ئەکرد (بەبزەوە)
بێلا: هەرسێکتان وەکو یەک
جۆنگکووک: نەخێر دەبی زیاتر بیری یەکێکمان بکەیت
بێلا: ئۆفف جۆنگکووک ئەزانم ئەتەوێ بڵێم تۆ
جۆنگکووک: کەواتە بۆچی نایڵێی؟
بێلا: نایڵێم بادڵت بتەقێ (وتی و جۆنگکووک بزەی کرد و بێلاش بزەیەکی بۆ کرد)
بێلا: باشە زیاتر بیری تۆم کردووە (وتی کاتێک دڵی نەرم بوو بەزەردەخەنەکەی جۆنگکووک)
جۆنگکووک: منیش بیرت ئەکەم ئازیزم زۆرم بیرکردووی گەرچی کاتێکی زۆر نییە لێرەم (بەهێمنی وتی و بێلا بەبزەوە لێی ئەڕوانی)
جۆنگکووک: تۆ زۆر جوانی (وتی و بێلا بێدەنگ بوو ئەیزانی ئەم قسەکردنەی جۆنگکووک جیاوازە)
جۆنگکووک: بۆچی وڵامم نادەیتەوە؟
بێلا: چی بڵێم؟
جۆنگکووک: بڵێ تۆش زۆر قۆزی (وتی و بێلا پێکەنی)
بێلا: پێویست بەوتنی ناکا (بەبزەوە وتی)
جۆنگکووک: ئەگەر لەلام بوویتایە چیت ئەکرد لەسەر ئەم بێدە؟
بێلا: لەوانەیە لەباوەشم بکردیتایە
جۆنگکووک: چیتر
بێلا: بۆ تۆ چیترت ئەوێ (بەگرژیەوە)
جۆنگکووک: ماچ (وتی و ماچێکی مۆبەکەی کرد و بێلا پێکەنی)
جۆنگکووک: ماچم ئەکەیت؟
بێلا: نا (وتی جۆنگکووک دەمووچاوێکی کیوتی درووست کرد کەوادیار بێت توڕەیە)
بێلا: ئمم کیوت (بەکیوتی وتی و ماچێکی بۆ هەڵدا و جۆنگکووک پێکەنی)
بێلا: جۆنگکووک کاتەکەی درەنگە کاتی خەومە ئێستا تۆش ماندوویت بابخەوین
جۆنگکووک: باشە ماچت ئەکەم، هی لێوەکانت (کۆتایەکەی مۆبەکەی نزیک کردەوە و چرپاندی دواتر ماچێکی بۆ هەڵدا و بەپێکەنینەوە دایخستەوە)
بێلا: بۆ خاتری مەسیح ئەمە بۆ ئاوا بوو (بەپێکەنینەوە وتی و دڵخۆش بوو بەمە)
Flash back
JUNG KOOK POV
_____________
.........
Cut
François DuPont Cartier
تەمەنی ٣١ ساڵە
مافیایێکی دەسەڵات داری گەورەیە و بەدووپشک ناسراوە
هاوڕێی نزیکی خێزانی ویزڵیە و هاوبەشن
Bye
.
Vote
.