My crush"J.JK"

By Y4raaaa5

12.2K 1.6K 1.3K

چ ئازارێکە کاتێک دەبینیت ئەو کەسەی خۆشت ئەوێ لەگەڵ کەسێکی تر لە پەیوەندیە بەڵام ئایە ئەو کچە ئەم خۆشەویستیەی... More

Chapter'1'
Chapter'2'
Chapter'3'
Chapter'4'
Chapter'5'
Chapter'6'
Chapter'7'
Chapter'8'
Chapter'9'
Chapter'10'
Chapter'12'
Chapter'13'
Chapter'14'
Chapter'15'
Chapter'16'

Chapter'11'

706 96 5
By Y4raaaa5

مینا"جۆنگکووک با جیاببینەوە"

جۆنگکووک"چ.چی؟ گاڵتە ئەکەی ها؟"

مینا"نەخێر هەروەک ئەوەی گوێت لێبوو با جیاببینەوە"وتی و ڕۆیشت

جۆنگکووکی لەنێو شۆکدا جێهێشت

جۆنگکووک"ن.نا نابێ ئ.ئەوە ڕاستی نیە وایە؟ تکایە ئەو شتە مەکە مینا جێم مەهێڵە هەر تۆم هەیە"وتی بە هاوارەوە و ئەگریا

لەناکاو لـارا هاتە ژورەوە بەو حاڵەی جیۆا شۆک بوو خێرا ڕۆیشت بۆ لای

لـارا"هێی جۆنگکوک ئەوە چیتە؟ هەڵسە لەسەر ئەم ئەرزە سەرمات ئەبێ"وتی بە خەمباریەوە بەڵام جیۆن وەک پەیکەرێک وەستا بوو

جۆنگکووک"ل.لـارا ئ.ئەو ڕۆیشت"وتی بە گریانە بە حاڵ دەنگیت ئەبیست

لـارا"جیۆن باسی چی ئەکەی کێ ڕۆیشت؟"

جۆنگکووک"ئەو ئەووو میناا"وتی بە هاوارەوە و ئەگریا

لـارا شۆک ببوو نەی ئەزانی چی بڵێت ئەو وای بیر نەدەکردەوە مینا و جیۆن جیا ببنەوە چوونکە یەکیان زۆر خۆشئەویست

لـارا جۆنگکووکی لە باوەش کرد و دەستی بەسەری دا ئەهێنا

لـارا"هێی جۆنگکووک تۆ لەکەیەوە ئاوا بێهێز بوویتی؟ ها؟ لەبەر کچێک ئەگریت؟ دەی خۆت بێهێز دەرمەخە کوا جیۆنەکەی جاران کە خۆی زۆر پێ موهیم بوو؟"وتی تا جیۆن بە پێکەنین بهێنێ وە سەریشی گرت جیۆنی بە پێکەنین هێنا

جۆنگکووک هەڵساوە لە باوەشی لـارا"بەڵام لـارا تۆ نازانیت من ئەوم چەن خۆشئەویست"وتی و دوباره فرمێسکێک هاتە خوارەوە لە چاوەکانی

لـارا"دەی جیۆن نابێ وا لەخۆت بکەیت هەموومان پێمان ئەوتی کە ئەو خۆشەویستت نیە و تەنها بۆ کاتە پێویستەکان پێویستی پێتە بەڵام تۆ باوەڕت نەدەکرد، هەم تۆ لەبەر ئەو لەمنت دا وایە یان نا؟"

جیۆن تەنها سەری بۆ خوارەوە هێنا و هیچی نەوت وە دیاربوو کە ئەگریت چونکە فرمێسکەکانی کەوتنە سەر زەویەکە"سەیرکە لـارا من زۆر داوای لێبووردن ئەکەم م.من لەبەر خۆشەویستی ئەو نەمئەزانی چیئەکەم زۆر داوای لێبووردن ئەکەم تکایە لێم خۆشبە"وتی بە گریانەوە

لـارا شۆک بوو بەو حاڵەی جۆنگکووک خێرا ئەوی لە باوەش گرت"تکایە جۆنگکووک مەگری باشە تەواو لێت خۆشبووم باشە؟ دەی مەگری تکایە"وتی و فرمێسکەکانی بۆ ئەسڕی

جۆنگکووک"ئەتوانین ببین بە هاوڕێ؟"وتی بە زەردەخەنەیەکەوە

لـارا"بۆ نا زۆریش خۆش ئەبێت"وتی و ئەویش زەردەخەنەیەکی کردەوە

جۆنگکووک"کەواتە با بڕۆینە دەرەوە"

لـارا"جۆنگکووک"

جۆنگکووک"بەڵێ؟"وتی و سەیری کرد

لـارا"ئەتوانیت مینا لەبیرکەیت؟ واتا ئەو بۆتۆ باش نەبوو بۆیە وا ئەڵێم"

جۆنگکووک پێکەنینێکی کرد"باشە تەواو لەبیری ئەکەم، بەڵام تۆش پێویستە باسی ئەو نەکەیتەوە ڕێکەوتین؟"

لـارا"باشە"وتی و پێکەنی

ئیتر جۆنگکووک و لـارا لە ڕێڕەوەکان ئەسوڕانەوە

جۆنگکووک"ئەرێ لـارا تۆ چۆن هاتیت بۆلام؟"

لـارا"ئەزانی چۆن بوو، خۆت ئەزانی من و تۆ نوێنەرین وە مامۆستا وتی کوا جۆنگکووک منیش وتم کارێکی هەبوو ئەویش وتی کەوا بڕۆ لە دوایی بگەڕێ ئەگەر نەیەتە پۆلەوە ئەوا سزایی ئەدەم، وە ئێستا هەردووکمان سزا دراوین هەم چوونکە من نەچووم وە هەم چوونکە تۆ نەچووی"وتی و پێکەنی

جۆنگکووک"هێی ببورە لەبەر من سزا ئەدرێی"وتی و ئەویش پێکەنی

لـارا"نا ئاسا..."

مامۆستا"هەردووکتان بۆ لای بەڕێوبەر"بە توڕەییەوە

لـارا"جۆنگکووک بەخوا لەناوچووین"وتی بە ترسەوە

جۆنگکووک"ڕاست ئەکەی بەخوا"وتی و هەڵسانەوە و لەگەڵ مامۆستاکە بەرەو لای بەڕێوبەر بەڕێ کەوتن

بەڕێوبەر"وەرن، فەرموو مامۆستا چیبووە وە بۆچی لـارا و جۆنگکووکت لایە؟"

مامۆستا"بەڕێوبەر من لە پۆل بووم دەرسم ئەگوتەوە بەڵام بینیم کە جۆنگکووک دیار نیە وە بە لـارام وت کە لەکوێیه ئەو وتی کارێکی هەبووە بۆیە لە پۆل نیە من ئەمزانی کە کارێکی نەبووە و بێ هیچ شتێک لە پۆل ڕۆیشتووە وە بە لـارام وت بە کە بڕوات بە دووایی دا بچێت بەڵام تا نیوەی دەرسەکە نەهاتنەوە وە قوتابیەکم نارد بە دوایانا وتی هەردووکیان دانیشتوون وە منیش چووم بینینم هەردووکیان دانیشتوون و پێئەکەنن وە منیشن هێنامن بۆ لای تۆ"

جۆنگکووک و لـارا تەنها بە ترسەوە سەیری بەڕێوبەریان ئەکرد

بەڕێوبەر"باشە ئەوە ئێوە لەم وەرزە ئەوەندەی لای من بوون لە پۆل بوونە؟ ئێوە هەردووکتان یەکەم و دووەمی قوتابخانەکەن بەڵام لە هەر  هەموو قوتابیاکەن لاسار و ئیزعاج ترن، وە جۆنگکووک تۆ باوکت چەند جارە سەردانمان ئەکات ئەڵێت کوڕەکەم بۆ بانگ بکە بەڵام هەر تۆ نادۆزینەوە هەر دیارە خەریکی چیت"وتی بە توڕەبونەوە

جۆنگکووک"باسی ئەم پیاوە مەکە"وتی بە ساردیەوە

بەڕێوبەر"ئەی گەر کردم چی ئەکەی؟ وە فێربە وەک پیاو بوەستە ئەوە چیە ئەم وەستانە وە فێر نەبیت لە کەسانی لە خۆت گەورەتر بە ساردی قسە بکەیت تێئەگەی لێم؟"وتی بەتوڕەبونێکی زۆر

جۆنگکووک"تکایە سزاکەت بڵێ و ئەڕۆین"وتی بە بێزاریەوە

بەڕێوبەر"بەڕێز جیۆنی بچووک پەلەیەتی بۆ سزاکەی، هممم نازانم چ سزایەکتان بەمێ بە ڕای ئێوە حەزتان بە چ جۆرە سزایەکە؟ سێ ڕۆژ فەسڵ کردن؟ یان خوێنکردنەوەی قوتابخانەکە؟ یان لەجیاتی کارمەندی کافتریاکە کافتیرانە بەڕێوە ببەن، حەزتان لە کامەیانە؟"وتی بە پێکەنینەوە

جۆنگکووک لـارا شۆک ببوون بەم بڕیارانە

لـارا"جۆنگکووک بەخوا کافتریاکە باشترە با ئەو هەڵبژێرین"

جۆنگکووک"منیش هەمان فکرم هەیە دەی با پێی بڵێین"

لـارا"ئێمە کافتریاکە هەڵئەبژێرین"

بەڕێوبەر"هم باشە کەواتە بڕۆن"

لـارا و جۆنگکووک ڕۆیشتن

لـارا"کورە جیۆن خەریکبوو بمرم ئەمە چیبوو ژورەکەی ئەڵێی جەهەنەم بوو ئاوا گەرم بوو"وتی و باوەشێنی لەخۆی ئەکرد

جۆنگکووک تەنها سەیری جوانی لـارای ئەکرد

لـارا"جیۆن تۆ لێرەیت؟"وتی و دەستی ئەوەشاند لەپێش چاوەکانی

جۆنگکووک"ئ.ئاهـ بەڵێ دەی بابڕۆین"وتی و بەخێرایی ڕۆیشت

لـارا"هێی جیۆن چاوەڕێم بکە، بوەستە کورەە"وتی بە خێراییەوە بەدوایی کەوت

جۆنگکووک و لـارا ڕۆیشتنە کافتریاکە و داواکاری خەڵکیان جێ بە جێ ئەکرد

لـارا"ئاهـ بێزاربووم بەجدی"وتی و دانیشت

جۆنگکووک"بەخوا منیش"وتی و ئەویش دانیشت

جەی هاتە لایان

جەی"سڵاو جوانکیلە چۆنی"وتی و لەتەنیشتی دانیشت

لـارا"تۆ چۆنیت جەی"

جەی"باشم سوپاس، چیئەکەن لێرە؟ وە تۆ کێی؟"وتی و سەیرێکی کرد

جۆنگکووک"ئەسڵەن تۆ کێی؟"

لـارا"بوەستن تکایە، سەرەتا ئەمە سزایە، وە جەی ئەمە جۆنگکووکە وە جۆنگکووک ئەمە جەیە"

جەی"کورە ئەوە تۆی ئەوەی ڕۆژی سینەماکە لە لـارات دا"وتی بە توڕەبوونەوە بۆ لای چوو

لـارا"بووەستە جەی هێمن بەوە ئەمە بووە ڕابردوو باشە؟ دەی بڕۆوە پۆل زەنگ لێیدا"

جەی"تەنها لەبەر تۆ لێئەگەڕێم دەی باشە ڕۆیشتم تۆش زوو وەرە باشە؟"

لـارا"باشە"

جەی ماچێکی لـارای کرد و ڕۆیشت

جۆنگکووک هەستی بە غیرە کردن کرد

هیوادارم بەدڵتان بوبێت ئەم جارە تۆزێک زۆرترم نوسی وتم با ئەم جارە جیاواز بێت ئینجا بەرە بەرە پاڕتەکان خۆش ئەبێت وە منیش بە پێی توانام پاڕتتان بۆ دائەنێم

ڤۆت و فۆڵۆو لەبیرمەکەن💓.

Continue Reading

You'll Also Like

365K 12.8K 41
فيصل بحده وعصبيه نطق: ان ماخذيتك وربيتك ماكون ولد محمد الوجد ببرود وعناد : ان مارفضتك ماكون بنت تركي !
24K 2.8K 22
نوسەر:لارا بڵاوڪردنەوەی:2020/3/9 ڪۆتای هات لە:2020/10/5 دەربارەی بیرۆڪە تەواویمافی بیرۆڪەی چیرۆڪەڪەو مافی بڵاوڪردنەوەی بۆخۆم دەگەڕێتەوە. تایبەت بە ئە...
47.9K 1K 23
Isang groupo Ng kalalakihan na tagapag mana Ng ari-arian Ng mga magulang nito at groupo Ng kababaihan na anak Ng mayayamang political at may Isang da...
1.2K 197 14
چی دەبێت کاتێک دوو خوێندکاری زانکۆی هیۆسان چاویان بە هاوڕێکانی بەڕێوبەرەکەیان دەکەوێت........ خۆتان خوێنەر بن و چێژی لێ وەربگرن✨🎬🔥 ژانەر: ڕۆمانسی...