کـــل.

By aynda975

9.7K 1.6K 481

DONE. "لـەیـادمـە ئـەو سـاتەی بـۆ یەکـەم جـار چـاوەکـانـ'ـتـم بـیـنی، ڕەش بـوون وەک ئـەو کــلـ'ـەی دایـکم ئە... More

پـێشـەکـی.
Ch'1'
Ch2
Ch'3'
CH'4'
CH'5'
CH'6'
CH'7'
CH'8'
CH'9'
CH'10'
CH'11'
CH'12'
CH'13'
CH'14'
CH'15'

CH'16' END.

715 91 68
By aynda975


پـایزی ساڵـی ٢٠٠٥.

بـەسەر کانیـەکەوە دانیشتووە و خەریکی خوێندنـەوەی ڕۆمـانە تایبەتەکـەیەتی و جار جارە سەیری ڕێگایی گوندەکە دەکات.

کەمێکی تر سەیری ڕێگاکەی کرد و دوبارە بێ هـیوا بوو ئەمڕۆ بتوانێ چاو ڕەشەکـەی بـبینێتەوە.

چاوەکانی پـڕ بـبوو لە گەلە ئەستێرە بچووکەکان
ئا ئەوەتـا پێـنج ساڵـە لە چاوەڕوانی ئیشـقەکەی لە گوندەکە ماوەتەوە.

براکەی بۆ خوێندن ڕۆشت بۆ شـار و هەر لەوێش هاوسەرگیری کرد، سەبارەت بە باوکی دوو سـاڵ لەمەوبەر گیانی سپـارد.

لەم گوندەدا بە تەنها مـایەوە و ڕۆژەکانـی دەژمێرێـت تاوەکو یـارەکەی لە ڕێگاکەیدا پێـچ و پەنایەک دەدۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە.

هەڵسایەوە سەر قاچەکـانی جلەکانی تەکاند و بانگی سەگەکەی لـولو کرد کە کاتی گەڕانەوەیە.

لـولـو تاکە یادگاری جۆنگکوک بوو بۆ عـائیشـە.

دوایی باوکی وەک موختاری گوندەکە دەست نیشان کرا، وە ئێستا کارەکانی لە پێشو زیاتر بووە هەرچەندە ئاستی دانیشتووانی گوندەکە بەردەوامە لە دابەزین.

بەهۆی نەبوونی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی
وە ئێستا لە هەوڵی تەواو دایە قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی ناوچەکە بنیات بنێ.

ئەمڕۆ دەچێت بۆ شار تاوەکو وەڵامی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت و بە هـەواڵی خۆشەوە بگەڕێتەوە گوندەکە، ئەگەر نا چیتر ناتوانێ بەم شێوەیە سەیر بکات گوندەکەیان وێران ببێـت و ببێتەوە شوێنی ئاژەڵەکان.

ڕێگاکە بەتەواوی دوو کاتژمێری خایاند، بە هێواشی سوپاسی شۆفێرەکەی کرد و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی.

وە سەیری قەڕەباڵغی شارەکەی دەکرد بە زۆر خەندەیەکی کردە سەر لێوانی و بە ناسکی دەستی بە تەنورەکەیەوە گرت و بەرەو ژوورەوە ڕۆشت.

دڵی بەشێوەیەک لێی دەدا وەک ئەوەی لە هەرساتێکدا بێت لە قوڕگی بێتە دەرەوە.

هەموو هەوڵێکی داوە تاوەکو ئەم ڕێگەپێدانە وەربگرێت وە ئێستا زۆر بە پەرۆشە بۆی.

: بەخـێربـێیت خاتوو عائیشە! ڕاستم گووت وایە؟ 'بە نەرنە زەردەخەنەیەکەوە'

: خۆشـبیت، بەڵێ' هەموو هەوڵێکی دەدا شڵەژاویەکەی کەمبکاتەوە'

: بـبورە گەر دوا کەوتبێتم.

: نەخێر ئاساییە، با یەکسەر بچینە سەر بڕیارەکە.

: بەڕایی منـیش.

: ئەوەی داوات دەکرد زۆر بوو بۆ ئەو گوندە دوورە دەستە، بەڵام پەرۆشیت بۆ ئەم کارە کەمێک وایی لێکردین بیربکەینەوە، وە دەستکەوتنی مامۆستا و پێداویستیەکان زۆر ئەستەم تربوو لەوەی بیرمان لێ ئەکردەوە. ' بەئارامی دەگووفتا و بێ ئاگا لە ناخی ئەم کچە کە خەریکە دەتەقێت'.

: واتە؟ ' ئیتر چاوەکانی پڕ ببوون'.

: بەڵـام خۆشبەختانە توانیمان ئەمانەش چارەسەر بکەین، پیـرۆزە مانگی داهاتوو لەگەڵ کردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن دواناوەندی لە گوندەکەتان دەکرێتەوە ' بە زەردەخەنەوە'

: ئای خودایە.

نەیتوانی فرمێسکەکانی بوەستێنێ و بە هێواشی دەستی کرد بە گریانی خۆشی
ئیتر هیچ کارەساتێکی تر ڕوونادات لە ڕێگا کاتـێ قوتابیەکان بۆ ڕۆشتن بۆ گوندەکانی تر تاوەکو بخوێنن توشی ڕووداو بن و بەسەلامەتی ئێواران دوایی قوتابخانە دەگەڕێنەوە ماڵە گەرم و گوڕەکەیان.

هەرچەندە هێشتا نەیتوانی قوتابخانەی ئامادەیی'ـش بنیاد بنێ بەڵام بۆ سەرەتا ئەوەش باشە.

: بوەستە هەواڵی باشتر هەن دواتر گریانەکەت تەواو بکە.

: لەوە باشتر چیدەبێت' هێشتا بەردەوام بوو لەگریان'

: بەهۆی دەستنەکەوتـنی مامۆستایـی زمانی عەڕەبی تۆ وەک مامۆستای زمانی عەڕەبی دەست نیشان کرایت بەپێی ئەوەی توانیوتە تاوەکو ئامادەیی بڕۆیت.

ئیتر و بەس خەریکبوو باوەشی پێدا بکات و لەخۆشیا بقیژێنێت.

بەتوندی دەستەکانی دەگووشی و بەردەوام بوو لەوەی لەژێر زمانەوە سوپاسی خودا بکات.

ئەمڕۆ بەتەواوی ڕۆژێکی باش بوو بۆ عائیشە و گوندەکە دوایی بیستنی هەواڵەکە بەخێرایی دەستیان کرد بە پاکردنەوەی قوتابخانەکە و
دەست بکەن بە نۆژەنکردنەوە
هەروەها زیادکردنی پۆل.

وە ئەمانەش زیاتر منداڵەکانی بەپەرۆش دەکرد و تەواوی ڕۆژەکە لە بەردەم قوتابخانەکە
یاریان دەکرد.

لە کۆتایی ڕۆژەکەی بە خێرایی ڕۆشتە نێو جێگاکەیەوە و دەزانێت بەیانی وە بەدرێژایی ئەم مانگە کاری زۆری دەبێت پێوەی خەریک بێت.

هیچ نەبێت دەتوانێت زیاتر خۆی لەیاد بکات و کاتیش خێراتر تێپەڕێت.

تەنها یەک یەهفتە ماوە دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە و وە ئێستا شوێنی مانەوەی مامۆستاکانیان تەواو کرد، کە باشترین و خۆشترین خانوویان تایبەت بە چوار مامۆستاکە ئامادەکردووە.

بەتەواوی هەفتەیەکە نەچۆتە سەر کەنارەکە بەهۆی ماندوویەتی نەیدەتوانی بەیانیان زوو لە جێگاکەی بێتە دەرەوە.

ئەمڕۆ لولو هەلسوکەوتی سەیر دەکات و بەردەوام دەعەپێت و جلەکەی عائیشە ڕادەکێشێت.

: ئـایی خودایە لولو تکایە، من کاری زۆرم هەیە بڕۆ بە تەنها یاری بکە.

کات نزیکی دەکرد لە ئێوارە، لەگەڵ خەڵکی گوندەکە ئەو تەختە و کورسییە نوێیانەی بۆیان هاتبوو ئەیان بردە نێو قوتابخانەکە.

بەیـانی دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خـوێندن
وە زۆر شڵەژاوە دەکرێ هەموو شت بە ئاسانی و ئاسایی تێپەڕێت بەڵام بۆ ئەو کە ڕووبەڕووی کەسانی تازە دەبێتەوە، وە دەیەوێت پەشیمانـیان نەبنەوە لەوەی ئیتر لەم گوندە دەژین.




بـەیانـی نـیو کاتژمێر مابوو تاوەکو زەنگی یەکەم وانـە لێبدرێت، وە قوتابـییەکان وردە وردە دەهاتنە ژوورەوە.

عائیشە لـەلای دەرگاکە وەستابوو بەخێرهاتنی قوتابیەکانی دەکرد بە ڕوویەکی خۆشەوە
جگە لەوە زۆر بە پەرۆش بوو بۆ بینینی مامۆستاکـان.

: دادە عـائیـشە!. ' بە هاوارەوە'

: مەدینە چیبووە مامۆستاکان گەشتن.

مەدینە کە هەوڵی دەدا هەناسە وەربگرێتـەوە.

: بـەڵـێ، بەڵـام.

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات کە هاتنە ژوورەوە و عائیشە بەخێرایی بەرەو لایان ڕۆشت.

: بەخێربێـن، تکایە لێرەوە.

: پێشبینی شوێنێکی وا خۆشم نەدەکرد، گەر نا تەواوی ڕێگاکەم بە بۆڵەوە بەسەرم نەدەبرد' سێری دەوروو بەری قوتابخانەکەی دەکرد'.

: دڵنیاتان دەکەمەوە هەرگیز پەشیمان نابنەوە لە هاتنتان، من عائیشە بەڕێوبەر و مامۆستای زمانی عەڕەبی' بە زەردەخەنەوە'.

: ئێمە دڵنیـاین کە پەشیمان نابینەوە کەش و هەواکەی ئێرە زۆر ناوازەیە! بەهەرحال من حسن مامۆستای کۆمەڵایەتی خۆشحال بووم' بە پەرۆشییەوە'

: حسن ڕاست دەکات بەڕاستی من لە ئێستادا ئاشقی ژینگەکەیم، وە منیش جەمیلـە'م مامۆستایی زانست
تۆم خۆشویست عائیشە. ' بەخێرایی باوەشی پێدا کرد'.

: منیش هەروەها، ئای خودایە.

: بەڵێ بەڵێ سێرکەن تەنها دە خولەک ماوە زەنگ لێبدات تکایە تەمبەڵیـم ناوێت، وە من سلام مامۆستای...

: دەبێت بیرکاری بیت وایە؟' بە پێکەنینەوە '.

: باشە چی لەمەدا پێکەنیناوییە؟ 'برۆکانی بە قشتی لێک دابوو '.

: ببورە تکایە با بڕۆینە ژوورەوە. ' بە پێکەنینەوە'

بەدەم گوفتەوە ڕۆشتنە ژوورەوە، لەناکاو عائیشە وەستاو گوتی.

: چی دەربارەی مامۆستای زمانی ئینگلیزی؟ ئایە ئەو نایێت؟.

جەمیلە: ئـاهـ لەبیرمان کرد هەرکە هاتینە نێو گوندەکەوە دابەزی گوتی کە دواتر دێت و پێویستە بچێتە کەنارەکە.

سلام: لەڕاستیدا سەیر نییە پیاوێکی بیانی بیەوێت لە گوندێکدا وانە بڵێتەوە لە کاتێکدا بە ئاسانی لەنێو شاردا کاری دەست دەکەوت.

حسن: لەسەرەتاوە ئەوم خۆشویست، لە کەسێکی باش دەچوو.

تەواوی کاتەکە عائیشە بەبێدەنگی سێری دەکردن، مات و وشک ببوو دەکرێ خۆی بێت؟

وردە وردە هەناسەکانی تەنگ دەبوون، نەیدەتوانی هەر لەوێ بوەستێ، بەخێرایی دەستی بە تەنوورەکەیەوە گرتوو لەوێ ڕۆشت.

: ئای خودایە بۆ کوێ کچم؟

: سێرکەن لەیەکەم ڕۆژەوە ئیهمالی، من ئەوەم هیچ بە دڵ نییە.

: دە تۆش بێدەنگبە، ئێستا ئەمە بۆ ڕۆشت.


بەهۆی فرمێسکەکانی نەیدەتوانی ڕێگاکە بەباشی ببینێت، بەڵام هێشتا بەردەوام بوو لە ڕاکردن بەرەو کەنارەکە.


کاتێ نزیک بوویەوە لە کەنارەکە ڕاکردنەکانی هێواش بوویەوە بەلەرزەوە ڕۆشتە ژێر پردەکە
نەیـدەویست هێندە ئومێد بەخۆی بدات کە یارەکەیەتی هێندە هێزەی کۆکردەوە کۆتا هەنگاوی ناو سێری کەنارەکەی کرد.

وەک هەموو کات چۆل و بێدەنگ
بێ هیوا بوو کەوتە سەر زەویەکە دەستەکانی دەکوشین و هەوڵی دەدا هەناسە بدات.

: کێشە نییە عـائیشە، کێشە نییە
گەمژە پێم گوتی هێندە بە ئومێد مەبە.

نەیدەتوانی هەناسەکانی بوەستێنێت و وەک منداڵێک دەست نەکات بەگریان.

دەبوو هەڵسێتەوە، دەبوو هێشتا چاوەڕێ بکا و بێ هیوا نەبێ لە ئاسمانە ڕەشەکەی.

: هـائیـشە!

گریان و پێکەنینی کرد بەیەک.

: گەمژە هێشتا ناتوانی بڵێـی عائیشـە.

بێ ئەوەی گرینگی بەهیچ بدات بەرەو ڕوویەوە ڕایکرد، دەستەکانی بە توندی دەکوشی تاوەکو بە خراپی باوەشی پێدا نەکات.


فرمێسکەکانیان وەستانیان نەبوو، بەردەوام بوون لەوەی بەبێدەنگی سێری یەکتری بکەن و حەسرەتی ئەم چەند ساڵـە پڕ بکەنەوە.

: بمـبوورە، بمبـوورە.

: شـش هیچ مـەڵـێ، ڕێگە بدە سێری ئاسـمانەکـەم بکەم کە مانگی تێدا دەبینم، ڕێگە بدە ئیتر بە ئاسـمان و مانگەکەی بـڵێم دونیـای تاریـکتان بۆ خۆتان و ئاسمان و مانگەکەم گەڕایەوە.

نەیدەتوانی بۆ چرکەیەکیش فرمێسکەکانی وشک بکاتەوە.

جۆنگکوک بێدەنگ بوو تەنها سێری چاوەکانی دەکرد، ئەویش هێندەی عائیشە پڕە لە خۆشەویستی و خەریکە شێت دەبێت خۆزگەی دەخواست کارەکان زووتر و باشتر ڕۆشتنایە تاوەکو زووتر گاڕابایەوە، بەڵام دەی ئیتر خۆ گەڕایەوە و ئێستا لەبەرامبەر چاو بە کلـەکەیەتی کە بەهۆی گریانەوە بە ڕووخسارە گەنم ئاساکەی دا دێتە خوارەوە.


جۆنگکوک لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا خەریکی کاروبارەکانی وڵاتەکەی بوو هەموو هەوڵێکی ئەوە بوو جەنگ بوەستێنێ لە دژی مسوڵمانان وە لە کۆتاییدا توانی،  لەسەرەتاوە هەموو شتێکی بۆ ئەستەم بوو، ئەستەم بوو خێزانەکەی ڕازی بکا بەوەی باوەڕی پێیەتی بەڵام کۆڵی نەدا
ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەمەریکیەکان کۆتایی پێ هانا
دەستی کرد بە بڵاوکردنەوە جوانی ئیسلام و خەڵکەکەی ئەوەنەی لە توانایدا بوو کردی و ئێستا گەڕاوەتەوە لای ئیشـقەکەی کە دەستپێکی هەموو شتێک بوو.

بوون بە سەرۆکی کۆریایـی باشوری هەڵوەشاندەوە و جێنیشی دا بە برا بچووکەکەی، ئێستا وەک مامۆستایی زمانی ئینگلیزی  بوو بە دانیشتوابی گوندەکە ئیتر و بەس و کاتی ئەوەیە دەستەکانی خۆشەویستەکەی بگرێت و خۆشەویستی پێبدات ژیانی پێبدات ئەو ژیانەی کەوا پێی بەخشی پێـیبداتەوە ئەو ئاسودەیەی دەستی کەوت پێی بداتەوە.




دوایی نوێژی خەوتنـان هەموو گوندەکە لە ناوەڕاستی گوندەکە کۆ ببونەوە و ببوون بە شاهێدی هاوسەرگیری.


هەرگیز پێشتر بەم شێوەیە دڵ خۆش نەبوونە وا هەست دەکرا ئیتر گوندەکەش ژیانی بۆ گەڕایەوە
دەی ئەوانەی لە زووەوە لێرە دەژین چاوەکانیان شاهێدی ئەشقی عائیشە و جۆنگکوک بوو.
ئەوانەشی دوای جۆنگکوک هاتن شاهێدی ئەشقی  عائیشـەن بۆ جۆنگکوک.



جۆنگکوک دەستی کردبوویە نێو دەستی ئادەم و هەرچی مامۆستا بیـگوتبـا دووبارەی دەکردەوە
وە چاوەکانی لە چاوەکانی ئادەم بڕیبوو.

ئیتر سوێند خواردن و مارەکردنەکە کۆتایی هات
ئاهەنگ و شایی پیاوان و شیرینـی خواردنی ئافرەتەکان کۆتایی هات.



عائیشە بە جلە بوکێنیەکەیەوە چاوەڕێی هاوسەرەکەی دەکرد، کە ئیتر وا دەزانێت خەونە و لەهەر چرکەیەکدا بێ بەئاگا دێ.


بەهێواشی لە دەرگاکە هاتە ژوورەوە و لە دوایی خۆیەوە دایی خست، جەستەی هەموو ئەلەرزی.

بەهێواشی لە عائیشە نزیک بوویەوە، چاکەتەکەی لابرد و بەهێواشی دەستەکانی مەعـشوقەکەی گرت
خەریکبوو دڵی لە سینەیدا بێتە دەرەوە.

بەهێواشی ڕایکێشـایە باوەشی و پڕ بە سینەی بۆنی کرد دەستەکانی بەتوندی بە کەمەرییەوە گرت و هەوڵی دەدا ئیتر نەگری، ئیتر عائیشە تەنها مافی ئەوە و بەس.

هێنایە بەرامبەر بەخۆی و تاراکەی بەسەر رووخساریدا لابرد لە جوانییەکەیەوە ڕامابوو
لێوەکانی بە نیوچەوانیەوە نا و فرمێسکەکانی ئیتر نەوەستان.

عائیشە باوەشی پێداکرد، ڕێگەی بەخۆیان دا هێندە بگرین و حەسرەتی دووری یەکتر بـبڕێننەوە کە هەرچریەکەیەک زیاتر دەبوو.

: خـۆشم دەوێـی.

: خـۆشم دەوێـی.





































































کۆتـایی♡.








با بگریم، خۆم بە گریانەوە هەنێکیانم نوسی
بڕواکەن ئەوەی لەناخمایا نەمتانی دەری بڕم یانی نەمدەزانی چۆن بەڕاستی ئەشقی ئەوان بخەمە ڕوو
خۆزگە ئەوەی من خەیاڵم بۆ ئەکرد ئێوەش بتان کردایە هیوادارم کەمێکیش بێت وام لێکردبن خەیاڵی بکەن.


ئەوە ئەم کتێبەش تەواو، پێتان چۆن بوو؟

ببورن لە هەر کەم و کوڕیەک بە ڕەخنەکانتان گەورە دەبم و هیوادارم جێگایی ڕەزامەندی بووبێت.

خۆشم دەوێن.









































































































Continue Reading

You'll Also Like

242K 14.4K 64
𝐓𝐨 𝐞𝐯𝐞𝐫𝐲𝐨𝐧𝐞 𝐰𝐡𝐨 𝐭𝐡𝐢𝐧𝐤𝐬 𝐭𝐡𝐞𝐲 𝐚𝐧𝐝 𝐭𝐡𝐞𝐢𝐫 𝐜𝐫𝐮𝐬𝐡 𝐚𝐫𝐞 𝐧𝐨𝐭 𝐦𝐞𝐚𝐧 𝐭𝐨 𝐛𝐞 𝐭𝐨𝐠𝐞𝐭𝐡𝐞𝐫. ...
223K 5.1K 50
A simple girl who works for her boss as a personal assistant. Right, expect he is dangerous. She just doesn't know it. He's a mafia boss. He saves h...
3.4M 38.9K 31
Diana is an 18 year old girl about to start her senior year until she bumps into a woman at the bookstore who has quite the personality. The woman ta...
815K 35.5K 57
"Mujhe jhelna mushkil hai nader," she said with a smile while her gaze was fixed on the table. ("It's difficult to tolerate me, Nader") "Main jhel l...