𝒸𝒶𝓈ℯ𝓇𝓉𝒶
𝒾𝓃 𝒾𝓉𝒶𝓁𝓁𝓎
______________꧁༆꧂_____________
𝑾𝒓𝒊𝒕𝒆𝒓:
۱۷۹۷
شاری کاسێرتا لە وڵاتی ئیتاڵیا
لەبەرامبەر دەریاکە
لە خانووە بچوک و خنجیلانەکەی بوو
پەنجەرە گەورەکەی ژووری وێنەکێشانی کردبوویەوە و بە فڵچەو ڕەنگەکان ڕۆحی بە وێنە مردووەکە دەبەخشی
قژە سپی و خۆڵەمێشیەکەی هەڵدایەوە دواوە
بۆ چرکەیەک چاوەکانی گرژ کرد تاوەکو جوانتر تێبینی هەر هەڵەیەک بکا
بەڵام نەبوو
نزیک بویەوە تاوەکو دەست بکا بە تەواو کردنی چاوە سەوزەکانی
بەتەواوی بیریەتی
میرابێلای بیرە ئەگەر چی تەمەنیشی ٥۲ساڵە
قژە زەرد و جوانەکەی بیرە
هێشتا هەستی گرتنی دەستەکانی لەبیرە
ئێستاش زۆربەی شەوەکان خەبەری دەبێتەوە لەو کابوسەی گولەی خستە نێو چەوانی بێلاوە
بەڵام زۆربەی شەوەکانیش لەخەوەکەیدا خەندە دەکات کاتێک لەگەڵ میرابێلایەکەی بەدوای یەکدا ڕادەکەن
پێدەکەنن و یاری دەکەن
دەست لەقژی جوانی دەدا
ژوورەکە پڕ بوو لە ڕەنگە جوانەکان
سەوز و زەرد و سپی و سوور و پەمەیی
ڕەنگی چاوەکانی
ڕەنگی قژی
ڕەنگی پێستی
ڕەنگی لێوی
ڕەنگی ڕوومەتەکانی
کاڕمێلۆی پیر
سەیر دەردەکەوێت وانیە؟
هێشتا بەهێزە
بەڵام کەمێک لاوازتر
هێشتا قۆزە
بەڵام بەتەمەنتر
یەکێک بەڕاکردن هاتە ژوورەوە و لەگەڵ یەکێکی تر دەمەقاڵێی دەکرد
تاوەکو گەشتە ژوورەکە و هاواری کرد
ئیرا:-باوکە! لوکا دووبارە لە شمشێربازیەکە فێڵی لێ کردم
سەری گەڕاندەوە بۆ دواوە
بۆ بینینی بێلای دووەم
ئیرایەکی جوان و تەمەن ۲۲ ساڵ
شیرین و سەرنجڕاکێش
وەک دایکی
هەموو چرکەیەک ئازار دەخوا کاتێک خەڵک پێی دەڵێن چەندە لە دایکی دەچێت
ئەوی بینیوە تەنها لەو وێنانەی باوکی دەیانکێشێت
لەدواوەی ئەو لوکای خۆشەویستی ئێرا دەرکەوت
لوکا ڕافایل
تاکە کوڕەکەی ئێنزۆ ڕافایل
لوکا:-وانیە مامە سوێند دەخۆم ئەو خۆی نازانێت شمشێر بگرێت!
ئیرا پەنجەی هەڕەشەی لێی بەرز کردەوە
ئیرا:-تۆ سەیری کچێکت دەکرد ئەوەش سەرنجی منی برد
لوکا بە دراماتیکیەوە دەستی خستە سەر دڵی و چاوەکانی فراوان کرد
وەک باوکی زۆڵە
لوکا:-چۆن دەتوانم جگە لەتۆ سەیری کچێکی تر بکەم ئازیزم
لیالی ۳۰ ساڵ لە نێوانیان دەرکەوت کە قاپێک شیرینی لەدەست بوو
پاڵی پێوەنان بۆ ئەوەی جێگای بکەنەوە
لیال:-تۆ هەموو کات وادەکەیت لوکا
لوکا ڕوخساری گرژ کرد و شەقێکی کێشا بە پشت سەری لیال، لیالیش خەندەی سەرکەوتنی کرد و شیرینەکەی لەسەر مێزەکە دانا
لیال:-فەرموو باوکە
کاڕمێلۆ:-سوپاس کوڕەکەم
خەندەیەکی بۆ لاساری ئەوان کرد
ئەوان بێلا و ئێنزۆ و کاڕمێلۆیەکی زیندوون
ئیرا نزیک بوویەوە لە باوکی و لە باوەشی گرت
ئیرا:-بۆچی زۆربەی کات لێرەی؟ لە ماڵە گەورەکەی خۆمان ژووری بەتاڵ زۆرە بۆ وێنەکێشان بەڵام تۆ بۆ وێنەکانت هەمیشە دێیت بۆ ئێرە
بۆنی قژی ئیرای هەڵمژی
لە مناڵیەوە وای کرد بۆنی دایکی بەکار بهێنێت
ماچێکی نێوچەوانی کرد
کاڕمێلۆ:-ئێرە نزیکە لەدەریاکە، هێشتا وا هەست دەکەم دەریاکە بۆنی دایکتی لێدێت
ئیرا خەندەیەکی کرد و ڕوومەتی ماچ کرد
ئیرا:-ئەوەیان مامە ئیساکە وانیە؟
ئاماژەی بە یەکێک لە وێنەکانی سەر دیوارەکە دا تاوەکو باوکی سەری بە بەڵێ بجوڵێنێت
دواجار کە ئیساکی بینی چوار ساڵ پێش ئێستا بوو
ئێستا بەشێکە لە ئەنجومەنی جادووگەران
هێزەکەیان لێ نەسەند بەهۆی ئەوەی تاتیانای کوشتبوو
واتا جیهانی پاک کردبوویەوە لە دڕندەیەک بۆیە لەبری ئەوە پاداشتیان کرد و بانگێشتی ڕیزەکانی خۆیان کرد
تاوەکو ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە
ئادریان هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی فەڕەنسی کرد و لەوێ دەژی
لیال:-تۆ!
سەیری لوکایان کرد کاتێک نیوەی شیرینیەکەی لەدەمدایە و لایەی ڕوومەتی بەرز بۆتەوە
چاوەکانی فراوان بوون و هەوڵی دا ڕابکا
بەڵام لیال خێرا ویستی بە جادوو ڕێگری لێبکا
لوکا خۆی ڕزگار کرد بەڵام هێزەکە بەر گۆزەی بەر دەرگاکە کەوت
هەردووکیان لەشوێنی خۆیان چەقین و سەیری ئیرای چاو فراوانیان کرد
ئیرا:-ئەو گۆزەیە! من ئێوە دەکوژم!
هەردووکیان ڕایان کرد و ئیراش بەدوایان کەوت
کاڕمێلۆ سەری بەبێ هیوایی جوڵاند لێیان
سێ چەتەی دەریا ناکرێ ئەو مناڵە لاسارانەیان هەبێ
ژیانکردن بۆ کاڕمێلۆ گران بوو
بەڵام توانی ڕوناکیەکانی خۆی بدۆزێتەوە
سێ ڕووناکیە درەوشاوەکەی ژیانی
بەهێواشی وێنەکەی تەواو کردوو وەک هەموو ئەوانی تر بەدیوارەکەوە هەڵیواسی
کەمێک دوورکەوتەوە تاوەکو بەجوانی سەیربکا
خەندەیەکی کرد و دەستی خستە سەر دڵی
پاشان ئاماژەی بە ژمارە دوو کرد و نوسینەکەی خوارەوەی خوێندەوە
میرابێلا بۆناڤێنتۆ
۱۷۷٥
______________꧁کۆتایی꧂_____________
بەڵام زۆربەی شەوەکانیش لەخەوەکەیدا خەندە دەکات کاتێک لەگەڵ میرابێلایەکەی بەدوای یەکدا ڕادەکەن
دەست لەقژی جوانی دەدا
-باوکە! لوکا دووبارە لە شمشێربازیەکە فێڵی لێ کردم
میرابێلا بۆناڤێنتۆ
۱۷۷٥