''Running to The Sea''

avel332 tarafından

39.5K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... Daha Fazla

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

جیهان چاوەڕێمانە

708 113 51
avel332 tarafından

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

ئێنزۆ:-دەی خێراتر ئازیزم ، با خوێن لە ڕۆحی ئەو کەرە دەربهێنین کە بێلای بردووە لێمان

وەک شێت قسەی لەگەڵ کەشتیەکە دەکرد

قاچەکانم بە جێگیری لەسەر ئەرزەکە نەوەستاون لەو ساتەوەی کەشتیەکەم بینیوە لە دووری میلێک لێمانەوە


مانگێک تێپەڕیوە بەسەر دۆزینەوەی شوێنەکەی و ئێستا کەشتیەکە ڕێک لەبەرامبەرمانە





کوڕەکان تەقەمەنی و هەموو شتێکیان ئامادە کردبوو

ئەنتۆن کەشتیەکەی لێدەخوڕی و من و ئیساک و ئادریان و ئێنزۆ پەتەکانمان گرتبوو چاوەڕێی نزیک بوونەوەی زیاتر بووین بۆ ئەوەی پاز بدەین بۆ نێو کەشتیەکەی ئەوان

ئەوانیش وەک ئێمە ئامادە ببون

دێرێکم نەدۆزیەوە

نەمبینی لەنێو پیاوەکانی

بەڵام بۆ کوێ ڕادەکا؟

کاڕمێلۆ:-کەمێک بەرەو چەپ بڕۆ!

کەمێکی تر بێلا

دەی کەمێکی تر بەرگە بگرە ئازیزی من

ئێنزۆ:-دەی

کاڕمێلۆ:-ئامادە بن!

دەستم بڵند کردبوو

تەنها یەک ئاماژە

وێرانت دەکەم دێرێک
دەبێ خەیاڵ بۆ مردنێکی بە ئازار بکەی

کاڕمێلۆ:-چەکەکان ئامادە بکەن

یەک

دوو

سێ

کاڕمێلۆ:-بیتەقێنن!

خۆمان بە پەتەکەوە هەڵدا بۆ سەر کەشتیەکەی ئەوان

شمشێرەکەم توند گرت و هەر لەو چرکەیەی دەستم پەتەکەی بەردا

خێرا شمشێرەکەم لە شانی یەکێک چەقاند

لەدوامەوە بە چەقۆ لە پیاوێکی ترم دا

هەموومان لەگەڵ کەشتیەکە جوڵاین کاتێک لەلایەکانەوە تۆپەکانیان تێدەگرتن

شمشێرەکەم فڕێدا بۆ سکی یەکێک

ئێستا بەبێ شمشێرەکەم؟

خودایە کەی ئەوەندە هەڵەشە بووم

ئێنزۆ:-ئەوە بگرە پیرە پیاو

لە بەرامبەرم بوو وە شمشێرێکی بۆ هەڵدام

خێرا سوڕامەوە و لە ملی پیاوێکم دا

خوێڕی گەورەکەت فێری کردووی لەدواوە هێرش بکەیت؟

ئیساک زۆربەی پیاوەکانی کوشت
دەزانێت دواتر چۆن باجەکەی دەدات لە ئەنجوومەنەکە












قژم بەرەو سەرەوە برد و بەتوندی قاچم کێشا بە دواوەی ئەژنۆی پیاوەکەی بەردەستم

قژیم گرت و سەریم هەڵدا بۆ لای ئێنزۆ

پانزە پیاو بووین

زۆر کەمتر بووین لە ئەوان

بەڵام خوێنمان گەرمتر بوو

ئاگری زیاتری هەبوو

خەم و توڕەیی زیاتری هەبوو

ئاگری گەورەتر زووتر شتەکان دەسوتێنێت

دەریا گرینگ نیە ئەگەر قوڵیش نەبێت
توڕەییەکەی بەسە بۆ خنکاندن

بارانی خێراتر
بروسکی وێرانکەرتر

تاقمەکەی ئەو یاخود مردبوون

یاخود لەژێر دەستەکانمان دیل بوون

بەلاشە بە خوێنەکەمەوە لە ناوەڕاستی کەشتیەکە وەستام

بێلای من لێرەیە

ڕێک لێرە

بەبێ وێرانکردنی ئێرە ناڕۆم
پارچە تەختەیەک بە سەلامەتی جێناهێڵم

دەستیان بەر هاوسەری من کەوتووە

کاڕمێلۆ:-دێرێک، لە کوێیت! وەرە دەرەوە

هاوارم کرد تەنها بۆ ئەوەی گوێبیست ببێ

هەورێکی ڕەش ئاسمانی سەرمانی داپۆشیبوو

تەنانەت تاتیاناش لێرە نیە

بۆچی؟

کێ گرنگی دەدا

گرینگ بێلای من لێرەیە

دێرێک:-کاڕمێلۆ! ئافەرم شانۆیەکی زۆر جوان بوو

بە چەپڵە لێدانەوە لە ژوورەکەی بەرامبەرم هاتە دەرەوە

کە دوو پەنجەرەی هەبوو لە شیشە دروست کرابوون

ئێنزۆ پێش من بە هەنگاوی گەورە ڕۆشت

تا توانا هەبوو لە دەستە بەهێزەکەی
کێشای بە ڕوخساری

ئەوەندە توند وای کرد لە ئەرزەکە بکەوێت

لەسەری دانیشت و زیاتر و زیاتری لێی دا

ئێنزۆ:-خوێڕی هیچ و پووچ!

ئێنزۆ:-لە دژایەتی ئێمە دەست بردن بۆ ئافرەت نەبوو ناپیاو

ئێنزۆ:-سوێند دەخۆم ئازاریت دابێ ناهێڵم هەناسەیەک بە ئاسودەیی هەڵکێشیت

ئادریان:-ئێنزۆ ! تکایە ئێستا بێلا وەرگرەوە دواتر ئەوە دەکەین!

لەلایەکەی ترەوە ئادریان چەکی لەسەر سەری پیاوێک دانابوو

بەو پەڕی بێ ئۆقرەییەوە چاوەڕێی بینینی بێلا بوو

کاممان وانەبووین؟

ئێنزۆ هەڵسایەوە

ئاماژەم پێی کرد بگەڕێتەوە دواوە

بە توڕەییەوە گەڕایەوە

ئیساک لەسەرەوەی چارۆگەکان دانیشتبوو

تەنها چاوەڕێی بینینی بێلا بوو بۆ ئەوەی دواتر هەموو ئەوانەی ئێرە بە پەنجەیەک بکوژێت

دێرێک بە پێکەنینەوە هەڵسایەوە و خوێنی دەمی سڕی

دێرێک:-ئەو بهێنە ئێرە تاتیانا

ئەگەر توندتر شمشێرەکەم نەگرتبا
ئێستا لەدەستەکانمەوە دەکەوتە ئەرزەکە

ئەوەندە بە لاوازیەوە چاوەڕێی بینینی بووم

ڕێک لەو ژوورە

لەو ژوورە

بێلای منی هێنایە دەرەوە

چاوەکانم فراوان بوون

ئاگادار بووم چەند لە پیاوەکانم هەناسەی سەرسوڕماویان هەڵکێشا

ناکرێ

ناکرێ ئەوەیان لەگەڵ بێلای مندا کردبێ

ناکرێ حاڵی کچەکەی من ئەوەندە خراپ بووبێت

ڕوخسارێکی شێواو

لێوە جوانەکەی سەرەوەیان هەڵزڕاندبوو

هێشتا شوێنەواری برینی لێ مابویەوە

بە درێژایی ژێر چاوی چەپی هێڵێکی گەورە لە برینیان دروست کردبوو

لاوازتر لەهەر جارێک بینیومە

ڕەنگێکی مات و مردوو

قژە جوانەکەیان کورت کردبویەوە

چاوەپڕ لە فرمێسکەکانی لەسەر من جێگیر کردبوو

چیم کردووە ؟

چیم کردووە لەگەڵت ؟

منی پڕ لە گوناح و تاوان چیم پێت کردووە؟

ئەو ساتەی منی بینی خەریک بوو بکەوێتە ئەرزەکە

باوەڕناکەم ئەو لێرەیە

ڕێک لەبەرامبەرم

ئەو دەژی

میرابێلای من دەژی

جیهان گڕی تێبەرببێ کە ئەو وای بەسەر هاتووە

وێران ببێ هەموو شتێک

بێلا:-ک...کاڕمێلۆ

گیان...

گیان ئازیزی من

تەرمی من بکەوێتە خاکی ژێر قاچەکانت

فرمێسکەکانی نەدەوەستان

سەرم بەکەمی بە ناقایل بوون جوڵاند

مەگری ڕۆڵەی من

مەگری من ببم بە فیدای فرمێسکی پڕ لە ئازارت

چەند شەوی بەئازار و ساردت بەسەر بردووە؟

تاتیانا کە لەدواوەی وەستابوو وە چەقۆی لەسەر ملی وەستاندبوو

سەری لار کردەوە

تاتیانا:-سڵاو ئازیزم

لەشفرۆش

چەقۆکەی لە نێوان دەستەکانی خاو کردەوە و بێلای منی ئازاد کرد لە نێوان دەستەکانی

شمشێرەکەم فڕێ دا بۆ لایەک و باوەشم کردەوە

ڕاکە ئازیزی من

باوەڕی نەدەکرد بەڕاستی لێرە بم

هیچ کامێکمان باوەڕی نەدەکرد

سەرەتا بە هەنگاوی هەڵەشانەوە بەرەو من هات

تا دواتر

ڕایکرد

دەستەکانم لەهەوادا دەلەرزین ئەوەندە پەرۆش بووم

ئەو چرکەیەی بەتوندی خۆی خستە باوەشمەوە
پێم وترا بەهەشتی تۆ لێرەیە

توند قۆڵەکانم لە دەوری لاشەی ئاڵاند

ئەوەندە لاواز ببویەوە زۆر بە ئاسانی هەستم بە جیاوازیەکەی دەکرد

هەنسکەکانی لەنزیک گوێم بوون

درۆ ناکەم
گریام بەقەدەر ئەوەی ئەو گریا

گرینگ نیە چەند دڕندە بووبم
گرینگ نیە پیاوێکم

خۆشەویستی دەتخاتە سەر ئەژنۆکانت
وادەکا بپاڕێیتەوە بۆ بەزەیی

کاڕمێلۆ:-میرابێلای من

بە گوێبیست بوون لە دەنگم وەک شێتێک زیاتر خۆی خستە باوەشمەوە

دەکرێ شێت بووبێت

کێ گرینگی دەدا؟

هەمووان شێتێکن

بەڵام جیاواز

هەنێک کەس بۆ پارە

هەنێک کەس بۆ ناوبانگ

هەنێک کەس بۆ خراپەکاری

هەنێک کەس بۆ خۆشەویستی

بەڵام بێلای من جیاوازە

بۆ پاکی
بۆ ئارامی
بۆ میهرەبانی

دەکرێ شێت بوبێت

سەرم خستە نێو قژە بڕاوەکەی

توند بۆنیم هەڵمژی

بۆنە خۆشەکەی جارانی نەبوو بەڵام تەنها هەناسە هەڵکێشان لەنزیک ئەو ژیانم پێ دەبەخشێتەوە

دێرێک:-باشە ئێستا دەزانم بۆچی هێندە باوەشیت خۆشدەوێ، دواتر بە نهێنی پێت دەڵێم کە ئەو چەند باشبوو

بۆ چرکەیەک جەستەم ڕەق بوو

لاشەم و مێشکم لە کارکردن وەستا

شانەکانی بێلام گرت

بەهێواشی و بە نەرمیەوە خستمە بەرامبەر خۆم

چاوەکانی لەسەر ئەرزەکەوە بڵند نەدەکرد

دێرێک دەستی لێ داوە؟

دەستی لەهەموو شاکارێکی جەستەی ئەو داوە؟

سەری بڵند ناکا چونکە هەست بە شەرمەزاری دەکا؟

بۆچی تا ئەو ڕادەییە دڵی پاک و بێتاوانە؟

بێلا:-بم...بمبورە بەڕاستی...

وەستا کاتێک دووبارە خستمەوە باوەشی خۆم

کاڕمێلۆ:-تۆڵەی هەموو شتێک دەکەمەوە ، هیچی بەسەرەوە ناچێت

تەواو بوو ئازیزم
لە باوەشی منی ئێستا

بە نەرمی گەیاندمەوە بەرامبەر خۆم

بەجوانی سەیری ئەو چاوانەیم دەکرد
چەند بیریانم کردبوو

چەندە کز و ماتن

سەرم نزیک کردەوە لێی

بەنەرمی لێوەکانم گەیاندەوە بە لێوە شیرینەکەی

قڵیشاو ببو
بەڵام هێشتا دڵخوازترینی من بوو

دڵم ڕێگەی نەدەدام تەنانەت بەتوندیش ماچی بکەم

ئاخر ئەو کە بەم هەموو ئازارە تێپەڕیوە
چۆن ڕێگە بدەم بە ماچیش ئازاری بدەم

دێرێک:-بەسە ئەم شانۆگەریە گاڵتەجاڕیە

شانۆگەری گاڵتەجاڕ

سەرم لەسەر شانەکانی بێلاکەم بوو بەڵام چاوم هەڵبڕی بۆ سەیرکردنی

بەنەرمیەوە لە باوەشی بێلا هاتمە دەرەوە

لە دواوەی خۆمم وەستاند

دێرێک خەندەیەکی گاڵتەجاڕی کرد

دێرێک:-بێلا ،وەرە بۆ ئێرە

دەستم کرد بە مشتێکی توند
کەس ناتوانێت فەرمان بە کچەکەی من بکا

بەڵام لاواز و بێهێز بوومەوە کاتێک بێلای من لەدوای منەوە بەرەو ئەو هەنگاوی نا

دەستیم بەنەرمی گرت

دێرێک:-بەریبدە کاڕمێلۆ ، ژیانی کچەکەت دەخەیتە دۆزەخەوە

کچەکەم

کچی من؟

من ئێستا باوکم؟

کاڕمێلۆ:-لە کوێیە؟

بە هێواشی و توڕەییەوە پرسیارم لە دێرێک کرد

دێرێک:-ڕێک لەم ژوورەیە

ئاماژەی بە ژوورەکەی دواوەی خۆی کرد

هەوڵمدا هەنگاو بنێم بەرەو ئەم ژوورە

پێش ئەوەش دێرێک بخەمە سەر زەویەکە
بەڵام بێلا توندتر دەستی گرتم و ڕێگەی پێم نەدا

کاڕمێلۆ:-چی دەکەیت خۆشەویستی من؟ من لێرەم لەچی دەترسیت؟

بە پرسیارەوە سەیرم دەکرد

چی ڕوودەدات

لێوی خستە نێوان ددانەکانی و دڵۆپە فرمێسکەکانی دەڕشت

هێواش هێواش دەستی بەردام و ڕۆشت بۆ لای دێرێک

خوێنم لە توڕەییدا کوڵا ئەو ساتەی دێرێک دەستی بە قژی بێلا داهێنا

دێرێک:-با من ڕوونی بکەمەوە، تاتیانا تکایە ئازیزم نیشانمان بدە

ڕوخسارم گرژ کرد
چیمان نیشان بدا؟

تاتیانا چەپڵەیەکی لێدا و لە چرکەی دواتر گوریسێکی شینی درەوشاوە دەرکەوت لە نێوان قاچێکی بێلا و قاچێکی دێرێک

شتێک لە دوامەوە بەتوندی کەوتە ئەرزەکە

ئیساکبوو لەو بەرزاییەوە خۆی هەڵدا و بەخێرایی بەرەو دێرێک ڕۆشت و توند یەخەی جلەکەی گرت و لەخۆی نزیک کردەوە

ئیساک:-بە ژیانی کێوە کردووتە؟

بۆچی تاکە کەس کە هیچ تێناگا منم ؟

دێرێک:-بە ژیانی ئەو کەسەی ڕێگەی بە بێلادا بانگی تۆ بکا

کێ؟

کێبوو ئەو؟

سەری بە ئاڕاستەی بینینی من لار کردەوە

دێرێک:-با باشتر تێبگەیت

دەستەکانی ئیساکی لە جلەکەی کردەوە و هات و لەبەرامبەرم وەستا

دێرێک:-ئەم پەتە بە ژیانی کەسێکەوە بەندە، ئەگەر پەتەکە بپچڕێ ئەوا کەسەکە دەمرێ، وە ئەگەر ئەو دووکەسەی بە پەتەکە بەیەکترەوە بەستراون بمرن ئەوا کەسی سێیەم ڕزگاری دەبێ

جادووی سێگۆشەی مردن

چاوەکانم فراوان بوون

دڵم لە ئازاردانم نەدەوەستا و دەستەکانم دەلەرزین

مردن؟

ئاخر من تازە بێلای خۆمم دۆزیوەتەوە

کاڕمێلۆ:-کێیە؟ ئەو کێیە؟

بەزۆر توانیم ئەو چەند وشەیە بڵێم

دێرێک:-بێلا ناوی ناوە بە کوڕەکەی لە کاتێکدا کوڕی من و تاتیانایە

چی دەڵێت بۆ خاتری خودا!

بەتوندی کێشام بە ڕوخساری

کاڕمێلۆ:-دەتکوژم ئەگەر بە ڕوونی قسە نەکەیت!

خەندەیەکی قێزەون و ناشرینی کرد
ئەو نەخۆشە

دێرێک:-باشە باشە پیاوی توڕە، من و خۆشەویستەکەم کوڕەکەمان نەدەویست بۆیە تەنها لەم ژوورە بە درێژایی نۆ ساڵ زیندانیمان کردووە، لەهەمان ژوور بێلاشی لێبوو ئیتر بوون بە دایک و کوڕ

بۆچی؟

بۆچی هەموو شتێک بەسەر بێلای مندا دێت؟

ئەو لەدڵپاکی خۆیەوە ئەوی وەک کوڕی خۆی خۆشویستووە

کەچی ئێستا بەهۆی ئەوەوە ژیانی کەوتۆتە قوومارەوە

دێرێک:-ئێستاش بەسە ئەم گاڵتەجاڕیە، هەمووتان چەکەکانتان دابنێن ئەگەر نا ئەم پەتە دەپچڕێنم وانیە بێلای ئازیزم؟

دووبارە هەوڵم دا لێی بدەمەوە

هیچ کەسێک مافی نیە ئەو بە ئازیزم بانگ بکا

بەڵام ئەژنۆکانم شکا کاتێک بێلا دەستی گرتم

فرمێسک لەچاوەکانی وەک تاڤگەیەک دەکەوتنە خوارەوە

سەری بە ناقایل بوون جوڵاند

بێلا:-تکایە ....تکایە کاڕمێلۆ ئەوە بکەن کە ئەو دەیڵێت

بەخێرایی ئاماژەم بە پیاوەکانم دا

هەموویان بەبێ بیرکردنەوەی زیاتر خۆیان ڕادەست کرد

ئیتر شوێنەکان گۆڕان

پیاوەکانی من لەژێر دەستی ئەوان بوون

ئەگەر بێلا ئەوە بڵێ کەواتە ئەو مناڵە بۆ ئەو زۆر گرینگە

دێرێک شمشێرەکەی هەڵدا بۆ ئەرزەکە

دێرێک:-کاڕمێلۆ بریندار بکە

بێلا چاوەکانی بەتەواوی فراوان بوون

ئەو دەزانێت بێلا دەتوانێت من ئازار بدات؟

دێرێک خەندەیەکی لاری کرد

دێرێک:-بێلا ووتی ئەگەر بەجۆرێک لێم نەدەیت کە ئازاری مناڵەکەم بدا ئەوا پێت دەڵێم کێ دەتوانێت کاڕمێلۆ ئازار بدا

مناڵە زیرەکەکەم

وەک هاوسەرەکەی دەزانێت چۆن ڕێککەوتن بکا

شێتی لاسار

بێلا گەڕایەوە دواوە تاوەکو پشتی کەوت بە دیوارەکە

وەک شێتێک سەری بەناقایل بوون دەجوڵان

بێلا:-نا، تکایە دێرێک، تکایە ئەوە نا

بۆچی بێلای من؟
بۆچی نا؟

ئەوەندە ئازارت چەشت بەهۆی منەوە
کەچی هێشتا ناتەوێت ئازارم بدە؟

وامەکە تکایە

بەهێواشی شمشێرەکەم هەڵگرتەوە و سەیرم کرد

تاکە شمشێر کە ئازارم دەدا

پێکەنیناوی دەردەکەوێت

دەبێ چۆن بێت؟

دەبێت ئازارەکە چەندە زۆر بە دەمارەکانم بڵاو ببێتەوە؟

بە نەرمی بەرەو میرابێلا ڕۆشتم

بە دەستم قژە کورتەکەیم لادا لەسەر ڕوخساری پیرۆزی

ماچێکی نەرمم چەسپاندە نێو چەوانی

دواتر خەندەیەکی نەرمم بەرامبەری کرد

ئازیزی دڵم

دەستیم گرت و شمشێرەکەم خستە نێو دەستەکانی

سەیری شمشێرەکەی کرد و دووبارە سەری بە ناڕازی جوڵاند

بێلا:-نا...نەخێر کاڕمێلۆ! من ئەوە ناکەم ، ناتوانم ، سەیرکە بڕۆ لێرە ، مەگەڕێوە، لێرە بەرگە دەگرم بەڵام ئەوەت لەگەڵ ناکەم

کێ دەتوانێت بە خەڵک بڵێ ئەو چرکەیە چ ئاگرێک ناخمی داگیر کرد؟

ئاخر ئەو ئاگرە گەرووم و چاوەکانیشمی دەسووتاند

دەیەوێ لێرە بمێنێتەوە
ڕازیە لێرەبێت

تەنها من ئازار نەدا

کاڕمێلۆ:-تەنانەت ئەگەر بشمرم بەدەستی تۆ ئەوا وەک شەهیدێک دەمرم

پشتم کردە ئەو

لەسەر ئەژنۆکانم دانیشتم

دەستەکانم خستە سەر ئەژنۆم

سەرم بڵند کردبوو

کاڕمێلۆ:-دەی ئازیزم، ئەگەر نا کوڕەکەت دەمرێ

ویستم بەم قسەیە هانی بدەم

ئەو شێتە دەنگی هەنسکەکانی کەشتیەکەی گرتبوویەوە

دەی ئازیزی من

ئاسانە

گرینگ نیە ئازارم دەدەیت

بژمێرە بێلا

یەک

دوو

چاوەکانم زەق بوونەوە

لاشەم ڕەق بوو هەناسەم وەستا

دەستەکانم توند بە ئەژنۆمەوە گرت

سەیری نوکی شمشێرەکەم کرد کە لە سینەم هاتووەتە دەرەوە

لە ئازاردا ناڵانم کاتێک شمشێرەکەی دەرهێنا

دەستم خستە سەر شوێنی شمشێرەکە

خوێن بەسەر جلەکانم دەڕژانە خوارەوە

بێلا لەدواوە شمشێرەکەی لەدەست کەوتە خوارەوە

بەزۆر دەمتوانی هەناسە هەڵکێشم

چاوەکانم دەوروبەرمیان بینی

ئێنزۆ لە شوێنەکەیدا چەقیوە

ئادریان چاوەکانی فراوان بوونە

هەمووان چەک لەسەر سەریان ڕاگیرابوون

دێرێک لە بێلا نزیک بوویەوە و لەگەڵ خۆیدا بردی

ئیساک نەیدەویست هیچ کارێکی هەڵەشانە بکا

چونکە تاتیانا لێرە بوو بەهەر جۆرێک هێزەکەی دەشکاند

لەسەر لێواری کەشتیەکە وەستا

بێلا لە نێوان قۆڵەکانی بوو

هەناسەیەکی سەرسوڕماوم هەڵکێشا کاتێک دێرێک دەمانچەیەکی دەرهێنا

لەسەر سەری خۆی وەستاند

چی دەکا!

ئەگەر ئەو بمرێ ئەوا هیچ ڕێگەیەکی ڕزگار بوون نامێنێ لەو پەتە!

دەستەکانم خستە سەر ئەرزەکە و بەزۆر توانیم هەڵسمەوە سەر قاچەکانم

دێرێک:-ئازیزم

تاتیانا:-ئەوە کۆتاییە شیرینەکەم

نەخێر!

ئەو ئەوە ناکا!

سەیری بێلام کرد

ئەو ترسەی لە چاوەکانی هەبوو بۆ هەمیشە لە مێشکمدا دەمێنێتەوە

بە هەنگاوی هەڵەشانەوە بەرەو دێرێک ڕۆشتم

کاڕمێلۆ:-ئەوە نەکەیت!

دێرێک:-لە دۆزەخ یەکتر دەدۆزینەوە

ڕاچڵەکیم کاتێک دەمانچەکەی تەقاند

جیهان هێواش بوویەوە

ناکرێ

لێدانی دڵم سینگی دەشکاندم

بەهێواشی بە پشتدا کەوت بۆ نێو دەریاکە

چاوەکانم فراوان بوون ڕامکرد بۆ ئەوەی بێلا بگرمەوە

لە دوامەوە ئەوانی تر دەستیان کرد بە شەڕ کردن

دەنگی تەقاندنی دەمانچە و بەریەککەوتنی شمشێرەکان ئێرەی داپۆشیبوو

دڵۆپی باران بەخێرایی بەسەرماندا باری

بە تیلکە چاوم بینیم ئیساک بەتوندی بەڕهەڵستی تاتیانای کرد کاتێک دەیویست من بکاتە ئامانج

دەستی بێلام گرت

خەریک بوو نەتوانم بیگرمەوە

دێرێک بەتەواوی کەوتە نێو دەریاکەوە

هەرچەند بەرەو قوڵتر دەڕۆشت زیاتر پەتەکە بێلای بەدوای خۆیدا ڕادەکێشا

بەهەردوو دەستم ئەوم گرتبوو

هاوارم دەکرد کاتێک هەوڵم دەدا ڕایکێشم بۆ سەرەوە

نەمدەتوانی

برینەکە لە ناوەڕاستی پشتم بوو

لاشەم تێکدەشکا کاتێک هێزم دەخستە سەر دەستەکانم

گرینگی نادەم

بێلای من ناڕوا

بۆ هیچ شوێنێک ناڕوا

دڵۆپەی باران بەسەر ڕوخساری جوانی دەباری

چاوە سەوزەکانی سەیری دەکردم

بەو چاوانە پێی دەوتم ڕێگەم بدە بڕۆم

نا بێلای من

ڕزگار دەبی

بەتوندی مشتەکۆڵەم کێشا بە لێوارەکە کاتێک دووبارە نەمتوانی ڕایکێشم بۆ سەرەوە

وەک مناڵێک دەگریام و هاوارم دەکرد

پیاوەکانم لە دوامەوە هاواری ئازاریان دەکرد

بێلا من

کاڕمێلۆ:-دەی ئازیزم یەک تۆزیتر

پێیم ووت کاتێک ڕامدەکێشا

چەند دڵۆپێکی خوێنی سینەم بەسەر ئەودا کەوت

بێلا:-ئەوە بوەستێنە

سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند و زیاتر ڕامێشکا

بێلا:-دەڵێم ئەوە بوەستێنە!

بە گریانەوە هاواری کرد

تا بەتەواوی کۆڵم دا

سەرم داخستبوو دەگریام و بەرم نەدەدا

بەرینادەم ئەو ژیانی منە

بێلا:-کاڕمێلۆ تکایە بمکوژە

چاوەکانم فراوان بوون و سەیریم کرد

چی دەڵێ؟

بێلا:-نامەوێ بەخەبەر بم کاتێک دەکەومە دەریاکەوە، تکایە کاڕمێلۆ

بێدەنگ بێلا بێدەنگ

ناکەوێتە نێو دەریاکەوە

فرمێسکەکانم تێکەڵ بە دڵۆپەی باران ببون

توند دەستەکانیم گرتبوو

شەپۆلەکانی دەریا ئەویان دەترساند







کۆتا جار دەنگی دوو فیشەک هات

دواتر

هەموویان هاواری ناوی ئێنزۆیان کرد

ناکرێ

نا خودایە

بەرگە ناگرم

نەمدەتوانی سەیری دواوەشم بکەم

ئاخر بێلاکەی من دەستی لە دەستم بەردەبوو

ئەویش هاواری کرد بۆ ئێنزۆ

هاوارەکانمان تێکەڵ ببوون

بێلا:-تکایە کاڕمێلۆ!

سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند

هەرگیز ئەوە ناکەم

هەنسکەکانم هەناسەیان قەتیس دەکردم

بێلا:-کاڕمێلۆ تکایە کۆتا داوام ئەوەیە

ئەوەم لەگەڵ مەکە بێلا

بێلا:-زۆر دەترسم لە ئەوێ تکایە

وامەکە لێت دەپاڕێمەوە

بێلا:-دەترسم کاڕمێلۆ ، ڕزگارم بکە لەوێ ، بمکوژە ، لێت دەپاڕێمەوە

کۆتا جار هاوارم کرد

دەستە لەرزیوەکەم بەرەو دەمانچەکەی کەمەرم برد

چی دەکەم؟

دەرم هێنا

خودایە

کەسێک

یارمەتیەک

دەستەکانم دەلەرزین کاتێک دەمانچەکەم وەستاند

بەهێواشی خەندەیەکی کرد و دەستی گرتم

دەمانچەکەی لەسەر نێوچەوانی خۆی وەستاند

ئەوە نا بێلا

سەرم خۆم نزم کردەوە و وەک مناڵێک دەنوزامەوە

کاڕمێلۆ:-ناتوانم ، تکایە بێلا ناتوانم

لە دوای دەنگی هەر فیشەکێک گوێبیستی هاواری پیاوێکی خۆم دەبووم

بێلا:-بیرتە؟ وتت ئەگەر بتەوێ ڕاستەوخۆ بیکوژی ، نێوچەوانی باشترین شوێنە

ڕۆحم وێران

ئەو ڕۆژە نێوچەوانیم ماچ کرد

ئێستا لەوێوە دەیکوژم

دەستی منی توند کرد لەسەر چەکەکە

بێلا:-ئاگاداری مناڵەکانمان بە، تاکە ئامانەتی من ئەوانن ، خەونەکانمان بکە ڕاستی ، هیچ نەبێت لە ئاسمانەوە هەستی پێدەکەم

دەمویست هاواری لەسەر بکەم بڵێم بێدەنگ بە

بەڵام نەمتوانی

ئاخر ئەوە دواجار دەبوو گوێبیستی دەنگی نەرمی ببم

هیچ شتێک لە لێوەکانمەوە دەربازی نەدەبوو

جگە لە یەک شت



کاڕمێلۆ:-خۆشم دەوێیت

لەنێو گریانە توندەکەی خەندەیەکی کرد

بە خەندەوە

ئەو دەستەی دەمانچەکەی گرتبوو

بەریدا و دەستی خستە سەر سینەی

سەر دڵی

دواتر بەرزی کردەوە و ئاماژەی بە ژمارە دوو کرد

هەنسکێکی قوڵ لە لێوەکانم دەربازی بوو

کۆتا خەندەی کرد و دەستی خستەوە سەر دەمانچەکەی نێو دەستم

هێشتا تێر نەببوم لە سەیرکردنی چاوەکانی

هێشتا تێر نەببوم لە بۆنکردنی

تا دەنگی فیشەکەکە بۆ هەتا هەتایە ڕایچڵەکاندم

چاوەکانم فراوان بوون

خوێن دەرژایە نێو دەریاکەوە

چاوەکانی داخراو بوون و خەندەکەی هێشتا لەسەر ڕوخساری بوو

دەستی خاو بویەوە لەنێو دەستم

هەناسەکانم وەستابوون

هێواش هێواش دەستی لە نێو دەستم نەما

هەرگیز دیمەنی جیا بوونەوەی پەنجەکانی لەوانەی خۆم لەبیر ناکەم

بێلای من

چاوەکانم ئەویان جێنەهێشت تاوەکو کەوتە نێو دەریاکەوە



لەنێو دەریاکەوە نوقم بوو

چیتر نەمبینی

دەریا ئەوەندە زوو نوقمت کرد ؟


هاوارم کرد بۆی

زۆر بانگیم کرد

وەڵامی نەدایەوە

ئەوەندە بە ئاسانی؟

بەتەواوی کەوتمە سەر کەشتیەکە و سەرم خستە نێو دەستم

دەستم دەکێشا بە سینگمدا

هاوارم دەکرد و دەگریام

نابێت ئەوەندە بە ئاسانی لەدەستی بدەم

خەونەکانم چی لێبکەم کاتێک ئەوم لەلا نەبێت

هەموو شتێک بێدەنگ ببو

جیاواز لەکەمێک پێش ئێستا کە هەموو شتێک بەیەکترەوە درابوو
















بە کۆکەکانی ئێنزۆ سەرم هەڵبڕی

پیاوەکانم یان بریندارن یاخود مردوون

ئەوانیش بە هەمان شێوە

ئیساک شانی خۆی گرتبوو پشتی حەساندبوویەوە بە ستونەکە و خوێنی لێ دەچۆڕا

تاتیاناش لە ئەرزەکە نزیکەی لاشەی بووە بە دووپارچە

ئادریان قاچێکی بریندار بوو سەریشی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێدەهات

لەو هەموو جەستە مردووە تەنها توانیم فابیۆ و ئەنتۆنی مردوو بناسمەوە

بە دەستەکانم چاوم داپۆشی کاتێک ئێنزۆم بینی لە ئەرزەکە کەوتووە

شوێنی برین لەسەر سکی و سینگی هەیە

خوێن لەدەمی دێتە دەرەوە و سەیری ئاسمان دەکا

بەلاوازیەوە هەڵسامەوە بەرەو ڕووی ڕۆشتم

ئاوی باران و خوێنی پیاوەکانم تێکەڵ ببون

ئاخر ئەو کوڕانە خۆم گەورەیانم کردبوو

دایکەکانیان بەو پەڕی بڕواوە ئەوانیان خستە دەستی من

لە تەنیشت ئێنزۆ

کەوتمە سەر ئەژنۆکانم

توند برینەکەمم گرتبوو

تەنها گلێنەی چاوی سوڕاند بۆ سەیرکردنم

بە گریانمەوە زانی بێلا چی بەسەر هاتووە

سەری ئەوم بڵند کردو توند بە سینگمەوە نوساندم

کاڕمێلۆ:-تۆش نا کاکە ، تۆ نا

دەستی بەلاوازیەوە بڵند کردو قۆڵی منی گرت

چاوەکانم خستە سەر ئەوانەی ئەو

خۆم گەورەم کردووە

ئاخر بیرمە لە مناڵیشدا لەلای من بوو

تەمەنێک ئازارمان بەیەکەوە چەشتووە

کاڕمێلۆ:-بەهێزبە کوڕم، ژن و مناڵەکەت وەک دەیڵێیت کوڕەکەت چاوەڕێتن، بەرگەی لەدەستدانی هەردووکتان ناگرم ئێنزۆ تکایە ئەوەم لەگەڵ مەکە

هەناسەیەکی پڕ لە ئازاری هەڵکێشا

فرمێسک لە چاوەکانی کۆببویەوە و خوێنی لاشەی و دەمی نەدەوەستا

ئێنزۆ:-ئاگاداری...ئەوان بە، منیش..ئاگاداری بێلا دەبم

سەرم بە ناڕازیبوون جوڵاند

کاڕمێلۆ:-نا کاکە نا، شوێنەکانمان ناگۆڕین، تۆ لەلای خێزانەکەت بە ، منیش لەلای بێلا دەبم

نێوچەوانم لەسەر نێوچەوانی حەساندبوویەوە

بڕیار وابوو هەموومان لە ئاهەنگی کچی من و کوڕەکەی تۆ ئامادە بین ئێنزۆ

بۆچی وامان بەسەر هات

فرمێسکم کەوتە سەر ڕوخساری کاتێک لەنێو قۆڵەکانم جەستەی خاو بویەوە

نەمدەوێرا چاوەکانم بکەمەوە

بۆچی پێکەوە ئێنزۆ؟

تەنانەت بوێریم نەکرد بۆ سەیرکردنی

توند سەریم لەنێو سینگمدا شاردەوە و دەگریام

بۆچی دەژیم تەنانەت؟

بێلای من
ئێنزۆی من

پیاوەکانم


خودایە؟

من چی بکەم بەبێ ئەوان؟

پێم دەڵێیت بژیم بەبێ ئەوان؟

لەم جیهانەدا دەمخەیتە دۆزەخەوە؟

دەنگی گریانی پیاوەکانم لە تەواوی دەوروبەرم هەبوون

ئاخر ئێنزۆ
بێلا

هاوڕێکانمان

لەدەستمان داون

ئیساک نەیدەتوانی بجوڵێت بەڵام لە شوێنی خۆیەوە هاواری ناوی ئێنزۆی دەکرد

بەڵام چیتر ڕۆحێک لەجەستەی ئەو نەماوە

بەنەرمیەوە سەریم خستە سەر ئەرزەکە

ئەوەندە لە ئاستی ئەو تاوانبارم مافم نیە لەوە زیاتر لێی نزیک بم

بە دەستم چاوەکانیم داخست و خوێنی دەمیم سڕی

قژی تەڕبوویم لەسەر ڕوخساری لادا و لێوم نزیک کردەوە لە سەری

دوا ماچی خۆمم لێی کرد

لەبیرمە ئەو چرکەیەی لەدایک بوو
هەمان ماچم لە سەری کرد





لێوی خۆم خستە نێوان ددانەکانم و فرمێسکی زیاترم ڕشت

دووبارە بگری

























نازانم چەندێک دەبێ بەڵام هێشتا لەسەر ئەژنۆکانم لە بەرامبەر تەرمی ئێنزۆ دانیشتبووم

تا ئەو چرکەیەی دەنگی گریان هات

چاوەکانم توند داخست و لێوم کرد بە هێڵێک بۆ ئەوەی زیاتر لەوە دەنگی هەنسکم دەرنەچێت

بەڵام دۆڕام

هەنسکی قوڵم هەڵدەکێشا و دەستم خستبووە سەر جاوەکانم

دڵم ئەوەندە ئازاری دەدام

نەمدەویست چرکەیەک زیاتر بژیم

بەزۆر توانیم بکەومەوە سەر قاچەکانم

بەهەنگاوی لەرزیو و هەڵەشانەوە بەرەو دەنگی گریانەکە ڕۆشتم

دەرگاکەم کردەوە

ژوورێکی تاریک

گریانی کۆرپەکەم ژوورەکەی گرتبوویەوە

دەزانێت دایکی مردووە

دەزانێت

لەوانەیە بشزانێت باوکی کوشتویەتی؟

مناڵێکی تری لەلا بوو هەوڵی بێدەنگ کردنی دەدا

دەستە بچوکەکانی بە سکی کۆرپەکەدادەهێنا لە کاتێکدا خۆی فرمێسک وەک ڕوبار دەڕژا

دەبێ دەنگی فیشەکەکان چەندەیان ترساندبێت

توند دەستم خستە سەر دەمم بەم دیمەنە

نزیک بوومەوە

مناڵەکە بەخێرایی سەیری کردم

ئەوەیان ئەو مناڵەیە کە بووەتە کوڕی من

کوڕی ئەو کەسەی وای کرد هاوسەرەکەی خۆم بکوژم

خودایە چی بە ژیانم دەکەیت

دەستی ئامادە کردبوو تا تێبینیم کرد دەیەوێ بە جادوو خۆیان بپارێزێت

لیال:-Ты кто
[تۆ کێی؟]

هەنسەکانم وەستاند و بە دەستم ئاماژەم پێی کرد بۆ ئەوەی ئارام بێت

بەزۆر توانیم دەنگی ماندووم بدۆزمەوە

کاڕمێلۆ:-Я твой отец
[من باوکتم]

دەستی لەهەوادا خاو بویەوە و چاوە شینە گەشاوەکانی فراوان بوون

چرکەی دواتر بەتوندی باوەشی کرد بە قاچەکانمدا

لیال:-Мы с мамой знали, что ты придешь
[من و دایکم دەمانزانی تۆ دێیت]

چاوەکانم داخست

خودایە چی بەو بڵێم

دانیشتم و لەباوەشم گرت

تاوەکو لەباوەشم جیا بویەوە دەگریا

تا دواتر پەنجەی منی ڕاکێشا بۆ لای کچەکەم

لیال:-Смотри, папа, это Ира
[سەیرکە باوکە ئەوە ئیرایە]

ئیرا


ئیرا بۆناڤێنتۆ

چاوەکانی داخراو بوون

لاواز بوو بەڵام سپی بوو وەک دایکی

قژێکی تەنک و زەردی هەبوو

زۆر بچوک بوو
بەڵام دەمتوانی بزانم چەندە لە دایکی دەچێ

چاوەکانم نەدەوەستاند لە باراندنی فرمێسک



بەهێواشی گرتمە باوەشی خۆم
بۆنم کرد
لەسەر قۆڵێکم دامنا

بەهەنسکەوە پێیم ووت

کاڕمێلۆ:-سڵاو ئازیزم، باوکە لێرەیە



بەنەرمی ماچی ڕوومەتە جوانەکەیم کرد


نەمدەوێرا دەست لە ڕوخساری بدەم

ئاخر دەستم بە خوێن بوو

لەوانەیە وەک دایکی خوێناوی بکەم











لیال ڕایکرد دەفتەرێکی هێنا کە لەسەر مێزەکە بوو

لیال:-Это принадлежит моей матери, и я дам его тебе
[ئەوە هی دایکمە ،پێی ووتم پێت بدەم]



ئەژنۆکانم دەلەرزی

ئەوە ئەو دەفتەرەیە کە من پێیم دا لەبەرامبەر کێشانی وێنەی جەستەی


بەدەستە لەرزیوەکەم وەرم گرت

پەنجەیەکی گرتم و ڕایکێشام

لیال:-ОтецМать сказала: «Мир ждет нас»

[دەی باوکە دایکم ووتی جیهان چاوەڕێمانە]


هێواش هێواش لەم تاریکیە ڕایکێشام بەرەو ڕووناکی دەرەوە

ئیرا بۆناڤێنتۆ لەسەر قۆڵم

کوڕەکەم کە هێشتا ناوی نازانم دەستی لەنێو دەستمە

لەکاتێکدا ڕۆحی دایکیان بەهۆی من قوربانی داوە


کێ دەتوانێت ئەو ئازارەی من بزانێت؟

کێ دەزانێت چەندە تامەزرۆی بینینەوەی بووم

بەڵام هەموو شتێک وەک گەڵای پایز هەڵوەری

______________꧁༆꧂_____________
قاچەکانم بە جێگیری لەسەر ئەرزەکە نەوەستاون لەو ساتەوەی کەشتیەکەم بینیوە لە دووری میلێک لێمانەوە


بە درێژایی ژێر چاوی چەپی هێڵێکی گەورە لە برینیان دروست کردبوو




لێوە جوانەکەی سەرەوەیان هەڵزڕاندبوو

چاوەکانم ئەویان جێنەهێشت تاوەکو کەوتە نێو دەریاکەوە

بەهێواشی گرتمە باوەشی خۆم

Okumaya devam et

Bunları da Beğeneceksin

2.1K 294 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
134K 3.7K 25
Warning: 18+ ABO worldကို အခြေခံရေးသားထားပါသည်။ စိတ်ကူးယဉ် ficလေးမို့ အပြင်လောကနှင့် များစွာ ကွာခြားနိုင်ပါသည်။
731 127 4
هاوسەرەکەم خیانەتی لێدەڪردم هەموو ڕۆژ بەڵگەیـان بۆدەناردم، من نەم دەتوانی جیاببمەوە چونکە ئەوە بۆ ناوبانگی خێزانەڪەم خراپ بوو، مێشـڪم خەریک بوو دەوە...
16.6K 921 42
➥ 𝐂𝐎𝐌𝐏𝐋𝐄𝐓𝐄𝐃 𝐍𝐂𝐓 𝐅𝐀𝐍𝐅𝐈𝐂𝐓𝐈𝐎𝐍 𝐌𝐀𝐑𝐊 𝐋𝐄𝐄 × 𝐍𝐀 𝐉𝐀𝐄𝐌𝐈𝐍 " 𝘔-𝘔𝘪𝘯𝘩𝘺𝘶𝘯𝘨........ 𝘗𝘭𝘦𝘢𝘴𝘦... 𝘥𝘰𝘯'𝘵 𝘩𝘶𝘳𝘵...