وامزانی خوشکتم 𝘑𝘒 >𝘐 𝘵𝘩�...

By kiimnabiee

36.6K 3.7K 4K

هیچ ناڵێم خۆت خوێنەر بە💖?¿ 𝘏𝘰𝘱𝘦 𝘶 𝘦𝘯𝘫𝘰𝘺✨ 𝘚𝘵𝘢𝘳𝘵𝘦𝘥 𝘪𝘯 :- 10.𝘈𝘶𝘨.23 . . . .𝘦𝘯𝘥𝘦𝘥 𝘪... More

ناساندن<٤
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘰𝘯𝘦
𝘛𝘩𝘪𝘦𝘳 𝘴𝘵𝘺𝘭𝘦𝘴
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘰
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘩𝘳𝘦𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘧𝘰𝘶𝘳
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘧𝘪𝘷𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘴𝘪𝘹
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘴𝘦𝘷𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘦𝘪𝘨𝘩𝘵
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘯𝘪𝘯𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘦𝘭𝘦𝘷𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘭𝘷𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘧𝘰𝘶𝘳𝘵𝘦𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘧𝘪𝘧𝘵𝘦𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘴𝘪𝘹𝘵𝘦𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘴𝘦𝘷𝘦𝘯𝘵𝘦𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘦𝘪𝘨𝘩𝘵𝘦𝘦𝘯
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘯𝘪𝘯𝘦𝘵𝘦𝘦𝘯
𝘊𝘰𝘮𝘦 𝘰𝘯 𝘨𝘶𝘺𝘴
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘰𝘯𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘵𝘸𝘰
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘵𝘩𝘳𝘦𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘧𝘰𝘶𝘳
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘧𝘪𝘷𝘦
𝘱𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘴𝘪𝘹
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘴𝘦𝘷𝘦𝘯
𝘛𝘩𝘦 𝘱𝘢𝘳𝘵𝘺 𝘴𝘵𝘺𝘭𝘦<3
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘦𝘪𝘨𝘩𝘵
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘸𝘦𝘯𝘵𝘺 𝘯𝘪𝘯𝘦
𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘩𝘪𝘳𝘵𝘺 _.𝖤𝖭𝖣𝖨𝖭𝖦._
پۆست کردنی چیرۆکی نوێ
سوپرایز

𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘩𝘪𝘳𝘵𝘦𝘦𝘯

1K 114 115
By kiimnabiee

𝘏𝘰𝘱𝘦 𝘺𝘰𝘶 𝘦𝘯𝘫𝘰𝘺

𝘝𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵𝘴 𝘭𝘰𝘷𝘦 𝘶 𝘢𝘭𝘭❣️❣️..

𝘠𝘰𝘶𝘳 𝘱𝘰𝘷__

کوک:یاااا بۆچی شت لە من ئەشاریتەوە ن.ت

ن.ت:ببورە کوکی بەڵام ئەمەیان بۆ تۆ نابێت

کوک:بۆستە ئێستە چیت وت؟

ن.ت:وتم ببورە

کوک:دوای ئەوە

ن.ت:بەڵام ئەمەیان بۆ تۆ نابێت

کوک:پێش ئەوە

هۆسۆک:پێم وابێت تێ چووە

ن.ت:ئاااا وتم کوکی {خۆی کیوت کرد}

کوک:با هەر نهێنی بێت هەر نامەوێت بزانم

ن.ت:دڵنیای؟

کوک:پێم وابێت {پشتە ملی خوراند}

هەموومان پێکەنین بەو سەر و شکڵەی دواتر ئێمە هەموومان چووینە ژوورەکەی من

کوک:سێرکە ن.ت هەموو شتەکانت مەبە تەنیا هەنێکی بەرە خۆ ئوپاکەت پارەی پێیە با شتی تازەت بۆ بکڕێ و ئەمانە لێرە بن چونکە تۆ بەڵێنت یا زوو زوو یەی بۆ ئێرە

ن.ت:ئحم بێزەحمەت بڕۆنە دەرەوە

کوک:ئەرێ دە من قسە بۆ تۆ ئەکەم {بە بۆڵەوە وتی}

ن.ت:بە اللە تێگەیشتم نزیکەی 100 جارت وت هەموویم لەبەرە دە بڕۆنە دەرەوە

هۆسۆک:بۆ بڕۆین

ن.ت:سێرکە پەستم مەکەن و بڕۆنە دەرەوە با جلەکانم کۆ کەمەوە

کوک:هەمووی نەبەی

ن.ت:باشە باش

ئیتر کوڕەکانم کردە دەرەوە و خۆشم هەنێک جل و کەل و پەل و شتم کۆ کردەوە چوومە دەرەوە لە ژوورەکە

هۆسۆک:تەواو بووی شیرینەکەم

ن.ت:تەواو ئوپا

کوک:هەموویت نەهێنا وایە؟

ن.ت:گەمژە گەر هەموویم هێنابا لە دوو جانتایا جێیان ئەبۆوە؟ {دانەیەکم یا لەسەری}

کوک:دەمت درێژ بووە لەوەتەی برا گەورەت نەماوم

ن.ت:کەواتە چی ئەتەوێت ببیتەوە بە برا گەورەم؟ {بە فیزەوە سێرم کرد}

کوک:نچ یەکتۆز نزیکتر {وتی و هەنگاوێک لێم هاتە پێش ئێستا تەنیا چەن ئینجێک لە نێوانمان هەیە}

ن.ت:ب باشە بڕۆ دواوە

کوک:بۆچی وا بکەم؟

ن.ت:دە کوک بڕۆ دواوە {پاڵم نا بەڵام ڕاستی بڵێم نیو هەنگاویش نەجوڵا}

تای:سێرکە هیۆنگ ئەم کارانە ناتوانی لەبەرچاو من و هۆسۆک بیکەی ئێمە برا گەورەی ن.تین وەرە دواوە دەی

کوک:ئاهههـ ن.ت لەبیرم کرد منیش جیۆن جۆنگکوک هیوادارم ببم بە هاوڕێیەکی باش بۆت {دەستی بۆ تەوقە درێژ کرد}

ن.ت:خۆشحاڵم جۆنگکوکی {تەوقەم لەگەڵ کردەوە}

ن.ت:وە هەروەها ئەبێت بڕۆم پێویستە ژوورەکەم ڕێک خەم

کوک:باشە کەواتە هۆسۆک ئاگاداری بە

هۆسۆک:بێ خەم بە براکەم

تای:بیرت ئەکەین شازادەی بچووک زوو زوو سەردانمان بکە

ن.ت:بێگومان ئوپا دەییی باییی

چووینە خوارەوە و ماڵئاوایم لە خ.جیۆن و ب.جیۆن کرد و چوومە باخچەکە بۆ لای جاکسۆن ئوپا

ن.ت:ئوپا سڵاو

جاکسۆن:سڵاو شازادەی بچووک

ن.ت:ئوپا ئەتوانم داوای چاکەیەکت لێ بکەم؟

جاکسۆن:هەموو شتێک بۆ تۆ ئەکەم ئازیزم تەنیا داوا بکە

ن.ت:ئەمەوێت هەر وەکو پاسەوانی تایبەتم بمێنیتەوە

جاکسۆن:بەڵام خێزانەکەت لایان ئاساییە؟

ن.ت:ئۆرابۆنی؟

هۆسۆک:بێگومان پێم وا نییە هیچ کات کەسێک بدۆزمەوە وەک تۆ بۆ ن.ت باش بێت

جاکسۆن:سپاس بەڕێزم

هۆسۆک:تەنیا هۆسۆک {دەستی بۆ تەوقە درێژ کرد}

جاکسۆن:منیش جاکسۆن {تەوقەی لەگەڵ کردەوە}

دواتر هۆسۆک ئوپا پەیوەندی بۆ هات و وتی ناتوانێت بمبات بۆ شت کڕین بۆیە لەگەڵ جاکسۆن ئوپا ڕۆیشتم و هەموو ئەوەی ئەمویست کڕیم
دواتر گەڕامەوە بۆ ماڵەوە شەو بوو لە دەرەوە لەگەڵ جاکسۆن ئوپا نانم خواردبوو وە دواتر پێم وت بڕواتەوە و پشوو بات

ن.ت:من گەڕامەوە
وتم کاتێک چوومە ژوورەوە

خ.جۆنگ:بەخێر بێیتەوە کچەکەم

ن.ت:سپاس دایکە گیان ئوپا و باوکم لە کوێن؟

خ.جۆنگ:ئەمڕۆ کاریان زۆر بوو بۆیە هێشتا نەگەڕاونەتەوە ئەی تۆ هەموو شتەکانت کڕی

ن.ت:بەڵێ دایکە جوانەکەم تەنیا ئەوە ماوە شتەکانم بگەن و ڕێکیان خەین

کە چووم دانیشتم یەکسەر شتێک خۆی هەڵیایە باوەشم وییییییی ئەوە نۆرایە چەنم بیر ئەکرد لە باوەشم کرد و ماچم ئەکرد

ن.ت:ئومااا من لە لای هۆسۆک ئوپا ئەخەوم تا ژوورەکەم بۆ چاک ئەکەن

خ.جۆنگ:زۆر باشتریش کچەکەم براکەت زۆر دڵ خۆش ئەبێت

دواتر چوومە ژوورەکەی ئوپا وەکو پێشبینیم کردبوو جانتاکانم لێرە بوو بۆیە چووم گەرماوم کرد و هەر لە گەرماوەکە خۆم گۆڕی

دواتر لە گەرماو دەرچووم و چوومە سەر جێگاکەی هۆسۆک ئوپا ڕاستی بڵێم هەست بە نامۆیی ئەکەم ڕاستە 2 مانگ زیاتریش ئەبێت کە ئەزانم ئەوان خێزانی ڕاسستەقینەمن بەڵام من هیچ کات لە دووری خێزانی جیۆن نەژیاوم وە لەم ماوە زۆرەشا من نەمتوانیوە کاتی تەواو لەگەڵ خێزانەکەم بەسەر بەرم چونکە کوک بەو شێوەیە بوو پاڵم بە جێگاکەوە یابوو تا بینیم مەسجم بۆ هات
لە چات

𝘔𝘺 𝘩𝘢𝘯𝘥𝘴𝘰𝘮𝘦 𝘣𝘶𝘯𝘯𝘺🐰💘
کوک:خەریکی چیت؟ گەیشتیتە ماڵەوە؟ نانت خواردوە؟

ن.ت:زۆر نابێت گەیشتووم وە نانیشم خواردووە ئەی تۆ؟

کوک:منیش خواردووەمە

ن.ت:کوک

کوک:گیانم؟

ن.:هیچ قەینا، بەیانی با بچینە دەرەوە

کوک:خولەکێک ئازیزم
چەند خولەکێک دواتر
کوک:ن.ت پێم وانییە بەیانی بتوانین بچینە
دەرەوە وە بەیانی نمرەکانیشت وەرەگریتەوە

ن.ت:بەڵام.. باشە جارێ ئەڕۆم
ئاگاداری خۆت بە

کوک:تۆش هەروەها

𝘒𝘰𝘰𝘬𝘪𝘦 𝘱𝘰𝘷__

پێم وابێت هەستی بە هیچ نەکرد بەیانی ڕۆژی لەدایک بوونیەتی ئەزانم کە ئەو ڕقی لە ئاهەنگی گەورەیە بۆیە پلانم داناوە کە تەنیا خێزانەکانی خۆمان بڕۆینە دەرەوە چووم هەموو پلانەکەم بۆ دایکم و باوکم و تای باس کرد وە بە تایشم وت کە بە ن.ت ئەڵێم ئەو داوای خۆشەویستی لە ونیۆنگ ئەکات تای وتی کە هەر واش ئەکات چونکە دۆزینەوەی ڕۆژێکی تر قورس ئەبێت بۆی وە تەلەفۆنم بۆ هۆسۆک کرد و هەموو شتێکم بە ئەویش وت دواتر نامەم بۆ مینجی و ونیۆنگیش نارد ئەم ماوەیە ن.ت بە زۆر شتا تێپەڕیوە پێویستە دڵخۆشی بکەم
دووبارە مەسجم بۆ ن.ت نارد
لە چات

𝘔𝘺 𝘭𝘪𝘵𝘵𝘭𝘦 𝘱𝘳𝘪𝘯𝘤𝘦𝘴𝘴🧚🏻‍♀️✨

کوک:ن.ت بە ئاگای

ن.ت:ئهم چی بووە؟

کوک:ئەمڕۆ جلی جوانت کڕی؟

ن.ت:ئم بۆ؟

کوک:زۆر باشە تای بەنیازە بەیانی
داوای خۆشەویستی لە ونینگ بکا

ن.ت:بەڕاستە؟

کوک:ئهم

ن.ت:دڵخۆشم بۆیان

کوک:بەس شازادەکەی من
هیچ شتێک بێزاری کردوی؟

ن.ت:نەخێر من باشم وە پێویستە بڕۆم
زۆر ماندووم شەو شاد

کوک:شەو شاد ئازیزم

𝘠𝘰𝘶𝘳 𝘱𝘰𝘷__

کەمێک زیاتر خۆم بە مۆبایلەکەم خەریک کرد واههـ یانی ئەوەنە زوو لەبیریان کرد؟
ئۆرابۆنی هاتە ژوورەوە

هۆسۆک:سڵاو شیرینەکەم {ماچی سەرمی کرد}

ن.ت:سڵاو کاکە

چوو خۆی شۆرد و هاتە لای من ڕاکشا و خەوتین

بەیانی~
بە دەنگی هۆسۆک ئوپا بەخەبەر هاتم ئاااا لەبیرم کرد ئەمڕۆ ئەبێت بچم بۆ قوتابخانە بەخێرای ماچی ڕوومەتی ئوپام کرد و ڕامکردە گەرماو جلیشم برد و هەر لەوێ خۆم گۆڕی

دواتر قژە درێژەکەم شانە کرد و کەمێک وشکم کردەوە و بەسەر شانما بڵاوم کردەوە چوومە خوارەوە

ن.ت:بەیانی باش {ماچی هەرسێکیانم کرد و دانیشتم}

هەمووان:باشتر بۆ تۆ

دوای ئەوەی لە خواردن تەواو بووم

ن.ت:لەسەر ئیزنتان پێویستە بڕۆم

هۆسۆک:من ئەتگەیەنم ئازیزم

ن.ت:نا ئوپا جاکسۆن ئوپا لەگەڵ خۆم ئەبەم

هۆسۆک:بە دڵی خۆت کە شیرینەکەم

دواتر چوومە دەرەوەی ماڵەکە

ن.ت:بەیانی باش ئوپا با بچین بۆ قوتابخانەکەم

جاکسۆن:باشە گیانەکەم {دەرگاکەی بۆ کردمەوە}

پاش چەند خولەکێک گەیشتینە قوتابخانە

جاکسۆن:من لێرە چاوەڕێت ئەکەم تا تەواو ئەبیت

ن.ت:نەخێر لەگەڵم وەرە ژوورەوە

جاکسۆن:بەڵام..

ن.ت:دەیی ئاوا بۆ تۆ خۆش نابێت هەم بزانە کچێکی جوانیش نادۆزیەوە

جاکسۆن:کچێ وسس {بە پێکەنینەوە وتی}

ن.ت:بەخوا بەڕاستمە هەموو کچەکانی قوتابخانەکە شێت بوون بۆت دەی دابەزە ئوپا {بە داماوی وتم تا ڕازی کەم}

جاکسۆن:تەواو تەواو ئەو ڕووخسارە پشیلەییە پشانی من مەیە {بە پێکەنینەوە وتی}

ئۆتۆمبێلەکەی پارکینگ کرد و هەردووکمان دابەزین چاوم بۆ کچەکان ئەگێڕا

ن.ت:ئوپا با بڕۆین بۆ لایان

ئیتر چووین بۆ لای ونیۆنگ و مینجی وەک پێشبینیم کردبوو هەموو کچەکانی قوتابخانەکە لە دەوری ئێمە بوون و قسەیان بۆ جاکسۆن ئوپا ئەکرد بەڵام ئەو خۆی لێیان بە دوور ئەگرت ئینجا هاتە لای گوێم وتی

جاکسۆن:توشی چیت کردم

ن.ت:حاڵم بە حاڵت نەبێت ئوپا {بە پێکەنینەوە}

جاکسۆن:خێرت ئەگات لە منیان دوورخەرەوە

ن.ت:چیم بۆ ئەکەیت

جاکسۆن:هەر شتێک کە بتەوێت {بە داماوی}

ن.ت:تەواو سێرکە چی ئەکەم

ن.ت:کچینااااااا هەواڵێکییییی ناخۆش بۆ هەمووتان

کچی١:چی بووە؟

ن.ت:پێتان بڵێم؟؟؟

کچی٢:بەڵێ

ن.ت:ئەم زەبەلاحەی ئێرە خۆشەویستی هەیااا

جاکسۆن:ئەکک لەو درۆیە {بەس من گوێم لێی بوو بە زۆر خۆم گرتبوو پێی پێنەکەنم}

کچی١:یاااا پێی مەڵێ زەبەلاح تۆ کوێریت قۆزی ئەو نابینیت؟

ن.ت:بێگومان ئەو ئوپای ن.تە بۆیە ئەوەنە قۆزە بەڵام من ڕاستی ئەڵێم ئەو خۆشەویستی هەیە

کچی٣:ئوپااا تکایە بڵێ ڕاستی نییە

کای:لێرە چی ڕوو ئەیات کچینە؟

کچی٤:شاقۆزی قوتابخانە هات

کای قژی بردە دواوە :ئحم

ن.ت:ئحم و قوزەڵقوت ئەو کچانە دوور خەرەوە لێرە ئەگینا ئەخنکێم

کای:هەموو کچەکانی ئێرە بۆ من شێت بوون تۆش وام پێ ئەڵێی

ن.ت:جا خۆ هیچم نەوتووە {شانم بەرز کردەوە}

کچی٣:بۆچی هەموو کوڕە قۆزەکان لە دەوری ن.تن ئەو چی هەیە ئێمە نیمانە؟

ن.ت:شەخسیات {قژم بردە دواوە}

کای:ئێستە قژت دەرەهێنن بێدەنگ بە {لای گوێما وتی}

ن.ت:بەشەری ئەڵێم دووریان خەرەوە

کای:ئەرێ خۆ من موگناتیس نیم و ئافرەت ڕاکێشم چییان لێ بکەم

ن.ت:هەرچیەک ئەکەی بیکە بەس دووریان خەرەوە

کای:باشە یەکەم شت ئینستاکەتم بەرێ وە ببە بە هاوڕێم منیش دووریان ئەخەمەوە

ن.ت:ئێمە هەر هاوڕێین بەڵێن بێ دواتر ئەدەمێ دە بڕۆ حەیوان

کای:یەکتۆز ئەدەب زۆر خۆشە ئینسان هەیبێت

ن.ت:ئەزانم بەخوا {پێکەنیم}

ئیتر کچەکان ڕۆیشتن و ئاهەنگێکی بچووکمان بۆ کرا و لە کۆتاییا تەواو بووین

ن.ت:یاع بێزار بووم

کای:ن.ت خان کوا ئینستاکەت

ن.ت:بسمیلا ئەڵێی خێوی ئەوە بۆ وا لە پڕ دەرئەکەویت

کای:دەرد ئەڵێم ئینستاکەت

ن.ت:دە ها ها ئەی هاوار {وتم و لەسەر وەرەقەیەکی بچووک بۆم نووسی}

کای:سپاس وە جارێ ئەڕۆم کاتێکی خۆش

مینجی:چاک ڕێک کەوتون ها {بە شەیتانی}

ن.ت:گبخ

ونیۆنگ:ن.ت نایەی بۆ مۆڵ؟

ن.ت:نچ من دوێنێ لە مۆڵ بووم

ونیۆنگ:دە کەواتە ئێمە ئەڕۆین ئێوارە ئەتبینینەوە

ن.ت:ئم ئەتانبینمەوە {کەمێک بێتاقەت بووم}

جاکسۆن:شازادەی بچووک هیچ بووە؟

ن.ت:نەخێر ئوپا با بڕۆینەوە

گەڕاینەوە ماڵەوە

ن.ت:من گەڕامەوە

خ.جۆنگ:بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەم

ن.ت:سپاس خانمە جوانەکەم

ن.ت:خ.چۆی هیچ شتێک هەیە بیخۆم برسیمە {بە کیوتی دەستم بە سکمەوە گرت}

خ.چۆی:وەرە کچەکەم دانیشە ئێستا خواردنت بۆ ئامادە ئەکەم

پاش کەمێک هەندێک خواردنی بۆ دانام و خواردم

ن.ت:ئوماا ئێوارە ئەچمە دەرەوە

خ.جۆنگ:ئەزانم کچەکەم تای بە ئێمەشی وت بچین

ن.ت:ئاههـ کەواتە باشە

خ.جۆنگ:شیرینەکەم ئەی تۆ بۆ نەچووی بۆ جل کڕین

ن.ت:دوێنێ خۆم جلم کڕی بۆیە بە پێویستم نەزانی

خ.جۆنگ:ئەی بۆ ئاوا بێتاقەتی

ن.ت:من؟ کوا نا وا نیم دایە گیان

خ.جۆنگ:دایە بەساقەو بێت دە بڕۆ خۆت ئامادە بکە شازادەکەی من

ن.ت:باشە شیرینتر لە هەنگوینم {ماچم کرد و چوومە سەرەوە هێشتا ژوورەکەم ئامادە نییە بۆیە دووبارە چوومە ژوورەکەی هۆسۆک ئوپا و چووم بۆ گەرماو دواتر بە ڕۆبەکەمەوە هاتمە دەرەوە و دەرگای ژوورەکەی ئوپام کلیل کرد ئینجا کە خۆم گۆڕی دەرگاکەم کردەوە و پاش کەمێک ئوپا هاتەوە و ئەویش گەرماوی کرد و هەر لە گەرماوەکە خۆی گۆڕی وە ڕۆیشت پێی وتم لەگەڵ جاکسۆن ئوپا بڕۆم هەتا ئامادە بووم کاتژمێر 6:20 خولەک بوو باشە خۆی کاتژمێر 7 ئەبێت لەوێ بم
ئەمەش منێکی جوان😂

دواتر چوومە خوارەوە هەموویان ڕۆیشتبوون چوومە دەرەوە و دەرگاکەشم داخست دواتر لەگەڵ جاکسۆن ئوپا بەڕێ کەوتین وتیان کە ئەوێ کەنار دەریایە باشە پێیان وتم کە منیش یارمەتیان بەم لە ڕازاندنەوە بەڵام تاقەتم نەبوو هەرچۆنێک بێت هەر نەبێت ئەبوو کەسێک بیری بێت کە ڕۆژی لەدایک بوونی ئەم کچەیە دواتر کە گەیشتین دابەزیم بەڵام بینیم ئوپا پەیوەندی بۆ هات و دواتر دابەزی وە قۆڵی بۆ ڕاگرتم ئەو برای منە بۆیە منیش قۆڵەکانیم گرت و لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەڕۆیشتم ئێرەیان زۆر شاهانە کردووە

دواتر دووبارە ڕێگاکەیان ڕووناک کردبوو خولەکێک بۆچی هەمووان لێرەن؟!

نەخێر ئیتر ئەوە چی ڕوو ئەیات لێرە کوک لەبەردەمما بە کێکەکەوە وەستابوو وە هەموو ئەوانیتریش لە دوایەوە بوون و هەپی بێرزدەیان ئەوت

[نووسەر:تاقەتم نیە بە ئینگلیزی بینوسم و ناشزانم چی پێ ئەڵێن😭]

فرمێسکێک لە چاوم کەوت من وامئەزانی بەڕاستی لە بیریان کردووە

کوک:دەی شازادەکەی من ئاواتێک بخوازە

ئاواتێکم خواست و فووم لە مۆمەکە کرد هەموویان چەپڵەیان لێ ئەیا کوک کێکەکەی یا بە هۆسۆک و ڕایکێشامە باوەشی خۆی

کوک:گەمژە ئاوا بیرت لە من ئەکردەوە؟

ن.ت:سپاس کوکی {بە چپەوە وتم}

دواتر چووین دانیشتین و کێکمان خوارد و کەمێک ڕووخسارمیان پیس کرد بەڵام سپاس بۆ پاڵەوانەکەم ڕێگەی پێیان نەیا جگە لە کوک مەبەستم کەسی تر نییە

دواتر هەموویان دیارییان پێشکەش کردم

ن.ت:ئەرێ لەبیرم کرد کای تۆ چۆن هاتی بۆ ئێرە

کای:تۆش پێت وا نییە شۆکاویە؟

ن.ت:بەرۆڵا زۆر {سێری کوکم کرد}

کای:ئەوە بوو کە تۆ ڕۆیشتی مینجی و ونیۆنگ وتیان کە ڕۆژی لەدایک بوون بۆ ئەکەن وتم کە جۆنگکوک ڕێگا نایا بەژدار بم وتیان خەمی ئەوت نەبێت هەرچەنە کە هاتم خەریک بوو تێهەڵان بخۆم

ن.ت:یااااا کوک

کوک:چییە بۆچی ڕەفیقایەتی کوڕ ئەکەیت و تەنانەت لە ئنستاش لاتە

ن.ت:ئۆو ش*ت ئێستا تۆ چاودێریم ئەکەی؟

کوک:بەجۆرێک بەڵێ

لەم قسانەیا بووین تا تای بێدەنگی کردین

تای:بەڕێزان و خانمان ئەمەوێت ئەم ڕۆژە خۆشتر بکەم

ن.ت:ئێ ئینجا؟

تای:قوڕ بە سەرم دە یەک تۆز بێدەنگ بە

ن.ت:تشش

تای:ئەمەوێت داوای چونە ژووان لەم خاتوونە جوانە بکەم بێگومان گەر خێزانەکەی کێشەیان نەبێت {سێری ونیۆنگی کرد دواتر ب.جانگ}

ب.جانگ:جا لە تۆ باشتر کوڕەکەم؟ گەر ونیۆنگ خۆی ڕازیە ئێمە لاریمان نییە

•𝘵𝘰 𝘣𝘦 𝘤𝘰𝘯𝘵𝘪𝘯𝘶𝘦                   •1974 𝘸𝘰𝘳𝘥𝘴

Continue Reading

You'll Also Like

9.7K 1.2K 26
نەمزانی کەی و چۆن ئەوە ڕوویدا بەڵام لە کۆتایدا خۆمم دۆزیەوە کە کەوتبوومە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکدا کە هیچ هەستێکی بۆ من نەبوو ئەوە تەنها ڕێکەوت...
10.6K 1.9K 16
من «بوێری ئەوەت پێ ئەدەم یاریم لەگەلا بکەی» «تا ئەو کاتەی دەزانم تۆ کێی» Start:23-7-2023 End :14-9-2023 Author By :havy
804K 62K 36
"Why the fuck you let him touch you!!!"he growled while punching the wall behind me 'I am so scared right now what if he hit me like my father did to...
20.5K 3K 32
مــن نــەم زانـیـبـوو ئـەو پـیـس تـریـن و گـەورەتـریـن مـافـیـای سـەر ئـاسـتـی ئـاسـیـایـە.... "دووبارە ھەوڵی ڕاکردن لەم ماڵە بدەیت ھەڵبژاردن لەنێوان...