''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

ڕاکردن بۆ دەریا

681 139 26
By avel332

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________


هێواش هێواش بە ڕۆشتنی ڕۆژەکان تێگەشتم چی ڕوویداوە لەسەر ئەم کەشتیە

هەموو شەوێک بە دزیەوە کوڕێک خواردنی بۆمان دەهێنا

لیال ووتی لەو کاتەوەی مناڵە بەم شێوەیە ئەو خواردنی پێ دەدا و ئاگاداری دەبێت

لە زاری ئەو کوڕەوە گوێبیست بووم چی ڕوویداوە

تەنانەت چەندان ڕۆژ سەرسوڕماو ببووم لەو شتانەی ئەم کوڕە ووتی

لیال کوڕی دێرێک و تاتیانایە

ئەوان کوڕەکەیان بە شتێکی زیادە و بێمانا دەزانن

بۆیە لەو ڕۆژەوەی لەدایک بووە لەم ژوورە زیندانی کراوە

ووتی ئەو تەمەنی هەشت ساڵە و تاوەکو ئێستا ڕێگەی نەدراوە بچێتە دەرەوە

تەنانەت دایکی نایەت بۆ بینینیشی

ووتی چەندین جار بۆ چەندین ڕۆژ خواردنیان پێی نەداوە

وە کە خواردنیشی پێ دەدەن بڕێکی زۆر کەمی پێ دەدەن بۆیە من شەوانە بە دزیەوە خواردنی بۆ دەهێنم


لەو ساتەوە بڕیارم دا هیچ نەبێت ئاگاداری ئەو مناڵە بم تاوەکو کاڕمێلۆ دەمدۆزێتەوە

لەوانەیە بتوانم بیگرمە خۆ کێ دەزانێت؟


بەشێک لەمن بێهیوایی بەسەریدا زاڵ ببوو

مانگێکە و کاڕمێلۆ لەهیچ شوێنێک دەرنەکەوتووە

چی ئەگەر منی چیتر بەلاوە گرینگ نەمابێت؟

چی ئەگەر چیتر منی خۆش نەوێت؟

دەهێڵێت لێرە بمێنم و تەواو ؟

ئەوە لە سیفاتی کاڕمێلۆی من نەبوو


بەهێواشی سەرچەفەکەم دا بەسەر جەستەی خۆم و لیال

لەسەر جێگا کۆنەکە پاڵکەوتبووین

بەوم خستە باوەشی خۆمەوە بۆ ئەوی هیچ نەبێت کەمێک گەرم ببێتەوە


بەڵام بە هێواشی گەڕایەوە دواوە و بە چاوە جوانەکەی سەیری کردم

دەمزانی پرسیارێکی هەیە

هەمیشە چاوەکانی تود دەتروکێنێت کاتێک پرسیارێکی هەیە

لیال:-Что означает слово «родители»؟
[مانای وشەی دایک و باوک چیە؟ ]


بەهێواشی ڕوخسارم خاو بویەوە لە ئازاردا

کوڕەکە پێی ووتم ئەو تەنانەت مانای زۆرێک لە وشەکانیش نازانێت بەهۆی ئەوەی قسەی لەگەڵ زۆر کەسدا نەکردووە


ئەو شەوەی کوڕەکە بۆی باسکردم ئەو گوێبیستی ووشەی دایک و باوک بووە


بەڵام هەر بەڕاستی دایک و باوک مانایان چیە؟

دایک و باوک تەنها ئەو کەسانەن کە ئێمەیان هێناوەتە ئەم جیهانە؟

خەندەیەکی نەرمم بەرامبەر کرد و دەستم بە قژیدادەهێنا

بێلا:-Родители - это те, кто заботится о вас،Они любят вас и развивают вас،Они дают вам лучшую жизнь
У них есть чувства к вам и жертвы ради вас
[ئەوان ئەو کەسانەن کە تۆیان خۆش دەوێ و گەشەت پێدەدەن و گەورەت دەکەن، ژیانێکی باشت پێدەبەخشن و هەست و سۆزیان بۆت هەیە و قوربانی لەپێناوت دەدەن]

چاوە شینەکانی فراوان بوون و خەندەیەکی جوانی کرد

ڕوومەتەکانی چاڵن

دەکرێ مناڵێک ئەوەندە جوان بێت؟

لیال:-Итак, вы мои родители؟
[کەواتە تۆ دایک و باوکی منیت؟ ]


پێکەنینێکی کەمم کرد لە بێتاوانی ئەودا

شیرینەکەی من

بێلا:-Я твоя мать
[من دایکی تۆم ]

لیال:-А как насчет моего отца
[ئەی باوکم؟ ]



لێوم بردە نێوان ددانەکانم و چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک

من دوو جار دایک و باوکم وون کردووە لیالی ئازیز

مەگەر کاڕمێلۆ شوێنی دایک و باوک نەبوو بۆمن؟

لێوە لەرزیوەکانم جوڵاند بۆ قسە کردن و فرمێسکێک بەسەر ڕوومەتمدا کەوت

بێلا:-Он найдет нас, моя милая
[ئەو ئێمە دەدۆزێتەوە ئازیزم ]

بە پەنجە جوان و بچوکەکەی فرمێسکەکانی بۆ سڕیم و ماچی ڕوومەتمی کرد

ئەوەندە شیرین

کاڕمێلۆ زۆری حەز بە مناڵێک بوو لەم چەشنە

دەبینی کاڕمێلۆ؟

لە شوێنی مناڵێک دووانم پێ بەخشی

ئەگەر ئێستا گوێبیست بووبا دەیوت

شێت

وایە

من شێتم

هەر بەڕاستی خەریکە شێت دەبم لێرە

ئاخر هەناسەدانیش لێرە چەقۆیەکە و دەچەقێتە سینگم

دواجار خستمەوە باوەشی خۆم و هەوڵمدا بیخەوێنم

𝑬𝒏𝒛𝒐:

لەسەر بەرمیلەکە دانیشتبووم

دەریا و ئاسمانیش بەبێ ئەو تاریک و بێدەنگ و ماتن


ئەوانیش شیوەن دەگێڕن لە نەبوونیت؟

کاڕمێلۆ نابینی ئازیزم ؟

نایبینیت چەندە پیر بووە؟

هەموو چرکەیەک فرمێسک لە چاوەکانی کۆ دەبنەوە

ئاخر چاوەکانیت گەلێک خۆشدەویست ئێستا بۆچی ئازاریان دەدەی

لە بەیانی تاوەکو ئێوارە بەدوای کێ بکەوم؟

کێ ڕاوبنێم ؟

پێشووتر خۆت دەشاردەوە لە پشت کاڕمێلۆ

ئێستا کە ڕادەکەیت خۆت لە کوێ شاردۆتەوە؟

لە نێو گەدەی قڕشەکان نیت وانیە؟

لەنێو ئاوێکی سارد جەستەی بێڕوحت مەلە ناکات وایە؟

هێشتا زیندووی و هەست بە ئازارمان دەکەیت وایە؟

ئاخر کاڕمێلۆ گەلێک زۆر دەگری بێلای من

کەی ئەو وابوو؟

لەبیرتە چەندە بەهێز بوو؟

لەبیرتە؟

ئەوەندە بێدەنگ مەبە
بۆچی ئێستا هاوار ناکەیت و ناڵێیت ئێنزۆی زۆڵ؟

چیتر زۆڵ نەماوم؟

دەبینی میرابێلای من

خۆشەویستەکەم و مناڵەکەشم جێهێشت بۆتۆ؟

ئەگەر لێرە بووبای لە شانت دەدام و دەتووت لە جێگای ناتالیا دەتکوژم

کاڕمێلۆ.....

دەتەوێ پێت بڵێم چۆنە؟

دایک و خوشک و براکەی لەدەست دا

باوکی کوشت

بەڵام هەرگیز بەم جۆرە نەمبینیووە

قژێکی درێژ و ڕیشێکی درێژ

چاوە ماندوو و سوورەکانی هەمیشە کزن

هەردەم لەسەرەوە کەشتیەکە دەوەستێت بۆ ئەوەی ئاماژەیەک لەتۆوە بدۆزێتەوە

کەشتیەکەمان زۆر چۆڵە بەبێ تۆ

فیلامنیۆمان لەدەست دا

دەمری ئەگەر بزانیت نوحمان لەدەست دا

نەتدەویست ببینی چۆن جەستە ساردەکەیان فڕێ دەدەینە دەریاوە

ئیساک بریندارە

تاتیانا بەقوڵی ئازاری دا

بەڵام هێشتا هەموو ڕۆژێک لەسەر جێگاکەی چاوەڕێیە تۆ ئاماژەیەکی بۆ بنێریت

سوێندی خواردووە لە یاسای جادووگەران دەرچێت

ئەگەر ئاماژەیەکی بۆ بنێریت دەزانێت لە کوێیت

دەبینی هەموومان چیت بۆ دەکەین؟

ئادریان...

ئادریان تەنانەت خواردنیش ناخوا

چەندین جار شەڕی کردووە لەگەڵ کاڕمێلۆ

تاوانباری دەکا بەوەی خۆشی ویستووی

کاڕمێلۆ لاوازانە دەهێڵێت لێی بدات

پێی وایە ئادریان ڕاست دەکا

هەمیشە دەڵێت هەڵەی من بوو

هەڵەی ئەو نەبوو میرابێلا

هەڵەی ئەو نەبوو


هەموو شەوێک جلەکانت لە باوەشی خۆی دادەنێت

یاخود ڕێکیان دەخا و لەسەر جێگاکە دایاندەنێت

هەموو کات بۆنەکەت لە ژوورەکە دەپڕژێنێت

هەموو شەوێک بەهاواری ئەو خەبەرمان دەبێتەوە

هیچمان لەدەست نایەت و بەلاوازی لەسەر جێگاکەمان فرمێسک دەڕێژین

ئێمە لە خێزانێک زیاتر بووین بێلای جوان


𝑴𝒊𝒓𝒂𝒃𝒆𝒍𝒍𝒂:

لە خەوەکەم ڕاچڵەکیم

خەوێکی سەرلێشێوێنەرم هەبوو

بۆچی لە تاریکیدا ئیساک هاواری ناوی منی دەکرد؟

بۆچی نەمدەتوانی  بیبینم ؟

ئایا....

ئایا ئەو هەوڵدەدا ئەم بازنەیەی تاتیانا بشکێنێت و پێم بگا؟


بەڕاستی دەتوانێت؟


سەیری لیالم کرد لەتەنیشت خۆمەوە

چی ئەگەر ئەو بتوانێت یارمەتیم بدا؟

بەڵام ئەو ڕاهێنانی پێنەکراوە

ناتوانێت هێزەکەی بەتەواوی بەکار بهێنێت


دەتوانم داوای یارمەتی لە کوڕەکە بکەم؟

سەیری سەر مێزەکەم کرد

دەفتەر و قەڵەمەکەم

کە کاڕمێلۆ پێیدام

کاڕمێلۆ:-پێت دەبەخشم بەڵام لەبەرامبەردا ڕێگەم دەدەی وێنەیەکی جەستەت بکێشم

خەندەیەکی خەمم کرد لە لادەری ئەو

ئەو دەفتەر و قەڵەمەم لە کەمەربەستی جلەکەم بەستبوو

بەهێواشی هەڵسامەوە و بەجوانی لیالم داپۆشی


نزیک بوومەوە و قەڵەم و دەفتەرەکەمم هەڵگرت و لە ئەرزەکە دانیشتم

لە ژێر ڕووناکی مانگ



یەکەم پەڕەم هەڵدایەوە و نوسیم



ڕاکردن بۆ دەریا

ڕاکردن بۆ دەریا ئەو بڕیارە بوو ژیانمی گۆڕی

ژیانی تاریک و بەتاڵی پڕ کردم لە گوڵی ڕەنگاو و ڕەنگو گەشاوە

پڕ لە ترس و سەرکێشی و جوانیەکانی ژیان

لەیەکەم بەشەوە دەستم پێکرد

ئەو ڕۆژەی وتیان شوو بە پیاوێک بکە لە مامت بەتەمەنترە

لە نێوان ڕژاندنی فرمێسکەکانم پێکەنیم

لەو کاتە پێم وابوو هیچ خەمێک لەوە گەورەتر نابێت


بڕیارم دا تا ئەو کاتەی لێرەم هەموو شتێک بنوسم لەسەر ژیانمان

لەو ڕۆژەوەی ئەوم ناسی تاوەکو ئێستا


خەندە لێوانمی دەگرتەوە کاتێک یادگاریە جوانەکانم دەنوسی

ئەو ساتەی بۆ یەکەم جار ئەوم بینی

چەندە بەبێ شەرمی سەرنجی لاشەییم دەدا

ئەو وێنەیەی لە ژووری ئێنزۆ هەڵواسرابوو

ناسینی ئێنزۆ

ئێنزۆی زۆڵ

هەموو یادگاریە ناخۆش و ترسناکەکانیش ئیستا لەلام جوان و پێکەنیناوین

______________꧁༆꧂_____________

یەکەم پەڕەم هەڵدایەوە و نوسیم

Continue Reading

You'll Also Like

57.8K 484 19
( Editing right now) Synopsis When Malenia, a betrayed middle-aged woman, is transported to a magical world, she becomes the Dungeon Mistress of a pe...
4.6K 1K 20
"دوورڪەوتــنەوەت لێــم گەورەتریــن چـــاڪەیە ڪە بـتـوانیـت بـۆمـی بـــڪەیــت" 𝚊𝚖𝚒𝚛𝚊 𝚣𝚊𝚒𝚗 --------------------- ..𝐆𝐑𝐄𝐢𝐥𝐥..
193K 5.8K 96
A villainess known by all as a wicked woman who has done all sorts of evil deeds-Ducal Lady Violet. She regained her memories of her previous life af...
166K 1.5K 175
作者:村里的小傲娇 Chen Xiaolin accidentally bleeds on the bracelet her grandmother left her, and she discovers a space inside. She then fills the space with...