''Running to The Sea''

By avel332

38.8K 6.5K 5.6K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

میوان

490 113 19
By avel332

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

𝒘𝒓𝒊𝒕𝒆𝒓:

بە لاشەیەکی خوێناوی و کەمەرێکی بریندارەوە ڕایدەکرد و هاواری ناوی میرابێلای دەکرد

لە جەنگەکە ڕایکرد کاتێک کاڕمێلۆ پێی ووت بڕوا و بێلا بدۆزێتەوە

بەدەستێکی شمشێرەکەی گرتبوو دەستەکەی تریشی لەسەر کەمەری خوێناوی دانابوو

لەبیری ناکا چۆن تاتیانا مێشکی پیاوەکانی لەکار دەخست

سەریان لەشوێنی خۆیدا پارچە پارچە دەبوو

ئێنزۆ:-بێلا! لەکوێیت؟

هاواری کرد و دواجار گەشتە ئەو شوێنەی بێلایان تیایدا بەجێ هێشتبوو

شمشێرەکەی هێواش هێواش کەوتە سەر ئەرزەکە و بە چاوێکی کز و ماتەمینەوە سەیری بەرامبەری کرد

هەنگاوی تەمبەڵ و هێواشی نا تاوەکو گەشتە فیلامینیۆ

لەسەر ئەرزەکە دانیشت و سەری ئەوی خستە سەر ڕانەکانی

ئێنزۆ:-فیلامینۆ .. هەڵسە کاکە کاتی خەوتن نیە ، چاوەکانت بکەوە دەی ، دواتر بخەوە دەزانم زۆر حەز بە خەو دەکەی

دەستی خوێناوی لە ڕوخساری دەدا

سەیری خوێنەکەی ملی فیلامینیۆی کرد

ئێنزۆ:-کێت کوشتوە وا لاشەت بە خوێنە؟ دەی هەڵسەوە بەڵێن بێ دواتر من هەموو کارەکانی تۆ دەکەم و تۆ بخەوە بەڵام ئێستا هەڵسەوە باشە؟

فرمێسک هێواش هێواش ڕۆشتنە خوارەوە کە زانی ئیتر ئەو نەماوە

نێوچەوانی بە نێوچەوانی  فیلامینۆوە ناو چاوەکانی داخست

ئێنزۆ:-هەڵسەوە ، ئەوەم لەگەڵ مەکە ، هەڵسەوە بڵێ من خەوتم و بێلاش بەدوای پەپولەیەکدا ڕایکردووە ئێستا دەگەڕێتەوە

هەناسەیەکی لەرزۆکی هەڵمژی و چاوەکانی کردەوە کاتێک تێبینی کرد یەکێک لە دواوەیەتی

ئێنزۆ:-کاڕ دەبینی ئەوە فیلامینیۆی ئێمەیە ، چیەتی بۆچی وەڵامم ناداتەوە؟

لە تەنیشتی کەوت بەسەر ئەژنۆکانیدا

چاوەکانی جێگیر ببون لە جەستە بێڕۆحەکەی باوەشی ئێنزۆ

کاڕمێلۆ:-ک...کوانێ بێلا؟

چاوەڕێ بوو بۆ ئەوەی ئێنزۆ وەڵامی بداتەوە ، بەڵام ئێنزۆ هیچ شتێکی نەوت

بە توندی ئێنزۆی ڕاهەژاند

کاڕمێلۆ:-دەڵێم کوانێ میرابێلا؟ ئێنزۆ تکایە لە کوێیە؟


ئێنزۆ تەنها بە شەکەتیەوە سەری بە ناقایلی جوڵاند

کاڕمێلۆ  ماسولکەکانی دەستەکانی خاو بوونەوە و چاوەکانی شتێکیان بینی

بە لاوازی هەڵسایەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشت

خۆی نوشتاندەوە بۆ هەڵگرتنەوەی گوڵێکی شینی خوێناوی

گلێنەی چاوە ڕەشەکانی فراوان بوون و لێوەکانی بە نزمیەوە جوڵاند

کاڕمێلۆ:-میرابێلا ... بێتاوانەکەی من

دەستی کرد بەمشتێک و دای لە سینگی خۆی

کاڕمێلۆ:-بێلای من ...

هەناسەیەکی لەرزۆک و هەنسکی هەڵکێشا و دووبارە دایەوە لە سینگی خۆی

ئاخر دڵی باجی ئەوە دەدا

کاڕمێلۆ:-چاو جوانەکەی من

ئاخر دوو مناڵیان لێی سەندووە

چۆن بەبێ بێلا هەناسە بدات؟

دوای ئەو هەموو ناخۆشیە
دوای ئەو هەموو تاریکیە ئەستێرەیەکی گەشاوەی دۆزیەوە

ئێستا ئەویشیان لێی سەندووە

ئاسمانی تاریکت بینیوە بەبێ ئەستێرە؟

بینیوتە چۆن هەوری خەم دایپۆشیوە؟

ئێنزۆ فیلامینیۆی هەڵگرت و خستیە سەر شانی

دەستێکی خستە سەر شانی کاڕمێلۆ

ئێنزۆ:-هەڵسەوە کاڕمێلۆ ، چاوەڕێتە...بێلاکەمان چاوەڕێتە


بۆ یەکەمین جار دوای چەندین ساڵی درێژخایەن و سارد و سڕ کاڕمێلۆ فرمێسک ڕوخساری داپۆشی
















































𝑴𝒊𝒓𝒂𝒃𝒆𝒍𝒍𝒂:

چاوەکانم بە لاوازی کردەوە سەرەتا هەموو شتێک لێڵ بوو دواتر بیناییم باشتر بوو

چاوەکانم لە بنمیچی ژوورێکی نەناسراو بوون

ئازاری سەرم دەیکوشتم

دەستم خستە سەر برینەکەم

برینەکەم سەری کراوە بوو

دڵم ئاگاداری کردمەوە ئەگەر لەلای کاڕمێلۆ بم برینەکەم بەم شێوەیە ئیهمال ناکرێ

خێرا ڕاست بوومەوە و لەسەر جێگاکە دانیشتم

سەرم نیشانەیەکی پڕ لە ئازاری بۆ ناردم و چاوەکانیشم فرمێسکی سوێر و ژەهراوی

لە ژوورێکی تاریک و نەناسراوم

من ژوورە پاک و بۆن خۆشەکەی کاڕمێلۆم دەوێتەوە

ئێرە دەجوڵێت

من لە نێو کەشتیم

هەنسکێکی ترساوم لە لێو دەربازبوو کە بیرم کردەوە دەکرێ چی ڕوویدابێ

ئەی بڕیار وا نەبوو کە چاوەکانم کردەوە لەلای کاڕمێلۆ بم؟

هەڵسامەوە خێرا خۆم بە دیوارەکەوە گرت بەهۆی سەرئێشەمەوە

بە هێواشیەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم

.....:-باشبوو هەڵسایت

ڕاچڵەکیم کاتێک دەنگی ئافرەتێک لە دوامەوە هات

خێرا هەڵگەڕامەوە بۆ بینینی

ئافرەتێکی جوان

باڵا بەرز و لەش ڕێک

قژێکی سپی و درێژ

پێستێکی سپی و بێکەمو کوڕی

لێوێکی سوور و جوان

چاوێکی شین و چاوێکی داپۆشراو

برینێک لە سەرووی برۆیەوە تاوەکو ڕوومەتی ڕێگای گرتبوو

ئیساک:-ئەو چاوی  تاتیانای کوێر کرد

قسەکەی ئیساک لە مێشکمدا دەنگی دەدایەوە

ئەو...ئەو تاتیانایە



تاتیانا:-چیبوو ئازیزەکەم تۆم ترساند؟

برۆکانم لە ترسدا گرژ کرد و هیچ قسەیەکم بۆ نەدەوترا

دەستەکانم بەرەو دواوە برد و هەوڵم دا دووبارە بانگی ئیساک بکەم

دووبارە

سێبارە و چواربارە

خەندەیەکی گاڵتەجاڕی کرد کاتێک منی بەم شڵەژاویە بینی

تاتیانا:-ئەو هێمایە گەمژانەییە بوەستێنە ئێرە لە سنوری جادووی مندایە ، لە ژێر چاودێری مندایە ناتوانی بانگی ئیساکی خۆشەویست بکەی


ئازارێک لەدڵمدا دروست بوو

ناتوانم پێی بڵێم کە من چەندە دەترسم ؟



هەنگاوی بەرەو من نا و نزیکم بویەوە

دەستی بەڕوخسارم داهێنا و سەیری نێو چاوەکانی دەکردم

ترسێکی زۆر لەمندا گەشەی کردبوو

پێویستم بە باوکمە ... پێویستم بە ئەوە
کاڕمێلۆی من

تاتیانا:-ئەو ڕوخسارە جوانە، کاڕمێلۆ هەمیشە شتی جوانی خۆشدەوێت ، ئەوەی نێو سکیشت دەکرێ جوان بێت ها؟

چاوەکانم فراوان بوون و فرمێسکی ترس لەدوای یەکتر دەکەوتنە خوارەوە

خێرا دەستم خستە سەر سکم و سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند

تاتیانا:-ترسنۆک مەبە ئازیزم ، کاتی زۆرمان لەژێر دەستە ئەوەندە بە خێرایی دەست ناکەین بە ئازاردانت

خەندەیەکی بێتاوانی پێبەخشیم

تاتیانا:-ئاهـ چەند بێڕێزیە خۆم بە میوانەکەمان نەناساند ، من تاتیانا ڕاسکۆلنیکۆڤم ، یان دەکرێ تاتیانا مۆسکال بم یاخود تاتیانا بۆناڤێنتۆ

خەندەیەکی فراوانی کرد ، ڕق و توڕەیی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی گەورە سەری هەڵدا

بێلا:-یەک بۆناڤێنتۆ هەیە لێرە

وشەکانم یەک یەک ووت

بە ڕقەوە چەقاندمە مێشکی ... تەنها ئەگەر هەیبێت

لێوەکانی جوڵاند بۆ شتێک بەڵام دەرگاکە لە دوامەوە کرایەوە

دێرێک:-ئازیزم

تاتیانا:-ئای خۆشەویستەکەم

خێرا ڕوخسارێکی پڕ لە خەندەی دروست کرد و بەرەو دێرێک ڕۆشت لە دوامەوە

بە ترسەوە هەڵگەڕامەوە بۆ بینینیان
ئەوانەی ڕۆژێک لە خەونە ترسناکەکانم بوونیان هەبوو ئێستا لە ڕاستی لەلامن

ماچێکی تاتیانای کرد و سەیری نێو چاوی منی کرد

ئەوەندە خراپ دەمویست بیکوژم

دەستم کرد بە هاوار کردن

بێلا:-من چی دەکەم لێرە! دێرێکی هیچ و پوچ کوانێ کاڕمێلۆ؟

دێرێک:-ئەو ڕەفتارکردنەت هیچ جوان نەبوو میوانە جوانەکە

من لە ترس و ئازاردا دەمردم

ئەو گاڵتە دەکا

بێلا:-من سەگە ماڵیەکەت نیم تاوەکو پێم بڵێی چی بکەم !

بەرەو ڕووی ڕۆشتم و هەموو هێزم لە دەستم کۆکردەوە بۆ مشتێک

بەڵام پێش ئەوەی پێیان بگەم بەتوندی پاڵنرام و بە دیوارەکەی پشتمەوە نوسام

لە ئازاری پشتمدا ناڵاندم

تاتیانا دەستی بەرز کردبوویەوە و بەهێزەکەی منی پاڵنا

دێرێک:-نەخێر تۆ سەگە کێویەکەی منی

بەهۆی بێدەسەڵاتیمەوە هاوارم دەکرد و دەگریام وەک شێتێک

ماڵەوەم دەوێ

تکایە کاڕمێلۆ

لە هەموو شوێنێک دەمێنمەوە تەنها تۆم لەلا بێت

دوای چەند خولەکێک قۆڵی منی گرت و ڕایکێشام بەرەو دەرەوە

زۆر هەوڵمدا ڕزگار ببم لەدەستی بەڵام بێسوود بوو

جەستەم لە کارکردن وەستا کاتێک گەشتینە سەرەوەی کەشتیەکە

چاوەکانم بە خێرایی بەدوای وشکانیەک گەڕاین بەڵام هەموو شتێک دەریا بوو

چەندێک دەبێ من بێهۆشم؟

چوار کاتژمێر؟

پێنج یاخود شەش؟

ناکرێ بە یەک یان دوو کاتژمێر ئەوەندە دوور کەوتبینەوە کە وشکانی نەدۆزمەوە

دڵم هەستی خراپی ئاڕاستەی مێشکم دەکرد

بێلا:-بەرم دە ! بەرم دە خوێڕی، تەنها چەند کاژمێرێکی دیکە کاڕمێلۆ وەک ئاژەڵێک سەرت دەخاتە دەستتەوە!

بەهەناسەوە کەمێک پێکەنی و هێشتا منی ڕادەکێشا بەدوای خۆیدا

دێرێک:-ئەگەی بیتوانیایە لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا دەیکرد

دەرگای ژوورێکی کردەوە و منی فڕێدا ناویەوە و لەسەر ئەژنۆکانم کەوتم

چاوەکانم فراوان بوون و خێرا هەڵسامەوە پێش ئەوەی بگەمە دەرەوە دەرگاکەی داخست لەسەرم

بەتوندی مشتم کێشا بە دەرگاکەدا

بێلا:-مەبەستت چیە کوڕی زۆڵ! چەند ڕۆژە من لێرەم !

پێنج ڕۆژ؟

نا نەخێر ئەو تەنها هەڵمدەخەڵەتێنێت

دەستم خستە نێو قژمەوە و بەهەموو توانام دەمقیژاند

ناتوانم لێرە بم

هەموو شتێک لێرە دەمخنکێنێت

کاڕمێلۆ لەکوێی؟

بەڵێنت دا زۆر زوو بگەڕێیتەوە

ئاخر ئەوە بووەتە پێنج ڕۆژ!

بەهەموو توانای دەنگم و چاوەکانم هاوارم دەکرد و دەگریام

دەستیشم لەنێو قژم توند کردبوو

وەک شێتێک قاچم دەدا بە ئەرزەکە

.....:-Почему ты плачешь؟

[بۆچی دەگری؟ ]


بە هەنسک و گریانەوە سەیری بەرامبەرم کرد

لەو تاریکیە زۆرەدا دوو چاوی بچوک و شین وەک ڕووناکی مۆم دەدرەوشێنەوە

وەک چاوەکانی گورگێک لەنێو قوڵایی و تاریکی دارستان

دەستەکانم لە ترسی زۆرمدا خاو بوونەوە لەنێو قژمدا

دەنگێکی مناڵانەبوو

مناڵێکی کە بە زمانی ڕووسی دەدوێت

بێلا:-Ты кто؟
[تۆ کێیت؟]

بە ترسەوە لێیم پرسی

هەندێک ڕووناکی لە نێوان شیشی پەنجەرەکە دەهاتە ژوورەوە

هێواش هێواش هاتە نێو ڕووناکیەکە

کوڕێکی بچوک

ڕوخسارێکی پیس و خۆڵاوی

بەڵام سپی وەک بەفر

قژێکی زەرد و وەک نیشانەیەک چەند تاڵێکی سپی هەبوو

چاوەکانی شین بوون

شینێکی ئاسایی نا

ئەوانە دەدرەوشانەوە

ڕوناکیان هەبوو

....:-Меня зовут Лиалл Раскольников
[من لیال ڕاسکۆلنیکۆڤم ]


ڕاسکۆلنیکۆڤ

لیال ڕاسکۆلنیکۆڤ....

______________꧁༆꧂_____________

چاوەکانم فراوان بوون و فرمێسکی ترس لەدوای یەکتر دەکەوتنە خوارەوە

Continue Reading

You'll Also Like

883 138 7
ئەوەی بە چاو گوتراوە لە بیر نەکراوە' مەحاڵە نیگای چاوەکانی تۆ لەبیر بکەم.. کاتێک بارودۆخەکان پارک میرا ناچار دەکەن بۆ هاوسەرگیرییەکی بێ خۆشەویستی لە...
9.8K 1.4K 27
~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم !! مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر چۆک و وات لێ ئەکەم خۆت لێم بپاڕێیتەوە ب...
896K 30.6K 109
When Grace returns home from college, it doesn't go like she thought it would. With her past still haunting her everyday choices, she discovers a sid...
124K 3.5K 25
Warning: 18+ ABO worldကို အခြေခံရေးသားထားပါသည်။ စိတ်ကူးယဉ် ficလေးမို့ အပြင်လောကနှင့် များစွာ ကွာခြားနိုင်ပါသည်။