''Running to The Sea''

By avel332

39.5K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

گوڵی شین

639 107 48
By avel332

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

چاوەکانم بە ماندوویەتی کردەوە و سەیری بنمیچی ژوورەکەمم کرد

هەموو ڕۆژ هەمان دیمەن

هەڵگەڕامەوە بۆ سەیرکردنی کاڕمێلۆ
تاکە دیمەن کە هەموو ڕۆژێک سەدان جار دەیبینم و بێزار نابم

ماچێکی نەرمم چەسپاندە سەر ڕوومەتی و هەڵسامەوە بەجوانی جەستەیم داپۆشی تاوەکو سەرمای نەبێ

ئەوەندە ماندوو بوو تەنانەت خەبەریشی نەبویەوە

تەواوی شەوەکە نەخەوتبوو

یان لەسەرەوە چاودێری ئاڕاستەی کەشتیەکەی دەکرد یان لە خوارەوە خەریکی نوسین بوو

بۆ چرکەیەک سەرنجم کەوتە سەر دەفتەرە کراوەکەی کاڕمێلۆ لەسەر مێزەکە دانرابوو

دیاری کردبوو چەند ڕۆژە لێرەین

دوانزە مانگ و بیست و هەشت ڕۆژ

ساڵێک

بوە بە ساڵێک لەوەتەی کاسێرتام جێهێشتووە

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و جلەکانم پۆشی


کاتێک گەشتمە دەرەوە لە نزیک چارۆگەیەک ئێنزۆم بینی

قژە زەردەکەی تەواوی درێژ ببو

بە لاستیکێک کۆی کردبویەوە

ڕیشی کەمێک هاتبوو

کە چاوەکانی منیان دۆزیەوە خەندەی کرد و بەرەو من هات

کەوتە سەر ئەژنۆکانی بۆ ماچ کردنی سکم

سکم ...نەخێر

مناڵەکەی سکم

کێ دەتوانێت باوەڕ بکا کۆرپەیەکی یەک مانگ لە سکی مندایە

لەبیرمە ئەو ڕۆژەی لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە و ئیساک چەند بە سەرسوڕماویە لێی ڕوانیم

لەبیرمە بە ڕاکردن ڕۆشتە لای کاڕمێلۆ

لەبیرمە چی ووت

ئیساک:-ئەو دووگیانە

ئیساک دەیتوانی بزانێت ڕۆحێک لە سکمدایە

هەر ئەویش بوو زانی ناتالیا دووگیانە

بیرمە کاڕمێلۆ چەند شڵەژاو بوو

بیرمە هیچ خۆشحاڵ نەبوو

بیرمە چەند شەو گریام و خۆی لێ بەدوور گرتم

دەمووت چیتر منی ناوێ؟
ئەی بڕیار وا نەبوو زۆر دڵخۆش ببێت؟

هەفتەیەک دواتر هات بۆلام

بیرمە چۆن زلەیەکم کێشا بە ڕوخساری کاتێک ووتی دەترسم وەک باوکم بم

ووتی دەترسم ئەگەر کوڕ بێت بیکەمە قوربانیەک

ئەگەر کچ بێ دەترسم دەستی بۆ ببەم تەنانەت بۆ باوەشێکیش

ئەی ئەگەر وەک ئەو خراپ بووم ؟

هەموو قسەکانیم بیرە

چۆن وا بیری کردبویەوە؟

هەستی پێ نەدەکرد چەند بە نەرمیەوە مامەڵەم لەگەڵدا دەکا؟

داوای لێبوردنی کرد ، بەڵێنی پێدام هەموو توانای بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی ببێت بە باوکێکی زۆر باش

ئەو زۆڵە وادەزانێت باوەڕی پێ ناکەم

بەبێ هەوڵدان دەبێ بە باشترین باوک

تەنانەت ناهێڵێت بە دەستی خۆم خواردنیش بخۆم

تەنانەت ڕێگە نادا بەتەنها گەرماویش بکەم



ئێنزۆ لەبەرامبەرم وەستا و بە خەندەیەکی نەرمەوە سەیری کردم

ئێنزۆ:-چۆنی دایە گیان؟

پێکەنینێک خۆی هەڵواسی بە لێوەکانمدا و شەقێکم بە کەمی کێشا بە شانیدا

بێلا:-تۆ هەرگیز گەورە نابی

شانەکانی بە شیرینیەوە بەرز کردەوە

لەدوورەوە ناتالیامان بینی

حاڵی ئەو خراپترە لە هی من

بە سکێکی گەورەوە بەرەو ئێمە دەهات

کۆرپەیەکی شەش مانگ

چەند شیرینە

ئێنزۆ دەستی گرت و ماچی کرد

هەوڵمدا بەتەنها جێیان بهێڵم

سەیری دەریاکەم کرد

هەناسەیەکی بێزاریم دایەوە

هیچ وشکانیەک بوونی نیە لێرە ، هەموو شتێک دەریا و دەریایە

لەماوەی چوار مانگدا دووجار توشی هێرش بووین

جارێک چەتە
جارێکی تر دڕندەیەکی دەریا

ئێستا لەچەتەیەکی تەواو دەچم

هەمیشە سەیری چارۆگەکان دەکەم

هەمیشە دەست دەکەم بە زانینی ئەوەی کە ئایا ئاڕاستەی بایەکە لەگەڵ ئێمەدایە یاخود نا

لەدوامەوە یەکێک منی خستە باوەشی خۆیەوە

دەستەکانی بە نەرمیەوە لەسەر سکم دانا

لە گوێمدا چرپاندی بە دەنگە قوڵەکەی

کاڕمێلۆ:-هاوسەرە جوانەکەی من بەیانیت باش

چاوەکانم داخست کاتێک تەزووی دەنگی بە دەمارەکانم تێپەڕ بوو

خەندەیەکم کرد ، لەم هەموو بێزاریەمدا تەنها بە ڕستەیەک پێکەنینی خستە سەر لێوانم

چەندەم خۆشدەوێی کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆ

بێلا:- بەیانی باش پیاوە قۆزەکەم ، بۆچی هەڵسای لەخەو؟ تەواوی شەوەکە نەخەوتی دەبوو پشوێک بدەی

ماچێکی لە ڕوومەت و ملمدا کرد

کاڕمێلۆ:-ئێستا تۆ لە خەمی مندایت؟

بێلا:-بێگومان وام ، تەنها یەک کاڕمێلۆ لەم جیهانەدا هیمنە

کاڕمێلۆ:-بەڕاست؟!

بە تۆنێکی سەرسوڕماوی قسەی کرد

گەمژە هەندێک جار وەک ئێنزۆ ڕەفتار دەکا

هیچ قسەیەکمان نەکرد

لە بری ئەوە لەدوامەوە چەنەگەی لەسەر شانم حەساندەوە و بەبێ دەنگی سەیری دەریاکەمان کرد

دەستی کاڕمێلۆ کە لەسەر سکم بوو توند گرتم و چاوەکانم داخست کاتێک بیرم کەوتەوە....ئەو شەوەی لەنێو ئەو دەریایەدا بووم


هەناسەم خێرا بوو کاتێک دەهاتەوە بیرم

ئەوە ببو بە کابوسی خەوی شەوانم

هیچ شەوێکم نەڕۆشتوە بەبێ ئەوەی بە گریان و قیژەوە خەبەر ببمەوە

کاڕمێلۆ پەنجەکانی لەوانەی من ئاڵاند

کاڕمێلۆ:-ششــ مەترسە من لێرەم ئازیزی گیانم

هەوڵمدا هێمن ببمەوە

کاڕمێلۆ ...ئەگەر تۆ بوونت نەبێ لەلای من

من چی بکەم ؟

چۆن بژیم ؟

چۆن نەترسم؟

ئادریان:-لاچۆ بهێڵە خوشکەزا جوانەکەم ببینم

خەندەیەکی فراوانم کرد کاتێک ئادریانم بینی پاڵ بە کاڕمێلۆ دەنێ لە دوامەوە

لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و بەهەردوو دەستی سکی منی گرتبوو

کاڕمێلۆ:-توند دەستت دامەنێ ،ئازاری مەدە

ئازارێک بە دڵمدا تێپەر بوو کاتێک دەمبینی چەندە هەوڵ دەدا باش بێ و هێشتا پێی وایە بەپێی پێویست باوکێکی باش نیە

ئادریان:-ئۆی ئازیزەکەم! دایکت باش خواردنت بۆ دەنێرێت؟ خۆ باوکت خەمت پێ نادا؟ ئەگەر وایان کرد یان شەڕێکیان کرد و تۆش ترسای تەنها وەرە بۆ لای خاڵی خۆت ، ئەوکات من و تۆ تاوەکو بەیانی یاری دەکەین

ئیساک:-بۆچی بۆلای تۆ بێت؟ نەخێر ئەو دێ بۆ من ، ئەی وانیە شیرینەکەم؟ تاوەکو بەیانی بە پەنجە سحراویەکانم ئەستێرە و پڕیشکی ئاگرت بۆ دروست دەکەم

لەناخی دڵمەوە دەمویست بگریم بۆ شیرینی ئەوان کاتێک بەو توڕەییە سەیری یەکتریان دەکرد

تەنانەت کاڕمێلۆش باشتر ببو لەگەڵ ئیساکدا

شەوان بەیەکەوە دەیانخواردەوە و قسەیان دەکرد و پێدەکەنین

نەمدەزانی دەکرێ کاڕمێلۆی من بەم شێوەیە ئاسوودە بێ لەگەڵ ئیساکدا

کاڕمێلۆ:-کۆرپەشیرینەکەی باوکە ناچێ بۆ لای کەس ، دایە و بابە شەڕ ناکەن ، وە تۆ هەمیشە لەلای ئێمە دەبی ، وانیە دایکە؟

هەسێکیان لەسەر ئەژنۆکانیان بوون و وەک ئەوەی مناڵەکەم بتوانێت گوێبیست ببێ قسەیان لەگەڵ دەکرد

ئێنزۆ لەدوورەوە کە ئەوانی بینی بەرەو ئێمە هات

ئێنزۆ:-گوێبیست بووم چیتان ووت! ئەو کچە جوانە ناچێ بۆ هیچ شوێنێک ئەو دێ بۆ لای کوڕەکەی من

برۆکانی دەجوڵاند بە گێلیەوە

من و ئادریان  دەستمان کێشابە نێو چەوانمان و ئیساک و کاڕ چاوەکانیان بەبێزاری هەڵگەڕاندەوە

بێلا:-پێم ووتی بوەستە لەم قسە بێمانایانە بۆچی بڕیار دەدەی ئەوەی من کچە و ئەوەی تۆ کوڕە

ئێنزۆ:-چونکە دەزانم وایە!

هەرسێکیان هەڵسانەوە سەر قاچەکانیان و بەرامبەری وەستان

کاڕمێلۆ.ئیساک.ئادریان:-پێمان باشترە فڕێی بدەینە نێو دەریاکەوە نەک بیدەین بە کوڕی تۆ

قاقایەکم کرد ، ئەوان خۆیان فێر کرد هەر کاتێک ئێنزۆ ئەم قسەیە کرد بەیەکەوە وەڵامی بدەنەوە

ئاخر کێ بڕوا دەکا ئەوانە بکوژ بن؟

کێ بڕوا دەکا ئەوانە ترسناک بن؟

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-

ڕۆژی دواتر خۆر بە تەواوی هەڵنەهاتبوو کاتێک خەبەرم بوویەوە و هەوڵمدا بێمە سەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوایەکی پاک

جیهان کەمێک ڕووناکی هەبوو

لەنزیک لێوارەکەوە وەستام

سەیری هەموو دەوروبەری خۆمم دەکرد

ڕوخسارم گرژ کرد کاتێک لە دوورەوە شتێکم بینی

دەستم خستە سەر دەمم و خێرا ڕامکرد و زەنگۆڵەکەم لێدا

دوای ئەوە تەنها بە سەرسوڕماویەوە سەیری ئەوەی بەرامبەرم دەکرد

کەسێک پێم بڵێ ئەمە خەیاڵ نیە

خولەکی دواتر کاڕمێلۆ و پیاوەکانم دۆزیەوە بە ڕاکردن بەرەو من دێن

کاڕمێلۆ:-ئازیزم تۆ باشی؟ چی بووە؟

زمانم نەدەجوڵا بۆ قسەکردن

ئاخر ئەوە وشکانیە!

دەستم بڵند و کرد و بە لەرزەوە ئاماژەم پێیدا

هەموویان ڕویان وەرگێڕا بۆ سەیرکردنی

کاڕمێلۆ:-ئەوە دوورگەکەیە!

پێکڕا هاواری دڵخۆشیان کرد

چۆن دەکرا ڕوونی بکەمەوە چەندە دڵخۆشین؟

دەگەڕێینەوە بۆ ژیان!

ئاخر ئێمە ڕزگار بووین!

لە کۆی دوو شەپۆڵی زۆر بەهێز و دوو جەنگ لەگەر چەتەکان و دوو جەنگ لەگەڵ دڕندەکان

دوانزە پیاومان کوژرا

نەمدەتوانی بزانم چەندە بە توندی یەکتریان لە باوەش دەگرت

کاڕمێلۆ دەستەکانی لە پشتی مندا پێچایەوە و توند منی خستە باوەشی خۆیەوە

کاڕمێلۆ:-تەواو بوو بێلای من ، هەموو شتێک ئیتر باشتر و باشتر دەبێ ، ئیدی هەموو بەڵێنەکانمان دەکەین بە ڕاستی

دەمزانی ئەگەر ئەو وابڵێ ئەوا وایە

دەستەکانم لە ملی ئاڵاند و لەباوەشم گرتەوە

پیاوە بەهێز و قۆزەکەم




دوو کاتژمێری دواتر گەشتینە نزیک کەنارەکە و نیوەی پیاوەکان خۆیان ئامادە کرد بۆ ڕۆشتن و نیوەکەی تریش لەسەر کەشتیەکە مانەوە

پشتم حەساندبوویەوە بە مێزەکەدا و چاوەکانم لەسەر پشتە پتەو و بێ جلەکەی کاڕمێلۆ بوو

دواجار قەمیسەکەی پۆشی و ڕووی کردە من و قۆچپەکانی دادەخست

تەنانەت کاتیشی بەفیڕۆ نەدا بۆ ئەوەی سەیری قۆچپەکان بکا بەڵکو چاوەکانی لەوانەی من گیر کردبوو

گیانی من ئاخر دڵی من گەلێک لاوازە بەرامبەرت

بێلا:-کاڕمێلۆ...

چاوەکانی نەجوڵاند و چاوەڕێ بوو قسەکەم بکەم

بێلا:-دەکرێ منیش بێم ؟

برۆکانی دا بەیەکدا

خێرا ئەو ڕوخسارە گرژەم ناسیەوە

ڕازی نیە

تەنانەت پێش ئەوەی قسەیەک بکا دەستم کردەوە بە قسەکردن

بێلا:-تکایە؟ سوێند دەخۆم زۆر بێزار بووم لێرە کاڕمێلۆ ... تکایە ! دەمەوێ هەست بە خۆڵی سەر زەوی بکەمەوە .. دەمەوێ هەست بە هەناسەی نێو دارستان بکەمەوە ...تکایە

چاوەکانی ڕەنگی تاوانباریان گرتە خۆیان و دەستی بە ڕوخساری داهێنا

کاڕمێلۆ:-بمبورە کە ئاواهی هەستت کردووە، بەڵام بێلا من نازانم چی لەوێدا هەیە، ئەگەر شتێک تۆ ئازار بدا چی بکەم من؟

بێلا:-بەڵێن بێ باش دەبم ! ئەگەر هەر شتێکی گوماناوی هەبوو ڕادەکەمەوە بۆ ئێرە

چاوەکانم کردبوو بە هی مناڵێک و لێوم گرژ کردبوو

کە بینیم سەری بە قایل بوون جوڵاند وەک شتێک پازم دا و هاوارم کرد

کاڕمێلۆ:-هێواشبە!

بیرم چوو من کۆرپەیەکم هەیە!

ئای لە گەمژەیی من

دواجار هەموومان لەنێو بەلەمەکە بووین و لە کەنارەکە وەستاین

ئەو چرکەیەی قاچەکانم لەسەر زەویەوە جێگیر کرد

واهەستم دەکرد بەهەشتم پێ بەخشراوە

دەستم خستە نێو خۆڵەکەوە و هەستم بەهەر دەنکۆڵەیەک دەکرد

دواجار کاڕمێلۆ دەستی گرتم و بەرەو دارستانەکە ڕێگامان گرت

هەموو شتێک جوان بوو بەڵام تێبینیم کرد لایەکی دوورگەکە بەتەواوی وشکە

کاڕمێلۆ:-بەردەکە لەوێدایە

سەیری ئەوم کرد لە تەنیشت خۆمەوە

بێلا:-بۆچی بەم شێوەیە وێرانەیە؟

کاڕمێلۆ:-بەردەکە هێز و سروشتی دارستانە دەبا وشکیان دەکا و هێزەکە دەخاتە خۆیەوە

وەڵامێکی جوانبوو

بەبیر کردنەوە لێی بەتەواوی دەکرێ ڕاست بێ

بێلا:-شێوەی چۆنە؟

کاڕمێلۆ:-ڕەنگێکی دیاری کراوی نیە ، جارێکی تر دۆزیمەوە شین بوو وە جارێکی تر لەکۆن دۆزرابویەوە لە کتێبەکاندا بە بەردێکی ڕەش نوسرابوو ، شێوەی لە هێلکەیەک دەچێ کاتێک لەهەردوو دیوەوە دەیسوڕێنیت وەک سەرێک وایە و دەبێتەوە ، لە ناوەڕاستدا ئاوێکی زێڕین و ڕووناکی هەیە

بێلا:-واهـ بەڕاستی؟

سەری بە قایل بوون جوڵاند و خەندەی کرد بەرامبەر سەرسوڕماویەکەم


نزیکی سێ کاتژمێر ڕۆشتین و ویستمان هەبوو بۆ گەشتن بە لایە چۆڵەکەی دوورگەکەوە

دواجار دەستم بە سکمەوە گرت و وەستام

کاڕمێلۆ:-چی بووە ئازیزم ؟

بەخەمخۆریەوە بەرەو من هات و دەستی گرتم

بێلا:-هیچ شتێک نیە تەنها ....دەمەوێ پشوو بدەم ،دەکرێ من بوەستم ؟

کاڕمێلۆ:-باشە تەواو ئازیزم دەوەستین

سەرم بە نەخێر جوڵاند

بێلا:-نەخێر تۆ بڕۆ من کەمێک دەوەستم

کاڕمێلۆ:-چی؟ ئەوە ڕوونادات

فێلامینیۆ:-تەواو کابرا ، ئێوە بڕۆن من لەگەڵی دەمێنمەوە لێرە

کاڕمێلۆ بە دوودڵیەوە سەیری کردم و سەرم بۆی جوڵاند

بێلا:-ئارامبە ئەوەندە مەشڵەژێ باش دەبم بەڵێن بێت

کاڕمێلۆ:-بەڵێن بێت؟

بەخێرایی سەرم بە قایل بوون جوڵاند و ئەویش بە دوودڵیەوە ڕازی بوو

کاڕمێلۆ:-باشبە لێرە زۆرم ناوێ بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە ، بەردەکەت نیشان دەدەم بەڵێن بێت ، هەرگیز لەبیر نەکەی چەندە خۆشم دەوێی ، لەبیری نەکەی چەند شەو لە باوەشی مندا خەووتوی تاوەکو دێمەوە بیانژمێرە

خەندەیەکم کرد و لەخۆوە ئازارێک دڵی گرتبووم

هیچ شتێکم نەووت و لێوم گەیاند بە لێوی

دواجار گەڕایەوە دواوە و لەگەڵ پیاوەکان ڕێگایان گرت بۆ ڕۆشتن

تاوەکو وون بوو هەر سەیری دەکردم

فێلامینیۆ:-ئەو پیاوەت شێت کردووە

خەندەیەکم کرد و شانم بەبێ تاوانی بەرز کردەوە

بێلا:-ئەو خۆی شێت بوو

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-

هەناسەی بێزاریم هەڵکێشا و سەرم حەساندەوە بە دارەکەی پشتمدا

بۆچی ئەوەندە زۆریان ویست

سەرم هەڵگەڕاندەوە و لەتەنیشت خۆم کەمێک دوورتر شتێکی شین دەدرەوشایەوە

چاوەکانم گرژ کرد و خۆم ڕاست کردەوە

ئەوە گوڵە!

خێرا هەڵسامەوە سەر قاچەکانم

فێلامینیۆ:-چی ڕوودەدات؟

دەستی خستە سەر شمشێرەکەی

چەند خێران بۆ شەڕ کردن! خودایە

بێلا:-ئەوە گوڵێکە!

فێلامینیۆ:-دەبێ گاڵتە بکەی؟ لە ژیانت گوڵت نەبینیوە؟ ئاخ کاپتنە بێتاوانەکەم چ مناڵێکت هێناوە

چاوەکانم بەبێزاری سوڕاند و گوێم پێی نەدا

بەرەو گوڵەکە ڕۆشتم

ڕەنگی شینێکی تاریک بوو دەدرەوشایەوە

کەمێک پێش ئێستا لێرە نەبوو

دەکرێ نەمبینیبێت

دەستم بۆی برد و پەڕەکانی ئەوەندە نەرم و بۆن خۆش بوون

هەستم بە هەنگاو و جوڵەی کەسێک بوو لە دوامەوە

خەندەیەکی فێڵبازم کرد و هێشتا خۆم لار کردبوویەوە و دەستم لە گوڵەکە دەدا

بێلا:-چیە گوڵت نەبینیوە؟ بۆچی هاتی سەیر بکەی ...

یەکێک لە گوڵەکانم لێکردەوە و بە گاڵتەجاڕیەوە سوڕامەوە بۆ بینینی فیلامینێۆ

بەڵام...

لە شوێنەکەمدا چاوەکانم فراوان بوون و جەستەم چەقی لە ئەرزەکەدا  گوڵەکە هێواش هێواش کەوتە خوارەوە لە دەستمدا

بەبێ ڕەزامەندیم دەنگە ژێیەکانم هەژاند بە قیژەم

تا گەرووم توانای هەبوو قیژاندم و ناوی فێلامینیۆم هێنا

ئاخر ئەوە کوڕە شیرینەکەی ئێمە بوو!

ئاخر ئەوە ئەو کوڕە بوو بەڵێنی بە دایک و خوشکی دا بگەڕێتەوە بۆ لایان

ئێستا خوێن لە ملی دەپەڕێت

ئاخر ئەوە ملی ئەوە بە چەقۆ بڕدراوە

توند گرتمەوە و دەستم لەسەر برینەکە دانا

خوێنەکە لاشەی داپۆشیبوو

فرمێسک نەدەوەستا لە چاوەکانم

فرمێسک لە چاوەکانی کۆببویەوە لێوەکانی بە ئەستەم جوڵا

فێلامینیۆ:-ڕ..ڕاکە

سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند و زیاتر پەستانم خستە سەر برینەکە

بێلا:-قسە مەکە .. قسە مەکە

دواجار هەموو جیهان وەستا کاتێک هیچ جوڵەیەک نەما لە لاشەی

چاوە کراوەکانی ...

گلێنەی نەدەجوڵا

دەستم وەستا لە شوێنی خۆی و بە چاوێکی فراوانەوە سەیرم کرد

سەریم خستە نێو باوەشم و وەک شێتێک دەستم بە قژی دەهێنا و قسەم بۆی دەکرد

بێلا:-تۆ باش دەبی ... مەترسە تۆ باش دەبی .. دایک و خوشکەکەت چاوەڕێتن ...باش دەبی

دواجار دەستم کرد بە گریانێکی توند

دەستم کرد بە هاوار کردن  بۆ کاڕمێلۆ

تەنها وەرە کاڕمێلۆ

لێت دەپاڕێمەوە....

فێلامینیۆ مرد کاڕمێلۆ

ئاخۆ بەرگەی ئەو دیمەنە دەگری؟

هەموو هەڵەی من بوو!

هەموو شتێک دەڕوخێنم !

دەبوو بڕۆم لەگەڵیان

توندتر سەریم بە سینگمەوە نوساند

بێلا:-بۆچی فێلامینیۆ؟ کێ بوو؟ چی بوو ؟ هەڵسەوە ... هەڵسەوە پێم بڵێ وەک هەموو جار گاڵتەیەکی بێمانای خۆت و ئێنزۆیە

.....:-ئەوە گاڵتەی من و تاتیانیایە ، ئەوە جوانتر نیە؟


چاوەکانم زەق بوونەوە و فرمێسکی پڕ لەترس دەکەوتنە خوارەوە

لە بەرامبەرم دێرێکم دۆزیەوە

دەستەکانم لەگەڵ ئەم هەموو ترسەدا ڕێگەیان نەدادە فێلامینیۆ بەر بدەن

بێلا:-ت..تۆ

دێرێک:-ب...ب...بەڵی من!!

بە گاڵتەجاڕیەوە لاسایی منی دەکردەوە

دەستم بە هێواشی چەقۆکەی فێلامینیۆی گرت

لە پڕێکردا فێلامینیۆم بەردا و ڕامکرد بەرەو دێرێک

برینێکی کەمم لە شانی دروست کرد

لە دڵیم دەچەقاند ئەگەر خۆی ڕزگار نەکردبووبا

دێرێک:-پشیلەیەکی چەند هاری

لەیەک جوڵە هەموو لاشەی منی دەست کەوت و چەقۆکەی لەدەستم سەند

بەتنوندی دەمکێشا بە سینگیدا

بێلا:-بەرم بدە نەخۆش!

دێرێک:-ئازیزەکەم ئەوەندە لاسار مەبە ، با بە ئاقڵی بڕۆین باشە؟

سەرم بە خێرایی بە نەخێر جوڵاند

قیژاندم و قیژاندم

کاڕمێلۆ دەپاڕێمەوە لێرە دەرمبهێنە

بەڵێنت پێم دا زوو بێیتەوە

منی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا
لە نزیک کەنارەکەوە بووین و هێشتا هاوارم دەکرد

چاوەکانم بوون بە گۆماوی فرمێسک کاتێک کەشتیەکەم بینی خەریکە وێران دەبێ

ڕۆوان....

ڕۆوانی بێقیمەت و هیچ

کەشتیەکەی ئەو لەگەڵ هی ئێمە لە جەنگدابوون

دێرێک:-خەمت نەبێ ڕۆوان دەدۆڕێنێت، لە کۆتاییدا ئەو گەمژەیەک بوو بە ئاسانی هەڵمخەڵەتاند

خەندەیەکی فەساد و پیسی کرد

سەیری دواوەم کرد

بێلا:-کاڕمێلۆ! ڕزگارم بکە

نیە..

کاڕمێلۆی من لە هیچ شوێنێک نیە

دەیبینمەوە جارێکی تر؟

هەموو بەشێکی ڕوخساری ئەو لە یادمدا دووبارە دەبوویەوە

ئەو بەڵێنی دا هەموو شتێک باش دەبێ

ئاخر خەونی گەلێک زۆرمان هەیە

چیتر بۆنی ناکەم؟

چیتر بەیانیان ئەو نابینم ؟

چیتر هیچ شتێک لە چێشتخانە نادزین لەگەڵ ئێنزۆ؟

ئیساک... ئیساک!


بە نادیاریەوە دووبارە هەمان ئاماژەی پێشووترم دروت کرد

تەنها هیواخوازم کار بکا

بەڵام هەموو شتێک ڕووخا دوای قسەکەی دێرێک

دێرێک:-بەم بۆنەیەوە خۆشەویستەکەشت لە جەنگدایە ، دڵخۆش مەبە ڕزگارت ببێ تاتیانا ئیساکی وەستاندووە

کەسێک

ڕزگارکەرێک لێرە بمباتە دەرەوە

ئاخر من ژیانێکم دەوێ

ئەوەندە قوڕسە؟

دوا شت بیرم بێ بەتوندی سەرمی کێشا بە دارێک و کەوتم بە ئەرزەکەدا

خوێنم لە ئەرزەکە دەڕژا و دێرێک قاچێکی گرتم و بەدوای خۆیدا ڕایکێشام

چاوەکانم بە لێڵی ئەوی دەبینی

دێرێک:-با هەندێک نیشانە بۆ هاوسەرەکەت جێ بێڵین

دواشت بیرم بێت

کۆرپەکەم

خودایە تەنها ئەم جارە

______________꧁༆꧂_____________

ڕوخسارم گرژ کرد کاتێک لە دوورەوە شتێکم بینی

ڕەنگی شینێکی تاریک بوو دەدرەوشایەوە

فرمێسک لە چاوەکانی کۆببویەوە















Continue Reading

You'll Also Like

908K 30.9K 110
When Grace returns home from college, it doesn't go like she thought it would. With her past still haunting her everyday choices, she discovers a sid...
19.4K 1.7K 15
باشترین کاربوو هەڵبژاردنی تۆ بۆ هاوسەرگیری. Complete
2.1K 294 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
41.2K 2.4K 22
𝐁𝐨𝐨𝐤 # 𝟏 𝐨𝐟 𝐓𝐡𝐞 𝐑𝐚𝐚𝐳 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬. Love or betrayal? Consumption of betrayals. Internal betrayal? Yes! Will they be overcome? Or W...