دوای خوانی نانی نیوەڕۆ هەموان چونە هۆڵەکە و ڕودی قسەی کرد .
ڕودی : کەی ئەڕۆین بۆ گەشتەکە ؟( بە زمانی ئاماژە)
جاک : پێویستە کاتژمێر سێ ئامادەبین برام
ڕودی : ئاوها زوو ؟! ( بە زمانی ئاماژە)
ڕۆک : وا پێویست بوو باوکمان پەیوەندی کرد براکەم . قەرار بوو سبەی بێت بەڵام خستیانە ئەمڕۆ .
ڕین : بەڕێز ڕودی گەشتی چی .
ڕودی : من و ڕوبی و ڕۆک و جاک و جۆن پێویستە بڕۆین . ئەوە کارێکی تایبەت بە ئێمەیە هاتمەوە بۆت باس ئەکەم . ئەگەر ئاوها بەپەلە بێت ئەبێت خێرا خۆمان ئامادە بکەین . هاوڕێیان هەستن خۆتان ئامادە بکەن .
ڕیتا : ڕودی گیان ناکرێ منیش بێم ؟! ( بە مەکرو نازەوە )
ڕودی : نا تەنها لەگەڵ ڕین بمێننەوە تا خۆمان دێینەوە .
هەمویان هەستان و چون خۆیان ئامادە بکەن مەبەستم پیاوەکانە . ڕودیش ڕۆشت ڕینیش چو بە دوایدا .
پاش کەمێک .
ڕین : بەڕێز ڕودی دەتوانم وەرمە ژورەوە ؟! ( لە دەرگای دا )
ڕودی : وەرە ڕین وەرە ( کاتێک خەریکی داخستنی قۆپچەی کراسەکەی بوو )
ڕین : ببورە نەمزانی خۆت دەگۆڕیت ( کاتێک ڕوی خۆی وەرگێڕا )
ڕودی : کێشە نیە ڕین من تەواو بووم
ڕین : بەڕێز ڕودی کەی دێیەوە .
ڕودی : نازانم . ڕەنگە زۆرم پێبچێت .
ڕین : امهم . ( کەمێک خەمبار بوو )
ڕودی : ڕین مامۆستایەکم بۆت گرتوە خوێندنەکەت لە ماڵەوە تەواو بکە تا دێمەوە . ( وای وت کاتێک زنجیری جانتاکەی داخست )
ڕین : امهم باشە .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دوای ڕۆشتنی ڕودی و ئەوان و ئێستا کاتژمێر ١:٣٠ شەوە
ڕین : ئای خوایە . تۆبڵێی ڕودی و ئەوان کەی وەرنەوە ( کاتێک لەسەر بێدەکەی پاڵکەوتبوو )
ڕین : دەی دەی کاتی ئەوە نیە دەبێت بخەوم سبەی وانەم هەیە .
.
.
.
.
.
.
.
تێپەڕاندنی کات و کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی .
Pov rin
هەستام لە خەو و چومە گەرماو و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و جلێکم کردە بەرم و بۆ خوارەوە بەڕێ کەوتم
جلەکەی ڕین 👇🏻
چومە خوارەوەو هەموان دانیشتبوون . خوانەکەش ئامادە بوو . چی ئایا ئەوان چاوەڕێی منن ؟!
ڕین : بەیانی باش ( بەیانی باشم لە کچەکان کرد )
کچەکان : بەیانی تۆش باش گیانە . ( جوابیان دامەزە جگە لە ڕیتا ئەرێ ئەوە چیەتی ها )
خ/ز : خاتو ڕین فەرموو خوانەکە ئامادەیە تکایە با سارد نەبتەوە .
ڕین : باشە سوپاس . با بڕۆین کچینە ( هەستاین و ڕۆشتیت )
چی خوانەکەی من لە جێگەکەی ڕودیە . خزمەتکارەکە پێی وتم لەوێ دابنیشم . ڕیتا بە بکوژانە سەیری کردم سەیرە بۆ وا ئەکات . ئەمترسێنێت
.
.
.
.
.
.
.
نانمان خوارد و چوینە هۆڵەکە . جولی قسەی کرد
جولی : کچینە بۆ ئەمڕۆ کەمێک نەچینە دەرەوە . ( وای وت بە پەرۆشەوە )
سالی : هممم خۆشە کەمێک دوری ئازیزانمان بیر ئەباتەوە
هەر خۆی وانەکەی من عەسر دەستی پێدەکرد بۆیە منیش لاریم نەبوو . تەنها ڕیتا کەمێک سارد بوو کچەکان ئەویان ڕازی کرد .
.
.
.
.
.
دوای ماوەیەک هەمومان خۆمان ئامادە کرد . و بۆ دەرەوە بەڕێ کەوتین. بەڵام .
پاسەوان : خانمەکان بۆ کوێ دەڕۆن .
ڕین : دەڕۆینە دەرەوە بەڕێزم .
پاسەوان : ببورە خاتو ڕین بەڵام بەڕێز ڕودی بە هەموو شێوەیەک ڕێگرە لەوەی تا خۆی ئاگادار نەبێت بچیە دەرێ .
جولی : چییییی واتا ئێمەش ناچین ؟! ( بە خەمباری )
ڕیتا : جا بۆ ئێمە نەچین ڕودی تەنها مەبەستی لە ڕین بوە نەک ئێمە . دەی کچینە با ئێمە بچین ( قوڵی کچەکانی گرت و بەبێ چاوەڕوانی ڕۆشتن )
پاسەوان : خانمەکەم تکایە بڕۆ ژورەوە ئاوها بۆتۆ سەلامەتە ( وتی کاتێک ئیشارەتی بە ژورەوە دا )
ڕین : تکایە با لەگەڵیان بڕۆم تکایە بۆ ئەوان دەڕۆن ( چاوم پڕ ئاو بوو بۆ منیان جێهێشت )
پاسەوان : ببورە خانمەکەم جگە لەوەش یەکێک لە پاسەوانەکان چونەتە مارکێت تا هەموو جۆرە خواردنێکت بۆ بهێنن بە فرمانی گەورەم ڕودی بۆیە پێویست ناکات نیگەرانی هیچ شتێک بیت . من ناوم لوکاسە هەرچیت ویست من ئاگادار بکەوە خانمەکەم
ڕین : امهم باشە . زۆر سوپاس بەڕێز لوکاس .
بە خەمباری چومە ژورەوەو یەکسەر چومە سەرەوە بۆ ژورەکەم .وە خۆم گۆڕی و جلی ماڵەوەم پۆشی .ویستم بگریەم بەڵام بیرم کردەوە پێویست بە گریان ناکات من ئێستا لە خۆشترین ژیاندام پێشتر خێزانەکەم بۆ ئازاردانم زیندانیان ئەکردم . بەڵام ئێستا بۆ پاراستنم زیندانی ئەکرێم بۆیە یەکسەر خۆم گۆڕی و چومە خوارەوەو بانگی لوکاسم کرد .
ڕین : بەڕێز لوکاس . بەڕێز لوکاس . ( کەمێک بە بەڕزی تا گوێی لێبێت )
لوکاس : خانمەکەم شتێکت پێویست بوو . ( بە پەلە )
ڕین : بەڕێز لوکاس کوا خواردنەکانم بەڕێز لوکاس ( کاتێک ڕوخسارم بەم جۆرە لێکرد 🥺)
لوکاس : هههه خانمەکەم ئێستا بۆت دێنم با پاسەوانەکە بێتەوە . وە تکایە من بە بەڕێز لوکاس بانگ مەکە تەنها بڵێ لوکاس یان پاسەوان.
ڕین : هم کەواتە تۆش من بە خانمەکەم بانگ مەکە 😒( خۆم گرژو مۆن کرد )
لوکاس : بەڵام نابێت خانمەکەم گەورەم ڕودی توڕە ( قسەکەم پێ بڕی )
ڕین : بەڕێز ڕودی ئێستا لێرە نیە . کە هاتیشەوە خۆم پێی دەڵێم . ئوپا لوکی ( خۆم کیوت کرد وە ئەو پێکەنی )
لوکاس : ههههه باشە خانمی بچوک . ئاھ ئەوە پاسەوانەکە هاتەوە با بچم شتەکانی لێ وەربگرم . جگە لەوەش ڕین من پاسەوانی تایبەتی تۆم لە کاتی وانە وتنەوەش لەوێ ئەبم نەکا شتێکی هەڵە ڕوبدات .
ڕین : بەڕاست امهم باشە ئوپا . ( دواتر ئوپا لوکی ڕۆشت و پاش کەمێک بە یەک دەرزەن خواردنەوە هاتەوە . )
لوکاس : ڕین بەڕاست ئەوانە هەمووی دەخۆی ؟! گەورەم ڕودی وتی هەموو ڕۆژێک ئەوەنە و زیاتریشت بۆ بهێنم ( کاتێک خەریکبوو زەرفەکانی لێ ئەکەوت لە زۆری شتەکان ).
ڕین : هااااااا چەن زۆرەەە اللەەە ئەرەوەاللە ئێسە هەمووی ئەخۆم . ئوپا لوکاس ئەکرێ لە ژوری سینەما بۆمی دانێی سەیری فیلم ئەکەم .
لوکاس : باشە خاتونی بچوک .
لوکاس هەموو شتەکانی بۆم برد بۆ ژوری سینەما منیش زوو هەمویم دەر هێنا و لوکاس پرسی کە هیچم ناوێت .
لوکاس : ڕین هیچی دیکەت ئەوێت ؟!
ڕین : نا ئوپا زۆر سوپاس ئەتوانی بڕۆی
لوکاس : باشە ( ویستی بڕوات بەڵام وەستاندم )
ڕین : ئوپا لوکی بۆستە .
لوکاس : شتێکت پێویستە .
ڕین : کوا .
لوکاس : چی کوا خانمی گەنج بۆ هیچ ماوە . ( بە شۆکەوە )
ڕین : کوا شەربەتی ترێ . ( بە خەمباری )
لوکاس : خانمەکەم گەورەم ڕودی وتی بەهیچ جۆرێک بۆت نەهێنین . ئەوە ئاگاداریەکی تایبەت بوو .
ڕین : ئوپا تکایە خۆ بەڕێز ڕودی ئاگادار نیە تکایە بۆم بهێنە تخوا . ( بە تکاوە )
لوکاس : ڕین بەخوا تۆ من بە شەق ئەدەی.
ڕین : دەی دەی کەس نازانێت دەی دە دانەم بۆ بهێنە . زۆرم حەز لێیە
لوکاس : باشە بەڵام ئاخیر جارە ڕین چیتر لە فرمانی گەورەم دەرناچین نە من و نە تۆ . ( وتی و چو بۆم بهێنێت )
لوکاس پاش دە دەقە هاتەوە .و شەربەتەکەی بۆم هێنابوو پێنج دانە .
لوکاس : ڕین فەرموو .
ڕین : ئوپا ئەوە چیە .من نەموت دە دانە . ( بە بۆلە بۆڵەوە )
لوکاس : ببورە خانمەکەم دە دانە زۆرە . ( وتی و لەو ناوە ڕۆشت .)
End pov
پاش یەک کاتژمێر خزمەتکارەکە چوو تا سەردانی ڕین بکات بەڵام شۆکبوو.
خ/ز : خ خانمەکەم چیتە بۆ سەرخۆش بووی تۆ باشی ( کاتێک ڕین بە گاڵتە جاڕانە قسەی ئەکرد بە تەواوی وەک سەرخۆشێک )
ڕین : تۆش وەرە بەژداری ئەم خۆشیەبە وەرە .
خزمەتکارەکە یەکسەر ڕۆشت و بانگی لوکاسی کرد .
خ/ز : پاسەوان پاسەوان لوکاس ( بە هاوارەوە )
لوکاس : چیبوە بۆ هاوار ئەکەی
خ/ز : وەرەو ببینە خانمەکەم سەرخۆش بوە . بەخوا تۆ وەرە . ( بە پەشۆکاوی )
لوکاس : چییی ؟! ( لوکاس یەکسەر بیری کەوتەوە کە ڕودی بۆچی وتویەتی شەربەتی ترێی بۆ مەکڕن بە پەلە چو بۆ لای ڕین )
لوکاس : ڕین ئاخ ڕین ئاخ ڕین . ئاخر تۆ بۆ وات کرد ها . جارێکیتر هەرگیز شەربەتت بۆ ناکرم . ( ڕۆشت و ڕبنی گرتەوە و بردیە ژورەکەی بە هەزار شەڕە شەق و ئەملا و ئەولا )
.
.
.
.
.
.
.
تێپەڕاندنی کات و کاتژمێر ٣:٠٠ ی عەسرێ
مامۆستاکە هات و ڕین وانەکەی تەواو کرد و کچەکان هاتنەوە. و سڵاویان لە ڕین کرد و وێنەکانی ئەمڕۆیان نیشانی ڕین دا . ڕینیش هیچی نەوت زۆر ئاسای بوو بەلایەوە.
دواتر ئێوارە هات و هەموان نانیان خوارد و کاتیان لە ژوری میوان بەسەر برد و سەیری فیلمیان کرد و زۆر پێکەنین . وە هەریەکەیان باسی خۆیان ئەکرد . و دڵخۆش بوون . دواتر هەمویان چونە ژورەکانیان و خەوتن .
پاشان بەیانی هات و دوبارە هەمان کاریان ئەنجام دایەوە
هەموو ڕۆژ دوبارە بوو بۆ ڕین تەنانەت نەشیان دەتوانی پەیوەندی بە پیاوەکانەوە بکەن .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خۆێنەری ئازیز لێرە کۆتای بەم پارتە ئەهێنم بە هیوام بەدڵتان بێت .
خواحافیز 🌻💛