''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

باوکە

801 132 39
By avel332

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________



کاڕمێلۆ:-بێلا

تاکە شت بوو گوێبیست بووم تا لەدوای ئەوە بەتوندی ئاوی سیەکانم فڕێ بدەم

هەستم بە سووتانەوەی لووت و گەرووم و سیەکانم دەکرد کە پڕ ببوون لەو ئاوە سووێرە

کاڕمێلۆ دەستی دەکێشا بە پشتمدا وە قژی کۆکردبوومەوە


جگە لەوانەش دەپاڕایەوە لەخودا دەیوت کە چەندە سوپاسگوزارە کە منی پێی بەخشیوەتەوە

کێ بیری دەکردەوە کاڕمێلۆ نزا بکا؟


دووبارە هەوڵم دا پاڵکەومەوە

هیچ هێزێک لەلاشەم نەمابوو

تەنانەت کاڕمێلۆشم بینی بەڵام تەنها بەچاوە کراوەکانم سەیرم دەکرد کە چۆن قژی تەڕم لەسەر ڕوخسارم لادەدا لە کاتێکدا لەسەر ئەرزە تەختەکە پاڵکەوتبووم



قژ و جلەکانی بەتەواوی تەڕ ببوون

ئەوەندە وروژێنەر بوو بەو قژە تەڕەوە

ئەوەندە شڵەژاو ببوو

برژانگە تەڕ و ڕەش و پڕەکانی چاوە ڕەشەکەیان دەبریسکاندەوە


بەڵام بێهێز بووم بۆ دەربڕینی هیچ هەستێک

چاوەکانم بەتەواوی کز ببوون

چاوەکانم بەسەر پیاوەکاندا گێڕا

بەزۆر دەمتوانی ڕوخساریان ببینم

چاوەکانم لێڵ و کز ببوون

گوێچکەکانم هێشتا پڕ ببوون لە ئاو

هەمووان لە دەوروبەرم کۆببونەوە هەر کاتێک چاوم یەکێکیانی بدۆزیبایەوە خەندەی بەرامبەر دەکردم

کاڕمێلۆ:-لاچۆ با من ئەنجامی بدەم

ڕایکرد بۆ لایەکی تر

دەپرسم چ کارێک لەمن گرنگترە ئێستا بۆ ئەو؟



چاوەکانم ڕۆشتنە تەنیشت خۆمەوە



لەسەر ئەرزەکە

لەتەنیشت منەوە

لاشەی ئێنزۆ هەیە

چاوەکانم چەقین کاتێک بینیم ئەوان هێشتا سەرنەکەوتوون لە ڕزگار کردنی ئەو

کاڕمێلۆ هەوڵی دەدا مەساج بۆ دڵی بکا



قژە زەدەکەی بەسەر ڕوخساری کەوتبوو

ڕوخساری سپی و بێڕەنگ ببوو

سەیری دەستیم کرد لە نزیک دەستم لە ئەرزەکە کەوتبوو


بە ترسەوە دەستم نزیک کردەوە


لەرزێک بە ڕۆحم داچوو کە زانیم دەستی چەندە ساردە

ئێنزۆی من تۆ گەرمترین کەس بووی لێرە

چیت بەسەر هات ئێنزۆی من

بە چاوە بێهێزەکانم تەنها سەیری ئەوم دەکرد

گرینگیم بەهاواری هیچ کەسێک نەدەدا

بەلاوازی گوێبیستی قیژە و گریانی ناتالیا دەبووم


لەوەدەچوو دوریانخستبێتەوە

تا دواتر ووتیان لەهۆش خۆی چووە

چاوەکانم پڕ بوون لە ئاو کاتێک کاڕمێلۆی پڕ لە ترسم بینی

ئەو دەزانێ کە ناتوانێ ڕزگاری بکا ؟


سەرم بەلای ئێنزۆی سوڕاندبوو


فرمێسکێک بەبێ دەنگی ڕۆشتە خوارەوە بۆ سەر تەختەکە

ئێنزۆ ئەوەندە بە ئاسانی دەڕۆی؟

چی بەسەر ئەو هەموو کەسە دێت کە خۆشیان دەوێیت ئێنزۆ


کاڕمێلۆ:-دەی کوڕە دەی!

هێشتا هەوڵی دەدا ڕزگاری بکا

ئێستا نا ئێنزۆ

ئیساک:-خوێڕی تۆ دەبی بە باوک ! بێقیمەت ئەوەندە ئاسان نیە بڕۆی!

لە بەرامبەریدا لەسەر ئەژنۆ کەوتبوو


باوک!

ئێنزۆ دەبی بە باوک

ئێنزۆ دەبێ بە باوک!

دەبێ؟

کاڕمێلۆ لە شوێنەکەیدا وەک سەهۆڵێکی لێهات

بە چەندین چرکە سەیری ئێنزۆی کرد



قژی ئێنزۆی لەسەر ڕوخساری لادا

ڕۆشتە لای گوێی

کاڕمێلۆ:-گوێت لێیە؟ دەبی بە باوک ، کوڕە بچوکەکەی من دەبێ بە باوک

فرمێسکەکانم وەک ئاگر دەیانسوتاندم

توند دەستیم گرتبوو


هیچ شتێک لە توانای من نەبوو جگە لەوەی بەبێ هێزیەوە سەیری بکەم و فرمێسکەکانم بەبێ دەنگی بۆ مەرگی بڕێژم

چاوەکانم داخست

لە ناخمدا هاوارم دەکرد


لە خەیاڵمدا هێشتا بەیانی بوو لەسەر بەرمیلەکان دانیشتبووین و سێوە دزراوەکەمان دەخوارد

کاری هەموو بەیانیەکانمان

لەبیرتە چیت ووت ئێنزۆ؟

گرینگ نیە چەند جار نزیک دەبینەوە لە مەرگ

منێک کە کاڕمێلۆ گەورەی کردووم

منێک کە ئیساک نازی پێم داوە

منێک کە بێلا خۆشەویستی پێداوم

ئەوەندە خێرا چۆک نادەم بەرامبەر مەرگم

چاوەکانم کردەوە کە.....

ئەو کۆکی

خورپەی دڵم بوو بە بروسکێک

ڕوخساری لەلایەکەی تر بوو وە دەکۆکی


ئەو ژەهرە بێنەدەرەوە ئێنزۆ


هێشتا توند دەستی لە نێو دەستم بوو


دواجار پاڵکەوت و سەیری ئاسمانی دەکرد


ڕوخساری بەرەو من جوڵاند


لێوەکانم وەک هی مناڵێک دەلەرزین

لەترسدا

لە ئازاردا

گریانی مناڵانە یەکەم کار بوو کە کردم

بە هەموو دەنگمەوە هەنسکم دەدا

ئێنزۆش چاوەکانی لەسەر من جێگیر کردبوو بەبێ دەنگی



چاوەکانی داخست

دەستمی ڕاکێشا و منی خستە باوەشی ساردیەوە


توند جلەکەیم گرت

ڕوخسارم لە باوەشیدا شاردبوویەوە و بەهەموو دەنگمەوە دەگریام



ئەویش منی لە خۆیدا شاردبویەوە




بیرۆکەیەکم نیە چەندێک دەبێ لە باوەشیدا دەگریم


بەڵام جیا بوومەوە

سەیری یەکتریمان کرد

ئێنزۆ:-چیت کرد مناڵ؟

بە دەنگە قوڵەکەیەوە پرسی

لە نێو گریانمدا خەندەیەکم کرد

بێلا:-لەوانەیە مەلەوانی؟


خەندەیەکی بەرامبەر کردم و سەری بەبێ بڕوایی جوڵاند

کاڕمێلۆ:-ئەو دووانەتان... خودایە!

هەردووکمان کاڕمێلۆمان دۆزیەوە پشتی بە ستونەکەوە حەساندوەتەوە و بە خێرایی هەناسەی دەدا





چەندە ترساو دەردەکەوێت

پیاوەکان هەموو هەناسەی ئاسودەییان هەڵدەمژی

گرنگ نیە چۆن ڕزگارمان بوو

تەنها هەمووان سەلامەتن

هەموومان ڕزگار بووین

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-

کاڕمێلۆ بە پارچە پڕۆیەکە قژی وشک دەکردمەوە

پێش ئەوە منی ششت و پاکی کردمەوە

جلەکانی لەبەر کردم و دەستی کردبوو بە وشک کردنەوەی قژم

هیچ وشەیەکی لەگەڵ مندا نەووت


سەرم نزم کردبویەوە

ئەو توڕەیە ؟

مافی ئەوە بێلا

تۆ خۆت هەڵدا بەبێ بیر کردنەوە لە ئەو

بێلا:-بمبورە

بە دەنگێکی نزمەوە ووتم

لە کارەکەی وەستا و سەیری کردم کە چۆن سەرم نزم کردۆتەوە

کاڕمێلۆ:-بۆچی؟

شانەکانم بە نەزانینەوە بەرز کردەوە

بێلا:-خۆم هەڵدا بەبێ ئەوەی بیر لە تۆ بکەمەوە

دەستی کردەوە بە وشک کردنەوەی قژم

کاڕمێلۆ:-باشە ، دەتوانم بڵێم بە زۆر ڕێگا توڕەم لێت ، بەڵام هێشتا دەزانم ئەگەر لە جێگای تۆ بووبام هەمان کارم بۆ ئێنزۆ دەکرد ، تێدەگەم خۆشەویستم


خۆی نزم کردەوە و ماچێکی برد لە لێوەکانم

کاڕمێلۆ:-تێدەگەم چەندە ترساوی ، هێشتا باوەڕ ناکەم تۆ خۆت خستە نێو دەریاکەوە

دڵم بەتەواوی توند بوو کە بیرم کەوتەوە چ ترسێک لەوێدا ڕووی تێکردبووم


بێلا:-پێم باشترە بمرم لەوەی جارێکی تر بکەومە نێو دەریاوە


کاڕمێلۆ :-دەزانم شیرینەکەم


چاوەکانم بڵند کرد بۆ سەیر کردنی

بێلا:-چۆن ڕزگارمان بوو

پارچە پەڕۆکەی لەسەر مێزەکە دانا و شانەکەی هێنا

کاڕمێلۆ:-ئیساک

لەدوامەوە لەسەر جێگاکە دانیشت و دەستی کرد بە شانە کردنی قژم بە نەرمی

چاوەکانم فراوان بوو

ئەگەر ئەوە ئیساک بێ کەواتە! ئەو سزا دەدرێ

کاڕمێلۆ:-تۆ لەنێو ئاوەکەوە بوویت وە من بەستراو بووم بۆیە ئەرکی ئەو بوو بتپارێزێت


شانە ڕەقبووەکانم حەساندەوە و هەناسەی ئاسوودەیم دایەوە

ئەو تاڵە قژانەی لەسەر شانم بوون گەڕاندیە دواوە و لێوەکانی لەسەر ملم دانا

بۆنی هەڵدەمژیم

شانەکەی لەسەر جێگاکە دانا و منی ڕاکێشا بۆ نێو باوەشی و ڕوخساری لەنێو ملمدا حەساندبووەوە

کاڕمێلۆ:-بیرم نیە کەی ئەوەندە ترساو بووم ، من چیم بکردبا بەبێ تۆ بێلای من ؟

دەستم خستە نێو قژی کاتێک لە دوامەوە سەری لەسەر شانم دانابوو



بێلا:-تۆ جێناهێڵم کاڕمێلۆ ، خۆشەویستی من  لێرەم


تەنها پێویست بوو قسەیەک زیاد بکەم

بێلا:-مامە کاڕمێلۆ

بەهەناسەوە کەمێک پێکەنی

کاڕمێلۆ:-مامە ها؟ باوکەم پێ باشترە

شەقێکم کێشا بە سەریدا

بێلا:-لادەر

ماچێکی قوڵی چەسپاندە سەر ملم

دەستەکانی لەسەر سکم گرێ دابوو

سەرم بۆ دواوە بردبوو وە لەسەر شانی حەساندبومەوە


چەند خولەکێک بێدەنگ بووین

دەزانم چەند نیشانەی خاوەنداریەتی خۆی لەسەر ملی داماوم جێدەهێڵێت

بەڵام خۆشمدەوێن

هەموو شتێک ، هەموو هەستێکم خۆش دەوێ کە ئەو پێمی دەبەخشێت

شیرین نیە؟

کاڕمێلۆ:-میرابێلا

ماچێکی لەلای گوێم کرد بەقوڵی

دەکرا هەستەکانم ڕوون بکەمەوە؟

چەندین مانگە من خۆشەویستی ئەوم و هیچ شەوێک نەڕۆشتوە بەبێ دەستلێدانی ئەو و ماچکردنم

کەچی هێشتا تەنها بە دەنگی هەناسە قوڵەکانی دەشڵەژێم

کاڕمێلۆ:-خانمە جوانەکەی من

بێلا:-همم

چاوەکانم داخستبوو

چێژم لەو ئارامیە زۆرە دەبینی


کاڕمێلۆ:-هاوسەرگیریم لەگەڵدا بکە

چاوەکانم خێرا کرانەوە و فراوان بوون

هاوسەرگیری؟

______________꧁༆꧂_____________


ئەوەندە وروژێنەر بوو بەو قژە تەڕەوە

[ڕوخساری نا تەنها قژی ئاوا وێنا بکەن ]

دەزانم چەند نیشانەی خاوەنداریەتی خۆی لەسەر ملی داماوم جێدەهێڵێت

Continue Reading

You'll Also Like

2.8K 624 25
لە پیاوێک دەچم ژیانێکی سادەی بوێ؟!
4.6K 1K 20
"دوورڪەوتــنەوەت لێــم گەورەتریــن چـــاڪەیە ڪە بـتـوانیـت بـۆمـی بـــڪەیــت" 𝚊𝚖𝚒𝚛𝚊 𝚣𝚊𝚒𝚗 --------------------- ..𝐆𝐑𝐄𝐢𝐥𝐥..
39.1K 4.7K 50
"بۆچی لێددا؟" بە شۆکەوە پرسیم - بۆ ماچت کرد؟ بە تووڕەییەوە پرسیاری لێکردم "چی؟ من... بەڵام..ئەو...." "ئایا ئەو خۆشەویستەکەتە؟ یان ئایا پارەی پێداویت...
166K 1.5K 175
作者:村里的小傲娇 Chen Xiaolin accidentally bleeds on the bracelet her grandmother left her, and she discovers a space inside. She then fills the space with...