"چواردەورم قەرەباڵخە بەڵام
هێشتا هەست بە تەنهای ئەکەم"
___________________________________________
"بۆ ناو چیرۆک"
POV myung hee
ئەمڕۆ خۆشترین ڕووداوەکانی ساڵ ڕوویدا ناتوانم باوەڕبکەم هەر بەڕاست داوای لێبوردنی کرد عاا هههه ئەمرم.
کاتێ لە ژووری بەڕێوبەر هاتمە دەرەوە
ناا کێم بینی!
مامە تان
ئەو چی ئەکات لێرە؟لەگەڵ باوکم هاتوە یان چی؟
نەفرەت چیم بیرکەوتەوە!!!!
نـا نەخێر باوەڕ ناکەم مامە تان هەڕەشەی لە مامۆستای بیرکاری کردوە!!!!!!
نانا لەوانەیە واش نەبێت ئاای نازانم چیبکەم هەزاران پرسیار لە مێشکمدا دروست بووە.
ئێ ئەگەر وایشی کردبێت جا چیەە خۆشتر ئەمجارە
ئابڕوو بە خۆی و سمێڵیەوە نایەڵم بەس بۆستە بۆم مامۆستا جـانگ!
بەرەو پۆل ڕۆشتم وانە دەستی پێکرد.
زەنگی پشوو لێی دا لەگەڵ لیسا ڕۆشتینە سەربانی قوتابخانە.
میۆنگ هی:پێتە؟
لیسا:بەڵێ
میۆنگ هی:بیهێنە دوو سێ جگەرەیە ئەکێشم!!
زۆر بێتاقەتم.
جگەرەکەی پێم دا قسەم ئەکرد و ئەمکێشا.
میۆنگ هی:وااهــ ئەمە چی جگەرەیەکە تامی زۆر خۆشە؟!!
لیسا:لە بووسان کڕیم هەزار شوێنی کرد تا گەیشتە دەست.
میۆنگ هی:ئێێ جا چیە خۆی هەر ئەبێ ئاوام بۆ بکەی.
لیسا:هەر من بە کەڵکت دێم.
میۆنگ هی:کورە دەبڕۆ قسەی قۆڕ جگەرەیەکت هێناوە خۆ دەبابەت بۆم نەهێناوە.
لیسا:دە وەرە پیاوەتی بۆ ئەمە بکە!!
میۆنگ هی:دە فڵتە فڵت!
هێشتا جگەرەکە بە دەستمەوە بوو.
لە ڕاستیدا با بیڵیم من نزیکەی چوار ساڵ ئەبێت جگەرە ئەکێشم و هیچ لێی پەشیمان نیم بەس خۆم و لیسا و دوو سێ هاورێی تری من و لیسا ئەزانێت ئیتر هیچ کەس تر نازانێت هەروەها ئەزانم لە تەمەنێکی کەم فێر بووم بەڵام ئێستا ئاڵودەی بووم!
لیسا:ئێێ ئێستا تۆ بۆ قوڕ ئەکەیتە سەر خۆتا!
میۆنگ هی:بۆ بۆۆ چیم کردوە؟
لیسا:دووکەڵەکە مەدە بە سینگت من یەک جگەرە ئەکێشم ئەوپەڕی چوار جار زیاتر دووکەڵە نایدەمە سینگم!!
میۆنگ هی:دە لێم گەڕێ خەریکە دڵم ئەتەقێ!
لیسا:بۆچی چیبوە؟
میۆنگ هی:نازانم دووبارە ئەبێت چی بێت بەڕای تۆ بۆ دڵتەنگم؟
لیسا:ئێ تۆ خەفەت بۆ کەس ناخۆی!
میۆنگ هی:بۆ خۆمی ئەخۆم بۆ حاڵی خۆم!
لیسا:تێدەگەم دووبارە ئەمەش لەبیرکە میۆنگ هی!!!!
میۆنگ هی:تفف لەم ژیانەی من!!!!!!
لیسا:خەفەت مەخۆ تکایە میۆنگ هی من هەمیشە لە لاتم ...قسەکەی تەواو نەکرد؟؟
لیسا:ئەرێ من قسە بۆ کێ ئەکەم گەمژە دووکەڵەکە مەدە بە سینگت خراپە!
میۆنگ هی:ئوهوو بەسە لیسا لێم گەڕێ بۆ خراپە هاا!
لیسا:سوور دەزانی خراپە بەس خۆت وائەکەی جا خراپیش نەبێ بەتایبەت بۆتۆ خراپە!!!!
چی دەربارەی ماعیدەت!!!
میۆنگ هی:هههه پێت وایە کێ بەلایەوە گرنگە دایکم یان باوکم!
جگەرەکەم تەواو کردد فڕێم و ڕۆشتم!!!
یەکسەر چوم خواردنەوەیەکم هێنا خواردم.
لیسا:میۆنگ هی هەرچی خراپ بێت بۆت ئەیخۆی بۆنە عینادی تۆزێک گرنگی بە خۆت بدە تاکەی ئازار ئەچێژی!
میۆنگ هی:ئوهوو لیسا من بەس دڵم بە تۆ خۆشە لەبەر ئەوەی هەرگیز وەکو ئەوانەی دەوروبەرم نیت ئێستاش وائەڵێی!!!
لیسا:گەمژە مەبە پێت وایە منیش وەک ئەوانم ناا چاوەکەم من بەس گرنگی بە تۆ ئەدەم مادام تۆ ئەوەت ناوێ چی ئەکەی بیکە.
قسەم نەکرد کەسێک هات بۆ لامان!
جۆنگکوک:ئەتوانم دانیشم؟
میۆنگ هی:بەڵێ فەرموو دانیشە.
لیسا بە چاوی ئاماژەی پێ کرد ئەمە بۆ هاتە لای ئێمە یان هاوڕێین؟
ئاماژەم بۆی کرد ئارام بێت
بۆ لەناکاو بێدەنگ بووین؟
بێدەنگیەکەم شکان و وتم!
میۆنگ هی:جۆنگکوک با بە ئامۆزاکەمت بناسێنم
لیسا ئامۆزای منە و یەکێکە لە باشترین هاوڕێکانی من.
وە لیسا ئەویش جۆنگکوک هاوپۆلمانە ئێستا ئەبێ بیناسی!
لیسا:خۆشحاڵ بوم هەروەها بەڵێ ئەیناسم بەس ئێوە چۆن ئاوا زوو بوون بە هاوڕێ ئەی تۆ میۆنگ هی خۆتۆ بە دەگمەن هاوڕێی نوێ پەیدا ئەکەی چۆن یەکتان ناسی؟
(هەمووی بەسەر یەکەوە وت)
میۆنگ هی:ئەها دوێنێ بووین بە هاوڕێ چومە دەرەوە تای م بینی دوایش ڕۆشتینە سەربانەکە و جۆنگکوکم بینی و ئیتر بوین بە هاوڕێی.
لیسا:ئۆۆۆ یانی ماڵی ئێوەش لە ماڵی میۆنگ هی نزیکە؟لە سەربانەکەش واای لەو سوتفە جوانە هههه
(بە شەیتانی وتی)
میۆنگ هی:لیساا!!!
(بە کەمێک توڕەی)
جۆنگکوک:کەوایە ئێوەش ئامۆزان؟خۆشحاڵ بووم لیسا!
(بابەتەکەی گۆڕی)
دواتر هەمومان بێدەنگ بوین
جۆنگکوک:میۆنگ هی
میۆنگ هی:جۆنگکوک
(بەیەکەوە لە هەمان کات وتیان و سەیری یەکیان کرد)
لیسا بە شۆکەوە سەیری ئەکرد و پێکەنی!
جۆنگکوک:بڵێ چیت ئەوت؟
میۆنگ هی:کێشە نییە سەرەتا تۆ بیڵێ
جۆنگکوک:هیچی وانەبوو من ئەبێ بڕۆم خواتان لەگەڵ
میۆنگ هی: ئێستا ئەمە چیبوو خۆ جەوم بوبە سالب یەک!؟
(سالب یەک واتە کەمترین ژمارە)
لیسا:واوو واوو کەسێکی تر ئاشقی میۆنگ هی بوو ئای داماو دڵم بۆت پڕ بوو تکایە ئاشقی میۆنگ هی مەبە توشی پەشیمانیەکی زۆر گەورە ئەبی جۆنگکوک!!!
میۆنگ هی:ئەوکوژم لیسااا
هەستام و لەوێ ڕۆشتم!
POV jung kook
لە قوتابخانە بوم لەلای هاوڕێکانم تێبینی میۆنگ هی م کرد چووە سەربانی قوتابخانە ویستم بڕۆم بەڵام کچێکی لەگەڵ بوو بڕیارم دا کە نەڕۆم
بەڵام بۆچی دڵم خێرا لێدەدات زۆر مەراقمە بزانم ئەوان چی ئەکەن لەوێ لەو هەموو شەوێنە خۆشەی قوتابخانە بۆ هەر ئەچنە ئەوێ؟
جا ئەوە کەی کێشەی من بوو لێیان گەڕێم باشترە.
ئەرێ خۆ دڵم تەقی هەر ئەڕۆم!
ڕۆشتم بۆ سەربانی قوتابخانە و میۆنگ و ئەو کچەم بینی
نەفرەت ئەوە چی ئەبینم!!
دڵم بووبە هەزار پارچەوە توڕەی ناخمی داگیر کردبوو ئەوەی ئێستا ئەیبینم ڕاستە؟!!!
میۆنگ هی جگەرە ئەکێشێ!!
بۆچی ئاخر بۆ ئەو تەمەنێکی زۆر بچوکی هەیە من تا ئێستا نەمکێشاوە ناا تکایە با خەون بێت زۆر پێم ناخۆش بوو ئاخر کێ بەم تەمەنە بچوکە جگەرە ئەکێشی؟؟
زۆر پێم ناخۆش بوو دانی پێدا دەنێم هەستم بۆی هەیە من بەتەواوی ئەوم خۆشەوێی نامەوێ تووشی شتی خراپ ببێت نامەوێ جگەرە بکێشێ.!!!
هەر بەڕاست چەنێک ئەبێت جگەرە ئەکێشێ؟؟
چۆن فێربوە؟بۆچی ئەیکێشێ خەفەتی هەیە یان چی؟
ویستم بڕۆم پێی بڵێم بەس ناتوانم نازانم چۆن دڵم ئەلەرزێ حەزناکەم!!
ئاخر من دوو ڕۆژە ئەیناسم چۆن ئاوا ئاشقی بووم!!!
هەر بەڕاست تان کێیە؟
بەرداوەمە!
جا دڵنیابن ئەمە کەمترین پاڕت ئەبێ ببورن زۆر نەخۆش بووم نەمتوانی دوای دوو ڕۆژ تر پاڕتی شەش ئەنوسم هەوڵئەدەم دوو هەزار وشە زیاتر بنوسم.
خۆشم ئەوێن!
دووبارە ببورن...ڤــۆت
874 وشە